[size=16]ده‌سته‌كانت خۆش سوزانه گیان بۆ هێنانی شیعری كاكه سامان كاك سه‌رهه‌نگ وه‌ڵامێكی جوانی داوه‌ته‌وه;)
بژی...[/size]
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » *چــــــــی بـــــــکـــــهم » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=16]ده‌سته‌كانت خۆش سوزانه گیان بۆ هێنانی شیعری كاكه سامان كاك سه‌رهه‌نگ وه‌ڵامێكی جوانی داوه‌ته‌وه;)
بژی...[/size]
ده‌ستت خۆش بێت بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی. .
هه‌ستێكی جوانه، ده‌ست خۆشی له ئه‌ندامی یانه‌كه‌مان كاك سامان سه‌نگاوی ده‌كه‌م. سروشتی من وه‌ڵامم بۆ ئه‌م شیعره نووسیووه به‌ناوی: ((ده‌زانی چی بكه)).
هیوادارم جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی بێت.
[size=16][right]چــــــــی بـــــــکـــــهم
چی بكەم هەتا دڵ بتوانێ بەوجۆرە یادی تۆنەكا
چی بكەم كە بۆیادەكانت هێندە شین و زاری نەكا
چی بكەم كە دڵ ئاسودەبێ و هێند بیرلەتۆ نەكاتەوە
چی بكەم كە بەتۆشادمكا یان تۆم لەبیر بباتەوە
چی بكەم كە بەهاری دڵم دەرگا لە گوڵ بكاتەوە
چی بكەم تا بارانی چاوم بۆ ساتێ خۆش بكاتەوە
چی بكەم هەتا شەوی تارم بەو جۆرە ڕێنەكاو بڕوا
چی بكەم تا عومری شیرینم ئەوەندە بەهەدەر نەڕوا
چی بكەم تاكو یادەكانت ساتێ خەیاڵم جێ بێڵێ
چی بكەم هەتا خەم و مەینەت هێندە سینەم بۆ نەكێڵێ
چی بكەم خەندەی لێوەكانم بگەڕێتەوە وەك جاران
چی بكەم تادڵ نەناڵێنێ وەكو پیری دەردەداران
چی بكەم تا چیایی ناسۆری لەبن دەربێنم سەرتاسەر
چی بكەم درەختی تەنیایی لە ژیانم بێنمە دەر
چی بكەم كە خەوی شەوانم دوبارە ڕوم تێ كاتەوە
چی بكەم تا خۆری ژیانم دیسان دڵ ڕۆشن كاتەوە
چی بكەم لە پێش ئەوەی بمرم جارێكی تر تۆ ببینم
چی بكەم تا لەگەڵ تۆدابم هەتا كۆتایی دێ ژینم
چی بكەم و چۆن بتوانم پرسیاری گۆڕ جواب بەمەوە
چی بكەم لەوێش ناتوانم كە لەخۆمت جیا كەمەوە .
سامان سه‌نگاوی[/right][/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » *چــــــــی بـــــــکـــــهم » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]