پزیشکانی ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند، ئه‌و چاره‌سه‌ره نوێیه بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی به‌کتریای ئیکۆلای دۆزراوه‌ته‌وه سه‌رکه‌وتو بوه و ئه‌نجامی زۆرباشی به‌ده‌ست هێناوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌کی نه‌خۆشخانه‌ی (گرایسفاڵد)ی ئه‌ڵمانیا، که 12 نه‌خۆشی هه‌ڵگری ئه‌و به‌کتریایه‌ی تێدا چاره‌سه‌ر ده‌کرا، توانرا سه‌رجه‌م نیشانه‌کانی ئه‌و نه‌خۆشیه به‌سه‌رکه‌وتویی چاره‌سه‌ر بکرێن.
هاوکات په‌یمانگای رۆبه‌رت کۆخی پزیشکی رایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که تا ئێستا نزیکه‌ی 3500 حاڵه‌تی ئه‌و نه‌خۆشییه تۆمارکراوه و نزیکه‌ی 50 که‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌ڕو نزیکه‌ی 10 بۆ 20 نه‌خۆش، بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌بێت گه‌ده‌یان به به‌رده‌وامی بشۆردرێت.
س : سبةى