چه‌ند ڕۆژێک پێشى ئێستا له‌کۆمارێکى رووسیا مریشکێک هێلکه‌یه‌کى کرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج و تێڕامان بوو له‌سه‌ر هێلکه‌که به‌نه‌خشێکى جوان بێژى پیرۆزى (الله) ى له‌سه‌ر نووسرابوو.
به‌پێى هه‌واڵێکى ئاژانسى (روسیا الیوم) ى رووسى، چه‌ند ڕۆژێک پێشى ئێستا له‌یه‌کێک له‌باخچه کشتوکاڵییه‌کانى هه‌رێمى (بۆگیشیفیسکى) له‌کۆمارى (بشکورتۆستان) ى ئه‌و ووڵاته، مریشکێک هێلکه‌یه‌کى کردووه‌و به‌شێوه‌یه‌کى نه‌قشێندراو بێژى پیرۆزى (الله) ى له‌سه‌ر نووسرابوو.
ئه‌مه‌و ئه‌و باخچه کشتوکاڵییه خاوه‌نه‌که‌ى ئافره‌تێک بووه‌و له‌دواى ئه‌وه‌ى بینیویه‌تى هێلکه‌که ئه‌و نه‌قشه‌ى له‌سه‌ر کراوه، هێلکه‌که‌ى بردووه بۆ لاى مامۆستاى مزگه‌وتێکى ناوچه‌که‌ى و دواتر پێى ووتراوه که‌نووسینه‌که بێژى پیرۆزى (الله) بووه.
س : فةيس بووك