تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » نامە » کێ زیرەکە با بێت وەلامم بداتەوە ؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
Jaw Zard نووسی:سوپاس بۆ بەژداری هەمووتان دەستان خۆشبێت . . .
پێی دەڵێن (
24
)به‌ڕای من وشه‌یه‌كی جوان و گونجاوه
ده‌ستخۆش زانیاریه‌كی نوێ بوو
پێی دەڵێن (
24
)
به‌ڕای من وشه‌یه‌كی جوان و گونجاوه
ده‌ستخۆش زانیاریه‌كی نوێ بوو
.
سوپاس بۆ بەژداری هەمووتان دەستان خۆشبێت . . .
پێی دەڵێن (
24
)ناوی خوای لێبینه‌و ئاشکرای که که‌س نازانی
ئه‌و وشه‌یه‌ش بژمێره
سوپاس بۆ بەژداری هەمووتان دەستان خۆشبێت . . .
بەلام لە فەرهەنگی کوردی سالی ٢٠١١ یا ٢٠١٢ وشەیەکی تایبەتی بۆ دانراوە ، منیش لەوێوە وەرم گرتووە
24
زانيارى هةلَكر
هه‌رچه‌ند شتێكی ڕوون و ئاشكرایه كه وشه‌ی “computer” بووه به زاراوه‌یه‌كی جیهانی و هیچ نه‌نگییه‌ك له به‌كاربردنیدا نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌كی كوردیی ڕێك‌وپێك و له‌سه‌ر زمان ڕه‌وانی بۆ دابنرێت كه واتاكه‌ی به‌ده‌سته‌وه بدات؛ ئه‌مه‌شیان هیچ نابه‌جێییه‌كی پێوه نابینرێ و به‌ڵكوو به بۆچوونی من شتێكی خۆش و په‌سه‌نده، بۆ نموونه عارهبهكان وشه‌ی”حاسوب” یان بۆ داڕشتووه و فارسه‌كانیش وشه‌ی “رایانه” ، مه‌رجیش نییه له زاراوه‌سازیدا كه ئه‌و زاراوه‌یه یان وشه‌یه‌ی كه بۆ واتایه‌كی تازه داده‌نرێت پڕبه‌پێست بێت و به‌هیچ چه‌شنێك جێگه‌ی ڕه‌خنه نه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئامێرێك بێت و خۆماڵیش نه‌بێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئامێرێكی هه‌مه‌كاره‌ی وه‌ك كۆمپیوته‌ر بێت ئه‌وه بێگومان وشه‌ی “computer” یش خۆی ناتوانێت گوزارشت بێت له ئه‌و ئامێره سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه به هه‌موو كار و پكهاته‌كانییه‌وه، به‌ڵكوو گرنگ ئه‌وه‌یه كه دیارترین وگرنگترین سیفه‌ته‌كانی واتی ویستراو له خۆبگرێت و دوور نه‌بێت له ناوه‌ڕۆكی، به‌ڵكوو ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ش نزیك بێت كه به لێوردبوونه‌وه‌ی لێزانان و وردبینان ڕه‌خنه‌ی ئه‌گه‌ریش لێ بگیرێت.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه منیش وه‌ك كه‌سێكی كه هه‌وای زمانه‌وانی و به‌تایبه‌تی بواری زاراوه‌سازی له مێشكمدایه، نه‌ك وه‌ك كه‌سێكی زمانه‌وان و پسپۆڕ؛ ده‌مه‌وێت پێشنیاری وشه‌یه‌كی داڕێژراوی كوردی بكه‌م بۆ وشه‌ی “computer” و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێشنیاره‌كه‌م ده‌خه‌مه ڕوو:
وشه‌ی “computer” له “compute” كه به‌واتای “ژماردن” دێت، له‌گه‌ڵ پاشگری بكه‌ری “er” پێك هاتووه و به‌م پێیه واتای وشه‌كه ده‌بێت به: ژمێره‌ر یان بژمێر یان ژمێریار ، ئه‌مه وه‌ك ناوی بكه‌ر، وه‌ك زاراوه‌ش ئه‌وه “computer” ئه‌و ئامێره‌یه كه كاری ژماردن و زۆر كاری دیكه‌ش ده‌كات، یان دیارترین یاخود سه‌ره‌تاییترین كارێك كه ئه‌م ئامێره كردوویه‌تی ژماردن بووه، به واتای ئه‌وه‌ی سه‌روكاری له‌گه‌ڵ ژماره‌دا بووه و ئێستاش هه‌ر گرنگترین كاری ژماردن و لێكدانه‌وه و ورده‌كارییه له هه‌ر بوارێكدا كه بۆی به‌كاردێت، پێده‌چێت پێناسه كردنیشی هه‌تا لێی بدوێیت شتی زیاتر بێنێته ناوه‌وه و له كۆتاییشدا ده‌ستت له هیچه‌وه ده‌رچێت، ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌به‌ر فراوانیی كار و ئه‌ركه‌كانی ئه‌م ئامێره و ئاڵۆزیی پێكهاته‌كه‌ی.
به‌نده‌ش له به‌رامبه‌ردا وشه‌ی: “ژمێرنگ” پێشنیار ده‌كه‌م، كه پێك هاتووه له “ژمێر” ڕه‌گی كرداری داهاتووی “ژماردن” ، ده‌وترێت: ده‌ژمێرم ، ده‌ژمێریت …و هتد، كه‌واته”ژمێر” ڕه‌گه، ئه‌م ڕه‌گه له‌گه‌ڵ پاشگری “نگ” ده‌بێت به “ژمێرنگ” ، پاشگری “نگ” و”هنگ” و “ینگ” ده‌لكێن به ڕه‌گی كرداری داهاتووه‌وه وناوی ئامێری لێ درووست ده‌كه‌ن، وه‌ك “بێژنگ” كه له ڕه‌گی كرداری “بێ‌ژان” و پاشگری “نگ” پێكهاتووه، به واتای ئه‌و ئامێره‌ی كه كار بێ‌ژان ده‌كات یان ڕاستتر بڵێین پیێده‌كرێت. هه‌روه‌ها وشه‌كانی: كوڵهنگ و بڕینگ و هیتر. وشه‌ی “ژمێرنگ” یش به واتای ئه‌و ئامێره‌ی كه كاری ژماردن ده‌كات و سه‌روكاری له‌گه‌ڵ ژماره‌دا هه‌یه،
سه‌رچاوه : گۆگڵ .
بەداخەوە
مێشكی ئه‌لیكترۆنی ؟
پرسیارێک بۆ زیرەکەکان . ؟
وشەی (کۆمپیوتەر ) مانای چییە ؟ ، ئەم وشەیە لە فەرهەنگی نوێی کوردی تۆمارکراوە ...
تێبینی : محاسب و ژمێریار نییە ...
یانەی سەرهەنگ موحسین » نامە » کێ زیرەکە با بێت وەلامم بداتەوە ؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]