ده‌ست خۆش زۆر به‌سوده.به هیوای به‌رده‌وامیت.........
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » خـوشكى بەڕێزەكەم پێش ئەوەی بچیت بۆ بازاڕ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ست خۆش زۆر به‌سوده.به هیوای به‌رده‌وامیت.........
ئامۆژگاریه‌کان زۆر له جێگای خۆیه‌تی ..ده‌ستت خۆش بێت
swpas kak shaida xosh7akm ka lagal xezant zor baxtawarit
na azizm mn nalem swkayatit ba afrat krdwa nashlem zor chwna bazary afratish shteky basha
mabaty mn tanha awa bw ka ema ba gshty qsa nakain
chwnka hamwman baw jora nin
ba hiwam mabastakam ba rwny gaishtbeta lay janabt
swpas bo wtakant
24
swpas kak shaida xosh7akm ka lagal xezant zor baxtawarit
na azizm mn nalem swkayatit ba afrat krdwa nashlem zor chwna bazary afratish shteky basha
mabaty mn tanha awa bw ka ema ba gshty qsa nakain
chwnka hamwman baw jora nin
ba hiwam mabastakam ba rwny gaishtbeta lay janabt
swpas bo wtakant
شه ی‌دا نووسی:24
به‌رێز کاک شه‌یدا
من هه‌ندێک تێبینیم له‌سه‌ر قسه‌کانی جه‌نابت هه‌یه
که بۆچونێک ده‌رده‌بریت ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی کۆ قسه نه‌که‌یت ره‌نگه باشتر بێت
خۆزگه بتوتایه هه‌ندێک له ئافره‌تان....
ئێمه‌ش وه‌ک تۆ تاپێویستیمان نه‌بێ ناچینه بازار...
له راستیدا بروا ناکه‌م ئافره‌ت هه‌بێ رۆژی ۲ جاربچێته بازار هه‌شبێ زۆر ده‌گمه‌نه
دوای ئه‌وه‌ش چ پیاو بیت چ ئافره‌ت به‌ده‌ست خۆته شه‌خسیاتی خۆت رابگری
ئافره‌ت هه‌یه چونه ده‌ره‌وه‌شی زۆره‌و ۲ ئه‌وه‌نه‌ی پیاویش رێزی لای خه‌لک هه‌یه چونکه ڕاگرتنی شه خسیاتی به‌ده‌ست خۆیه‌تی،،
هیوادارم به دلێکی فراوانه‌وه بۆچونه‌کانم قبول بکه‌یت....16
20
Babateaky zor swd baxsh bw
Destt xosh beat brakam
24
به‌رێز کاک شه‌یدا
من هه‌ندێک تێبینیم له‌سه‌ر قسه‌کانی جه‌نابت هه‌یه
که بۆچونێک ده‌رده‌بریت ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی کۆ قسه نه‌که‌یت ره‌نگه باشتر بێت
خۆزگه بتوتایه هه‌ندێک له ئافره‌تان....
ئێمه‌ش وه‌ک تۆ تاپێویستیمان نه‌بێ ناچینه بازار...
له راستیدا بروا ناکه‌م ئافره‌ت هه‌بێ رۆژی ۲ جاربچێته بازار هه‌شبێ زۆر ده‌گمه‌نه
دوای ئه‌وه‌ش چ پیاو بیت چ ئافره‌ت به‌ده‌ست خۆته شه‌خسیاتی خۆت رابگری
ئافره‌ت هه‌یه چونه ده‌ره‌وه‌شی زۆره‌و ۲ ئه‌وه‌نه‌ی پیاویش رێزی لای خه‌لک هه‌یه چونکه ڕاگرتنی شه خسیاتی به‌ده‌ست خۆیه‌تی،،
هیوادارم به دلێکی فراوانه‌وه بۆچونه‌کانم قبول بکه‌یت....
16
دةستتان خؤش بيت بةهيواى سود بينين ,مامؤستاشةيدا كيان وتةكانت زؤر راستن بةراستى جيكاى سيقة نية ئةوة بازارة.
ده‌ست خۆش زۆر به‌سوده.به هیوای به‌رده‌وامیت.........
ئامۆژگاریه‌کان زۆر له جێگای خۆیه‌تی ..ده‌ستت خۆش بێت
24
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
ئەم نوسینە كورتە بریتیە لە كۆمەڵە ئامۆژگاریەك سەبارەت بە ئافرەتان لەكاتی چوونە بازاڕدا، جا داواكارم لەخوای گەورە كە ئەوەی دەیخوێنێتەوە سوودی پێ بگەیەنێت و كاریگەری هەبێت، جا ئومێدەوارم لە بەڕێزتان كە پەیڕەوی ئەم خاڵانە بكەن وجێ بەجێی بكەن، چونكە لە سزای خوا دەپارێزرێیت، هەم ڕەوشت وئاكارت قورس وسەنگین دەبێت ودینت سەلامەت دەبێت، هەمیش پاداشتت دەدرێتەوەو خێرت بۆ دەنووسرێت.
1- خوشكم بزانە كە بازاڕەكان خراپترین شوێنی زەوین بەلای خوای گەورەوە لەبەر فەرموودەكەی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) كە دەفەرموێت [ أحَبُّ الْبِلادِ إِلَى اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ مَسَاجِدُهَا، وَأَبْغَضُ الْبِلادِ إِلَى اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ أَسْوَاقُهَا] واتە: خۆشەویستترین شوێن وجێگا بەلای خواوە مزگەوتەكانەو بێزراوترین شوێنیش بازاڕەكانە.
2- بازاڕ شوێنێكە كە شەیتانەكان تێیدا كۆ دەبنەوە، چونكە سەلمانی فارسی (ڕەزای خوای لێبێت) دەڵێت " ئەگەر توانیت هەوڵ بدە یەكەم كەس مەبە كە دەڕۆیتە بازاڕەوەو دوایەمین كەسیش مەبە كە لێی دێیتە دەرەوە، چونكە بازاڕ شەڕگەی شەیتانەكانە وئاڵای تێیدا هەڵ دەدات".
3- ئەی خوشكی بەڕێزم ئەگەر لەبەر پێویستیەكی زۆر گرنگ نەبێت مەچۆ بۆ بازاڕ.
4- ئەو شت ومەكانەی كە دەتەوێت دیاری بكە پێش چوونە بازاڕت، وە ئەگەر تەواویش بوویت لە كڕینی ئەو شتانە بەبێ دواكەوتن بگەڕێوە ماڵەوە.
5- ووریابە لەگەڵ بەسەربردن وبەفیڕۆچوونی كاتەكانت لە بازاڕدا.
6- خۆت بەتەنها هەرگیز مەچۆ بۆ بازاڕ، چونكە خراپەكاران چاوت تێ دەبڕن.
7- هەرگیز لەگەڵ شۆفێرێكی نامەحرەم بەتەنها سواری ئۆتۆمبیل مەبە چونكە ئەوە بەتەنها كەوتنی حەرامە، وە لەبەر فەرموودەكەی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) كە دەفەرموێت: [ لَا يَخْلُوَنَّ رَجُلٌ بِامْرَأَةٍ إِلَّا ومَعَهَا ذُو مَحْرَمٍ ] واتە: هەرگیز پیاوێك بەتەنها نەكەوێت لەگەڵ ئافرەتێكدا مەگەر لەگەڵ مەحرەمێكدا نەبێت.
8- پابەندبە بە حیجابی ئیسلامی (عابا) و بەڕێزو سەنگینیەوە بچۆرە ناو بازاڕەوە، چونكە بازاڕەكان شوێنانێكن كە زۆربەی خراپكارو خاوەن دڵە نەخۆشەكان تێیدا كۆدەبنەوە.
9- سووربە لەسەر خوێندنی دوعای بازاڕ، چونكە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: [مَنْ دَخَلَ السُّوقَ فَقَالَ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، يُحْيِي وَيُمِيتُ، وَهُوَ حَيٌّ لَا يَمُوتُ، بِيَدِهِ الْخَيْرُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، كَتَبَ اللَّهُ لَهُ أَلْفَ أَلْفِ حَسَنَةٍ وَمَحَا عَنْهُ أَلْفَ أَلْفِ سَيِّئَةٍ وَرَفَعَ لَهُ أَلْفَ أَلْفِ دَرَجَةٍ ] واتە: ئەوەی بچێتە بازاڕ‌و ئەم دوعایە بخوێێنێت: [لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، يُحْيِي وَيُمِيتُ، وَهُوَ حَيٌّ لَا يَمُوتُ، بِيَدِهِ الْخَيْرُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ] ، ئەوا خوای گەورە هەزار هەزار چاكەی بۆ دەنووسێت وهەزار هەزار خراپەی لێ دەسڕێتەوەو هەزار هەزار پلە بەرزی دەكاتەوە.
10- چاوت داخە لەئاست پیاوی نامەحرەم، چونكە خوای گەورە دەفەرموێت: [وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ] واتە: بەژنانی باوەڕدار بڵێ: با چاویان دابخەن لە تەماشای نامەحرەم وعەورەتیشیان بپارێزن لە گوناه.
11- ووریابە لەوەی بۆنی خۆش بەكاربهێنی، چونكە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: [أَيُّمَا امْرَأَةٍ اسْتَعْطَرَتْ فَمَرَّتْ عَلَى قَوْمٍ لِيَجِدُوا مِنْ رِيحِهَا فَهِيَ زَانِيَةٌ ] واتە: هەر ئافرەتێك خۆی بۆن خۆش بكات وپاشان دەربچێت وبەلای كۆمەڵە پیاوێكدا تێپەڕبێت كە بۆنەكەی بێت بەسەریاندا ئەوا ئافرەتەكە زیناكارە.
12- پرسیار لە شتێك مەكە پەیوەندی پێتەوە نەبێت و جێی گرنگی تۆ نەبێت، چونكە لەچاكێتی موسڵمانێتی مرۆڤەوەیە كە واز لەشتێك بهێنێت پەیوەندی پێیەوە نەبێت.
13- زۆر ووریابە لەكاتی مامەڵەكردن لەگەڵ فرۆشیارانداو بەلەنـجەو نەرمیەوە قسە مەكە، وە زۆر بەلای چەپ وڕاستتدا لا مەكەرەوە، خوای پەروەردگار دەفەرموێت: [فَلا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلاً مَعْرُوفاً] واتە: لەگەڵ نامەحرەمدا قسە بەنەرمی وناسكی ونازەوە مەكەن، واتە لەكاتی گوفتارتاندا دەنگتان نەرم وناسك مەكەن لەگەڵیاندا نەوەكو ئەو كەسەی كە دڵی نەخۆشە تەماح بیگرێ وبورووژێت ئەبێ ئێوە هەمیشە قسەی چاك و شیاو بكەن.
14- قسە درێژمەكەرەوەو بابەت مەكەرەوە لەگەڵ فرۆشیارەكاندا.
15- هەرگیز بەتەنها نەكەویت لەگەڵ دوكاندارو فرۆشیارەكاندا لە دووكان وجێگای مەخزەن وشوێنی تر، چونكە ئافرەتی بڕوادار خۆی دەپارێزێت لە شوێنی گوماناوی چ جای شوێنێكی حەرام، كەبە دڵنیاییەوە بەرەو حەرامیش دەتبات.
16- كاتی گونجاو هەڵبژێرە بۆ چوونە بازاڕت.
17- شتی زیاد لە پێویستیش مەكڕە، چونكە ئیسراف وزیادەڕۆییەو نیشانەی پشتگوێ خستنی نیعمەتی خوای گەورەیەو لەكاروكردەوەی شەیتانەكانە.
18- شوێنی داب ونەریت وشتی مۆدێرن وتازەباوی ناشیاوو نادروست مەكەوە، چونكە ئافرەتی موسڵمان تایبەتمەندی خۆی هەیە.
19- ببە بەسەرمەشق و مامۆستایەكی چاولێكار بۆ دەوروبەرت و خوشكانت لە قسەوگوفتارو ڕێكردن و دیمەن و هەڵسوكەوتت.
20- ئەگەر كەلو پەلێكی ماڵت پێویست بوو ئەوا دەتوانی بە مێردەكەت یا براكەت یان باوكت بڵێی و مەرج نیە بۆ هەموو شتێكی بچووك سەردانی بازاڕ بكەیت ئیللا مەگەر شتانێك نەبێت كە تایبەت بێت بە ئافرەتانەوەو ئەوان نەتوانن یان نەزانن بۆت بكڕن وەكو جل‌و بەرگ و....
خــــــــوای گــەورە بـــتپارێـــزێــــت
خـوای میهرەبان هەمووان سەركەوتووبكــات.
بەو خوایەتان دەسپێرم كە سپاردە زایە ناكات.
لةبةهةشت وةركيراوة.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » خـوشكى بەڕێزەكەم پێش ئەوەی بچیت بۆ بازاڕ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]