((ساڵه‌ح هه‌لاج ))
یاداشتی پێنووسێك
ئێستا ئاسمان
له‌لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژانه‌یدا
چاوی له سه‌ر كتێبێكه‌و هه‌واڵه‌كان
تۆمارده‌كات.
ئه‌و هه‌ندێجار فریای ڕسته و ده‌سته‌واژه‌ی
روحیانه‌تی سه‌لمانتان ناكه‌وێت و 
دیسانه‌وه هه‌ڵئه‌داته 
جه‌سته‌ی گه‌رمی پێنووسكهی .
ئه‌وه به‌ڕاست ؟
له سه‌ر تۆپڵهی ئائه‌م زه‌وییه 
مه‌مله‌كه‌تێك چه‌ن گه‌رم گوڕ به خرۆشه‌وه
باوشیان كردووه به‌م خاكه‌داو
سه‌ریان بڕوا
له ئه‌وین و ئهمكهداری دواناكهوون؟
هه‌موو ڕۆژێ كاروان كاروان
بێ سام و ترس
به ڕووی مه‌رگدا هه‌ڵده‌شاخێن .
ئێستا ئاسمان
گه‌واڵ گه‌واڵ هه‌وره‌كانی
شه‌سته‌ی ئه‌شكی شه‌رمه‌زاری 
ده‌بارێنێ .
ئه‌و ئێستاكه توڕه‌بووه و
به‌ناویه‌كدا سمكۆڵان و قهڵهمبازێ و 
له هه‌ڵچوندا قژی یه‌كتر هه‌وادا ده‌كه‌ن !