تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [2025\09\06]
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامه نوێكه‌ی بنووسه و بینێره
ده‌توانیت: BBCode وێنه خه‌نده به‌كار ببه‌یت
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م
Farhad_Kurdi نووسی:Jaw Zard نووسی:سوپاس بۆ بەژداری هەمووتان دەستان خۆشبێت . . .
پێی دەڵێن ( [size=24]ژیر کار[/size] )
به‌ڕای من وشه‌یه‌كی جوان و گونجاوه
ده‌ستخۆش زانیاریه‌كی نوێ بوو

Jaw Zard نووسی:پێی دەڵێن ( [size=24]ژیر کار[/size] )
به‌ڕای من وشه‌یه‌كی جوان و گونجاوه
ده‌ستخۆش زانیاریه‌كی نوێ بوو
سوپاس بۆ بەژداری هەمووتان دەستان خۆشبێت . . .
پێی دەڵێن ( [size=24]ژیر کار[/size] )
ناوی خوای لێبینه‌و ئاشکرای که که‌س نازانی
سوپاس بۆ بەژداری هەمووتان دەستان خۆشبێت . . .
بەلام لە فەرهەنگی کوردی سالی ٢٠١١ یا ٢٠١٢ وشەیەکی تایبەتی بۆ دانراوە ، منیش لەوێوە وەرم گرتووە 
[center][size=24]لـهكـوردی هـیـچ بـهرامـبـهرێـكـی نـیـه تـه‌نـانـه‌ت بـه خـوازراویـش تـه‌نـهـا كـۆمـپـیـوتـهرهكـه نـه‌بـێـت وه‌كـو كـاك ئـاسـۆ بـاسـی كـرد عـه‌ره‌ب پـێـی ئـه ڵـێـن (حـاسـوب)تـائـێـسـتا لـهكـوردیـش نـاوێـكـی وانـیـه بـۆی بـهكـار بـهـێـنـرێـت مـن لـه لای خـۆمـه‌وه پـێـی ئـه‌ڵـێـم(خـهزێـنـهی زانـیـاری)[/size][/center]
هه‌رچه‌ند شتێكی ڕوون و ئاشكرایه كه وشه‌ی “computer” بووه به زاراوه‌یه‌كی جیهانی و هیچ نه‌نگییه‌ك له به‌كاربردنیدا نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌كی كوردیی ڕێك‌وپێك و له‌سه‌ر زمان ڕه‌وانی بۆ دابنرێت كه واتاكه‌ی به‌ده‌سته‌وه بدات؛ ئه‌مه‌شیان هیچ نابه‌جێییه‌كی پێوه نابینرێ و به‌ڵكوو به بۆچوونی من شتێكی خۆش و په‌سه‌نده، بۆ نموونه عارهبهكان وشه‌ی”حاسوب” یان بۆ داڕشتووه و فارسه‌كانیش وشه‌ی “رایانه” ، مه‌رجیش نییه له زاراوه‌سازیدا كه ئه‌و زاراوه‌یه یان وشه‌یه‌ی كه بۆ واتایه‌كی تازه داده‌نرێت پڕبه‌پێست بێت و به‌هیچ چه‌شنێك جێگه‌ی ڕه‌خنه نه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئامێرێك بێت و خۆماڵیش نه‌بێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئامێرێكی هه‌مه‌كاره‌ی وه‌ك كۆمپیوته‌ر بێت ئه‌وه بێگومان وشه‌ی “computer” یش خۆی ناتوانێت گوزارشت بێت له ئه‌و ئامێره سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه به هه‌موو كار و پكهاته‌كانییه‌وه، به‌ڵكوو گرنگ ئه‌وه‌یه كه دیارترین وگرنگترین سیفه‌ته‌كانی واتی ویستراو له خۆبگرێت و دوور نه‌بێت له ناوه‌ڕۆكی، به‌ڵكوو ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ش نزیك بێت كه به لێوردبوونه‌وه‌ی لێزانان و وردبینان ڕه‌خنه‌ی ئه‌گه‌ریش لێ بگیرێت.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه منیش وه‌ك كه‌سێكی كه هه‌وای زمانه‌وانی و به‌تایبه‌تی بواری زاراوه‌سازی له مێشكمدایه، نه‌ك وه‌ك كه‌سێكی زمانه‌وان و پسپۆڕ؛ ده‌مه‌وێت پێشنیاری وشه‌یه‌كی داڕێژراوی كوردی بكه‌م بۆ وشه‌ی “computer” و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێشنیاره‌كه‌م ده‌خه‌مه ڕوو:
وشه‌ی “computer” له “compute” كه به‌واتای “ژماردن” دێت، له‌گه‌ڵ پاشگری بكه‌ری “er” پێك هاتووه و به‌م پێیه واتای وشه‌كه ده‌بێت به: ژمێره‌ر یان بژمێر یان ژمێریار ، ئه‌مه وه‌ك ناوی بكه‌ر، وه‌ك زاراوه‌ش ئه‌وه “computer” ئه‌و ئامێره‌یه كه كاری ژماردن و زۆر كاری دیكه‌ش ده‌كات، یان دیارترین یاخود سه‌ره‌تاییترین كارێك كه ئه‌م ئامێره كردوویه‌تی ژماردن بووه، به واتای ئه‌وه‌ی سه‌روكاری له‌گه‌ڵ ژماره‌دا بووه و ئێستاش هه‌ر گرنگترین كاری ژماردن و لێكدانه‌وه و ورده‌كارییه له هه‌ر بوارێكدا كه بۆی به‌كاردێت، پێده‌چێت پێناسه كردنیشی هه‌تا لێی بدوێیت شتی زیاتر بێنێته ناوه‌وه و له كۆتاییشدا ده‌ستت له هیچه‌وه ده‌رچێت، ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌به‌ر فراوانیی كار و ئه‌ركه‌كانی ئه‌م ئامێره و ئاڵۆزیی پێكهاته‌كه‌ی.
به‌نده‌ش له به‌رامبه‌ردا وشه‌ی: “ژمێرنگ” پێشنیار ده‌كه‌م، كه پێك هاتووه له “ژمێر” ڕه‌گی كرداری داهاتووی “ژماردن” ، ده‌وترێت: ده‌ژمێرم ، ده‌ژمێریت …و هتد، كه‌واته”ژمێر” ڕه‌گه، ئه‌م ڕه‌گه له‌گه‌ڵ پاشگری “نگ” ده‌بێت به “ژمێرنگ” ، پاشگری “نگ” و”هنگ” و “ینگ” ده‌لكێن به ڕه‌گی كرداری داهاتووه‌وه وناوی ئامێری لێ درووست ده‌كه‌ن، وه‌ك “بێژنگ” كه له ڕه‌گی كرداری “بێ‌ژان” و پاشگری “نگ” پێكهاتووه، به واتای ئه‌و ئامێره‌ی كه كار بێ‌ژان ده‌كات یان ڕاستتر بڵێین پیێده‌كرێت. هه‌روه‌ها وشه‌كانی: كوڵهنگ و بڕینگ و هیتر. وشه‌ی “ژمێرنگ” یش به واتای ئه‌و ئامێره‌ی كه كاری ژماردن ده‌كات و سه‌روكاری له‌گه‌ڵ ژماره‌دا هه‌یه،
سه‌رچاوه : گۆگڵ .
بەداخەوە 
پرسیارێک بۆ زیرەکەکان . ؟
وشەی (کۆمپیوتەر ) مانای چییە ؟ ، ئەم وشەیە لە فەرهەنگی نوێی کوردی تۆمارکراوە ...
تێبینی : محاسب و ژمێریار نییە ...
