[size=16]خۆشحاڵم كه‌وا ساڵێكی تریش گه‌یشتمه‌وه به‌رواری له‌دایك بوونم، شادومان و كامهرانیشم كه‌وا
ئه‌مجاره نزیك به كۆمه‌ڵێك كه‌سی جیاواز له ساڵه‌كانی ڕابردوو، یادی ئه‌و ڕۆژه ده‌كه‌مه‌وه. لێره‌وه ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه ئاماده‌ی یاده‌كانم بوونه.
سوپاس بۆ به‌ڕێزانیش: ڕۆژان نه‌وزاد، ئاسۆ یاسین، ڕه‌نگین، كه هه‌ڵساون به دانانی ئه‌م بابه‌ته چڕ‌و پڕه. هیوای ته‌مه‌ن
درێژییان بۆ ده‌خوازم، هیوادارم منیش بتوانم شتێك بكه‌م شایه‌نی جه‌ژنه‌كانیان بێت.
زۆر خۆشحاڵیش بووم به‌م پارچه شیعره‌ی "ڕۆژان" كه به‌ڕاستی زۆر جوانی داڕشتووه و گڕی ئه‌م جهژنهمی خۆشتر
كرد.
به ئه‌ركیشی ده‌زانم ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌تان وه‌ڵام بده‌مه‌وه:
1- سه‌ره‌تا به بۆنه‌ی ڕۆژی له‌دایك بونت چه‌ند چه‌ند ووته‌یه‌كی جوانمان ئاراسته بكه ؟؟
سه‌رهه‌نگ: نه‌ك هه‌ندێ خه‌ڵك به‌ڵكو زۆربه‌ی خه‌ڵك له كاتی هاتنی ڕۆژی له دایك بونیان ده‌كه‌ونه سه‌ما و كه‌یف خۆش و
شادومان ده‌بن، وه‌لێ من وه‌ك "به‌یاتی" هه‌مان ڕام هه‌یه بۆ ئه‌م یاده: له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌ر ساڵێكی نوێ له ته‌مه‌نم خه‌مێكی
گه‌وره دڵم داده‌گرێ ئاخر ڕۆیشتنی هه‌ر ساڵێ، له مردن نزیك بوونه‌وه‌یه، جا كێ هه‌یه ته‌مه‌ننای نزیك بوونه‌وه‌ی بكا! به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌موو ساڵێ شتێ ئه‌م خه‌مه‌م داده‌پۆشێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه جاران كه‌سانی دیكه‌و ئێستا ئێوه هه‌ن
گرنگیتان به‌م ڕۆژه داوه كه ڕۆژی له‌دایك بوونمه، لێره‌وه له خوای گه‌وره داوام ئه‌وه ده‌بێ كه منیش بتوانم له جهژنهكانتان
به‌ژداربم و به شێوه‌یه‌ك هه‌ستی خۆم ده‌ببڕم كه جێگه‌ی خۆشحاڵی ئێوه‌بێ.
2 - سه‌رهه‌نگ موحسین ئاواتت ئه‌وه‌نه‌بوو ڕۆژی له دایك بونیشت ژماره 21 له‌گه‌ڵ بوایه ؟؟
سه‌رهه‌نگ: هه‌ر زۆریش خۆشحاڵ ده‌بووم گه‌ر 21 له به‌رواری له‌دایك بوونم بوایه، پێشم سه‌یره وا نه‌بووه!!.
3 - سه‌رهه‌نگ موحسین هیچ كاتێك ئاهه‌نگی ڕۆژی له‌دایك بوونی بۆ سازكراوه ؟؟
سه‌رهه‌نگ: به‌ڵێ بۆم كراوه به‌ڵام نه‌ك له‌ڕێگه‌ی خانه‌واده‌كه‌مان. .
4 - نیهێنی ژماره 21 هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ڕۆژی له‌دایك بونته‌وه هه‌یه ؟؟
سه‌رهه‌نگ: جا ئه‌و ژماره‌یه په‌یوه‌ندی به چی منه‌وه نیه!
، گاڵته ده‌كه‌م په‌یوه‌ندی به‌م یادهمهوه نیه.
5 - خۆشترین كاته‌كانی سه‌رهه‌نگ موحسین له رۆژی له‌دایك بونیه‌وه تا ئێستا ؟؟
سه‌رهه‌نگ: خۆشترین كاتم له یاده‌كانی له دایك بوونم ئێستایه كه ئه‌م بابه‌ته‌م بینی، جگه له‌وه‌ش یادی ئه‌و ساڵه‌م زۆر
خۆش بوو كه له هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی عێڕاق بووم و یادی ئه‌و ڕۆژه‌مان كرده‌وه.
6 - ناخۆشترین كاتی سه‌رهه‌نگ موحسین چ كاتێك بوه ؟؟
سه‌رهه‌نگ: شتێكی وه‌ها نیه تا بڵێم ناخۆشترین كاتم بووه!.
7 - سه‌رهه‌نگ موحسین بیرت له پێك هێنانی خێزان نه‌كردۆته‌وه ؟؟
سه‌رهه‌نگ: به‌ڵێ بیرم لێ كردۆته‌وه، با قه‌ده‌ر ده‌ور ببینێ.
8 - رات چیه به‌رامبه‌ر به‌و ئاهه‌نگه‌ی كه ئێستا بۆت سازكراوه به بۆنه‌ی ڕۆژی له‌دایك بونت ؟؟
سه‌رهه‌نگ: كه‌سێكی تریش له جێگه‌ی من با جگه له‌وه‌ی له خۆشیان دڵ له سینه‌ی جێگه‌ی نه‌بێته‌وه ده‌بوو ڕای
چی تر بێت، ئاخر ئه‌وه لوتكه‌ی ڕێز و وه‌فایه كه له‌منتان ناوه، خۆشحاڵم كه ماوه‌یه‌كی زۆره خۆتان بۆ ئه‌م یاده‌م ئاماده
كردووه هه‌روه‌ك ئاماژه‌تان پێ كردووه، من هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێمه‌وه كه هیوای ئه‌وه ده‌خوازم منیش بتوانم وه‌هاتان بۆ بكه‌م،
شتێك كه شایه‌نی ئه‌و ڕێزگرتن و به‌رز ڕاگرتنه‌ی ئێوه بێت. . ئینشائه‌ڵا.
9 - به‌بۆنه‌ی ڕۆژی له‌دایك بونته‌وه هۆنراوه‌یه‌ك بنوسه بۆ ڕیكخه‌رانی ئه‌م ئاهانگه:
سه‌رهه‌نگ: چاوه‌ڕێ بن
.[/size]