تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [2025\2\06]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

له‌ ئه‌وروپاوه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ كوردستان و زاواكه‌ی خۆی كوشت
سڤیل- لەیەكێ لەگەڕەكەكانی شاری دهۆك، لەماوەی 4 ساڵدا، دووبرا لەماڵێكدا دوو خوشك لەماڵە هاوسێیەكی خۆیاندا دەڕفێنن، كە یەكێ لەبراكان كچەشی لەخۆی مارەكردبوو ژیانی هاوسەریان بەیەكەوە نابوو، بەڵام كاتێك براكەی دیكەی كچێكی دیكەی ئەو ماڵە دەڕفێنێت و دەیهێنێتە ماڵەكەی خۆیان، برای كچە لەهەندەران دەگەڕێتەوەو زاوا تازەكەی دەكوژێت. لەدادگای تاوانەكانی دهۆك، باوكی كوڕە كوژراوەكە كە داواكاربوو لەو كێشەیەدا، هاتە بەردەم دادوەر و ویستی وانیشان بدات كه هیچ كێشەیەكیان لەگەڵ بكوژ نییە و گوتی "ئەو شەوە كوڕە هاوسێیەكمان بەسەر ماڵەكەی ئێمەی دادا و بوو بەتەقە، یەكێ لەكوڕەكانی من لەو تەقانە پێكرا و بردمانە نەخۆشخانە، دواتر دەركەوت كە 3 گوللەی بەركەوتووە و هەر ئەو شەوەش گیانی لەدەستدا. من هێندە دەزانم كە ئەو ماڵەی كوڕەكەی ئێمەیان كوشت، كێشەیەكی كۆمەڵایەتیان لەگەڵ ماڵە دراوسێیەكی دیكەمان هەیە، بەڵام نازانم بۆچی بەو شەوە بەسەر ئێمەیان دادا و كوڕەكەی منیان كوشت". پیاوێكیش كە وەكو شایەد لەسەر كێشەكە، ئەو رۆژە لەدادگای تاوانەكانی دهۆك ئامادەبوو، ئەویش گوتی "بەهۆی ناسیاوی نێوانمان، ئەو شەوەی كە كوڕەكەی تێدا كوژرا، منیش لەماڵی ئەوان بووم، پاش ئەوەی گوێبیستی گوللەكان بووم، لەژوورەوە هاتمە دەرەوە و منیش دوو گوللەم بەركەوت، بەڵام دوای ئەوەی گەیەنرامە نەخۆشخانە دەرچوو كە گوللەكان بەر شوێنی هەستیارم نەكەوتووەو پاشتر چاك بوومەوە".
دایكی كوڕە كوژراوەكە، ئەویش هاتە بەردەم دادوەری دادگای تاوانەكانی دهۆك و گوتی "ئەوە بۆ ماوەی 4 ساڵە ئەو كوڕەم حەزی لەو كچەی ماڵە جیرانمان دەكرد، بەڵام ماڵی باوكی كچە رازی نەدەبوون كە كچەكەمان پێبدەن. بەر لەو رووداوە، كوڕە گەورەكەشم حەزی لەكچێكی دیكەی ئەو ماڵە كرد و پێیان نەداین، ئەویش ڕفاندی و پاشتر لەخۆی مارەكرد، بۆیە ئەو كوڕەشم بیری لەوە كردەوە كە وەكو برا گەورەكەی، كچەكە بڕفێنێت و ئینجا لەخۆی مارە بكات، بەڵام ئەوجارە برای كچە لەنیوە شەودا هاتەسەر ماڵەكەمان و كوڕەكەمی كوشت، بۆیە من لەو نابوورم و داوای قەرەبوو دەكەم".
لەدوای تەواوبوونی قسەكانی كەسوكاری كوڕە كوژراوەكە، بۆ گوێگرتن لەقسەكانی، كوڕە تۆمەتبارەكە لەقەفەسی تاوان هێنرایە دەرەوە و ئەویش لەبەردەم دادگای تاوانەكانی دهۆك گوتی "پاش ئەوەی لەدەرەوەی وڵات بەسەردان گەڕامەوە ماڵی باوكم لەدهۆك، ئینجا زانیم كەوا یەكێ لەخوشكەكانم رفێندراوە لەلایەن كوڕە گەنجێكی هاوسێمان، منیش دڵنیام لەوەی كەوا كوڕەكەی هاوسێمان، خوشكەكەمی رفاندووە، چونكە چەند ساڵێك لەمەوبەر برایەكی دیكەی ئەو كوڕە، خوشكێكی دیكەمی رفاندووە و پاشتر بەبێ ئاگاداری ئێمە لەخۆی مارە كردووە، بۆیە منیش چیدی نەمتوانی ئەوە قبووڵ بكەم و لەشەودا بەخۆم و بەچەكەوە بەسەر ئەو ماڵەم دادا".
كوڕە تۆمەتبارەكە، سەبارەت بەو شەوەی كە چۆتەسەر ماڵە هاوسێیەكەیان، درێژەی دایە قسەكانی و لەبەردەم دادگای تاوانەكانی دهۆك گوتیشی "ئەو شەوە سەرەتا چوومە یانەیەكی شەوانە و زۆرم خواردەوە و هیچ ئاگام لەخۆ نەبوو، پاشتر لەیانەكە هاتمە دەرەوە و یەكڕاست چوومە بەردەرگای ئەو ماڵە و چەند جارێك زۆر بەتوندی لەدەرگام دا، لەو كاتە یەكێك لەسەربان تەقەی لێكردم و منیش لولەی چەكەكەم ئاراستەی ئەو كرد و چەند فیشەكێكم پێوەنا و چەكەكەم خاڵی كرد لەگوللە و دواتر رامكردە ماڵەوە، بەڵام من دڵنیا بووم لەوەی كە ئەوەی خوشكەكەمی رفاندبوو، كوشتوومە، بۆیە هەر ئەو شەوە لەماڵەوەش رامكرد و چوومە چیا و 3 شەو و رۆژ لەوێ مامەوە و نەموێرا بگەڕێمەوە ماڵ، ئینجا بەناچاری خۆم بەدەستەوە دا و تەسلیمی پۆلیس بووم".
دادگای تاوانەكانی دهۆك، لەدوا دانیشتنی خۆیدا لەسەر ئەو كێشەیە، بكوژەكە (برای كچە رەدووكەوتووەكان)ی بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزاكانی عێراقی حوكم دا و بە 15 ساڵ زیندانی كرد.
سه‌رچاوه‌: گۆڤاری سڤیل