[size=20]كاك سانی یاریه‌كه چی لێهات؟ كێ بردیه‌وه چه‌ند به چه ندبوو؟[/size]
مـامۆستــا یـارییه‌كـه ( هـه‌ولێر 0 - 1 ) دهـۆك
هـه‌ولێر هـه‌لی زۆری له‌ده‌ست دا پاشانیش بـاجـه‌كـه‌ی دا !
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی SanyNaseh
[size=20]كاك سانی یاریه‌كه چی لێهات؟ كێ بردیه‌وه چه‌ند به چه ندبوو؟[/size]
مـامۆستــا یـارییه‌كـه ( هـه‌ولێر 0 - 1 ) دهـۆك
هـه‌ولێر هـه‌لی زۆری له‌ده‌ست دا پاشانیش بـاجـه‌كـه‌ی دا !
ده‌ست خۆش به‌رده‌وام به .
هانده‌رێكی هـه‌ولێر باس له شه‌ری هـانده‌رانی هـه‌ولێر و دهۆك ده‌كـات .
هانده‌رانی هه‌ولێر پیرۆزبایی له هانده‌رانی دهۆك ده‌كـه‌ن ئه‌وان به دبه‌ی ئـاو وه‌ڵامیان دایه‌وه !
دوای ئه‌وه‌ی یـانه‌ی دهـۆك له‌نێو یاریگـایی هـه‌ولێر له‌جـه‌وله‌ی 12ی قۆنـاغی دووه‌می خولی بژارده‌ی یانه‌كـانی عێراق ســه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـا به سـه‌ر یـانه‌ی هـه‌ولێر به‌ئه‌نجـامی ( 1 – 0 )شـه‌رو ئـاژاوه كـه‌وته‌نێوان هـانده‌رانی هـه‌ولێر و دهۆك ، هــانده‌رێكی یـانه‌ی هـه‌ولێر كه‌له‌نـاو شـه‌ره‌كـه بوو پێی راگه‌یـاندم " من وه‌ك هـانده‌رێكی یـانه‌ی هـه‌ولێر پیرۆزبـایم له هـانده‌رانی یـانه‌ی دهـۆك كـرد ئه‌وان دڵخۆش بوون به‌ڵام زۆری پێنه‌چوو كۆمـه‌ڵێك هـانده‌ری دهۆك هێرشیـان كـرده سـه‌ر هـانده‌رانی هـه‌ولێر به دبه‌ی ئـاو هـانده‌رانی یانه‌ی هـه‌ولێریش به كورس و دبه‌ی ئـاو وه‌ڵامی هـانده‌رانی دهۆكیـان دایه‌وه ، دوای ته‌واو بوونی یارییه‌كه هـانده‌رانی یانه‌ی دهۆك مـاوه‌ی كـاتژمێرێك له‌نێو یاریگـا نه‌هـاتنه‌ده‌ره‌وه له‌ترسی هـانده‌رانی هـه‌ولێر ، كـاتێك هـانده‌رانی دهۆك هـاتنه‌ده‌ره‌وه له‌نێو یاریگـا دا له‌سـه‌ر شـه‌قـام هـانده‌رانی هـه‌ولێر هێرشیـان كـرده سـه‌ر هـانده‌رانی دهۆك شـه‌روپێك دادان دروست بوو پـاشـان پۆلیس شـه‌ره‌كـه‌ی وه‌ستـاند و كۆتـایی پێهـات .
ئه‌وه‌ی جێ ئـامـاژه‌یـه هـانده‌رانی دهۆك له 20 تا 30 هـانده‌ر تێنه‌ده‌په‌ری .
ئــا/ سـانی نـاصیح
[size=20]ده سته كانت خۆش كاكه سانی بۆڕێك خستنی ئه‌م ڕاپۆرته هه‌واله به هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ یانه‌ی هه‌ولێر إن شاءالله بابه‌ته‌كه‌شم گواسته‌وه شوێنی دیاری كرا‌و[/size]
سوپاس مـامۆستـا شه‌یدا گیـان
هیوای سه‌که‌وتن بۆ يانه‌ی هه‌ولێرده‌خوازم
ده‌ستی تۆش خۆشبێت براکه‌م.........
سوپاس بۆ تۆ سه‌وسـان خـان
سه‌که‌وتن بۆ يانه‌ی ئمپراتۆر
ده‌ست خۆش بێت کاک سانی،برا جوانه‌که‌م به‌شی خولی عيراقيمان هه‌بوو خۆزگه هه‌واڵه‌که‌ت له‌وێ داده‌به‌زاند
هه‌ربژيت ماله‌که‌م.
سوپاس كاك ره‌وشت .
كیشه نیه ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌ران ده‌ی گوازنه‌وه .
یاری كلاسیكۆی له خولی بژارده‌ی عێراق(هـه‌ولێر&دهۆك)سه‌رهـه‌نگ موحسین بۆ یارییه‌كه چ ده‌ڵێت ؟
راپۆرت -ئـا/سـانی نـاصیح
له‌درێژه‌ی یارییه‌كـانی خـولی بژارده‌یی یانه‌كـانی عێراق بۆتۆپی پێ بریاره سـبه‌ی چوارشـه‌ممه له‌جـه‌وله‌ی 12ی قۆنـاغی دووه‌م ،له‌یــاری كلاسیكۆ دا كـاتژمێر10:00ی شـه‌و یـانه‌ی هـه‌ولێر له‌نێو یاریگـایی نێو ده‌وڵه‌تی شـه‌هید فه‌ره‌نسۆهـه‌ریری له شـاری هـه‌ولێری پـایته‌خت روبه‌ری یـانه‌ی دهـۆك ده‌بێته‌وه ، له‌یـاری قۆنـاغی یه‌كـه‌م یـانه‌ی هـه‌ولێر له‌نێو یاریگـایی دهۆك تـوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌ئه‌نجـامی ( 2 – 1 ) بـۆیارییه‌كه‌ی سبه‌ش یـانه‌ی دهـۆك هـه‌وڵی سێ خـاڵی یارییه‌كه ده‌دات به‌ڵام له‌ئه‌رێكی قورس دایه چونكه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگایی خۆی یاری ده‌كـات و ده‌زانێت یانه‌ی هـه‌ولێر یانه‌یه‌كی ئـاسـان نیه تـاوه‌كـوو بدۆرێت ، یـانه‌ی هـه‌ولێریش له‌نێو یاریگـاو له‌به‌رده‌م هـانده‌رانی خۆی بۆ سێ خــاڵی یارییه‌كه یاری ده‌كـات و تـاوه‌كـو به‌ره‌وپێشه‌نگ بچێت .
هـه‌رده‌ربـاره‌ی یارییه‌كه گـۆلچی وكـاپتینی یـانه‌ی هـه‌ولێر سـه‌رهـه‌نگ مــوحسین له‌لێدوانێكی تـایبه‌ت دا پێ راگه‌یـاندی " ئه‌و یارییانه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی دهۆك كردوومانه هه‌رگیز نه‌توانراوه پێشبینی ئه‌نجامه‌كه‌ی بكرێ، هه‌ر ئه‌مه‌یشه وای كردووه به‌یه‌كگه‌یشتنه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر و دهۆك چێژی تایبه‌تی خۆی هه‌بێ.
هیچ یارییه‌كمان به‌رامبه‌ر یانه‌ی دهۆك ئاسان نه‌بووه خۆشبه‌ختانه ئه‌مه ڕای دهۆكییه‌كانیشه ده‌رباره‌مان.
براوه بوونمان له‌یاری ئه‌مجاره جگه له سێ خاڵی یارییه‌كه دووباره لێدانه‌وه‌ی زه‌نگیشه بۆ یانه‌كان كه(چاومان له بردنی نازناوه‌كه‌یه) بۆیه پێویسته بۆ بردنه‌وه‌مان له‌م یارییه‌دا ته‌واوی تواناكانی خۆمان بخه‌ینه گه‌ڕ"
یـانه‌ی هـه‌ولێر له24 یــاری 15 ســه‌ركـه‌وتنی هـه‌یه و 5 به‌رامبه‌ر و 4 دۆرانی هـه‌یه ، به‌كــۆكـردنه‌وه‌ی 50 خــاڵ له‌پله‌ی سێیه‌م دایه .
یـانه‌ی دهـۆك له 26 یـاری 12 ســه‌ركـه‌وتنی هـه‌یه له‌گه‌ڵ 8 به‌رامبه‌ر بوون 6 دۆرانی هـه‌یه به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 44 خــاڵ له‌پله‌ی شه‌شه‌م دایه .
مێژووی روبه‌رووبونه‌وه‌ی هـه‌ردوو یـانه له‌ســاڵی 1996 كـه تــاكو ئێستــا 2013 ، 36 جـار روبه‌ری یه‌كتر بوونه‌ته‌وه :
یــانه‌ی دهــۆك 17 جــار ســه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـاوه .
یـانه‌ی هـه‌ولێر 9 سـه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـاوه .
هـه‌ردوو یـانه 10 جــار به‌رامبه‌ر بوونه .
یـانه‌ی دهۆك 48 گۆڵی تۆمـار كـردووه .
یـانه‌ی هـه‌ولێر 34 گۆڵی تۆمـاركـردووه .
واپێشبینی ده‌كرێت یارییه‌كی به‌هێز بێت له‌نێوان هـه‌ولێر و دهۆك ، چونكه روبه‌رووبنه‌وه‌كـانی یاری پێشووتر به‌هێز بووه .
تـــایبه‌ت به یــانه‌ی سـه‌رهـه‌نگ مـوحسین(YSM21.net(
ده‌ست خۆش وێنه‌كـان زۆر جوانن .
نه‌شمـان زانی وێنه‌گـریشی .
سه‌رهه‌نگ موحسین 10 درێسی دیكه ده‌داته ئـه‌ندامـانی یانه .
دوای ئه‌وه‌ی شـه‌وی رابردوو یارییه‌كـمـان ئه‌نجـام دا كه 20 یاریزان هــاتبوون ، سـه‌رهـه‌نگ موحسین خـاوه‌نی یانه له‌یـارییه‌كه ئـامـاده بوو 7 درێسی خۆی به‌خشیـه ئه‌ندامـانی یانه ئه‌وانه‌ی وه‌ك یاریزان یاریان كـرد به‌ڵام زۆربه‌ی بێ به‌ش بوون له درێسه‌كـه‌ن ، سـه‌رهـه‌نگ پێ راگه‌یـاندم بۆ یــاری داهــاتوو 10 درێسی دیكه ده‌داته ئه‌وانه‌ی كـه‌وا وه‌ریـان نه‌گــرتوووه ،كه‌س دووباره وه‌رنـاگرته‌وه .
سڵاو من پرسیـاری زۆری لێنـاكه‌م .
له‌گه‌ڵ وه‌رزش چۆنی ؟ مه‌به‌ستم سـه‌یری یارییه‌كـان ده‌كـه‌ی ؟ ئه‌گـه‌ر سه‌یری یاری ده‌كـه‌ی هـانده‌ری چ یانه‌یه‌ك و هـه‌ڵبژارده‌یه‌كی ؟
سوپاس .
لایمن یه‌ک وێنه ده‌بێته‌وه
هـه‌موو وێنه‌كـانم ره‌ش كـردیته‌وه ، ته‌نهـا یه‌ك وێنه نه‌بێت .
هـه‌وو وێنه‌كـان به‌به‌كـه‌وه لای شه‌ره‌خـان بڵاو ده‌كـاته‌وه .
ده‌سته‌كانت خۆشبی مام سانی ،ان شا‌ء الله له‌م زوانه وێنه‌كان بڵاو ئه‌كه‌مه .
هـه‌موویـان چاوه‌روان ده‌كـه‌ن زوو بڵاو بكه‌وه .
سه‌ركه‌وتوبیت كاكه سانی
سوپاس كـاك ســامـان گیـان
سڵاو له‌هـه‌وو لایك
بابه‌ته‌كـه‌م گۆری كـاك شـه‌ره‌فــخـان هـه‌موو وێنه‌كـان بڵاو ده‌كـاته‌وه به‌شێوازێكی دیكه كـه‌هـه‌موو لایك بیبینێت ، من خۆم گووتم چای ده‌كـه‌م به‌ڵام شـه‌ره‌فخـان گووتی لێگه‌رێ هـه‌موو وێنه‌كـانی كه من گرتوومه له‌گه‌ڵ ئه‌و هـه‌موو به‌یه‌كـه‌وه بڵاو ده‌كـه‌ینه‌وه .
به‌خێربێیته‌وه ، به‌هـه‌موو لایك یانه چالاك ده‌كه‌ینه‌وه .
لاى من كێشه‌ی نیه ، ئه‌گه‌ر نـا وێنه‌كـان بچوك ده‌كـه‌مـه‌وه .
لای من كێشه‌ی نیه ، وێنه‌كـان به‌قه‌باره‌ی گه‌وره وه‌ك خـۆی دامبه‌زاندووه .
ده‌ست خۆش قسه‌كـانت ته‌واوه ، باوه‌ك جـاران یانه چالاك بكه‌ینه‌وه .
شه‌وی رابردوو تیپی تۆپی پێ یانه‌ی سـه‌رهـه‌نگ مـوحسین یارییه‌كی دۆستـانه‌ی ئه‌نجـام دا كـه‌خۆش به‌ختـانه له‌م یارییه زۆرترین ئه‌ندامی یانه به‌ژداریـان كـرد كه‌تێدا 20 ئه‌ندام ئـامـاده بوو ، ئه‌مجـاره‌یـان جیـاواستر له‌یارییه‌كـانی دیكه چونكه سه‌رهـه‌نگ مـوحسین ئـامـاده بوو كۆمه‌ڵیك درێسی خۆی به‌خشیه یاریزانه‌كـان ، به‌ڵام زۆربه‌یـان به‌ریـان نه‌كـه‌وت ، به‌ڵام به‌منی گووت ئه‌وانی دیكه‌ش درێس وه‌رده‌گـرن .
له‌وه‌ته‌ی ئه‌م تیپه دروست بوو 5 یــاریمـان ئه‌نجـام داوه 3 براوه بووینه‌وه 2 ش دۆراین ، ئه‌نجـامی یارییه‌كـان ،
یـه‌كـه‌م یــاری ئه‌م یــانه‌یه له‌ســاڵی 2009 بوو توانیمـان به‌ئه‌نجـامی 6 – 1 سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین
له‌دووه‌م یـاری مــان له‌ســاڵی 2011 تـوانیمـان 3 : 2 سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین
له‌سێیه‌مین یـاری مـان تـوشی شكستێكی گه‌وره‌هـاتین 6 – 1 دۆراین له سـاڵی 2011
له‌چـاره‌م یـاری له یارییه‌كه‌ی رۆژی 21 / 1 / 2012 تـوانیـمـان سـه‌ركـه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنین به‌ئه‌نجـامی 7 : 5
له‌پێنجـه‌مین یاری كه‌رۆژی 22 / 7 / 2013 به‌رێوه چوو توشی دۆران هـاتین به‌ئه‌نجـامی ( 4 - 1 ) .
به‌خێربێته‌وه
پيرۆزه براکه‌م
خودا سه‌رکه‌وتووت بکات
سوپاس
إن شاءالله
سبه‌ی یانه‌ی سه‌رهـه‌نگ مـوحسین یـاری هـه‌یه!
20 / 7 / 2013
بریـاره سبـه‌ی شـه‌و21 / 7 / 2013 تـیپی تـۆپی پێی لاوانی یـانه‌ی سـه‌رهـه‌نگ مـوحسین یـارییه‌كی دۆستــانه ئه‌نجـام بدات ، به‌ئـامـاده‌بوونی گـۆچی یـانه‌ی ھه‌ولێر سـه‌رهـه‌نگ مـوحسین .
یـارییه‌كه شه‌ش یـاریزانیـا كـاتی یارییه‌كه 12ی شـه‌و بۆ 1 ی شـه‌و ، یاریه‌كه له گه‌ره‌كی نیشتمانه ،له یاریگای (نیشتمان) له به‌رامبه‌ر زێره‌ڤانی .
یـه‌كـه‌م یــاری ئه‌م یــانه‌یه له‌ســاڵی 2009 بوو توانیمـان به‌ئه‌نجـامی 6 – 1 سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین
له‌دووه‌م یـاری مــان له‌ســاڵی 2011 تـوانیمـان 3 : 2 سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین
له‌سێیه‌مین یـاری مـان تـوشی شكستێكی گه‌وره‌هـاتین 6 – 1 دۆراین له سـاڵی 2011
له‌چـاره‌م یـاری له یارییه‌كه‌ی رۆژی 21 / 1 / 2012 تـوانیـمـان سـه‌ركـه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنین به‌ئه‌نجـامی 7 : 5
به‌هیـوی سـه‌ركـه‌وتن بۆ تیپه‌كـه‌مــان
سوپاس بۆ ئێوه
راست ده‌كـه‌ی مـامۆستـا شـه‌یدا
چه‌ند له بیرنه‌كرێن هه‌ر كه‌مه چونكه ئه‌و كه‌سانه خزمه‌تێكی باشیان كردوه
علیکم السلام
به‌خێربێت بۆ یـانه‌كـه‌مـان ، هیوادارم سودمـه‌ند بیت بۆ یـانه‌كـه‌مـان .
ده‌ستان خۆشبێت جاکه
سوپاس
ده‌ستان خۆشبێت جاکه
سوپاس
پیرۆزه برام انشاءالله هه‌ر له‌سه‌رکه‌وتن داده‌بن خوایی گه‌وره له‌مامۆستاش خۆشبێت
سوپاس كاك كۆسره‌ت
ان شاءالله
یپی رۆژنـامه‌نـوسـانی وه‌رزشی هـه‌ولێر ( 0 - 4 )رێكخراوی راگه‌یـاندن كـارانی وه‌رزشی هـه‌ولێر
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9ی شه‌و له‌یاریگای پێشه‌كه‌وتن له‌گه‌ره‌كی ئازادی وه‌ك رێزگرتنێك بۆ رۆژنامه‌نووسی كۆچكردوو سدیقی گچكه تیپی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی هه‌ولێر یاری له‌گه‌ل تیپی رێكخراوی راگه‌یاندكارانی وه‌رزشی ئه‌نجـام دا له یـارییه‌كـه‌ش دا رێكخراوی راگه‌یـاندن كـارانی وه‌رزشی هـه‌ولێر به‌چوار گۆڵی بێ وه‌ڵام سـه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنــا پــاشـانیش خـه‌ڵات به‌سه‌ر هـه‌ردووتیپه‌كه دابه‌ش كـرا ....
كۆچكـردوو مـامۆستـــاسدیقی گچكه له‌ســـاڵی 1951 له‌دایك بووه له ســا‌ڵی 14 / 7 /2011 كــۆچی دوایی كـرد .
جێگـایی شـانــازیه بۆمن خــه‌ڵاتی كـۆچكـردوو رۆژنـامه‌نووس سدیقی گچكه م به‌رزكـرده‌وه كـه‌پله‌ی یه‌كـه‌مـان به‌ده‌ست هێنــا .
برای بچوكتان سـانی نـاصیح
به‌خێربێیته‌وه، ئینشائه‌ڵا سودمه‌ند ده‌بی.
ان شـــاءالله یــانه كـوردیه‌كـان ئـاستێكی باش پێشكه‌ش ده‌كـه‌ن
SanyNaseh نووسی:Ahmed Dugrtkani نووسی:سانی گیان مۆنتاژێكی زۆرجوانه
سوپاس ، به‌ته‌مـامه له‌كه‌نـاڵیك وه‌ربگیرێم .
ان شاالله خوی گه‌وره ئاسه‌نی ده‌كات زۆر م پێ خۆ ش به‌وو وات وت
سوپاس //// سبه‌ی كـاره‌كـانی خۆم پێیـان نیشـان ده‌ده‌م .
راپۆرت:یارییه‌كـانی جه‌وله‌ی 11 ی قۆناغی دووه‌می خولی بژارده‌ی عێراق كۆتایی هات ، یانه كوردیه‌كـان یش له‌ئـاستێكی نزم ده‌بین درێت .
ئـا/ سـانی نـاصیح
له‌درێژه‌ی یارییه‌كـانی خولی بژارده‌یی یانه‌كـانی عێراق بۆتۆپی پێ به یـاری نێوان سلێمـانی و مینـا یارییه‌كـانی جـه‌وله‌ی 11ی قۆنـاغــی دووه‌م كـۆتــایی هـات كـه‌تێدا هـه‌ر یه‌ك له‌یـانه‌كـانی ( هـه‌ولێر و دهـۆك و ته‌ڵه‌به و شورته و بغدا و مینـا )سـه‌ركـه‌وتنیـان به‌ده‌ست هێنــا .
له‌یـاری یه‌كـه‌م كـه‌رۆژی یه‌ك شـه‌ممه به‌رێوه چوو یـانه‌ی هـه‌ولێر له‌نێو یاریگـایی كه‌ركوك روبه‌ری یانه‌ی كـه‌ركوك بۆوه یـانه‌ی هـه‌ولێر به‌زه‌حمـه‌ت تـوانی سێ خـاڵی گرینگ له‌یـانه‌ی كـه‌ركـوك وه‌ربگرێت كـاتێك یاریزان لوئه‌یصلاح توانی له‌دواخوله‌كی یارییه‌كه گۆڵی سـه‌ركـه‌وتن بۆ یانه‌ی هـه‌ولێر تـۆمـار بكـات یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجـامی ( 2- 1 ) كۆتـایی هـات ، یانه‌ی هـه‌ولێر له 23 یاری 47 خـاڵی هـه‌یه له پله‌ی چواره‌م دایه یـانه‌ی كـه‌ركوكیش له دوا ریزبه‌ند ده‌بین درێت به‌كـۆكردنه‌وه‌ی 18 خــاڵ .
له‌یـاری دووه‌م كـه دووێنێ دووشـه‌ممه ئه‌نجـام درا یـانه‌ی ته‌ڵه‌به له‌نێو یاریگـایی زاخـۆ تـوانی سێ خـاڵی گرینگ له‌یـانه‌ی زاخـۆ وه‌ربگرێت كـاتێك به‌ئه‌نجـامی گۆڵێكی بێ وه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه ، یانه‌ی زاخـۆ له‌پله‌ی پێنجـه‌م دایه به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 44 خــاڵ ، یـانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ش له‌پله‌ی 13 یه‌مین دایه به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 27 خــاڵ .
هـه‌ر له‌هـه‌مـان رۆژ دا یـانه‌ی دهـۆك توانی سـه‌ركـه‌وتنێكی گرینگ به‌ده‌ست بهێنێت كـاتێك به‌ئه‌نجـامی گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له یـانه‌ی كـاره‌بـایی برده‌وه ، گۆڵه‌كه‌ش له‌خوله‌كی 50 له‌لایـان یاریزان صالح سدیر تۆمـار كـرا ، یانه‌ی دهۆك له 25 یــاری 43 خـاڵی هه‌یه له‌پله‌ی شه‌شه‌م ده‌بین درێت ، یانه‌ی كـاره‌بـاش له‌پله‌ی 14 یه‌من ده‌بین درێت له 26 یاری 27 خــاڵی هـه‌یه .
له‌یـارییه‌كی دیكه‌دا یـانه‌ی میـنـاء توانی له‌نێو یاریگـایی سلێمـانی سێ خـاڵ له یـانه‌ی سلێمـانی وه‌ربگرێت ، كـاتێك به‌ئه‌نجـامی گۆڵێكی بێ وه‌ڵام سـه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ، یـانه‌ی سلێمـانی له 27 یاری 25 خـاڵی كۆكـردیته‌وه له‌پله‌ی 16 ده‌بین درێت ، یانه‌ی مینـاش كۆی خـاڵه‌كـانی به‌رز كـرده‌وه بۆ 42 خـاڵ له‌پله‌ی حـه‌وته‌م دایه .
ئـه‌نجــامی یارییه‌كـانی دیكه‌ش به‌م شێوه‌یه
زه‌ورا × قوه‌جـه‌ویه / دواخـرا
صنــاعـه 0 -0 نه‌جـه‌ف
نه‌فتی باشور 0- 2 شورته
بغدا 1 – 0 مسـافی ناوه‌راست
ئه‌گـه‌ر سـه‌یری یـانه‌كوردیه‌كـان بكه‌ین له‌م چه‌ند یارییه‌ی دووای ئاستێكی باشیـان پێشكه‌ش نـه‌كـردووه كـه دڵی هـانده‌ره‌كـانی خۆش بكـات .
یانه‌ی هـه‌ولێر ئـاستێكی باش پیشكه‌ش نـاكـات ئه‌مســاڵ له‌چـاو وه‌رزی رابردوو كـه‌ئـاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كـرد ،ئه‌مســاڵ زۆربه‌ی یارییه‌كانی به‌زه‌حمه‌ت ده‌باته‌وه یان به‌رامبه‌ر ده‌بێت ، یـانه‌ی هـه‌ولێر 23 یــاری ئه‌نجـام داوه 14 سـه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـاوه 5 دۆران و 4 به‌رامبه‌ری هـه‌یه .
یانه‌ی زاخۆش یه‌كێكه له‌یـانه‌كوردیه‌كـان كه‌له‌پله‌ی 5 ده‌بین درێت ئـاستێكی واپێشكه‌ش نـاكـات تـا هـانده‌رانی له‌خۆی نزیك بكـاته‌وه ، یـانه‌ی زاخـۆ 27 یاری ئه‌نجـام داوه 12 سـه‌ركـه‌وتن و 8 به‌رامبه‌ر 7 دۆرانی هـه‌یه .
یـانه‌ی دهۆكیش هـاوشێوه‌ی یانه‌كـانی دیكه‌ی كوردی ئه‌مسـاڵ ئـاستی وه‌ك پێویست نیه ، كه‌پار سـاڵ ركـابه‌ری ده‌كـرد بۆ نـازنـاوه‌كـه به‌ڵام ئه‌مسـاڵ ئـاستی وه‌ك پێویست نیه ، یـانه‌ی دهۆك له‌پله‌ی شه‌شه‌ممه 25 یـاری ئه‌نجـام داوه 12 بردنه‌وه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ 7 به‌رامبه‌ر و 6 دۆرانی هه‌یه .
یانه‌ی كـه‌ركوك و سلێمـانیش خراپترین ئـاستیـان پێشكه‌ش كـردووه ئه‌م سـاڵ كه یـانه‌ی سلێمـانی ئه‌مسـاڵ به‌ژداری خـولبژارده‌یی یانه‌كـانی عێراقی كـرد به‌ڵام نه‌ی توانی دڵی هـانده‌رانی خۆش یكـات و هـه‌ره‌شی دابه‌زینی لێده‌كـرێت ، یـانه‌ی سلێمـانی له پله‌ی 16 دایه له27 یاری 7 سه‌ركه‌وتن 4 به‌رامبه‌ر 16 دۆرانی هـه‌یه 25 خــاڵی هه‌یه ، یـانه‌ی كـه‌ركوكیش خراپترین ئـاستی پێشكه‌ش كـردووه كه له‌دوا رێزبه‌ندی ده‌بین درێت به‌كـۆكـردنه‌ووه‌ی 18 خـاڵ ، 4 سه‌ركـه‌وتن و 6 به‌رامبه‌ر و 18 دۆرانی هـه‌یه .
سانی گیان مۆنتاژێكی زۆرجوانه
سوپاس ، به‌ته‌مـامه له‌كه‌نـاڵیك وه‌ربگیرێم .
سوپــاس بۆ ئێوه به‌رێزن
یه‌ك تێبینی:
فۆنتی وه‌رگێڕانه‌كه بچوكه.
راست ده‌كـه‌ی به‌ڵام ڤیدۆیه‌كـه HDیه بۆ یه فۆنته‌كـه بچوك ده‌ركـه‌ووتوه .
گۆرانی ژێر نووسی كـوردی : موعجیزهHD
گوتنی سروش
ژێرنوس و مۆنتـاژ: ســانی نـاصیح
وه‌رگێرانی : ئیسمـاعیل ره‌واندزی
[video]http://www.youtube.com/watch?v=x_aw-ukxdpM[/video]
ئةو جؤرى (كورته هةوال)ةم پئ جوانه، كه بةهؤى بابةتيكةوه دةيان هةوال دةزانيت.
دةستخؤشيت لئ دةكةم.
سوپاس كـاپتین
ئه‌گه‌ر پێم بكرێت رۆژانه هـه‌واڵی وا بڵاو ده‌كـه‌ممه‌وه.
ده‌ستان خۆشبێ شتێكی زۆر نایابه و جـوانه ، هـــیوادارم یــانه‌كـه‌مـان چــالاك بێت .
[size=20]به‌خێربێیت بۆ ئه‌م یانه جوانه هیوادارم به‌رده‌وام بیت له گه‌ڵمان سوودمان لێ وه‌رگری و سوودت بۆمان هه‌بێت إن شاءالله[/size]
ســـه‌ردێری چــه‌ند هــه‌واڵیكی وه‌رزشی ..
16 / 7 / 2013 ( ئـا- ســانى نــاصيح )
1-یــانه‌ی ریـــال مه‌درید له‌ژێر ســه‌رپه‌رشتــیـاری راهێنه‌ری نـوێ " ئه‌نشلۆتی " یــه‌كـه‌م مه‌شقی خــۆی ئه‌نجـــام دا .
2- تــیـاگۆ سلڤــای به‌رگریكـاری پـاریس سـان جیرمـان تـاكۆتـایی بۆنده‌كـه‌م له‌گه‌ڵ یـانه‌ی پاریس سـان جیرمـان ده‌مینێمـه‌وه كـه تـاسـاڵی 2017 یـه
3- بــه‌پێی هــه‌واڵه‌كــانی رۆژ'The Independent' بــه‌ریــتـــانی : یــانه‌ی مـان شسته‌ریونایتد گرینگی به یـاریزانی یـانه‌ی به‌رشلۆنه ده‌دات یـاریزان سیسك فابریگـاس ، به‌پێ هـه‌واڵی رۆژنـامه‌كـه 40 ملیۆن یۆرۆی بۆ ته‌رخـان كـرده‌وه .
4- ئه‌مــرۆ له‌خـولی بژارده‌یی یانه‌كـانی عێراق كـۆمـه‌ڵێك یـاری ئه‌نجـام درا له‌جـه‌وله‌ی 11ی قۆنــاغـی دووه‌م ، ئه‌نجـامی یارییه‌كـانیش به‌م شێوه‌بوو .
زه‌ورا × قوه‌جـه‌ویه ..... دواخــرا
صنـاعـه 0 : 0 نه‌جـه‌ف
زاخــۆ 0 : 1 ته‌ڵه‌به
نه‌فتی باشور 0 : 2 شورتـه
بغدا 1 : 0 مصـافی نـاوه‌راست .
ئه‌مـرۆش یـانه‌ی سلێمـانی له‌نێو یـاریگـایی خۆی روبه‌ری یـانه‌ی مینـا ده‌بێته‌وه كـاتژمێر 9:00ی شـه‌و.
5- بـه‌پێ هـه‌واڵی رۆژنـامه‌یه‌كی ئیتــاڵی " توتو سبورت " یــانه‌ی نــاپۆلی ئـامـاده‌یه 30 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی ریال مه‌درید بكـات بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزان هیگواین بۆ یانه‌كه‌یـان .
6- به‌فه‌رمــی كـه‌نـاڵی جه‌زیره‌ی وه‌رزشی خولی ئینگلیزی ده‌گوازێته‌وه بۆ وه‌رزی نــوێ .
7- رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئاشكرای كرد یاریزانی به‌رگری ئیتاڵیا ئه‌ندریا رانۆكیا تا ئێستا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان ماوه‌ته‌وه‌و یانه‌ی ناپۆلی ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات".
8-راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان ئاشكرایان كرد یاریزانی ناوه‌راستی ئه‌ڵمانی یانه‌ی ریال مه‌درید مسعود ئۆزێل ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید تا ساڵی 2019 تازه بكاته‌وه".
9- ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپول لویس سوارێز له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانی رایگه‌یاند مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپول زه‌حمه‌ته".
10- هه‌ردوو یانه‌ی كوینزپارك رینجه‌رز و ویستهامی ئینگلیزی ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی خافێر سافیۆلا بكه‌ن و بۆ ریزه‌كانیان بیگوازنه‌وه".
بـــۆزیــاتر ئــاشنـابوون به‌هـه‌واڵی وه‌رزشی سـه‌ردانی لاپه‌ره‌كـه‌مـان بكـه‌ن هــانده‌رانی وه‌رزشی
https://www.facebook.com/handarewarzsh
سـانی ناصیح
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی SanyNaseh
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]