589

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

سڵاو

هیوادارم خوایی گه‌وره‌ نووری ئیمان له‌ دڵت چه‌سپاو بێت هه‌ربه‌رده‌وام بیت ئینشاالله‌ بۆ هه‌موو ئوومه‌تی محه‌مه‌د (د.خ).


دووه‌م : گه‌ر هه‌له‌ نه‌بم وابزانم نۆ بالی هه‌یه‌ نه‌ حه‌فت بالی هه‌یه‌ ، خوای گه‌وره‌ زاناتره‌. 

نازانم


یه‌که‌م : پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) چه‌ند جار حه‌زره‌تی جوبرائیلی دیوه‌ له‌سه‌ر شیوه‌ی خۆی ؟؟


دووه‌م : حه‌زره‌تی جوبرائیل چه‌ند باڵی هه‌یه‌

گه‌ر هه‌له‌ نه‌بم وابزانم نۆ بالی هه‌یه‌ نه‌ حه‌فت بالی هه‌یه‌ ، خوای گه‌وره‌ زاناتره‌.  هه‌ڵه‌یه‌

سێیه‌م : ناوی ده‌رگاوانی به‌هه‌شت چیه‌ مه‌لائیکه‌ته‌که‌؟؟؟

ره‌ضوان    راسته‌

چواره‌م : ناوی مه‌لائیکه‌ی باران و رزق و رۆزی چیه‌؟؟

میکائیل    راسته‌

پێنجه‌م : ناوی ئه‌و مه‌لائیکه‌ چیه‌ که‌ ئیشی فوو کردنه‌ به‌ نه‌فه‌خه‌

ئیسرافیل   راسته‌

شه‌شه‌م : ئه‌و ئه‌سپه‌ ناوی چبوو که‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  له‌ مه‌ککه‌ پێی چووه‌ قودس

نازانم

حه‌فته‌م : ناوی سه‌رپه‌رشتیاری دۆزه‌خ چیه‌ ؟؟؟؟

مالیک   راسته‌
هه‌شته‌م : ناوی ئه‌و دوو مه‌لائیکه‌ چیه‌ که‌ له‌ناو قه‌بر پرسیارت لێ ده‌که‌ن ؟؟؟

نازانم

نۆیه‌م : درێژی هه‌ر باڵێکی حه‌زره‌تی جوبرائیل چه‌نده‌؟؟؟

به‌قه‌د نێوان زه‌وی و ئاسمانه‌   هه‌ڵه‌یه‌

خوایی گه‌وره‌ زانیاریت زیاتر بکا

590

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

گوێم له‌ هه‌موو پرسیاره‌كان بووه‌ وه‌لامه‌كانیشم گوێ لێبووه‌ به‌لام هیچم ‌بیر نایه‌ته‌وه‌

چواره‌م : وابزانم میكائیله‌

راسته‌ ده‌ستت خۆش

591

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

نۆیه‌م : درێژی هه‌ر باڵێکی حه‌زره‌تی جوبرائیل چه‌نده‌؟؟؟

وابزانم به‌قه‌د گه‌وره‌یی ئاسمان و زه‌ویه‌

هه‌ڵه‌یه‌

592

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[center]http://www.stocksvip.net/p/ps/(25).gif[/center]

[center][size=24]سڵاوی خواتان لی بێ
ئه‌م جاره‌ چه‌ند پرسیارێکم بۆ ئاماده‌کردوون هیوادارم بیزانن[/size][/center]

[size=24]یه‌که‌م : پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) چه‌ند جار حه‌زره‌تی جوبرائیلی دیوه‌ له‌سه‌ر شیوه‌ی خۆی ؟؟
دووه‌م : حه‌زره‌تی جوبرائیل چه‌ند باڵی هه‌یه‌
سێیه‌م : ناوی ده‌رگاوانی به‌هه‌شت چیه‌ مه‌لائیکه‌ته‌که‌؟؟؟
چواره‌م : ناوی مه‌لائیکه‌ی باران و رزق و رۆزی چیه‌؟؟
پێنجه‌م : ناوی ئه‌و مه‌لائیکه‌ چیه‌ که‌ ئیشی فوو کردنه‌ به‌ نه‌فه‌خه‌
شه‌شه‌م : ئه‌و ئه‌سپه‌ ناوی چبوو که‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  له‌ مه‌ککه‌ پێی چووه‌ قودس
حه‌فته‌م : ناوی سه‌رپه‌رشتیاری دۆزه‌خ چیه‌ ؟؟؟؟
هه‌شته‌م : ناوی ئه‌و دوو مه‌لائیکه‌ چیه‌ که‌ له‌ناو قه‌بر پرسیارت لێ ده‌که‌ن ؟؟؟
نۆیه‌م : درێژی هه‌ر باڵێکی حه‌زره‌تی جوبرائیل چه‌نده‌؟؟؟
[/size]

593

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

[size=24]خوایی گه‌وره‌ هیدایه‌تی بدا[/size]

[size=24]سوپاس بۆ ئێوه‌
والله‌ هه‌ندی کتێبه‌ هه‌ندێ گوێم لێده‌بێ ............................[/size]

595

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

[size=24]له‌م رۆژانه‌دا رووداوێكی سه‌یرم خوێنده‌وه‌ كه‌ كتومت ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ی به‌رجه‌سته‌ ده‌كرد كه‌ ده‌فه‌رموێ: " ئه‌وكه‌سه‌ی خه‌مه‌كه‌ی خه‌می پاشه‌رۆژ بێت خوا ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌خاته‌ دڵیه‌وه‌، و كۆی ده‌كاته‌وه{ واته‌: شپرزه‌ و په‌رته‌وازه‌ی ناكات}‌ ودنیا به‌ناچاری رووی تێده‌كات، و ئه‌وه‌ش خه‌مه‌كه‌ی خه‌می دنیا بێت خوا هه‌ژارییه‌كه‌ی ده‌خاته‌ نێو چاوانیه‌وه‌، و په‌رت و بڵاوی ده‌كاته‌وه‌،و دنیاشی ده‌ست ناكه‌وێ جگه‌له‌وه‌ی ‌كه‌ خوا بۆی دیاری كردووه‌ "
شاهێدی رووداوه‌كه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ:

له‌ره‌مه‌زانی ساڵی 1428 وئه‌يلوولی 2007 هاوه‌ڵه‌كه‌م رووی لێنام تا له‌ته‌كیا بڕۆم بۆ دابه‌ش كردنی زه‌كاتی ماڵه‌كه‌ی، ئێمه‌ش به‌ هێڵی لێواره‌ی ده‌ریادا رۆیشتین چونكه‌ دێهاتێكی هه‌ژار له‌و ناوچه‌یه‌دایه‌. هاوه‌ڵه‌كه‌م زه‌كاته‌كه‌ی كردبووه‌ ناو زه‌رفه‌وه‌ هه‌ر زه‌رفێك 5000 پێنچ هه‌زار ریاڵی سعوودی تێكردبووه‌، واته‌نزیكوه‌ی دووهه‌زار دۆلارێكی ئه‌مریكی..
له‌سه‌رهێڵی {جیدده‌- جیزان}له‌ ئاواییه‌ك هاتینه‌ ده‌ر وپیاوكی پیری به‌هێزمان بینی ته‌مه‌نی له‌ده‌وری حه‌فتا ساڵێك یا زیاتردا ده‌بوو، به‌سه‌ر جاده‌ قیره‌كه‌ - رێی گشتی – دا ده‌ڕۆیشت..
هاوه‌ڵه‌كه‌م گوتی: ده‌بێ ئه‌مه‌ له‌م كاته‌دا و له‌م چۆڵه‌وانییه‌دا چیبكات؟ سایه‌قه‌كه‌ گوتی: حه‌تمه‌ن یه‌مه‌نییه‌، و به‌ قاچاخ هاتووه‌.. ئێمه‌ش له‌په‌نایا وه‌ستاین و سڵاومان لێكرد وگوتمان: برا! له‌كوێوه‌؟
گوتی: له‌یه‌مه‌نه‌وه‌.. گوتمان: بۆ كوێ ده‌چی؟ گوتی: ئاره‌زومه‌ندی ماڵی خوام. گوتمان: به‌شێوه‌ی ره‌سمی هاتویته‌ ناوه‌وه‌؟ گوتی: نه‌وه‌ڵڵا .. به‌قاچاخ هاتووم!! گوتمان: بۆچ به‌شێوه‌ی ره‌سمی نه‌هاتوویته‌ ناوه‌وه‌؟ گوتی: ده‌بوا 2000 ریاڵم به‌بارمته‌ دا بنایه‌، ومنیش ته‌نیا دووسه‌د ریاڵم هه‌بوو !! به‌ سه‌د ریاڵیان سوار بووم، وسه‌د ریاڵه‌كه‌ش بۆ خه‌رجیم.!!
هاوه‌له‌كه‌م گوتی: باشه‌ مامه‌گیان! چه‌ند رۆژه‌ تۆ به‌پێ ده‌ڕۆیت؟ گوتی: شه‌ش رۆژه‌.. گوتی: به‌ڕۆژوویت یا شكاندووته‌؟ گوتی: نه‌خێر.. به‌ڕۆژووم!!
هاوه‌ڵه‌كه‌م گوتی: باشه‌، تۆ پێنچ بازگه‌ت له‌رێدایه‌، چۆن ده‌رچوویت؟ گوتی: به‌و خوایه‌ی جگه‌ له‌خۆی خوایه‌كی تر نییه‌ من به‌به‌رده‌میانا ده‌ڕۆیشتم و كه‌سێك پرسیاری لێ نه‌ده‌كردم.. هاوه‌ڵه‌كه‌م گوتی: تۆ بۆ كاركردن هاتووی؟.. گوتی: نه‌به‌خوا.. من ته‌نیا ئاره‌زوومه‌ندی زیاره‌تی ماڵی خوا بووم و هاتووم بڕۆم بۆ مه‌ككه‌ و عه‌مره‌یه‌ك بكه‌م ..
هاوه‌ڵه‌كه‌م گوتی: تۆ به‌م رێگا پان و پۆڕه‌دا ده‌ڕۆیت چۆن گه‌شتی ئاسایش نه‌یان گرتوویت؟ گوتی: نیو سه‌عاتێ له‌مه‌وبه‌ر گه‌شتێكم تووش بوو، گرتمیان و پرسیاریان لێكردم بۆكوێ ده‌چیت؟ سوێندم بۆ خواردن ته‌نیا زیاره‌تی ماڵی خوام مه‌به‌سته‌، ئیتر په‌نجا كیلۆمه‌ترێك هه‌ڵیان گرتم و نزیكیان كردمه‌وه‌و له‌م ناوچه‌يه‌ به‌ره‌ڵایان كردم..!!
منیش له‌دڵی خۆمدا گوتم: خوا گه‌شتی ئاسایشت بۆ رام ده‌كات تا ئه‌و ماوه‌یه‌ هه‌ڵت بگرن و له‌م شوێنه‌ت نزیك بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی خۆت له‌زه‌كاتی ئه‌م خێره‌ومه‌نده‌ وه‌ربگریت!!
هاوه‌ڵه‌كه‌م دوو زه‌رفی دایێ و گوتی: فه‌رموو ئه‌و دوو زه‌رفه‌ بگره‌، و ئه‌وه‌ش زه‌كاته‌.. پیاوه‌كه‌ وه‌ری گرت و گوتی: خوا پاداشتان بداته‌وه‌.. به‌ڵام ئه‌و نه‌یده‌زانی هه‌ر پاكه‌تێك چه‌ندی تێدایه‌. منیش لێم پرسی تۆ پاره‌ی سعوودی ده‌ناسیت؟ گوتی: به‌ڵێ، گوتم: باشه‌، بێ زه‌حمه‌ت بیكه‌ره‌وه‌ و پاره‌كه‌ له‌ناو پشتێنه‌كه‌تا قایم بكه‌، تالێت نه‌كه‌وێت.. كابراش پاكه‌ته‌كانی هه‌ڵپچڕی دیتی ده‌هه‌زار ریاڵی تێدایه‌!! سه‌یرێكی ئێمه‌ی كرد و گوتی: ئه‌مه‌ هه‌مووی بۆ من؟! گوتمان به‌ڵێ، بۆ تۆ..
پیاوه‌ بێهۆش بوو و له‌ناو ترومبێله‌كه‌دا كه‌وت!! ئێمه‌ش هه‌ندێ ئاومان له‌ده‌موچاوی پرژاند، و هۆشی هاته‌وه‌و هاواری ده‌كرد و ده‌یگوت: ئه‌مه‌ هه‌مووی بۆ من؟! ئه‌م هه‌موو پاره‌یه‌ بۆ من؟! و دانیشت ئه‌گریا، گریانه‌كه‌ی به‌ردی ده‌كرده‌ گریان..
براده‌ره‌كه‌م گوتی: با هه‌ندێ به‌ره‌و پێش تری ببه‌ین، و له‌ته‌ك خۆمانا سواری بكه‌ین، كه‌ ماوه‌یه‌ك سوار بوو پشوویه‌كی دا من پرسیارم لێكرد و گوتم: مامه‌گیان! ئه‌م گریانه‌ زۆره‌ت هۆی چییه‌؟
گوتی: كاكه‌گیان! من له‌ یه‌مه‌ن ماڵێكم هه‌یه‌ و له‌په‌نای ماڵه‌كه‌یشدا پارچه‌ زه‌وییه‌كم هه‌بوو، به‌خشیم به‌خواو من و منداڵه‌كانم به‌ قوڕ و به‌رد دیواری مزگه‌وته‌كه‌مان ته‌واو كرد، به‌ڵام فه‌رش و شتی سووكی مابوو، منیش له‌گه‌ڵ خيزانما دانیشتم و بیرم له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ چۆن فه‌رش رێژی مزگه‌وته‌كه‌ بكه‌م؟!
كه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد ئێمه‌یشی كرده‌ گریان، هه‌موومان گریاین.. ئینجا ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌ممه‌ر - صلى الله عليه وسلم – م بییر كه‌وته‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌ی خه‌می پاشه‌ رۆژی بێت دنیا به‌هه‌موو چمكه‌كانیه‌وه‌ رووی تێده‌كات "(1) هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ ده‌فه‌رموێ: " ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌مه‌كه‌ی خه‌می پاشه‌رۆژ بێت خوا ده‌وڵه‌مه‌ندیيه‌كه‌ی ده‌خاته‌ دڵیه‌وه‌، و كۆی ده‌كاته‌وه { واته‌: شپرزه‌ و په‌رته‌وازه‌ی ناكات}‌ ودنیا به‌ناچاری رووی تێده‌كات، و ئه‌وه‌ش خه‌مه‌كه‌ی خه‌می دنیا بێت خوا هه‌ژارییه‌كه‌ی ده‌خاته‌ نێو چاوانیه‌وه‌، و په‌رت و بڵاوی ده‌كاته‌وه‌، و دنیاشی ده‌ست ناكه‌وێ جگه‌له‌وه‌ی ‌كه‌ خوا بۆی دیاری كردووه‌ "(2)
ئاله‌ویادا هێمام بۆ هاوه‌ڵه‌كه‌م كرد كه‌ دوو زه‌رفی تری پێ بدات، تا بڕه ‌پاره‌كه‌ی ببێت به‌ 20 هه‌زار ریاڵ، پێش ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ له‌ترومبێله‌كه‌ دابه‌زێت ده‌می ده‌جووڵانده‌وه‌ وده‌پاڕایه‌وه‌ و ده‌گریا، منیش پێم گوت: مامه‌گیان! ئه‌وه‌ چ دوعایه‌ك ده‌كه‌یت؟ گوتی: داواده‌كه‌م خوا دڵم نه‌گۆڕێ چونكه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ ترسناكه‌!! دڵ و هۆشم بۆی هه‌زم ناكرێ، ده‌ترسم شێت ببم، یا تووشی جه‌ڵته‌ ببم!!
ئیتر ئێمه‌ له‌و چۆڵه‌وانییه‌دا كابرامان جێ هێشت و رۆیشتین به‌لای كاری خۆمانه‌وه‌.. ئاله‌ویا ئه‌و فه‌رموودوه‌ی پێغه‌ممه‌ر- صلى الله عليه وسلم - م بییر كه‌وته‌وه‌ كه‌ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌راستی ته‌وه‌ككولتان له‌سه‌رخوا بێت، چۆن په‌له‌وه‌ر به‌یانی به‌گه‌ده‌ی خاڵیه‌وه‌ ده‌رده‌چێت و ئێواره‌ به‌گه‌ده‌ی پڕه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و رزقیان ده‌دات، ئاوه‌ها رزقی ئێوه‌یشی ده‌دا

سایتی مامۆستا حه‌سن پێنجوێنی[/size]

ان شاءاللة عيراق دووةم جار دةبيتة بالةوان

{ وَلَهُنَّ مِثۡلُ ٱلَّذِى عَلَيۡہِنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِ‌ۚ وَلِلرِّجَالِ عَلَيۡہِنَّ دَرَجَةٌ۬‌ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ }البقره‌ 228
واته‌ ( ئافره‌تان حه‌ق و مافیان هه‌یه‌ که‌و چۆن له‌سه‌ریانه‌ مافه‌کانی پیاو به‌جێ بهێنن به‌ڵام به‌ چاکه‌ ، پیاوانیش پله‌یه‌کیان به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌یش به‌ هۆی نه‌فه‌قه‌دان و کۆشش کردنیان.

{ وَعَاشِرُوهُنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِ‌ۚ فَإِن كَرِهۡتُمُوهُنَّ فَعَسَىٰٓ أَن تَكۡرَهُواْ شَيۡـًٔ۬ا وَيَجۡعَلَ ٱللَّهُ فِيهِ خَيۡرً۬ا ڪَثِيرً۬ا } النساء 19
واته‌ ( له‌گه‌ڵ ژنه‌کانتان به‌ چاکی گوزه‌ران بکه‌ن و هه‌ڵس و که‌وتیان له‌گه‌ڵ بکه‌ن ، کاتێکیش شتێکتان لێ بینی که‌ به‌ دڵتان نه‌بوو چاوپۆشی لێ بکه‌ن به‌و ئومێده‌ی ئه‌وه‌ی که‌ زۆر شت هه‌یه‌ مرۆڤ پێی ناخۆشه‌ به‌ڵام خوایی گه‌وره‌ به‌و هۆیه‌وه‌ خێرێکی زۆر ده‌نێته‌وه‌ )

له‌فه‌رمووده‌ی خۆشه‌ویست هاتووه‌ که‌ ( پیاوێك له‌ هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌وسلم ) گوتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر خوا( صلی الله‌ علیه‌وسلم ) مافی خێزانی هه‌ریه‌کێکمان به‌سه‌ر ئێمه‌وه‌ چی یه‌؟
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌وسلم ) فه‌رمووی : مافه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خواردنی بده‌یتێ و جل و به‌رگی بۆبکه‌ی و نابێ له‌ده‌م و چاوی بده‌ی و نابێ قسه‌ی ناشرینی پی بڵێی ته‌نانه‌ت له‌ جێگایی خه‌وتن پشتی تێ مه‌که‌ و جێگه‌ت مه‌گۆره‌ و نه‌چیته‌ ژوورێکی تر بخه‌وی .

له‌ شوێنێکی تر ده‌فه‌رمووێ : دادگه‌ران له‌ رۆژی قیامه‌تدا له‌سه‌ر چه‌ند چرایه‌کن له‌ لای ده‌ستی ڕاستی خوا ( هه‌ردوو ده‌ستی خوا ڕاسته‌یه‌ ) جا ئه‌و که‌سانه ئه‌وانه‌ن که‌ له‌فه‌رمانڕه‌وایی و خێزانیان و ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته‌ به‌ر ده‌ستیان دادگه‌ری ده‌که‌ن .

ئیبن و عه‌باس گوتویه‌تی : پێم خۆشه‌ خۆم بۆ ژنه‌که‌م خۆم جوان بکه‌م و بڕازێنمه‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها پێم خۆشه‌ خۆی بۆم جوان بکا و بڕازێنته‌وه‌ .

وه‌ نابێ پیاو بۆ ماوه‌یه‌کی دوو و درێژ له‌ ژنه‌که‌ی دوور بکه‌وێته‌وه‌.
جارێك عومه‌ری کوری خه‌تاب ره‌زای خوایی لێ بێ به‌ مه‌دینه‌ به‌ مه‌به‌ستی پاسه‌وانی ده‌سوڕایه‌وه‌ به‌ به‌رده‌می مالێك دارۆیشت که‌ ته‌نها ژنێك له‌ ماله‌که‌ بوو شیعرێکی ده‌وت
کوره‌ته‌ی مانای شیعره‌که‌ به‌م مه‌به‌سته‌ بوو
( ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ مێرده‌که‌ی ماوه‌یه‌کی زۆرلێی دووره‌ و خۆیی گرتووه‌ له‌ تووش بوون به‌ خراپه‌کاری . جا ده‌لێ گه‌ر له‌ ترسی خوا نه‌بایه‌ ئه‌و ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م قه‌ره‌وێله‌یه‌ یه‌کێکی ترم له‌گه‌ڵ ده‌بوو ، به‌ڵم له‌ ترسی خوا و شه‌رم و شکۆ و له‌به‌ر رێزی مێرده‌که‌م ئارام ده‌گرم .)
ئیمامی عومه‌ر پرسیاری ده‌رباره‌ی ئه‌م ژنه‌ کرد ، پێیان  گوت : ئه‌مه‌ فڵانه‌ ئافره‌ته‌ ، مێردکه‌ی لا نیه‌ له‌ جیهاده‌ ، ئه‌ویش به‌ دوایی مێردی ژنه‌که‌ی دا نارد بگرێته‌وه‌ لای هاوسه‌ره‌که‌ی ، پاشان ئیمام عومه‌ر چووه‌ لای حه‌فصه‌ی
گوتی : کچه‌که‌م..... ژن تا چه‌ند ده‌توانێ ئارام بگرێ له‌سه‌ر مێردی ؟؟
ئه‌ویش گوتی : سبحان الله‌ ، پیاوی وه‌ک تۆ ده‌رباره‌ی ئه‌مه‌ پرسیار له‌من ده‌کا ؟؟
گوتی : بۆیه‌ پرسیارت لێ ده‌که‌م ده‌مه‌وێ بۆ موسڵمانان ده‌رکه‌وێ .
حه‌فصه‌ گوتی : پێنج مانگ ..... شه‌ش مانگ
جا بۆ ئه‌و که‌سی ده‌چووه‌ غه‌زا شه‌ش مانگیان بۆ داده‌نا ... که‌ یه‌ك مانگ به‌رێوه‌ ده‌بن و چوار مانگ ده‌مێننه‌وه‌ ، مانگێکیش به‌رێوه‌ ده‌بن بۆ گه‌رانه‌وه‌

پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌وسلم ) : ده‌فه‌رموێ به‌ ( عبدالله کوری عمری کوری عاص ) بیستومه‌ که‌ تۆ به‌رۆژ به‌ رۆژی ده‌بی به‌ شه‌و شه‌و نوێژ ده‌که‌ی ( ‌عبدالله‌ ) ش فه‌رمووی به‌ڵێ
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌وسلم ) فه‌رمووی : وا مه‌که‌ رۆژی سونه‌ت بگره‌ و هه‌ندێك جاریش مه‌یگره‌ و شو نوێژ بکه‌ و بش نوو چونکه‌ لاشه‌ت مافی له‌سه‌رته‌ و چاوه‌کانت مافی له‌سه‌ر ته‌ و هاوسه‌ره‌که‌شت مافی له‌سه‌رته‌......)

598

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=24] چاوپێكەوتنێكدا ڕۆژنامەنووسێ ئەم پرسیارانەی لە جوتیارێكی خاوەن مەڕوماڵاتێك كرد:
رۆژنامەنووس: چی دەرخواردی مانگاكەت دەكەیت؟
جوتیار: كامیان؟ سپییەكان ، یا سوورەكان؟
رۆژنامەنووس: سپییەكە.
جوتیار: وێنجە.
ڕۆژنامەنووس: ئەی سوورەكان؟
جوتیار: ئەوانیش هەر وێنجە!
ڕۆژنامەنووس: ئەی لە كوێ ئەیانژیێنیت؟
جوتیار: كامیان؟ سپییەكان ، یا سوورەكان؟
ڕۆژنامەنووس: سپییەكان.
جوتیار: لەو گەوڕەی ئەوبەر.
ڕۆژنامەنووس: ئەی سوورەكان؟
جوتیار: ئەوانیش هەر لەو گەوڕە!
ڕۆژنامەنووس: ئەی باشە چۆن ئەیانشۆریت؟
جوتیار: كامیان؟ سپییەكان ، یا سوورەكان؟
ڕۆژنامەنووس: سپییییییییییییییییەكان.
جوتیار: بە ئاو.
ڕۆژنامەنووس: ئەی سوورەكان؟
جوتیار : ئەوانیش هەر بەئاو!
ڕۆژنامەنووس: تۆ بۆچی هەموو جارێ كە پرسیارت لێدەكەم، لە وەڵامدا دەڵێی كامیان؟ دوواییش دەرئەكەوێ هەردوو ڕەنگەكان هەمان شتیان لەگەڵ دەكەیت؟
جوتیار: لەبەر ئەوەی مانگا سپییەكان هی خۆمن.
ڕۆژنامەنووس: ئەی سوورەكان هی كێن؟
جوتیار: ئەوانیش هەر هی خۆمن!!

مه‌کۆی خه‌یاڵ[/size]

[center]http://www.stocksvip.net/p/ps/(11).gif[/center]
[size=24]

{ وَلَهُنَّ مِثۡلُ ٱلَّذِى عَلَيۡہِنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِ‌ۚ وَلِلرِّجَالِ عَلَيۡہِنَّ دَرَجَةٌ۬‌ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ }البقره‌ 228
واته‌ ( ئافره‌تان حه‌ق و مافیان هه‌یه‌ که‌و چۆن له‌سه‌ریانه‌ مافه‌کانی پیاو به‌جێ بهێنن به‌ڵام به‌ چاکه‌ ، پیاوانیش پله‌یه‌کیان به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌یش به‌ هۆی نه‌فه‌قه‌دان و کۆشش کردنیان.

{ وَمِنۡ ءَايَـٰتِهِۦۤ أَنۡ خَلَقَ لَكُم مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ أَزۡوَٲجً۬ا لِّتَسۡكُنُوٓاْ إِلَيۡهَا وَجَعَلَ بَيۡنَڪُم مَّوَدَّةً۬ وَرَحۡمَةً‌ۚ إِنَّ فِى ذَٲلِكَ لَأَيَـٰتٍ۬ لِّقَوۡمٍ۬ يَتَفَكَّرُونَ } الروم 21
واته‌ (یه‌کێك له‌ نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی تری ئه‌وه‌یه‌: که‌ هه‌ر له‌ خۆتان هاوسه‌ری بۆ دروست کردوون بۆ ئه‌وه‌ی ئارام بگرن له‌لایداو له‌ نێوانتاندا خۆشه‌ویستی و سۆزو میهره‌بانی فه‌راهه‌م هێناوه‌، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا نیشانه‌و به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ بۆ که‌سانێك بیرده‌که‌نه‌وه‌و تێده‌فکرن.)

به‌راستی مێردی به‌خته‌وه‌ر ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ خێزانه‌که‌ی به‌ هه‌موو مانایه‌که‌وه‌ ده‌کاته‌ هاورێ ، ئه‌م ئایه‌ته‌ش دوپاتی هاورێیه‌تی ژن و مێردی کردووه‌ که‌ به‌ ( مودة ) ناوی بردوه‌ ، ئای چه‌ند جوانه‌ ژیانی ژن و مێردی هاورێی یه‌کتری ، چه‌ند ناشرینه‌ ژیانی ئه‌و ژن و مێرده‌ی که‌ له‌سه‌ر شانۆی ماڵه‌وه‌ ژیانی ئاژه‌ڵی ده‌نوێنن !
له‌ سه‌ر ژن پێویسته‌ زاڵ بێت به‌سه‌ر خۆ په‌رستی خۆی و زه‌بتی عاطیفه‌ی خۆی دا ، به‌مه‌ش ره‌زامه‌ندی خوایی گه‌وره‌ و پاداشتی باش به‌ده‌ست دێنێ ، له‌به‌ر چاوی مێرده‌که‌ی گه‌وره‌ ده‌بێ و رێز و خۆشه‌ویستی ئه‌و به‌ده‌ست دێنێ .
با هه‌رده‌م ئه‌وه‌ی له‌ بیر بێت که‌ دایك و باوکی مێرده‌که‌ی ، مێرده‌که‌ی ئه‌ویان به‌خێو کردووه‌ و گه‌وره‌یان کردووه‌ ، ئه‌ویش وه‌ك ئه‌رکێك ده‌بێ قه‌رزه‌که‌یان بداته‌وه‌ ، جا ئافره‌ته‌که‌ش به‌ ده‌وری خۆی هه‌ستێ به‌ یاریدانی مێرده‌که‌ی بۆ جێ به‌جێ کردنی ئه‌م ئه‌رکه‌ پیرۆزه‌ .
با ژن بزانێ خوایی گه‌وره‌ نامرێ ، له‌گه‌ڵ خه‌ڵك چۆن بێ هه‌مان شت تۆش رفتارت له‌گه‌ڵ ده‌کرێ جا ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل دایك و باوکی مێرده‌ی باش بێ ئه‌وا ئه‌و کاته‌ خێزانی کوره‌کانی به‌ هه‌مان شێوه‌ مامه‌ڵه‌ی باش له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌که‌ن له‌ ته‌مه‌نی پیری ، خوایی گه‌وره‌ش پاداشتی چاکه‌کاران به‌فیرۆ نادات.

ئافره‌تێک هاته‌ لای پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) گوتی  : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) من نوێنه‌ری ئافره‌تانم و هاتومه‌ لای جه‌نابت ئه‌و جیهاده‌ی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ پیوانی فه‌رزکردووه‌ و پاداشتیان بۆ ده‌نوسرێ و گه‌ر بکوژرێن ئه‌و شه‌هیدن و زیندون لای خوای به‌خشنده‌ و رۆزیان ده‌درێتێ ... ئێمه‌ی کۆمه‌ڵی ئافره‌تانیش هه‌ڵده‌ستین به‌خزمه‌ت کردنیان ، جا ئێمه‌ له‌وه‌دا چیمان بۆ هه‌یه‌؟!
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووی : گه‌ر به‌ هه‌ر ئافره‌تێك گه‌یشتی ئه‌وه‌ی پێ رابگه‌یه‌نه‌ که‌ گوێرایه‌ڵی کردنی ژن بۆ مێرده‌که‌ی و دانان به‌ مافی مێرده‌که‌ی وه‌ك و جیهاد خێر و پاداشتی بۆ ده‌نوسرێ ، که‌م که‌س له‌ ئێوه‌ش گوێرایه‌لی مێرده‌کانیان ده‌که‌ن !!!
حه‌صینی کوری محصن گوتی : پورم بۆی باس کردم گوتی : چومه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) بۆ هه‌ندێ پێویستی ، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) پێی گوتم : فلان! مێردت هه‌یه‌ ؟ گوتی : به‌ڵێ ، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووی : تۆ بۆ ئه‌و چۆنی ؟ ئافره‌ته‌که‌ گوتی : که‌مته‌رخه‌می ناکه‌م له‌ گوێ رایه‌ڵی و خزمه‌ت کردنی ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ که‌ له‌توانام دا نه‌بێ ، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )
فه‌رمووی : که‌واته‌ ته‌ماشا که‌ تۆ له‌ کوێی ئه‌ویت ، مێرده‌که‌ت به‌هه‌شت و دۆزه‌خته‌.
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ : ژن بۆی حه‌لال نیه‌ بێ ئیزنی مێرده‌که‌ی به‌ رۆژ و ببێ ، غه‌یری ره‌مه‌زان ، وه‌ به‌بێ ئیزنی ئه‌و که‌سێك بێته‌ ماڵه‌وه‌ی .

پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رمووێ : ئه‌گه‌ر ژن پێنج نوێژه‌ فه‌رزه‌کانی به‌جێ هێنا و مانگی ره‌مه‌زان به‌ رۆژوو بوو ، داوێنی خۆی له‌ خراپه‌کاری پاراست و فه‌رمانبه‌ری مێرده‌که‌ی بکات له‌ چاکه‌ ، ئه‌و با له‌ هه‌ر ده‌رگایه‌کی به‌هه‌شت ده‌چێته‌ ژوور که‌ خۆی ئاره‌زووی لێیه‌تی بچێت .
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ : هه‌ر ژنێك بمرێ و مێرده‌که‌ی لێی رازی بێ ئه‌وا ده‌چێته‌ به‌هه‌شت ( به‌لام به‌ مه‌رجی دروشمه‌کانی ئیسلام به‌جێ بهێنێ و له‌خوا ترس بێ ) .
له‌حه‌جی ماڵئاوا پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) له‌وتاره‌که‌ی ئه‌وی فه‌رموو ( پێتان راده‌سپێرم که‌له‌گه‌ڵ ئافره‌تان به‌ چاکه‌ رفتاریان له‌گه‌ڵ بکه‌ن
ده‌رهه‌ق ئافه‌رتان له‌خوا بترسن ( زوڵمیان لێ نه‌که‌ن ) چونکه‌ ئافره‌ت ئه‌مانه‌تی خوایه‌ لای ئێوه‌ به‌ هۆی دین و وشه‌ی خوایی گه‌وره‌ فه‌رجیان بۆتان حه‌ڵال کراوه‌ ، ئیوه‌ش مافتان له‌سه‌ریان ئه‌وه‌یه‌ که‌که‌س نه‌یه‌ته‌ ماڵه‌وه‌ له‌ شوێنی خۆتان دابنیشێ که‌ خۆتان پێتان ناخۆشه‌ بێن بۆ ماڵتان ، گه‌ر به‌ فه‌رمانیان نه‌کردن ئه‌و کاته‌ به‌ لێدانی سوك لێی بده‌ن ئه‌وه‌یش پاش ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری کردنیان و به‌ قسه‌ی شیرین یان سه‌رجێ نه‌کردن ، ژنه‌کانیش مافیان هه‌یه‌ له‌سه‌ران که‌ رۆزیان بۆ په‌یدا بکه‌ن و به‌ باشی پۆشته‌یان بکه‌ن ، کیتابی خوا که‌ قورئانه‌ بۆم به‌جێ هێشتون گه‌ر ده‌ستی پێوه‌ بگرن هیچ کاتێك گومرا و سه‌ر لێشێوا نابن .

ان شاءالله‌ باسی داهاتوو له‌سه‌ر { مافی ژن له‌سه‌ر میرده‌که‌ی } ده‌بێت
[/size]

600

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

[size=24]پێغه‌مبه‌ر ( نوح ) علیه‌ السلام

ناوی پیرۆزی ( نوح کوری له‌مك ) له‌ نێوان بابه‌ ئاده‌م و نوح سه‌لامی خویان لێبێ خوایی ( 1200) ساڵه‌ ، له‌سه‌ر ڕای هه‌ندێك له‌زانایان ، به‌ ئاده‌می دووه‌م مه‌شهوره‌ ، چونکه‌ خه‌ڵکان له‌ کات سه‌رده‌می ئه‌و زاته‌ جارێکی ژیانه‌وه‌ به‌ هه‌ر سێ کوڕه‌کانی ( سام و حام و یافیس )
ماوه‌ی پێغه‌مبه‌را‌یه‌تی ( 950) ساڵ بوو ، ژیا له‌پاش له‌ناو چوونی گه‌له‌که‌ی به‌هۆی تۆفانه‌وه‌ به‌
(50 ) ساڵ ، که‌واته‌ ته‌مه‌نی پیرۆزی ( 1000) ساڵ بوو قسه‌ش هه‌یه‌ ( 1100) ساڵ بووه‌
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێت : نوح کاتێك مردنی لێ نزیك بۆوه‌ ، گوتی به‌ کوره‌کانی فه‌رمانتان پێ ده‌کم به‌ :
1-    سبحان الله‌
2-    الحمد الله‌
چونکه‌ ئه‌مانه‌ یادی زیکری خواینه‌ له‌ هه‌موو شتێکدا ، به‌وانه‌ هه‌موو شتێك رزق ده‌درێت
ئه‌نه‌سی کوری مالیك ده‌لێت : فریشته‌ی گیان کێشان هاته‌ لای حه‌زره‌تی ( نوح ) فه‌رمووی : ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ له‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به‌ ته‌مه‌نتری چۆن دونیا و خۆشیه‌کانی دونیات دیت ؟
فه‌رمووی : وه‌کو پیاوێك بچێته‌ خانوێکه‌وه‌ دوو ده‌رگای تیادا هه‌بێت رابوه‌ستی له‌ ناوه‌راستی ده‌رگا تاوێکی که‌م پاشان له‌ ده‌رگاکه‌ی تر بچیته‌ ده‌ره‌وه‌.


پێغه‌مبه‌ر ( ئیبراهیم ) علیه‌ السلام
ناوی پیرۆزی ( ئیبراهیم کوڕی ئازه‌ر)ه‌
له‌ نێوان حه‌زره‌تی ئیبراهیم و نوح دا سه‌لامی خوایان لێبێ ( 1142) ساڵه‌ ، حه‌زره‌تی ئیبراهیم ( 175) ساڵ ژیاوه‌ هه‌ندێ ده‌ڵێن ( 200 ) ساڵه‌ ، گۆره‌که‌ی له‌ نزیك ( بیت المقدس)ه‌
خوایی گه‌وره‌ فریشته‌ی گیان کێشانی نار بۆلای بۆ ئه‌وه‌ی گیانی بکێشێ ، چووه‌ ماڵی حه‌زره‌تی ئیبراهیم له‌سه‌ر شێوه‌ی گه‌نجێکی جوان ، حه‌زره‌تی ئیبراهیم زۆر به‌پیاوه‌تی و جوامێر بوو ، کاتێك حه‌زره‌تی ئیبراهیم چووه‌ بۆ لای بۆ ئه‌وه‌ی پێی بڵێ : ئه‌ی به‌نده‌ تۆ کێی و کێ هێناوه‌ته‌ ماڵی من ؟ له‌وه‌ڵامدا گووتی : خوایی گه‌وره‌ ، حه‌زره‌تی ئیبراهیم زانی ئه‌وه‌ فریشته‌ی گیان کێشانه‌ ، فریشته‌ی گوتی : فه‌رمانم پێکراوه‌ گیانت بکێشم ، حه‌زره‌تی ئیبراهیم فه‌رمووی : ئه‌ی فریشته‌ مۆڵه‌تم بده‌ تاوه‌کو ئیسحاق دێتن ، ئه‌ویش مۆڵه‌تی دا ، کاتێ ئیسحاق هات ، له‌به‌ری هه‌ستاوه‌ ، هه‌ردووکیان ده‌ستیان له‌ مڵی یه‌کتر کرد ، فریشته‌که‌ لێیان جودابۆوه‌ ، گه‌ڕایه‌وه‌ باره‌گای خوا فه‌رمووی : ئه‌ی په‌روه‌ردگار دیتم خۆشه‌ویسته‌که‌ت ئارام ناگرێ له‌سه‌ر مردن ، خوایی گه‌وره‌ پێی فه‌رموو : ئه‌ی فریشته‌ بڕۆ خۆشه‌ویسته‌که‌م له‌ خه‌ودا گیانی بکێشه‌ ، ئه‌ویش چوو له‌خه‌ودا گیانی کێشا.

پێغه‌مبه‌ر ( یه‌عقوب ) علیه‌ السلام
ناوی ( یه‌عقوبی ) کوڕی ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیم سه‌لامی خوایان لێ بێ
حه‌زره‌تی یه‌عقوب ( 147) ساڵ ژیاوه‌ ، له‌ میصر وه‌فاتی کردوه‌ ، وه‌سیه‌تی کرد که‌ هه‌ڵیگرن بۆ خاکی پیرۆز ، لای باوکیان ناشت حه‌زره‌تی ئیسحاق ، حه‌زره‌تی یوسف هه‌ڵیگرت به‌رێی کرد تا ناشتی ، کاتێ حه‌زره‌تی ( یه‌عقوب ) وه‌فاتی کرد له‌ میسر ( 70 ) رۆژ بۆی گریان ، حه‌زره‌تی یوسف فه‌رمانی دا له‌سه‌ر دکتۆره‌کان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ پاکی ته‌رمه‌کی رابگرن ، چل رۆژ له‌لایان مایه‌وه‌ .

پێغه‌مبه‌ر ( موسا ) علیه‌ السلام
( موسای کوری عیمران ) له‌ میسر له‌دایك بووه‌ هه‌ر لویش گه‌شی کردووه‌ له‌ سه‌رده‌می پاشا فیرعه‌ون
موسا ( علیه‌ سلام ) یه‌کێکه‌ له‌گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ران له‌ نێوان ( موسا ) و ( ئاده‌م ) 3918 )
حه‌زره‌تی موسا ( 120 ) ساڵ ژیا ، له‌خاکی پاك له‌ ( تبه‌ ) وه‌فاتی کرد
حه‌زره‌تی موسا فه‌رمووی { یا ربی ارید عمرا طویلا } ئه‌ی خوایه‌ ده‌مه‌وێت ته‌مه‌نم درێژ بێت ، خوایی گه‌وره‌ش فه‌رمووی ( یا موسی اختر ما شئت ) ئه‌ی موسا هه‌ڵبژێره‌ چۆنت پێ خۆشه‌
فریشته‌ی گیان کێشان هات تاکو رۆحی بکێشێ له‌ پاش ته‌مه‌نێکی زۆره‌وه‌ حه‌زره‌تی موسا شه‌قه‌ زله‌یه‌کی لێ داو چاوێکی پێ له‌ ده‌ست دا فریشته‌که‌ گه‌رایه‌وه‌ لای په‌روه‌ردگار فه‌رمووی : منت نارد بۆ لای به‌نده‌یه‌ك که‌ نایه‌وێت بمرێت چاوێکی کوێر کردم .
خوایی گه‌وره‌ چاوی چاك کرده‌وه‌ ، جارێکی تر هاته‌وه‌ لای حه‌زره‌تی ( موسا ) بۆ ئه‌وه‌ی رۆحی بکێشی فه‌رمووی : ئه‌ی ( موسا ) چه‌ندت پێ خۆشه‌ ته‌مه‌نت درێژ بێت با درێژ بێت ، حه‌زره‌ت فه‌رمووی : ئه‌ی پاشان ؟ فریشته‌ فه‌رمووی : پاشان مردن ، حه‌زره‌تی فه‌رمووی : هه‌ر ئێستا روحم بکێشه‌
.
[/size]

601

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

[size=24]سوپاس بۆ ئێوه‌ پێخۆش حاڵ بووم که‌ به‌دڵتان بوو[/size]

602

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

[size=24]زۆر سوپاس[/size]

603

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

[size=24]له‌ زه‌مانی حه‌زره‌تی عومه‌ر لاشی ئه‌و منداڵه‌ ( اصحابی اخدود ) دۆزرایه‌وه‌ که‌ به‌ { پاشاکه‌ی وت : تیره‌که‌ی خۆمم تێبگره‌ و بڵێ به‌ناوی خوای ئه‌م منداڵه‌ ، ئینجا ده‌توانی بمکوژی ، ئه‌ویش له‌ تاو ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه‌ بانگخوازه‌ ڕزگاری بێت که‌ به‌هیچ جۆرێك نه‌ده‌کوژرا خه‌ڵکی کۆکرده‌وه‌ و منداڵه‌که‌ی به‌سته‌وه‌ ، پاشا به‌ تیرکه‌وانی منداڵه‌که‌ تیرێکی گرته‌ منداڵه‌که‌ و وتی : ( بسم الله‌ رب هذا الغلام ) و منداڵه‌ که‌ حه‌وت هه‌شت سالێك بوو شه‌هید بوو ، خه‌ڵکه‌که‌ش که‌ ئه‌مه‌یان له‌ پاشا بیست هه‌موو وتیان بڕوامان هێنا به‌خوای ئه‌و منداڵه‌ .. ئه‌مه‌ش وای کرد له‌ پاشا که‌ چالێکی گه‌وره‌ بکاته‌وه‌ و هه‌رچی په‌شیمان نه‌ بێته‌وه‌ فڕیی بده‌نه‌ ناوی ... هه‌روه‌ك له‌ سوره‌تی ( البروج ) دا باسکراوه‌ ئینجا دوایی ده‌یه‌ها ساڵ به‌سه‌ر شه‌هید بوونی تێپه‌ریبوو لاشه‌که‌ی هیچی لێ نه‌هاتبوو..

دووه‌م : ئیمام مالیك ده‌لێ : عه‌مری کوڕی جه‌موح و صحابه‌یه‌ك به‌یه‌که‌وه‌ نێژرابوون ، پاش ئه‌وه‌ی که‌ له‌ غه‌زای ئوحدا شه‌هید کران ، پاش ( 46 ) ساڵ لاشه‌کانیان گواستنه‌وه‌ هیچیان لێنه‌هاتبوو ، ته‌نانه‌ت ده‌ستیان له‌سه‌ر برینه‌کانیان بوو.
سێیه‌م : له‌ زه‌مانی معاویه‌ش دا لاشه‌ی شه‌هیده‌کانی ئوحودیان ده‌رهێنا که‌ نزیکه‌ی 50 ساڵ بوو شه‌هید ببون ، لاشه‌ی حه‌مزه‌ وه‌ك خۆی بوو.
چواره‌م : محمد محمود صواف بۆ دکتۆر طارق سوه‌یدانی گێراوه‌ته‌وه‌ که‌ : له‌ ئه‌نجامی ده‌رکه‌وتنی قه‌بره‌کانی شه‌هیده‌کانی ئوحود جارێکی تر له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گواسترانه‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێك زانا و که‌سایه‌تی و منیش بانگکرابووم بۆ ئه‌م مه‌راسیمه‌ ، لاشه‌ی  حه‌مزه‌م بینی وه‌ك خۆی بوو ئه‌تووت ئه‌و سه‌حاته‌ شه‌هید کراوه‌ .

به‌ڵی شه‌هید ئه‌و ده‌ره‌جه‌ گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) هانمان ده‌دا له‌سه‌ری ده‌فه‌رموێت : هه‌ر که‌س به‌ڕاستی و له‌ده‌ڵه‌وه‌ داوای شه‌هیدی بکات ، په‌روه‌ردگار پله‌ی شه‌هیدی پێ ده‌دا ئه‌گه‌ر شه‌هیدیش نه‌بێ له‌سه‌ر جێی خۆی بمرێ وه‌ خوایی گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ ( ویتخذ منکم شهداء ) وایه‌ : خوا به‌خۆی شه‌هید هه‌ڵده‌بژیرێت
کاتێ بریاری له‌ سێداره‌دانی ( سید قطب ) ده‌رچوو ، خوشك و براکانی هاتن بۆلای باوه‌شی پیاکردن و وتی : دوعام بۆ کردوون هه‌موو شیهید ببن ، ڕازین؟؟ وتیان به‌ڵێ ڕازین ، ئینجا سه‌ید وتی ( سوپاس بۆخوا پانزه‌ ساڵه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌م تا شه‌هاده‌تم ده‌ست که‌وت )



[/size]

[size=24]زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/94c39358ac.jpg
http://kurdup.com/up/uploads/picture/9d10a9fe08.jpg
http://3.bp.blogspot.com/_uTz3J7K0qz8/RweIwHvpKCI/AAAAAAAAA10/TRbk76WNT4w/s320/ABDELBASSET.jpg
http://kurdup.com/up/download.php?filename=34d2eed1bf.gif
http://kurdup.com/up/download.php?filename=688b77d4f8.bmp
http://kurdup.com/up/uploads/picture/573bc442ef.jpg
http://kurdup.com/up/uploads/picture/4ac73e461b.jpg
http://kurdup.com/up/uploads/picture/37b551a943.jpg
http://kurdup.com/up/uploads/picture/656c0a6596.jpg
http://www.assabile.com/add/upload/files/picture_quran/full_size/abdelbasset-abdessamad-28.jpg
http://www.assabile.com/add/upload/files/picture_quran/full_size/abdelbasset-abdessamad-26.jpg
http://www8.0zz0.com/2010/01/22/04/635445851.jpg
http://www8.0zz0.com/2010/01/22/04/655636547.jpg
http://www8.0zz0.com/2010/01/22/04/918721003.jpg
http://img440.imageshack.us/img440/7743/1yt3dk4.jpg
http://img440.imageshack.us/img440/2521/normal99nh1.jpg
http://img393.imageshack.us/img393/8387/basitrozayquiinalexqc0.jpg

زۆر خۆشحالین ب هاتنا ته‌ کاک نیوار.
هیڤیا به‌رده‌وامیێ بۆ ته‌ دخازی

607

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

[size=24]هه‌موومان گوێمان له‌ ناوی یوسف ئیسلام بوو به‌لام ئایا گوێت له‌ گۆرانیه‌کانی
فه‌رموو ئه‌وه‌ یه‌کێک له‌ گۆرانیه‌کانی  به‌ ناوی { I Look I See}
[/size]

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=ZfQHOj-0 … re=related[/youtube]

[center]http://www.stocksvip.net/p/ps/(14).gif[/center]

[size=24]سڵاوی خواتان لێبی هاورێیه‌ خۆشه‌ویسته‌کان
حه‌زم کرد ئه‌مجاره‌ ده‌نگێکتان پێبناسێنم که‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆمان هاتووه‌
ئه‌ویش هه‌ردوو قورئان خوێنی به‌ناوبانگی گه‌وره‌ شێخ محمد صدیق منشاوی و شێخ عبدالباسط ( رحمه‌هم الله‌ )
ئه‌م چه‌ند پارچه‌ قورئانه‌ی  خواره‌وه‌ باوه‌ر ناکه‌م گوێتام لێببێ که‌ زۆر زۆر خۆشن [/size]

فه‌رموون  هه‌ریه‌که‌و سێ پارچه‌م بۆ ئاماده‌کردوون بۆ داونلۆد کردن
شێخ مه‌نشاوی

http://www.mediafire.com/?phrkdx946jnkbxk
http://www.mediafire.com/?uu3cbu9n6jsdc0k
http://www.mediafire.com/?0kj9k0818j17ldw




شێخ عبدالباسط
http://www.abdalbasit.com/audios/foselt-shames.mp3
http://www.4shared.com/audio/reRpsCwe/_ … rr=no-sess
http://www.mediafire.com/?vfn6fyu8o7kdm3n

609

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

[size=24]ئه‌بوو هریره‌ ( ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێ) شه‌وێک بینی وا دزێك له‌ ماڵی موسلمانان " بیت المال" دزی ده‌کات په‌لاماری داو گرتی کابرا وتی : کاکه‌ من موحتاجم و زۆر هه‌ژارم ، منداڵ و خێزانم له‌سه‌ره‌ و پێداویستیم زۆره‌ ، ئه‌بوو هوره‌یره‌ به‌زی پێهاته‌وه‌ وازی لێهێنا
به‌یانی به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌وسلم) گه‌یشت، پێی فه‌رموو : ئه‌بوو هوره‌یره‌ ئه‌سیره‌که‌ی شه‌وی رابردووت چ لێ کرد؟!
وتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌وسلم) پاڕایه‌وه‌ و باسی حاڵی خۆی کرد که‌ هه‌ژاره‌ و منداڵی زۆره‌ ، منیش رێگام بڕوات فه‌رمووی : ئه‌و درۆی له‌گه‌ڵ کردیت و ده‌شگه‌رێته‌وه‌!
به‌ڵێ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌وسلم) راستی فه‌رموو بۆ جاڕی دووه‌م و سێیه‌م گه‌راوه‌ هه‌ر دوو جاره‌که‌ ئه‌بو هوره‌یره‌ ده‌یگرێت ئه‌ویش داوای لێ بوردنی ده‌کرد تا رزگاری بکات ، جاری سێیه‌م که‌ سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بیبات بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر ، کابرا پێی وت : وزم لێبهێنه‌ چه‌ند وشه‌یه‌کت فێر ده‌که‌م ، خوای گه‌وره‌ به‌هۆیه‌وه‌ سودد پێ ده‌گه‌یه‌نێ ، ئه‌بو هوره‌یره‌ وتی : چیم فێرده‌که‌ی ؟
وتی ئه‌گه‌ر چوویه‌ سه‌ر جێگا ئایه‌تی { الکرسی } بخوێنه‌ ئه‌گه‌ر وات کرد ئه‌وا خوایگه‌وه‌ له‌ شیتان ده‌تپاریزێ تا به‌یانی
ئه‌و شه‌و ئه‌بو هوره‌یره‌ وازی له‌ کابرا هێنا
بۆ به‌یانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌وسلم) پرسیاری رووداوه‌که‌ی لێکرد ئه‌بو هوره‌یره‌ بۆی گێرایه‌وه‌ که‌ چ روویداوه‌ ئه‌ویش چی پێوته‌وه‌ ، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌وسلم) فه‌رمووی ئه‌وه‌ی پێی وتی راست ده‌کا ، به‌لام خۆی درۆزنه‌
ئه‌بو هوره‌یره‌ ده‌زانی ئه‌و سێ شه‌وه‌ قسه‌ت له‌گه‌ڵ کێ ده‌کرد؟ وتی : نه‌خێر
فه‌رمووی : ئه‌وه‌ شه‌یتان بوو.


ده‌گێرنه‌وه‌ یه‌کێك له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان که‌ پله‌و پایه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو فه‌رمانی دا به‌خزمه‌ت کاره‌که‌ی که‌ خواردنێکی بۆ دروست بکا تا هه‌ندێ له‌ هاوکارانی بانگ بکا
خزمه‌تکاره‌که‌ ده‌ستی کرد به‌ ئاماده‌کردنی سفره‌ ، ته‌شتێکی هێنا که‌ شله‌یه‌کی گه‌رمی تێدابوو خزمه‌تکاره‌که‌ له‌ ڕێگه‌دا قاچی هه‌ڵکه‌وت هه‌ندێ له‌ شله‌که‌ رژا به‌سه‌ر جل و به‌رگی پیاوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ ، پیاوه‌که‌ تووره‌بوو وتی له‌سه‌ری بده‌ن ، ئنجا خزمه‌تکاره‌که‌ بینی که‌ پیاوه‌که‌ سوره‌ له‌سه‌ر کوشتنی ئه‌ویش ته‌واوی شله‌که‌ی به‌ جل و به‌رگی کابرا داکرد ، ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ زۆر تووره‌ بوو وتی : تیا بچی!! بۆ وا ده‌کی خزمه‌تکار؟؟
خزمه‌تکاره‌که‌ش وه‌لامی داوه‌ : گه‌وره‌م ئه‌مه‌م له‌به‌ر خاتری تۆ کرد ، ترسام سومعه‌ی تۆ بشکێ تا خه‌ڵکی نه‌ڵێن تۆ خزمه‌تکارێکت کوشت له‌سه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی بێ قابیله‌ت ، ویستم تاوانێ ئه‌نجام بده‌م که‌ پاشان بمکوژی ، تا خه‌ڵکی تۆ تاوانبار نه‌که‌ن به‌سته‌مکار ، ئیتر کابرا هه‌ندێ تێڕاما و له‌گه‌ڵ خۆیدا چه‌ند چرکه‌یه‌ك وتوێژی کرد ، ئینجا لای کردوه‌ به‌لای خزمه‌تکاره‌که‌ وتی : پێی وت : ئه‌وا لێت ده‌بوورم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر جوان پۆزشت هێناوه‌ بۆم ، ئیتر برۆ ئازادی له‌مه‌ولا!!
[/size]

سه‌رچاوه‌ کتێبی : چیرۆکی ره‌وشته‌ جوانه‌کان

610

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

[size=24]•    ماندوو ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ له‌ ده‌روونه‌وه‌ ماندوو بی نه‌ك به‌ لاشه‌
•    هه‌موو شتێ پێویستی به‌ عه‌قڵ هه‌یه‌ ، عه‌قڵیش پێویستی به‌ راوێژکردن هه‌یه‌
•    پێنوسی خراپ وه‌ك ئه‌ولادی ئازارده‌ر وایه‌
•    ئه‌گه‌ر به‌خت بهێنێ ، مریشك له‌ سه‌ر دیوار هێلکه‌ ده‌کا
•    ووشه‌ تیرێکی به‌ کاره‌ گه‌رانه‌وه‌ی نیه‌
•    خه‌ڵکی دوژمی ئه‌و شته‌ن که‌ نایزانن
•    ئاره‌زوو کلیلی خراپه‌کانه‌
•    پێش ئه‌وه‌ی تاریك دابێ ، چراکه‌ت ئاماده‌ بکه‌
•    با گوری تووره‌ بونمان به‌ غه‌یب کردنی خه‌ڵکی نه‌کوژێنینه‌وه‌
•    له‌ سه‌فه‌رکردن هه‌ڵسوکه‌وتی و ره‌وشتی خه‌ڵکیت بۆ ده‌رده‌که‌وێ
•    شوان مه‌ره‌کان له‌ گور‌گ ده‌پاریزێ ، چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر شوانه‌که‌ لێیان بوو به‌ گورگ؟؟
•    دڵێکی پاك له‌ جلێکی پیس چاکتر وه‌ك دڵێکی پیس له‌ جلێکی پاك
•    ئه‌وکه‌سه‌ی که‌ له‌سه‌ر زه‌وی به‌ خۆ زل زانیه‌وه‌ ده‌ڕوا ، ده‌بێ به‌ زه‌لیلیه‌وه‌ بخرێته‌ ناو زگی زه‌وی
•    ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ خوا بتکاته‌ ناو رێزدارانه‌وه‌ ئه‌وا رێز له‌ به‌رنامه‌ی خوا بگره‌
•    ووشه‌ی جوان ڕاوی دڵه‌کان ده‌کات
•    گرانترین شت لای ئاده‌میزاد ناسینی خۆیه‌تی
•    گله‌یی ئاشکرا ، باشتره‌ له‌ قینی شاراوه‌

[/size]

[size=24]قوربانی ناوت ، ناوت چه‌ن خۆشه‌
               ئاره‌قت گوڵاو ، بۆنت وه‌نه‌وشه‌
نێرگز ئاره‌قی ئه‌ندامی تۆیه‌
              بۆیه‌ په‌سه‌نده‌ ئه‌و ره‌نغ و بۆیه‌
ناوت بوه‌ته‌ به‌سته‌ی فریشته‌
               کلیلی ده‌رگای باغی به‌هه‌شته‌
له‌ ژیر باره‌گایی خوا نوسراوه‌
               فوروستاده‌یتت پێ سپێردراوه‌
به‌ ناوی تۆه‌ چرا هه‌ڵکرا
              له‌دوور له‌ نزیك رێی پی ده‌رکرا

خوا ناوی کردوی به‌ هاو ‌ناوی خۆی
              مایه‌ی بوڵه‌ندی ناوی خوا تۆی
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری شیرین کرده‌وه‌
               که‌عبه‌ت له‌ ژه‌نگی بت پاك کرده‌وه‌
به‌بۆنه‌ی تۆه‌وه‌ چرا هه‌ڵکرا
               مایه‌ی ژیانه‌ بۆ هه‌ردوو دنیا
خوا فه‌رموویه قورئانی قه‌دیم
             ( وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍ۬ )
که‌ له‌ دایك بوو پێغه‌مبه‌ری خوا
            هه‌ر به‌ بۆنه‌که‌ی رووناك بوو دونیا
{ إِنَّا فَتَحۡنَا } که‌ سوره‌تی فه‌تحه‌
            سه‌رتاپا بۆ تۆ سه‌ربه‌رزی و مه‌دحه‌

له‌مه‌ککه‌ بوو بێ باوک بێ که‌س
           بۆ مه‌ککه‌ و که‌عبه‌ بوو به‌ فه‌ریادره‌س
مه‌ککه‌ت له‌ ده‌ستی به‌دکار سه‌نده‌وه‌
           به‌و ئاینه‌ خۆت هه‌ڵسانده‌وه‌
هه‌ر خۆم به‌ قوربان شاهی مه‌دینه‌
           سه‌رتاپا باڵای شوعله‌ی نوورینه‌
هه‌ر خۆم به‌ قوربان خاوێنی هه‌ستی
           مانگی دووله‌ت کرد به‌ په‌نجه‌ی ده‌ستی
ڕێنمونی که‌ر که‌ هاته‌ دونیا
           دونیا رووناك بوو وێنه‌ی کاره‌با

مه‌ئیوسمان نه‌که‌ی  تۆ له‌ قیامه‌ت
            سه‌ربه‌رزیت، بۆمان بکه‌ شه‌فاعه‌ت
هه‌زاران دروود ، هه‌زاران سه‌لام
          له‌سه‌ر موحمه‌د ( علیه‌ السلام)

                                                                     شێخ محه‌ممه‌دی خاڵ

                                                                 
[/size]

612

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=24]خودایه‌ به‌ناوت گه‌و‌ره‌ترین ناوه‌
تۆ خۆت ئه‌زانی په‌نام هێناوه‌
یاره‌ب عالمی له‌ ژێر به‌حر به‌ڕ
به‌ده‌ستی خۆته‌ هه‌موو خێر و شه‌ر
[/size]
[size=24]ئه‌تۆ زاتێکی عالم و مه‌عبوود
که‌ دونیات له‌ جوود هێنا به‌‌ وجوود
هه‌ر له‌ جن و ئینس و مۆر و مه‌گه‌س
بێ ئیزنیت هیچ که‌س هیچ ناده‌ن به‌که‌س[/size]
[size=24]یۆنست له‌ ژیان له‌ زك ماسی یا
قودره‌تت نواند له‌ رووی عاسی یا
تۆی په‌ردوه‌ردگاری هه‌موو گیان له‌به‌ر
تۆی بوورژێنه‌ری هه‌تیو بێ پده‌ر
[/size]
[size=24]ده‌رگای که‌رامه‌ت بۆ هه‌رکه‌وازه‌
له‌ هه‌ردوو دونیا ئه‌و که‌یفی سازه‌
خودایه‌ ڕه‌حمی تۆ بێ نیهایه‌ته‌
زه‌ڕڕه‌یه‌ك له‌ لوتفی تۆ بی کیفایه‌ته‌
[/size]
[size=24]هه‌موو گیانداران په‌نایان تۆیه‌
هه‌ر یه‌ك بۆ رجا هه‌ر هه‌وڵی خۆیه‌
خاڵقی زانا هه‌ر په‌نام ئه‌تۆی
ئه‌گه‌ر بێ و تۆ خۆت گوناحم نه‌شۆی
[/size]
[size=24]ئه‌من عه‌بدێکی روو ره‌ش و ره‌نگ زه‌رد
ئه‌بێ چ بکه‌م به‌ هه‌ناسه‌ی سه‌رد
به‌د به‌ختم به‌ هۆی گوناح و ختوور
رێگه‌ ده‌رناکه‌م که‌ بێم بۆ حوزوور
[/size]
[size=24]ڕوحمم پێ بکه‌ به‌ڵکو بم رزگار
پارێزگارم به‌ له‌ عه‌زابی نار
(سمایل)یش وه‌كو باقی زێ زوحان
سکاڵایه‌تی له‌ ده‌رگای سوبحان 
[/size]

613

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

[size=24]ئه‌م پۆسته‌ره‌ بۆ ئیوه‌ی خۆشه‌ویست
ببورن نازانم ناوی شاعیره‌که‌ چیه‌ [/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/7e2d5c06e7.jpg

614

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

http://www.citizensam.org/graphics/Thank-you-2.jpg

615

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

[size=24]پیاوچاکێك ده‌لێ ، پیاو چوار جۆرن
یه‌که‌م: پیاو هه‌یه‌ که‌ ده‌زانێ وه‌ ده‌زانێ که‌ ده‌زانێ ، ئه‌وه‌ پرسیاری لی بکه‌
دووه‌م : پیاو هه‌یه‌ که‌ ده‌زانێ وه‌ نازانێ که‌ ده‌زانێ ئه‌وه‌ له‌ بیری چۆته‌وه‌ ، بیری بخه‌ره‌وه‌
سێیه‌م : پیاو هه‌یه‌ نازانی وه‌ ده‌زانی که‌ نازانی ، ئه‌وه‌ رێی پیشان بده‌و فێری بکه‌
چواره‌م : پیاو هه‌یه‌ نازانی وه‌ نازانی که‌ نازانی ، ئه‌وه‌ نه‌فامه‌ و لێی دوورکه‌وه‌


دانایه‌ك وتی : له‌به‌رده‌م کێلگه‌یه‌کی گه‌نمدا وه‌ستام هه‌ندێ گوڵه‌ گه‌نمم بینی له‌ هه‌وادا یارییان ده‌کرد ، هه‌ندێ گوڵه‌ گه‌نمیشم بینی سه‌ری پڕ له‌ حه‌یای دانواندوه‌ کاتێ لێیان ورد بوومه‌وه‌ ، گوڵه‌ گه‌نمه‌که‌ی که‌ به‌هه‌وا بوو پوچ بوو به‌ڵام ئه‌و گوڵه‌گه‌نمه‌ی که‌ سه‌ری نواندبوو ئه‌وا پڕ گه‌نم بوو؟؟؟؟

جارێك پیاوبه‌لای پیاوێكدا رۆیشت بینی که‌ پیاوه‌که‌ گۆشتی ده‌برژاند، پیاو چاکه‌که‌ که‌ ئه‌می بینی ده‌ستی کرد به‌گریان ، برژێنه‌ره‌که‌ پێی وتت ئه‌وه‌ بۆچی ده‌گری ؟؟
ئایا پێویستت به‌گۆشت هه‌یه‌؟!
پیاو چاکه‌که‌ وتی : بۆ ئه‌وه‌ ده‌گریم که‌ ئاده‌میزاد گۆشتی ئاژه‌ڵی مردوو ده‌خاته‌ سه‌رئاگر، به‌ڵام خۆی به‌زیندویه‌تی له‌ دۆزه‌خدا ده‌خرێته‌ ناو ئاگر!!!!!!

له‌وته‌ی دانایان : نزیکترینکانی به‌نده‌ له‌ خواوه‌ ئه‌و کاته‌یه‌ داوای لێ ده‌کات
نزیکرین کاتی له‌ خه‌ڵکی ئه‌و کاته‌یه‌ که‌ داوا له‌ خه‌ڵك ناکات

ئیبن مه‌سعود ( ڕه‌زای خوایی لێ بێ ) ده‌لێ :
ئه‌گه‌ر که‌سێك له‌ گۆشه‌یه‌کدا حه‌فتا ساڵ خوا په‌رستی بکات ، به‌ڵام زاڵمی خۆش بوێ ، خوایی گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌ی دا زیندووی ده‌کاته‌وه‌
[/size]

616

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ئێمه‌ش هیوادارین تۆش له‌ خۆشیدابیت و به‌یه‌کجاری بگه‌ڕێته‌وه‌ یانه‌.

617

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

http://www.greatfunnypictures.com/pictures/337_cute_babies_sleeping_4.jpg
http://www.greatfunnypictures.com/pictures/0004.jpg
http://www.greatfunnypictures.com/pictures/219_mcdonalds_french_fries_adult.JPG
http://www.greatfunnypictures.com/pictures/983_0128.jpg
http://www.greatfunnypictures.com/pictures/133_v0ykjo5nl.jpg
http://www.greatfunnypictures.com/browse.asp?id=66
http://www.greatfunnypictures.com/pictures/161_military.jpg
http://www.greatfunnypictures.com/pictures/1637_sportfaceplantfudgeoff.JPG
http://www.greatfunnypictures.com/pictures/1279_normal_chinese_range.jpg
http://izismile.com/img/img2/20091217/sports_moments_00.jpg
http://izismile.com/img/img2/20091207/funny_moments_in_sports_00.jpg
http://i.thefairest.info/funniest_thumbs/n5CAtW.jpeg
http://2.bp.blogspot.com/_LyxZsaQuZO8/SeJIwZt8LtI/AAAAAAAAEn8/m-FqTm45krA/s400/6.jpg
http://2.bp.blogspot.com/_LyxZsaQuZO8/SeJIwIFdV0I/AAAAAAAAEn0/qD37vl4js5s/s400/7.jpg
http://ava7.com/images/funny-toilet-pictures/great-wall-toilet.jpg
http://wendyusuallywanders.files.wordpress.com/2010/01/funny-pictures-this-fish-is-holding-his-breath.jpg
http://bblmedia.com/lick_under.jpg
http://static.pyzam.com/img/funnypics/9/jklgklyui.jpg
http://www.habeeb.com/images/funny.photos/funny_0003.jpg
http://www.habeeb.com/images/funny.photos/lions.and.bush.pilot.jpg]

618

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

سوپاس

619

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

زۆر زۆر به‌خێربێیته‌وه‌ هه‌ناسه‌خان گه‌ركاتیش بێت خۆش حال بووم به‌گه‌رانه‌وه‌ت.هیوای  كاتێكی خۆش و ژیانێكی به‌خته‌وه‌رت بۆده‌خوازم هیوادارم جارجاره‌ وا ئێمه‌ت له‌بیربێت وسه‌ردانمان كه‌یته‌وه‌

620

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

[size=24]جارێکیان خواپه‌رستێ له‌خوا په‌رسته‌کانی به‌نی ئیسرائیل بینی که‌ خه‌ڵکی خه‌ریکی په‌رستنی دارێکن ، به‌ پیرۆزی ده‌زانن و توشی شریك بوونه‌ ، بۆیه‌ بریاریدا ئه‌و داره‌ ببرێ تا خه‌ڵکی له‌و گوناهه‌ ڕزگاربکا و رووبکه‌نه‌ خوایی گه‌وره‌ ، ته‌وره‌که‌ی هه‌ڵگرت و رۆیشت له‌رێگادا ( ئیبلیس ) له‌ شێوه‌ی کابرایه‌کی پیر چووه‌ سه‌ر رێی وتی : کابرا بۆ کوێ ده‌چی؟ وتی : ده‌رۆم خه‌ڵکی توشی گوناه و شریك بوونه‌ ئه‌م داره‌ ده‌برمه‌وه‌ ئیبلیس ویستی نه‌یه‌ڵی و ریی لێگرت ، په‌لاماریدا خواناسه‌که‌ ئیبلیسی خسته‌ سه‌ر زه‌وی  ئیبلیس وتی : بگه‌رێره‌وه‌ ، له‌ بڕینی ئه‌و داره‌ وازبێنه‌ من له‌ بری ئه‌و رۆژێ دوو دینارت ده‌ده‌مێ! له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكکه‌وتن خواناسه‌که‌ له‌ رۆژی یه‌مه‌ک و دووه‌م له‌ماڵه‌که‌ ده‌ست ده‌که‌وێ ، به‌ڵام له‌ رۆژی سێیه‌م نما بۆیه‌ بریاریدا بڕوا داره‌که‌ ببرێته‌وه‌ ئیبلیس چووه‌ رێی له‌ شێوه‌ی کابرایه‌کی پیر ، دووباره‌ پێی وت ئه‌و داره‌ نه‌بڕێ ، به‌ڵام کابرا سوور بوو ، په‌لاماری یه‌کیان دا ئه‌م جاره‌ خواناسه‌که‌ که‌وته‌ سه‌ر زه‌وی وتی : باشه‌ چۆن زاڵ بووی ئه‌مجاره‌ به‌سه‌رمدا ، ئیبلیسیش وتی : تۆ یه‌کمجار له‌به‌ر خوا تووره‌ بووی و هاتی خوا له‌من پاراستی رزگارت بوو وه‌ ده‌توانی من بده‌یت به‌زه‌ویدا ، به‌لام ئه‌مجاره‌ تووره‌بوون و هاتنه‌که‌ت له‌به‌ر نه‌مانی دوودیناره‌که‌ بوو بۆیه‌ من زاڵبووم به‌سه‌رتا[/size]

[size=24]پێشه‌وا (ئه‌بوبه‌کری صدیق ) ( خوا لێی رازی بێ ) له‌گه‌ره‌کێکی ئه‌نصاری ده‌ژیا زۆر هاوکاری ده‌کردن و مه‌ڕومه‌لات و مانگاکانی بۆ ده‌دۆشین ، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی له‌خۆباینه‌بوونی و بێ فیزی نه‌بوونی و ره‌شت به‌رزی ئه‌م هاوه‌ڵه‌ بوو.
جا کاتێك ئه‌بوبه‌کر ( خوا لێی رازی بێ ) بووه‌ خه‌لیفه‌ گوێی له‌ ده‌نگی ئافره‌تێکی گه‌ره‌که‌که‌ی بوو ده‌یوت : ئیتر ئه‌بوبه‌کر مه‌ڕه‌کانمان نادۆشێ؟!!
ئه‌ویش پێی فه‌رموو : هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم و مه‌ڕه‌کان ده‌دۆشم ، ئومێده‌وارم بونم به‌ خه‌لیفه‌ ئه‌و ره‌وشتانه‌م نه‌گۆرێ
[/size]

[size=24]سه‌رچاوه‌ : کتێبی چیرۆکی ره‌وشته‌ جوانه‌کان[/size]

621

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=24]دیاره‌ هه‌موومان  11 سێپته‌مبه‌ر دیتوه‌ یان گویمان لێبووه‌ که‌ به‌سه‌ر ئێمه‌ی موسڵمان داشکاوه‌ته‌وه‌ [/size]
[size=24]بۆیه‌ منیش هه‌ندێ راستی ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌لێم که‌ له‌سایتی ئینگلیز و عه‌ربی ده‌رم هێناوه‌
که‌ کێ تاوانباری راسته‌قینه‌یه‌
[/size]

[size=24]ئه‌و وێنه‌یه‌ گیراوه‌ له‌شوێنێکی دووره‌ که‌ فرۆکه‌یه‌کی جه‌نگی نیشانده‌دا دیاره‌ بۆ پیاسه‌ هاتووه‌ ئه‌و کات؟؟؟؟؟ [/size]
http://www.oboody.com/mychoice/images/t1.jpg

[size=24]لێره‌ش دیاره‌ که‌ له‌ بورجی یه‌که‌م ده‌روا بۆ دووه‌م[/size]
http://www.oboody.com/mychoice/images/t2.jpg

[size=24]http://www.oboody.com/mychoice/images/t3.gif[/size]

ئه‌مه‌ش له‌ نزیکه‌وه‌ فرۆکه‌یه‌کی جه‌نگی پیشانده‌دا
http://www.oboody.com/mychoice/images/t8.jpg
http://www.oboody.com/mychoice/images/t10.jpg
http://www.oboody.com/mychoice/images/t12.jpg

[size=24]ئه‌وه‌ش فرۆکه‌که‌ که‌ ئه‌مه‌ریکیه‌[/size]
http://www.oboody.com/mychoice/images/t15.jpg

ئه‌و فرۆکه‌که‌ی که‌ له‌ پنتاگۆنیدا له‌ جۆری بۆینگ 757
http://graphics8.nytimes.com/images/blogs/bits/posts/boeing757.jpg

[size=24]ئه‌گه‌ر سه‌یری کونی ئه‌م دیواره‌ بکه‌ین ده‌بینین زۆر له‌ حه‌جمی فرۆکه‌که‌ بچوکتره‌[/size]
http://dc05.arabsh.com/i/00529/9t63ozrnmyzq.jpg
http://dc05.arabsh.com/i/00529/h9pu0qhdyd8k.jpg

[size=24]ده‌بایه‌ ئه‌وهایی لێ بێ[/size]
http://dc05.arabsh.com/i/00529/7uksksk12o3h.jpg

[size=24]باشه‌ خۆ فرۆکه‌که‌ له‌ به‌شی پێشه‌وه‌ی بیناییه‌ پینتاگۆنی دا ئه‌دی ئه‌و کونه‌ لۆ له‌وێیه‌!!!!!!!!!!!!1[/size]
http://0911.voila.net/traj2.jpg
http://www.wilsonsalmanac.com/images2/pentagon_hole2.jpg

باوکه‌ ئاده‌م به‌ناو به‌هه‌شتدا ده‌سورایه‌وه‌ به‌لام هه‌ستی ده‌کرد که‌ تاك بوو حه‌زی ده‌کرد که‌سێکی تر له‌گه‌ڵدا بێ کاتێکی زانی خه‌وی لێکه‌وت کاتێك له‌خه‌وه‌که‌ هه‌ستا دیتی ئافره‌تێك له‌لای سه‌ری دانیشتووه‌
خوایی گه‌وره‌ له‌ په‌راسوی چه‌پی ئاده‌م دایکه‌ حه‌وا دروست کرد وه‌ زانایا‌ن ده‌لێن که‌ جوانترین ئافره‌ت هه‌تا رۆژی دوایی دایکه‌ حه‌وایه‌
باوکه‌ ئاده‌م : پرسیاری لێکرد تۆکێی ؟؟؟
دایکه‌ حه‌وا وتی : من ئافره‌تم
باوکه‌ ئاده‌م وتی : بۆچی دروست کراوی
وتی : بۆ ئه‌وه‌ی بێیه‌ لای من و ببی به‌هاوسه‌رم

فریشته‌کان ته‌ماشایی ئاده‌میان ده‌کرد بزانن زانیاری چه‌نده‌
فریشته‌کان پرسیاریان لی کرد ناوی چیه‌؟؟؟
باوکه‌ ئاده‌م فه‌رمووی : حه‌وا
وتیان بۆچی ناوی حه‌وایه‌
وتی چونکه‌ له‌ زیندوو دروستکراوه‌


خوایی گه‌وره‌ به‌ ئاده‌م و حه‌وایی فه‌رموو { ئاده‌م خۆت و حه‌وا ژیانی خۆش ببه‌نه‌سه‌ر چتان ده‌وێ بیکه‌ن به‌لام نزیکی ئه‌م داره‌ مه‌که‌ونه‌وه‌ چونکه‌ ده‌بنه‌ سته‌مکار }
یه‌که‌مجار دایکه‌ حه‌وا له‌ داره‌که‌ی خوارد ئینجا باوکه‌ ئاده‌م
دوایی ئه‌وه‌ی ده‌رکران له‌ به‌هه‌شت
ئاده‌م له‌ هیندستان دابه‌زی و حه‌واش له‌ ( نه‌جد ) هه‌ردووکیشیان له‌ عه‌ره‌فه‌ به‌یه‌کگه‌یشتنه‌وه‌

قابیل و هه‌بیل
قابیل براگه‌وره‌ی هابیل بوو
هه‌مووجار که‌ مندالیان ده‌بوو ئه‌و کچ و کور بوون به‌لام نه‌ده‌بوونه‌ ژن و میرد به‌ڵکو زگی دووه‌م که‌ ئه‌ویش کچو کور بوون ئه‌وان له‌گه‌ڵ کور و کچی یه‌که‌م ده‌بوونه‌ ژن و مێرد
قابیل ئه‌و کچه‌ی له‌گه‌ڵی له‌ دایك ببوو جوان بوو له‌و کچه‌ جوانتر که‌ لگه‌ڵ هابیل له‌دایك بوو
باوکه‌ ئاده‌م وتی قابیل که‌ خوشکی براکه‌ی هابیل بێنێ هابیلیش خوشکی قابیل
به‌لام قابیل که‌سێکی تووره‌ بوو به‌ڵام هابیل که‌سێکی نه‌رم بوو
قابیل به‌م کاره‌ رازی نه‌بوو بۆیه‌ باوکه‌ ئاده‌م شتێکی پێ فه‌رموون پێی وتن که‌ هه‌ردووکیان قوربانی بکه‌ن ئه‌و قوربانیه‌ی که‌ خوایی گه‌وره‌ وه‌ری گرت ئه‌وا که‌م کچه‌ ده‌درێته‌ ئه‌و خوایی گه‌وره‌ قوربانیه‌کی هابیلی وه‌رگرت هی قابیلی وه‌رنه‌گرت
قابیل ئیشی کشتوکالی ده‌کرد
هابیلیش ئیشی مه‌ر و ماڵاتی ده‌کرد
قابیل چوو کامه‌ی خراپه‌ ئه‌وه‌ی به‌که‌ڵك نایه‌ ئه‌وه‌ی هێنا بۆ قوربانی
به‌لام هابیل چوو کیهان باشترین به‌رانی و ئاژه‌ڵی باشی هێنا
ئاگرێک له‌ ئاسمان هاته‌سه‌ر قوربانی هابیل و سوتاندی واته‌ قوربانی هابیل وه‌رگیرا و قوربانی قابیل وه‌رنه‌گیرا قابیل وتی ئه‌تکوژم هابیل وتی خوایی گه‌وره‌ له‌و که‌سانه‌ وه‌رده‌گرێ که‌ له‌خوا ترسن و پاك بن وه‌ وتی ئه‌گه‌ر هه‌ولی کوشتنم بده‌ی ئه‌وا من هه‌ولی کوشتنت ناده‌م به‌رامبه‌رت ناوه‌ستم وه‌ وتی ده‌مه‌وێ بگه‌رێیه‌وه‌ له‌و قوربانه‌ی که‌ لێی وه‌رنه‌گرتی وه‌ بگه‌رێیه‌وه‌ له‌وه‌ی که‌من بکوژی چونکه‌ له‌ قیامه‌ت ده‌بیه‌ سته‌مکار قابیل به‌م خۆره‌ هابیلی کوشت

قابیل نه‌ی زانی هابیل جلێ بکا و چۆن بیشارێته‌وه‌ بۆیه‌ خوایی گه‌وره‌ دوو قه‌له‌ره‌شی نارد که‌ قه‌له‌ره‌شه‌کی نارد که‌ قه‌له‌ره‌شێکی مردی هه‌ڵگرتبوو قه‌له‌ره‌شه‌که‌ قه‌له‌ره‌شه‌که‌ی تری له‌ ژێر زه‌وی ناشت بۆیه‌ قابیل ئه‌مه‌ی دیت وتی هاوار بۆخۆم په‌شیمانی ناواند وتی منیش وه‌ک ئه‌م باڵننده‌یه‌ براکه‌ی خۆم بنێژم په‌شیامن بۆوه‌ به‌ڵام تۆبه‌ی نه‌کرد
قابیل له‌ده‌ستی باوکه‌ ئاده‌م رای کرد وه‌ خوایی گه‌وره‌ دوایی 5 ساڵ کورێکی تریان بوو ناوی ( شیث ) بوو زانایان ده‌لێن کاتێک ( شیث ) له‌دایك بوو ئاده‌م ته‌مه‌نی 120 ساڵ بوو
باوکه‌ ئاده‌م له‌ شاخه‌کان ده‌ژیا بۆیه‌ قابیل چوو بۆ ده‌شت و دۆله‌کان
[color=#00FF00]



ئاده‌م کاتی وه‌فاته‌ی هات ئاده‌م که‌ هاته‌ سه‌رزه‌وی خوایی گه‌وره‌ 1000 ساڵی بۆ دانا
رۆژێك باوکه‌ ئاده‌م به‌ منداڵه‌کانی خۆی وت که‌ من بۆنی به‌روبومی به‌هه‌شته‌ بۆیه‌ منداڵه‌کانی دوعایان کرد که‌ به‌روبوومی به‌هه‌شتی بۆ بنیرێ خوایی گه‌وره‌ کۆمه‌له‌ فریشته‌یه‌کی نارد حه‌وا به‌ فریشته‌کانی فه‌رموو با یارمه‌تیتان بده‌م له‌ کفن و ناشتنی باوکه‌ ئاده‌م فریشته‌کانیش فه‌رموویان نه‌ء پێویستمان به‌تۆ نیه‌ ئاده‌م پێی سه‌یر بوو که‌ هاتن چونکه‌ خوایی گه‌وره‌ 1000ساڵی ژیانی بۆ دانابوو به‌لام ئیستا 960 ساڵه‌ ئاده‌م له‌ بیری چۆبۆوه‌ که‌ 40ساڵی دابووه‌ حه‌زره‌تی داود
بۆیه‌ وتی من هێشتا 40 ساڵم ماوه‌ وتیان ئه‌ی له‌ بیرت چوو که‌ تۆ 40 سالت داوه‌ به‌ حه‌زره‌تی داود ئه‌ویش وتی من شتی ئه‌وهام نه‌کردووه‌ ئینکاری کرد بۆیه‌ له‌بیرچووه‌نه‌وی ئیمه‌ له‌ باوکه‌ ئاده‌مه‌وه‌یه‌ ئینکاریش هه‌روا ئاده‌م هه‌ڵه‌ی کرد نه‌وه‌کانیش هه‌ڵه‌یان کرد
ئاده‌م هه‌رچی زانیاری و تاعه‌ت و شه‌و رۆژ هه‌بوو به‌ ( شیث) کوری وت که‌ پێغه‌مبه‌ر بوو
به‌م جۆره‌ فریشته‌کان رووحیان هه‌ڵکێشا و ناشتیان به‌لام ئه‌و 960 ساله‌ هیچ گوناهێکی نه‌کرد له‌سه‌ر زه‌وی فریشته‌کان له‌به‌ر چاوی کوره‌کانی ئاده‌م ئاده‌میان شوشت و کفنیان کرد له‌گه‌ڵ بۆنی خۆشدا نوێژیان له‌سه‌ر کرد وه‌وتاین به‌ کوره‌کانی که‌ ئیوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ مردوو کفن ده‌که‌ن دینێژن و له‌گه‌ڵ نوێژیش .
[/lor]

http://www.stocksvip.net/p/ps/(26).gif

[size=24]پێشه‌کی سوپاس و ستایش بۆخوای په‌روه‌ردگار وسه‌لات وسه‌لام له‌سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌ر محمد
درودی خوای لێ بێت)
له‌ مێژ بوو حه‌زم ده‌کرد ئه‌و بابه‌ته‌تان بۆ بنوسم بۆ ئه‌وه‌ی بێته‌ هۆی شاره‌زایی ئێوه‌ که‌ چۆن خوایی گه‌وره‌ هه‌موو شتێکی دروست کرد هه‌ندێ له‌ بیروباوه‌ره‌ پوچانه‌ هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه‌ که‌ پێستر بسی دروست کردنی باوه‌که‌ ئاده‌مم کردبوو
[/size]

[size=24]سه‌ره‌تادا وه‌سفێکی خوایی گه‌وره‌ و میهره‌بان ده‌که‌ین
ئه‌و خواییه‌ی که‌ به‌ناوه‌جوانه‌کانی سیفه‌تی ته‌واوی هه‌یه‌ کامڵه‌ و هیچ نه‌قسێکی نیه‌
ئه‌و خواییه‌ی پێوستی به‌ هیچ که‌س نیه‌
ئه‌و خواییه‌ی که‌ هیچ شطێکی لێ ون نابێ به‌ گه‌وره‌ و بچوکه‌و وه‌ خاوه‌نی هه‌موو شتێکه‌
ئه‌و خواییه‌ی ئاگادری هه‌موو چاوه‌کانه‌ ده‌شزانێ  هه‌موو دڵ و ده‌روونه‌کان چی تێدایه‌
ئه‌و خواییه‌ی که‌ ناتوانین هه‌تا هه‌تایه‌ باسی بکه‌ین له‌ و نیعمه‌تانه‌ی که‌ به‌ئێمه‌ی به‌خشیوه‌
ئه‌وه‌م چه‌ندها سیفه‌تی خوانی تر که‌ ناتوانین باسیان بکه‌ین و بیانژمیرین[/size]


[size=24]چۆنیه‌تی دروستت بونی مه‌خلوقات[/size]
[size=24]فه‌رمووده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) هه‌یه‌ که‌ ئیمامی عمر ده‌یگێرێته‌وه‌ ده‌فه‌رمووێ : { رۆژێك پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) له‌دوایی نوێژی به‌یانی کۆی کردینه‌وه‌ له‌ مزگه‌وتدا باسی دروست بوونی سه‌ره‌تایی مه‌خلوقاتی کرد  ئه‌وه‌نده‌ درێژ بوو هه‌تا گه‌یشته‌ نوێژی مه‌غریب له‌ دوایی نوێژ کۆتایی هات  ئینجا مه‌جا؛ی دا برۆینه‌ ماڵه‌وه‌
یه‌مکجار ده‌چینه‌ سه‌ر ئه‌و باسه‌ی که‌ یه‌کمجار خوایی گه‌وره‌ شوێنی له‌ کوێ بووه‌
ئه‌وه‌یش ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ که‌ ئیمامی ئه‌حمه‌د ریوایه‌تی ده‌کات ( که‌ عامری کوری عوقه‌یلی { که‌ پرسیار له‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌کات ده‌لێ : خوایی گه‌وره‌ له‌ کوێ بوو پێش ئه‌وه‌ی ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست بکات
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووی : له‌ شوێنێك بوو که‌ له‌ هه‌وری سپی بوو سه‌ره‌وه‌ی به‌تاڵ و وه‌خواره‌وه‌شی به‌تاڵ بوو )
واته‌ هیچ شتێك نه‌بوه‌ له‌خوا به‌رزتر له‌ سه‌رهیچیش نه‌وه‌ستاوه‌ وه‌ له‌ناو هیچ شطیک دانه‌بووه‌ به‌ڵکو له‌شوێنێکی به‌تاڵ دابووه‌
وه‌له‌فه‌مووده‌که‌ی تر که‌ ئیمامی بوخاری ده‌یگێرێته‌وه‌ { که‌ عیمرانی کوری حسین ده‌لی ( کۆمه‌ڵی له‌وه‌فدی مه‌دینه‌هات بۆ لای پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )
وتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ئێمه‌ هاتووین ته‌واو له‌ دینه‌که‌مان فیر بین که‌ چیمان پێده‌لێ وه‌ هاتووین پرسیاریشت لێ بکه‌ین له‌سه‌ره‌تایی دروست بوون کار چۆن بوو
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووی : ( پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا ، فه‌رمووی خوایی گه‌وره‌ به‌س خۆی بوو  هیچ شتێك نه‌بوو هیچیشی له‌گه‌ڵ نه‌بوو وه‌ پاشان عه‌رشه‌که‌ی له‌سه‌ر ئاو بوو  وه‌ له‌ ( لوح محفوظ ) هه‌موو شتێکی نوسی پاشان ئاسمان و زه‌وی دروست کرد)
[/size]

[size=24]ده‌چینه‌ باسی دروست کردنی عه‌رشی خوایی گه‌وره‌ [/size]
[size=24]خوایی گه‌وره‌ له‌ چه‌ندین ئایه‌ت باسی عه‌رشی خۆی کردوه‌
ئیبن و عه‌باس ده‌فه‌رمووێ : له‌خوایی گه‌وره‌ زیاتر که‌س نیه‌ بزانێ چه‌ند گه‌وره‌یه‌
هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموی { ئه‌و مه‌لائیکه‌تانه‌ی که‌ شانیان داوته‌ عه‌رشی خوایی گه‌وره‌ له‌ نه‌رمایی گوێیان  تا شانیان 700 ساڵه‌ }
هه‌ندێ له‌ پیاوچاکان ئه‌وها باسی ده‌که‌ن که‌ عه‌رش دروست کراوی خوایی گه‌وره‌یه‌  له‌ یاقوت دروست کراوه‌ له‌ ئه‌وسه‌ری عه‌رش تا ئه‌وسه‌ری 50هه‌زار ساڵ ده‌بێ
ئه‌م عه‌رشه‌ی که‌ دروستی کردووه‌ له‌ سه‌ر ئاو دایناوه‌ که‌واته‌ ئاویشی دروست کردووه‌ { له‌ نێوان کورسی و عه‌رشدا ئاوێك هه‌یه‌ که‌ مه‌سافه‌که‌ی 500 ساڵه‌  عه‌رشی له‌سه‌ر ئه‌و ئاوه‌یه‌ یان له‌ نێوان ته‌به‌قی 7 ئاسماندا و عه‌رشدا ده‌ریایه‌ك هه‌یه‌ که‌ هه‌ندی پانتایی ئاسمانی زه‌وی  و زه‌وی ده‌بێ  که‌ له فه‌رمووده‌یه‌کی تر هاتووه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رمووی { نێوان و ئاسمانی یه‌که‌م و زه‌وی 500 ساڵه‌ } به‌س قوڵی 500 ساڵه‌ وه‌ پانیه‌که‌شی هه‌ر خوایی گه‌وره‌ ده‌زانی چه‌نده‌
[/size]

[size=24]دروست کردنی قه‌ڵه‌م [/size]
[size=24]زۆری به‌ی فوقه‌ها کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ قه‌ڵه‌م دوایی عه‌رش دروست کردوه‌ هه‌ندێکی نه‌بێ
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ { خوایی گه‌وره‌ ته‌قدیری هه‌موو به‌شه‌ریه‌تی کرد  به‌ 50 هه‌زار ساڵ له‌ پێش دروست کردنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی ئه‌مجا عه‌رشه‌که‌ی له‌سه‌ر ئاو بوو }
هه‌روه‌ك له‌ فه‌رمووده‌یه‌کی تر هه‌یه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رمووێ : ( یه‌که‌م شت که‌ خوایی گه‌وره‌ دروستی کرد قه‌ڵه‌م بوو )
  قه‌ڵه‌مه‌که‌ش له‌ نور دروست کراوه‌
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ : { ئه‌و کاته‌ی قه‌ڵه‌می دروست کرد پێ فه‌رمووی بنوسه‌ ته‌قدیری هه‌موو شتێکی کرد هه‌موو شتێکی نوسی تا رۆژی قیامه‌ت }
[/size]
[size=24]له‌دوایی دروستت کردنی قه‌له‌م ( لوح محفظ ) دێ ده‌توانین بڵێین وه‌ک ده‌فته‌رێك وایه‌ که‌ له‌فه‌رمووده‌یه‌ک باسکراوه‌ که‌ ئیبن و عه‌باس باس ده‌کا ده‌ڵی وه‌ک ده‌فته‌رێک وایه‌  ئه‌م ده‌فتره‌ پانایه‌که‌ی به‌ قده‌ ئاسمانه‌کان و زه‌وییه‌  وه‌ له‌ گه‌وهه‌رێکی سپی دروست کراوه‌ وه‌ به‌رگه‌که‌ی یاقوتی  سوره‌  وه‌ ره‌ئی هه‌یه‌ ده‌لێن که‌ له‌ لای راستی خوایی گه‌وره‌یه‌ یان لای ئیسرافیله‌ ئه‌م لوح مه‌حفوظه‌ هه‌موو شتێکی لێنوسروه‌ که‌ چ ده‌بی له‌ و رۆژه‌ی ده‌ت به‌نوسینه‌وه‌ی کراوه‌ هه‌تا رۆژی قیامه‌ت که‌ به‌ سه‌عاتێک هه‌مووی نوسی مه‌سیری هه‌موو مرۆڤیشی لێنوسراوه‌  [/size]

[size=24]دورست بوونی کورسی خوایی گه‌وره‌
کورسی له‌گه‌ڵ عه‌رش فه‌رقیان هه‌یه‌ وه‌ك لو ئایه‌تی کورسی باس ده‌کات ده‌فه‌رمووێ ( کورسیه‌که‌ چوارده‌وری ئاسمان و زه‌وی داوه‌ ) واته‌ گه‌وره‌تره‌ له‌ هه‌ر 7ته‌به‌قه‌ی ئاسمان و زه‌وی گه‌وره‌تره‌ به‌ڵام له‌ عه‌رش بچوکتره‌
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رمووێ { کورسی له‌ چاو عره‌شی خوایی گه‌وره‌ وه‌ك ئه‌لقه‌یه‌ك وایه‌ که‌ فرێ بده‌یته‌ بیابانێکی پان )
ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یه  ( ئیبن و عه‌با و هه‌ندێ زانا ده‌فه‌رموون ( که‌ کورسی به‌س جێگایی هه‌ردوو پێی خوایی گه‌وره‌یه‌ ) سبحان الله‌
[/size]

[size=24]چۆنیه‌تی دروست بوونی ئاسمان و زه‌وی [/size]
[size=24]خوایی گه‌وره‌ وه‌ک ده‌فه‌رمووی { ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له‌ نیوانی دایه‌ به‌ 6 رۆژ دروستم کرد) بێ ئه‌وه‌ی توشی هیچ هیلاکی و ناره‌حه‌تیه‌ک بی 
خوایی گه‌وره‌ به‌ ئه‌مر به‌ ئاسمان و زه‌وی وت دروست بن نه‌ک به‌خۆی درستی بکا به‌ ( کن فیکون )
ئاسمانه‌کانیش 7 چینن وه‌  زه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ 7 ته‌به‌قه‌یه‌ هه‌مووش به‌ 6رۆژ دروست کراوه‌
ئه‌وه‌ هه‌ر باسی ئه‌وه‌ی ناکه‌ین چ له‌ نیوان ئاسمانه‌کان هه‌یه‌ له‌ خۆر و ئه‌ستیره‌ و مانگ و مجه‌روه‌ کونی گه‌ردوونی کونی ره‌ش ئه‌وه‌ باسی بکه‌ین هه‌رته‌واو نابێ
وه‌ ئه‌و 6 رۆژه‌ژ به‌م شێوه‌یه‌ بوو
ئه‌وه‌ی له‌ زه‌ویه‌ به‌ 4 رۆژ دروست کرد ئاسمانه‌کانیش به‌ 2 رۆژبوو
ئاسمانه‌کان وه‌ک دوخان بوونه‌ وه‌ک دووکه‌ڵ  وه‌ ئاسمانه‌کان و زه‌وی یه‌ک پارچه‌ بوونه‌ دوایی لێکمان کردوونه‌ته‌وه‌
هه‌روه‌ک زانایان ئیستا ده‌لێن هه‌موو گه‌ردوون له‌ خاڵێکه‌وه‌ درست بووه‌ هه‌مووش وه‌ک خۆیی لێدته‌وه‌

پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رمووێ : که‌ له‌رۆژی شه‌ممه‌ خۆلی دروست کرد ، وه‌ شاخه‌کانی له‌ یه‌کشه‌ممه‌ دروست کرد ، وه‌ دووشه‌ممه‌ دره‌خته‌کانی دروست کرد ، وه‌ سێیشه‌ممه‌ هه‌رچی شتی مه‌کروه هه‌یه‌ دروستی کرد ، وه‌ له‌رۆژی چوارشه‌ممه‌ نوری دروست کرد ، وه‌ هه‌رچ حه‌شه‌رات و ئاژه‌ل و شتی بچوك هه‌یه‌ له‌رۆژی پێج شه‌ممه‌ دروستی کرد وه‌ له‌رۆژی هه‌ینی باوکه‌ ئاده‌می دروست کرد له‌ کۆتایی کاتی نیوان عه‌سر و شه‌ودا )[/size]

[size=24]دروست بونی فریشته‌کان و جن [/size]
[size=24]پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رمووی : ( فریشته‌کان له‌ نور دروست کراون وه‌ جنیش له‌ئاگر وه‌ ئاده‌میش به‌وشێوه‌یه‌ دروستکراوه‌ که‌ باسکراوه‌ له‌ قورئاندا )
مه‌لائیکه‌ت نه‌ نێیان هیه‌ نه‌ مێ وه‌ له‌ 2 باڵ هه‌یانه‌ تا زیاتر زاوزێ ناکا خه‌ویان نیه‌
فریشته‌مان هه‌یه‌ که‌ له‌سه‌رشانی مرۆڤ هه‌یانه‌ له‌ مه‌جلیسی زیکرن
وه‌ هه‌ندێ فریشته‌ هه‌نه‌ که‌ چه‌نده‌ها فریشته‌ی تر له‌ ژێر فه‌رمانیانن وه‌ک مللك الموت که‌ به‌ملیۆنه‌ها فریشته‌ له‌ ژێر فه‌رمانیه‌تی ته‌ها روح هه‌ڵده‌کێشن
یان حه‌زره‌تی جوبرائیل که‌ گه‌وره‌ی هه‌موو مه‌لائیکه‌ته‌کانه‌
وه‌ حه‌زره‌تی میکائیل که‌ ئیشی رزق و رۆز و بارانه‌
وه‌ حه‌زره‌تی ئیسرافیل که‌ له‌مه‌لائیکه‌ نزیکه‌کانی خوایی گه‌وره‌یه‌ که‌ ئیشی ئه‌وه‌ یه‌ فوو به‌نه‌فه‌خه‌ی سوردا بکا
وه‌ ره‌ضوان که‌ گه‌وره‌ی مه‌لائیکه‌ته‌کانه‌ له‌ به‌هه‌شت
وه‌ مالیك که‌ سه‌رپه‌رشتی دۆزه‌خ ده‌کا
که‌س نازانێ ژماره‌ی چه‌نده‌ ته‌نها خوایی گه‌وره‌ نه‌بێ که‌ ده‌زانێ ژماره‌ی چه‌نده‌
[/size]

[size=24]وه‌ جنیش له‌ ئاگر دروست کراوه‌ نه‌ک ئه‌سلئ ئاگره‌که‌ به‌لکو پروشکی ئاگره‌که‌ ئه‌وه‌ی لێی ده‌بێته‌وه‌
جنیش هه‌موو له‌ جان دروستت کراوه‌ چۆن ئێمه‌ له‌ باوکه‌ ئاده‌مه‌وه‌
وه‌ له‌ناو جندا کێشه‌ روویدا بووه‌ هۆی خوێن رشت و خراپه‌کاریدا
شه‌یتانه‌کان زۆرن سه‌رکرده‌ و پێشڕه‌ویان ناوی ( ابلیس)ه‌ بێگومان ئه‌م ناوه‌ش له‌وه‌وه‌ هاتووه‌ واته‌ (ابلاس)که‌ سێکی نائومێد و بێ هیوا که‌ له‌زمانی عه‌ربیدا به‌ که‌سێک ده‌وترێ هیچ خێرو چاکه‌ و پیاوه‌تیه‌کی لێ چاوه‌روان نه‌کرێت .
هه‌روه‌ك زۆربه‌ی زانایانی پێشین (ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێ) کۆڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ شه‌یتان پێش ئه‌وه‌ی له‌ ڕه‌حمه‌ت ده‌ربکرێ خۆی ناوی (عزازیل) بووه‌ خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌
کاتێک که‌ جنیش دروست کرا ( ئیبلیس ) کرا به‌ سه‌رپه‌رشتاری ئاسمان و زه‌وی له‌ جنه‌کان
ئه‌وه‌یش شه‌ریفترین جن بووه‌ زۆر تاعه‌ت کاربووه‌ به‌ریز بووه‌ بۆیه‌ خوایی گه‌وره‌ ئه‌و پله‌ی پێ به‌خشی وه‌ک فریشته‌ ریزی گرتووه‌
له‌ ریوایه‌تێك هاتووه‌ له‌ زه‌ویدا خوێب رژا پێش دروست بوونی ئاده‌م به‌ 2000 ساڵ له‌ نێوان جنه‌کان یه‌کتریان کوشت خوایی گه‌وره‌ سه‌ربازی له‌ ئاسمانه‌کان بۆ ناردن و له‌ وشکایی ده‌ریانی کرد بۆ سه‌ر ئاوه‌کان  سه‌ربازه‌کان فریشته‌ بوون وه‌ ده‌لێن ئیبلیسیش له‌ناو ئه‌واندا بووه‌
زۆر جۆر جنمان هه‌یه‌ هه‌یه‌ ژیر ده‌ریان که‌ به‌ چنده‌ها له‌ ژیر ئاو ده‌مێنه‌وه‌ هه‌یانه‌ باڵدارن هه‌ندێکیان هه‌ن خۆیان ده‌گۆرن بۆ سه‌ر شێوه‌ی ئاژه‌ڵ و هه‌ندێ شکل شێوه‌
[size=24][/size]
[/size]

[size=24]بۆ سه‌لامه‌تی خۆت و ژینگه‌که‌ت پاشماوه‌ی پلاستیك فڕێ مه‌ده‌ سه‌ر زه‌وی چونکه‌ نزیکه‌ی 100 تا 200 ساڵ ده‌خایه‌نێت بۆ شی بوونه‌وه‌ی له‌خاکدا ، دوای شی بوونه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی ژه‌هراوی بوونی ئاوی ژێر زه‌وی و له‌ده‌ست دانی به‌ پیتی خاك و ژه‌هراوای بوونی خاکه‌که‌ و له‌ویشه‌وه‌ ژه‌هراوی بوونی رووه‌ك و دره‌خته‌کان .
•    خۆت دووربگره‌ له‌ داپۆشینی خۆراك به‌ هۆی چینی نایلۆنی یاخود هه‌ڵگرتنی له‌ ده‌فری پلاستیك له‌ ناو به‌فرگر چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی ژه‌هراوی بوونی خۆراك له‌به‌ر ناجێگیری مادده‌ی دیۆکسین ( C12H4Cl4O2) و شی بوونه‌وه‌ی و دزه‌کردنی بۆ ناو خۆراک له‌ پله‌ی گه‌رمی نزم
•    به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك خۆراك له‌ ناو ده‌فری پلاستیك مه‌خه‌ ناو فرنی مایکرۆویڤ چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی ژه‌هراوی بوونی خۆراك له‌به‌ر ناجێگیری مادده‌ی دیۆکسین و شی بوونه‌وه‌ی و دزه‌کردنی بۆ ناو خۆراك له‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رز.
•    به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌فر و په‌رداخی پلاستیکی سه‌فه‌ری به‌کارمه‌هێنه‌ بۆ خۆراك و خواردنه‌وه‌ی گه‌رم چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی ژه‌هراوی بوونی خۆراک له‌ به‌ر ناجێگیه‌ی مادده‌ی ( دیۆکسین ) و شی بوونه‌وه‌ی و دزه‌کردنی بۆ ناو خۆراك له‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رز
•    بۆ سه‌لامه‌تی خۆت و ژینگه‌که‌ت ئاوی کانزایی ( ئاوی ده‌به‌ی پلاستیك ) که‌م به‌کاربێنه‌ ، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ جاری دووه‌م به‌کارمه‌هێنه‌ چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی دزه‌کردنی مادده‌ی کیمیایی زیان به‌خش بۆ ناو ئاوه‌که‌
•    ووریابه‌ له‌کاتی خواردنی ئاوی کانزایی چونکه‌ هه‌ندێکیان دوایی 24 کاتژمێر له‌ کردنه‌وه‌یان بۆ خواردنه‌وه‌ ناشێن
•    له‌ کاتی هه‌ڵگرتنی ئاوی کانزایی یاخد گواستنه‌وه‌ی نابێت به‌ر تیشکی خۆر بکه‌وێت و پیوسته‌ هه‌ڵبگیرێ له‌ پله‌ی گه‌رمی سه‌رووی پله‌ی به‌ستن و خوار 40 پله‌ی گه‌رمی
•    کیسی پلاستیك ساڵانه‌ بڕی 5000 ملیار کیس له‌ جیهاندا به‌رهه‌م دێت که‌ ده‌کاته‌ یه‌ك ملیۆن کیس له‌ چرکه‌یه‌کدا که‌ ئه‌م بڕه‌ ملیۆنه‌ها باڵنده‌ و هه‌زاره‌ها زینده‌وه‌ری وشکانی و ده‌ریایی و ژماره‌یه‌کی نه‌ژمێردراو ماسی له‌ناوده‌بات،
له‌ به‌ر که‌می کێشی هۆکارێکه‌ بۆ ناشرین کردنی سروشتی ژینگه‌ به‌ هۆی خۆهه‌ڵواسینی به‌ هه‌رشتێك که‌ دته‌ به‌رده‌می بۆیه‌ :
به‌ پێی توێژینه‌وه‌ ده‌رکه‌ووتوه‌ که‌ دووباره‌ به‌کار‌هێنانی ئه‌م کیسه‌ پلاستیکانه‌ بۆ جاری چواره‌م ده‌بێته‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی بڕی کیسانه‌ به‌رێژه‌ی له‌ 18% ، وه‌ ئه‌گه‌ر کیسی قوماش به‌کاربێ که‌ دۆستی ژینگه‌یه‌ و توانیی شی بونه‌وه‌ی له‌خاکدا خێراتره‌ له‌ پلاستیك و ده‌توانرێت به‌کاربهێنرێت بۆ چه‌ندین جار به‌ ته‌واوی له‌ زیانی کیسی پلاستیك به‌ دوور ده‌که‌وینه‌وه‌.
[/size]

[size=24]له‌(أبی سعید الخدري)ه‌وه‌ (خوای لێ ڕازی بێت) كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) دانیشت له‌سه‌ر دوانگه‌ و فه‌رمووی: (به‌نده‌یه‌ك خواسه‌رپشكی كردووه‌ له‌ نێوان جوانی دنیا و ژیانی لای په‌روه‌ردگار، ئه‌و ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردوه‌ كه‌لای په‌روه‌ردگاره‌) أبو بكر (خوای لێ ڕازی بێت) گریا گریا و وتی: باوك و دایكم فیدات بێت، وتی: سه‌رپشك كراوه‌كه‌ پێغه‌مبه‌ربوو (صلی الله عليه وسلم)، (أبو بكر)یش زاناترین كه‌سمان بوو به‌و فه‌رمووده‌، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (منه‌تكارترین كه‌س له‌سه‌ر من به‌ماڵی و به‌هاوڕێیه‌تی (أبو بكر)ه‌، ئه‌گه‌ر من خۆشه‌ویستم هه‌ڵبژاردایه‌ أبوبكرم هه‌ڵده‌بژارد، به‌ڵام برایه‌تی ئیسلام له‌نێوانماندایه‌، هیچ ده‌رگا چكۆله‌یه‌ك بۆ سه‌ر مزگه‌وت ناهیڵرێت جگه‌ له‌ ده‌رگا چكۆله‌كه‌ی أبوبكر). [/size]

[size=24]له‌ أبي عثمان)ه‌وه‌ ده‌ڵێ: (عمرو)ی كوڕی (عاص) (خوای لێ ڕازی بێت) هه‌واڵی دامێ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) ناردی بۆ فه‌رمانده‌یی سوپای (ذات السلاسل)، هاتمه‌ خزمه‌تی وتم: كێ زۆر خۆشه‌ویسته‌ لات؟ فه‌رمووی: (عائشه‌)وتم: له‌پیاوان فه‌رمووی: (باوكی عائشه‌) وتم: دوای ئه‌و كێ؟ فه‌رمووی: (عمر)، چه‌ند پیاوێكی ژمارد[/size]

[size=24]له‌(عائشه‌)وه‌ (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌یدا فه‌رمووی: (أبوبكرم بۆ بانگ بكه‌ باوكت و، برات، هه‌تا نامه‌یه‌ك بنوسم، من ده‌ترسم خۆزگه‌ خوازێ خۆزگه‌ بخوازێ، یان كه‌سی بڵێ: من باشترم، خواو باوه‌ڕداران ڕازی نابن به‌كه‌س جگه‌ له‌ (أبوبكر) [/size]

– ئـه‌م ناوانه‌ چی بوون كه‌ فــێری حــه‌زره‌تی ئــاده‌م كــران ؟
ناوی چیاکان

2 – ووتار بێژی پێغه‌مبه‌ران{د.خ} كێ یه ؟ ‌

3 -  لــه‌شــاری { طائیف } كــێ پــه‌نای پــێغه‌مبه‌رانی دا ؟

4 – ئــه‌وهاوه‌ڵانه‌ كــێ بوو كـه‌پــێغه‌مبه‌را { د.خ } له‌دوایه‌وه‌ نـوێژی كرد ؟
ئیمامی ئه‌بوبه‌کر

5 – كــۆتــایه‌مین ســوره‌ت كه‌ له‌قورئانه‌ كه‌ كـۆكرایه‌وه‌ كــامه‌ ســوره‌ت بوو
تێناگه‌م ئه‌گه‌ر روونی بکه‌یه‌وه‌ چونکه‌ له‌سه‌رده‌می ئیمامی ئه‌بوبه‌کر و عوسمان قورئان کۆکرایه‌وه‌

6 – {  ئــیبراهیم } چ مــانایه‌ك ده‌گه‌ینێت بــه‌زمانی سریانی و عیبری ؟
به‌مانایی ( براء ) واته‌ به‌ندایه‌تی ته‌نها بۆ خوا  وه‌ به‌مانی ( باوکی ره‌حیم دێ)
7 – ئه‌وسوره‌ته‌ كامه‌یه‌ كه‌ناوی خودای 73 جار لێهاتووه‌ ؟
سوره الانفال
8 – ژمــاره‌ی ده‌رگاكانی مــزگه‌وتی {  أتصـا } چــه‌نده‌
هه‌شت ده‌رگایی هه‌یه‌ کراوه‌یه‌ وه‌ 4 داخراوه‌
9 – نــاوی شمشێری ئیمامی عومه‌ر چیه‌ ؟


10 – { البردان } چین
نوێژی به‌یان و عه‌سر

هه‌رئه‌وه‌نده‌ی ده‌زانم

ئاینی پیرۆزی ئیسلام وه‌ك ئاینێكی جیهنانی‌و كۆتا به‌رنامه‌ی خوایی بۆ مرۆڤه‌كان، خێراترین ئاینه‌ له‌ رووی بڵاوبوونه‌وه‌ به‌نێو جیهاندا، هه‌ڵبه‌ته‌ كوردستانیش له‌م نێوه‌نده‌دا بێبه‌ش نیییه‌، كه‌به‌رده‌وام خه‌لكانێك رووی تێده‌كه‌ن‌و موسلمان ده‌بن، هه‌رله‌م چه‌ند مانگی ڕابردوو چه‌ندان ژن‌و پیاوی بیانی سه‌ردانی باره‌گای یه‌كێتی زانایانیان كردووه‌‌و، له‌به‌رده‌م لێژنه‌ی فه‌توادا موسڵمانبوونی خۆیان راگه‌یاندووه‌، له‌نێویشیاندا ئافره‌تێك به‌ناوی (سۆزان یاكوی) بوو، كه‌ له‌به‌رده‌م لێژنه‌ی فه‌توادا به‌سۆزه‌وه‌ هاته‌ باوه‌شی ئیسلام‌و موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر سه‌رنجی منی راكێشا بوو له‌و ئافره‌ته‌ ئه‌وه‌ بوو، له‌ كاتی خواحافیزی‌و ماڵئاوایی كردن كه‌ له‌باره‌گای یه‌كێتی زانایان چووه‌ ده‌ره‌وه‌، بانگی نیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێكرد، دووباره‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ناو باره‌گا بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ گوێبیستی بانگ ببێت، شایانی باسه‌ تابانگه‌كه‌ ته‌واو بوو له‌ گه‌ڵ بانگبێژه‌كه‌ بانگه‌كه‌ی دووباره‌ ده‌كرده‌‌وه‌‌و فرمێسك به‌چاوه‌كانی ده‌هاته‌ خواره‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌پێویستم زانی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سازبكه‌م‌و چه‌ند پرسیارێكی ئاراسته‌بكه‌م‌و له‌و دیمانه‌دا بیخه‌مه‌ روو:

+ ناوی ته‌واوت
- ناوم (سۆزان یاكوی) خه‌ڵكی وڵاتی هه‌نگاریام ئاینیشم مه‌سیحی كاسولیكیم.

+ پله‌ی خوێنده‌واریت؟
- ده‌رچوی په‌یمانگای برین پێچیم.

+ پالنه‌ری سه‌ره‌كیت چی بوو بۆ هاتنه‌ ناوئه‌م ئاینه‌؟
- زیاتر له‌دووساله‌ خوێندنه‌وه‌م له‌سه‌ر ئیسلام هه‌یه‌، پێش تریش په‌رتوكێكم له‌به‌ر ده‌ست دابوو كه‌ وه‌رگێردرابوه‌ سه‌رزوبانی هه‌نگاری، كه‌باس ئاینی ئیسلامی ده‌كرد، به‌رده‌وامیش قورئانه‌كم له‌لابوو كه‌به‌ پیرۆزم ده‌زانی هه‌ڵم گرتبوو، ئه‌و كات قه‌ناعه‌تێكم لا دروست بوو، كه‌ئه‌م ئاینه‌ ئاینێكی راسته‌، دواتر له‌رێگای كۆمپانیا سه‌ردانی كوردستانم كرد هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌وانم زۆر به‌دڵ بوو، كه‌به‌هه‌ستێكی زۆر ته‌باییی‌وخۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ یه‌كدی ده‌ژیان، ئه‌مانه‌ گشتی بونه‌ پاڵنه‌روسه‌رنج راكێش له‌ڵام كه‌باوه‌ڕ بهێنم.

+ خانه‌واده‌كه‌تان به‌مه‌ ده‌زانن‌و هه‌لوێستیان چۆنه‌؟
- به‌لێ‌ هه‌رزو ئاگادارم كردنه‌وه‌ كه‌من موسلمان بویمه‌ ئه‌وانیش به‌خۆش حاڵیه‌وه‌ پیرۆز بایشیان لێكردم گوتیان: ئازادی، كه‌به‌رده‌وام له‌رێگای ته‌له‌فۆن له‌هه‌واڵم ده‌پرسن، چونكه‌ پێشتریش كورێكم هه‌بوو موسڵمان ببوو، كه‌ئێستا وه‌فاتی كردوه‌.

+ ئێستا كه‌ موسلمان بووی چ هه‌ستێكت له‌لا دروست بووه‌ ؟
- زۆرشادومانم وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ تازه‌ له‌دایك بویمه‌، به‌تایبه‌تیش ئه‌مڕۆ رۆژی له‌ دایك بوونم بوو، واده‌زانم هه‌ر ئه‌م ڕۆژه‌یه‌.

+ چ جیاوازیه‌ك له‌به‌ینی موسلمانانی ئێره‌و رۆژ ئاوا ده‌بینی؟
- لێره‌ زیاتر هه‌ست به‌ئازادی ده‌كه‌م، نه‌ك له‌وێنده‌ر، له‌كوردستان هه‌موو كه‌سێك ئازاده‌، كه‌چۆن به‌رنامه‌ی ئاینی خۆی جێ به‌جێ‌ ده‌كات، به‌ڵام له‌ڕۆژئاوا وای نابینم، به‌تایبه‌ت له‌وڵاتی ئێمه‌ كه‌هه‌نگاریایه‌، كه‌ كه‌سێك ده‌یه‌وێ‌ موسڵمان ببێ‌ لێیناگه‌ڕێن سه‌رپۆش له‌سه‌ری بكات، كه‌پۆشاكی ئیسلامییه‌، جاری واش هه‌یه‌ له‌هه‌ندێك ناوه‌ند گاڵته‌شت پێده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه‌ له‌وڵاتی ئێمه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ل شوێنانی تركه‌متر خه‌ڵك موسڵمان ده‌بێت، له‌به‌رئه‌و بێ ڕێزیه‌ی كۆمه‌ڵگاو هاوكاری نه‌كردنی حكومه‌ت.

+ ئاواتت چیه‌؟
- هه‌موو ئاواتم ئه‌وه‌یه‌ سه‌ردانی ماڵی خوای گه‌وره‌ بكه‌م، كاتێك كه‌له‌ شاشه‌ كه‌عبه‌ ده‌بینم زۆر گریانم دێت‌و خۆم بۆ ڕاناگیرێ‌، ئاواته‌ خوازم كه‌ڕۆژێك دابێت خوای گه‌وره‌ به‌قسمه‌تم بكات.

+ به‌رنامه‌ی دا هاتوت چیه‌؟
- ده‌مه‌وی َله‌كوردستان بمێنمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خۆم له‌ئاینی ئیسلام شاره‌زا بكه‌م، چونكه‌ نامه‌وێت ئه‌ركه‌ ئاینیه‌كانم به‌نه‌زانین ئه‌نجام بده‌م.

+ دوا وته‌ت؟
- ده‌مه‌وێ‌ سوپاسی ئێوه‌ بكه‌م كه‌به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بینم له‌خزمه‌ت موسلمانان دانه‌، خوای گه‌وره‌ سه‌ربه‌رزتان بكات، هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ‌ سوپاسێكی بێ پایانی خانه‌واده‌ی مامۆستا ( دلاوه‌ر) رواندوزی بكه‌م كه‌ زۆر پێم وه‌ماندوبوون، هه‌ندێك له‌چه‌مكه‌كانی ئاینییان بۆ رون كردمه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ : سایتی یه‌کێتی زانایانی کوردستان

628

(28 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=24]ده‌ستت خۆش بێت کاک ئاسۆ گیان ، هیوادارم گۆڕانکاریه‌کان به‌ دڵی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان بێت.[/size]

[size=24]زۆر سوپاس کاك ئاسۆ
زۆر پێخۆش حاڵم که‌ بابه‌ته‌کانم له‌م یانه‌یه‌ بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئیوه‌ سوددی لی ببینن
من ان شاالله‌ ئه‌وه‌ندی خوایی گه‌وره‌ ته‌مه‌ن و هێزی دا به‌رده‌وام ده‌بم له‌گه‌ڵتان [/size]

[size=24]سڵاوی خواتان لێ بێ
ان شاالله‌ ئه‌گه‌ر خوایی گه‌وره‌ هێز و ته‌مه‌نی دا ئه‌وا هه‌رجاره‌ ته‌فسیری سوره‌تێك یان چه‌ند ئایه‌تێك یان ئایه‌تێک ده‌که‌م بۆتان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چ باس کراوه‌ له‌ قورئان و زانیاریشتان زیاد بێ ان شاالله‌[/size]
[size=24]
ئه‌م جاره‌ ته‌فسیری چه‌ند ئایه‌تێکه‌ که‌ خوایی گه‌وره‌ پرسیار له‌ به‌ندانه‌کانی خۆی ده‌کا [/size]


٦[size=24] يَـٰٓأَيُّہَا ٱلۡإِنسَـٰنُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ ٱلۡڪَرِيمِ 
ئه‌ی ئینسان!! تۆ چی وای لێکردویت که‌ سه‌رکه‌ش بیت به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاری میهره‌بان و به‌ڕێزت؟ چی وای لێکردویت که‌ وه‌کو پێویست قه‌دری نه‌زانیت؟ (نافه‌رمان و یاخی بیت؟).

٧ ٱلَّذِى خَلَقَكَ فَسَوَّٮٰكَ فَعَدَلَكَ 
به‌مه‌رجێك) ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ تۆی دروست کردووه‌، به‌ ڕێكوپێکترین شێوه‌، به‌جوانترین شێواز (ئه‌ندامه‌کان هه‌موو له‌شوێنی تایبه‌تی خۆیاندا دانراون که‌ بتوانن کارو فرنانی خۆیان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش که‌ جووتن قه‌باره‌ و درێژی و شێوه‌یان چوونیه‌که‌، جگه‌ له‌وه‌ی که‌ یارمه‌تی و ته‌باییه‌کی ته‌واو هه‌یه‌ له‌نێوانیاندا و هه‌مووان هاوکارن).

٨ فِىٓ أَىِّ صُورَةٍ۬ مَّا شَآءَ رَكَّبَكَ 
له‌هه‌ر شێوه‌ و شێوازێكدا که‌ ویستوویه‌تی تۆی ڕێکخستووه‌ و ئه‌ندامه‌کانتی به‌یه‌که‌وه‌ لکاندووه‌.

9كَلَّا بَلۡ تُكَذِّبُونَ بِٱلدِّينِ
واز بهێنن له‌ بێ ئاگایی، (نه‌ده‌بوو وابێت به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ جوانکاره‌ت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ڕوون کردنه‌وانه‌) به‌ڵکو بڕوا به‌ڕۆژی پاداشت ناکه‌ن!!


١٠ وَإِنَّ عَلَيۡكُمۡ لَحَـٰفِظِينَ 
بێگومان ئێوه‌ چاودێرتان له‌سه‌ر دانراوه‌.
                                                                           سوره‌تی { الانفطار }





[/size]