نالی خۆی چه‌نده شیعری جوانی هه‌یه ، ئه‌وه‌نده‌ش
خۆی بۆته بابه‌تێک له شیعردا !!
ده‌ست خۆش کاک سیروان گیان ، هه‌ربژیت
زۆر راسته گاگه رێنوار ..
زۆر سوپاس برا گیان..
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی S i r w a n
نالی خۆی چه‌نده شیعری جوانی هه‌یه ، ئه‌وه‌نده‌ش
خۆی بۆته بابه‌تێک له شیعردا !!
ده‌ست خۆش کاک سیروان گیان ، هه‌ربژیت
زۆر راسته گاگه رێنوار ..
زۆر سوپاس برا گیان..
[size=16]مۆمیش.. ته‌مه‌نی.. کزه‌ی.. سوتانی..
بارمته‌ی ده‌نکه شقارته‌یه‌که
هه‌ر ده‌ستێکیش بێ دایبگیرسێنێ
باعیسی مه‌رگی په‌پووله‌یه‌که
*
چه‌ندین شه‌و له‌سه‌ر نزرگه‌کان من..
بوومه کۆی زوخاڵ.. سوتام وه‌کو مۆم!
له‌سه‌ر نزرگه‌ی دڵ.. مشایه‌خێ..
مۆمێکی نیگای دانه‌گیرسان بۆم
*
من میراتگری سه‌دان پایزم..
هه‌تاوی خه‌می من ئاوا نابێ
هه‌تاوێک سارد و سڕه وه‌ک مردوو..
ڕه‌نگه بوونیشم فرمێسکی خوا بێ!
*
خوا گه‌وره‌یی خۆی به من به‌خشیوه..
بۆ ئازاره‌کان له هه‌ست کردنا
ئه‌و شه‌پۆلانه و که‌شتیی‌یە‌کی شڕ..
هه‌ره‌س ئه‌هێنم له خۆگرتنا
*
مردن گێژاوه.. بێ سه‌وڵه که‌شتییم..
ڕێشم گه‌رداوی چه‌قۆ و خه‌نجه‌ره
چش له مردنم له‌م ڕێ تووشه‌دا..
گه‌ر گۆرانیی‌یه‌ک بێ به‌په‌نجه‌ره
*
چی سامناکتره.. چی غه‌مناکتره..
له منێکی ته‌نیای ناو دورگه‌یه‌ک چۆڵ؟
گیانێکی ماندوو.. هه‌ستێکی (نالی)..
خۆزگه‌ی ماچێکی ده‌شتی (خاک و خۆڵ)
*
کێ بۆ خه‌زانی عومری من ده‌گری؟..
کێ به‌دیی ئه‌کا گه‌ڵا ڕێزانی؟
پایز فرمێسکه له چاوی هه‌ورا..
کوا هه‌وری من و قوڵپی گریانی؟[/size]
.
.
. محمد عمر عوسمان
.
دريزه ي هه يه...
شادومان و به خته وه ر بن ئيشه لآ ....
[size=16]
منیش هه‌موو فرمێسکه‌کان
ئه‌دزم بۆ خۆم هه‌تاوه‌کو
هیچ که‌س له گریان به‌شی نه‌مێنێ !!
نه‌وعه ئینسانێ هه‌یه غه‌م قووتیه
من غه‌می خۆم و خه‌می عاله‌م ئه‌خۆم
خه‌م ده‌ڵێ: "نالی" كه غه‌مخواریم نه‌كا
ناعیلاجم من به‌نی ئاده‌م ئه‌خۆم
دوای سه‌ده‌و نیوێك هاومانا ئه‌بنه‌وه ..
به‌ڕاستی دانیاڵ زۆر لێهاتووه، ئه‌وه‌ی ئێستا تۆ نوسیوته " نمونه‌ی خه‌روارێكه"
ئومێدم سه‌ركه‌وتنیه‌تی.. زۆر گرنگه له‌و ته‌مه‌نی لاوێتیه‌دا هه‌ڵگری ئه‌و بیرۆكه جوانانه بێت.
ده‌سته‌كانت خۆش كاكه ڕێنوار ...[/size]
به‌ڵام ناوازه واتا چی ..؟؟
واته شاز یان وه‌ك بڵێ‌ی گوڵبژێر و تایبه‌ت .
به‌راستی كۆمه‌ڵێك شیعری چه‌ند شاعێرێكت هه‌ڵبژاردووه، زۆر زۆر ناوازه و تایبه‌تن
ده‌سته‌كانت خۆش ئایه خان سه‌ركه‌وتو به‌رده‌وام بیت ...
سوپاس ئایه خان....
zor swpas hawreyan
xosh7alm ba dltan bw
ده ست خؤش لابه ره ى سبى بؤ ئه م بابه ته
به راى من له م درامايه دا هيج بيريزييه ك به دى ناكه م به رامبه ر زنه ئه نفاله كان
be rezyaki zor krawa baramabaryan
agar ba wrdy sayri aw filma bkayn abenin ch swkayatyak ba zhna shahedw dayki hatewan krawa
dastan xosh
[size=16]ده‌ریای ناڵینم گۆڕستانێکه..
ئارامگای سه‌دان چه‌می سه‌ربڕاو
چه‌م قه‌ت سه‌رچاوه نابینێته‌وه..
به‌فری خۆزگه‌شم ڕۆیی بوو به‌ئاو
*
به سۆز و یادی هه‌واری باڵای..
زستانی پار بوو.. له ڕێبه‌ندانا
به‌فری به‌رده‌رگام کرد به په‌یکه‌رێ..
تا ته‌زوی ئۆخه‌ی بێنێ به‌گیانا
*
نه‌ک ئۆخه‌ی هه‌ر ده‌م.. بۆ تاقه ساتێ..
به‌فرینه کچێ.. به‌فری ساردوسڕ
شێوه‌ی بنوێنێ و هه‌ناسه‌ی ئۆخه‌ی..
ده‌ماره‌کانم پڕ بکا له گڕ
*
شه‌و (با) هه‌ڵکات و بیبه‌ستێ په‌یکه‌ر..
تاکو یه‌ک دوو ڕۆژ.. بمێنێته‌وه
به‌رله‌وه‌ی خۆر چنگ له سینه‌ی گیرکا..
عومری جوانیی لێ بسێنێته‌وه
*
شه‌و نوستم.. سبه‌ی.. کاتی چێشته‌نگاو..
بوو بوو به هه‌ڵم په‌یکه‌ری باڵای
له‌و ڕۆژه‌وه من له تیشکی ڕۆژا..
وێڵم بۆ ورشه و پرشه‌ی نێو نیگای
*
جوانیی ته‌مه‌ن کورت.. عه‌شقێک ئه‌به‌دیی..
بۆ زه‌رده‌په‌ڕێ له ئاوابوونا
وانه‌ی مه‌شقێکی بێ کۆتایی‌یه..
له جوان په‌رستیی دڵه‌ی زه‌بوونا
*
ئۆف دنیای جوانییش.. مۆمی کوژاوه‌م..
خۆی تیا ئه‌نوێنێ.. دیمه‌نێکی په‌ست
سیمای په‌پووله‌ی هه‌ڵقرچاوی شه‌و..
له ته‌ماشاما.. گریانێکه خه‌ست[/size]
.
. محمد عمر عوسمان
درێژه‌ی هه‌یه....
سوپاس بۆ گشت لایه‌ك ...
زۆر سوپاس زین ...
ئه‌ندامی ده‌ده‌م.
چاكی بكه ههههه
باشه ئیشه‌ڵا...
بڕۆ، پشت به‌خوا ئه‌نجامی تاقی كردنه‌وه‌كانت باش ده‌بن، ئینشائه‌ڵا ئێمه‌یش درێخی ناكه‌ین له هاتنمان بۆ سه‌ر هێڵ. هه‌رچی كاتی خۆت هه‌یه بۆی ته‌رخان بكه به‌ڵكو ئه‌نجامه‌كانت باش بن.
مردن لێم گه‌ڕێ.. ئه‌مشه‌و خۆم ئه‌مرم..
تـــــــــــــــا شیعرێ بێنمه بوون و ژینه‌وه
لــــــــــه سه‌رابێکام.. خوێنم ئه‌سوتێ..
به سۆزی تاڤگه و چــــــــه‌می شینه‌وه
*دةستةكانت دايمة خوش بيت كاك سيروان
هةلبزاردنةكانت كةليك جوان وبةمانان
سةركةوتو بيت
زۆر سوپاس په‌پوله ..
خۆشحاڵم به دڵته ...
ئـــــــــــــــــای به مناڵیی.. به نوکی قولاپ..
چه‌ند کۆرپه‌ماسی ناو تانجه‌رۆم کـــــــوشت؟
ماسیه‌کی نـــــــــــــاو گــــــــۆمی ته‌نیاییم..
ده‌رگای مه‌رگ له خۆم که‌وتۆته سه‌ر پشتدهست خۆش کاکه سیروان گیان ،
زۆر زۆر جوانه ، ماندوونه‌بیت
زۆر سوپاس كاكه ڕێنوار ..
به‌ڕوحسه‌تی
ئه وه يه ك
ده‌كه‌ین.
ده‌كه‌ین...
ئه وه دوو
ببوره به فؤنتى كوردى نانوسم, وابزانم ئيَمه بايى ئه وه ليك حالى بووين كه جؤن بيشوازى له ره خنه كانى يه ك بكه ين.
ئوميدم وايه هه ميشه وابيت و وا بمينمه وه ...
ريزم هه يه ...
* نووسین به دوو "و" ده‌نووسرێت.
له‌گه‌ڵ ڕێزم.
كاكه هه‌ر بێده‌نگ بین باشه ههههههههههه
سوپاس بۆ ووردبینیه‌كه‌ت
ئه‌ك خوا سه‌لامه‌تت كا هههههههههههههه
وه‌ڵا زۆر به په‌له نوسیم بۆیه ئه‌و هه‌ڵانه‌م كرد
كاتم زۆر نه‌بوو ...:D
له غوربه‌تا ..... به‌شی حه‌وته‌م
[size=16]داد بۆ خوا ئه‌به‌م.. نه‌هێڵێ بمرم..
تـــــــــا خامه‌م ژانــــم ئه‌هۆنێته‌وه
وه‌کو چــۆن ساڵان به‌تاڵی سپی..
یــــــــــــادی له قژما ئه‌نوسێته‌وه
*
مردن لێم گه‌ڕێ.. ئه‌مشه‌و خۆم ئه‌مرم..
تـــــــــــــــا شیعرێ بێنمه بوون و ژینه‌وه
لــــــــــه سه‌رابێکام.. خوێنم ئه‌سوتێ..
به سۆزی تاڤگه و چــــــــه‌می شینه‌وه
*
مردن پێم ئــــــــــــه‌ڵێ: تۆ ته‌واو شێتی..
وشه جێ‌ی ژانتی تیـــــــا نــــــــــابێته‌وه
سه‌رخه سه‌ر سنگم.. چاوانت لێک نێ..
کـــــــــــــــه‌س نیه فرمێسک بخوێنێته‌وه
*
كـــــوا شیعرێ ژانی من بگرێته خۆی؟
شینم پێ بکــــــــــــه‌نێ به‌ده‌متانه‌وه
فرمێسکم سه‌رکـا (تانجه‌رۆ)یه‌ک بێ..
بڕژێته گــــــــــــــــــــۆمی ویژدانتانه‌وه
*
ئاخ.. بۆ تانجه‌رۆش.. تانجه‌رۆی جاران..
تـــــــۆ بڵێ‌ی چاوم پێی ڕوون بێته‌وه؟
تــــــــــۆ بڵێ‌ی قژی ماش و برنجیم..
بـــــــــــــــه دیدارێکی ڕه‌ش ببێته‌وه؟
*
بیرمه مناڵ بووم لــــــه‌گه‌ڵ باوکما..
لــــــــــه ته‌نیشت پرده ڕوخاوه‌که‌وه
قولاپی ماسی گـرتن له ده‌ستما و
قـــــاچم ئه‌خسته نـــــــاو ئاوه‌که‌وه
*
ئـــــــــــــــــای به مناڵیی.. به نوکی قولاپ..
چه‌ند کۆرپه‌ماسی ناو تانجه‌رۆم کـــــــوشت؟
ماسیه‌کی نـــــــــــــاو گــــــــۆمی ته‌نیاییم..
ده‌رگای مه‌رگ له خۆم که‌وتۆته سه‌ر پشت
*
من پرسه‌یه‌کم.. هیچ کــه‌س نامبینێ..
بێت و دانیشێ و فڕکا قـــــــــــــاوه‌یه‌ک
وردبێته‌وه لــــــــــــــــــه ده‌ریای ناڵینم..
بگری بــــۆ مه‌رگی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک[/size].
.
. محمد عمر عوسمان (ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز)
.
.
درێژه‌ی هه‌یه ....
وشه‌كانت زۆر به باشی ئه‌خوێنمه‌وه و ئاشنای یه‌ك به یه‌كیانم ...
سوپاس بۆ به‌شداریه‌كه‌ت.. ئاسوده‌م به‌وه‌ی به دڵتانه ..
سڵاو، هه‌موویم خوێنده‌وه!.
ئه‌رێ كاك ڕێنوار ئه‌و كاك (به‌رزان هه‌ستیار)ــه هیچ كتێبێكی كه‌وتۆته بازاڕ؟!
پێش كاك ڕێنوار ئه‌كه‌وم ههههه
من كتێبێكی شیعریم لایه گه دیاری كاك رێنوار خۆیه‌تی به ناوی " گوناهه‌كانی دڵنیایی"
دڵنیام له‌وه‌ی مكتێبێكی شیعری تری هه‌یه .
ده‌سته‌كانت خۆش كاكه ڕێنوار ...
سوپاس بۆ به‌شداریتان ..
خۆشحاڵم به دڵتانه ...
سڵاو كاك سیروان. .
سڵاو له تۆش ...
ئه‌مه پرسیاری هه‌میشه‌یی منه !!
ده‌ست خۆش کاکه سیروان گیان ،
له ئاست گه‌وره‌یی ئه‌و شیعره‌دا هیچ ناوترێت !
پرسیاره هه‌میشه‌ییه‌كه‌ت بێ ئومێدی پیوه دیاره ..
هیوادارم به‌و جۆره بیر نه‌كه‌یته‌وه ..
سوپاس بۆ تۆش كاكه ڕێنوار ...
[size=16]دڵۆپی باران چه‌ندی سه‌وز ئه‌بێ و
لـــــــــه غه‌ریبیی‌یا سه‌ر ئه‌نێته‌وه؟
چه‌ندی لــه له‌پی ده‌ستی ونبوونا..
ئه‌مرێ و کــه‌س ته‌رمی نابینێته‌وه!
*
دڵــــــــۆپی باران ته‌رمی مردووه..
یان مناڵێکه گڕوگاڵ ئه‌کــــــــــــــا؟
ڕێژنه و ڕه‌هێڵه‌گـــــــــه‌رمه‌قاقایه..
یان گریانێکه ما‌ڵه‌وماڵ ئه‌کـــــــــا؟
*
ئێواره‌یه‌کی مـــــــات و غه‌مناکه..
ڕوانینه‌کانمی تیـــــــا سه‌رگه‌ردانه
جارجار هه‌وره‌کان ئه‌بنه په‌نجه‌ره..
زه‌رده‌په‌ڕ ئه‌دا لــــــــه ڕووی وێرانه
*
ئۆقره و ئیلهامم دارێکــــــی وشکه..
نوقمی کزه‌بای بــــــــــێ ئارامیی‌یه
سه‌گ وه‌ڕی تاو تاو.. گرمه‌ی گه‌واڵه..
مۆسیقای دڵـــه‌ی پڕ سه‌رسامیی‌یە
*
ئــای.. چۆن به‌م هه‌موو ژانه‌وه ئه‌ژیم
که دڵــــــــــم لانه‌ی دوپشک و ماره؟
به شێوه زیندووم.. مردووم لـــه ناخا..
تۆ بڵێ‌ی مـــردن ببێته چـــــــــــــاره؟
*
بێ ئه‌وه‌ی کـــه‌سێ منی ناسیبێ..
سته‌مه لاشه‌م بچێته ژێـــــــــــر گڵ
ئاخ.. خۆزگه له ژێر کوختی شیعرێکا..
ئارامی ئه‌گــــــــرت گـــه‌رده‌لولی دڵ[/size].
. محمد عمر عوسمان (ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز)
.
درێژه‌ی هه‌یه ...
له‌م شیعره به‌دواوه به هاوكاری ڤینۆس خان ئه‌نوسیرێته‌وه، زۆر سوپاسی ئه‌كه‌م .
[size=16]له خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه چه‌ند هه‌ستێكم لا دروست بوو ..
1- زۆر نه وتن : مرۆڤ ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی كاته‌كانی بۆ وتن ته‌رخان بكات، كه‌م فێر ئه‌بێت، چونكه كاتی ئه‌وه‌ی نیه گوێ بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی شل بكات، هه‌موو فێربونێكیش له ڕێگای بیست و بینینه‌وه ئه‌بێت .
2- ئه‌گه‌ر مرۆڤ چه‌نده زۆریش بیه‌وێ قسه بكات و پێویستی به كات هه‌بێت، با ئێمه ڕێزی لێ بنێین و كاتی خۆمانی بۆ ته‌رخان بكه‌ین، تاكو ئه‌وه‌ی پێیه‌تی هه‌ڵی ڕێژێت..
3- كتێب : مرۆڤ هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێت ببێته خاوه‌ن به‌سودترین شت، دیل كارنگی ئێستا خاوه‌ن به‌سودترین كتێبه، به‌ڕاستی ئه‌و كتێبه شای شاكاره‌كانه .
به گشتی له‌م باسه‌دا ئێمه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون بویه‌وه كه بێده‌نگی چ داناییه‌كه ...!
ده‌سته‌كانت خۆش ئایه خان سه‌ركه‌وتو سه‌ر فرازبیت ...
هیوادارم به‌رده‌وام بیت .........[/size]
ماشه‌ڵا خوای گه‌وره ڕوخسارێكی زۆر جوانی به زیاد اسعد به‌خشیوه ..
ده‌ست خۆش كاكه هه‌ڵكه‌وت ...
ئه‌ك پێنه‌گه‌ی .. ئه‌مه‌ت له‌كوێ هێنا ؟؟
ده‌سته‌كانت خۆش ڤینۆس .. به‌ڕاستی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی جه‌مال شاكاری سه‌رده‌من ..
سه‌كه‌وتوبیت ...
[size=16]که پێکده‌گه‌ین ، ئه‌وسا پێتده‌ڵێم عیشق چه‌ند خاڵییه بێ تۆ ! [/size]
ئه‌وه چیه ئه‌م به‌شه زۆر کورت بوو ،
ئه‌وا من ئه‌چم بۆ خوم ئه‌وه‌نه‌ی تر ئه‌خوێنمه‌وه ..
ده‌ست خۆش کاک سیروان گیان ، هه‌ربژیت
ویستم خوێنه‌ر بێتاقه‌ت نه‌كه‌م له خوێندنه‌وه‌ی هههه
من خۆم رۆژانه ئه‌ی خوێنمه‌وه لیی بێزار نابم به‌ڵام له‌وه ترسام خوێنه‌ر لێی بێزاربێت
سوپاس بۆ تۆش كاكه ڕێنوار ..
زۆر سوپاس ڤینۆس ..
خۆشحاڵم به دڵته ..
زۆر سوپاس دڵنیا خان .. خۆشحاڵم به دڵت بوو ..
كاك سیروان سڵاو، سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت پێیه‌وه خۆشحاڵم. برا گیان مه‌به‌ستی مه "تاك و ته‌نها" نیه، به‌ڵكو "ڕۆنی نه‌رمه"!! گه‌ر شتێكت هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه بینوسه.
سڵاو كاك سه‌رهه‌نگ ..
سه‌رنج ..
گوێم له جیره‌ی ئێسکه‌کانمه
سوواون وه‌ک ماشین
پێویستم به رۆنێکی نه‌رمه
له خۆم بێزارم له تۆ نا
له خۆشه‌ویستی تووره‌م له تۆ نا
"نه‌رم" له‌گه‌ڵ "شل" دوو ده‌سته‌واژه‌ی جیاوازن ..
ئه‌و ڕۆنه‌ی بۆ چاككردنی سوانی ئامێره‌كان به‌كاردێ "نه‌رمه" واته نه به‌ستویه‌تی و نه شله .
به‌ڵام ئه‌و ڕۆنه‌ی بۆ ناو مه‌كینه و كاری تر به‌كاردێ "شله"
كه‌واته دروسته كه گوتویه‌تی "نه‌رم"
به‌گشتی/ ڕۆنی شل بۆ سوتاندن و به‌كارهێنان به‌كاردێ نه‌ك چاره‌سه‌ر.
ده‌سته‌كانت خۆش كارێكی باشت كردووه ..
زۆر سوپاس زین ...
به‌خته‌وه‌ربیت ...
[size=16]وێنه‌ی دوو دڵ و تیرێكمان هه‌ڵكه‌ند
له‌سه‌ر قه‌دی ئه‌و دار ئه‌رخه‌وانه
توخوا تۆ بڵێ‌ی ئه‌و داره مابێ؟..
یان ئه‌ویش سوتوی سه‌ر گۆڕه‌كه‌مانه!
له ئێوارانا.. ئای ڕه‌نگه ئێستا ..
له‌سه‌ر بنچكه‌كه‌ی قه‌له ڕه‌شكه‌یه‌ك
هه‌ڵكورمێ و چاوی برژێنێ سیحری..
ڕق و نه‌گبه‌یتی و فیتنه‌و گه‌شكه‌یه‌ك!
ئێواره‌یه‌كی پرته‌قاڵی یه ..
دونیای ڕوانینم نوقمی بارانه
دڵ به كه‌ناری ئاوابونه‌وه..
خوێنی لێ ئه‌تكێ.. كه‌یلی گریانه..
له دنیای دڵی سیاپۆشمه‌وه..
چاو خافڵ ناكه‌م قه‌ت له‌و هه‌ورانه
هه‌ور ته‌مه‌نی ئه‌داته باران ..
باران هه‌ناسه‌ی به‌و جۆگه‌لانه
جۆگه‌له عومری ئه‌به‌خشێته چه‌م ..
چه‌م به ڕووبار و ڕووبار به ده‌ریا
ده‌ریاش دڵی له مشتی خۆرایه‌و
نهێنی باران وا له‌ژێر سه‌ریا [/size]
. محمد عمر عوسمان (ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز)
.
درێژه‌ی هه‌یه
زۆر سوپاس بۆ به‌شداری هه‌مو لایه‌ك ..
سڵاو ..
گفت‌و گۆكه‌تان خۆشه و منیش ئه‌مه‌وی خۆمی تێ بهاوم ئه‌گه‌ر قبولم بكه‌ن و له توانستی منا هه‌بێت ..
به‌كارهێنانی دو وشه به دوای یه‌كدا ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه وشه‌یه‌كیان زیاد نوسرابێ، ئه‌گه‌ر ئێمه بڕاونینه زمانی عه‌ره‌بی ( مبالغه) هه‌یه. نمونه: (رحمن) ئه‌گه‌ر بیگۆڕین بۆ مبالغه ئه‌بێته (رحیم) یان، (غفار) ئه‌بێته (غفور)
هه‌موو لایه‌كیشمان ئه‌زانین كه ئه‌م زیاده ڕه‌ویه (میالغه) له زمانی كوردیدا زۆر جار ئه‌بێت به دو وشه پڕ بكرێته‌وه، واته ئه‌بێت له جیاتی (وحید) ئه‌بێ بڵێین: ( تاك و ته‌نها )، چونكه زاراوه‌ی كوردی له چاو زاراوه‌ی عه‌ره‌بی هه‌ژاره .
بۆیه به ڕای من زۆر ته‌واوه ئه‌گه‌ر كاری پێ بكرێت .
واو ده‌سته‌كانت خۆش زۆر خۆش بوو
زۆر سوپاس سۆز ..
خۆشحاڵم به دلته ..
ئه ڵااااااااااااهــــــ بڕوا ئه که یت له گۆرانیه کانم به دوای ئه گه رام سوتفه سه یرێکی دواترین په یامم کرد
ئه مه دانرابوووو 10.000 جار بڵێم خۆش ڕه نگه هه ر که م بێ
ئینجا 20.000 جاریش بڵێم زۆر سوپاس و ده ست خۆش ڕه نگه هه ر که م بێ
ده‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێشكه‌شم كردووه، تۆی ...
خۆشحاڵم به دڵته .. هیوادارم زیاتر شیعره‌كانی مامۆستا نالی بخوێنیته‌وه، چونكه سه‌رجه‌می شیعره‌كانی له‌و جۆره‌ن.
ئه‌م هۆنراوه ناوازه و پڕ واتایه‌ی مامۆستا "نالی" ئه‌كه‌مه دیاری بۆ ئه‌و هاوڕێیه‌ی كه زۆر كاریگه‌ره پێی هیوادارم به‌دڵی هه‌موو لایه‌ك بێت ..
[size=16]لــــــــه دڵدا ئاته‌شى عيشقت بلێسه‌ى ميسلى ته‌ندوره
شه‌تى ئه‌شكم نه‌بێ مانيــع، ده‌سوتێم ده‌بمه كۆى نووره
به نارى عيشق و ئاوى دڵ, جه‌سه‌د وه‌ك حه‌زره‌تى مو‌سا
ته‌ريقی: به‌حــــــــــرى فيرعه‌ون و, ڕه‌فيقى ئاته‌شى تووره
ده‌چێ بۆ لاى رِه‌قيب خۆشه, وه‌لێ ئه‌و داخــه كوشتومى
له كن ئه‌و چه‌نده مه‌جبوره, لــــه لاى من چه‌نده مه‌غروره
په‌یامت هــــات و په‌یكت ڕۆى, خـــــــه‌ياڵم ناردوو نه‌یگه‌یێ
رِه‌سوڵم كـــــــــــه‌وته رِێ، گرتی، هێناى وه‌ك ئاگره سوره
كه ديتـــم شكلى سه‌د ڕه‌نگــــی, گوتم: بابايى عـــه‌ییاره
كه بيستم له‌فزى بێده‌نگی, گـــــــوتم: شه‌یپوری شاپووره
گوتم:راستى سه‌بـــا هه‌ڵسه، گوتی: مه‌شره‌ب موخالیفه
گــــــوتم: نارێ، گــــــــــــوتى: بایه، ئه‌وجێ، گوتی: دووره
گــوتم: قوربانى تۆ من بم، گــوتی: قوربانى تــۆ سه‌گ بێ
گوتم: شيشه‌ى دڵــــم ناتوێ، گـوتی: بۆ چیمه، مه‌كسوره
خه‌راباتى دڵــــــى (( نالــــى )) مه فه‌رموو: خاڵیه، نـايه‌م
به مه‌رگی تۆ قه‌سه‌م، چـــاوم! به زيكرت به‌يتى مه‌عمووره[/size]
هاروهاج ئه‌و پرسیاره‌ت چۆن به بیردا هات ؟
باوه‌ڕكه هی من شاخی مار و شیری چۆله‌كه‌ی تیایه
چه‌كوشێك و دوو پلایس و چه‌قۆیه‌ك و یه‌ك حه‌فتاوپێنجی و خه‌نجه‌ر بۆكسێك ههههههههههه
4 هه‌ویه‌ی جیاوازی بواره‌كان، شه‌ش وێنه‌ی بچوك، دوو سیم‌كارت، هه‌ندێ شیعری شاعیران كه خۆم پێی سه‌رسامم، كارتی زانیاری خۆم و هه‌ندێ له هاورییان
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی S i r w a n
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]