زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » پهیامهكانی حسێن خۆشناو
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
[center]
ئهگهر بهوردی سهیری ئهم وێنهیه بکهین ئهوا بۆمان دهردهکهوێت، که ئهم باوکه چۆن کۆرپهلهکهی رادههێنێت لهسهر یاری تێنسی سهرمێز بهشێوهیهک، لهوانهیه لهدوارۆژدا باشترین یاریزانی جیهانی لێدهربچێت.
باوکهکه خۆی یاریزانێکی دیاری یاری تێنسی سهرمێزه و ههموو رۆژێک منداله بچووکهکهی بۆ راهێنان لهگهڵ خۆی دهبات و بهشیوهیهک منداڵهکه هێنده بچووکه یارییهکه لهسهر مێزهکه ئهنجامدهدات.
لێرهدا ئهوهمان بۆ دهردهکهوێت، که حهز و ئارهزووی منداڵ پێویسته له تهمهنێکی زووهوه به ههند وهربگیرێت.
zagrostv[/center]
[center]
گهنجێکی یابانی ناوی چووه ناو فهرههنگی گینیس بۆ ژماره پێوانهییه جیهانییهکان، دوای ئهوهی توانی لهجیاتی به پێیهکانی بهسهر قادرمه بکهوێت بهسهری بهسهر قادرمه کهوت.
ئهم گهنجه له پیشبرکێیهك له یابان بهشدار بوو له نێو ئاپۆرای خهڵکێکی زۆر بههۆی سهری بهسهر قادرمه کهوت ، بووه ماییهی سهرنج راکێشانی ئامادهبووان .
zagrostv
[/center]
[center]
لە دەرهێنانی جیهاد دڵپاک، دوای ماوەیەکی زۆر لە وێنەگرتنی زنجیرەدرامای (لاپەڕەکانی کەرکووک) ئێستە کۆتا بە وێنەگرتنی هاتووە و بڕیارە لەم حەوتووەدا بچێتە قۆناغی مونتاژکردنەوە.
جیهاد دڵپاک دەرهێنەری دراماکە بە ئاژانسی کوردستان گوتی: زنجیرەدرامای "لاپەڕەکانی کەرکووک" لە 15 ئەڵقە پێک هاتووە، من لەم درامایەدا وەک دەرهێنەر و ئەکتەری سەرەکی رۆڵم هەیە، دراماکەش پڕۆژەیەکی هونەریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ شاری کەرکووک، ماوەی دوو ساڵ خەریکی پێداچوونەوەی دەقەکەی بووین، ئێستەش وێنەگرتنی تەواو بووە و دواتر دێتە مۆنتاجکردن و ئامادە دەبێ بۆ وەشان.
لەبارەی ستاف و ئەکتەرەکانی دراماکەش دڵپاک گوتی: هەموو ستافی نواندن و پشتی کامێرا و بەردەم کامێرا لە هونەرمەندانی کەرکووک پێک هاتوون، ئەکتەری تورکمان و عەرەبی رەسەنی ئەو شارەشمان لەگەڵدایە، ئەمەش هۆی تایبەتی خۆی هەیە، سیناریستەکەش کامەران مەنسوورە، کۆمەڵێک ئەکتەری بە ئەزموون و لاوی کەرکووک و هەندێ لە قوتابییان و مامۆستایانی بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی کەرکووکیش رۆڵیان لەم درامایەدا هەیە، نێزیکەی 100 ئەکتەریش بە رۆڵی سەرەکی و کۆمبارس لە دراماکەدا رۆڵ دەبینن، هەروەها سۆلینی کچم و رووناکی هاوسەریشم لەم درامایەدا رۆڵ دەبینن.
لەبارەی بودجەی دراماکەش ئەو دەرهێنەرە گوتی، بودجەی دراماکە پێشتر بۆ راگەیاندنەکان خستووەتە رووکە برێتییە لە 148 ملیۆن دیناری عێراقی، بودجەکەش لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە هاتووەتە دابینکردن.
مەریوان زەنگەنە ئەکتەر و دیکۆریستی دراماکە لەبارەی شێوازی دیکۆر و ریتمی دراماکە گوتی: من کاری دیکۆری دراماکەم بە شێوازێکی تایبەتمەند کردووە کە هیوادارم لە کاتی بینیندا جێگەی رەزامەندیی بینەران و هونەرمەندان بێ.
لە سهر چیڕۆکی دراماکەش زەنگەنە گوتی: باس لە رووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ساڵی 1975ی کوردستان و کەرکزوک دەکا کە ئەوکات بەهۆی پیلانێکی ناودەوڵەتییەوە شۆڕشی کورد تووشی نسکۆ بوو، چیڕۆکەکەش تا ساڵی 1983 بەردەوام دەبێ، لەگەڵ ئەو لایەنە سیاسییەی دراماکەشدا پرسی خۆشەویستی و لایەنی کۆمەڵایەتی و باری ئابووریی کەرکووک لەو کاتەدا و لەم درامایەدا دەخرێتە روو.
زنجیرەدرامای "لاپەڕەکانی کەرکووک" یەکەمین ئەزموونی درامای تەلەڤزیۆنیی هونەرمەندی کورد جیهاد دڵپاکە، ئەم درامایە لە رێگەی چیڕۆکێکی خۆشەویستییەوە لە یەکێک لە گەڕەکە کۆنەکانی شاری کەرکووک مێژووی شۆڕش و کارەسات و لایەنە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو شارە دەگێڕێتەوە، دراماکە لە نووسینی کامەران مەنسوور، وێنەگرتنی سەروەر مەحموود، مونتاجی رێکەوت محەمەد، هۆنراوەی پێشەکی شێرکۆ بێکەس، ئاواز و موزیکی ئاکۆ عەزیز عینایەت، گوتنی گۆرانییەکەی محەمەد رەئووف کەرکووکییە.
zagrostv[/center]
[center]
دوای 9 ساڵ چاوەڕوانی، رۆژی 26ی مانگی رابردوو هونەرمەندی كۆمێدیكار حەمكۆ وڵاتینامەی بەریتانی وەرگرت و بووە هاووڵاتی ئەو وڵاتە.
حەمكۆ لەوبارەوە بە(رووداو)ی راگەیاند هەموو كەسێك خەونی هەیە : بە وەرگرتنی وڵاتینامەی بەریتانیا، خەونە گەورەكەم هاتەدی.
لەبارەی وەرگرتنی وڵاتینامەی بەریتانی، حەمكۆ زیاتر گوتی: رۆژی 26/ 1/ 2012 خۆشترین رۆژی ژیانم بوو، لەو رۆژەدا وڵاتێكی پڕ لە دیموكراسی، رەگەزنامەی خۆی پێدام و منی كردە هاووڵاتی خۆی، لە دوای وەرگرتنی وڵاتینامەی بەریتانی، حەمكۆ بڕیاریداوە دەستبەكاری هونەری بكاتەوە لەمڕۆوە رایدەگەیێنم، دەست بە كۆمیدیا دەكەمەوە، ئێستا چاوەڕوانی كۆتایی پێهاتووە، دێمەوە كوردستان و كاری زۆر جوان دەكەم.
zagrostv
[/center]
[center]
قەمەر ھاشمی تەمەن ٨ ساڵان کە خەڵکی وڵاتی عێراقە، کاتەکانی خۆی بەئەنتەرنێت و یاری کردنەوە ناباتە سەر، بەڵکو بەشەقامەکانی بەغدادی پایتەخت دا دەسوڕێتەوەو وێنە ئەو شتانە دەگرێت کە دەبنە جێی سەرنجی.
ناوبراو رایدەگەیەنێت لە تەمەنی ٤ ساڵانەوە ئارەزووی وێنەگرتنی ھەبووە، ئەو کاتەی لە پەنجەرەی ماڵەکەی خۆیانەوە وێنە ئەمریکییەکانی دەگرت، ئاواتی ئەوەشی ھەیە کە ببێتە بچوکترین فۆتۆگرافەر لە جیھان داو ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارە پێوانەییەکان.
kurdsat
[/center]
[center]
KTV ...
نوێترین لێكۆلینهوهى پزیشكى ئامۆژگاریمان دهكات به خواردنهوهى یهك كۆپ شیر له ڕۆژانهدا ، چونكهى بهشێوهیهكى فراوان پێویستیهكانى مرۆڤ له سهرچاوهكانى خۆراك و كالسیۆم دابین دهكات ، وه ههروهها یارمهتى مرۆڤ دهدات له ههبوونى بیرێكى تیژو پاك .
توێژهران له زانكۆى "مین"ى ئهمریكى دهلێن" ڕۆژانه خواردنهوهى كۆپێكى شیر تهنها پێویستهیهكانى لهش له سهرچاوهى خۆراك و كالسیۆم دهبین ناكات ، بهلكۆ كاردهكات بۆ پاراستنى تواناى بیركردنهوه به شێوهیهكى ئاشكرا ، به رێژهى پێنج جار زیاتر لهچاو ئهو كهسانهى ڕۆژانه شیر ناخۆنهوه .
توێژهران ئهم لێكۆلینهوهیهیان لهسهر نزیكهى 900 پیاو و ئافرهتى تهمهن نێوان 23 تا 98 ساڵی ئهنجامداوه ، كهتێیدا ههلساون به چاودرێرى كردن و پێوانى ئاستى تواناى بیركردنهوه .
ههروهها پاش چاودێرى كردنى بهشداربووان لهلایهن توێژهرانهوه بۆیان دهركهوتووه كه ڕۆژانه خواردنهوهى كۆپێك شیر به شێوهیهكى رێكۆپێك ، باشترین سهركهوتنه بۆ پاراستنى تواناى تێگهیشتن و بیركردنهوه به رێژهیهكى گهوره ، لهچاو ئهوانهى به شێوهیهكى بهردهوام ڕۆژانه گرنگى به خواردنهوهى شیر نادهن .
[/center]
[center]
KTV ...
زانایانى ئهمریكى له پهیمانگاى "ماساچوستس بۆ تهكنهلۆژیا" توانیان نهێنى هێزى و ڕهقى كێشانى تۆڕی جالجالۆكه ئاشكرا بكهن ، كه چۆن دهتوانێت بهرگهى ههواو ئاوى باران بگرێت .
زانایان دهلێن" هێزى هێلى تۆڕى جالجالۆكه تهنها بههۆى هێزى مادهى حهریرهوه نییه كه تهونه دهكێشێت ، بهلكۆ بۆ ئالۆزوبالوزى تۆڕهكه دهگهرێتهوه .
بهپێی ههوالى ئاژانسی شهرق ئهلئهوسهت ، دروستكردنى تۆڕی جالجالۆكه به شێوهى ئالۆزو تێكههلكێشاو موعجیزهیهكى زانستیه ، چونكه له خالى دهستپێكردنیهوه تا كۆتایی هێلهكان پچرپچر ناكات ، كه ئهمهش هێزێكى زیاتر به تۆڕهكه دهبهخشێت .
توێژهر ماركۆس بۆهلرالى ئاماژهى بهوهدا ، كه هێزى ڕاستهقینه له كێشانى تۆڕی جالجالۆكهدا له كێشانى مادهى حهریردا نییه ، بهلكۆ پهیوهسته بۆ چونیهتى دروستكردنیهوه ، كه به شێوهى میكانیكێكى پێشكهوتى مرۆڤهوه تهونهكه دهكێشێت .
[/center]
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان دهستی ئێوهش خۆش بێت
[center]
[/center]
سوپاس بۆ پهیامهکهت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان دهستی ئێوهش خۆش بێت
سوپاس بۆ پهیامهکهت دهستی ئێوهش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان دهستی ئێوهش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان دهستی ئێوهش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان دهستی ئێوهش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان دهستی ئێوهش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان دهستی ئێوهش خۆش بێت
[center]مێژووی عێراق_بهشی چوارهم
دەرامەتی ئاو لەعیراقدا:
مەبەست لەدەرامەتی ئاولەعیراقداهەمووئەوسەرچاوانە دەگرێتەوەكەلەسنورەكەی دایە وەكو:
1- ئاوی سەرزەوی 2- ئاوی ژ ێرزەوی 3- بەفروباران
عیراق هەر لەكۆندا بە وولاتی یان دۆلی دوو رووبار ناسراوە ئەمەش وای كردووە گرنگیەكی ئابووری هەبی پاشان ببیتە هۆی دروست بوونی چەندین شارستانیەت هەرچەندە سەرچاوەی زۆربەی ئاوەكانی لەدەرەوەی سنوردان بەلام پێویستە باس لەشێوازی ئاودێری بكەین لەعیراقدا بۆ ئەوەی شارەزایی پەیدا بكەین لەگیروگرفتەكانی :
1. ئاوی سەرزەوی:
كە بە زۆری سەرچاوەكانی لەدەرەوەی سنورەكانیەوەیە عیراق بەشداردەبێت لەو سامانە ئاویە بەرێژەی(23%) وە توركیا( 70% )وە ئیرانیش بەو رێژەی كەماوە( 7% ) ، ئاوی سەر زەوی لەعیراق بەشێوەیەكی گشتی ئاوی رووباری دیجلەو فورات وەلقەكان لەگەل شگ العربدا.كە تێكرای رووبەری هەردووحەوزی روبارەكە (783,000)كم دەبێت.
رووباری دیجلە:-
سەرچاوەی رووباری دیجلە لە بەرزاییەكانی باشوری رۆژهەلاتی توركیا دایە كەسەرچاوەی یەكەمیان ئاوی دیجلە صووە كە سەرچاوەی ئەم ئاوە دەریاچەی (كوچكە)كە لە بەرزی (2000م )دایە لە ئاستی دەریا پاشان بە شاری دیاربەكردا دەروات لەلای رۆژهەلاتەوە سێ لقی دەرژێتە ناوی ئەویش( بەتمان صو , كارزان صوو)كە لە چیاكانی هەكاریەوە دێن وە بۆتان صوو كە لە چیاكانی نزیك دەریاچەی وانەوە دێت.كە لەبەرزی نێوان(2000-5000)م دایە لەئاستی رووی دەریاوە پاشان دیجلە بەدووری( 4كم )لەباكووری گوندی پێشخابورەوە دێتە ناو سنوری عیراق كە لەنێو دۆلێكی فراوانی پێچاو پێچ دا دەروات كەیەكەم لقی دەرژێتە ناوی ئەویش لقی خابورە كە درێژیەكەی (160كم) ە پاشان زێی گەورە كە درێژیەكەی( 392كم )دەبێت دواتر زێی بچوك كەدرێژی (400كم) دەبێت دەرژێتە ناوی وە هەروەها رووباری عوزێم كە درێژیەكەی نزیكەی( 223كم) دەبێت وە هەروەها پاشان رووباری دیالە كە درێژی( 386كم) دەبێت ، دەرژیتە ناو دیجلە زۆربەی زۆری لقەكانی رووباری دیجلە لە سنورەكانی دەرەوە دێن وەكو زێی گەورەكە لەزەویەكانی توركیاوە دێت لەنزیك چیاكانی هەكاری لەدەریاچەی( وان )ەوە دێت وە زێی بچوك و رواندز كە لە خاكی ئێرانەوە دێن كەلە هەندێ شوێندا بەرزی ئاوەرۆی زێی بچوك نزیكەی(3000م)دەبێت پاشان دیجلە دێتە ناو دەشتی نیشتەنیەوە لە نزیك شاری بەلەد كە لەم ناوچەیەدا بە هۆی كەمبونەوەی لێژییەكەی پێچاوپێچی زۆری لێ دروست دەبێت , لەنێوان شاری بغداد و ( بەلەد )دا رووباری عوزێم دەرژێتە ناو رووباری دیجلە وە كە خۆی لەسێ لق پێكهاتووە( ئاوی سپی , داقوق صووە ،خاصەصوو)لەدوای شاری بغداد بە دووری(32كم) رووباری دیالە دەرژێتە ناو رووباری دیجلەوە لەدوولق پێك هاتووە ئاوی سیروان كە لەشاخەكانی ئیرانەوە دێ وە هەروەها تانجەرۆ لەلای ئەحمەداوە دێت لەناوەخۆ .لە باكوری شاری كوت بەنداوی كوت دروستكراوە بۆبەرزكردنەوەی ئاستی ئاوی دیجلە پاشان ئاوەكەی گواستراوەتەوە بۆ هەردوو لقی(الغراف و دوجیلە ) لەو ناوچەیە ئاوی ئاوەرۆی دیجلە بەرزترە لە ئاوەرۆی فورات بۆیە چەند لقیك و جۆگەیەكیان لێ دروستكردوە بەرەو رووباری فورات وەكو (البتیرە - الغراف)دواتر ئاوی دیجلە بە شاری میساندا تێدەپەرێت و چەند لقێكی لێدەبێتەوە وەك (كحلا – المشرع – مجرالكبیر - مجرالصغیر) پاشان رێرەوی رووباری دیجلە فراوان دەبێتەوە بە هۆی گەرانەوەی ئاو لە زۆنگاوەكان بەتایبەتی (الحویزە) پاشان هەردوو رووبار یەكتر دەگرن لەنزیك گەرمەت علی وە شگ العرب پێك دێت (رووباری شگ العرب).
• رووباری فورات:
فورات سەرچاوەكەی لەخاكی توركیا وەیە بە تایبەت ناوچە شاخاویەكان كە لە هەندێك شوێندا بەرزیەكەی لە(300م )زیاترە. رووباری فورات دروست دەبێ لەئەنجامی بەیەكگەیشتنی هەردوولقی(فراتصوو وە مرادصوو) لەنزیك شاری كەیبان بەیەك دەگەن دۆلێكی قول دروست دەكەن ,رووباری فورات لەخوار شاری كەیبانەوە بەدووری (120كم )لقی توهماصوی دەرژێتە ناوی كە لەچیاكانی تۆرۆسەوە دێت پاشان رووباری فورات دێتە ناوخاكی سوریا وە لەنزیك شارۆچكەی ترابلس لەباشوری ئەم شارۆچكەیەوە بەدووری (30كم)لقی ساجوری دەرژێتە ناوی پاشان بەرەو باشووری رۆژهەلات دەروات لەنزیك شاری روقە لقی بلێخی دەرژێتە ناوی پاشان بەشاری دێرەزوردا دەروات وە لقی خابوری دەرژێتە ناوی پاشان بەرەو باشورو باشوری رۆژئاوادا دەروات دەگات بە خاكی عیراق پاش ئەوەی شاری البوكمال دەبرێت لەنزیك گوندی (عصیبە) پاشان دەگاتە دەشتی نیشتەنیەوە دوای ئەوەی شاری هیت دەبرێت لەو ناوچەیەدا پانی دەگاتە (22 مەتر) لەباشوری رۆژئاوای شاری رومادی دەریاچەی حەبانیە دروستكراوە بۆكۆكردنەوەی ئاوی لافاو وە جارێكیتر دەگەرێتەوە ناو رووبارەكە لە كاتی كەمبونەوەی ئاو لەرێگەی جۆگەی الژبانەوە پاش ئەوەی فورات شاری فلوجە دەبرێت لەروباری دیجلە نزیك دەبێتەوە كە ماوەی نێوانیان (40كم )دەبێت وە ئاستی ئاوی فورات لەوناوچەیەدا ( 7مەتر )بەرزە وە لێژیەكەی
( 1 - 1200 مەتر) دەبێت كە لێژیەكەی بەرەو لای رۆژهەلاتە واتە بەرەو دیجلەیە بۆیە چەندین جۆگە هەلكەندراوە بە مەبەستی ئاودێری لەلای چەپی رووباری فوراتەوە بۆباشوری رۆژهەلاتی لە باكوری بەنداوی هندیەدا وەك لقەكانی (صەقلاویە , ئەبوغریب , یوسفیە , لتیفیە , ئەسكەندەریە , مصیبی گەورە , ناصریە) . بەلام جۆگەكانی حللە وكفل كە لەنزیك بەنداوەكەنە لەلای چەپی لەگەل حسێنیەو بنی حسن لەلای راستی پاش ئەوەی لەشاری كفل دەردەچێت فورات دەبێتە دوولق ئەویش لقی كوفە و شامیە دواتر ئەم دوو لقە یەكتر دەگرنەوە لە مشخاب یاهور لەدوای شاری شارۆچكەی التنافیە دیسان رووباری فورات دەبێتە دوو بەش كە لقی (الرغفیلیە و العگشان) لە باكوری شاری سەماوە ئەم دوو لقە یەكتر دەگرنەوە دوولقی تری لێجیا دەبێتەوە كە سماوە و سوێرەیە دواتر یەك دەگرن بە شاری ناصریە و (سوق الشیوخ )دا تێپەردەبن. لەم ناوچەیەدا ئاوی فورات زۆربەی زۆری بە فیرۆدەچێت بە تایبەت بەهۆی بەهەلم بوون و رژانی بۆناو زۆنگاوەكانەوە پاشان لە سوق الشیوخ دا فورات دەبێتە دوو بەش ئەوانیش لقی( عكیكە و گرمەت حسن ) پاشان فورات دەبێتە سێ بەش ئەوانیش( بەنی سعید وعفار و أم نخلە ) كە ئەوانە هەموویان لە هۆری حمار دەكەن دواتر لە ناو هۆرەكەدا فورات دەبێتە دوو لق كەلقی باكوری یەكتردەگرن شگ العرب پێك دەهێنن .درێژی رووباری فورات لەناوچەی بەیەك گەیشتنی فرات صو ومرادصو تاوەكو رێژگەی شگ العرب (2300كم )دەبێت( 1200 كم) لەناوسنوری خاكی عیراقدایە ، وە (455كم) لەسنوری توركیا ، وە ( 675كم )لەسنوری سوریا ، وە رووبەری حەوزەكە (444,000)كم2 دەبێت كە نزیكەی (46% ) لەخاكی عیراقدایە .
• باران وبەفر:
رێژەی باران بارین لەعیراقدا لەبەشەكانی باشورو ناوەراست لە (25سم) تێپەر ناكات ئەمەش رێژەیەكی كەمە ناتوانێت قەرەبووی ئاوی سەرزەوی بكاتەوە ئەویش لەبەر بەرزی پلەی گەرمی و ووشكی خاكەوە چونكە بەشێك لەو بارانە دەبێتە هەلم وە بەشێكی تری لەلایەن خاكەوە دەمژرێتن بەلام لەبەشەكانی باكوری عیراق یان كوردستان تێكرای رێژەی باران و بەفر (80سم ) دەبێت سەرەرای ئەوەی كەئەم رێژەیە كەمە بەلام سوودی دەبێت بۆ ئاوی ژێرزەوی هەروەها بۆ زیادبوونی ئاوی دیجلە بەلام بەفربارین گرنگی زۆری دەبێت بەتایبەتی لەبەهار لە كاتی توانەوە ئەگەر رێژەی ئەو بەفر بارینە نەبایە ئەوا رووبارەكان ووشك دەبوون وە ئاستی ئاوی ژێر زەویش كەم دەبوو.
• ئاوی ژێر زەوی:
گرنگی ئاوی ژێرزەوی كەمتر نیە لەگرنگی ئاوی سەرزەوی چونكە عیراق وولاتێكە ئاووهەوای ووشكە كەمی ئاوی سەر زەوی بەشی پێداویستیەكان ناكات چەندیەتی وچۆنیەتی ئاوی ژێرزەوی پەیوەستە بە كۆمەلێك هۆكار وەكو ئاووهەوا بەرزی و نزمی وە جۆری بەردەكان بۆ نمونە لەكوردستاندا لەبەر زۆری رێژەی باران بارین بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەكاندا ئاوی ژێرزەوی رێژەكەی زیاترە ئەگەر بەراوردی بكەین لەگەل ناوچەكانی تری عیراقدا بونی بەردی كلسی وە هەروەها كونیلە داریان كاریگەری زۆریان هەیە لەسەر كۆكردنەوەی ئاو وە هەروەها لەسەر رێژەی خوێیەكان دەتوانین ئاوی ژێر زەوی دابەش بكەین بەسەر چوار ناوچەدا لەرووی جۆر و چەندیەتیان:-
1-ناوچەی شاخاویە بەرزەكان:كەئاوی زۆری لێیە وەجۆرەكەشی باشە بەهۆی زۆری بارانو هەروەها بەردی كلسەوە
2-ناوچەی زورگ : لەرووی چەندیەتی و چۆنیەتی جیاوازی هەیە لەگەل ناوچەی یەكەم ئەویش بەهۆی جیاوازی زۆری لەرێژەی باران بارین یان بەردەكان كە دەست پێدەكات لەناوچەی شاخەكانی سنجار تا دەگاتە نزیك خانقین
3-ناوچەی دەشتی نیشتەنی:كە تێیدا ئاوی ژێرزەوی كەمترە وە رێژەی خوێیەكانی تێدا زیاترە كە هەنێ جار دەگاتە( 3000-6000 ) بەش لەملیۆنێك .
4-ناوچەی بانی رۆژئاوا وجەزیرە: رێژەی خوێ لەئاوی ژێرزەوی لەو ناوچانە زۆرە بەتایبەت ( كبریتات , كلۆریدی كالسیۆم ,وە هەروەها گازی كبریتی هایدرۆجینی ) كە رێژەی خوێ لەو ناوچانە هەندێ جاردەگاتە (4000-6000) بەش لەملیۆنێكدا . لەو ناوچەیە چەند مێرگێك هەیە.
• دانـیشــــــــــتــوان
دانیشتوانی عێراق لە سالی ( 1866 ) لە سەردەمی عەسمانییەكان دواتر لە سالی ( 1905 و 1919 ) هەندێك هەول درا بۆ زانینی ژمارەی دانیشتوان لە عێراقدا لە ( 1921 ) هەروەها ( 1923 ) هەولێك لە ئارادا بوو بۆ زانینی ژمارەی دانیشتوان لە ویلایەتی موصل وەكو سەر ژمێر لە سالی ( 1927 ) سەرژمێری گشتی دانیشتوان ئەنجام درا بەلام سەركەوتوو نەبوو كە ژمارەی دانیشتوانی عێراق لەو سەرژمێریەدا ( 2.968.000 )كەس بوو ، كە ( 1.051.000 ) كور بوو ، وە ( 1.455.000 )كچ بوو ، لە سالی ( 1934 )دیسان هەول درا سەرژمێری ئەنجام بدرێت وە ئەنجام درا بەلام نەك بە مانای سەرژمێری گشتی چونكە ئامادەكاری باش بۆ نەكرابوو ، بەلام یەكەم سەرژمێری گشتی بەمانی سەرژمێری لە سالی ( 1947 ) ئەنجام درا ماوەی یەك مانگ بەردەوام بوو كە تێدا ژمارەی دانیشتوان نزیكەی (5.000.000 ) كەس بوو كە تێدا رێژەی گەشەی دانیشتوان ( 2.6 ) بوو ، دواتر بەرز بووەوە بۆ ( 3.2 ) بەلام یەكەم سەرژمێری راست و دروست كە ئەنجام درا لە سالی ( 1957 ) بوو نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتی دەكرد ئەو كەموو كوریانەی كەلە سالی ( 1947 ) دا هەبوو چارەسەركرا فۆرمەكانی بە زمانی ( عەرەبی ، كوردی ، ئینگلیزی ، توركمانی ، توركی ) چاپ كرابوو . دواتر لە سالی ( 1965 ) سەرژمێرییەكی تر ئەنجام درا كە زیاتر مەبەستێكی سیاسی لە دوواوە بوو بە تایبەتی لە كاتی یەكگرتنەوەی هەرسێ ولاتی مصر و سوریاو عێراق ، ئەم سەرژمێرییە دوو سال پێش وادەی خۆی ئەنجام درا كە بە لۆژیكێكی (عەقلیەت ) شۆڤینیانە ئەنجام درا سەرەرای ئەوەی لەو سەردەمە بە تایبەتی لە دوای سالی ( 1961 ) شۆرەشی كورد بەرپابوو كە بووە هۆی دروست بوونی شەر هەروەها ئاوارە بوونی خەلكێكی زۆر ، مەبەستی سەرەكیش لەو سەرژمێریەدا كەم كردنەوەی رێژەی كورد بەتایبەتی لەو شوێنانەی كە نەتەوەكانی تری لێبوو وەكو توركمان و عەرەب و كورد . كە رێژەی كورد بە جۆرێك كەم كرایەوە كەمتر لە ( 25 % ) بوو ، هەروەها بەشێك لە رێكەوتنامەی ( 11 ی ئازار لە سالی 1970 ) ئەنجام دانی سەرژمێری بۆ دیاری كردنی ناوچەی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان سەرەرای تەواو بوونی كارەكانی لیژنەی سەرژمێری وە مانگێك بەر لە ئەنجام دانی ئەم پرۆسەیە دواخرا بۆ كاتێكی نادیار ، ئەوەبوو لە سالی ( 1974 ) شەر دەستی پێكرد ، لە سالی ( 1975 ) رێكەوتنامەی جەزائیر مۆر كرا لە نێوان حكومەتی شا و عێراق لەو سەردەمەدا . پاشان شۆرەشی كورد تێكچوو وە زۆربەی گوندەكان تێك چوون چۆل كران وە خەلكەكە راگوێزرانەوە بۆ كۆمەلگا زۆرە ملێیەكان و خوارووی عێراق ، دواتر لە سالی ( 1977 ) سەرژمێری ئەنجام درایەوە كە لە كاتی شەرو بارودۆخێكی سیاسی نالەباردا بوو ، دواتر دوای هەلگیرسانی شۆرەشی عێراق – ئێران ، لە سالی ( 1987 ) سەرژمێری ئەنجام درا ئەوەبوو بارودۆخی كوردستان نالەبار بوو وە گوندەكانی كوردستان راگواسترانەوە ( ترحیل ) كران بۆ كۆمەلگا زۆرە ملێیەكان ، دوا سەرژمێریش لە سالی ( 1997 ) ئەنجام درا لەلایەن رێكخراوی خۆراكی جیهانی ( WFP ) ، هەرچەندە سەرژمێرییەكی گشتی نەبوو كەمووكوری زۆریشی تێدابوو ، بریار وابوو لە ( 2007 ) ئەنجام بدرێت سەرژمێری بەلام لەبەر بارودۆخی سیاسی ئەنجام نەدرا .
ژ سال كور كچ رێژەی گەشە
1 1947 2257 2559 2.6
2 1957 3155 3144
3 1965 4105 3954
4 1977 6183 5817 3.2
5 1987 8396 8475
بە پێی ئەم خشتەیەی سەرەوە تێكرای زۆر بوون و گەشەكردن بەرەو سەرەوە دەروات لە زیاد بوون دایە لە (1947- 1957 (2.6) بووە ، دواتر گەیشتە ( 3.2 ) لە ( 1977 – 1987 ) هۆكارەكانی ئەم گەشە سەندنە سروشتیە بۆ جیاوازی لە نێوان رێژەی لە دایك بوون و مردووان دەگەرێتەوە .بۆ نمونە :لە سالی ( 1980 تاكو 1985 ) رێژەی لە دایك بوون ( 44.000 ) بوو بەرامبەر رێژە مردن كە تەنها ( 10.000 ) بوو واتا زیاد بوونی سروشتی ( 3.4 ) بوو ، ئەمەش ژمارەیەكی بەرزە ئەگەر بەراوورد بكەین لەگەل ولاتانی تری عەرەبیدا لە ( مصر- 2.5 ) ، لە (مەغریب – 3.2 ) ، لە ( سودان – 3.8 ) ، ( توونس – 2.5 ) ، (یەمەن – 3.1 ) ، ( مۆریتانیا – 2.8) ، ( لبنان – 2.4 ) ،(سعودیە –6.5) ، ( ئیمارات – 12 % ) ، ( بحرین – 14.5 ) ، تێكرای گەشەی سالانەی دانیشتوان . بەلام چری دانیشتوان لە عیراقدا بەردەوام لە زیاد بووندایە . چری دانیشتوان لە سالی ( 1947 تەنها – 11 ) كەس بوو پاشان بەرز بووەوە بۆ ( 14- لە سالی 1957 ) دواتر ( 18 – لە سالی 1965 ) پاشان ( 28 – لە سالی 1977 ) ، ( 37 – لە 1988 ) ، بەلام ئەم رێژەیە جیاوازی هەیە لە شوێنێك بۆ شوێنێكی تر .
پێكهاتەی تەمەنی دانیشتوان – تركیب العمری للسكان : -
بە شێوەیەكی گشتی دەتوانین سێ جۆر لە پێكهاتەی تەمەن دیاری بكەین :
1. ئەوانەی كە تەمەنیان لە ( 15 سال ) كەمترە .
2. ئەوانەی كە تەمەنیان لە نێوان ( 15 تاكو 64 ) سالە .
3. ئەوانەی تەمەنیان لە ( 65 سال ) بەرەو سەرەوەیە .
1 . ئەوەی یەكەم چینێكی بەكار بەرو مشەخۆرە بەلام ئەو رێژەیە واتا بە ( مانای ) كۆمەلگا لە باری لاوی دایە ، تێكرای ژمارەكەی لە سالی (1987) ( 7.381.492 ) كەس بوو واتا ( 45 % ) كۆی دانیشتوان ئەمەش رێژەیەكی بەرزە .
2 . كە گرینگترین چبنەكانی كۆمەلگایە وە چینی بەرهەم هێنە وە چینەكانی تر لە ئەستۆ دەگرێت ژمارەی لە سالی ( 1987 ) (8.180.261 ) كەس بوو واتا ( 50 % ) كۆی گشتی دانیشتوان . بەلام ئەگەر بەراووردی بكەین لەگەل ولاتانی تری جیهان كە لە هەندێك ولات دەگاتە ( 56 % تاكو 60 % ) .
3 . چینی سێیەم وەكو چینی یەكەم چینێكی بەكار بەرە ( المستهلك ) ژمارەیەكی زۆری لە ئافرەت و بێوەژن وپیرو پەك كەوتەی تێدایە ، كە تێكرای ژمارەكەی لە سالی ( 1987 ) ( 546.665 ) كەس بوو واتا رێژەكەی ( 3.3 % ) هەمووی دانیشتوانی عێراق بوو ، ئەم رێژەیەش كەمە ئەگەر بەراوورد بكەین لەگەل ولاتانی تری جیهان .
15 سال كەمتر
رێژەی بەخێو كەر = ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ × 100
ژمارەی تەمەنی 15 تاكو 59
س_لهكۆلێژی پهروهردهی سۆران بهوانه گوتراوهتهوه
[/center]
[center]
دوای ئەوەی ڕۆڵی خانمە هونەرمەندی كۆچ كردوو ئەلیزابێس تایلۆر بەكچە ئەكتەری ئەمریكی لیندسی لۆهان سپێردرا لەفیلمێك كە باس لەژیانی تایلۆر دەكات، ئێستا خەریكە ئەو كارە لەلۆهان دەسەنرێتەوە.
لەناكاو میگان فۆكسی خانمە هونەرمەند هاتە نێو گفتوگۆكان و تەگەرەی خستە بەردەم پرۆژەكەی لۆهانەوە، بەڵام بەرهەمهێنەری ئەو كۆمپانیایەی كە بەنیازە فیلمی (Liz and Dick)ی بەرهەم بهێنێت باس لەژیانی ئەلیزابێس تایلۆر دەكات ڕایگەیاند كە ئێستا گفتوگۆكان لەگەڵ لۆهان و فۆكس بەردەوامن بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ و گوتی: هەڵبژاردنەكە زۆر زەحمەتە، چونكە ئێمە لەبەردەم دوو لەباشترین ئەكتەرەكانی هۆڵیۆد داین و هەڵبژاردنی یەكیان و فەرامۆشكردنی ئەویتریان جۆرێك لەجورئەتی دەوێ و دووبارەشی دەكەمە زۆر زۆر زەحمەتە.
شایەنی گوتنە ئەلیزابێس تایلۆر ساڵی 2011 لەتەمەنی 79 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
gulan-media[/center]
[center]
حەزو ئارەزوو و خەندەی بەردەوام دوو سیفەتی كچە هونەرمەند نەتاشان وەك چەك وان بۆی لەتەنیشت ئەو بەهرەیەی هەیەتی و یارمەتیدەرینە بۆ سەپاندنی كەسایەتی خۆی لەمەیدانی هونەری و لەماوەیەكی كاتی دیاریكراو وای لێكرد ببێ بە پێشبڕكێكەری زۆربەی هونەرمەندان، ئەو كچی 18بەهاریە، بەڵام پێداگرتنی لەسەر ژیان وای نیشان دەدات كە ژنێكی كەسك بووە لەژیان و توانای زاڵ بوونی هەیە بەسەر هەموو زەحمەتیەك، ئەوە كێیە لەتەمەنێكی زوو تێكەڵی هونەر بووە؟ چەندین پرسیاری تر گۆڤاری گوڵان هەڵسا بەخستنەڕووی و لەگەڵی ئەم چاوپێكەوتنەی سازكرد:
ئا:فابيان عۆن
* چۆن خۆت دەناسێنی؟
- كچێكە پەیدابووە لەخێزانێك كەعاشقی هونەری ڕەسەنە، بەهرەی خۆی لەناسكی پەنجەكانی نیشان داوە، لەتەمەنی 12 ساڵی یەكەم گۆرانی تایبەت بەخۆم كلیپ كردووە لە هۆنراوەی نەبیل ئەبوعەبدو و ئاوازی باوكی بەناونیشانی «طیرالفینیق» گۆرانیەكی تریشم لە دوای كلیپ كرد بەناونیشانی«شاغلني هواك» ئەویش لە هۆنراوەی نەبیل ئەبوعەبدو و ئاوازی ڕەبیع بارود لەساڵی 2010، یەكەم ئەلبومیشی دەرچوو بەناوی «ناتاشا2010» كە نۆ گۆرانی لەخۆدەگرێت لەنێوان خەلیجی، لبنانی، میسری، ئەو ئەلبوومەش لەدەرهێنانی كۆمپانیای «ود»و دابەشكردنی كۆمپانیای ڕۆتانایە.
* واهەست ناكەی ئەو ئەلبومە هەنگاوێكە بۆ نادیاری وەكو خۆت مجازەفەت كردووە لەنێوان زمانەكان؟
- ئەوە ڕاستە، ئەو مجازەفەیە لەلایەنی ئەو كۆمپانیایە بوو كەدەرهێنانی ئەلبومەكەی لەئەستۆ گرتبوو، سوپاس بۆ خوا تائەمڕۆ هەموو یارمەتیەكم پێشكەش بەو كۆمپانیایە كردووە كە منی لەریزبەندی هونەری پێشەوە داناوە كەچەندین ساڵی دەوێ بۆگەیشتن پێی.
* تۆ چ تایبەتمەندیەكت هەیە بۆ ئەوەی ئەو كۆمپانیایە كارت لەگەڵدا بكات؟
-بێگومان بەهرەم بەشی شێری هەیە لەو بابەتە، ئەگەر باوەڕیان بە بەهرەم نەبایە لە تەنیشتم نەدەوەستان لەوكاتەی كەهێشتا لەسەرەتای ڕێڕەوی هونەریم، ئەوەش بە ڕێكەوت بوو، لەگەڵم چاوپێكەوتنەكیان سازدا لەبەر ئەو سینگڵەی بەرهەمم هێنا، هەتا بەپرسانی كۆمپانیاكانیش گوێیان لێ گرتووم لە گۆرانی «أكذب علیك» داوایان لێكردم كەئامادەبم لەنووسینگەكانی كۆمپانیا دوای بیستنی دەنگم ڕاستەوخۆ گرێبەستیان لەگەڵم مۆر كردم
*تۆ كچێكی بچووك و خاوەنی ناوبانگێكی تایبەتی، ئەوە بەدەستكەوتێكی لەسەرووی نەریت دانانێی بەوەی تۆ لەناوەندی تەمەنی؟
- هیچ شتێك نییە لەرێگای حەزی مرۆڤ بوەستێ، تەمەن نابێ ڕێگر بێ لە كاروانی ژیان، من دڵخۆشم بەوەی بەدەستم هێناوە كەس ناتوانێ ئینكاری لەوە بكا، ئەوانەی ئێستا لە مەیدانی هونەریدان زۆر ماندووبون تاگەیشتنە ئەو پلەیە، بەڵام من ئەوەم لەماوەی ساڵێك و نیو بەدەستهێنا.
* دەربارەی ئەو دیۆیە چی دەڵێی كە لەگەڵ هونەرمەند مەدحەت ساڵحە؟
-تاقیكردنەوەیەكی زۆر دەگمەن بوو بۆمن لەو كاتەی زۆر كەس هەن هیوای ئەوە دەخوازن، زۆر دڵخۆشم بەوەی توانیم سەرنجی ڕابكێشم دوای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی كە لە فیستیڤاڵی «شم النسیم»بەدەستم هێنا وایكرد ئەو داوای ئەو دیۆیەم لێبكا.
*كەسایەتیەكی بەهێزت هەیە بۆ هەڵگرتنی لایەنەكانی هونەری؟
- ئینكاری لەوە ناكەم بەتەنیا ناتوانم ئەو بارە هەڵگرم، بەڵام بەبوونی باوكم كە بەڕێوەبەری كارەكانمە و كۆمپانیای بەرهەمهێنان «ود»دەتوانم هەموو كۆسپەكان ببڕم و بەسەر بڵندی بمێنمەوە.
* ڕات چییە بەو گۆرانیانەی كە كۆمەڵگەی بڕیوە و هەت بووە لەسەر ئاستی مانا و ئەدەبیەتی؟
- هەموو هونەرمەندێك نەهجێكی تایبەت بەخۆی هەیە، هەندێك وا هەست دەكەن ئەو شێوەیە بەردەوامی بوونیان پێدەدا لەمەیدانی هونەری، ئەوە ناشارمەوە هەندێ كات كە گوێم لەگۆرانییەك دەبێ لەوشێوەیە ڕادیۆكە دادەخەم و بەهەندێ كاری تر هەڵدەستم یان ئەركی قوتابخانە دەكەم، چونكە كۆتایی ساڵمە لەقۆناغی ناوەندی.
* هەست دەكەی ناوبانگ، مەعنەویات بەرز دەكاتەوە؟
-بێگومان ئەوە ڕاستە، هێشتا من لەسەرەتای ڕێگای هونەریمە، هەرجارێك دەچمە سەر شانۆ واهەست دەكەم یەكەم جارمە، هەستی ترس و دڵەڕاوكێ ناتوانم بەسەریان زاڵ بم هەرچەند هەوڵ بدەم.
* چ جیاوازییەك هەیە لەنێوان ناتاشای هونەرمەند و مرۆڤ؟
-ناتوانم جیایان بكەمەوە، من ئەو ئافرەتەم كەلەسەر شانۆ و لەدەرەوەشی هەر ناتاشم، بەڵام ئەو جیاوازیە هەیە كەلەسەر شانۆ دەبم پێویستە هەموو شت لەبیر بكەم، هەرچەند گرنگیش بێت تەنیا پێویستە خۆشی پێشكەش بەجەماوەر بكەم.
*تائێستا پارێزگاریت لەسروشتی خۆت كردووە لەبەر ئەوەی هێشتا لەتەمەنێكی بچووكی یان ئەوە دەگریە بەر لەهەموو كاتەكان؟
- لە ژیاندا تەنیا ڕقم لە شتی دروستكراوە، مرۆڤی سادەم خۆش دەوێ كە خوا پێی داوم و هەمیشە بەو شێوەیە دەبم.
* سەردانی هەولێرت كردووە؟
- نەخێر، بەڵام ماوەیەكی زۆر نییە تایبەت كاتی ئەو ئاهەنگەی سەری ساڵ كردم زۆربەی كوردەكانم ناسی و سەرسامی خۆیان نیشان دا بەدەنگم و پێیان وتم یارمەتی دەرم دەبن بۆ ئەنجامدانی چەند ئاهەنگێك لەهەولێر، منیش دڵخۆشم بەوەی ئاهەنگ لە هەولێر ئەنجام بدەم واهەست دەكەم كورد گەلێكی ڕاستگۆ و خۆشەویستن.
gulan-media
[/center]
[center]دهستت خۆش بێت بۆ دانانی ئهو بابهتهجوانه
بههیوام بهر دهوام بیت بێ بهشمان نهکهی لهبابهتهجوانهکانت
[/center]
[center]
[/center]
[center]
دوو كچی دوانهی ئهندهنوسی توانیان پاش 29 ساڵ لهرێی تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوكهوه بهیهك شادببنهوه.
دوو كچهكه دوای لهدایك بوونیان لهلایهن دایك و باوكیانهوه برابونه خانهیهكی پهروهردهكردنی منداڵانی بێ باوك، دواتریش لهلایهن دوو خێزانی سویدییهوه ههڵگیرابوونهوه.
ئێستا دوو كچهكه بهنیازن سهردانی ئهندهنوسیا بكهن و بهداوی دایك و باوكه راستهقینهكهیاندا بگهڕێن.
nrttv[/center]
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت
[center]
بههۆی زۆری خهرجییهكانی دروستكردنی، "باڵهخانهی ئاشتی" نیویۆرك بووه خاوهنی نازناوی گرانترین باڵهخانه له جیهاندا.
پێشتر باڵهخانهی "خهلیفه" له ئیمارات كه بڕی یهك ملیارو 500ملیۆن دۆلاری تێچووبوو، بهگرانترین باڵهخانهی ههوربڕی جیهان دادهنرا, بهڵام باڵهخانهی ئاشتی كه لهجێگهی یهكێك لهدوو باڵهخانه رووخێندراوهكهی نیویۆرك دروستدهكرێت، نزیكهی 3ملیارو 800ملیۆن دۆلاری تێدهچێت و چاوهڕاونیش دهكرێت ساڵی 2013 تهواو ببێت.
nrttv[/center]
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
[center]
gullchin[/center]
دەست و چاوت خۆشبیت کارێکی زۆر جوانت کردووە ماندووبوونی پێوە دیارە
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان دهستی ئێوهش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان دهستی ئێوهش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان دهستی ئێوهش خۆش بێت
یانەی سەرهەنگ موحسین » پهیامهكانی حسێن خۆشناو
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]