جزاك الله خيرا
دةست خؤش برايةكةم
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی SAWSAN
جزاك الله خيرا
دةست خؤش برايةكةم
ده‌ستت خۆش زۆرجوانه.................... ..
ba xer beytawa
دڵنیابه کۆسره‌ت تۆشم له بیر نه‌کردیه به‌و نزیکانه هه‌موو ئه‌وانی تا ئێستا میوانداری نه‌کراون
خۆتان ئاماده بکه‌ن بۆ پرسیارکردنی ئه‌ندامان
سڵاو کاک بیلال
به ته‌مام میوانداری ئه‌ندامان بکه‌مه‌وه له یانه به‌س ئه‌م ماویه وه‌کوو ئاگاداری که‌مێک گرفت هاتونه‌ته پێشه‌وه به هۆی ئه‌وه
جارێ ڕامان گرتوه به‌س ان شا‌ء الله ماوێکی تر هه‌موو شت باش ده‌بیت و میوانداری هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش ده‌که‌ین
که تا ئێستا میوانداری نه‌کراون تۆش یێکه‌م که‌س میوانداری ده‌که‌م ان شا‌ء الله................
" ئەگەر ئەتەوێت لە ژیانێکی کەیف خۆشدا بژیت، کەواتە ژیان گرێ بدە بە ئامانجێکەوە نەک بە خەڵک یان شتانێکەوە"
(ئا‌لبێرت ئەنشتاین)ده‌ست خۆش سه‌وسه‌ن خان وته‌كان زۆر جوانن
زۆر سوپاس براکه‌م.........
ده‌ســـــــــــت خۆش
زۆر سوپاس براکه‌م.........
به‌خێربێیت کاکه زانا خۆشحاڵین به هاوڕێیه‌تیت
ه‌یوادارم به‌رده‌وام بیت له گه‌ڵمان............
ده‌س خۆش براكه‌م
من قسه‌ی له گه‌ڵ ده‌که‌م ناهێڵم وا به ئاسانی بڕوا به‌س ماوێک با وابیت.......
ده‌ست خۆش کاک سانی ماندوو نه‌بیت......
به خێربێیت هاوڕێی به ڕێزی ئێمه‌ی ...
ه‌یوادارم به‌رده‌وام بیت له گه‌ڵمان .........
ده‌ست خۆش .سامان زۆر جوان بوو .....
ده‌ست خۆش زۆر جوان بوو .....
ده‌ست خۆش زۆر جوان بوو .....
من ده‌ستکاریم کرد سه‌ردێرۆ فۆنیته‌که‌م گۆڕی ...
ده‌سته‌كانت خۆش كاكه رابه‌ر..........
SAWSAN نووسی:
هه‌ر یه‌كێك له ئێمه به‌خته‌وه‌ری له‌ناوو دل وده‌روونیایه‌تی له‌م لاو ئه‌ولا بۆی نه‌گه‌ڕێ. به‌خته‌وه‌ری ئینسان له ناو ده‌روونه،جوانة دةست خؤش
سوپاس کاک کامه‌ران به‌خته‌وه‌ر بیت..........
سوپاس بۆ خوا هه‌ر كاتێك ئه‌م دوو ئایه‌ته ئه‌خوێنمه‌وه ئه‌بمه به‌خته‌وه‌ر ترین كه‌سی دنیا
نتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللّهِ) (سورة آل عمران آية 110).
لاَ تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا (40 التوبة)
ده‌ست خۆش سه‌وسه‌ن خان هه‌ر به‌خته‌وه‌ر بیت
سوپاس بۆ په‌یامه‌کی تۆش سامانی برام یاخوا هه‌میشه به‌خته‌وه‌ر بیت..........
slaw mamosta sarta ba xer beytawa xosh7al bom ba garnawat
mamosta mnish am babty tom nadytya bas yana garytawa har wako kak aso u kosrat amnzhyan pe krdwa
mnish chnd paymekm nuse bo dyar namwn boya xot dlgran maka dlnyba kas babty to nasretawa
ده‌ست خۆش زۆۆر جوانه هه‌ربژی............
گه‌ڕان به‌دوای به‌خته‌وه‌ریدا ئاوات و ئاره‌زووی هه‌موو به‌شه‌رییه‌ته و هه‌ریه‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌ك به‌دوایدا ئه‌گه‌رێ. بۆ نزیك بونه‌وه‌ی زیاتر له‌م باسه گرنگه ئه‌م به‌سه‌رهاته بخوێنینه‌وه به‌ڕێزان خوای گه‌وره به‌یه‌كه‌مین ماڵ و مه‌نزیله‌تمان شاد بكاته‌وه ان شا‌ء الله كه به‌هه‌شته ئامین.
جوتیارێك هه‌بوو باخ و بێستانێكی زۆر زۆر گه‌وره و خۆشی هه‌بوو به‌ڵام به‌خته‌وه‌ر نه‌بوو، پرسیاری كرد له خه‌ڵكی به‌خته‌وه‌ری چۆن به‌ده‌ست دێت. پێیان ووت شوێنێكی زۆر دوور هه‌یه پڕه له‌ئاڵتون له ناو‌و شاخ و كێوه‌كاندایه، به‌ڵام پێویستی به‌پاره‌یه‌كی زۆر و هیلاكی‌یه‌كی زور و سه‌بر وته‌حه‌مول هه‌یه. جوتیاره‌كه ووتی كێشه نییه به‌رامبه‌ر به‌ده‌ست هینانی به‌خته‌وه‌ری. هه‌ستا باغ و بێستانه‌كه‌ی فرۆشت به پیاوێك و به‌پاره‌كه‌ی هه‌ندێ شتوومه‌كی سه‌فه‌ری ناو‌و شاخ و داخی پێ كڕی و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه به‌دوای ئه‌م جۆره به‌خته‌وه‌ريیه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه‌وته رێ. ئه‌و پیاوه‌ی بێستانه‌كه‌ی كڕی‌یه‌وه كه‌وته ناو باخه‌كه‌ی به‌چاندن و بژاركردن و ڕێكخستن و ڕازاندنه‌وه و ئاوودان، هه‌موو ڕۆژێك خه‌ریكی خزمه‌تی ئه‌م بێستانه بوو زۆر زۆر خۆی تیادا هیلاك ده‌كرد چه‌ند ساڵێك، به‌شێوه‌یه‌ك به ده‌قه و سه‌عات و ڕوژ و مانگ و ساڵه‌كانی تا بێستانه‌كه‌ی یه‌كه‌مین بێستانی ئه‌و ناوچه‌یه بوو، هه‌موو خه‌لك باسیان ده‌كرد له‌خۆشی و به‌روبومه به‌تامه‌كه‌ی.
ڕۆژێكیان له بن دره‌خته‌كاندا هه‌ندێك گیای زه‌ره‌رمه‌ند ڕوابوو، ساحیب باغه‌كه كه‌وته هه‌ڵكێشانی ئه‌م گیایانه، بنجه گیایه‌ك به‌سه‌ختی هه‌ڵی كه‌ند، له‌كاتی ڕاكێشانیدا پارچه‌یه‌ك ئاڵتون ده‌رچوو له‌گه‌ڵیا، برامان باوه‌ڕی نه‌ئه‌گرد كه‌وته هه‌ڵكه‌ندنی زه‌وییه‌كه، كاتێ سه‌یری كرد ئه‌و ئاڵتونه‌ی كه خه‌ڵكی باسیان ئه‌كرد و جوتیاری به‌سه‌زمان عه‌وداڵی ببوو هه‌ر له‌زه‌مینی خۆیدا بوو... وه‌كاكی جوتیار ده‌ربه‌ده‌ر بوو ئه‌و پاره‌یه‌ی پێ‌ی بوو سه‌رفی كرد و به‌فه‌قیری و داماوی عه‌وداڵی به‌خته‌وه‌ری‌یه‌كه بوو كه قه‌ت قه‌ت نایاته ده‌سته‌وه...
مه‌به‌ستم له‌وه‌یه هه‌ر یه‌كێك له ئێمه به‌خته‌وه‌ری له‌ناوو دل وده‌روونیایه‌تی له‌م لاو ئه‌ولا بۆی نه‌گه‌ڕێ. به‌خته‌وه‌ری ئینسان له ناو ده‌روونه، به‌پێی ئه‌و ئیمانه‌ی هه‌یه‌تی به‌خته‌وه‌ری زیادو كه‌م ئه‌كات. په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ: ((وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى) (سورة طه آية 124) بۆ به‌خته‌وه‌ر نه‌بم كه یه‌ك په‌روه‌ردگارم هه‌یه كه‌ون و كائیناتی له‌ژێر ده‌ستایه! به‌خته‌وه‌رم چونكه له ئوممه‌تێكم په‌روه‌ردگار مه‌دحمان ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللّهِ) (سورة آل عمران آية 110). به‌خته‌وه‌رم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م ئوممه‌ته‌م كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه و سلم) ئه‌فه‌رموێ: (((المؤمن للمؤمن كالبنيان يشد بعضه بعضا))). پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه و سلم) ئه‌فه‌رموێ: (( هه‌ر كه‌سێك له‌ش ساغ بێ و نانی ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌بێ و شوێنه‌كه‌ی كه لێی ئه‌ژێت ئه‌من و ئاسایش بێت وه‌كو ئه‌وه وایه هه‌موو دونیا هی ئه‌وو بیت)).
ه‌یوادارم ڕێگای ئیمان بگرینه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بچینه به‌ر ده‌رگای به‌خته‌وه‌ری ئینجا بچینه ناو ژیانی تاقی بوونه‌وه كه دونیایه. به‌هیوای ده‌رچوون به سه‌لامه‌تی و سه‌ربه‌رزی به‌ئیزنی په‌روه‌ردگار...
والسلام علیكم و رحمه الله و بر كاته
من هه‌ر ئه‌و سێ به‌شه‌م دیتیه ئیدی نازانم ئه‌گه‌ر به که‌لک بێن ههههه
كتیبی سنۆهه‌ی پزیشكی تایبه‌تی فیرعه‌ون
فه‌رموون لیره به‌شه‌كان دایبه‌زینه
به‌شی یه‌كه‌م (http://www.koord.com/webbook/book/mukri … ENOHA1.pdf)
به‌شی دووه‌م (http://www.koord.com/webbook/book/mukri … ENOHA2.pdf)
به‌شی سی یه‌م (http://www.koord.com/webbook/book/mukri … ENOHA3.pdf)
كیژۆڵەیەك سكاڵای ناڕەحەتی و ناخۆشییەكانی ژیانی لای باوكی دەكرد..
وتی: بابە گیان چۆن بتوانم بەرەنگاری ئەم هەموو كێشەو ناخۆشیانە ببمەوە؟ من ئیتر توانام نەماوە و دەستەوسان بووم لە ئاستیان، بێزاربووم لە رووبەڕووبوونەوەی ئەم هەموو نەهامەتییە تا یەكێكیان تەواو دەبێت و چارەسەر دەبێت، یەكێكی تر بەرەو رووم دێت و سەر لە نوێ سەرهەڵدەدات…
باوكیشی بە میهرەبانییەكەوە سەیرێكی نێوچەوانی كچە تاقانەكی كرد‌و لە پاشاندا دەستی گرت و لەگەڵ خۆی بردی بۆ چێشتخانە خنجیلانەكەیان، تەباخەكەی داگیرسان و سێ قاپی پڕ كرد لە ئاو و هەریەكەیانی لەسەر چاوێكی تەباخەكە دانا، تا ئاوەكە باش هاتە كوڵ، پاشان گێزەرێك و هێلكەیەك و كەمێك قاوەی هاڕاوی هێنا و هەریەكەیانی كردە ناو ئەو قاپانەی كە ئاوە گەرمەكەی تێدا بوو، لەم كاتەدا بێ دەنگییەكی تەواو باڵی كێشابوو بەسەریاندا، وەكو ئەوەی باوكە میهرەبانەكە بیەوێت لە بری قسەو گوفتار بە كردار ئامۆژگاری كچە نازدارەكەی بكات، بەڵام كچەكەی ئارامی نەمابوو نەیدەزانی هۆكاری ئەم كارەی باوكی چییە؟!
باوكەكەش چەند خولەكێك وەستا و پاش كەمێك ئاگرەكەی كوژاندەوە و گێزەر و هێلكە و قاوەكەی لە ناو ئاوەگەرمەكەدا دەرهێنا و هەریەكەیانی خستە ناو قاپێكی ترەوە.
سەیرێكی كچەكەی كرد‌و وتی: كچە ئازیزەكەم چی دەبینیت؟
كچەكەش لە وەڵامدا وتی: گێزەر و هێلكە و قاوە…
باوكی داوای لێ‌كرد دەستێك بدات لە گێزەرەكە و بزانێت چی بەسەر هاتووە؟ تێبینی كرد گێزەرەكە نەرم بووە و كوڵاوە.
ئینجا پێ‌ی وت كە توێكڵی هێلكەكە لێ بكاتەوە … تێبینی كرد كە هێلكەكەش رەق بووە … پاشان داوای لێ‌كرد تامێكی قاوەكەش بكات … كچەكە زەردەخەنەیەك گرتی و تامی قاوەكەی كرد و پرسی: بابە گیان ئەمە واتای چی بوو؟!
باوكی بە نەرم و نیانی یەكەوە پێ‌ی وت: رۆڵەی شرینم ئەوە بزانە هەر یەكێك لە گێزەر و هێلكە و قاوەكە رووبەڕووی هەمان دوژمن بوونەوە كە ئاوە گەرمەكە بوو، بەڵام وەك دەبینیت هەریەكە و بە شێوازێكی جیاواز لەوی تر مامەڵەی لەگەڵ ئاوەكە كرد!
دەزانی كە گێزەرەكە چەندە رەق و پتەو بوو، پێش ئەوەی بكرێتە ئاوە گەرمەكەوە، بەڵام كە كرایە ناو ئاوەكەوە نەیتوانی بەرگری بكات و خۆی رابگرێ، ئەنجامەكەشی ئەوە بوو كەنەرم بووەوە و پتەوی یەكەی جارانی نەما.
هێلكەكەش سەرەتا بەرگە رەقەكەی كە بەشە شلەكەی ناوەوەی دەپاراست بەهۆی گەرمی ئاوەكەوە لەگەڵ ئەوەی كە خۆی بە رەقی مایەوە بەهەمان شێوە ناوەوەشی مەیی و رەق بوو!
بەڵام وەك بینیت تەنها قاوەكە مامەڵەیەكی جیاوازی كرد لەگەڵ ئاوەكەدا، ئەو نەك بەرەنگاری ئاوەكە بوەوە بەڵكو توانی خۆڕاگربێت و ئاوەكەشی گۆڕی... تامێكی تایبەتی پێ بەخشی!
ئەی تۆ چی كچم؟؟ تۆ كامیانیت؟؟
وەك ئەو گێزەرە وایت كە زۆر پتەو بوو؟ بەڵام پاش ئەوەی گەرمای ئاوەكە یان كێشە و ناڕەحەتی هاتە رێگەی بێ ئەوەی بەرگری بكات و خۆی رابگرێت یەكسەر دەستەوسان بوو و بەرەنگاری بۆ نەكرا؟
یان وەك ئەو هێلكەیەیت كەناخت ناجێگیر و شلۆق بێت و لەنائارامیدا بیت بەڵام لەگەڵ كێشە و ناڕەحەتی یەكان جێگیر دەبیت و بەرەنگاری دەكەیت؟
یاخود هەروەك توێكڵەكە پتە و دەبیت بەڵام لەناخەوە گۆڕاویت؟
یاخود بە چەشنی قاوە هاڕاوەكە دەبیت كە سەرچاوەی نەهامەتی و ئازارەكان كە ئاوە گەرمەكە بوو لەگەڵ ئەوەی كە گۆڕیت لەهەمان كاتیش‌دا تام و چێژێكی خۆش و بەلەزەتی پێ بەخشی ...
ئەگەر تۆ بە شێوەی قاوەكە مامەڵە بكەیت ئەوا هەموو شتەكانی دەوروبەرت دەگەیەنیتە باشترین ئاست هەرچەندە لە خراپترین ئاستیشدا بێت.
كچی خۆم بیر بكەرەوە چۆن مامەڵە دەكەیت لەگەڵ ناخۆشی و ناڕەحەتی یەكانی ژیانتدا.
ئایا تۆ كامیانیت؟ گێزەر، هێلكە، یاخود قاوەی هاڕاو؟
ئازیزان هەموو یەكێك لە ئێمە رۆژانە چەندەها كێشە و ناڕەحەتی و ناخۆشی یەخەمان دەگرێت و دێتە سەر رێمان...
هەندێ جار لەبەرامبەر ئەو كێشانە زۆر لاواز دەبین بێ ئەوەی بیر لەوە بكەینەوە كە دەتوانین رووبەڕوویان بوەستین و هەوڵی چارەسەریان بدەین.
وا هەست دەكەین كە كێشەكان لە توانای ئێمە گەورەترن و چی تر ناتوانین بەرەنگاریان ببینەوە و دەستەوسان دەبین لە ئاستیانداو دەبینە كۆیلەیەك لەبەردەم ئازار و ناڕەحەتی یەكان.
ئەمەش بۆ كەسانی ئازا‌و لێهاتوو نەنگی یە چونكە هەرگیز خۆی ناكاتە نێچیری كێشە و ناڕەحەتی یەكان بەڵكو هاوشێوەی چیایەكی سەخت و خۆڕاگر بەرەنگاریان دەبێتەوەو سەركەوتووانە هەنگاو دەنێت بۆ چارەسەر و لەناوبردنی هەموو ئەو رێگرانەی كە دێنە بەردەم بنیات نان و پێكهێنانی ژیانێكی ئاوێزان لە بەختەوەری و پڕاوپڕ لە ماناكانی ژیان و ئاسوودەیی ...
كەواتە با هەموومان بەشێوەی قاوەكە مامەڵە لەگەڵ ژیان بكەین و تام و چێژێكی تایبەتی پێ ببەخشین و ئاسوودەیی و كامەرانی بەدەست بهێنین.
بەهیوای بەسەربردنی ساتەكانی ژیان بە ئاسودەیی و بەختەوەری بۆ هەموو لایەك.
سوپاس بۆ هه‌مووتان که پێشنیاره‌که‌تان په‌سه‌ند کرد...
سوپاس کاک ئاسۆ بۆ په‌یڤه جوانه‌کانت ه‌یوادارم بتوانم له ئاست ڕه‌زامه‌ندی ئێوه‌ی به‌ڕێز بم
باشه کاک ئاسۆ ئه‌مرۆ ئاگاداری ده‌که‌مه‌وه ..............
گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاگیراوه‌كان ...
داوا له ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ده‌كه‌م كه بریارێك ده‌ربكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌ركراوه‌كانی یانه به‌مه‌به‌ستی پێدانه‌وه‌ی دووباره متمانه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌نه‌وه به كار و چاڵاكیه‌كانیان ، جگه له‌م ئه‌ندامانه‌ی كه به‌هۆی دانانی وێنه‌ی ناشیرنه‌وه ڕاگیراون .
فه‌رموو.ئه‌وه به‌شێک له ژیانی په‌شێو لێکدانه‌وه‌ی شیعره‌کانی ه‌یوادارم به دڵت بێت .....................
ژیاننامه‌ی شاعیر
عه‌بدولا په‌شێو له سالی 1947 له دێی بێر کۆتی سه‌ر به هه‌ولێر که ئێستا له‌گه‌ل هه‌ولێر به‌شێکه چوی به دونیا هه‌لێناوه یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌کێتی نوسه‌رانی کورد له به‌صدا له سالی 1970 پاش ته‌واوکردنی خویندن له سالی 1973 رووی کردۆته یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران و له وێ ده‌ستی کوردوه به‌خوێندن له سالی 1979 له په‌یمانگه‌ی مۆریس توریز ماجستێری له وه‌رگێرانی زمانه‌کانی ئینگلیزی و روسی وه‌رگرتوه .له سالی 1983 له په‌یمانگه‌ی خوێندنی رۆژهه‌لاتی له مۆسکۆ دکتۆرای له ئه‌ده‌بی کوردی وه‌رگرتوه .وه له زانکۆی فاتح له طرابلسی لیبیا ده‌رسی وتۆته‌وه بۆ ماوه‌ییه‌کی زۆر له باره‌ی ئه‌ده‌بی جیاکاری (مقارن)
یه‌که‌م هۆنراه‌ه‌ی له سالی 1963 له هه‌ولێر له‌رۆژنامه‌یه‌کی هه‌فتانه که ئه‌و کات له هه‌ولێر ده‌رده‌چو بلاوی کردۆته‌وه . یه‌که‌م چپکردوی شیعری له سالی 1967 له کورکوک چاپ کردوه
وه چه‌ندین به‌رهه‌می چاپ کردوی هه‌یه
و وه کۆکراوه‌ی شیعره‌کانی له سالانی ئه‌م کۆتاییه له دوو به‌رگی قه‌باره گه‌وره به چاپ گه‌یاند له هه‌ولێر
وه چه‌ند جارێک که گه‌راوه‌ته‌وه بۆ کوردستان له چه‌ند شارێکی کوردستان کۆری شیعری ئه‌نجام داوه وه‌ک له هه‌ولێر له پارکی گلکه‌ند له هۆلی رۆشه‌نبیری دوو جار له زۆربه‌ی کۆلێژه‌کانی زانکۆی سه‌لاحه‌دین جاوی که‌وتووه به قوتابیان و خوێندکاران وه له که‌رکوک و سلێمانیش چه‌ندین کۆری ئه‌نجام داوه
لایه‌نی که‌سێت که‌سێکی زۆر له سه‌رخۆۆو و هێمنه له کاتی قسه‌کردنه هه‌رده‌م بیر له وشه‌ی دووه‌م ده‌کاته‌وه پێش ده‌ربرینی قسه‌ی یه‌که‌م زۆر رکی له ده‌سه‌لاته وه‌ک ئه‌وه‌ی شیعارێکی هه‌یه که هه‌رده‌م ده‌یلێته‌وه ( رووم له ئێوه‌ییه‌و پشتم له ده‌سه‌لات)
ئه‌وه‌ی ده‌بوو له‌سه‌ر (عه‌بدوڵڵا په‌شێو) باس بكرێت و بنووسرێت، له‌وه‌ی كه هه‌یه زۆر زیاتره، چونكه په‌شێو یه‌كێكه له‌و شاعیره هه‌مه‌لایه‌نه پراوپڕه كوردانه‌یه‌ی كه زۆر پاراوتر له‌وه‌ی شیعری پێده‌خوڵقێت، ئه‌و كردویه‌تی و به‌ده‌ستی هێناوه. ئه‌وه‌ی خودی شاعیر كه له‌وانه‌یه هه‌ستی پێكردبێت، به‌ته‌نها شیعری رووت نییه، به‌ڵَكو ویستویه‌تی له‌گه‌ڵ زمان و هه‌ست و جه‌سته‌و ئه‌و كوخه كوردانه‌یه بنووسێت كه رۆِژێك له ڕۆژان شاعیر له‌گه‌ڵیاندا هه‌ستی به ئارامی و چێژكردووه. ئه‌وه‌ی لای من مه‌به‌سته عیشقه ئه‌جه‌لیه‌كه‌ی په‌شێوه، وه‌ك هه‌ر شاعیرێكی تر، شیعر لای په‌شێو دوو مه‌به‌ست له‌خۆده‌گرێت:
یه‌كه‌م: عیشق وه‌ك عیشق و خۆشه‌ویستی ژن، یاخود دڵداره‌كه‌ی یا ئه‌ڤینداره‌كه‌ی.
دووه‌م: عیشق وه‌ك عیشق و خۆشه‌ویستی (سروشتی خاك، نه‌ته‌وه، نیشتمان) كه لێره‌دا كارمان له‌سه‌ر نه‌كردووه.
كازانتزاكیس له كتێبی سۆفیگه‌ریه‌تیدا ده‌ڵێت (نه‌مانتوانی ئاوێزانی باڵای ئه‌و ئافره‌تانه ببین كه حه‌زمان لێده‌كردن... با تۆ بتوانیت له ئامێزیان بگریت... نه‌مانتوانی بیروڕامان بكه‌ینه كردار.. تۆ بیانكه‌ره كردار). ده‌مه‌وێت به چه‌ند هێمایه‌ك یان به چه‌ند خاڵێك باس له لایه‌نی (ئه‌ڤین) لای په‌شێو بكه‌م.
هێما له شیعری په‌شێودا
ئه‌وه‌ی ده‌بوو له سروشتی خۆشه‌ویستیدا ده‌ستمان بكه‌وێت، ئه‌وه‌یه به كاروكرده‌وه ئاوێزانیان بین و یه‌ك یه‌ك په‌نجه‌كانمان بخه‌ینه سه‌ر شوێنی زامه قوڵه‌كان، وه‌لێ په‌شێو زۆر ناسكترو سۆفیانه‌تر هه‌ست و نه‌ستی تێكه‌ڵ به عیشق و ئه‌ڤین كردووه، هه‌ربۆیه له شیعری (نه‌خێر هه‌رگیز باوه‌ڕناكه‌م)دا ده‌ڵێت:
من پێش تۆ هاتمه دوونیا/
تا بۆ نۆته‌ی له‌شی تۆ/
موو به‌مووم هه‌مووی ژێ بێ/
تا شایه‌نی ئه‌وه بم/
كلیلی ته‌خت و تاجی/
خۆشه‌ویستی تۆم پێ بێ.
دڵدار جیهانێكی پڕ گه‌ردو كاتێكیش مرۆڤ و شاعیر ده‌كه‌ونه ناو ئه‌م جیهانه‌وه، ئیتر ده‌بنه مرۆڤێكی تر‌و شته‌كان وه‌كو خۆیان نابینن و لای شاعیر شته‌كان ده‌بێته دانسقه‌یه‌ك. وه‌كو چۆن شاعیر له‌م چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه‌دا باس له سروشتی ئه‌و خۆشه‌ویستییه ده‌كات كه‌وا چۆن به تاسه‌وه چاوه‌ڕێی هاتنه‌پێشه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هه‌ست به بوونی بكات. شاعیر به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: من پێش تۆ هاتمه دونیا تا عومری گوڵ درێژتر،-گڕی ئاگر به‌تینتر-/ ته‌می خه‌م ته‌نكتر كه‌م-تا فێربم، به ئاسانی/ له‌سه‌ر سنگت سه‌وزبم،/ تۆ له‌خۆمدا بزر كه‌م؟
شاعیر لێره‌دا ده‌یه‌وێت چیرۆكه كۆنه‌كانمان بیر بخاته‌وه كه به(ئاده‌م و حه‌وا)وه به‌ستراوه‌ته‌وه، پیاوسالاریه‌ك بخاته نێو ئه‌و دونیایه‌ی كه‌وا بوونی هه‌یه به‌وه‌ی ده‌بوو ئه‌و وه‌ك پیاو.. وه‌ك تاكه هێز هه‌میشه له گه‌ڕاندا بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و شته بێبه‌هایانه‌ی كه دواجار پڕ ببنه‌وه له پیرۆزی. له‌وه‌شدا شاعیر ده‌یه‌وێت وێنایه‌كی دژ به‌یه‌كمان پێبدات به‌وه‌ی ده‌بوو له ئه‌نگوسته‌چاوێكدا شوێنپێی مه‌عشوقه‌كه‌ی له‌و هه‌بوون و نه‌بوونه‌ی زه‌مه‌ندا پێ بناسێنی. له‌شیعری (ئه‌وساته خۆشه‌م هێشتا له‌بیره)دا ده‌ڵێت: ئه‌وساته خۆشه‌م هێشتا له بیره/ كه تۆی نه‌ونه‌مام/ وه‌ك تۆپه‌ڵێك باڵداری تیژڕه‌و/ وه‌ك تیژ باڵێكی ناسكی بێگه‌رد/ خۆتت پێ نیشاندام-ل89
لێره‌دا شاعیر ره‌مزی ئه‌و خۆشه‌ویسته‌مان بۆ ده‌خاته سه‌ر په‌ڕه‌ی كاغه‌زو پێمان ده‌ڵێت: پێش ژن من هیچ یادگاریه‌كی ترم له نێو دڵ و گیانمدا به‌و شێوه‌یه حه‌شار نه‌داوه! تاكو ئیستا به ڕاشكاوانه یاده‌كانم بكه‌مه هه‌نجه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به ڕاز‌و نیازی دڵداری من بزانن. له‌شیعری (لێت نه‌گۆڕێ)دا شاعیر ده‌یه‌وێت وێنه‌یه‌كی جوڵاومان پێ نیشانبدات، ئه‌و ڕێكه‌ی گه‌لێك بیری فراوانی هه‌یه‌و دیمه‌نی له دێڕێكه‌وه بۆ دێڕێكی تر له گۆڕان و بونیادناندایه، ئه‌و به‌زۆری له ڕابردوودا قسه له‌گه‌ڵَ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا ده‌كات، یان ئه‌وه‌تا داواكارییه‌كانی ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌ڤینه‌كه‌یه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌وه وه‌ستاوه، ئه‌و هه‌میشه له‌گه‌شه كردن و پێشكه‌وتندایه.
شاعیر ده‌ڵێت: كه‌زی تۆ-چه‌پكه گڕێكه/ هه‌موو ڕۆژی ده‌ڕژێته ناو ژووری تارم/ وا هه‌ست ده‌كه‌م.../ ڕۆژی دادێت لافاوی ئاگر هه‌ڵده‌ستێت،/ زه‌رده‌خه‌نه‌ت، كه‌شتیه‌كه/ هه‌موو ڕۆژێك ڕی ون ده‌كات،/ وا هه‌ست ده‌كه‌م/ ڕۆژی دادێ، له به‌نده‌ری دڵی مندا ڕاده‌وه‌ستێت.
شاعیر لێره‌دا ده‌یه‌وێت كه‌زی وه‌كو ڕه‌مزی خۆشه‌ویستی بشوبهێنێ به ئاگرو هه‌مووكات له نێویدا گڕ بگرێت و به‌ره‌و دونیای پڕ ئازاری ببات، پێكه‌نین وه‌ك به‌شێك له‌و خۆشه‌ویستییه‌ی كه هه‌یه‌تی له نێوان جوانی و عیشقدا تێك بشكێنێت و له هه‌مانكاتدا چاوه‌ڕیی بونیادنانه‌وه‌یه‌كی تر بێت له داهاتووی ژیانی ئه‌ڤینێكی تر.... له لایه‌كی تر له شیعری (ڕامانێك)دا تووشی تێكشكانێكی ده‌روونی ده‌بێت و وا هه‌ستده‌كات ئیدی له‌مه‌به‌دوا له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی تێكنائاڵێ، ئه‌مه‌ش تووشی كفتبوونی ده‌كات، تا وای لێدێت له نێو ئه‌نگوسته‌چاوان ونده‌بێت و له نێو خه‌یاڵدانیدا ته‌نیایی خۆی ده‌خواته‌وه، ده‌ست له‌ملانێی زستان ده‌بێت و پێمان ده‌ڵێت: بیری من و به‌فرو خوێنی ئه‌م زستانه/ تێك ده‌ئاڵێن وه‌ك تانوپۆ.
*له كاتێكدا په‌شێو زۆر به سه‌لیقه‌وه له هۆنراوه‌ی (ئاوێته‌بوون)دا ده‌ڵێت: نازانم چۆن، ئاوێته‌ت بم؟/
لێره‌دا شاعیر وێنه‌یه‌كی دژ به‌یه‌كمان نیشان ده‌دات و له پرسیاره ئه‌جه‌لئامێزه‌كانمان نزیكده‌كاته‌وه، ئه‌ویش دۆزه‌خ و به‌هه‌شته، خودایه تاوانه سزایه، هه‌موو ئه‌و پرسیارگه‌له ترسناكانه‌یه كه‌وا شاعیر له منداڵی‌دا وه‌ڵامێكی ڕاستی وه‌رنه‌گرتۆته‌وه یان نه‌گه‌شتۆته وه‌ڵامێكی حه‌قیقی، به‌هه‌مان مه‌به‌ست، به‌ڵام لێره‌دا له عیشقدا كۆبوونه‌ته‌وه، نه‌وه‌ك له زمانێكی جه‌هه‌نه‌میدا بۆ ترسان و شڵه‌ژانی مرۆڤ. له لاشیعری (رۆژباش كچانی..)دا په‌شێو ده‌ڵێت: لێم گه‌ڕێن جاره‌ك،/ له‌چه‌قی ڕێگه، به ڕۆژی ڕووناك،/ بی فتوای مه‌لاو ئیزنی عه‌شیره‌ت/ له‌ترس ڕه‌ها، له تانه بێ‌باك/ تێر ئاوێزانی كچه كوردێك بم/ هه‌ناسه‌ی بۆنی نێرگزی لێبێ،/ به‌ری ده‌ستیشی تام‌و بۆنی خاك.
شاعیر زۆر به بێباكانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه ده‌كات و باس له كۆمه‌ڵگاو دونیا‌و عه‌شیره‌ت ده‌كات، له كاتێكدا به‌شێكی ئه‌و ماڵوێرانییه‌ی شاعیر هه‌ستی پێده‌كات، ئه‌و ره‌مزانه‌ن، په‌شێو ده‌یه‌وێت كۆتوبه‌ندی ئه‌وانه بشكێنێت و هه‌موو ئه‌و شته سوونه‌تیانه‌ی كه‌وا كۆمه‌ڵگه ملهوڕانه كاریان له‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌و بێباكانه ده‌یه‌وێت له‌و كۆتوبه‌نده‌دا بێته مه‌یدان و دژی هه‌موویان بجه‌نگێت. شیعر سنبولێكه بۆ گه‌شتن به‌و ناواقعیه‌ی كه‌وا مرۆڤ ده‌یه‌وێت هه‌روه‌ك جه‌لادێك یاخود پادشایه‌ك یاخود ده‌رۆزه‌كه‌رێك یاخود كه‌سێكی میهره‌بان یا هه‌رشتێكی تر بێت پێ‌ی بگات و له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و خه‌یاڵه‌دا پشوویه‌ك بدات، هه‌روه‌ك كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی گه‌ڵای دارێكی پاییز ده‌یه‌وێت بكه‌وێته كۆشی گه‌رمی ئازیزه‌كه‌ی. په‌شێو له شیعری (به‌راورد)دا به‌شێك له دڵنیاییمان ڕاپێچی دونیای پر له ئاوێزانی خۆی و دڵداره‌كه‌ی ده‌كات و له نێو فه‌نتازیادا یاخوود له حه‌قیقه‌تدا بێت، ده‌ست له ملانێ و ئاوێزان ده‌كاته هه‌نجه‌تێك بۆ تا به‌یانی ڕۆژكردنه‌وه‌یدا پێمان ده‌ڵێت: نیوه شه‌و بوو،/ سروشت مات و دونیا بێ هه‌ست،/ تۆ ڕازابووی،/ ڕوومه‌تت له‌سه‌ر پشتی ده‌ست/ له ئادگارت ورد بوومه‌وه./ پێڵی شه‌وبۆ هه‌ڵی گرتم ڕایهه‌ژاندم ئاوازێكی جاویدانی،/ كتێبه‌كه‌ی ده‌ستم داخست/ خۆم ڕه‌ها كرد له زیندانی../ ڕووی پیرۆزی تۆم خوێنده‌وه،/ نه‌رمه نه‌رمه،/ ئایه‌ت ئایه‌ت، تا به‌یانی!..
چاوه‌ڕوانی لای په‌شێو
هه‌ستكردنی مرۆڤ به‌بوونی كه‌سانی تر، یاخود چاوه‌ڕوانی كردنی كه‌سانێ له نێو ئه‌نگوسته‌چاوی شیعرێكدا به‌و شێوه‌یه له‌ت له‌تو په‌رتوبڵاو خۆی ده‌نوێنێ، له كاتێكدا مرۆڤ بۆ كه‌سانیتر كه مه‌به‌ست له ئه‌ڤینی ئه‌و كه‌سه‌یه یاخود بڵێین چاوه‌ڕوانی بینینی ئه‌ڤینه‌كه‌ی كه دواجار له چاوه‌ڕوانی گۆدۆدا، چاوپۆشی ده‌كات له هه‌موو ئه‌وكاتانه‌ی كه‌وا ئه‌ڤینه‌كه‌ی به‌ره‌و مه‌رگدۆستی بردووه ته‌نها له پێناو به‌یه‌ك گه‌شتنیان، ئه‌وه‌ی كه‌وا له نێو چاوه‌ڕوانی شاعیرێكدا هه‌ستی پێده‌كرێت و په‌نگ ده‌خواته‌وه جیایه له‌و كه‌سانه‌ی كه شاعیر نین، له كاتێدا (په‌شێو) یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی كه به خوێن و فرمێسك باس له چاوه‌ڕوانی ده‌كات. لێره‌دا ده‌مه‌وێت بۆ ئه‌م بابه‌ته شیعری (له‌به‌رده‌رگه) وه‌ك نموونه‌ی زیندووی ئه‌م شاعیره بخه‌مه‌ڕوو. شاعیر له‌سه‌ره‌تای هۆنراوه‌كه‌یدا وێنه‌یه‌كی گشتیمان پێده‌دات له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ستبوون به ئه‌ڤینه‌كه‌ی و ده‌لِێت: شه‌و ڕاشكا ئه‌ژنۆم شل بوو/ مانگ به تاقی ئاسمانه‌وه هه‌ڵپڕووكا/ ده‌رگه‌كه‌تم لێبكه‌وه،/ ئه‌م شه‌و هاتووم/ بۆ چنینی چه‌پكه نێرگزێكی چاوت،/ بۆ نوچ دانێ، بۆ خه‌ونێ... تۆزه گریانێ/ له‌سه‌ر هه‌وری قژی خاوت؟
به‌هه‌مانشێوه له به‌یتێكی تری ئه‌م شیعره‌دا باس له‌و ڕۆژانه ده‌كات له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا كه ئه‌ڤینه‌كه‌یه‌تی، شه‌وان به‌ترس له مرۆڤه دڕنده‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه، ژووان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه له‌هه‌مان هۆنراوه‌دا (له‌به‌رده‌رگا) پێمان ده‌ڵێت: ده‌رگه‌كه‌تم لێبكه‌وه/ هه‌ر دڵداره‌كه‌ی جارانم، هه‌ر كێلگه‌كه‌ی به‌ر ده‌رگه‌تم/ هه‌ر تینوه‌كه‌ی كڕێوه‌و لێزمه‌ی بارانم؟
لێره‌دا شاعیر ده‌رگه وه‌كو شتێكی مه‌عنه‌وی ده‌شوبهێنی كه مه‌به‌ستی شاعیر دڵه، به خواستن ئه‌و وشه‌یه‌ی له‌و جێگه‌یه‌داناوه. دووباره به هه‌ناسه‌یه‌كی سارده‌وه وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی كه‌وا له نێوان ئه‌و چێژ‌و خه‌یاڵه‌ی جاراندا ڕاده‌مێنی و به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌ڵێت: ده‌رگه‌كه‌تم لێبكه‌وه/ كفتو ماندووی ڕێگه‌ی دوورم: / وه‌كو جاران / كه‌مێك له لات ده‌مێنمه‌وه‌و ڕاده‌بوورم؟
تێك‌شكان له لای په‌شێو
خۆشه‌ویستی كاتی وا هه‌یه مرۆڤ له ترۆپك به‌جێ دێڵێ، كاتی واش هه‌یه داڕمانێكی ده‌روونی و گۆشه‌گیری ده‌كات، كه‌وای لێدێت زۆر جار به خۆكوشتن كۆتایی دێت. یان هیچ نا كه‌لێنێك له ژیانیدا دروست ده‌كات و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌به‌رهه‌مه‌كانیدا ده‌بێت. كه‌واته شاعیر لێره‌دا هیج به‌ده‌ر نییه له‌و بۆچوونه‌ی دووه‌م كه ئه‌و كه‌لێنه گه‌وره‌ی له ژیانیدا جێهێشتوه تاوه‌كو یادگاریه‌كی پڕ له ناڵه‌و زریكه به‌ره‌و ترۆپكی خۆشه‌ویستی به‌رێت. هه‌روه‌ك چۆن شاعیر له شیعری (ژن)دا ده‌ركه‌وتووه كه‌وا چۆن خۆیی داوه‌ته ده‌ست قه‌ده‌ر، كه مرۆڤ وا هه‌ست ده‌كات ئیدی خۆی داوه‌ته ده‌ست خوایه‌ك كه ده‌توانێت هه‌روه‌ك قوڕی سناعی ئه‌وه‌ی بیه‌وێ لێی دروستی بكات به پێ‌ی ئاره‌زووه‌كانی خۆی، ئه‌م بابه‌تانه‌ش ده‌چنه بابه‌تی ڕه‌شبینیه‌وه بۆ گه‌شتن به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، كاتی واش هه‌یه شاعیر زمانی له‌گۆ ده‌كه‌وێت به‌رامبه‌ر به‌و عه‌شقه‌ی كه هه‌یه‌تی بۆ مه‌عشوقه‌كه‌ی. ده‌ڵێت: چیت مه‌رام بێ، ده‌چێته سه‌ر تۆ ده‌توانی به نیگایه‌ك،/ سه‌وزه‌ڵانێك به ڕووته‌ن كه‌ی،/ له‌ده‌ستت دی، به هێمایه‌ك،/ به‌رده‌ڵانێك به چیمه‌ن كه‌ی،/ چیت مه‌رام بێت ده‌چێته سه‌ر تۆ ده‌توانی، باڵی زمانم ببه‌ستی و/ دره‌ختی په‌نجه‌م بێبه‌ر كه‌ی/ له ده‌ستت دێ../ چه‌می ده‌نگم تژی ماسی و/ هه‌ر په‌یڤێكم پر گه‌وهه‌ر كه‌ی،/ تۆ ده‌توانیت، بمكه‌یته كۆیله‌ی مل به‌تۆق./ له‌ده‌ستت دێ...تاجی سه‌روه‌ریم له‌سه‌ركه‌ی.
هه‌روه‌ها له شیعری (داگه‌ڕان)دا به شێوازێكی تر باس له‌و شكسته پڕ له ئه‌ڤینه‌ی خۆی ده‌كات و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له مه‌رگ و ژیاندا ئاوه‌ڵا ده‌كات و له مه‌رگ ده‌یه‌وێت ژیانی ده‌ست كه‌وێت و له‌ژیانیش به‌رد له‌سه‌ر سه‌ری مه‌رگ داده‌نێت، لێره‌دا په‌شێو عیشقی وه‌ك خه‌ون پێناسه ده‌كات، چ خه‌ونێك كه‌وا بێ ڕه‌نگ و دونیا وێران ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی كه‌وا سه‌ر له ئه‌رز ده‌ربێنێ، واتا له دایك بێت چاومان ئه‌ستێران نابینن، له‌وه‌شیانه شاعیر به مه‌رامی مه‌عشوقه‌كه‌ی مه‌رگ پێناس ده‌كات و ده‌ڵێت: مه‌رگی ئه‌و خه‌ونه ڕه‌نگان ناهێڵێ و/ دونیا پڕ لووره‌و شه‌خته‌و ڕم ده‌كا/ خۆ له گۆی زه‌وی ده‌شارێته‌وه،/ ئه‌ستێران نوقمی ته‌پونم ده‌كات.
شاعیر به‌هه‌مان شێوه له شیعری (دووگمه) دێت پێمان ده‌ڵێت: وه‌ك گورگی باران دیده/ ئاره‌زووی له‌شه‌و ڕاوه، نیگای دڵی چاوچنۆك/ له لانه‌ی وه‌ده‌ر ناوم،/ بۆ جوانێكی گه‌ردن كێل، دایڕماندووم بۆ سه‌ر چۆك،/ دوورگه‌یه‌كی نه‌بینراو........ گازم ده‌كات بۆ سه‌فه‌ر،/ به‌ڵام ڕێگه‌ی لێ گرتووم ته‌لیسمی دوگمه‌ی به‌رۆك!
لێره‌دا شاعیر به هه‌ستێكی كاڵی خه‌یاڵاوی له نێو نوێنی شێوانیدا به‌خه‌یاڵی زوڵف و به‌رۆكی یاری پێ‌ی وایه كه ئیدی شه‌وێك پڕ له مه‌ستی ده‌گوزه‌رێ و به‌ره‌و دوورگه‌یه‌ی خه‌یاڵی سه‌ر هه‌ڵده‌گرێ و بۆ سه‌فه‌رێكی خۆش ده‌یكاته هاوڕێی خۆی، په‌شێو لێره‌دا بیر له‌و خه‌یاڵه ده‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌ڤینه‌كه‌ی دا به نێو پانتایی به‌خته‌وه‌ری پێكه‌وه بووندا سه‌فه‌ری هه‌تا هه‌تایی بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش يه‌كێكه له هۆنراوه‌كانی
پێش ئه‌وه‌ی بێمه به‌ر ده‌مت
كام بیری جوان ، خورپه داره
كام دێڕ هه‌لبه‌ست ، زۆر به‌كاره
شانه‌ی ئه‌كه‌م وه‌ك په‌رچه‌مت !
له ماوه‌ی چاو قوچانێكا
هه‌زار و یه‌ك خه‌ونی شیرین ،
ئه‌مكه‌ن به ((مه‌م)) ئه‌كته‌ن به ((زین )) !
له خه‌یاڵما
پایز ... به‌هاری لێ ئه‌تكێ
دره‌ختی رووت
گه‌لای سه‌وزی پێوه ئه‌لكێ
به‌لام سه‌د ئاخ ! ئه‌ی ده‌روون پاك
كاتێ با‌نگم ئه‌كه‌ی به (( كاك ))
كاك ... وه‌كو مار ،
به‌ره‌و گوێچكه‌م گیگنل ئه‌دا
كه دێمه گۆ
خۆی له زمانم لوول ئه‌دا !
هێدی ... هێدی ...
قووتم ئه‌دات ، كفنی زه‌ردی نا ئومێدی !
من له دڵتام
له ده‌روونتام
له گلێنه‌ی چاوی روونتام
شه‌رم مه‌كه به ناوی رووت -
ناوم بێنه پر به گه‌رووت
با له‌یه‌كتر ئاشكرا بین
تاكه‌ی له ناو ئاگرا بین ؟
نه تۆ (( خوشكه )) ی نه من (( كاك )) م
خۆشه‌ویستی ده‌روون پاكم !!
ره‌شبینی له شیعری په‌شێودا
ئه‌ریك فرۆم ده‌ڵێت (ئاره‌زووی دروست بوونی یه‌ك بوون له نێوان ژن و پیاودا به‌رده‌وام به‌دوای نیوه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر له‌گه‌ڵیدا یه‌ك بگرنه‌وه). په‌شێو یه‌كێك له‌و شاعیرانه‌یه كه شیعره‌كانی به‌ده‌ر نین له خۆشه‌ویستی و ڕه‌شبینی و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و له‌ته‌ی كه خۆی هه‌ستی پێ‌ی كردووه وه‌ك ئه‌ڤین، ئه‌مه له شیعره‌كانی په‌شێودا به ته‌واوی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه به‌وه‌ی په‌شێو له نێو دونیای ڕه‌شبینی سوچێكی گه‌وره‌ی داگیركردووه، بۆ ناسینه‌وه‌ی په‌شێویش له‌م باسه‌دا خۆی ده‌دوێنین و پێمان ده‌ڵێت: ره‌شنووسێكم،/ ڕۆژگار، وه‌كو نه‌خشه به‌ندێك،/ هه‌ر ده‌منوسێ و نه‌خشم ده‌كا، ڕۆژێك دادێت: تاته شۆر-چاپ،/ گۆڕ-جزوبه‌ند/ گۆڕی پرسه‌ش-په‌خشم ده‌كا!
شاعیر له هۆنراوه‌ی (ره‌شنووس)دا كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێداوه، به شێوه‌یه‌ك بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی تێكه‌ڵ به ڕه‌شبینی ده‌كات كه جیا له شاعیرانی تر بیر له مه‌رگ و خه‌یاڵ و ژیان و ترس و له‌رزۆك و پیربوون و نه‌خۆشی ده‌كاته‌وه كه خه‌یاڵی به بێ بڕینی هه‌نگاوه‌كانی پێمان ده‌ڵێت، كه ئاماژه به تاته‌شۆرو جزووبه‌ندو ڕۆژگار وه‌ك ژیان ره‌شنووس وه‌ك ناپاكی و جه‌نجاڵی خراپی مرۆڤ، ئه‌مانه هه‌مووی ئاماژه‌ن بۆ به‌ره‌و نه‌مان و پێمان ده‌ڵێت (له پیری مه‌رگ و له‌رزۆكی و بێده‌سه‌ڵاتیش دێت، چونكی ژیان تاسه‌ر نابێت بۆ مرۆڤ، مرۆڤ پێویسته خۆی نه‌داته ده‌ستی ڕۆژگار تا مه‌رگ ڕێی پێنه‌گرتووین، با ژیان دۆست بین).
له هۆنراوه‌ی (چاوم تاریكه)دا هه‌مان مه‌به‌ستمان پێده‌دات و ده‌ڵێت: چاوم تاریكه، دڵم بێخولیا../ لێم گه‌ڕێن بۆ خۆم ته‌نیا بم.. ته‌نیا.
شاعير له‌نه‌ته‌وايه‌تی دا ده‌ڵێت
جه‌لاد
وه‌ره جه‌لاد!
وه‌ره گیانم هه‌موو له‌ت له‌ت بکه تاکوو بزانی چۆنه ئیمانم.
ئه‌تۆ جه‌لاد!
ئه‌گه‌ر ده‌ربێنی ئێسکانم،
ئه‌گه‌ر بێنی له‌به‌ر چاوم بکوژی گشت عه‌زیزانم،
به وه‌ڵاهی،
به خاکی پاکی کوردستان،
ئه‌من کوردم قه‌تیش ناڵێم په‌شیمانم..
وه‌ره جه‌لاد !
وه‌ره ئه‌ی خوێنمژی به‌دکار !
ده‌توانی بیخه‌یه ئه‌ستۆم گوریسی دار
ئه‌وه شانازییه بۆ من ،
به‌وه‌ی ناکوژی ئیمانم ، ئه‌وه سه‌ربه‌رزییه بۆمن..
وه‌ره جه‌لاد !
وه‌ره ئه‌ی دوژمنی بێداد !
له‌به‌رچی مه‌عته‌لی ، ئه‌ی بۆچی ناکوژی ؟
به زیندوویی له گۆڕا بۆچی نامنێژی؟
قه‌سه‌م به‌م کۆت و زنجیره،
به هه‌رچی دیل و یه‌خسیره،
به ئاواتم ،
به ئیمانم ،
به په‌یمانم ،
به خوێنی پاکی ئه‌و کورده‌ی له ڕێی ئاواتی کوژراوه،
قه‌سه‌م به‌م خاکه خوێنینه،
قه‌سه‌م به‌م ژینه شێواوه،
ئه‌گه‌ر ده‌ربێنی چاوانم ،
ئه‌گه‌ر بشکێنی ئێسکانم ،
به وه‌ڵڵاهی ،
به خاکی پاکی کودستان،
ئمن کوردم قه‌تیش ناڵێم په‌شیمانم.
زۆر به‌خێربێت بۆ یانه
سڵاو بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێو به‌ران
به‌هۆی تاقی كردنه‌وه‌كانی چاوزه‌رد
پێویستمان به سه‌رپه‌رشتیارێكی تره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێز ( شه‌یدا ) كه ئه‌ندامی یه‌ده‌نگ بوو ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران وه ڕای ئێوه‌ش گرینگه ............
له‌گه‌ڵ ڕیزدا .
تێبینی : چاوزه‌رد به هه‌مان پله‌ی خۆی ده‌مینێته‌وه به‌ڵام ، شه‌یدا زیاد ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی واتا بۆ دابرانی هه‌ریه‌كی تر ة به ره‌سمی ده‌یكه‌ینه 4 سه‌رپه‌رشتیار .
ئایا ده‌زانیت ماسولکه‌کانی دڵت ئه‌وه‌نده به هێزه که ده‌توانێت خوێن فرێ بدات به به‌رزی 10 مه‌تر؟
ئایا ده‌زانیت که فیل یه‌نها حه‌یوانێکه که ناتوانێت باز بدات؟
ئایا ده‌زانیت که زمان به هێز ترین ماسولکه‌یه له له‌شی مرۆڤدا؟
ئایا ده‌زانیت که زۆربه‌ی خه‌ڵک زیاتر له جاڵجاڵۆکه ده‌ترسن تا له مردن؟
ئایا ده‌زانیت ورچی به‌سته‌ڵه‌کی سه‌روو ته‌نها ده‌ستی چه‌پی به‌کار ده‌هێنێت بۆ ڕاوو کردن؟
ئایا ده‌زانیت که تیمساح ناتوانێت زمانی ده‌ربهێنێت؟
ئایا ده‌زانیت که سیسرک ده‌توانێت 9 ڕۆژ به بێ سه‌ر بژی؟ ته‌نها مردنه‌که‌شی هۆکاری ئه‌وه‌یه که ناتوانێت شت بخوات.
ئایا ده‌زانیت کاتی پژمه ناتوانیط چاوه‌کانت بکه‌یته‌وه؟ ئه‌گه‌ر بیکه‌یته‌وه چاوت ده‌رده‌په‌ڕێت.
ئایا ده‌زانیت که ئه‌م ژماره‌یه یه‌کسانه به‌م ژمارانه؟
111،111،111x111,111,111= 12,345,678,987,654,321
ئایا ده‌زانیت ئه‌ستێره‌یی ده‌ریا مێشکی نی یه؟
ئایا ده‌زانیت ئه‌گه‌ر تیمساڵێکت دی سوارچاکێک له‌گه‌ڵ ئه‌سپه‌که‌ی ، ئه‌گه‌ر ئه‌سپه‌که 2 قاچی به‌رزکربێته‌وه مانای ئه‌و سوارچاکه له شه‌ڕدا کوژراوه، ئه‌گه‌ر یه‌ک قاچی به‌رز کردبۆوه ئه‌وا مانای ئه‌و سوارچاکه به برینداری مردوه ، ئه‌گه‌ر هیچ کام له قاچه‌کانی به‌رز نه‌بوو مانای وایه به مردنی ئاسایی مردوه.
ئایا ده‌زانیت که مێشوله ددانی هه‌یه؟
ئایا ده‌زانیت که ئه‌دیسۆن له تاریکی ده‌ترسا.
ئایا ده‌زانیت هیچ مرۆڤێک ناتوانێت ئانیشکی خۆی ماچ بکات.
ئایا ده‌زانیت له � ئه‌وه‌ی ئه‌م نوسراوه ده‌خوێنێته‌وه محاوله ده‌کات ئانیشکی خۆی ماچ بکات.ههههههههههههههه
ده‌ست خۆش..............
جزاک الله ده‌ست خۆش........
جزاک الله ده‌ست خۆش........
[size=16]زۆر كاریگه‌ر بوو
ده‌سته‌كانت خۆش كاپتن [/size]
ده‌سته‌کانت خۆش کاپتن........
جزاک الله ده‌ستت خۆش........
به‌گشتی وته‌کان زۆر جوانبوون ده‌ستت خۆش..........
zor zor jwan bo barsty dast xosh harbzhyy
ddast xosh brakam jwan bo xwa padashtt bdatawa
dast xosh brakam xwae gawra padashty xert bdatawa
zor rasta dast xosh brakam har bzhyt
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی SAWSAN
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]