بۆ یەكەمجار لە كوردستان پاڵەوانیەتی فانتا ماستەرس به‌رێوه‌ چوو .

بۆ جاری یەكەم لە كوردستان و لە فاملی مۆڵی شاری هەولێر پاڵەوانیەتی فانتا ماستەر بە سستەمی كراوە بۆ زیاتر لە (1000) یاریزان كرایەوە.
رۆژانی جەژنی قوربان لە رێكەوتی 24و25و26/9/2015 بۆ ئارەزوومەندان ویاریزانانی یاری (فیفا 15- كۆنسوڵی پلەی ستەیشن 4) كرایەوە،كە رۆژانە پاڵاوتن بۆ (265) یاریزان ده‌كرا  بە سستەمی یەك دۆڕاندن بۆ دەرەوە ئەنجام دەدرێت،لەكۆتایی پاڵەوانیەتییەكەش (7) یاریزان خەڵات دەكرێن بە (كۆنسوڵی پلەی ستەیشن 4) و یەكەمی پاڵەوانییەتییەكە سەفەر دەكات بۆ پاڵەوانیەتی كۆتایی لە وڵاتی ئیمارات، خەڵاتی فانتا ماسەتری ئیماڕاتیش بۆ دوو یاریزان دەبێت، دووەمی پاڵەوانیەتییەكە گەشتێك بۆ وڵاتی ئیتالیا دەبێت و پاڵەوانی پاڵەوانیەتییەكە ئۆتۆمبێلێكی ( دۆج) وەردەگرێت و گەشتێكی وڵاتی ئیتالیا دەكات.
جێگای ئاماژەپێكردنە پاڵەوانیەتی فانتا ماستەر براندێكە لە براندەكانی كۆمپانیای كۆكاكۆلا كە خۆی راستەوخۆ سەرپەرشتی ئەم پاڵەوانییەتییە دەكات،مەبەستیش لە كردنەوەی ئەم پاڵەوانیەتییە بۆ كۆكردنەوە و كات بەسەربردنی توێژی گەنجانە،كە ساڵانە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و وڵاتانی ئەوروپا وئەمریكا وئاسیا دەكرێتەوە،بەڵام ئەمە یەكەمجار لە كوردستان ولە شاری هەولێر بكرێتەوە.

زاگرۆس نانەكەلی
فۆتۆ سانی ناسیح
http://smn21.com/up/uploads/jpg/3648ba617c.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/708dbe6e4c.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/54fc530399.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/3d748d6e0c.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/36d8f432f7.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/df4161f1dc.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/e4cd2eb1fe.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/19ba21cd24.jpg

له‌خولی فۆكسی نایابی عێراق
دهۆك و زاخۆ رێگای سه‌ركه‌وتنیان ون كردووه‌ ، هه‌ولێریش ده‌یوێت چاو له‌وان بكـات !

سـانی نـاصیح_ YSM21.NET
هه‌فته‌ی سێیه‌م له‌خولی نایابی یانه‌كـانی عێراق كۆتایی هات هه‌ر یه‌ك له‌ یانه‌كـانی  هه‌ولێر و دهۆك و زاخۆ نه‌یان توانی دڵی هانده‌ران خۆش بكه‌ن كاتێك نه‌یان توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .

یـانه‌ی دهۆك له‌گروپی یه‌كه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـای خۆی رووبه‌رووی یـانه‌ی نه‌فت بۆوه‌ یانه‌ی دهۆك له‌ دوو یاری نه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌م یارییه‌ دا چاوی له‌ سێ خـاڵ بوو به‌ڵام ئـامـانجه‌كه‌ی نه‌هاته‌ دی دوو چـاری شكست هـات و بۆجـاری سێیه‌م تامی سه‌ركه‌وتنی نه‌چێشت كاتێك به‌ئه‌نجـامی 4 گۆڵی بێ وه‌ڵام شكستی به‌رامبه‌ر نه‌فت هێنـا ، یانه‌ی دهۆك له‌ گروپی یه‌كه‌م یاری ده‌كـات له‌ سێ یاری  سێ خـاڵی هه‌یه‌ له‌رێزبه‌ندی حه‌وته‌م ده‌بین درێت .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/8f35f9b9a1.jpg

یانه‌ی زاخۆش هاوشێوه‌ی یانه‌ی دهۆك له‌سێ یاری نه‌ی توانیه‌وه‌ تامی سه‌ركه‌وتن بچێشێت ، یانه‌ی زاخۆ له‌ دواین یاری خۆی دا كه‌ رووبه‌رووی یانه‌ی حدود بۆوه‌ به‌گۆڵێكی بێ وه‌ڵام شكستی هێنـا یانه‌ی زاخۆ له‌ گروپی یه‌كه‌م یاری ده‌كـات له‌ سێ یـاری دوو به‌رامبه‌ر و شكستێكی هه‌یه‌ خـاوه‌نی دوو  خـاڵه‌ له‌رێزبه‌ندی هه‌شته‌م ده‌بین درێت .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/388e47825f.jpg

یانه‌ی هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاری رابردوو شكستی هێنـا ، له‌ یاری به‌رامبه‌ر كه‌ربه‌لا چـاوی له‌سێ خـاڵی یاری بوو كاتێك له‌نێو یاریگـا و هانده‌رانی خۆی یاری كـرد به‌ڵام نه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت دوای ئه‌وه‌ی ئاستێكی باشی نیشـانده‌ به‌ڵام یاریزانه‌كـان نه‌یـان توانی گۆڵ تۆمـار بكه‌ن و یارییه‌كه‌ش به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات ، یانه‌ی هه‌ولێر له‌ گروپی دووه‌م یاری ده‌كـات خـاوه‌ن یه‌ك سه‌ركه‌وتن و یه‌ك شكست و یه‌ك به‌رامبه‌ره‌ ، له‌رێزبه‌ندی پێنجه‌م ده‌بیندرێت به‌كۆكردنه‌وه‌ی چوار  خـاڵ  .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/69937217b1.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/a3fc237e54.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/4a8f5eadd5.jpg

رێزبه‌ندی پێنج یـانه‌ی گروپی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه‌ دوای ته‌واو بوونی یارییه‌كـانی هه‌فته‌ی سێیه‌م .
1- یـانه‌ی زه‌ورا 7 خـاڵ
2- یانه‌ی نفط الوسط 7 خـاڵ
3- یانه‌ی طلبه‌ 6 خـاڵ
4-یانه‌ی نفط الجنوب
5- یـانه‌ی نفط 5 خـاڵ

له‌ گروپی دووه‌م دا :
1- یـانه‌ی قوه‌ جويه‌ 9 خـاڵ
2-یـانه‌ی نجف 6 خـاڵ
3-یانه‌ی شرطه‌ 6 خـاڵ
4-یانه‌ی ميناء 4 خـاڵ
5- یانه‌ی هه‌ولێر 4 خـاڵ

گۆڵكاری خوله‌كه‌ش تا ئێستا یاریزانی یانه‌ی قوه‌جه‌ویه‌ یه‌ یاریزان حمادي أحمد عبد الله به‌تۆمـاركردنی 3 گۆڵ .

یاری داهاتووی یـانه‌ی هه‌ولێر له‌خولی نایابی عێراق .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/0a49269ac1.jpg

دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ خولی تێنسی یانەکانی کوردستان بۆ تەمەن ۱۳ـ۱٤ و ۱٥ـ۱٦ بەبەشداری ۳٠ یاریزان ۱۳ یانە لە شارەکانی هەولێرو دهۆک و کەرکوک دەستی پێکرد . بریاره‌ رۆژی شه‌ممه‌ كۆتایی بێت .

چه‌ند دیمه‌نێكی جوانی خوله‌كه‌ .فۆتۆ سانی ناصیح
http://smn21.com/up/uploads/jpg/30d02d0c85.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/5ce427b614.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/4e259ab45e.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/536c0b1218.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/0effcbe528.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/d1316b0c3e.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/b348e3a893.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/7f68a8723e.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/ebe9c0c9ce.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/ce1238edb9.jpg

ئامـاده‌كـاری كچانی هه‌ولێر بۆوه‌رزی نوێ .
راهێنه‌ر: ئه‌گه‌ر هاوكـاریمـان نه‌كرێ  به‌فه‌رمی له‌خولی عێراق ده‌كشێینه‌وه‌ !

سـانی ناصیح YSM
یـانه‌ی وه‌رزشی ئـافره‌تـانی هه‌ولێر پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی عێراق  چه‌ند رۆژێكه‌ مه‌شق و ئامـاده‌كـاری بۆ وه‌رزی نوێی خولی فوتسـاڵی نایابی كوردستـان ده‌كه‌ن كه‌وابریاره‌ رۆژی 2 / 10 یـارییه‌كـانی ده‌ست پێ بكـات .

راهێنه‌ری یانه‌كه‌ مه‌زن له‌لێدوانێكی دا بۆ ( YSM ) گوتی مه‌شق و ئامـاده‌كـاری ئێمه‌ بۆ وه‌رزی نوێ خولی فوتسـاڵی نایابی كوردستـان چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستی پێ كـردووه‌ به‌ڵام به‌هۆی نه‌ بوونی پاڵپشتێك له‌رووی مـادیه‌وه‌ ئامـاده‌كـاری ئێمه‌ زۆر باش نیه‌ له‌ چـاو یانه‌كـانی دیكه‌ ، ئه‌وه‌شی گوت یاریزانه‌كـانی ئێمه‌ شه‌ش مـانه‌گه‌ موچه‌یـان وه‌رنه‌گرتووه‌ یاریزانمـان هه‌یه‌ له‌بێ پاره‌یی نه‌ی توانیه‌وه‌ بێته‌ مه‌شق و راهێنـان .

له‌پرسیـارێك دا ئایا راسته‌ به‌فه‌رمی له‌خولی عێراق كشانه‌وه‌ ؟! راهێنه‌ر مه‌زن گوتی ئه‌گه‌ر وه‌ك ئێستا بێت كه‌س هاوكاری مـان له‌روی مـادیه‌وه‌ نه‌كـات به‌ڵی به‌فه‌رمی له‌خولی عێراق ده‌كشێینه‌وه‌ .

ده‌رباره‌ی یارییه‌كـانی خولی فوتسـاڵی نایابی كوردستـان راهێنه‌ری هه‌ولێر گوتی ئێمه‌ ئه‌ركمـان ئـاسان نیه‌ چونكه‌ گروپه‌كه‌ی ئێمه‌ زۆر به‌هێزتره‌ له‌ گروپی یه‌كه‌م ، به‌ڵام ئێمه‌ كۆڵناده‌ین و هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ست هێنـانی نـازنـاوه‌كه‌ ده‌ده‌ین .

یـانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تـانی هه‌ولێر له‌ گروپی دووه‌م یـاری ده‌كـات به‌رامبه‌ر یـانه‌كـانی ( ئارارات
زێرەڤانی- كەركووك )
گروپی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه‌ (رانیە- دەروازی راپەرین ، ئەفرۆدێت- پیرمەگروون )

چه‌ند دیمه‌نێكی مه‌شق و ئامـاده‌كـاری 15 / 9 / 2015
http://smn21.com/up/uploads/jpg/bda804f346.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/491ee83eb9.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/7b29d501f2.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/b9907923e2.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/47ebd36638.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/05ce6c8afa.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/c0428fac3a.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/80d45e7306.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/2a690f0576.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/b6264a369a.jpg

به‌وێنه‌ ، هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی به‌ده‌ست هێنا .

سـانی ناصیح-تـــYSM21.NET
یـانه‌ی هه‌ولێر توانی له‌یه‌كه‌م یاری خۆی له‌ خولی فۆكس ـی نایابی عێراق سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست به‌هێنێت به‌سه‌ر یـانه‌ی ئه‌مـانه‌ی بغداد به‌ ئه‌نجـامی دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام .

ئێواره‌ی ئه‌مـرۆ سێ شه‌ممه‌ له‌ یاریگـای شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له‌ یه‌كه‌م یاری خوی یـانه‌ی هه‌ولێر له‌ گڕوپی دووه‌م له‌ خولی فۆكس ـی نایابی عێراق روبه‌رووی یـانه‌ی ئه‌مـانه‌ی بغداد بۆوه‌ و توانی به‌ دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت .

گۆڵه‌كـانی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ گێمی یه‌كه‌م له‌رێگه‌ی یاریزانـان ( محمد خالید جفال خ15 ) ، ( باسل مسته‌فا خ40 )تۆمـار كران

چه‌ند دیمه‌نێكی یارییه‌كه‌ .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/d776f29525.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/835725e03a.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/286435f410.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/ff5711b7ef.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/9ee9448a00.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/3593969cc0.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/4c156f96af.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/d0e484658d.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/b1bb7201b2.jpg

[center]راهێنه‌ر و یاریزانانی يانەى وەرزشى ئافرۆديت بۆ پله‌ی یه‌كه‌م كێبڕكێ خولی نایابی كوردستان ده‌كه‌ین

راپۆرت : سانی ناصیح – سلێمـانی
له‌ شـاری سلێمـانی خولى دۆستانەى فوتساڵى کچانى یانەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى کۆتایى پێ هات و ئافرۆدێتیش نازناوەکەى بەدەست هێنا .
دوێنێ سێ شه‌ممه‌ له‌شـاری سلێمـانی له‌هۆڵی مامۆستا صالح علی خولى دۆستانەى فوتساڵى کچانى یانەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى كه‌ چوار یانه‌ به‌ژداری تێدا كرد بوو كه‌پێك هاتبوون له‌ ( هه‌ڵه‌بجه‌ و سروانی شاره‌زوور و پیره‌ مه‌گروون و ئافرودێت ) کۆتایى پێ هات له‌ یاری كۆتایی دا یانه‌ی ئافرۆدێت توانی بەئەنجامى 5 گۆڵ بەرامبەر بە 3 گۆڵ یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌ و جامى خولەکەشیان بەرزکردەوە .
له‌م خوله‌دا هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانـان (شاجوان جەبار) وەک گۆڵپارێز و (بێریڤان جەلال) وەک بەرگریکار لەیانەى ئافرۆدێت و (شێنێ قادر)یش لەسیروانى شارەزوو بەباشترین دیارى کران و ( هێدى خان مەجیدى) هێرشبەرى یانەکەش بەتۆمارکردنى 15 گۆڵ وەک گۆڵکار و باشترین یاریزانى خولەکە لەلایەن راگەیاندنکارانەوە دەست نیشان کرا 

له‌لێدوانێكی تایه‌بتی دا بۆ پێگه‌ی ( YSM21 ) راهێنه‌ر و هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان هێدى خان مەجیدى گۆڵكاری خوله‌كه‌ و شاجوان جەبار باشنرین گۆڵپارێزی یانه‌ی وه‌رزشی كچانی  ئافرۆدیت بۆمـان دووان .

راهێنه‌ر( عباس فه‌ره‌چ ) : ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه‌ی كه‌كردمـانه‌وه‌ بۆ خۆئـاماده‌كـردن بوو بۆ خولی نایابی فوتساڵی كوردستـان كه‌ له‌گه‌ڵ مامۆستا صالح توانیمـان به‌رێوه‌ی ببه‌ین به‌چه‌ندین یانه‌ی سنوری پارێگایی سلێمـانیمـان گوت كه‌به‌ژداری ئه‌م خوله‌ بكه‌ن به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی باری دارایی نه‌یان توانی به‌ژداری بكه‌ن ، ئامـانجی ئێمه‌ له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ دا لێره‌یه‌ وه‌ك یانه‌ی ئافرودێت خاڵی به‌هێز و لاوازی یانه‌كه‌مـان دیاری بكه‌ین بۆ خولی نایابی كوردستان ئامـاده‌كـاری یانه‌كه‌شمـان باشه‌ و كێبڕكێ ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ست هێنـانی خولی نایابی كوردستان و چاومـان له‌نازنـاوه‌كه‌یه‌ پله‌ی یه‌كه‌م ئامـانجی ئێمه‌یه‌ .
ئه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌كێتی تۆپی پێ كوردستـان خوله‌كه‌ی به‌رێوه‌ نه‌برد به‌هۆی نه‌بوونی باری دارایی یانه‌كـان ؟
عباس فه‌ره‌چ ، یه‌كێتی تۆپی پێ كوردستان پێ راگه‌یاندووین ئێمه‌ ناتوانین پاره‌ بۆ یانه‌كـان خه‌رج بكه‌ین ، ئێمه‌ش داوامـان له‌ یه‌كێتی تۆپی پێ كوردستان كـرد بۆ كه‌م كـردنه‌وه‌ی خره‌جی یانه‌كـان با خوله‌كه‌ به‌شێوه‌ی دوو گروپ به‌رێوه‌بچێت ، ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ردا ،  كه‌وابریاره‌ یارییه‌كـان رۆژی 2 / 10 به‌شێوه‌ی دووگروپ به‌رێوه‌ بچێت .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/b838a0e3fe.jpg


گۆڵكاری خوله‌كه‌ ( هێدى خان مەجیدى) من زۆر دڵخۆش بووم كه‌توانیم به‌ 15 گۆڵ له‌ سێ یاری ببمه‌ گۆڵكار ئه‌وه‌ش پاڵنه‌رێكه‌ بۆمن تـا له‌خولی نایابی فوتسـاڵی كوردستان ئاستێكی به‌رز نیشان بده‌م ، ئێمه‌ی یاریزانه‌كـانی یانه‌ی ئافرۆدیت متمـانه‌مـان به‌خۆمـانه‌ ئاستێكی به‌رز نیشان بده‌ین و هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی  پله‌ی یه‌كه‌م ده‌ده‌ین .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/0523a9de71.jpg

باشترین گۆڵپارێزی خوله‌كه‌  (شاجوان جەبار) : توانیم له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌ ببمه‌ باشترین گۆڵپارێز سوپاسی راهێنه‌ره‌كه‌مـان ده‌م مامۆستا عباس كه‌زۆر ماندوو بوو له‌گه‌ڵ ئێمه‌ دا ، هیوادارم له‌خولی كوردستانیش ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنین و پله‌ی یه‌كه‌م ئامـانجی ئێمه‌یه‌ .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/ee44b6381c.jpg


وێنه‌كـان تایبه‌تن به‌خاوه‌نه‌كه‌ی ( Sanynaseh )
ئه‌مه‌ش چه‌ند دیمه‌نێكی یاری كۆتایی[/center] .

http://smn21.com/up/uploads/jpg/54287785e3.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/7d318d9ab1.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/ee5fbbf27a.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/c487f10d18.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/7f29d0446d.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/526c9e5ff0.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/5f327b916b.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/b803159ccb.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/aaf3e1221c.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/ebede01960.jpg

50

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

ئالان بكەین بە دروشمی وەرزش
زاگرۆس نانەكەلی
بەسەر ئەو قسە سواو  و كۆنانە داناچمەوە كە دەڵێن كارەساتێكی جەرگ بڕ و ویژدانی مرۆڤایەتی هەژاند   و وابوو واچوو ...تاد،ئەوەی من دەیڵێم  جیاوازی و هەڵوێست وبێ ئاگای لەنێوان ئەستێرەكانی وەرزش و شۆڤینییەكان و  وڵاتانی دراوسێ و عەرەبی و بێ ئاگای و نەزانینی وەرزشوانان ومیدیاكارانی وەرزشی ئێمەیە.
لەوانەیە بڵێن ئالانی پەپولە چ پەیوەندی و وەرزش و میدیای وەرزشی كوردی هەیە،من نازانم تا ئێستا تاكی كورد چۆن بیر لە ئینتمای نەتەوایەتی ودلسۆزی بۆ خاك و گەلەكەی دەكاتەوە،نازانم چۆن كارەساتێك بەسەر ئەو گەلە دێت و ئێمەش وەكو میدیاكارانی وەرزشی بتوانین هەست ونەستی جیهان بۆ خۆمان كێش بكەین،نازانم تاكەی ئێمە بیرنەكەینەوە وەكو دەزگاكانی وەرزش ومیدیای وەرزشی كوردی نامە ومەسج بۆ سەرجەم یەكێتیە وەرزشییەكانی جیهان رەوانە بكەین و هەروەها میدیاكارانی وەرزشی نامەیەك بۆ یەكێتی وكۆمەڵە رۆژنامەنووسەكانی وەرزشی جیهان رەوانە بكەن و هەر چ نەبێت نیگەرانی خۆیان پێ بڵێن و بزانن ئەوان راو بۆچوونیان چییە.
بۆ ئێمەش دونیا وێران نەكەین بە پەیامی ئاشتی خۆمان دژی داگیركەران و دیكتاتۆرەكانی جیهان،بۆ ئێمەش نەڵێین قبوڵ ناكەین گەلەكەمان تاكەی ببێتە قوربانی دەستی شۆڤینییەكان ودیكتاتۆرەكان و ململانێ سیاسسیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست وجیهان، بۆ نابێت وەرزشوانان و میدیاكارانی وەرزشی كوردی قسە ودیدی خۆیان هەبێت لەهاوكێشە وكارەسات و ئەو ستەم وناحەقیانەی بەرانبەر گەلەكەمان دەكرێت،ئەی نازانن فەرامۆش كردنی وەرزشوانان و میدیاكارانی وەرزشی وگەنج و لاوی ئەم وڵاتە دەبێـتە دووبارەی بوونەوە و جەرگ سووتانی (ئالان) ێكی تر!!!.
بەو كارەساتە دڵتەزێنە وڵاتانی داروسێ و عەرەبی و زۆربەی كیشوەری ئاسیا،گوێ بیست نەبووم فرمێسێكی تیمساح برێژن وهاوخەمی خۆیان دەربڕن،كەچی ئەستیرەكانی پورتوگال وئیتالیا و وڵاتانی ئەوروپا و كریستیانۆ رۆنالدۆ لەمەشق وراهێنان ویارییە دۆستانەكانیان خولەكێك وەستان بۆ گیانی پاكی (ئالان) ی پەپولە و هاوڕێكانی،ئێوە پێم ناڵێن ئەوە مانای چییە؟،خۆشەویستیم بۆ هەموو گەلانی جیهان ،بۆیە با وەرزشوانان ومیدیاكارانی وەرزشی كوردی لەرێگەی وەرزشەوە پەیامی هاوخەمی وئاشتی بۆ هەموو گەلانی جیهان بنێرین و پێیان رابگەیەنین كە ئێمە دەمانەوێت بژین و چیتر نەكرێنە قوربانی كێشەكان،بۆیە پێویستە كێشە و كارەسەتەكانی هاوشێوەی ئایلان بكەین بە دروشمی پەیامی وەرزشی و ئاشتی و ناساندنی دۆزەكەمان بە گەلانی جیهان و  رەتكردنەوەی ناعەدالەتی و قڕكردن ،بۆیە پێویستە وەرزشوانان ومیدیاكارانی وەرزشی لەو قاڵب وقاوغە كلاسیكە بێنە دەرەوە و لەرێگای وەرزش گەلەكەیان بەجیهان بناسێنن

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5589e8a364.jpg

له‌ بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان دا .
خولی ئینگڵته‌را ژمـاره‌ی پێوایی شكاند !
هاوینی وه‌رزی رابردوو 835 مليون جنيه ئسترلينی بوو، ئه‌م وه‌رزه‌ به‌رز بۆوه‌ بۆ 870مليون جنيه ئسترلينی .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/840409bec6.jpg

سانی نـاصیح-هه‌ولێر
ئه‌مـرۆ له‌مه‌راسیمێك دا یه‌كێتی تۆپی پێ كوردستـان خه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان و دەستلەكاركێشاوەكانی یەكێتیەكە، كە بریتین لە بەرێزان ( سەركار عەلی خان، حەمید خالید، عومەر خەتاب، كاروان حەمە فەرج، سەعدی غەریب، سوبحی كامل) خەڵات كران .

نیوه‌رۆی ئه‌مـرۆ شه‌ممه‌ له‌ هۆلی رێستورانتی توده‌ی له‌شـاری هه‌ولێری پایته‌خت به‌ئاماده‌بوونی سه‌لاح محه‌مه‌د كه‌ریم جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی و  د. ئالان قادر ئه‌مینداری گشتی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان  ،  یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك سه‌فین كانه‌بی و جێگر و ئه‌ندامان له‌یه‌كێتیه‌كه‌ له‌مه‌راسیمێكدا رێزیان له‌هه‌لبژارده‌ی لاوانی كوردستان و دەستلەكاركێشاوەكانی یەكێتیەكە، كە بریتین لە بەرێزان ( سەركار عەلی خان، حەمید خالید، عومەر خەتاب، كاروان حەمە فەرج، سەعدی غەریب، سوبحی كامل) رێزیان لێ گیرا به‌دابه‌ش كـردنی خه‌ڵات .

له‌سه‌ره‌تا دا سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێ كوردستان وته‌یه‌كی پێش كه‌ش كـرد و گوتی ، ئێمه‌ زۆر دڵخۆشین كه‌ لاوه‌كـانی ئێمه‌ توانیان جـامی نۆرواى کەپ بۆ هه‌رێمی كوردستان بگه‌رێنه‌وه‌ ، سه‌فین كانه‌بی ئه‌وه‌شی دووپات كـردووه‌ له‌سه‌ره‌تا دا به‌ئێمه‌یان گوت چۆن ده‌بێت به‌وبێ بوجه‌یه‌ سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن ئێمه‌ كۆڵمان نه‌دا و توانیامان به‌سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌ژداری پاڵه‌وانیه‌تی نه‌رویج ( جامى نۆرواى کەپ ) بكه‌ین و جامه‌كه‌ش بگه‌رێنیه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستـان ، ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی وه‌رزشی ئێستایی هه‌رێمی كوردستان سه‌فین كانه‌بی گووتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت وه‌رزش رابوه‌ستێت .

دوای ته‌واوبوونی مه‌راسیمی خه‌ڵات دابه‌ش كـردن له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر و نوێه‌ری یانه‌كـانی خولی نایابی كوردستان و پله‌یه‌ك كۆ بۆوه‌ چه‌ند بریارێكی گرینگی ده‌ركرد یه‌كێك له‌و بریارانه‌ ئه‌وه‌ بوو
كاتی به‌رێوه‌ چوونی یارییه‌كـانی خولی كوردستان نایابی و پله‌یه‌ك و خولی فوتسالی كچان دیاری كرا بۆ وه‌رزی نوێ ( 2015 / 2016 )
خولی نایابی كوردستان رۆژی (20/11/2015) دەبێت
پلە یەكی كوردستان لە رۆژی (20/12/2015) دەبێت.
فۆتسالی نایابی كچانی كوردستان لە رۆژی (2/10/2015) دەبێت

چه‌ند دیمه‌نێكی مه‌راسیمی خه‌ڵاتی رێز لێنان .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/948879d596.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/4aa67a092e.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/77c4d65c0b.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/696e97de8d.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/0faa7429dc.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/b3def446a2.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/1c1d9127f9.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/09e77faa74.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/ce753e495d.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/9150dfcca0.jpg

سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ، شانازی به‌وه‌رزی رابردوو ده‌كه‌ین و هه‌وڵی دووباره‌ كـردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ین .

ئا/سانی ناصیح
سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی " جوسيب ماريا بارتوميو " له‌ چاو پێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌نـاڵی "RAC1" باسی له‌ بارودۆخی  یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی كرد .

به‌شێك له‌ووته‌كـانی به‌م شێوه‌یه‌ بوو :
سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی " جوسيب ماريا بارتوميو " گوتی وه‌رزی رابردوو وه‌رزێكی نایاب بو توانیامـان چه‌ندین ده‌سكه‌وتی به‌نرخ به‌ده‌ست بهێنین ، هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌ستمـان پێ نه‌كـرد به‌ڵام له‌كۆتایی دا توانیمـان تۆڵه‌بكه‌ینه‌وه‌ و چه‌ندین نازنـاوی ئه‌وروپیمـان به‌ده‌ست هێنـا جێ شانازیه‌ بۆ ئێمه‌ ئه‌گه‌ر له‌م وه‌رزه‌ش دووباره‌ی بكه‌ینه‌وه‌ هه‌موو هه‌ولێكمـان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌ .

پێشكه‌ش كـار : هیچ كۆمپانیایه‌ك هه‌یه‌ پاڵپشتیتان  بكات بۆ سپۆنسه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ؟
جوسيب ماريا بارتوميو : به‌ڵێ چه‌ندین كۆمپانیا هه‌یه‌ بۆ سپۆنسه‌ری یانه‌كه‌مـان یه‌كێك له‌مـانه‌ هێلی ئاسمـانی قه‌ته‌ریه‌ ، دوو كۆمپانیای دیكه‌ له‌كێبڕكێ دان بۆ سپۆنسه‌ری درێسی مه‌شقی یانه‌كه‌مـان .

پێشكه‌ش كـار : ئه‌ی مه‌سه‌له‌ی یاریزان  نیمـار ، ئایه‌  گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌ ؟!
جوسيب ماريا بارتوميو : یاریزان نیمـار یاریزانێكی نایابه‌ ، له‌سه‌ره‌تا دا كاتێك گرێبه‌ستمـان له‌گه‌ڵ واژووكرد چه‌ندین كێشه‌مان بۆ دروست بوو له‌ داد گای ئیسپانیـا ، ئێمه‌ش به‌هو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی یاریزان نیمـار ده‌كه‌ین ، ده‌رباره‌ی گرێبه‌ستی نوێ كردنه‌وه‌ی یاریزانی ناوبراو ئێمه‌ له‌گه‌ڵ باوكی نیمـار قسه‌ ده‌كه‌ین و هه‌وڵی نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌ده‌ین چونكه‌ یاریزانێكی وه‌ك نیمـار بۆ یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ زۆر پێویسته‌ .

http://smn21.com/up/uploads/jpg/be20fc69a6.jpg

ڕه‌خنه‌ی یاریزانێك له‌ كاتی كێبڕكێ  پاسكیل سواری پاڵه‌وانیه‌تی عێراق

كێبركێ پاسكیل سواری پاڵه‌وانیه‌تی عێراق كه‌ له‌ پارێزگـای هه‌ولێر لەسەر رێگای داراشەكران به‌رێوه‌ چوو  یاریزانێكی یانه‌ی هه‌ولێر ڕه‌خنه‌ی له‌رێگایی كێبڕكێ یه‌كه‌ هه‌بوو .

یاریزانی پاسكیل سواری یـانه‌ی هه‌ولێر ئوسامه‌ محمد ده‌رباره‌ی كێبڕكێ پاسكیل سواری پاڵەوانێتی عێراق كه‌ له‌ پارێزگـای هه‌ولێر به‌رێوه‌ چوو بۆ ( YSM21 ) گوتی ، ئه‌و رێگایی كه‌ پاڵەوانێتی  تێدا ئه‌نجـام درا زۆر ناخۆش بوو ، پله‌ی گه‌رمـاش زۆر گه‌رم بوو ، رۆژی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ له‌رێگاكه‌ پێكدادان رووی دا چه‌ندین یاریزان توشی پێكان بوون ، له‌كـاتی گه‌رانه‌وه‌ من به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رمـاوه‌ له‌هۆش خۆم چووم چونكه‌ ئه‌و كاته‌ی كێبڕكێ  ئه‌نجـام ده‌درا پله‌ی گه‌رمـا زۆر به‌رز بوو ، من له‌م پاڵەوانێتی یه‌ دا پله‌ی هه‌شته‌مم به‌ده‌ست هێنا من تموحی پله‌ی یه‌كه‌مم ده‌كـرد به‌ڵام به‌هۆی ناخۆشی رێگا كه‌و پله‌ی گه‌رمـا و ئه‌و پێك دادانه‌ی له‌نێوان یاریزانه‌كـان رووی دا نه‌م توانی ئه‌م پله‌یه‌ به‌ده‌ست بهێنم ، له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌ش پاسكیله‌كه‌م تێك چوو وه‌ له‌هۆش خۆم چووم ، هیوادارم ئه‌مجـاره‌ ، كه‌هه‌رپاڵه‌وانیه‌تیه‌كی پاسكیل سواری ده‌كرێته‌وه‌ رێگایه‌كی باش و كه‌ش و هه‌وایه‌كی گونجـاو بێت

ئەوەی جێ ئاماژەیە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانیەتی عێراق لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت ڕۆژی 10 / 9 / 2015 بەبەژدارێ چوار یانە کەتێدا یانەکانی هەولێر و نەورۆز لە کوردستان گەیشتونەتە چوار گۆشەی زێرین.

فۆتۆ و ئامـاده‌كـردنی : سـانی ناصیح تــــYSM21

http://smn21.com/up/uploads/jpg/24186ad6a3.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/02b72c684f.jpg

55

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

یاریزانی كوردی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق کۆڤان حەسەن توانی ریكۆردێكی نوێ بشكێنێت له‌ هه‌ڵدانی ڕم

ئێواره‌ی ئه‌مـرۆ شه‌ممه‌ له‌پاڵه‌وانیه‌تی چیك له‌ هه‌ڵدانی ڕم له‌ 12 یارلیزانی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تیه‌كـان  دا یاریزانی كوردی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق کۆڤان حەسەن توانی ریكۆردێكی نوێ بشكێنێت لەهەڵدانی ڕم بە٤۲،۷٦ سم و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنـا ، پێشتر 42.61 سم بوو .

ئا/ سانی ناصیح

وێنه‌كان له‌ ئه‌كاونتی خۆی له‌ فه‌یس بووك وه‌رگیراوه‌
http://smn21.com/up/uploads/jpg/34f842c191.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/402ffd9b51.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/1d9c29a93b.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/fc481b1de8.jpg

چه‌ند دیمه‌نێكی جوانی پاسكیل سواری پاڵه‌وانییه‌تی عێراق له‌ له‌پارێزگـایی هه‌ولێر
فۆتۆ : سـانی نـاصیح :تــــــYSM21
29 / 8 / 2015
http://smn21.com/up/uploads/jpg/7b98a942e0.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/649265e46b.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/595d68dcd9.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/98b85e3e85.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/d143ba2225.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/5b241b909c.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/748f39b340.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/e4a99798f9.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/083f842ad0.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/1b00bf451f.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/f5e04a3a1f.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/e24aefb000.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/f37ff8acc8.jpg

ئه‌مـرۆ پاڵه‌وانیه‌تی عێراق بۆ تێنسی سه‌رزه‌وی له‌سه‌ر ئاستی كچان له‌ شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌ چوو ، زانیاری زیاتر یه‌كێتی تێنسی سه‌رزه‌وی عێراق بۆ YSMرایگه‌یـاند .

ئه‌مه‌ وته‌كـانی سه‌رۆكی یه‌كێتی تێنسی سه‌رزه‌وی عێراقه‌
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=xLijbaX … e=youtu.be[/youtube]


ئه‌مش چه‌ند دیمه‌نێك له‌ یارییه‌كـان .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/33095b8668.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/1c5625dc16.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/597c89846a.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/cff54c26d4.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/c21c7ae549.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/50e7c4422b.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/332d929bb2.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/ab9932b69f.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/1d2317d803.jpg

گرافیك ، باشترین یاریزانانی پاسكیل سواری جیهان .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/f551319a92.jpg

59

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

سلاو له تۆش به‌خێر بێیته‌وه‌ .

شه‌ یدا نووسی:

زۆر شازن ده‌ست و كامیره‌ت خۆش

سوپاس مامۆستا گیان به‌رێزی .

شه‌ یدا نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش برام جوانن

سوپاس مامۆستا .

چه‌ند دیمه‌نێكی وێنه‌یی ئه‌كادیمیـای یانه‌ی هه‌ولێر

فۆتۆسـانی نـاصیح :تـــYsm21
http://smn21.com/up/uploads/jpg/f81dc2809a.jpg

23 / 8 / 2015
http://smn21.com/up/uploads/jpg/8d56cfeded.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/502745b7e9.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/dbfa3a6431.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/934e738753.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/737e4b54f9.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/d5b72ccad3.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/41b4307e83.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/bd33f500a6.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/e067f7c2b3.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/b928ddbb22.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/b880d5a171.jpg

چه‌ند دیمه‌نێكی وێنه‌یی له‌ یـاری دۆستانه‌ی نێوان ( هه‌ولێر 1 - 0 گاره‌ )

http://smn21.com/up/uploads/jpg/2d4212ed31.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/87ad16d14e.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/7d7409dd36.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/1e4ed608bc.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/59f754094a.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/d100e1b9aa.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a5411a8fa.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/8f6487a93c.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/23c87771d5.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/2fa9b9db62.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/d46883a78b.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/90aa1e7aee.jpg

سبه‌ی هه‌ینی 21 / 8 / 2015
وه‌رزێكی نوێ له‌خولی یانه‌كـانی پله‌یه‌كی ئیسپانیـا ده‌ست پێده‌كـاته‌وه‌ .
مێژووی به‌ژداری كـردنی ( ریال مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ ).
http://smn21.com/up/uploads/jpg/9f0241671e.jpg

رۆژی جیهانی فۆتۆ.
فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی  هه‌رێمی كوردستـان  چ په‌یامێكیان هه‌یه‌ له‌م رۆژه‌دا .
رۆژنـامه‌نوسێكی  وه‌رزشی  له‌م رۆژه‌دا  چۆن هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ فۆتۆگرافی وه‌رزشی كوردستان ده‌كـات .

ئا/ سـانی ناصیح :
ئه‌مـرۆ 19 ئـاب رۆژی جیهانی فۆتۆیه‌،  فۆتۆگرافی، هونه‌رێكی زۆر گه‌وره‌ و نایابه‌ و دنیایه‌كی جیاواز و پڕ له‌ نهێنییه‌، ئه‌وه‌ی وێنه‌گر به‌ كامێراكه‌ی ده‌یگوازێته‌وه‌، به‌شێكه‌ له‌ یاده‌وه‌ری و رووداوه‌ گرنگه‌كانی ژیان ، فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی كوردستان له‌م رۆژه‌دا په‌یـامی خۆیـان هه‌یه‌ ده‌ربـاره‌ی گرینگی دان به‌ فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی كوردستـان ..
http://smn21.com/up/uploads/jpg/e73e3e8004.jpg
له‌ پرسیارێكی ئێمه‌ دا بۆ فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی ( وه‌ك فۆتۆگرافێكی وه‌رزشی له‌كوردستان  له‌رۆژی جیهانی فۆتۆ ، چ په‌یامێكت هه‌یه‌ ؟ چ بكرێت بۆ فۆتۆ گرافه‌رانی وه‌رزشی كـوردستـان ؟ )

به‌شێك له‌ فۆتۆ گرافه‌ره‌ دیاره‌كـانی وه‌رزشی شـاره‌كـانی كوردستـان له‌رۆژی جیهانی فۆتۆ  بۆ ( YSM21) به‌م شێوێیه‌ دواین

له‌ شـاری كـه‌ركوك :
يوسف علي محمد ( یوسف كه‌ركوكی ) :  یانه‌ی غازی باکور
من پێم باشە فۆتۆگرافەران تایبەت مەندیان پێ بدریت وەکو ( وەرزشی ، سرۆشتی ، ھونەری .. ھتد ) من وەکو فۆتۆ گرافەرێکی وەرزشی کە زیاتر کارەکەم  لە نیو یاریگا و گۆرەپانە وەرزشیەکان شوێنی تایبەتی خۆمان ھەبێت وەک سەرجەم دەزگاکان ڕاگایندن رێز و ھەڵس وکەوتمان لەگەڵدا  بکرێت
-  بۆ زانیاری گەشە کردنی فۆتۆگرافی پێم باشه خوڵى بەرپێدانی توواناکان بکرێت و زیاتر کارەکەی بە ئەکادیمی بکرێت و کارئاسانی بکریت بۆ بەدەست ھێنان پیداویستەکانی فۆتۆ
- کار بکرێت بۆ پاراستنی مافەکانمان و ماندووبونمان بۆ نمونە لە  یارییکدا  کەزیاتر لە کات ژمێرێک دەخاینێت ولە کەشی سارد وگەرمدا  چەند گرتەیەک دەگرێت ، پێگەیەک یاخود دەزگایەک ھەڵدەستێت بە بڵا کردنە وێنەکەی  تۆ، بێ گویدان ھیچ پرنسیبێکی کار
http://smn21.com/up/uploads/jpg/e2e991bd23.jpg
هژار جبار(هـژار كركوكی ) فۆتۆگرافی یـانه‌ی كه‌ركوك
له‌ئێستا دا فۆتۆ گرافی وه‌رزشی له‌كوردستان په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ بۆیه‌ داوا ده‌كه‌م گرینگی به‌كـردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت بده‌ن تاوه‌كو به‌جوانترین شێوه‌ له‌ یاریگـا فۆتۆی وه‌رزشی بگرین .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/2311215b86.jpg

له‌ شـاری هه‌ولێر :
ئاسۆ موحسین ( فۆتۆگرافی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ):
گەرمترین پیرۆزبای لەفۆتۆگرافەران وئارەزوومەندانی فۆتۆ دەکەم هیوای تەمەن دریژی و کاری جوانتریان لـئ دەکەم.
هیوادارم فۆتۆگرافەر مافیکی تەواوی هەبـئ لەنیویاریگاکاندا شوینی تایبەتیان هەبـئ لەکاتی وینەگرتندا باجی تایبەتیان هەبـئ لەکاتی روومالکردنی یاریەکاندا .
پیویستە سالانە لەکاتی تەواوبوونی پالەوانیەتیەکاندا پیشانگنای تایبەتیان بۆبکریتەوە جوانترین وینەی سال دەست نیشان بکرێ ،ریزیان لـئ بگرێ ئەگەر رۆژنامەنوس وینەیەکی جوانی نەبوو ئەوا ناتوانی جونترین هەوال پیشکەش بە دەزگاکەت بکەی کەبلاوی دەکەیەوە بۆیە مافی پاریزراوبیت لەکاتی بلاوکردنەوەی وینەکەی
http://smn21.com/up/uploads/jpg/8fd3bd59ee.jpg

به‌یار ئیسمـاعیل :
روژى جيهانى فوتوگرافان له هه موو فوتوگرافه رى كوردستان پيروزبيت به تايبه ت فوتوگرافه رى وه رزشى .
داواكارى ؛
١- كردنه وه ى خولى به هيز كردنى تواناى فوتوگرافه ران .
٢- دروست كردنى باجى تايبه ت به خوله كان ، پيم باشه باجه كه ريگه پيدراو بيت له گشت ياريه كان و گشت ياريگاكان ريگريت لى نه كريت .
٣- ئاسانكارى بكريت له ياريگاكان بو ئه و كه سانه ى ئارازوى فيربونيان هه يه به تايبه ت ئه وانه ى خاوه ن په يجى گه وره ن له توره كومه لايه تيه كان كه ده يه وى خزمه ت به يانه يه ك يان خزمه ت به وه رزش بكات به گشتى . چوونكه زورجار ده بينين ئه و جوره كه سانه له روژنامه نووسيك كاره ترن .
٤- دروست كردنى وه يان ده ست نيشان كردنى شوينى تايبه ت به فوتوگرافه ران كه وا له زوربه ى ياريگاكان و هوله وه رزشيه كان بوته به ربه ست و كيشه له به رده ميان بو ئه وه ى بتوانن وينه كانيان به جوانترين شيوه بگرن .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/1a1f482efe.jpg
هندرین حکیم احمد
داوام ئەوەیە پشت گیریمان بکری وە سەرۆکیکی دیاری کراومان هەبی بۆ پەرە پیدان بە وینەگرەکان
http://smn21.com/up/uploads/jpg/dc481204ab.jpg
احمد جه‌لال / ئه‌ندامی رێكخراوی كوردستان فۆتۆ
داوه‌له‌ یانه‌ كـانم ده‌كه‌م ئاسانكـاری بۆ فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی بكه‌ن نه‌وه‌ك رێگربن له‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ بۆ یاریگـا
http://smn21.com/up/uploads/jpg/32aaad25c5.jpg

له‌ شـاری دهۆك :
قيس ويس / فۆتۆگرافی یـانه‌ی دهۆك
له‌م رۆژ دا دوا ده‌كه‌م وه‌ك هه‌موو كارێك رێز له‌ فۆتۆگرافی وه‌رزشی بگیرێت ، داوه‌ ده‌كه‌م له‌هه‌مووان زۆر رێز له‌ فۆتۆگرافه‌ران بگه‌رن و پاڵپشتی مان بكه‌ن چوونكه‌ زۆر مـاندوونه‌ ، داوه‌له‌ فۆتۆگرافه‌ران ده‌كه‌م به‌چاوێكی كه‌م سه‌یری فۆتۆگرافی وه‌رزشی نه‌كه‌ن چونكه‌ یه‌كێكه‌ له‌گرینگترین كـاره‌كـانی جیهانی وه‌رزشی .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/7da8f1096d.jpg
بستير حكمت حيدر / فۆتۆگرافی یانه‌ی دهۆك
داوه‌ده‌كه‌م یه‌كێتیه‌ وه‌رزشیه‌كـان گرینگی به‌ فۆتۆگرافی وه‌رزشی بده‌ن و كـارئاسیـانیـان بۆ بكه‌ن له‌كـاتی چـالاكیه‌كانی وه‌رزشی .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/d4485110a5.jpg
صباح صديق عبدالكريم / فۆتۆگرافی یانه‌ی زاخۆ
هیوادارم گرینگی به‌ فۆتۆگرافی وه‌رزشی بده‌ن چونكه‌ هیچیـان كه‌م ترنیه‌ له‌ رۆژنـامه‌ و كه‌نـاڵه‌كـان .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/f809333279.jpg

له‌ شـاری سلێمـانی :
دانا عوبێد موحه مه د / ده‌ربه‌ندی خـان
هیوادارم رۆژنـامه‌كـانی كوردستان و راگه‌یاندنی وه‌رزشی  مـافی فۆتۆگرافی وه‌رزشی نه‌خۆن ، هیوادارم له‌ یاریگـا دا رێز له‌فۆتۆگرافی بگیرێت ، جێگای تایبه‌تیـان بۆ دیاری بكه‌ن .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/e003f98a91.jpg

رۆژنـامه‌نوس و پێشكه‌ش كاری  كه‌نـاڵی ئاسمـای روداو له‌به‌شی وه‌رزشی  ،  ئه‌رسه‌لان عبدالله‌ باسی فۆتۆگرافی بۆ كردین له‌ هه‌رێمی كوردستـان .
ئه‌رسه‌لان عبدالله‌ (من كاری وێنه‌گری رۆژنامه‌وانی به‌ تایبه‌تی، به‌ كار و هونه‌رێكی گه‌وره‌ ده‌زانم و له‌ دنیادا بایه‌خێكی زۆری هه‌یه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ كوردستاندا هێشتا وێنه‌گری رۆژنامه‌وانی بایه‌خی خۆی نییه‌ و ته‌نانه‌ت فۆتۆش له‌ نێو رۆژنامه‌ و میدیاكاندا ئه‌و بایه‌خه‌ی پێنه‌دراوه‌.
به‌ هیوای ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌و كار و هونه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ بایه‌خی زیاتری پێبدرێت و نرخی راسته‌قینه‌ی خۆی بزانن.
http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb4994b2b8.jpg

به‌وێنه‌ ، هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هینـا .

ئا/ سانی ناصیح :
ئێواره‌ی دوێنێ له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌ دا یـانه‌ی هه‌ولێر به‌گۆلێكی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـا به‌رامبه‌ر زانكۆی جیهـان .

وه‌ك خۆئـامـاده‌كـردن بۆ وه‌رزی نوێی خولی عێراق ئێواره‌ی دوێنێ  سێ شـه‌ممه‌ یـانه‌ی هه‌ولێر  له‌ یاریگـای خۆی له‌ یارییه‌كی دۆستـانه‌ی ئه‌نجـام دا به‌رامبه‌ر زانكۆ .

له‌ سـه‌ره‌تـایی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ ناوبژیوانی یاری لێدانێكی سزای بۆ یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ژمـار كـردا به‌ڵام یاریزان (  محمد جفه‌ل ) نه‌ی توانی گۆڵ تۆمـار بكـات ، گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ ئاستێكی مـام نـاوه‌ندی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌بێ گۆڵ كۆتایی هـات .

له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌دا یـانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستی به‌هێرش بردن كـرد و توانی گۆڵی یه‌كه‌م له‌رێگه‌ی یاریزانان ( ڕێكار هاشم )تۆمـار بكات و یارییه‌كه‌ش به‌م گۆڵه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یـانه‌ی هه‌ولێر كۆتایی هـات .

ده‌رباره‌ی یارییه‌ كه‌ كاپتن و گۆڵچی یانه‌ی هه‌ولێر  سه‌رهه‌نگ موحسین به‌م شێوه‌یه‌ بۆ ( YSM21 ) گوتی "  من گه‌شبینم‌، سه‌باره‌‌ت به‌ ئاستی گشتیش پێم وایه‌ له‌ یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌ماندا سه‌ره‌تایه‌كی باش بوو وه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ش چاوه‌ڕوانكراو بوو. كه‌ ده‌ڵێم گه‌شبینیشم هی ئه‌وه‌یه‌ كێشه‌ی بۆند و موچه‌ی یاریزانه‌كان ڕوو له‌ چاره‌سه‌ركردنه‌ هه‌روه‌ها بۆ تۆكمه‌بوونی پێكهاته‌كه‌ش ‌بڕیاره‌ چه‌ند یاریزانێكی تر له‌ ماوه‌یه‌كی كورت بگه‌نه‌ هه‌ولێر بۆ به‌هێز كـردنی هێلی پێشه‌وه‌. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر وه‌رزش دۆستان و هانده‌ران و به‌رپرسان و ڕاگه‌یاندنكارانیشه‌‌ ئه‌وه‌یه‌ متمانه‌ به‌ یاریزانه‌كان بكه‌ن و پاڵپشتیان بن.

ئه‌مه‌ش چه‌ند دیمه‌نێكی یارییه‌ .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/1a8a5be636.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/39a5c43614.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/f5fe9467f8.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/e1b68d7ba7.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/aff889df66.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/a668c8ec24.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/75955a2b4a.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/338f736468.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/c97e2dc511.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/78ffbd0eac.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/bfff408512.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/047eea7d9b.jpg

گرافیك ، پرۆفایلی گۆڵچیه‌كـان / هێرش حه‌سه‌ن /یانه‌ی زاخۆ
http://smn21.com/up/uploads/jpg/36dc125849.jpg

Jegir Mahmoud نووسی:

به‌ ده‌مانچه‌ هاتۆته‌ ناو یاریگا كابرا شورته‌یه‌ هبچ هه‌ره‌شه‌یه‌كیشى پێ نه‌كراوه‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت وێنه‌كه‌ى ئاخیر ده‌مانچه‌ش ده‌رنه‌هێراوه‌ هیوادارم كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌شت نووسیه‌وه‌ خۆشت له‌وێ ئاماده‌بووى به‌رێز له‌ خۆته‌وه‌ په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ كه‌ش درێژ مه‌كه‌

كاكه‌ جێگر گیان ، ئه‌ویاریزانه‌ ئاوه‌ی گێرایه‌وه‌ .

به‌وێنه‌ ببینه‌ ، به‌ ده‌مـانچه‌وه‌ دێته‌  نێو یاریگـا و هه‌ره‌شه‌ له‌ تیپی كچانی رانیه‌ ده‌كـات  !

ئا/سـانی نـاصیح :
دوای كێبركێیه‌كی به‌هێز له‌ تۆپی باله‌ی پارێگـای سلێمـانی بۆ یانه‌كـانی كچـان  هه‌ردوو یـانه‌ی رانیه‌ و ته‌ق ته‌ق گه‌یشتنه‌ یاری كۆتایی به‌ڵام له‌ یاری كۆتایی دا به‌ هۆی ئاژاوه‌ی هانده‌رانه‌وه‌ ته‌واو نه‌كرا .

دوێنێ له‌ كێبركێ یارییه‌كانی  تۆپی باله‌ی كچـان كه‌ له‌پارێگه‌ی سلێمـانی له‌ نێو هۆڵی داخراوی شه‌هید ئه‌حمه‌دی به‌رێوه‌ چوو له‌ یاری كۆتایی دا هه‌ردوو تیپی كچانی ته‌ق ته‌ق و رانیـه‌ گه‌یشتنه‌ یاری كۆتایی به‌ڵام به‌هۆی ئاژاوه‌ی هانده‌رانه‌وه‌ یارییه‌كه‌ ته‌واو نه‌كـرا ، ده‌رباره‌ی روو داوه‌كه‌ش یاریزانێكی تیپی یانه‌ی رانیه‌ كه‌نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكـات بۆ پێگه‌ی ( SMN21) گوتی ( ئه‌مـرۆ له‌كـاتی یاری دا كه‌ له‌گێمی یه‌كم دا ناوبژیوان فاولێكی بۆ گرتین ئێمه‌ بوینه‌ 23 خـاڵ ، ئه‌وان 22 خاڵ بوون به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیان كـرده‌وه‌ كه‌وا فاول بێت ، پاشان هانده‌رانی ته‌ق ته‌ق هێرشیان كـرده‌ سه‌ر لیژنه‌ی ناوبژیوانـان و یاریزانانی ئێمه‌ وه‌ به‌خۆم چه‌كم بینی كه‌ بۆ ترساندنی ئێمه‌ به‌كـاری ده‌هێنـا واته‌ی هه‌ڕه‌شی لێكردین پاشـان راهێنه‌ری تیپی ته‌ق ته‌ق هاته‌ خوارێ به‌مست له‌ مێزی لیژنه‌ی ناو بژیوانانی دا و یاریه‌كـه‌ وه‌ستـا ، پاشان یاریگـامـان جێ هێش له‌ رێگـاش چه‌ند سه‌یـاره‌یه‌ك به‌دوامـان كـه‌وتوبوون بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ بنێینه‌وه‌ به‌ڵام ئێمه‌ هیچ كێشه‌یه‌كـمـان نه‌ نـایه‌وه‌ گه‌رانیه‌وه‌ رانیه‌ )

ئه‌وه‌ی جێ ئامـاژه‌ یه‌ نـاوبژیوانی یارییه‌كه‌ درێژه‌ی به‌ یارییه‌كه‌ نه‌داو ڕای گـرت و هه‌ردوو تیپ یاریگـایـان جێهێشت .

وێنه‌كـان له‌ په‌یچی كچانی یانه‌ی رانیه‌ وه‌رگیراوه‌ .

http://smn21.com/up/uploads/jpg/93447af2b5.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/a5b469a4d2.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/a7e150fc70.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/041bb34e9c.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/8c8bdae3d0.jpg

ئیڤان خالید گرێبه‌ستی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر ئاشكـرا كرد .

ئا/ سـانی ناصیح :
به‌هۆی قه‌یرانی دارایی یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مسـاڵ زۆربه‌ی یاریزانه‌ باشه‌كـانی له‌ده‌ست دا ئیداره‌ی یانه‌ی هه‌ولێر  بیری له‌وه‌ كـرده‌وه‌ كه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك یاریزان له‌خولی كـوردستـانی بانگێشتی خولی عێراقی بكـات ، یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ یاریزان ئیڤان خالید بوو كه‌یه‌كێكه‌ له‌ باشترین یاریزانه‌كـانی خولی كوردستان بوو ، یانه‌ی هه‌ولێر بۆمـاوه‌ی یه‌ك وه‌رز گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ نوێ كـرده‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مجـاره‌ له‌خولی كوردستان نـا به‌ڵكو له‌ خولی عێراق .

له‌لێدوانێكی تایبه‌تی دا یاریزان ئیڤان خالید بۆ پێگه‌ی ( YSM ) گووتی به‌ڵی من بۆ مـاوه‌ی یه‌ك وه‌رز له‌ خولی كوردستانه‌وه‌ چوومه‌ خولی عێراق دووای ئه‌وه‌ی متمـانه‌ی ئیداره‌ی یانه‌ی هه‌ولێرم به‌ده‌ست هێنـا زۆر دڵخۆشم به‌وه‌ی كه‌وه‌ له‌خولی عێراقی یاری ده‌كه‌م وه‌رزی نوێ ، ده‌رباره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ش بۆ یه‌ك وه‌رز 30ملیۆن دیناری عێراقی وه‌رده‌گـرم له‌گه‌ڵ مـانگـانه‌ 1ملیۆن دینار موچه‌ممه‌ مانگانه‌  .

به‌پێ ئه‌وزانیـارانه‌ی كه‌ده‌ستمـان كه‌وتووه‌ ئه‌و یاریزانـانه‌ی كه ئه‌مسـاڵ ‌له‌خولی كوردستانه‌وه‌ چوونه‌ خولی عێراق له‌ گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یه‌ك وه‌رز 30 ملیۆن  دیناری عێراقی وه‌رده‌گـرن له‌گه‌ڵ 1 ملیۆن دینـار مـانگـانه‌ وه‌ك موچه‌  ده‌درێته‌ یاریزان .

http://smn21.com/up/uploads/jpg/99638f4844.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/dd64019def.jpg

به‌ژداربووانی ئه‌كادیمیـای هه‌ولێر تاچه‌ند له‌و ئه‌كادیمیـایه‌ رازینه‌ ؟

ئا/ سانی ناصیح :
ئه‌كادیمیـای یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر بۆ پێگه‌یاندنی یاریزان مـاوه‌یه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ له‌ شـاری هه‌ولێر رۆژانه‌ مه‌شق و راهێنان به‌ یاریزانـان ده‌كه‌ن له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سێ ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی ، ئه‌وه‌ی لێره‌ جێ باسه‌ ئـایه‌ له‌م ماوه‌یه‌ دا به‌ژداربووان تاچه‌ند سودیان لێوه‌ر گـرتووه‌ بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ ئێوه‌رای ئه‌مـرۆ سه‌ردانی ئه‌كـادیمیای یانه‌ی هه‌ولێرمـان كـرد یاریزانێكی به‌ژدار بوو له‌لێدوانێكی تایبه‌تی دا به‌ ( YSM )گووتی مه‌شقی رۆژانه‌مـان زۆر باشه‌ راهێنه‌ره‌كـان زۆر باش مامه‌ڵه‌مـان  له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن تائێستا به‌سه‌ركه‌وتووی به‌رێوه‌ ده‌چێت . باوكی یارسه‌عید كه‌ كوره‌كه‌ی یار ناسراوه‌ به‌ میسی كه‌ركوك گوتی ئاستی ئه‌كادیمیـاكه‌ باشه‌ به‌ڵام بۆ ئێمه‌ كێشه‌ یه‌ به‌هۆی هات و چۆ وه‌ چونكه‌ ئێمه‌ له‌كه‌ركوك دێین بۆ هه‌ولێر توشی كێشه‌ ده‌بین له‌رێگـا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمـا سه‌یاره‌كه‌مـان زوو زوو گه‌رم ده‌كـات ، باوكی یار ئه‌وه‌شی گوت من له‌ پێنـاو كوره‌كه‌م ئـامـاده‌م هه‌موو شتێك بكه‌م .

ئه‌كادیمیـای یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر بۆ پێگه‌یاندنی یاریزان مـاوه‌یه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه رۆژانه‌ كـاتژمێر 7:00 مه‌شق و راهێنان به‌ یاریزانـان ده‌كه‌ن ‌ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سێ ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی .

http://im45.gulfup.com/Eo2eWW.jpg
http://im45.gulfup.com/pPsSKy.jpg
http://im45.gulfup.com/Jnx2cO.jpg

هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی ده‌ستی كچانی هه‌ولێر ده‌ستیـان به‌چالاكی كـرده‌وه‌ .

ئا/سانی ناصیح :
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی ده‌ستی كچـانی هه‌ولێر ده‌ستیـان به‌چالاكی كـردووه‌ و چه‌ند یارییه‌كی دۆستـانه‌ ئه‌نجـام ده‌ده‌ن .
ئێواره‌ی ئه‌مـرۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی ده‌ستی  كچـانی هه‌ولێر ده‌ستیـان به‌چالاكیه‌كـانیـان كـرده‌وه‌ كه‌هه‌ڵبژارده‌كه‌ پێك هـاتووه‌ له‌ تیپی هه‌ولێر و قه‌لا به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێریان پێك هێنـاوه‌ ، ده‌ستیـان به‌چالاك و مه‌شق كـرده‌وه‌ ، راهێنه‌ری تیپه‌كه ئیبراهیم قادر ‌ له‌لێدوانێكی تایبه‌تی به‌ ( YSM ) راگه‌یـاند ئیمه‌ هه‌ستمـان كـرد وه‌رزش له‌كوردستان په‌كی خواردووه‌ به‌تایبه‌تی له‌ شـاری هه‌ولێر بۆیه‌ بریارمـان داوه‌ كه‌وه‌ چالاكی ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه‌ دووای ئه‌وه‌ی  كۆمپانیـا هه‌سێر كه‌خـاوه‌نی شێروانه‌ یاریزانی دێرینی تۆپی ده‌سته‌ بۆته‌ سپۆنسـه‌ری ئێمه‌ تاوه‌كو ده‌ست به‌كاروچـالاكیه‌كـانمـان بكه‌ن ، تیپه‌كه‌ی ئێمه‌ چه‌ند گه‌شتێك ده‌كه‌ین و وه‌له‌گه‌ڵ چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه‌  له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستـان ، ئیبراهیم قادر ئه‌وه‌شی گوت ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر بتوڵه‌یه‌ك بكرێته‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی كـوردستـان ئێمه‌ ئامـاده‌ بین بۆیه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌ستـا ده‌ستمـان كـردووه‌ به‌ كـارو چالاكی خۆمـان .
http://im47.gulfup.com/NojfaF.jpg

یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێر ئیمـان مخدید گووتی ئێمه‌ باش خۆمـان ئـامـاده‌ كردووه‌ ان شـاءالله‌ ئه‌نجـامی باش به‌ده‌ست ده‌هێنین له‌و یارییه‌ دۆستانانه‌ی كه‌ ئه‌نجـامی ده‌ده‌ین .
http://im47.gulfup.com/jwfvY7.jpg

ئه‌وه‌ی جێ ئامـاژه‌یه‌  رۆژی هه‌ینی كـاتژمێر 4:00ی عصر هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی ده‌ستی كچانی هه‌ولێر له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌ دا له‌ شـاری هه‌ولێر له‌هۆڵی هه‌ولێر رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی ده‌ستی كچـانی كه‌ركوك ده‌بێته‌وه‌ .
http://im47.gulfup.com/58Iiv5.jpg

به‌خێر بێیته‌وه‌ خۆش حـاڵ بووین ، نـاوه‌لله‌ یـانه‌ وه‌ك جـاران نه‌مـاوه‌ فه‌یس بووك خۆش بێت یـانه‌ی چۆل كـردووه‌ .

سه‌رۆكی یـانه‌ی هه‌ولێر د.عبدالله‌ مجید ئامـاده‌م ده‌ست به‌رداری پۆسته‌كه‌م بم ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێت !

ئا/ سـانی ناصیج
سه‌رۆكی یـانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر د.عبدالله‌ مجید باسی له‌ گیرو گرفته‌كـان و قه‌یرانی دارای یـانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر كـرد
سه‌رۆكی یـانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر د.عبدالله‌ مجید ئه‌مـرۆ به‌یـانی له‌ ( K_TV ) باسی له‌ گیرو گرفته‌كـان و قه‌یرانی دارای یـانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر كـرد ، به‌شێك له‌وته‌كـانی به‌م شێوه‌یه‌ بوو  ئێمه‌ وه‌ك یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق  به‌ژداری ده‌كه‌ین به‌ژداری نه‌كـردنی ئێمه‌ كـاره‌ساته‌ ، ئه‌گه‌ر به‌ژداری بكه‌ین ئه‌وه‌ بۆ مـانه‌وه‌ به‌ژداری ده‌كه‌ین نه‌ك بۆ ئه‌نجـام و به‌ده‌ست هێنـانی نـازنـاو ، هه‌رله‌درێژه‌ی وه‌ته‌كـانی دا گوتی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگـای هه‌ولێر نه‌وزاد هادی كۆبووینه‌وه‌ و به‌ڵێنی  پێ داین كه‌وه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ له‌سه‌رووی خۆی بكـات بۆ هاوكـاری كـردنی یـانه‌ی هه‌ولێر ، ده‌رباره‌ی قه‌یرانی یـانه‌ی هه‌ولێر د.عبدالله‌ مجید گوتی ئێمه‌ ئه‌و پاره‌ی كه‌قه‌رزارین زۆربه‌ی قه‌رزه‌كـانمـان له‌ جامی یه‌كێتی ئاسیـا  بووه‌ قه‌رزی نێوه‌خۆیی مـان كـه‌م بووه‌ ، ده‌رباره‌ی پاره‌ی تابلۆمۆڵ گوتی  ئه‌وه‌ ته‌نها به‌شی موچه‌ی یاریزانـان ده‌كـات .

ده‌رباره‌ی برینی مووچه‌ی یانه‌كـانی كوردستان له‌لایان وه‌زی دارایی كوردستان ، د.عبدالله‌ مجید گووتی ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر راست بێت كـاره‌ساتێكی گه‌وره‌ بۆ وه‌رزشی كوردستان نـاكرێت چالاكیه‌كـانی وه‌رزشی كوردستان رابوه‌ستێت ئه‌گه‌ر به‌بڕه‌ پاره‌یه‌كی كه‌میش بێت ده‌بێت وه‌رزش له‌كوردستان به‌رده‌وام بێت .

له‌یه‌كێك له‌پرسیـاره‌كـاندا ئایه‌ ئـامـاده‌ی ده‌ست له‌پۆسته‌كه‌ت هه‌ڵبگری له‌ یـانه‌ی هه‌ولێر ؟
د.عبدالله‌ مجید به‌ڵێ ئامـاده‌م ده‌ست به‌رداری پۆسته‌كه‌م بم ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێت بتوانێت یانه‌ی هه‌ولێر به‌رێوه‌ ببات .
له‌پرسیـارێكی دیكه‌ دا ئایه‌ یـانه‌ی هه‌ولێر راهێنه‌ری هه‌یه‌ ؟ ئه‌گه‌ر نیه‌تی بۆ راهێنه‌رێكی خولی كوردستانی ناكه‌ن به‌راهێنه‌ری تیپی یـانه‌ی هه‌ولێر؟
د.عبدالله‌ مجید گوتی نه‌خێر تائێستا یـانه‌ی هه‌ولێر راهێنه‌ری ده‌ست نیشـان نه‌كـردووه‌ بۆ وه‌رزی نوێ ، ده‌رباره‌ی راهێنه‌ری خولی كوردستانی گوتی راهێنه‌ری باشمـان هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌زموونی خولی عێراقیـان نیه‌ .

د.عبدالله‌ مجید ده‌رباره‌ی ڕه‌خنه‌كـانی رۆژنـامه‌نوسـانی وه‌رزشی وه‌ڵامی خۆی هه‌بوو گووتی ئه‌وان ڕه‌خنه‌ له‌ئێمه‌ ده‌گـرن وه‌رن ڕه‌خنه‌كـانتان بهێنن و چاره‌سه‌ری له‌گه‌ڵ بێت .
له‌كۆتایی وه‌تـاكـانی دا گوتی داوه‌ له‌هـه‌وولایك ده‌كه‌ین كه‌وا هاوكـاری یانه‌ی هه‌ولێر بكه‌ن چونكه‌ یانه‌ی هه‌ولێر یانه‌ی هه‌مووانه‌ نه‌ك یانه‌ی حزبێك بێت ، داوه‌ش له‌ هـانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ین پاڵپشتی یـانه‌ی هه‌ولێر بكه‌ن له‌هه‌موو باروو دۆخێك .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/0d2681d029.jpg

فه‌رموو به‌رێز ئه‌وه‌ش فێر كـاری .
http://smn21.com/up/uploads/png/4964496eb2.png
http://smn21.com/up/uploads/png/3b7e8fa182.png
http://smn21.com/up/uploads/png/7c904855e0.png

وێنه‌ : لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستـان  ( 21 / 7 / 2015 )

هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كـوردستـان ( 5 )
لاوانی یـــانه‌ی بــرایه‌تی ( 0 )
http://smn21.com/up/uploads/jpg/f0d6ceeaf6.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/41e392f474.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/fd11ff4659.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/23466fd42e.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/a32a8d7b8a.jpg
http://im77.gulfup.com/mYq6gQ.jpg
http://im77.gulfup.com/lIApqo.jpg
http://im77.gulfup.com/OmfJeT.jpg
http://im77.gulfup.com/vij9Hj.jpg
http://im77.gulfup.com/P9bQ1l.jpg

له‌یه‌كه‌م لێدوانی دا هه‌ردی سیامه‌ند دوای رۆیشتنی له‌ یـانه‌ی هه‌ولێر چی گوت ؟

دوای ئه‌وه‌ی یاریزان هه‌ردی سیـامه‌د یـانه‌ی هه‌ولێری جێهێشت رووی له‌یـانه‌ی زاخۆ كـرد ، له‌یه‌كه‌م لێدوانی دا بۆ " Ysm " باسی رۆیشتنی خۆی كـرد له‌ یـانه‌ی هه‌ولێر .
هه‌ردی سیامه‌ند گوتی ( دوركه‌وتنه‌وه‌م له‌ یـانه‌ی هه‌ولێر مـردنه‌ ، یـانه‌ی زاخۆ 150 ملیۆن دیناری  عێراقی بۆ دابین كـردم ، به‌ یـانه‌ی هه‌ولێرم گوت ئێوه‌ 50 ملیۆنم بده‌نێ  له‌ یانه‌كه‌م ‌نـارۆم به‌ڵام گوتیـانه‌من باری دارای بـاش نیه‌ چاره‌نوسی یـانه‌ دیار نیه‌ ، ئه‌وه‌ی شی گوت من وه‌فای خۆم بۆ یـانه‌ی هه‌ولێر نواند هه‌رئه‌وه‌ندم پێ ده‌كرێت چونكه‌ باری ژیانم باش نیه‌ له‌رووی دارایه‌وه‌ ، بۆیه‌ رووم له‌ یانه‌ی زاخۆ كـرد تا ژیانی دووكچه‌كه‌م كه‌مێك خۆش بكه‌م ، چونكه‌ كه‌س له‌ماڵی كه‌س نیه‌ تابزانن ژیانی من چۆنه‌ )

ئه‌وه‌ی جێی ئامـاژه‌ ماوه‌یه‌كه‌  كۆمه‌ڵێك یاریزانی عـره‌‌ب  رێزی یانه‌ی هه‌ولێریان جێهێشت و رۆیشتنی  یاریزانه‌ كورده‌كـانیش ده‌ستی پێكردووه‌ بۆ یانه‌كـانی دیكه‌ وه‌ك ( كۆسره‌ت بایز و هه‌ردی سیـامه‌ند ) چوون بۆ یـانه‌ی زاخۆ بۆ یه‌ك وه‌رز  ، به‌پێ ئه‌وزانیـارانه‌ی كه‌ ده‌ستمـان كـه‌وتووه‌ یاریزانی دیكه‌ش كه‌ كوردن  پێشبینی ده‌كرێت یانه‌ی هه‌ولێر به‌جێبهێلن .

ئا/سانی ناصیح :

وێنه‌كـان وه‌رگیراون له‌ یـانه‌ی زاخۆ وه‌ .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/d70367ed24.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/ecbc83cd9b.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/06c075a5df.jpg

له‌یه‌كه‌م لێدوانی دا هه‌ردی سیامه‌ند دوای رۆیشتنی له‌ یـانه‌ی هه‌ولێر چی گوت ؟

دوای ئه‌وه‌ی یاریزان هه‌ردی سیـامه‌د یـانه‌ی هه‌ولێری جێهێشت رووی له‌یـانه‌ی زاخۆ كـرد ، له‌یه‌كه‌م لێدوانی دا بۆ " Ysm " باسی رۆیشتنی خۆی كـرد له‌ یـانه‌ی هه‌ولێر .
هه‌ردی سیامه‌ند گوتی ( دوركه‌وتنه‌وه‌م له‌ یـانه‌ی هه‌ولێر مـردنه‌ ، یـانه‌ی زاخۆ 150 ملیۆن دیناری  عێراقی بۆ دابین كـردم ، به‌ یـانه‌ی هه‌ولێرم گوت ئێوه‌ 50 ملیۆنم بده‌نێ  له‌ یانه‌كه‌م ‌نـارۆم به‌ڵام گوتیـانه‌من باری دارای بـاش نیه‌ چاره‌نوسی یـانه‌ دیار نیه‌ ، ئه‌وه‌ی شی گوت من وه‌فای خۆم بۆ یـانه‌ی هه‌ولێر نواند هه‌رئه‌وه‌ندم پێ ده‌كرێت چونكه‌ باری ژیانم باش نیه‌ له‌رووی دارایه‌وه‌ ، بۆیه‌ رووم له‌ یانه‌ی زاخۆ كـرد تا ژیانی دووكچه‌كه‌م كه‌مێك خۆش بكه‌م ، چونكه‌ كه‌س له‌ماڵی كه‌س نیه‌ تابزانن ژیانی من چۆنه‌ )

ئه‌وه‌ی جێی ئامـاژه‌ ماوه‌یه‌كه‌  كۆمه‌ڵێك یاریزانی عـره‌‌ب  رێزی یانه‌ی هه‌ولێریان جێهێشت و رۆیشتنی  یاریزانه‌ كورده‌كـانیش ده‌ستی پێكردووه‌ بۆ یانه‌كـانی دیكه‌ وه‌ك ( كۆسره‌ت بایز و هه‌ردی سیـامه‌ند ) چوون بۆ یـانه‌ی زاخۆ بۆ یه‌ك وه‌رز  ، به‌پێ ئه‌وزانیـارانه‌ی كه‌ ده‌ستمـان كـه‌وتووه‌ یاریزانی دیكه‌ش كه‌ كوردن  پێشبینی ده‌كرێت یانه‌ی هه‌ولێر به‌جێبهێلن .

ئا/سانی ناصیح :

وێنه‌كـان وه‌رگیراون له‌ یـانه‌ی زاخۆ وه‌ .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/d70367ed24.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/ecbc83cd9b.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/06c075a5df.jpg

به‌وینه‌ ببینه‌ ،لاوانی كوردستان سه‌ركه‌وتنیـان به‌ده‌ست هێنـا .

ئه‌مـرۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی بروسك توانی به‌ئه‌نجـامی ( 3_0 )سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهینێت .
گۆڵه‌كـانیش له‌رێگه‌ی یاریزانان ( ئاراز و جیهاد و عمر )تۆمـار كـران .

ئه‌مـه‌ش چه‌ند دیمه‌نێكی یارییه‌كه‌ یه‌ .
http://im74.gulfup.com/8rD8ll.jpg
http://im74.gulfup.com/WJRyIP.jpg
http://im74.gulfup.com/N0fTCy.jpg
http://im74.gulfup.com/OSb55I.jpg
http://im74.gulfup.com/6z8H6A.jpg
http://im74.gulfup.com/a0NaYm.jpg
http://im74.gulfup.com/GaFtx2.jpg
http://im74.gulfup.com/sIPbZA.jpg
http://im74.gulfup.com/d9tZlI.jpg

راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستـان چی گوت ده‌رباره‌ی ئامـاده‌كـاری بۆ پاڵەوانیەتیی جامی نەرویج (نۆروای كەپ )
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان به‌هۆی كه‌می داری یه‌كیتی تۆپی پێی كوردستان نه‌مـان توانی به‌شێوازێكی باش خۆمـان ئـامـاده‌بكه‌ین به‌ڵام متمـانه‌مـان به‌خۆمانه‌ كه‌وا ئه‌نجـامی دڵخۆش كـه‌ربه‌ده‌ست بهێنین .

راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كـوردستـان ئەرسەلان جەلال له‌لێدوانێكی تایبه‌ت دا بۆ ( ysm21) ده‌رباره‌ی خۆ ئامـاده‌كـردن بۆ پاڵەوانیەتیی جامی نەرویج ، ( نۆروای كەپ )گـوتی  به‌هۆی قه‌یرانی دارایی یه‌كێتی تۆپی پێ كـوردستـان نه‌مـان توانی به‌شێوازێكی باش خۆمـان ئـامـاده‌بكه‌ین به‌ڵام متمـانه‌مـان به‌خۆمانه‌ كه‌وا ئه‌نجـامی دڵخۆش كـه‌ربه‌ده‌ست بهێنین ، هه‌ر له‌درێژه‌ی قسه‌كـانی دا گووتی ئێمه‌ سـه‌ره‌تـا هه‌ڵبژارده‌كـه‌مـان كـرده‌ دوو گـرووپ یه‌كێك له‌ سلێمـانی مه‌شقی  ده‌كـرد و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش له‌هه‌ولێر مه‌شقیـان ده‌كـرد ، به‌ڵام ئه‌م هه‌فتیه‌ مه‌شقه‌كـانمـان چڕتر كـردۆته‌وه‌ و هه‌موو به‌ یه‌ك تیپ له‌ هه‌ولێر مه‌شق ده‌كه‌ین به‌ شه‌و رۆژ هه‌رچه‌نده‌ مـانگی پیرۆزی ڕه‌مـه‌زان كـاری گه‌ری هه‌بووه‌ به‌ڵام ئێمه‌ كۆڵمـان نه‌ داوه‌ به‌ دره‌نگانی  عصر مه‌شق ده‌كه‌ین و شـه‌وانیش به‌رده‌وام ده‌بین له‌مه‌شق كـردن ، ئێمه‌ زۆر متمـانه‌مـان به‌خۆمانه‌ كه‌وا ئه‌نجـامی دڵخۆش كـه‌ربه‌ده‌ست بهێنین پاڵەوانیەتیی جامی نەرویج ، ( نۆروای كەپ ) .
ئه‌وه‌ی جێ ئامـاژه‌یه‌ ، هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كـوردستـان تا ئێستا دووی یاری دۆستانه‌ی  كـردووه‌ له‌ شـاری هه‌ولێر به‌رامبه‌ر یـانه‌ی برایه‌تی و یانه‌ی بروسك له‌ گه‌ڵ برایه‌تی به‌گۆڵێكی بێ وه‌ڵام شكستی هێنـا و به‌رامبه‌ر یـانه‌ی بروسك به‌ سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام سـه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـا .

ئا/ سـانی نـاصیح :
http://smn21.com/up/uploads/jpg/ace7345b6e.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/25d6fcefd2.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/7e14be8fb7.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/69975000ac.jpg

گرافیك ، پڕۆفایلی گۆڵچییەکان / هەڵمەت حەیدەر
http://smn21.com/up/uploads/jpg/8857c6d53b.jpg

گرافیك ، پڕۆفایلی گۆڵچییەکان / احمد بشار
http://smn21.com/up/uploads/jpg/e832aa7bd8.jpg

3مـانگ

شه‌وی رابردوو به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی سوار چاكی كوردستان له‌هۆلی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێری نێوده‌وله‌تی بۆ ئه‌سپ سواری پێشبركێ و نمایشی ئه‌سپ سواری به‌به‌شداری یاریزانانی كور و كچ به‌ڕیوه‌ چوو له‌كۆتای دا خه‌ڵات به‌سه‌ر براوه‌كـان دابه‌ش كـرا .

ئه‌مه‌ش چه‌ند دیمه‌نێكی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ .
http://im47.gulfup.com/mH7DCx.jpg
http://im47.gulfup.com/cdgZgP.jpg
http://im47.gulfup.com/B9ICfg.jpg
http://im47.gulfup.com/6c4k9c.jpg
http://im47.gulfup.com/sS37B9.jpg
http://im47.gulfup.com/5uu8n8.jpg
http://im47.gulfup.com/whXDcp.jpg
http://im47.gulfup.com/4MOq5k.jpg
http://im47.gulfup.com/MLUlSI.jpg
http://im47.gulfup.com/FNDFpm.jpg
http://im90.gulfup.com/PdAB5m.jpg
http://im90.gulfup.com/gcWrGL.jpg
http://im90.gulfup.com/e5EA69.jpg
http://im90.gulfup.com/TUTr65.jpg