تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [2025\2\06]
هه‌ڵبژاردنه‌كانی گه‌ڕان (په‌ڕه‌ی 20 له 31)
به خوا هه‌موو قسه‌كانت ته‌واوه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێك پێشنیارێك پێشكه‌ش بكات به‌رێوه‌به‌رانی یانه هه‌ر ده‌لێن ئه‌م كاره ده‌كه‌ین هیچیش ناكه‌ن.
منیش جاریك پێشنیارێكم كرد بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی بابه‌ته‌كان و ژماره‌ی په‌یامه‌كان لێك جودا بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بێ
ره‌خنه پله‌ی ئه‌ندامان دیاری بكرێت. وتیان ئه‌یكه‌ین كه‌چی تاكو ئیستا هیچیان نه‌كردووه.
به چاوی خۆتان بیبینن
http://www.ysm21.net/viewtopic.php?id=15197
ناوی ئه‌م پیره‌مێرده كێ له‌كاتی كیمیابارانی هه‌له‌بجه شه‌هید بوو؟؟

zor supas bo away nawy garakakantan nusi
رابه‌ر نووسی:[size=16]وته‌کان زۆر جوان و به‌سوودن.[/size]
hawreyan esta am bradara wenay dananawa wa esta natuanet daskari bkat amash halay dastay barewabarana.

ئەوانەی خاوەن حەز و ئاواتە سەیرەكانن، بە چەندین شێواز كارەكانی خۆیان ئامادە دەكەن، بە جۆرێك ئەگەر لە كارەكانیاندا گرفتیشیان بۆ بێتە پێش، هێشتا گوێی پێنادەن و كارەكانیان ئەنجام دەدەن، یەكێك لە حەزە سەیرەكانی گەنجێكی وڵاتی هەنگاریا، وێنەكێشانە، حەز بە رەنگ كردنی گیاندارە بچووكەكان دەكات.
ئەم گەنجە ناوی (میتش)ە و تەمەنی (29) ساڵە، كاری ئەم گەنجە وێنە كێشانە لەسەر گیاندارە بچووكەكان، لەوانە (بۆق)ی وەك خۆشەویسترین گیاندار وەرگرتووە، رۆژانە دەچێتە ئەو شوێنانەی بۆقی لێیە، دەیانگرێ و دوای رەنگ كردنیان بە نەخش و رەنگێكی جوانەوە، دووبارە دەیانخاتەوە بۆ ئەو شوێنانەی كە لێوەی راوی كردوون.
baraqsti sabuni juann dast xosh bo danani am wenana
dast xosh bo am babta hiwadarm bardawam bi
[center][size=16]به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕیكڵام و بڵاو كردنه‌وه بۆ بانگه‌شه هه‌ڵبژاردنه‌كان قه‌ده‌غه‌یه
چه‌ند جار ئاگادارم كردیه‌وه پاسۆردیشم لێ گۆڕی كه‌چی هه‌ر به‌رده‌وامیت
بۆ جاری كۆتای پیت ده‌ڵینه‌وه ئاگاداربه ڕیكڵام بۆ بانگه‌شه قه‌ده‌غه‌یه .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی .
[/size][/center]

له‌گوندی (نائیه) ی خوارووی هیندستان، منداڵێك به‌ناوی (كومار بیسوان) له‌بارودۆخێكی قورس‌و ناله‌باردا ده‌ژی، ئه‌ویش به‌هۆی كه له‌شی چه‌ند ئه‌ندامێكی زیاده‌ی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هه‌ندێك له‌دانیشتوانی ئه‌و گونده منداڵه‌كه ده‌په‌رستن، چونكه له‌شێوه‌ی (خواوه‌ندی لاكشیما) یه، كه ئه‌ویش چه‌ند ئه‌ندامێكی زیاده‌ی هه‌بووه‌و خه‌ڵكی گونده‌كه په‌رستوویانه، هه‌ندێكی تریشیان به‌ردبارانی ئه‌و منداڵه ده‌كه‌ن‌و بڕوایان وایه نمونه‌ی شه‌یتانه، ئه‌وه‌ش وایكردووه ئه‌و منداڵه ناچاربێت به‌رده‌وام خۆی حه‌شاربدات.
كومار به‌و هیوایه‌یه كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بۆ بكه‌ن‌و ڕزگاری بێت له‌و ئه‌ندامه زیادانه‌ی له‌شی، كه به‌هۆی ته‌واوگه‌شه‌نه‌كردنی دووانه‌یه‌كه‌وه دروست بوون.
هاوڕئ یان له‌ڕاستیدا که خۆم ئه‌م بابه‌ته‌م بینی توشی شۆک بووم چونکه باتێکی یه‌کجار ناخۆش بوو له‌لام . له‌یه‌کێک له‌شاره عه‌ربییه‌کان دوای هه‌ڵمه‌تی کوتان دژی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزایی به‌راز به‌چاوی کامێره‌کانه‌وه کچی وه‌زیریکی ئه‌و وڵاته بوو به یه‌که‌م که‌س که ده‌رزی دژی ئه‌و په‌تایه‌ی لئ بدرێێت که به‌ئاماده‌بوونی چه‌ند که‌ناڵێکی
ته‌له‌فزیۆنی ئه‌وشاره مه‌ڕاسیمی کوتان ده‌ستی پئ کرد وه‌ک له‌وێنه‌که‌دا دیاره ببینن به چاوی خۆتان چه‌ند که‌س خه‌ریکی ئه‌و منداڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ن ؟؟؟؟؟؟ به‌ڵام هه‌رچه‌ند ڕۆژیک دوایی ئه‌و مه‌راسیمه منداڵێکی هه‌ژار به هۆی توشبوونی به په‌تایی { به‌رازه‌وه} داغڵی نه‌خۆشخانه‌ییه‌کی حکومی ده‌کرێت به‌ڵام چونکه منداڵێکی هه‌ژار بووه‌و نه‌یتوانیوه بچێته نه‌خۆشخانه‌ییه‌کی باشتروه‌وه له‌به‌ر ترسی په‌تاکه له‌سه‌ر زه‌وییه‌که جێگه‌که‌یان بۆ ڕاخستوه ؟؟؟؟ به‌ڵام ئاییه کچه هه‌ژاره‌که به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوکی یان که‌سانیکی نزیکی خۆی ناوبانگی نییه یان ده‌وڵه‌مه‌ند نین ده‌بێت به‌م شێوه ییه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل بکرێت ئه‌وه‌ی تری بۆ ئێوه به‌جێده‌هێڵم .
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ر ده‌نگۆی ڕۆژنامه‌کان و ته‌له‌فزیۆنه‌کانی ئه‌و شاره بوه جێگای پرسیار به‌رامبه‌ر ده‌سڵات دارانی ئه‌و شاره.


شه‌پۆلی سه‌رما ڕه‌وه مشك و جرجه‌كان ناچار ده‌كات په‌نا ببه‌نه به‌ر پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی نزیكن له ده‌ریای "سین"ه‌وه.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت هه‌واڵێكی له‌و باره‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه، ((له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی سه‌رمادا ره‌وی مشك و جرجه‌كان له فه‌ره‌نسا، روو بكه‌نه زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی پاریس، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی كه له ده‌ریای "سین"ه‌وه نزیكن)).
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، مشك و جرجه‌كان سه‌ر زۆربه‌ی شۆسته و شه‌قامه‌كانیان گرتووه و بوونه به‌مایه‌ی مه‌ترسی.
ساڵی پاریش چه‌ند كرێكارێك به‌هۆی میزی مشكه‌وه، نه‌خۆشییه‌ك له‌سه‌ر له‌شیان به‌ناوی "له‌وله‌بیات"ه‌وه ده‌ركه‌وت.
H A L K A W T نووسی:هههههههههههههههه
هههههههههه
ههههههههه
زۆر خۆش بوو
ده‌ست خۆش
سه‌هه‌ند نووسی:ماندوو نه‌بیت کاک ئاسۆ گیان. . .
ده‌ست خۆشیت لێده‌که‌م کاره‌که‌ت جوانه !
جێگای خۆشحاڵییه که یانه‌که‌مان خه‌م خۆرێکی وه‌ک تۆی هه‌یه.
ئایه نووسی:ووشةی زؤؤؤؤر جوانن
دةست خؤش رؤژة بژی.
• ئۆباڵ بەگەردنم نەمبیستووە و بەچاوی خۆم دیوومە، لە دائیرەیەكی خزمەتگوزار و لە لەوحەی ئیعلانات و بە ئیمزای مودیرەكەیان نووسرابوو ( دەوام تا كاتژمێر3 بەردەوامەو هەر هاووڵاتیەك گلەیی هەیە رێك بێتە لای مودیر ) كەچی سەعات یەك و نیوی بچوك یەك و نیو مەعامەلەیان رایی نەدەكرد، چونكە دەوام تەواو بوو بوو.!!
• ئۆباڵ بەگەردنم نەمدیوە بەڵام خوێندوومەتەوە، بەقسەی نەستەقی مودیرولعامێك وەزارەتی تەربیە (8) هەزار مووەزەفی زیادیان هەیە، دەی (خەرمان بەرەكەت)و نوخشەبێ لە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتیش!!
• ئۆباڵ بەگەردنم نەمدیوە بەڵام بیستوومە، لەدوای ئینتخاباتە سەركەوتووەكەی موحافەزاتدا كۆنە لیواروكنێكی جەیشی قادسیە كراوەتە پارێزگاری ئەنبار، ئەشڵێن لەبەر ئەوەیە چونكە لە فەلەستینەوە نزیكترە!!
• ئۆباڵ بەگەردنم كەس بۆی باسنەكردووم، بەڵام خوێندوومەتەوە، وەك بەجێهێنانی ئەجری دراوسێیەتی دەڵێن توركیا كەلوپەلی ئێكسپایەر بۆ كوردستان دەنێرێ، بەڵام بە تەدەخولی تازەو جدیدو نوێوە!
چاوەكانت مەبڕە چاوم
با تۆش وەك من عاشق نەبی
بلە بابم پێی زانیووم
چاوەڕوانی نامەش نەبی
گەر بە قسەی فاتە ئەكەی
قەت تێكەڵی خەڵك نەبی
بۆ قەرەبووی ئاوارەیی
چاوەڕوانی فلسێك نەبی
هێندەت قیڕاند گەروت نوسا
كەسێ نەیووت ماندو نەبی
نەڵێیت حسابم بۆ ئەكەن
چاوەڕوانی زەوی نەبی
خەمت نەبێ وەریناگری
هەتا فێری ماستاو نەبی
شوكر وەحدەشم پێ نەما
چاوەڕوانی نوكەش نەبی
ysm21/ سەرەتا ناوی سیانی بەڕێزتان چییە؟
طاسە/ من ناوم تاسەی كوڕی لۆفەی كوڕی تەپی ئالی گردە .
ysm21/ مێژووی سەر هەڵدانت بۆ كەی ئەگەڕێتەوە؟
طاسە/ ئێمە لەگەڵ دروست بوونی زەویدا وەكو بڵقی ناوساجی سەرمان هەڵداوە، تەنانەت كەشتیەكەی نوح ئەگەر تاسەكەی جودی نەبوایە، ئێستاش نە دەگیرسایەوە.
ysm21/ لە چ شوێنێكی دنیادا ڕێژەتان زۆرە؟
طاسە/ ئێمە هەر بە تایفە كۆڵانەكانی كوردستان‌مان پێخۆشە و بەجێشی ناهێڵین!
ysm21/ دەكرێ جۆر‌و قەبارەكانتان بژمێریت؟
طاسە/ جۆری كیسەڵی و مەسبەحیمان هەیە! هەندێكمان شێوەی لە قەبر ئەچێت، هەروەها بەرمۆدەییشمان هەیە ماشێن قوت ئەیات!
ysm21/ بوونی ئێوە لە كۆڵانەكاندا چ سودێكی هەیە؟
طاسە/ بێگومان ئەگەر ئێمە نەبین شۆفێرە ناشییەكان ڕۆژی سی چل مناڵ ئەكەن بە تەپسی!
ysm21/ ئەو مەوادانەی ئێوەی لێ درووست دەكرێت چی و چین؟
طاسە/ قیری ناعەسڵ زائیدەن قوڕ و گەن و گوی خۆماڵی.
ysm21/ گلەییت لەكێ هەیە و دەستخۆشی لەكێ ئەكەیت؟
طاسە/ گلەییم لە شارەوانی هەیە، زوو زوو تەختمان ئەكات، دەستخۆشی لە هاوڵاتیان ئەكەم خۆش خۆش درووستمان ئەكەنەوە!
ysm21/ دوا پەیڤت چییە؟
طاسە/ من پەیڤ و مەیڤ نازانم، لاچۆ با ئەو تەكسییە تەفنیش بكەم!!
منداڵان هەستن پێكەوە بۆ جەژن و جەژنانە
بەینێكە كارەباكەمان تا بەرەبەیانە
هەنار هەنار هەنارە دەردو دەرمانم یارە
سكرتێری كاك هینە و موچەی نۆسەد هەزارە
ئەی بۆ هەلامە شیرین هەلامە
دایان بەلاما بڕێك ئوسامە
لە دوای كۆچەكەت دەڕۆم لەم شارە
خاڵم نەقیبە و قاچێكی لارە
هەرچی كچی سلێمانیە ڕیحانەی دەوری كانیە
داماون خەڵكی ئەو شارە جادەیەكی پانیان لا نییە
ئای لە مەنیجە شەڕ دەكا چاوی
نا‌وێرن بیكوژن عەلی كیمیاوی
ئابێنە كوڵمت بێنە چاوی سەوزت هەڵبێنە
بێجگە لە كرێ خانووەكەت مانگی هەشت كارت بسێنە
ماسی لە دەریا خۆراكی ئاوە
بە وەعدی درۆ جەرگم خوراوە
قەت نەدەی ئازاری گیانی مەست و بێدارانی شەو
قەرەبووی موتەفەریقە نایبینی مەگەر بەخەو!!
ئەم شانم كرد ئەو شانم.. ڕەسمێ كەوتە گیرفانم.. مناڵەكانی ترسانم.. هی كام لیست بوو؟ نازانم!
هەللور بللور تەككامە..شەڕە لیست بەردەوامە.. خروقاتی ئیعلامە.. لەداخا لەرزو تامە!
هەیاران و مەیاران.. بەڵێنی كاندیدكاران.. تۆز ئەكا وەك خۆڵ باران.. بۆ فەقیر و هەژاران!
ئەم شانم كرد ئەو شانم.. ڕەسمێ كەوتە گیرفانم.. مناڵەكانی ترسانم.. هی كام لیست بوو؟ نازانم!
هەللور بللور تەككامە..شەڕە لیست بەردەوامە.. خروقاتی ئیعلامە.. لەداخا لەرزو تامە!
هەیاران و مەیاران.. بەڵێنی كاندیدكاران.. تۆز ئەكا وەك خۆڵ باران.. بۆ فەقیر و هەژاران!

یه‌كێكه له نه‌شته‌رگه‌ریه هه‌ره ئاڵۆزه‌كان جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو جمكه‌یه بوو كه سكیان به‌یه‌كه‌وه نووسابوو، دكتۆرانی شانگهای رۆژهه‌ڵاتی چین توانیان ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجام بده‌ن به‌جیاكردنه‌وه‌یان، له‌كاتێكدا كه پێنج كاتژمێری خایاند وه راسته‌وخۆ نه‌شته‌گه‌ریه‌كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت په‌خش ده‌كرا كه زیاتر له سه‌د هه‌زار كه‌س بینه‌ری بوون.
ئەبێ خاتوو ئەلیسا خۆى و وەفدە هاوڕێكەى چەند دەفتەر دۆلار لە پارەى ئەم میللەتە قوڕبەسەرە نۆشى گیان بكەن؟ وەڵامى ئەم پرسیارە لاى ئەو كەسانەیە كەلە پشت داوەتكردنى ئەم هونەرمەندەوەن بەمەرجێك ئەوەشى لەگەڵ حساببكەن كە بۆخۆیانى لادەدەن. دیارە هێنانى ئەلیسا بەشێكە لە پڕوپاگەندەكانى هەڵبژاردن و بەهەدەردانى سامانى میللەت لەپێناو مانەوە لە دەسەڵاتدا كە ئەمە مسۆگەر نییە. باشە ئەو پارەیە خەرج بكرایە بۆ دروستكردنى ستۆدیۆیەك بۆ هونەرمەندان باشتر نەبوو؟ زۆر جار هونەرمەندانى كوردستان باس لەوەدەكەن كە ناتوانن بەرهەمى نوێ بڵاوبكەنەوە لەبەر زۆرى نرخى تۆماركردن و بڵاوكردنەوەوە؟ ئەلیساو گۆرانیبێژەكانى هاوتاى ساڵانە سەدان هەزار دۆلار داهاتیانە لەرێگەى بڵاوكردنەوەى گۆرانییەكانیان و نمایشكردنى جەستەیانەوە، ئەى باشە هونەرمەندە كوردەكان داهاتیان چەندە؟ وەك لاى هەموان ئاشكرایە زوربەى هونەرمەندەكانى كوردستان كارى تر دەكەن ئەگەینا ناتوانن بژێوى ژیانى خۆیان دابین بكەن، كە ئەمە جێگەى رێز و خۆشەویستى و سەربەرزییە بۆ ئەوان و جێگەى سەر شۆڕیشە بۆ حكومەت و كاربەدەستان. بەداخەوە هەندێك هونەر فرۆشیش هەیە كە سودمەندبوون لە دەسەڵات. لەبیرمە ساڵانێك لەمەوبەر هونەرمەند بورهان مەجید گۆرانییەكانى لە دەزگاكانى راگەیاندن كێشایەوە وەك نارەزاییەك دژى پشتگوێخستنى هونەرى كوردى و گرنگیدان بە هونەرى بیانى، ئەى باشە ئێستا هونەرمەندان دەبێت هەڵوێستیان چیبێت كاتێك حزبى دەسەلات پێی وایە بە هەمو هونەرمەندە كوردەكان ناتوانن جێگەى هونەرمەندێكى عەرەب بگرنەوە. ئەگەر هونەرمەندە كوردەكان هەڵوێست وەرنەگرن دیارە بۆ چونەكەى ئەو حزبانە راستە. ئیسماعیل خورماڵى شاعیر لە هۆنراوەى "خەمى خاك"دا كە هونەرمەند بورهان مەجید كرى بە گۆرانى و كەناڵى كوردسات بلاوكرایەوە دەڵێت "دەبا دڵى كوڕوكاڵمان بە نیشتیمان ئاشتكەینەوە"، تۆ بڵَێى لاوەكانى كوردستان لە حزبە كوردییەكان تۆرابن چونكە تامەزرۆى گۆرانى عەرەبین و دەستیان پێیناگات؟ ئاخر دەبەنگى حزبە دەسەلاتدارەكانى كوردستان كە مەبەستم پارتى و یەكێتییە ئا لێرەدایە! لاوى كورد پێویستى بە گۆرانى عەرەبى نییە، لاوى كورد پێویستى بە كارە، پێویستى بە ژیانە، ئەگەر دەتانەوێت دەنگتان بۆ بدەن پارەى میللەت مەدزن، دەرچوى زانكۆ و پەیمانگاكان دامەزرێنن بۆ ئەوەى تۆزێك بڕواى میللەت بۆخۆتان بگێڕنەوە! تۆ بلێى گۆرانییەكانى ئەلیسا جێگەى نان و ئاو و كار بگرێتەوە بۆ لاوەكان؟ باش بزانن بەم كارەتان ئەوەندەى تر لاوەكانتان لەخۆتان تۆران و دڵى هونەرمەندە راستەقینەكانیشتان شكاند! ئێوە لەسەر ئەم كارە ناشرینانەتان بەردەوام بن، ئینجا لە 7/3 خۆتان دەبیننەوە.
dast xosh nafrat la amrica
هههههههههههههههههههههههههههه
ده‌ست خۆش
MARYAM نووسی:مالی قوپیه بوو
به‌خوا مامۆستا زۆر له نزیكم راوه‌ستابوو
MARYAM نووسی:به خوا له به‌یانی له ژوره‌كه‌م سیجن بومه هه‌وشه‌شم نه‌دیتیه
دلم ته‌قی .له زوره‌وه‌ش هه‌ر هه‌ست به خول ئه‌كه‌م
خوا ره‌حم بكات
به خوا منیش له قوتابخانه بووم پۆله‌كه‌مان زۆر تاریك ئه‌وجا امتحانمان هه‌بوو به خۆشم نه‌مزانی چۆنم جواب داوه
بەپێی هەواڵەکان، ئەو شەپۆلەی خۆڵبارین ئاستی بینین و رێژەی هاتووچۆی شەقامەکانی کەم کردووەتەوە. هەروەها ژمارەیەک هاووڵاتی تووشبوو بە نەخۆشییەکانی (رەبو) دوچاری تەنگەنەفەسی هاتن و روویان لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان کرد.
سەرچاوەکانی کەشناسی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەری ئەوە هەیە ئەو شەپۆلە تا سبەینی 23.2.2010 بەردەوام بێت، بۆیە لەو رووەوە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رێنماییەکی بڵاو کردەوە کە ئەمەش دەقەکەیەتی:
هاووڵاتیانى به‌ڕێز له هه‌رێمى کوردستان، له‌پێناو خۆپاراستن له له کاریگه‌رییه نه‌ریێه‌کانى خۆڵباران له کاتى که‌شى تۆز‌و خۆڵدا، ره‌چاوى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بکه‌ن، به تایبه‌تى ئه‌و که‌سانه‌ى نه‌خۆشى یان هه‌سته‌وه‌رى کۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌یان هه‌یه وه‌ك هه‌ناسه ته‌نگى:
1. ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بوو له‌ماڵه‌وه مه‌چۆره ده‌ره‌وه.
2. له‌ماڵه‌وه‌و له شوێنى کاردا ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌کان دابخه.
3. له‌کاتى چوونه ده‌ره‌وه ده‌مامک به‌کار بهێنه بۆ داپۆشینى ده‌م و لووتت.
4. ئه‌گه‌ر هه‌ستت به هه‌ناسه ته‌نگى کرد سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى فریاکه‌وتن بکه.
burhannet نووسی:ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له چین به زمانی ئینگلیزی قسه ده‌كه‌ن له ئه‌مریكا زیاتره:lol:
به‌خوا ئه‌گه‌ر نیوه‌ی چین بێنه سه‌ر حدودی عێراق وه میز بكه‌ن عێراق نقومی بن میز ده‌كه‌ن.
one نووسی:به‌خێر هاتی کاك یوسف
به‌هیوای ئه‌وه سوود له‌م یانه‌یه‌وه‌ر گری سودد هه‌بی بۆ ئه‌م یانه‌یه
په‌یام دۆزرایه‌وه [ 799 بۆ 840 له 1،295 ]