سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌كانتان
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Jegir Mahmoud
سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌كانتان
سوپاس
زۆر سوپاس
(PNA)- له‌ئێستادا به‌شی سێیه‌می زنجیره درامای "گه‌رده‌لوول" له ناوچه‌ی گه‌رمیان كاری وێنه‌گرینی بۆ ده‌كرێت، تا ئێستاش زیاتر له نیوه‌ی دیمه‌نه‌كانی وێنه‌گیراوه.
ده‌رهێنه‌ری زنجیره درامای گه‌رده‌لوول جه‌لیل زه‌نگه‌نه له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "كاری وێنه‌گرنی زنجیره درامای گه‌رده‌لوول نزیك بۆته‌وه له %٦٠، ئێستاش له ده‌وورووبه‌ری ناوچه‌ی گه‌رمیانیان كاری وێنه‌گرتنی بۆ ده‌كرێت، دواتریش ده‌گه‌رِێنه‌وه ناو شار‌و ره‌نگه سه‌ره‌تا دیمه‌نه‌كانیش له زانكۆوه ده‌ست پێبكاته‌وه".
گوتیشی "ئێمه 14 مانگمان دانابوو بۆ وێنه‌گرتنی دراماكه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر به جوانی و له‌سه‌ر خۆی كارده‌كه‌ین و هه‌ندێك جاریش گیروگرفتمان بۆ دروست ده‌بێت، له‌وانه كێشه‌ی ئۆتۆمبێل و نه‌خۆشكه‌وتنی ئه‌كته‌ر، ئه‌مانه هۆكارێكن بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێكجار كاری وێنه‌گرتنه‌كه له‌سه‌ر خۆ بڕوات".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "جارێ ناتوانین پێشبینی ئه‌وه بكه‌ین كه‌ی ئه‌م درامایه ده‌خرێته به‌رچاوی بینه‌ر، به‌ڵام دوای دوو مانگی دیكه ده‌توانین ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین".
به‌شی سێیه‌می زنجیره درامای "گه‌رده‌لوول" باس له ساڵانی 1978- 1983 له كوردستان ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی به‌شی دووه‌م به‌شدار نین و ئه‌مجاره‌یان چه‌ند ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی نوێ ده‌رده‌كه‌ون.
به‌پێێ زانیارییه‌كان له‌م به‌شدا نزیكه‌ی ١٠٠٠ كه‌س وه‌ك كۆمبارس و ئه‌كته‌ر له رۆڵی دووه‌مدا له‌م درامایه به‌شدارن.
ئه‌م درامایه به‌هۆی سه‌رنجڕاكێشی و رووداوه‌كانی، بۆته یه‌كێك له‌و درامایانه‌ی خه‌ڵكی چاوه‌ڕێی بینینی ده‌كه‌ن.
سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌كانتان
(ئاكانیوز) ـ ئەمڕۆ چوارشەم سەرۆكی لێژنەی ناوبژیوانان لە یەكەتیی تۆپی پێی عێراق رای گەیاند، یەكەتیی تۆپی پێ بڕیاری داوە دەستەیەكی ناوبژیوانیی عێراقی یاریی كۆتای خولی بژاردە بەڕێوە دەبەن، كە بڕیار وایە ناوەڕاستی ئەم مانگە لە نێوان هەردوو یانەی هەولێر و زەورا بەڕێوە بچێ.
تاریق ئەحمەد بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، جێی سەرسڕمانە سەرۆكی یانەی هەولێر عەبدوڵا مەجید داوای كردووە ناوبژیوانانی بیانی یاریی كۆتای خولی بژاردە لە نێوان هەردوو یانەی هەولێر و زەورا بەڕێوە ببەن بەو بیانووەی دەنگ و هاواری هاندەران كاریگەریی بەسەر ناوبژیوانانی عێراقییەوە هەیە و ئەمەش وا دەكات لە بەڕێوەبردنی یارییەكەدا سەركەوتوو نەبن.
ئەحمەد زیاتر گوتی "یەكەتیی تۆپی پێ توانای مادیی ئەوتۆی لە بەردەستدا نییە ناو بژیوانی بیانی بهێنێت بۆ بەڕێوەبردنی یارییەكە، چونكە ناوبژیوانانی بیانی لانی كەم 10 هەزار دۆلاریان دەوێ لە بەرامبەر بەڕێوەبردنی یەك یاریدا، ئەمەش كاریگەریی نەرێنی بەسەر بودجەی یەكتیی تۆپی پێیەوە هەیە كە بەحاڵ بەشێ چالاكییەكانی یەك وەرزی تۆپی پێ دەكات".
روونی كردەوە "ناوبژیوانانی عێراق توانایەكی بەرزیان هەیە و هیچیان لە ناوبژیوانی بیانی كەمتر نییە، چەندان یاریی یانەی هەولێریان بەبێ روودانی هیچ گرفتێك بەڕێوە بردووە، جگە لەمە ناوبژیوانانی خۆمان سەرجەم تایبەتمەندییەكانی ناوبژیوانانی بیانییان هەیە و شایستەی ئەوەن یاریی كۆتای خولی بژارەدەی عێراق بەڕێوە ببەن".
یەكەتیی تۆپی پێی عێراق بڕیاری داوە یاریی كۆتای خولی بژارەدەی عێراق لە تۆپی پێ، رۆژی دووشەمی داهاتوو سەعات 9ی ئێوارە لەسەر یاریگەی شەعبی نێودەوڵەتی بەڕێوە بچێ و دەستەیەكی ناوبژیوانی عێراقیش یارییەكە بەڕێوە دەبن كە چەند سەعاتێك بەر لە دەستپێكردنی یارییەكە ناوەكانیان ئاشكرا دەكرێت.
دوای ئه‌وه دووێنێ یه‌کێتی تۆپی پێی عێڕاقی داواکه‌ی هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و دهۆکی په‌سه‌ند کرد بۆ ئه‌نجام ـنه‌دانی دوا یاری خوولی عێڕاق له
نێوانیان ، که‌چی ئه‌مڕۆ ئه‌و یه‌کێتیه له بڕیاره‌که‌ی پاش گه‌ز بوه‌وه و ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه که ئه‌و یاریه ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت ،
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر به ئه‌نجامی پێنچ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دووگۆڵ له یانه‌ی ڕومادی برده‌وه و سه‌رکه‌وتنی بۆ یاری کۆتایی مسۆگه‌ر کرد و پێویستی
به ئه‌نجام دان و سه‌رکه‌وتن نه‌ما له یاری داهاتووی به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی دهۆک که یاریه‌کی دواخراوی هه‌فته‌ی 13 ـیه و به‌هه‌مان شێوه یانه‌ی دهۆکیش
به دۆڕان یا بردنه‌وه هیچ کارگه‌ریه‌ک به‌سه‌ر ڕیزبه‌ندیه‌که‌وه به‌جێ ناهێڵیت بۆیه داوایان کرد ئه‌و یاریه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و داواکه‌ش په‌سه‌ند کرا ..
به‌ڵام دواتر ئه‌و بریاره ڕه‌ت کرایه‌وه و یه‌کێتیکه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که یاریه‌که له ڕۆژی سێشه‌ممه واتا ئه‌مڕۆ ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌یانی واتا چوارشه‌ممه کاتژمێر
9:30 له‌سه‌ر یاریگای دهۆکی وه‌رزیشی به‌ڕێوه ده‌چێت.
yariga.net
سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌كانتان
ده‌ست خۆش پێكه‌نیناوى بوو
ده‌سته‌كانت خۆش كاكه سانی .....
به‌س كاك سانی ئیبراهیم ئۆڤیچ موسلمان نیه !!!!!!!!!!!
سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌كانتان
(PNA)- رۆژی یه‌كشه‌ممه له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی پێنج یاریزانی نێجیری گه‌یشتنه شاری هه‌ولێر به مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه‌یان.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا سامان بریفكانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر گوتی: شه‌وی یه‌كشه‌ممه له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی پێنج یاریزانی پیشه‌گه‌ری نێجیری گه‌یشتنه شاری هه‌ولێر به مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه‌یان له لایه‌ن راهێنه‌ر ئه‌یوب ئۆدیشو به مه‌به‌ستی مۆكرردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ باشترینیان.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سامان بریفكانی گوتی: ئه‌م یاریزانانه له هێڵی هێرشبه‌ر و ناوه‌رِاست و به‌رگری یاری ده‌كه‌ن و ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه ئه‌م یاریزانانه له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌می یانه‌ی هه‌ولێر مه‌شق ده‌كه‌ن.
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا سێ یاریزانی ئێرانی په‌یوه‌ندیان به یانه‌ی هه‌ولێر كرد، به‌لاَم ئه‌ویوب ئۆدیشو ده‌ستبه‌رداری هه‌ر سێ یاریزان بوو.
(PNA)دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر توانی بۆ جاری چواره‌م له مێژووی خۆیدا بگاته یاری كۆتایی خولی بژارده‌ی عێراق دوای بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی روومادی به ئه‌نجامی پێنج گۆڵی به‌رانبه‌ر دوو گۆڵ.
له لێدوانێكیدا ئه‌یوب ئۆدیشو گوتی: پێرۆزبایی له هانده‌ران و ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر و یاریزانان ده‌كه‌م به بۆنه‌ی گه‌یشتنمان بۆ یاری كۆتایی ئه‌م ده‌ستكه‌وته دوای ماندووبونێكی زۆر هاته دی و ئێمه هه‌وڵ ده‌دین له یاری كۆتایی بتوانین سه‌ركه‌وتن به ده‌ستبهێنین و خولی عێراق بۆ جاری چواره‌م بۆ شاری هه‌ولێر بگه‌رێنینه‌وه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌یوب ئۆدیشو گوتی: ئه‌م سه‌ركه‌وتنه پێشكه‌ش به كاپتنی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر رافد بدردین ده‌كه‌م، كه سالاَنێكی زۆر خزمه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر كردووه و هیوادارم به زووترین كات له‌م نه‌خۆشیه چاكبێته‌وه.
وا برِیاره له 15ی ئه‌م مانگه له یاریگه‌ی شه‌عب له شاری به‌غداد یاری كۆتایی خولی بژارده‌ی عێراق بۆ تۆپی پێی له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و زه‌ورا رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
:Dهههههه ده ست خوش
ده‌سته كانت خۆش بیت
شیعریكی خۆشه
ده‌سته‌كانت خۆش برام .......
زۆر جوانن .
:D:D:D:D:D:D:D:D:oهاهاهاهاها ده ست خوش
جوانه
سوپاس
swpas
به رراستى هةواله كى زؤرررررررررررررررررررر ناخؤش بوو
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
ئاكانیوز) ـ یاریدەرى راهێنەرى تۆپی پێی یانەى هەولێر راى گەیاند، متمانەى بە تیپەكەیان هەیە بگەنە یاریی كۆتای خولی بژاردەی تۆپی پێی عێراق و سبەی یەكشەم لە یانەى روومادی دەبەنەوە.
بڕیارە سبەى یەكشەم لە میانی یارییەكی دواخراوى خولی نایابی تۆپی پێی عێراقدا، یانەى هەولێر و یانەى روومادی یاریی بكەن، لە یاریگەى یانەى دووەم لە شارى روومادی.
ئەو یارییە بۆ یانەى هەولێر كە 53 خاڵی كۆكردووەتەوە زۆر گرینگە لەبەرئەوەى پێویستی بە بەدەستهێنانی 3 خاڵی یارییەكەیە تا پێشەنگی ریزبەندی لە یانەى سناعە وەربگرێت كە 55 خاڵی هەیە، بۆیە یانەى هەولێر تاكە هەوڵی بردنەوەیە تا بتوانێت بە یەكەمی كۆمەڵەى یانەكانى بگاتە یاریی كۆتایی و بەرامبەر یانەى زەوڕا یاریی بكات.
عومەر مەجید یاریدەرى راهێنەرى یانەى هەولێر بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، لە یاریی بەرامبەر یانەى كەرخ دوو خاڵی گرینگمان لە دەست دا ئەمەش بەهۆى دابڕانی چەند یاریزانێك لە پێكهاتەى تیپەكەمان، هەروەها كەشوهەواى شارى بەغدا زۆر گەرمە و هی یاریكردن نییە لەلایەكی ترەوە هێرشبەرانی ئێمە چەندان هەلی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان لە دەست دا.
یانەى هەولێر رۆژى پێنجشەمی رابردوو لە شارى بەغدا لەگەڵ یانەى كەرخ لە یارییەكی دواخراودا یەكسان بوو بەئەنجامی گۆڵێك، ئەگەر یانەى هەولێر سەركەوتنی بەدەست بهێنایە راستەوخۆ دەبووە خاوەن پلیتی گەیشتن بە یاریی كۆتایی.
مەجید زیاتر گوتی، دەستەى راهێنەران بەهەموو خاڵە لاوازەكانى تیپەكەماندا چووەتەوە و هیچ گۆڕانێك لە تیپەكەمان ناكەین لە رووی شێوازى یاریكردنەوەش هەر ئاسایی وەك جاران دەبین، هێڵی بەرگریمان بەهێز دەبێت لەبەرئەوەى یاریزان سەعد عەتییە گەڕاوەتەوە و تەندروستیی هەریەك لە یاریزانان لوئەى سەڵاحی گۆڵكار و مستەفا ئەحمەد زۆرباشە دەتوانن لە یاریی كۆتایی یاریمان بۆ بكەن.
یاریدەرى راهێنەرى یانەى هەولێر ئەوەشی روون كردەوە كە بارودۆخی دەروونیی یاریزانان زۆرباشە و متمانەیەكی زۆرییان بەخۆیان هەیە كە لە یانەى روومادی دەبەنەوە.
جگە لەم یارییە یانەی هەولێر یارییەكی تری دواخراوی بەرامبەر یانەی دهۆك ماوە كە لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا ئەنجامی دەدات.
یانەى هەولێر تا ئێستە 3 جار بووەتە خاوەن نازناوى خولی نایابی عێراق لە ساڵانی 2007 و 2008 و 2009لە وەرزی ئەمساڵیشدا پاڵێوراوە بۆ ئەوەى بۆ جارى چوارەم دڵی جەماوەرەكە بە بەدەستهێنانى نازناوەكە خۆش بكات.
سوپاس
زۆر سوپاس
سوپاس
(PNA) – ئه‌مرِۆ (هه‌ینی) 5ی ئاب/ئۆگۆست له شاری نوێنی سویسری تیروپشكی قۆناغی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ قۆناغی گرووپه‌كانی خولی ئه‌وروپی له تۆپی پێ (جامی یه‌كێتی ئه‌وروپا) ئه‌نجام درا.
ئه‌نجامی تیرۆپشكه‌كه به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
ڤیتۆریا جیمارایشی پورتوگالی – ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی.
ئه‌تله‌تیك بیلباوی ئیسپانی – ترابزۆن سپۆری توركی.
مكابی حه‌یفای ئیسرائیلی – پاناسینایكۆسی یۆنانی.
شامرۆك رۆڤه‌رزی ئیرله‌ندی – پارتیزانی سربی.
میتالیست گاركیێڤی ئۆكرانی – سۆشۆی فه‌ره‌نسی.
بێشكتاشی توركی – ئالانیا ڤلادیكاڤگازی رووسی.
رۆزنبێرگی نه‌رویجی – ئا‌یك لارناكای قوبرسی.
ڤۆرسكلا پۆڵتاڤای ئۆكرانی – دینامۆ بۆخارستی رۆمانی.
بۆرسا سپۆری توركی – ئه‌نده‌رلاختی به‌لجیكی.
رۆمای ئیتالی – سلۆڤان براتیسلاڤای سلۆڤاكی.
ئۆلۆمپیاكۆسڤۆلۆی یۆنانی – پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی.
لیجا وارشۆی پۆله‌ندی – سپارتاك مۆسكۆی رووسی.
ئیكراناسی لیتوانی – هابوێل ته‌ل ئه‌بیبی ئیسرائیلی.
پاوك سالۆنیكای یۆنانی – كارپاتی لڤیڤی ئۆكرانی.
هارت ئۆڤ میدلۆسینای ئیسكۆتله‌ندی – تۆتنهامی ئینگلیزی.
ماریبۆری سلۆڤیینی – گلاسكۆ رینجه‌رزی ئیسكۆتله‌ندی.
ستیوا بۆخارستی رۆمانی- سیسكا سۆفیای بولگاری.
ده‌نیبرۆ ده‌نیبرۆڤسكی ئۆكرانی – فۆڵهامی ئینگلیزی.
لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆی رووسی – سپارتاك ترناڤای سلۆڤاكی.
سیۆنی سویسری – سلتیكی ئیسكۆتله‌ندی.
سلاسك و روكلاوی پۆله‌ندی – رابید بۆخارستی رۆمانی.
لیتیكس لۆڤیچی بولگاری – دینامۆ كیێڤی ئۆكرانی.
لاتسیۆی ئیتالی – رابۆتنیكی مه‌كدۆنی.
سۆنی سویسری – ستۆك ستی ئینگلیزی.
ئۆڵسۆندی نه‌رویجی – ئه‌لكه‌ماری هۆڵه‌ندی.
فاسڵۆی رۆمانی – سپارتاك براگی چیكی.
ئۆمۆنیای قوبرسی – رید پۆل سالزبۆرگی نه‌مساوی.
هلسنكی فینله‌ندی- شاڵگه‌ی ئه‌ڵمانی.
دینامۆ تبلیسی جۆرجی – ئا‌یك ئه‌سینای یۆنانی.
رینی فه‌ره‌نسی – رید ستاری سربی.
یاری چوون رۆژی 18ی ئه‌م مانگه به‌رِێوه‌ده‌چێ و یاری هاتن 25ی هه‌مان مانگ به‌رِێوه‌ده‌چێو 38 یانه سه‌رده‌كه‌ون بۆ قۆناغی گرووپه‌كان.
(PNA) – ئه‌مرِۆ (هه‌ینی) 5ی ئاب/ئۆگۆست یارییه‌كانی گرووپی دووه‌می خولی بژارده‌ی عێراق له تۆپی پێ به‌كۆتاهات و زه‌ورا گه‌یشته یاری كۆتایی.
له یارییه‌كه‌ی ئه‌مرِۆ، زه‌ورا زۆر به زه‌حمه‌ت به ئه‌نجامی (1-0) له به‌غدادی برده‌وه و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 6 خاڵ و به جیاوازی خاڵ كه‌وته پێش قوه جه‌وییه كه ئه‌مرِۆ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر مه‌سلفیدا تۆمار كرد و به ئه‌نجامی (5-1) یارییه‌كه‌ی برده‌وه به‌ڵام ئه‌م سه‌ركه‌وتنه بۆ جه‌وییه ته‌نها سوودی نه‌بوو، چونكه زه‌ورا له به‌غدادی برده‌وه.
به‌مشێوه‌یه، زه‌ورا له یاری كۆتایی رووبه‌رِووی هه‌ولێر یاخود سناعه ده‌بێته‌وه، سناعه یاریی نه‌ماوه و له پێشه‌نگه به 55 خاڵ، به‌ڵام هه‌ولێر له پله‌ی دووه‌مه به 53 خاڵ و دوو یاریی ماوه له‌گه‌ڵ رومادی و دهۆك، یه‌ك بردنه‌وه یاخوود دوو به‌رانبه‌ربوون به‌سیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بگاته یاری كۆتایی، چونكه جیاوازی گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێره.
به‌راستی ئه بفیلمه تورکه دۆبلاژکراوانه هیچ سودێک به کورد ناگه‌یه‌نن هیوادارم رێگه نه‌درێت
ده‌ست خۆش کاک شه‌ره‌فخان
سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان
(ئاكانیوز) - ئەندامێكی یەكەتیی تۆپی پێی عێراق ئەمڕۆ هەینی ئاشكرای كرد یەكەتییەكە لەگەڵ زیكۆ راهێنەری ناسراوی بەڕازیلی بۆ سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق رێك كەوتووە.
یەحیا زغەیر بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی گوت یەكەتیی تۆپی پێی عێراق لەگەڵ زیكۆ رێك كەوتووە، بۆ ئەوەی بۆ ماوەی وەرزێك سەرپەرشتیی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بكات.
زغەیر روونی كردەوە "زیكۆ باسی لایەنی مایەكیی نەكرد" و ئاماژەى بەوە دا "زیكۆ ئەوەی بۆ یەكەتیی تۆپی پێی عێراقی دووپات كردەوە كە وەك خۆشەویستییەك بۆ عێراق و گەلەكەی و ئەو پێوەندییە نێزیكەی كە لەگەڵ گەلی عێراقدا هەیەتی، دەیەوێ ئەركی راهێنەرایەتیی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بگرێتە ئەستۆ و لایەنی مایەكی نابێتە بەربەست لە بەردەم ئەركی داهاتووی".
زیاتر گوتی زیكۆ لەگەڵ گەیشتنی بۆ عێراق، لە رێگەی دیتنی ژمارەیەك لە یارییەكانی خولی بژاردەی تۆپی پێ یاریزان دەستنیشان دەكات، سەرەڕای هەڵبژاردنی ژمارەیەك لە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق كە لە 10ی ئەم مانگەدا لە یارییەكی هەڤاڵینیدا روووبەڕووی هاوتا قەتەرییەكەی دەبێتەوە.
هەروەها ئاماژەى بەوە دا "زیكۆ لە یاریگەى گەل لە بەغدا مەشقی هەڵبژاردەی عێراق دەكات"، ئەوەشی روون كردەوە "یەكەتیی تۆپی پێی عێراقی دەسەڵاتی داوەتە زیكۆ ستافی یاریدەرانی دیاری بكات".
پێشتر سەرۆكایەتیی وەزیرانی عێراق و وەزارەتی وەرزش و ولاوان ئامادەییی خۆیان بۆ پاڵپشتیی یەكەتیی تۆپی پێ و هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە پاڵاوتنەكانی گەیشتن بەمۆندیالی 2014ی بەرازیل دووپات كردبووەوە.
هەژیێ گۆتنە "ئارتۆر ئەنتۆنیس كیۆمبرا" ناسراو بە زیكۆ لەدایكبووی 3ی ئادار/مارسی 1953یە، یەكێكە لە ئەفسانەكانی تۆپی پێی بەڕازیل و لە هەشتەكانی سەدەی رابردوودا سەرنجڕاكێشترین یاریزان بوو، خاوەنی زیاتر لە 800 گۆڵە، كە لە یانەكانی فلامینگۆی وڵاتەكەی و ئۆدێنیری ئیتاڵیایی و كاشیمای ژاپۆنی یاریی كردووە.
لە كاری مەشقیشدا كاری چەندان یانە و هەڵبژاردەی لە ئەستۆ بووە، لە 1998 یاریدەری راهێنەری بەڕازیل بووە، لە 2004 راهێنەری ژاپۆن بووە و جامی ئاسیای بۆ بەدەست هێناوە، لە وەرزی 2007-2008یش راهێنەری یانەی فەنەرباخچەی توركیایی بووە، هەروەها ئەركی راهێنەرایەتیی یانەى بونیودكۆری ئۆزبەكستانیشی لە ئەستۆدا بووە.
ههههههههههه ده‌ست خۆش
ده‌ست خۆش
(PNA) – یه‌كێتی تۆپی پێی به‌رازیل رایگه‌یاند كه هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی دوو یاری دۆستانه‌ی تۆپی پێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌روه‌ها یه‌كێتی به‌رازیل ئه‌وه‌ش راگه‌یاند كه ئه‌م دوو یارییه هه‌ر یه‌كه و له وڵاتێك ده‌ێ، واته یارییه‌ك له به‌رازیل و یارییه‌ك له ئه‌رجه‌نتین و به یاریزانی خولی ناوخۆ، واته ئه‌و یاریزانانه‌ی كه له خولی به‌رازیل ئه‌رجه‌نتین یاریده‌كه‌ن به‌شداری له‌م دوو یارییه ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م یاری له ئه‌رجه‌نتین رۆژی 14ی ئه‌یلول/سپته‌مبه‌ر به‌رِێوه‌ده‌چێ و له 18ی ئه‌مان مانگ له به‌رازیل یاری ده‌كه‌ن.
هه‌ر له یارییه دۆستانه‌كان، به‌رازیل به هه‌موو ئه‌ستێره‌كانیه‌وه له یارییه‌كی دۆستانه رۆژی 10ی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا یاری ده‌كات و ئه‌رجه‌نتین رۆژی 2ی ئه‌یلول/سپته‌مبه‌ری داهاتوو له‌گه‌ڵ ڤه‌نزویلا یاری ده‌كات و پاش ئه‌م یارییه به چوار رۆژ له داكا له‌گه‌ڵ نایجیریا یاری ده‌كات.
جێی باسه، به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین له پاڵه‌وانێتی كوپا ئه‌مریكا كه 24ی مانگی رابردوو له ئه‌رجه‌نتین به‌كۆتاهات، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له قۆناغی هه‌شت ماڵئاواییان له پاڵه‌وانێتییه‌كه كرد، به‌رازیل به پاره‌گوای دۆرِا و ئه‌رجه‌نتین به ئۆره‌گوای و ئۆره‌گوای نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا پاش بردنه‌وه‌ی له پاره‌گوای له یاری كۆتایی.
سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان
dast xosh
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Jegir Mahmoud
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]