تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی SanyNaseh
گرافیك : پرۆفایلی گۆڵچیه‌كـان /عبدالله حمد
ریكۆردێكی نوێ بۆ به‌رازیل .
كچه‌یاریزانه‌كه‌ی به‌رازیل بووه گۆڵكاری مێژووی جامی جیهـانی ئافره‌تان !
راپۆرت :سانی ناصیح:
دوای ئه‌وه‌ی جـامی جیهـانی ئافره‌تان كۆتایی هات كه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مه‌ریكـا توانی جـامه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت ، كچه‌ی یاریزان و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل " مارتا " توانی له‌م جامه دا ریكۆردێكی نوێ بۆ خۆی تۆمـار بكـات دوای تۆمـار كـردنی گۆڵێك به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئافره‌تانی كۆریای باشور بوه گۆڵكـاری مێژووی جامی جیهـانی ئافره‌تـان كه خـاوه‌ن 15 گۆڵه .
كچه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل" مارتا " توانی له‌جـامی جیهـانی 2015 مێژوێك بۆخۆی تۆمـار بكـات كـاتێك به‌تۆمـار كـردنی گۆڵێك به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئافره‌تانی كۆریای باشور به‌لێدانی سزا له‌خوله‌كی 53 . به‌م گۆڵه ڕیژه‌ی گۆڵه‌كـانی به‌رزكـرده‌وه بۆ 15 گۆڵ پیش ئه‌مـه‌ش كچه یاریزانی ئه‌ڵمـانی " برينز " به تۆمـار كـردنی 14 گۆڵ گۆڵكـاری میژووی جامی جیهـانی بوو .
ئافره‌تانی هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل حه‌وت جـار به‌ژداری جامی جیهانیـان كـردووه بێ ئه‌وه‌ی ببیته پاڵه‌وان 80 گۆڵیـان تـۆمـار كـردووه له‌م سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان دا ، له‌م ڕیژه گۆڵه‌ش دا كچه یاریزان مـارتا به‌كۆكـردنه‌وه‌ی 15 گۆڵ پێشه‌نگه .
ئه‌گه‌ربه‌راوردێك بكه‌ین له‌نێو ئه‌م دوو یاریزانه ( مـارتـا به‌رازیلی و بینزی ئه‌ڵمـانی )رێژه‌ی به‌ژدار بوونیان به‌م شێویه .
یاریزان مـارتا له چوار جـامی جیهـانی به‌ژداری كـردووه له سـاڵانی ( 2003 و 2007 و 2011 و 2015 ) ، 17 یاری كردووه 12 سه‌ركه‌تونی به‌ده‌ست هێنـاوه 2 جار به‌رامبه‌ر بووه ، له 3 یاری دۆراوه و 15 گۆڵی تۆمـار كـردووه ، 2كارتی زه‌ردی وه‌رگرتووه بێ ئه‌وه‌ی كارتی سور وه‌ربگرێت .
یاریزان برينز له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌لمـانیـا پێنج جار به‌ژداری جامی جیهـانی كردووه ( 1995 و 1999 و2003 و 2007 و 2011 ) ، 24 یاری كـردووه 18 سه‌ركه‌وتونی به‌ده‌ست هێنـاوه 3جار به‌رامبه‌ر بووه و 3 جار شكستی هێنـاوه ، 14 گۆڵی تۆمـار كـردووه و یه‌ك كارتی زه‌ردی وه‌رگرتووه بێ ئه‌وه‌ی كـارتی سور وه‌ربگرێت .
گرافیك : پرۆفایلی گۆڵچیه‌كـان /یاسین سلام
گرافیك : پرۆفایلی گۆڵچیه‌كـان /احمد مهدی
گرافیك : پرۆفایلی گۆڵچیه‌كـان / علی عبدالله
كچه كوردێك له‌وڵاتی سوید ، باسی وه‌رزشی ئافره‌تان ده‌كـات له‌وڵاتی سوید .
كچه یاریزانی كورد كه دانیشتوی وڵاتی سوید " زان احمد " له یانه‌یه‌كی وه‌رزشی تۆپی پێ یاری كـردووه به نـاوی " ڤەستا " باسی وه‌رزشی ئافره‌تانی وڵاتی سوید ده‌كـات بۆ ( YSM21 ) .
سه‌ره‌تای ژیـانی وه‌رزشیت چۆن ده‌ست پێ كـرد له وڵاتی سوید ؟
من پێنج برام هه بوو هیچ خوشكم نه بوو براكـانم زۆر حه‌زیـان به‌وه‌رزش ده‌كـرد بۆیه منیش زۆرم حه‌ز له‌وه‌رزش بوو من له‌ته‌مـه‌نی منداڵی له هه‌شت سـاڵی باراكـانم منیـان برد بۆ یـانیه‌ك به‌نـاوی" ڤاستا " ده‌ستم كـرد به‌وه‌رزش كـردن و له گۆڵپارێزی یـارم كـرد زۆر دڵخۆش بوو كه چووم بۆ یاری كـردن .
تاچه‌ند وه‌ڵاتی سوید گرینگی به‌وه‌رزشی كچـان ده‌دات ؟
وه‌ڵاتی سوید زۆر گرینگی به‌وه‌رزشی كچان ده‌دات له‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه كه وا په‌یوه‌ندی به‌وه‌رزشه‌وه هه‌بێت ، تا ده‌گـاته ئه‌وه كه‌وا له كوڕان زیاتر گرینگیـان پێ ده‌دات ، كچانی سوید زۆر حه‌ز به وه‌رزش ده‌كه‌ن .
هیچ ده‌ست كه‌وتت هه بووه له‌گه‌ڵ ئه‌م یانیه‌كه یارت بۆ كـرد ؟
به‌ڵی به‌دڵنیایه‌وه ئێمه خـاوه‌ن چه‌ندین ده‌ست كه‌وت بووین و چه‌نجـار پله‌ی یه‌كـه‌مـان به‌ده‌ست هێنـاوه ، یانه‌كه‌ی ئێمه زۆر به‌هێز بوو .
ئایه بۆ وازت هێنـا له‌وه‌رزش كـردن ؟
من ئه‌وكـاته‌ی كه چوومه نێو بواری وه‌رزشی زۆر به‌دڵخۆشی چووم كه‌ته‌مه‌ن هه‌شت سـاڵ بوو له ته‌مه‌نی 15 سـاڵی وازم هێنـا چونكه له‌یه‌كێك له یارییه‌كان ده‌ستم شكـا و براكـانم گوتیـان نـابێت چیتر وه‌رزش بكه‌ی ئه‌وه بوو له‌و رۆژه‌وه وازم له‌وه‌رزش كـردن هێنـا نه‌گه‌رامه‌وه بۆ وه‌رزش كردن ئیستاش ته‌مه‌ن 25 سـاڵه ، كه ئێستاش زۆر حه‌ز به‌وه‌رزش ده‌كه‌م و هه‌ندێك له هـاوریه‌كـانم هێشتان له‌م یانه مـاون كه‌من یاریم له‌گه‌ڵ ده‌كـردن هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم .
تۆ چت هه‌یه بۆ یاریزانانی ئافره‌تانی كوردستان ؟
من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یـان پێ ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر بۆیـان ڕه‌خسـا با په‌ره‌ی پێ بده‌ن به‌وه‌رزشكه‌ی خۆیـان ، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ندی من ئاگه‌دار بم وه‌رزشی كچان زۆر گرینگی پێ نادرێت وه هی كوڕان زیاتره به‌داخه‌وه ، له‌وڵاتی ئێمه سوید به پێچه‌وانیه زۆر گرینگی به‌وه‌رزشی كچان ده‌ده‌ن .
له‌كۆتایی دا زۆر سوپاس بۆ ئێوه ، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك شتم له یاد نه‌مـا بوو كه بۆتانی باس بكه‌م .
سانى نـاصيح :
گرافیك : پرۆفایلی گۆڵچیه‌كـان /زیتون حمد
گرافیك : پرۆفایلی گۆڵچیه‌كـان / محمد سالم
گرافیك : پرۆفایلی گۆڵچیه‌كـان / ده‌شتی عبدالله
گرافیك : پرۆفایلی گۆڵچیه‌كـان / باگار ئه‌نوه‌ر
به‌رێوبه‌ری یانه‌ی یوڤانتس هێشر ده‌كاته سه‌ر رۆژنـامه‌كـانی ئیسپانیـا !
به‌رێوبه‌ری گشتی یانه‌ی وه‌رزشی یوڤانتس هێرش ده‌كـاته سه‌ر رۆژنـامه‌كـانی ئیسپانیـا ده‌رباره‌ی كڕینی یاریزان پۆگبا كه چه‌ند هه‌واڵێكی نادروستیـان بڵاو كـردیته‌وه .
جوزيبي ماروتا به‌رێوبه‌ری یانه‌ی یوڤانتسی ئیتاڵی له‌لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ رۆژنـامه‌ی (لاگازيتا ديللو سبورت)ـی ئیتـاڵی راگه‌یـاندووه هه‌ندێك له رۆژنـامه‌كـانی ئیسانیـا ئه‌وه‌یـان بڵاو كـردۆته‌وه كه هه‌ردوو یـانه‌ی به‌رشلۆنه و یوڤانتس رێكه‌وتن به‌بڕی 80ملیون یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزان پۆگبا به‌ڵام ئه‌مـه دووره له راستی ، ئه‌وه‌شی گوت به‌ڵی ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه له‌گه‌ڵ ئێمه كۆبونه‌وه به‌ڵام تاوه‌ك و ئێستا یه‌ك لای نه‌بۆته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی كردنی یاریزان پۆگبا بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه .
سـانی نـاصیح :
گرافیك : پرۆفایلی گۆڵچیه‌كـان / هاوبه‌ش عوسمان سالح
گرافیك : پرۆفایلی گۆڵچیه‌كـان /محمد یاسین
گرافیك : پرۆفایلی گۆڵچیه‌كـان /دونیا سدرالدين
گرافیك : پرۆفایلی گۆڵچیه‌كـان /رێمان عبدالله
گرافیك : پرۆفایلی گۆڵچیه‌كـان /ئاسۆ عثمان محمد
یانەی هەولێر ئاكادیمیایەكی تۆپی پێی لەسەر ئاستی كچان دەكاتەوە
به‌رپسی یـانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر رێبین ره‌مزی له راگه‌یاندنێكی دا ئامـاژه‌ی به‌وه كـرد كه یـانه‌ی وه‌رزشی هەولێر ئاكادیمیایەكی تۆپی پێی لەسەر ئاستی كچان دەكاتەوە لە تەمەنی (9) تا (16) ساڵ و نانووسین لە رۆژی دووشەممە دەست پێدەكات لە بارەگای یانەی وەرزشی هەولێر.
لە بەرانبەردا نانووسین لە ئەكادیمیای تۆپی پێی بەردەوامە لەسەر ئاستی كوران.
دەتوانن رۆژانە لە كاتژمێر 4:30 ئێوارە تا 6:45ئێوارە سەردانی بارەگای یانەی وەرزشی هەولێر بكەن.
سانی ناصیح :
له‌خولی نایابی عێراق دهۆك یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـا .
دوێنێ شه‌و یارییه‌كـانی خولی نایابی عێراق له گڕی پێنجه‌می قۆنـاغی هه‌شته‌م كۆتایی هـات كه‌تێدا دوای تێپه‌ر بوونی چوار یاری یـانه‌ی دهۆك توانی یه‌كه‌م سـه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كاتێك له‌نێو یاریگـای خۆی به‌گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له یـانه‌ی نه‌وتی باشوری برده‌وه ، تـاكه گۆڵه‌كه‌ی یـانه‌ی دهۆك له رێگه‌ی یاریزان وليد سلمان له‌خوله‌كی 47 تۆمـار كـرا .
ئه‌نجـامی یاریه‌كـانی گڕی پێنجه‌م به‌م شێویه .
( زه‌ورا 1 – 1 نه‌وتی ناوه‌راست )
( بغدا 0 – 1 شورته )
( قوه‌جه‌ویه 0 – 0 میناء )
رێزبه‌ندی هه‌ردوو گروپ به‌م شێویه :
گروپی یه‌كه‌م :
1-یانه‌ی نه‌وتی نـاوه‌راست له ( 5 )یاری ( 3 )سه‌ركه‌وتن و ( 2 )به‌رامبه‌ر ، خاوه‌ن ( 11 )خاڵه
2-یانه‌ی شورته له ( 5 )یـاری ( 3 )سه‌ركه‌وتن ( 1 )به‌رامبه‌ر و ( 1 )دۆراندن ، خـاوه‌ن ( 10 )خـاڵه
3-یـانه‌ی بغدا له ( 5 )یـاری ( 3 )به‌رامبه‌ر و ( 2 )دۆراندن ، خـاوه‌ن ( 3 ) خــاڵه
4-یـانه‌ی زه‌ورا له ( 5 )یـاری ( 2 )به‌رامبه‌ر و ( 3 )دۆراندن ، خـاوه‌ن ( 2 )خـاڵ
گروپی دووه‌م :
1-یانه‌ی میناء له ( 5 ) یـاری ( 4 )به‌رامبه‌ر و ( 1 )سه‌ركه‌وتن ، خاوه‌ن ( 7 )خـاڵ
2-یانه‌ی قوه‌جه‌ویه له ( 5 ) یـاری ( 4 )به‌رامبه‌ر و ( 1 )سه‌ركه‌وتن ، خاوه‌ن ( 7 )خـاڵ
3-یانه‌ی دهۆك له ( 5 ) یـاری ( 2 )به‌رامبه‌ر و ( 2 ) دۆراندن و ( 1 )سه‌ركه‌وتن ، خاوه‌ن ( 5 )خـاڵ
4-یانه‌ی نه‌وتی باشور ( 5 ) یـاری ( 2 )به‌رامبه‌ر و ( 2 ) دۆراندن و ( 1 )سه‌ركه‌وتن ، خاوه‌ن ( 5 )خـاڵ
تێبینی : له‌هه‌ر گروپێك دوو یـانه سه‌رده‌كه‌وێت بۆ چوار گۆشه‌ی زێرین .
سانی نـاصیح :
فۆتۆ : قه‌یس وه‌یس
گرافیك : پرۆفایلی گۆڵچیه‌كـان /ريباز یونس
دیه‌مه‌نی جوانی پاڵه‌وانیه‌تی تۆپی پێ ( پێپسی )رۆژی سێیه‌م 24 / 6 / 2015
خاوه‌ن خه‌ڵاتی شه‌وانه .
وێنه‌كـان تایبه‌تن به : ( مـاڵپه‌ری گۆڵچی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رهه‌نگ موحسین )و كۆمپـانیـای ( پێپسی )( pepsi )
ده‌نگ.
سالار جه‌لال بۆ مـاڵپه‌ری ( SMN21.COM ) رونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی پاڵه‌وانیه‌تی تۆپی پێ ببسی . داوایه‌ك ئاراسته‌ی راهێنه‌ران ده‌كـات بزانه چیه ؟
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=jaT3N2U … e=youtu.be[/youtube]
بۆ هانده‌ران ، پاڵه‌وانیه‌تی ببسی دیاری به‌نرخی بۆ ئێوه ئامـاده كردووه ،بلیتێك وه‌رده‌گریت ناوت ده‌چێته تیر‌و پشك بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتێك وه‌ك ئه‌م براده‌ره ئه‌مـرۆ مۆبایلێكی سۆنی بۆ ده‌رچوو .
ئه‌وه‌ی ناوی ده‌رچوو ده‌بێت ئه‌م دوو یارییه بكات ئه‌وه‌ی له‌وێنه‌كه دیاره .
به‌رازیل و صربیا یاری كۆتایی ئه‌نجـام ده‌ده‌ن .
سانی نـاصیح :
له‌جـامی جیهـانی لاوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و صربیا له یاری كۆتایی روبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه .
بریـاره سبه‌ی شـه‌ممه له یاری كۆتایی جـامی جیهـانی لاوان كه یارییه‌كـانی له وه‌ڵاتی نيوزيلندا به‌رێوه ده‌چێت ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و صریبـا روبه‌رووی یه‌كـری ده‌بنه‌وه
هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی به‌رازیل له‌یاری پێش كۆتایی توانی به‌ئه‌نجـامی ( 5 : 0 )له هه‌ڵبژارده‌ی سنگال بباته‌وه ، هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی صربیا ش توانی به ئه‌نجـامی ( 2 : 1 ) له مـالی برده‌وه .
ئه‌وه‌ی جێ وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی به‌رازیل تـا كو ئێستا توانیتی 5 جـار ئه‌م نـازنـاوه به‌ده‌ست بهێنێت دواین جـاریش له سـاڵی 2011 بوو .
هه‌ڵبژارده‌ی صربیـا تـا ئێستا نه‌ی توانیه‌وه ئه‌م نازنـاوه به‌ده‌ست بهێنێت .
له‌قۆناغی گروپه‌كـانی جامی جیهـانی ئـافره‌تـان دا.
*هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل تاكه‌هـه‌ڵبژارده بوو كه هیچ گۆڵی لێ نه‌كـرا و خۆی گه‌یـانده قۆناغی 16
*هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ( سويسرا و ئه‌ڵمـانیـا )له‌یه‌ك یاری 10 گۆڵیـان تـۆمـار كـردووه .
*هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر زۆرترین گۆڵی لێكراوه .
سه‌ره‌تـا له هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ده‌ست پێ ده‌كه‌ین كه تـاكه هه‌ڵبژارده بوو هیچ گۆڵی لێ تـۆمـار نه‌كـرا .
له‌جـامی جیهـانی ئافره‌تـان دا كه‌یارییه‌كـانی له‌وڵاتی كه‌نه‌دا به‌رێوه ده‌چێت هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل توانی خۆی بگه‌ینێته قۆناغی 16 .
ئافره‌تـانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له گروپی پێنجه‌م یاری ده‌كـرد به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كـانی ( كۆریای باشور و ئیسپانیـا و كۆستاریكـا ) توانی له هه‌رسێ هه‌ڵبژارده بباته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی گۆڵی لێ بكرێت .
له روداوێكی دیكه‌ی قۆنـاغی گروپه‌كـان دا ئه‌وه بوو ، كه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ( سويسرا و ئه‌ڵمـانیـا ) توانیـان له یارییه‌ك 10 گۆڵ تـۆمـار بكه‌ن .
هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا به‌رامبه‌ر ئیكوادۆر توانی به‌ئه‌نجـامی ( 10-1 )سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌جه‌وله‌ی دووه‌م دا .
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمـانیـا به‌رامبه‌ر ساحل عاج به‌ئه‌نجـامی ( 10-0 )سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـا .
هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر زۆرترین گۆڵی لێ تـۆمـار كـرا له سێ یاری 17 گۆڵی لێ كـرا .
یارییه‌كـانی قۆنـاغی شـازده به‌م شێوه‌یه .
رۆژی شـه‌ممه 20 / 6 / 2015
ئه‌ڵمـانیـا × سوید
چین × كـامیرۆن
رۆژی یه‌ك شـه‌ممه 21 / 6 / 2015
به‌رازیل × ئوسترالیـا
فه‌ره‌نسـا × كۆریـایی باشور
كه‌نه‌دا × سویسرا
رۆژی دووشـه‌ممه 22 / 6 / 2015
نه‌رویج × ئینگڵته‌را
رۆژی سێ شـه‌ممه 23 / 6 / 2015
ئه‌مه‌ریكـا × كۆڵۆمبیـا
یابان × هۆڵندا
ئامـاده‌كـردنی : سـانی نـاصیح
[center]گرافیك : پرۆفایلی گۆڵچیه‌كـان /ريباز عبدالله[/center]
[center][/center]
[center]
هه‌واڵی وێنه‌یی : له سێ لاوه به‌رازیل یه‌كـان هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی نـازنـاو ده‌ده‌ن !
ئا/سانی ناصیح :
تیپی تۆپی پێ هه‌ڵبژارده‌كـانی به‌رازیل له لاوان و ئافره‌تان و تیپی یه‌كه‌م هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنـانی نـازنـاو ده‌ده‌ن ، لاوانی به‌رازیل له‌جـامی جیهانی یاری ده‌كه‌ن و ئافره‌تـانی له‌جـامی جیهـانی یاری ده‌كه‌ن و تیپی یه‌كه‌م یش له كوپا ئه‌مه‌ریكـا یاری ده‌كـات .
به‌ره‌بـه‌یانی ئه‌مـرۆ هه‌ڵبژارده‌ی تیپی تۆپی پێ یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل توانی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كـاتێك له‌گروپی سێیه‌م روبه‌رووی پیرۆ بۆوه و به‌ئه‌نجـامی ( 2 : 1 ) سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـا .
گۆڵه‌كـانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌رێگه‌ی یاریزانـان ( نیمـار،خ5 و دوگلاس كوستا دا سوزا ،خ90 )تۆمـاركـران .
تاكه‌گۆڵه‌كه‌ی پیرۆ له‌رێگه‌ی یاریزان كريستيان كويفا له خ3 تۆمـار كـرا .
یاری داهـاتووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به‌رامبه‌ر كۆڵۆمبیـا یه رۆژی پێنج شـه‌ممه 18 / 6 / 2015 كاتژمێر 12 شه‌و
چه‌ند دیمه‌نێكی وێنه‌یی یه‌رییه‌كه :
له‌جـامی جیهـانی لاوان دا هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل توانی خۆی بگێنێته چوار گۆشه‌ی زێرین .
هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی به‌رازیل توانی به‌لێدانی یه‌ك لاكه‌ره‌وه له هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگـال برده‌وه به‌ئه‌نجـامی ( 3 : 1 )و توانی خۆی بگه‌ینێته چوارگۆشه‌ی زێرین ، له چوارگۆشه‌ی زێرین به‌رامبه‌ر سنیگال یاری ده‌كـات رۆژی چوارشه‌ممه 17 / 6 / 205
ئه‌مه‌ش چه‌ند دیمه‌نێكی یاریه‌كه
هه‌رله‌جـامی جیهـانی دا به‌ڵام ئه‌مجـاره له‌سه‌رئـاستی ئافره‌تـان ، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كاتێك له گروپی پێنجه‌م روبه‌رووی ئافره‌تانی ئیسپانیـا بۆوه و له یارییه‌كه‌ش دا به‌رازیل به تاكه گۆڵی یاریزان ئه‌ندريسا ئه‌لفيس له‌خوله‌كی 44 سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و پێشه‌نگی به‌كۆكردنه‌وه‌ی 6 خـاڵ قایمتر كرد و پلیتی قۆناغی داهاتووی مسۆگه‌ر كـرد .
دوایاری ئافره‌تانی به‌رازیل به‌رامبه‌ر كۆستاریكایه رۆژی چوارشه‌ممه 17 / 6 / 2015 .
ئه‌مه‌ش چه‌ند دیمه‌نێكی یارییه‌كه :
[/center]
یاریزان مايويذر سەر دەكەوێت به‌سه‌ر ڕۆناڵدۆ و ميسی و فيدرر لە داهاتى ساڵانە !
یاریزانی مستەوانى ( ملاكمه ) ئەمريكى مايويذر توانی سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر یاریزانان كریستانۆ رۆنـاڵدۆ و میسی و فیدرر له‌داهاتی سـاڵانه به‌پێ رێزبه‌ندی گۆڤاری ئابوری جیهـانی " فوربس "
یاریزانی مستەوانى ( ملاكمه ) ئەمريكى مايويذر داهاتی سـاڵانه‌ی ده‌گـاته 300ملیۆن دۆلار له12 مـانگ دا به‌پێش هاوریه‌كه‌ی كه‌وت ئه‌ویش یاریزان باكياو كه داهـاتی سـاڵانه‌ی 160 مليون دولار .
باشترین یاریزانی سـاڵی 2014 كریستانۆ رۆنـاڵدۆ یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌پێ رێزبه‌نده‌كه له‌پله‌ی سێیه‌م دێت كه داهاتی سـاڵانه‌ی 79 مليون دولاری ده‌ست ده‌كه‌وێت ، له‌پله‌ی چواره‌م یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه ده‌بین درێت میسی كه‌داهاته‌كه‌ی ده‌گـاته 73.8 مليون دولار .
یاریزانی به‌ناوبانگی تێنسی سه‌رزه‌وی یاریزانی سويسري روجيه فيدرر له‌رێزبه‌ندی پێنجه‌م ده‌بین درێت كه داهاتی ساڵانه‌ی ده‌گـاته 67 مليون دولار ، یاریزانی روسي ماريا شارابوفا تێنسی سه‌رزه‌وی له‌رێزبه‌ندی شه‌شه‌م ده‌بین درێت داهاتی ساڵانه‌ی ده‌گـاته 29.7 مليون دولار.
[center]پرۆفایلی گۆڵچه‌یه‌كـانی كوردستــان / گۆڵچی یـانه‌ی وه‌رزشی سلێمـانی ئـامـاده بوو وه‌ڵامی پرسیـاره‌كـانمان بداته‌وه
*نــاو : ياسين كريم رسول
*ته‌مه‌ن سـاڵی له‌دایك بوون : 1990 ( 25 )ســاڵ
*ژمارەی درێست ؟ بۆ ئه‌م ژمـاریه‌ت هه‌ڵبژارد ؟
له خولى عێراق ٢٢ له خولى كوردستان ١٢ .من زياتر ٢٢ خـۆش ده‌وێت چونكه من له‌م رۆژه له‌دایك بوومـه
*بارى خێزانی : خێزان دارنیم له‌گه‌ڵ مـاڵه‌وه ده‌ژیم .
*ئـاره‌زوو : حـه‌زده‌كه‌م له هـه‌ڵبژارده‌ی عێراق یـاری بكـه‌م .
*به‌ژداریه‌كـان : خولی عێراق و كوردستــان .
* دەستكەوتەكان :
باشترین گۆڵچی له خولی پله‌یه‌كی عێراق
به‌ده‌ست هێنـانی پله‌ی سێیه‌م له‌گه‌ڵ یـانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی سێیه‌م له‌گه‌ڵ یـانه‌ی سلێمـانی .
به‌ده‌ست هێنـانی سێ وه‌رز باشترین گۆڵچی له پله‌ی یه‌كه‌م تا دووه‌م .
وه‌رزی 2014 / 2015 كه‌مترین گۆڵی لێكراوه ، له 26 یاری 13 گۆڵ .
*ئه‌و یانانه‌ی كه یاری بۆت كـردووه ؟ : سلێمـانی و پ.هه‌ولێر
*له‌كوردستـان و جیهـان به‌چ گۆڵچیه‌ك سه‌رسـامی ؟: هه‌مووگۆڵچه‌یه‌كـانی كوردستـان زۆر باشن ، گۆڵچی ریال مه‌درید كـاسیـاس باشترین گۆڵچیه لای من .
ئه‌ی له‌باره‌ی خولی كوردستـان چی گوت ؟!
هه‌چه‌نده له‌زۆربه‌ی یارییه‌كـان كیشه و مشكیله‌ی هه‌یه ، به‌ڵام خولی نایابی كوردستـان ته‌مه‌نێكی كورتی هه‌یه و توانیتی زۆر به‌سه‌ركه‌وتوانه یارییه‌كـان به‌رێوه ببه‌ن [/center]
چه‌ند تێبینیه‌ك :
1-ئێمه هه‌موو گۆڵچیه‌كـانی كوردستـان به‌سه‌رده‌كه‌ینه‌وه بێ جیـاوازی شـاره‌كـان .
2- هه‌موو شه‌وی پێنج شـه‌مه‌یه‌ك پرۆفایلی گۆڵچیه‌ك بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه .
3- ئێمه دووجـار ئـاگه‌داری گۆڵچی ده‌كه‌ینه‌وه كه وا ڵامـان بده‌نه‌وه ئه‌گه‌رنـا بڵاو نـاكه‌ینه‌وه گله‌یمـان لێنه‌كـه‌ن .
بیرۆكه‌ی : سه‌رهه‌نگ موحسین خاوه‌ن مـاڵپه‌ر و سـانی نـاصیح به‌رێوبه‌ری گشتی به‌شی وه‌رزشی مـاڵپه‌ری سه‌رهه‌نگ موحسین
عبد الخالق حسن: ئێمه یاری ناكرین به‌ڵام ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان یاری به‌ئێمه ده‌كه‌ن !
ئامـاده كـردنی سانی نـاصیح - دهۆك
سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی زێره‌ڤـانی عبد الخالق حسن له چاوپێكه‌وتنێكی دا له‌گه‌ڵ ( ysm) باسی له وكیشه‌و گرافاتنه ده‌كـات ده‌رباره‌ی یارییه‌كـانی خولی نایابی كوردستان و كرین و فرۆشتنی یـاری .
له‌چاوپێكه‌وتنێك دا له باره‌گه‌ی خۆی له شـاری دهۆك سه‌رۆكی یانه‌ی زێره‌ڤـانی عبد الخالق حسن ده‌رباره‌ی كرین و فرۆشتنی یاری بۆمـان دوا .
له‌پرسیارێكی ئێمه دا بۆ سه‌رۆكی یانه‌ی زێره‌ڤتانی عبد الخالق حسن ، ئایه تاچه‌ند راسته ئێوه یاریـتان كـریوه كه زۆربه‌ی رۆژنـامه نووسه‌كـانی وه‌رزشی كوردستـان گومـان ده‌كه‌نه سێ یـاری كه كراوه‌له‌لایـان ئێوه ئه‌وانیش ( هه‌ولێر و زاخۆ و سلێمـانی ) ؟!
رێزوخۆشه‌ویستم بۆ ئێوه و رۆژنـامه نوسـانی وه‌رزشی كوردستان هه‌یه ئێمه یاری نـاكرین و نافرۆشین ئه‌م كـاره نه‌شیه وه له‌ئێمه ناوه‌شێته‌وه به‌ڵام ده‌زگـا راگه‌یـاندنه‌كـان ئـاوا گه‌وره‌یـان كـردووه ئه‌وان یاری به‌ئێمه ده‌كـه‌ن ، یه‌كه‌م جـار ده‌رباره‌ی كرینی یاری هه‌ولێر ئه‌مه ئه‌سڵ و ئه‌سـاسی نیه چونكه یارییه‌كه كراوه بووه ئێمه‌ش توانیمـان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنین ، ده‌رباره‌ی یانه‌ی زاخۆ ش ئه‌وه یارییه ئێمه براوه بوون به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره دوای یارییه‌كه‌ش سه‌رۆكی یـانه‌ی زاخۆ %25 موچه‌ی یاریزانه‌كـانی بری ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه یاری نه‌كراوه و نه فرۆشـراوه ، ده‌رباره‌ی یاری سلێمـانی ئه‌وان زۆر باشتر له‌ئێمه یاریان كرد ئاخر ئه‌گه‌ر یاری بكری چۆن تیپی به‌رامبه‌ر له‌تۆ باشتر یاری ده‌كـات ! ئێمه به‌ئـاست و ئه‌نجـامی خۆمـان توانیمـان ببینه پـاله‌وانی كوردستـان كه گه‌راینه‌وه شـاری دهۆك كه‌سێك نه‌هـاته لامـان بڵێ پیرۆزه به‌داخـه‌وه بۆ به‌رپرسـانی وه‌رزشی .
دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی یـانه‌ی زاخۆ بۆ ئێمه قسه‌ی كـرد ده‌رباره‌ی یاری نێوان زێره‌ڤـانی و زاخۆ به‌هیچ شێوییه‌ك نه‌كـراوه و نه‌فرۆشراوه ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆكی یـانه‌ی زاخۆ گه‌یشته به‌رنـامه‌ی به‌روحێكی وه‌رزشی كه‌نـاڵی ئـاسمـانی سپێده ، كه ئه‌وانیش تاراده‌یه‌ك باوه‌ریـان به‌و قسـانه نه‌بوو كه‌گومـانیـان هه‌بوو ده‌ربـاره‌ی كرین و فرۆشتنی یاری زێره‌ڤـانی و زاخۆ .
سه‌رۆكی یـانه‌ی زێره‌ڤـانی هه‌ر له‌رێگه‌ی ئێمه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه گوتی به‌داخه‌وه بۆ كه‌نـاڵی ئاسمـانی سپێده و به‌رنـامه‌ی به‌روحێكی وه‌رزشی هیوا مه‌لاقادر كه زۆر گومـانی خسته سه‌ر یاری نێوان زاخۆ و زێره‌ڤانی كه یارییه‌كه كـراوه‌ته‌وه لێره‌وه پێیـان راده‌گه‌ینم ئه‌و قسه‌ی ئه‌و براده‌ره كـردی هیچ ئه‌سڵ و ئه‌سـاسی نیه ده‌بوایه لێكۆڵینه‌وه بكـات ئینجـا بریـار بدات .
ئه‌ی ده‌رباره‌ی یاریزان هۆزان ئازاد یاریزانی ئێوه كه چه‌ند قسه‌یه‌كی كـردووه ده‌رباره‌ی كرینی یاری !
ئه‌و یاریزانه هیچ راست نـاكـات چونكه من وه‌ك سه‌ركی یـانه‌ی زێره‌ڤـانی ئه‌گه‌ر راست بێت ئه‌وه ئـامـاده بۆ هه‌ر سزایه‌ك به‌ڵام ئه‌م یاریزانه به‌خۆی هه‌ر وایه و قسه‌ی نازانێت بكـات رۆژی 6 / 6 بۆمـان ده‌رده‌كه‌وێت كه كێ راست ده‌كـات یاریزان هۆزان ئـازاد یـان من ، ئه‌گه‌ر من هه‌ڵه‌بووم ئه‌وه ئـامـاده‌م بۆ هه‌موو سزایه‌ك .
ئه‌مـرۆش شه‌ممه له‌كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێ كوردستـان یاریزان هۆزان ئـازاد یاریزانی یانه‌ی زێره‌ڤـانی سزادا كه لێدوانی نادروستی دا بوو .
سزاكه‌ی یاریزان هۆزان ئـازاد به‌م شێیوه‌یه بوو .
دوورخستنەوەی یەكجارەكی یاریزان هۆزان ئازاد لەسەرجەم چاڵاكییەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەهۆی لێدوانە نادروستەكانی لەسەر یاریكردن بە ئەنجامی یارییەكانی یانەی زێرەڤانی لە خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی پێ، هەرچەندە بۆ ماوەی دوو هەفتە لەسەر یەك لەگەڵ ئاگاداركردنەوەی، بەڵام لە كۆبوونەوەی یەكێتیەكەمان ئامادە نەبوو، ئەوەش دەسەلمێنی كە لێدوانەكانی هۆزان ئازاد نادروستە و بێ بەڵگەیە، هەروەها بڕیارمان دا داوایی یاسایی لە دادگا لەسەر یاریزان هۆزان ئازاد تۆمار بكەین.
راپۆرت : یانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تانی زێره‌ڤانی له‌وپه‌ری ئامـاده باشی دامةشق ده‌كه‌ن .
سه‌رۆك یانه ده‌ڵێت هه‌موو شتێك بۆ ئافره‌تـانی زێره‌ڤانی ده‌كه‌ین تـا ببێته پـاڵه‌وان .
سـانی نـاصیح- دهۆك :
یـانه‌ی وه‌رزشی ئـافره‌ـانی زێره‌ڤانی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولى فووتسالى نايابى كوردستان چه‌ند رۆژێكه ئـامـاده‌كـار و مه‌شق ده‌كه‌ن بۆ وه‌رزی نوێی خولی عێراق و خولى فووتسالى نايابى كوردستان كه وابر یارییه یارییه‌كـانی له‌خولی عێراق رۆژی 25 / 6 به‌رێوه بچێت ، ده‌رباری ئامـه‌ده‌كـاری یانه‌كه سه‌رۆك و یـاریزانـانی یـانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تـانی زێره‌ڤـانی به‌م شێویه بۆ ( ysm21.net) دوان .
سه‌رۆكی یـانه‌ی وه‌رزشی زێره‌ڤانی عبد الخالق حسن :
من وه‌ك سه‌رۆكی یـانه‌ی وه‌رزشی زێره‌ڤانی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پـاڵپشتی یاریزانـانی ئـافره‌تـانی زێره‌ڤانی ده‌كه‌م یاریزانه‌كـان له‌و په‌ری باشی دان بۆ خولی عێراق هه‌رچه‌نده دوو رۆژه مه‌شق و راهێنان ده‌ستی پێ كـردووه به‌ڵام به شێویه‌كی چروپر مه‌شقه‌كـان له‌سه‌ر یاریگـای 11 یـاریزانی ئه‌نجـام ده‌ده‌ن ، له‌درێژه‌ی قسه‌كـانی دا عبد الخالق حسن گوتی ئێمه هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین تـا ئه‌مسـاڵ ئه‌نجـامێكی بـاش له‌سه‌ر ئـاستی عێراق به‌ده‌ست بهێنین و چـاومـان له نـازنـاوه‌كه‌یه ، له‌رووی مـادیه وه زۆر باشین هه‌موو پێداویستیه وه‌رزشیه‌كـانمـان بۆ یاریزانانی ئافره‌تـان ئـامـاده كـردووه تا به‌رده‌وام بن له‌مه‌ش كردن ، له‌كۆتایی قسه‌كـانی دا گوتی ئێمه ده‌مـانه‌وێ نـازنـاوه‌كه بگه‌رێنینه‌وه دهۆك .
یاریزان سيبل شكر:
ئێمه زۆر باش خۆمـان ئـامـاده كـردووه بۆ خولی عێراق ، ئێمه رۆژانه مه‌شق له یاریگـای 11یـاریزانی ئه‌نجـام ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ش و هه‌وای یاری 11 یاریزانی لێ رابێین چونكه ئێمه ته‌نھا له خولی فووتسال یاریمـان كـردووه ، له‌رووی مـادیه‌وه زۆر باشین هه‌موو پێداویسته وه‌رزشیه‌كـانمـان بۆ ئـامـاده كـراوه ، ده‌ست خۆشی له سه‌رۆك یانه ده‌كه‌م كه زۆر پاڵپشتی ئێمه ده‌كـات هیچ جیاوازی له‌نێوان كوران و كچان نـاكـات ، منیش وه‌ك یاریزان حه‌زده‌كه‌م نازنـاوی خولی عێراق به‌ده‌ست بهێنم له‌گه‌ڵ یـانه‌كـه‌م .
یاریزان لاڤين محمد :
ئێمه چه‌ند رۆژێكه ده‌ستمـان به‌مه‌شق و راهێنـان كـردووه وه‌ك خۆ ئـامـاده كـردنی خولی عێراق ، تائێستـا ئێمه هیچ كیشه و گرفتێكمـان نیه چ له رووی مـادیه‌وه چ له رووی پێداویستیه وه‌رزشیه‌كـان ، هیوادارم بتوانین نـازنـاوی خولی عێراق به‌ده‌ست بهێنین .
راپۆرت : یانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تانی هه‌ولێر ئامـاده‌كـاری ده‌كه‌ن به‌ڵام كێشه‌ی گه‌وره‌یان بۆ دروست بووه !
راپۆرت : سـانی نـاصیح :
یـانه‌ی وه‌رزشی ئـافره‌ـانی هه‌ولێر پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی بتوڵه‌ی عێراق چه‌ند رۆژێكه ئـامـاده‌كـار و مه‌شق ده‌كه‌ن بۆ وه‌رزی نوێی بتوڵه‌ی عێراق كه وابر یارییه یارییه‌كـانی رۆژی 25 / 6 به‌رێوه بچێت ئه‌م ئامـاده‌كـارییه بۆ مـاوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و كه مه‌شقه‌كـانی سبه‌ی نان و ئێوارانه ، ده‌رباره‌ی خۆی ئـامـاده‌كـردنی یاریزانه‌كـان یانه‌ی وه‌رزشی ئـافره‌تـانی هه‌ولێر راهێنه‌ر و یاریزانـان به‌م شێویه بۆ ( sm21.com ) باسیـان له كێشه و گیروگرفته‌كـانی یانه‌كـه‌یـان كـرد .
راهێنه‌ری یـانه‌كه ما.مه‌زن ده‌لێت :
" ئێمه ئـامه‌داكـاری ته‌واومـان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگـاری له‌نـازنـاوه‌كه بكه‌ین و چـاومـان له‌وه‌یه كه جـامه‌كه بگه‌رێینه‌وه كوردستـان وه‌ك ساڵی رابردوو.
ئێوه هیچ كێشه‌و گیروگرفتان هه‌یه له‌كـاتی مه‌شق كـردن خۆئـامـاده كـردن ؟
به‌ڵی ئێمه وه‌ك یـانه‌ی وه‌رزشی ئـافره‌تنی هه‌ولێر كێشه‌و گرفتی زۆرمـان هه‌یه ، پاسی یـانه‌كـه‌مـان پاره نیه به‌نزینی تێ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاتوچۆ به‌یاریزانه‌كـان بكه‌ین بۆ یاریگـا من و سه‌رۆك یانه خۆبه‌خشـانه هات و چۆ به‌یاریزانه‌كـان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر حیسابی خۆمـان ده‌ست خۆشی له‌سه‌رۆك یانه ده‌كه‌م كه له‌سه‌رحیسابی خۆی هه‌موو شتێك بۆ یاریزانه‌كـان ده‌كـات وه‌ك نان خواردن و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی یاریزانه‌كـان چونكه ئێمه چه‌ندین یاریزانمـان له ده‌ره‌وه بۆ هـاتووه وه‌ك له دهۆك و سلێمـانی كه له هه‌ولێر ده‌مێنه‌وه ئه‌مـانه‌ش مه‌سروفیـان ده‌وێت ، ئێمه زۆر بێ هیوا بووینه له وه‌رگرتنی موچه بۆ یاریزانه‌كـان چونكه هیچ كه‌س نیه پـاڵپشتی ئێمه بكه ، ئێمه له‌ده‌رگـای زۆر به‌رپرسـانمـان دا به‌ڵام كه‌س ئامـاده نه بوو هـاوكـاری ئێمه بكه .
كـاپتنی هه‌ولێر زینه :
ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تـاوه ئامه‌داكـاری ئێمه باش نیه چونكه زۆربه‌ی یاریزانه‌كـان له‌تاقیكردنه وه‌دان زۆربه‌ی یاریزانه‌كـان ئـامـاده‌ی مه‌شقه‌كان نـابن به‌ڵام چاوه‌رێ ده‌كرێت له‌م یه‌ك دوورۆژه هه‌مووان به‌گه‌رێنه‌وه بۆ مه‌شق كـردن ، ده‌رباره‌ی یانه‌كه‌مـان له‌رووی مـادیه‌وه زۆر زۆر خراپین من له‌دهۆكه‌وه هـاتوومه هه‌ولێر یاریزانی دیكه‌مـان هه‌یه له سلێمـانی هاتووه هه‌مووش له‌سه‌رحیسابی خۆمـان هاتووین ، یاریزانمـان له‌نـاو هه‌ولێره به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌ی نیه بێته مه‌شق كـردن و پاسی یانه‌كه‌شمـان له‌بێ به‌نزینی راگرتووه ، ئێمه داوه ده‌كه‌ین تۆزێك هاوكـاری بكرێین تابتوانین سه‌ركه‌وتوانه كـاره‌كـانمـان به‌رێوه بچێ .
یاریزان ده‌ریـا دانـا كاپتینی دووه‌م :
من له‌سلێمانیه وه هـاتووه مه هه‌ولێر بۆ خۆئـامـاده‌كـردن بۆ خولی عێراق تابتوانین ئه‌نجـامی باش به‌ده‌ست بهێنین بۆ یانه‌كـه‌مـان ، له‌رووی مـادیه‌وه یانه‌كـه‌مـان باش نیه داوه له به‌رپرسیـان ده‌كه‌ین تۆزێك هاوكـاری ئێمه بكه‌ین تـابتوانین به‌رده‌وام بین له كـاروچالاكیه‌كانمـان .
یاریزان كه‌وسه‌ر : ئێمه مه‌شقه‌كـانمـان به‌رده‌وامه بێ ئه‌وه‌ی هیچ موچه‌یه‌ك وه‌ربگرین ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه هۆڵێكی تایبه‌تیمـان نیه ئێمه له هۆلی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری و له قوتابخـانه‌كـان مه‌شق ده‌كه‌ین له جارجار كێشه‌مـان بۆ دروست ده‌بێت كه له‌كوێ مه‌شق بكه‌ین !.
گۆڵپارێز فائیزا :
ئێمه ئامـاده‌كـاری بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كه‌تاپارێزگـاری له‌نـازنـاوه‌كه بكه‌ین به‌ڵام ئـامـاده‌كـاری ئێمه وه‌ك پێویست نیه به‌هۆی نه‌بونی پاره .
ئه‌مه‌ش چه‌ند دیمه‌نێكی مه‌شق و ئامـاده‌كـاری یـانه‌ی وه‌رزشی ئـافره‌تـانی هه‌ولێر .
ئه‌مـرۆ یـانه‌ی وه‌رزشی ئـافره‌تـانی هه‌ولێر ده‌ستیـان به‌مه‌شق كـرد وه‌ك خۆ ئـامـاده‌كـردنێك بۆ وه‌رزی نوێ خولی نایابی ڤوتسالی كوردستـان .
ئه‌مه‌ش چه‌ند دیمه‌نێكی مه‌شقی ئه‌مـرۆ .
سه‌رۆكی كیك بۆكسینگی لقی هه‌ولێر ده‌لێت گرینگی نه‌دراوه به یارییه تاكه‌كـان .
سانی ناصیح
ئه‌مرۆ پاڵه‌وانیه‌تی كیك بۆكسینگ به‌ئامـاده بوونی شه‌ش یانه( شه‌قلاوه و برایه‌تی و سه‌نته‌ری داره‌توو و یانه‌ی فه‌لا و پ.هه‌ولێر و سه‌نته‌ری هه‌ڤاڵان و ) له شـاری هه‌ولێر به‌رێوه چوو ، ده‌رباره‌ی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه سه‌رۆكی كیك بۆكسینگی هه‌ولێر محمد سه‌ردار له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ مـاڵپه‌ری ( smn21.com ) گوتی : ئـاستی یاریزانـه‌كـانی یانه كـان زۆر باش بوو به‌ڵام ده‌بێت به‌رپرسـانی وه‌رزشی له‌هه‌رێمی كوردستـان زیاترگرینگی به یارییه تاكه‌كان بدرێت ، به‌داخه‌وه كه هیچ گرینگیه‌كی ئه‌وتۆ به‌و یارییانه نـادرێت ، له‌كۆتایی دا گوتی سوپاس بۆ خودا كه توانیمـان به‌سه‌ركه‌وتوانه پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه به‌رێ بكه‌ین .
ئه‌نجـامی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو .
یـانه‌ی شه‌قڵاوه یه‌كه‌م بوو
سه‌نته‌ری داره توو دووه‌م بوو
یانه‌ی فه‌لا سێیه‌م بوو .
ئینریكی و میسی باشترینی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیـایه .
ئا/ سانی ناصیح
دوای ته‌واو بوونی یارییه‌كـانی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیـا كه یانه‌ی به‌رشلۆنه نازنـاوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنـا ، رۆژنـامه‌ی" ئاس"ـی ئیسپـانی راپرسیه‌كی ئه‌نجـام دا بۆ باشترینه‌كـانی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیـا له‌م راپرسیه دا راهێنه‌ری یـانه‌ی به‌رشلۆنه ئینریكی و یاریزانی یـانه‌ی به‌رشلۆنه لیونل میسی توانیان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن ، راهێنه‌ری به‌رشلۆنه ئینریكی به‌رێژه‌ی %40.97 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنـا و پله‌ی دووه‌م به‌ر راهێنه‌ری یانه‌ی ئیشبیلیه كه‌وت كه به‌رێژه‌ی %17.61ـی ده‌نگه‌كـانی به‌ده‌ست هێنـا ، پله‌ی سێیه‌میش راهێنه‌ری ریال مه‌درید ئه‌نشلۆتی به‌ده‌ستی هێنـا به‌رێژه‌ی % 17.6بوو.
ده‌رباره‌ی باشترین یاریزان له راپرسیه‌كه دا ، یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه لیونل میسی توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت به‌رێژه‌ی %55.87د ه‌نگه‌كـانی به‌ده‌ست هێنـا ، له پله‌ی دووه‌میش یاریزان و گۆڵكـاری یانه‌ی ریال مه‌درید كریستانۆ رۆنـاڵدۆ یه به‌رێژه‌ی %35.37 ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنـا ، پله‌ی سێیه‌میش هه‌ر بۆ یاریزانانی یانه‌ی ریال مه‌درید بوو ئه‌ویش یاریزان جامیس رۆدریگز بوو به‌رێژه‌ی %5.8 ده‌نگه‌كـانی به‌ده‌ست هێنـا .
خولى كوردستان 9 ساله دريزه ى هه يه بس جيكاى برسياره بوجى تاكو ئستا يانه كانى سليمانى تا كو ئستا يه كه م نه بوون
روزنامه نوسيكى وه رزشى ده ليت :لە شاری سلێمانی و بە گشتی لە پارێزگای سلێمانی یانەكان كێشەی نەبونی یاریزانی ئاستبەرزیان هەیە، بەشێك لە یاریزانەكانە تەنها گرنگی بە بڕی بۆندو موچەی مانگانە دەدەن و وردە وردەش ئاستیان دادەبەزێت ئەوەش وایكردووە ئەنجامەكان وەك پێویست نەبن، لەلایەكی ترەوە، كێشەی دارایی یانەكان و وایكردووە نەتوانن بەپێی پێویست گرێبەستی گرانبەها ئەنجامبدەن، هەندێك لە یانەكان كێشەی كارگێڕییان هەیەو نەبونی كەسانی شارەزاو پسپۆڕ‌و ئەكادیمی وایكردووە نەتوانن ئەنجامی پێویستیان هەبێت، بۆیە پێویست كەسانی ئەكادیمی لە یانەكاندا بن و كەسە ناوەرزشییەكان یانەكان بەجێبهێڵن.
جوتيار جه زاى كابتى بشمه ركه ى سليمانى له وه لاميكى ئيمه دا هوكارى ئه نجامه خرابه كانى يانه كانى سليمانى ده ليت :
1.دەستەی ئیدارە کە هەموو بڕیاریکیان لە دژی یاریزانە
2.نەدانی حەقی یاریزان عقدو معاش له كاتى خويدا
3.بئ ئەزموونی سەرپەرشتیاری تیپ و کۆکردنەوەی یاریزان
4.ئیدارەی یانەکان بیریان لای پارەیە بیریان لای ئەنجام نیە
5-.ڕاهینەرەکان بە عام بە دوای زانیاری ناگەریین لەگەڵ ئەوەی دنیا ڕۆژ بە ڕۆژ لە پیشکەوتنە.
6-یاریزان لە یانەکان تا کۆنتر بن و زیاتر لەوێ بن قەدریان نازانریت پییان دەلین کوری نادیەکەی و کەچی دەستیان ناوتە بینە قاقای کوڕەکەی خۆیان باشە ئەگەر کوری خۆتانە بۆ تیری ناکەن زۆ کە یاریە دوو یاری خراپ دەبئ بیر لە دەستبەردار بوونی دەکەنەوە
7-زۆر سەیرە لە ئەوروپا و ولاتانی تر یاریزانیکی باش لا دەبەن یان خۆی دەروات یانەکان بەدوای باشترین یاریزانی شوینگرەوەی دەگەڕیین بەلام لیرە دەچن بەدوا یاریزانیک دەگەڕین معاشوو عەقدی کەمتر بئ یان لە یانەیەکی تر دەرکرابئ
سه باح حه سيبى له وه لامدانه وه يه كى ئيمه دوا دواو كوتى:جارى وايه يه ك ده س و يه ك دل نين كورانكارى له راهينه ر و جارى وايه ياريزان موه فه ق نابيت نجا له هه موي موهيمتر ئيداره ي نادي ابي ته عامولي باش بي له كه ل ياريزانان .بويه ئيداره ي سليماني وه كو بيستبيتم له كه ل ياريزان باش نيه.
دانا سلێمـانی
ناوبیژوانێک لەسەر ئاستی خولی نایابی کوردستان دوای کۆتایی هاتنی خولەکە دەدوێت
ئومێد موستەفا ناوبیژوانی پلەیەک دوای کۆتایی هاتنی یاریەکانی وەرزی ۲۰۱٤ بۆ ۲۰۱٥ی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان کە زێرەڤانی بووە پاڵەوانی خولەکە و بۆ سێیەمین جار لە مێژوویدا نازناوەکەی بەرزکردەوە، لەسەر گشت لایەنەکان بۆمان دواوە، وەک ناوبیژوانێک کە لەم وەرزەدا 20 یاری خولەکەی بەڕێوەبردووە.
(گفتۆگۆکان)
ئاستی خولەکەت بە گشتی پێ چۆن بوو؟
ئومێد موستەفا: من زۆر سەرکەوتووانە دەیبینم، ئەم وەرزە سەرەڕای ئەم هەمووە کێشەی بە سەر کوردستان داهات، قەیرانی دارایی یانەکان و هتد، دوو خول ی بەهێز زۆر سەرکەوتووانە بە کۆتا هات، کە خولی پلەیەک و پلە نایاب بوو، پێویستە هەموو ئەوانەی بەشداربوونە لەم سەرکەوتنەی هەردوو خولەکە سوپاس بکرێن و رێزیان لێ بگیرێت.
ـ ئاستی یانەکانت چۆن هەڵدەسەنگێنیت چۆنبوو؟
ئومێد موستەفا : یانەکان ی ئەم وەرزەی خولی نایاب ئاستیان خراپ نەبوو سەرەڕای ئەم هەمووە کێشەیەی رووی لە هەرێم کرد، بەڵام لایەنی رۆشنبیری وەرزشیان کەمە و کێشەی تیایە، بە هیوام لە داهاتوودا باشتر بن.
ـ بە گشتی راهێنەرانت پێ چۆنبوو؟
ئومێد موستەفا: بێ گومان ئێمە لە کوردستان راهێنەری چاک و خراپمان هەیە ، بەگشتی راهێنەران دەبێت زیاتر گرنگی بدەن بە ئاستی تیپەکانیان و شێوازی یاریکردنیان پێویستە دانبەوە دابنێن کە باشن یاخود خراپ وە ئەنجامە خراپەکان نەخەنە سەر ئەستۆی ناوبیژوانان بەڵکو هەڵەکانی خۆیان ببین و یاری دوای یاری هەڵەکانیان راست بکەنەوە.
ـ بە شێوەیەکی گشتی ئاستی یاریزانەکانت پێ چۆن بوو؟
ئومێد موستەفا: یاریزانەکانمان دەبێت زیاتر شارەزا بن لە یاساکانی تۆپی پێ و ئەوە بزانن ئەوان لەسەر یاریگادا یاری دەکەن تەنها رەخنە نەگرن هاوار نەکەن بەسەر ناوبیژواناندا، پێویستە هەڵەکانی خۆیان بخەنە سەر شانی خۆیان نەک لایەنێکی تر دەبێت دان بە هەڵەکانیان دابنێن و پاشان هەڵەکان چاک بکەن.
ـ یاریگاکان ی یانەکان ی کوردستان چۆن دەبینی شایەن ی ئەوەن یاریان لەسەردا بکرێت؟
ئومێد موستەفا: کام یاریگا هەیە شایەنی یاریکردن بێت! بەداخەوە کە ئەم قسەیە دەکەم بەڵام راستیە دەبێت باوەڕمان پێ هەبێت، یاریگای چاکمان لە کوردستان بە پەنجەکانی دەست دەژمێردرێن کە ئێمە لە کوردستان چەندین یانەمان هەیە و هەندێکیان باری داراییان بە گشتی نەک تەنها ئەم وەرزە،باشە، کەچی یاریگاکانیان وەک پێویست نیە، هیوادارم لە داهاتوودا یاریگای باش و پرۆفیشناڵانە دروست بکرێت وەک ئەم یاریگایەی یانەی (زاخۆ)، بە گشتی یاریگاکان دەبێت رێ‌و شوێنی تیپەکان و ناوبیژوانان و رێ‌و شوێنی ئەمنی و هتد، ئامادەبکرێت پێش یاریەکان بە باشی کە ئەمە مەرجی سەرەکی یاریگا یێکە کە یاری تێدا ئەنجام بدرێت.
ـ رێژەی ئامادەبوونی هاندەرانت پێ چۆنبوو لەم وەرزەدا هاندەرانت پێ چۆنبوو؟
ئومێد موستەفا: بەداخەوە تاک و ئێستا هاندەرانی ئێمە لە وشەی (هاندەر) نەگەشتوون، هاندەر دەبێت هانی تیپەکەی بدات نەک بێت دا‌نیشێت و بەس خەریکی خواردن بێت قسەی نا بەجێ و ناشیرین بکات بەرامبەر بە یاریزانان و راهێنەران و ناوبیژوانان، هاندەری راستەقینەمان کەمە!.
ـ تۆ خۆت ناوبیژوانی وە چەندین یاریت بەرێوە برد بەڵام بە گشتی ئاستی ناوبیژوانانت پێ چۆن بوو؟
ئومێد موستەفا: ناوبیژوانان پێویستە هەموو کات ئاگاداری یاساکانی تۆپی پێ ببن و بەردەوام لە راهێنان و خۆ ئامادەکردن بن دەبێت بزانن ئەوان کە ئەوان کارێکی قورسیان لەسەر شانە ئەویش بەرێوەبردنی یاریەکانە بە باشترین شێوە و دادپەروەر بن لە نێو یاریگادا.
راگەیاندن ڕۆڵێکی باشیان بینی، بە گشتی چۆنبوون؟
ئومێد موستەفا: راگەیاندکاران بە گشتی خراپ نین بەڵام هەندێکیان زیاتر لەو زانیاریانەی بەدەستیان هێناوە شت دەنووسن رەنگە ئەمەش ببێتە کێشە، بەڵام بەراستی روویێکی دیاریان داوە بە خولەکانی کوردستان بە تایبەتی خولی نایاب.
ـ چیت هەیە لەسەر یەکیەتی تۆپی پێی کوردستان؟
ئومێد موستەفا: هەموو یەکیەتیێک لایەنی باشی و خراپی هەیە یەکیەتی ئێمەش لایەنی خراپەی کەمەو باشەی زۆرە بەڵام بە بڕوای من یەکیەتی تۆپی پێی کوردستان کەمترین هاوکاریان دەکرێت کەم کەس هەن دان بە هەوڵ و مادندیبوونەکانیان دادەنێت کە پێویستە رێز لە ماندوو بوونیان بگیرێت.
ئومێد موستەفا لە دوا وتەکانی هیوادارە بۆ وەرزەکانی داهاتووی خولەکانی کوردستان کە دەستەی کارگێری یانەکان بە چاوێکی پیشەگەرانە لە راهێنەر و یاریزانەکان بڕوانن و هەواڵ بدەن کە تام و چێژ بگەرێنەوە بۆ نێو یاریکاگانی کوردستان بتوانن زۆرترین هاندەر لەیاریگاکان کۆبکنەوە بۆ ئەوەی هانی تیپەکانیان بدەن وەک (هاندەر)، وە هەروەها هەوڵبدرێت بۆ ئەوەی ئاستی یانەکان و راهێنەران و ناوبیژوانان بەرزبکەنەوە بە شێوەیەکی زانستیانە و پیشەگەرانە، وە بە هەموو لایێک هەوڵ بدەین لەگەڵ یەکیەتی تۆپی پێی کوردستان ساڵ بەساڵ ئاستی خولەکە بەرەو پێشتر ببەین و درێژەی پێ بدەین چونکە (بژێوی جەندەها کەس لەسەر ئەم خولەیە بەسەرجەم پێکهاتەکانیەوە).
عەبدولعەزیز ئومێد
خه‌ڵكی سلێمـانی زۆر حه‌ز به‌بلیارد ده‌كه‌ن به‌ڵام كه‌س نیه پاڵپشتیان بكه‌ن !
یاری بلیارد یه‌كێك له‌و یارییه‌وه‌رزشیـانه‌ی كه له هه‌موو جیهـان گرینگی تایبه‌تی پێ ده‌درێت له هه‌رێمی كوردستان به‌تـایبه‌تی له شـاری سلێمـانی خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆر حه‌ز له‌بلیـارد ده‌كه‌ن و به‌ڵام وه‌ك پێویست پاڵپشتی یانه‌كـان و یاریزانـان نـاكرێ .
له‌شـاری سلێمـانی له سه‌ردانێكمـان بۆ هۆڵی بلیـاردی ئارا كه سه‌ر ئه‌كـاده باسمـان له گرینگی دانی یاری بلیارد و كێشه و گریفته‌كـانی كـرد .
ئارام عجیل خـاوه‌نی هۆڵی بلیارد ئارا كه له 1997 یاری ده‌كـات ده‌رباره‌ی گرینگی ئه‌و یارییه له شـاری سلێمـانی بۆمـان دووا ، ئـارام عجیل ده‌ڵێن " یاری بلیارد له سلێمـانی خه‌ڵكێكی گه‌لێك زۆر حه‌زی پێ ده‌كـات و خه‌ڵكانێك دێن بۆ یاری كـردن كه زۆر زۆر ئاستیـان به‌رزه به‌ڵام له هیچ یانه‌یه‌ك بانگێشت نه‌كراو و گرینگی پێ نه‌دراوه یاریزانی مـاوان دێته لای كه ده‌توانێت ئاستێكی به‌رز نیشـان بدات .
هۆكـاری چ بوو هۆڵی بلیارد كـرده‌وه ؟
ئارام عجیل : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ره‌كه‌كه‌مـان سه‌رچنـار هیچ هۆڵی بلیاردی لێ نه بوو خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌وێش زۆر حه‌زیان به‌و یارییه ده‌كـرد بۆیه خۆشم زۆر حه‌زوو ئـاره‌زووی بلیاردم ده‌كـرد كه له 1997 له سلێمـانی یاری ده‌كه‌م ئه‌مـه بوو هۆی كه هۆڵی بلیارد بكه‌مـه‌وه .
تـاچه‌ند به‌رپرسـانی سلێمـانی گرینگی به‌بلیارد ده‌ده‌ن ؟ تاچه‌ند پاڵپشتیـان كـردووی له كـردنه‌وه‌ی هۆڵی بلیارد ؟
ئارام عجیل : به‌رپرسـانی وه‌رزشی سلێمـانی ئه‌وه‌نده گرینگی به‌تۆپی پێ ده‌ده‌ن ئه‌وه‌نده گرینگی به‌یاری بلیـارنـاده‌ن به‌داخه‌وه هیچ پاڵپشتێكی ئه‌وتۆی یاری بلیارد نـاكه‌ن ، ده‌ربـاره‌ی كـردنه‌وه‌ی ئه‌م هۆڵه ئه‌وه زۆر پاڵپشتیـان كردم و زوو كـاره‌كـانم كۆتایی هات ده‌ست خۆشیـان لێ ده‌كـه‌م ، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی هۆڵه‌كه‌م سه‌ربه‌یـانه‌ی ئه‌كـاده من مـانگـانه 100 هه‌زار ده‌ده‌م به‌یـانه‌ی ئه‌كـاد كه وه‌ك پاڵپشتێك بۆ ئه‌و یـانه‌یه .
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌م سه‌رده‌مـه یاری بلیارد چۆنه له‌شـاری سلێمـانی ؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵكی سلێمـانی زۆر حه‌ز به یاری بلیارد ده‌كه‌ن یاری زانی وای لێیه كه خاوه‌ن چه‌ندین ده‌سكه‌وته به‌ڵام ئێستا پشت گۆیـان خستووه یانه‌كـان و هیچ پـاڵپشتێك نـاكرێن .
راپۆرت ... چه‌ند زانیاریه‌ك له‌سه‌ر یاریه‌كانى كۆتایى خولى یانه پاڵه‌وانى ئه‌وروپا
ئاماده كردنى /نازم شێخانى
وابریاره شه‌شى مانگى داهاتوو یارى كۆتایى خولى یانه پاڵه‌وانى ئه‌وروپا له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى و یۆفانتۆسى ئیتاڵى له‌شارى به‌رلینى ئه‌ڵمانیا به‌رێوه بچێت ،له‌م راپۆرته ئه‌نجامى یارى كۆتایى چامپیۆس لیگ ده‌خه‌ینه روو له‌ساڵى (1990)تا ساڵى (2013).
1990 ئه‌ستێره‌كانى سوورى سربیا ×مه‌رسیلیا
یانه سربیه‌كه به‌ئه‌نجامدانى خالى یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ى سزا بوه پاڵه‌وان به‌ئه‌نجامى (5×3)له‌و یاریه‌ى له یاریگاى سان نیكۆلا به‌رێوه چوو .
له ساڵى (1991)سه‌مبه‌دۆریا ×به‌رشلۆنه
یانه ئیسپانیه‌كه بوه پاڵه‌وان به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بىَ به‌رامبه‌ر كه‌یاریزان رۆناڵد كومان له‌كاتى زیاد كرا‌و تۆمارى كرد له‌و یاریه‌ى له‌یاریگاى ئه‌مسته‌ردام ئه‌رینا به‌رێوه چوو .
له ساڵى (1993)مه‌رسیلیا ×ئه‌یسى میلان
یانه‌ى مه‌رسیلیاى فه‌ره‌نسى بوه پاڵه‌وان به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بىَ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا له‌و یاریه‌ى له یاریگاى ئۆڵمبى له‌شارى میونخ به‌رێوه چوو ،زیاتر له (64)هه‌زار هانده‌ر ئاماده بوو .
له‌ساڵى (1994)ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام هۆڵه‌ندا × ئه‌یسى میلان ئیتاڵیا
یانه‌ى ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام بوه پاڵه‌وان به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بىَ به‌رامبه‌ر له‌و یاریه‌ى له یاریگاى ئارنست هابیل به‌رێوه چوو نزیكه‌ى (50)هه‌زار هانده‌ر ئاماده بوو .
ساڵى (1995)یۆفانتۆس ئیتاڵیا × ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام هۆڵه‌ندا یاریگا ئۆڵمبیكۆ (67)هه‌زار هانده‌ر
له‌م یاریه خانمه پیره‌كان به‌ئه‌نجامى خاڵى یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ى سزا بوه پاڵه‌وان كاتێك كاتى ئاسایى به‌گۆلێك بۆهه‌ردوولا به‌كۆتا هات .
ساڵى (1996)یۆفانتۆس × بروسیا دۆرتمۆند یاریگا ئۆڵمبی میونخ به ئاماده بوونى (59)هه‌زار هانده‌ر
یانه‌ى بروسیا دۆرتمۆند به‌ئه‌نجامى (3×1)سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا و بوه پاڵه‌وان .
ساڵى (1997)ریال مه‌درید × یۆفانتۆس یاریگا ئه‌مسته‌ردام ئه‌رینا زیاتر له (48)هانده‌ر له‌نێو یاریگا ئاماده بوون
ریال مه‌درید بوه پاڵه‌وان به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بىَ به‌رامبه‌ر
ساڵى (1998)مانچسته‌ر یونایتد × بایره‌ن میونخ یاریگا كامپ نوو به‌ئاماده بوونى (90)هه‌زار هانده‌ر
شه‌یتانه سوره‌كان بوه پاڵه‌وان به‌ئه‌نجامى (2×1)سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا .
ساڵى (1999)ریال مه‌درید × فاله‌نسیا یاریگا فه‌ره‌نسا زیاتر له (78)هه‌زار هانده‌ر
ریال مه‌درید بوه پاڵه‌وان به‌ئه‌نجامى (3×0).
ساڵى (2000)بایره‌ن میونخ ×فاله‌نسیا یاریگا سان سیرۆ زیاتر له (71)هه‌زار هانده‌ر ئاماده بوون له‌نێو یاریگا
كاتى ئاسایى یاریه‌كه به‌گۆلێك به‌كۆتا هات بۆهه‌ردوو لا ،به‌لێدانى یه‌كلا كه‌ره‌وه له خاڵى سزا و به‌ئه‌نجامى (5×4)بایره‌ن میونخ بوه پاڵه‌وان .
ساڵى (2001)ریال مه‌درید × بایره‌ن لیفه‌ركوزن یاریگا هامبدن بارك و به‌ئاماده بوونى (52)هه‌زار هانده‌ر .
ریال مه‌درید به‌پاڵپشتى هه‌ردوو یاریزان رائول گۆنزالیس و زێدان له‌به‌رامبه‌ر تاكه گۆلى یاریزان لۆسیۆ بوه پاڵه‌وان .
ساڵى (2002)یۆفانتۆس ×ئه‌یسى میلان یاریگا ئۆلترافۆرد زیاتر له (62)هه‌زار هانده‌ر
ئه‌یسى میلان به‌ئه‌نجامى (3×2)له‌خاڵى یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ى سزا بوه پاڵه‌وان دواى ئه‌وه‌ى یه‌كسان بوون به‌بىَ گۆل .
ساڵى (2003)مۆناكۆ × پۆرتۆ یاریگا فلینتس ئه‌رینا به‌ئاماده بوونى (52)هه‌زار هانده‌ر
ئه‌م نازناوه مۆرینۆى به‌دونیاى راهێنه‌رایه‌تى ناساند و توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه فه‌ره‌نسیه‌كه تۆمار بكات به‌ئه‌نجامى سىَ گۆلى خاوێن .
ساڵى (2004)ئه‌یسى میلان ئیتاڵیا × لیفه‌رپول ئینگلته‌را یاریگا ئه‌تاتورك و به‌ئاماده بوونى (70)هه‌زار هانده‌ر
ئه‌م یاریه یاریه‌كى ماراسۆنى بوو هه‌ردوو یانه به‌سىَ گۆل یه‌كسان بوون دواتر به‌لێدانى یه‌كلا كه‌ره‌وه له خاڵى سزا ریدز بوه پاڵه‌وان به‌ئه‌نجامى (3×2).
ساڵى (2005)به‌رشلۆنه ×ئه‌رسنال یاریگا فه‌ره‌نسا زیاتر له (79)هه‌زار هانده‌ر
یانه‌ى بلوگرانه‌به‌ئه‌نجامى دوو گۆلى یاریزان ساموێل ئیتۆ و بیلیتى له‌به‌رامبه‌ر تاكه گۆلى یاریزان سۆل كامبل بوه پاڵه‌وان .
ساڵى (2006)ئه‌یسى میلان × لیفه‌رپول یاریگا ئه‌سینا ئۆڵمبى به‌ئاماده بوونى (74)هه‌زار هانده‌ر
رۆسه‌نێرى به‌ئه‌نجامى (2×1)سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ریدز تۆمار كرد و بوه پاڵه‌وان .
ساڵى (2007)مانچسته‌ر یونایتد × چێلسى یاریگا ئۆلمبیسكس كۆمبلیكس لۆزینكى زیاتر له (67)هه‌زار هانده‌ر
مانچسته‌ر یونایتد به‌هۆى تواناكانى كریستیانۆ رۆناڵدۆ بوه پاڵه‌وان دواى ئه‌وه‌ى هه‌ردوولا به‌گۆلێك یه‌كسان بوون له خاڵى یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ى سزا به‌ئه‌نجامى (6×5)بوه پاڵه‌وان .
ساڵى (2008)به‌رشلۆنه × مانچسته‌ر یونایتد یاریگا ئۆڵمبیكۆ زیاتر له (62)هه‌زار هانده‌ر
به‌رشلۆنه به‌هۆى تواناكانى هه‌ردوو یاریزان ساموێل ئیتۆ و لیۆنێل میسى بوه پاڵه‌وان .
ساڵى (2009)بایره‌ن میونخ × ئینته‌رمیلان یاریگا سه‌نتیاگۆ برنابیۆ نزیكه‌ى (75)هه‌زار هانده‌ر
مۆرینۆ بۆجارى دووه‌م بوه پاڵه‌وانى ئه‌وروپا ئه‌م جاره‌یان له‌گه‌ڵ ئینته‌رمیلان و به‌دوو گۆلى یاریزان دیگۆ میلیتۆ سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا .
ساڵى (2010به‌رشلۆنه × مانچسته‌ر یونایتد یاریگا وێمبلى باشترین یاریزانى یارى میسى و به‌ئاماده بوونى زیاتر له (87)هه‌زار هانده‌ر .
بلوگرانه به‌ئه‌نجامى (3×1)سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا و بوه پاڵه‌وان .
ساڵى (2011)بایره‌ن میونخ × چێلسى یاریگا ئه‌لیانز ئه‌رینا و زیاتر له (62)هه‌زار هانده‌ر
دواى ئه‌وه‌ى هه‌ردوو یانه به‌گۆلێك یه‌كسان بوون ،چێلسى بوه پاڵه‌وان له‌خاڵى یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ى سزا به‌ئه‌نجامى (4×3).
ساڵى (2012)بروسیا دۆرتمۆند × بایره‌ن میونخ یاریگا وێمبڵى و به‌ئاماده بوونى زیاتر له (86)هه‌زار هانده‌ر
یانه‌ى بایره‌ن میونخ به‌ئه‌نجامى (2×1 سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر یانه هاو نیشتیمانه‌كه‌ى به‌ده‌ست هێنا .
ساڵى (2013)ریال مه‌درید × ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید یاریگا نور
دواى ئه‌وه‌ى له چركه ساته‌كانى كۆتایى سێرجیۆ رامۆس گۆلى یه‌كسانى بۆیانه‌ى ریال مه‌درید تۆمار كرد ، دواتر یانه‌ى مێره‌نگى به‌ئه‌نجامى (4×1)له‌كاتى زیاد كرا‌و بوه پاڵه‌وان .
به‌په‌له ......ده‌رباره‌ی فرۆشتنی یاری !
سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ له‌رێگه‌ی ئێمه‌وه په‌یامێك بڵاو ده‌كـاته‌وه .
سانی نـاصیح http://ysm21.net
دووای ئه‌وه‌ی ئه‌مـرۆ له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كـانی پێش جه‌وله‌ی كـۆتایی خولی نایابی كـوردستـان یـانه‌ی زاخۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆی رووبه‌رووی یـانه‌ی زێره‌ڤانی بۆوه له یارییه‌كـه‌ش دا یـانه‌ی زێره‌ڤـانی به‌ئه‌نجـامی ( 6 : 0 ) سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـا زۆر له هـانده‌ران و به‌شێك له‌رۆژنـامه نوسانی وه‌رزشی پێیـان وا بوو یارییه‌كه فرۆشرا وه ! له لێدوانێكی تایبه‌تی دا بۆ مـاڵپه‌ری گۆڵچی نێو ده‌وڵه‌تی سه‌رهه‌نگ موحسین سه‌رۆكی یـانه‌ی زاخۆ هێژا عه‌بدالوهاب محمه‌د عیسا گوتی " ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت یاری زاخۆ و زێره‌ڤانی فرۆشراوه ئه‌وه دووره له‌راستی ئێمه وه‌ك ئیداره‌ی یانه‌ی زاخۆ سه‌ربه‌خۆین و هیچ پێویست نـاكه‌ت یاری بفرۆشین ئه‌م قسانه‌ی كه‌ده‌كرێت زۆر دورین له راستی . هه‌ر بۆ زانیـاریشتـان دوای یارییه‌كه سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ هه‌ڵستا به‌بڕینی %25ی پاره له گرێبه‌ستی یاریزانه‌كـان .
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مـرۆ یانه‌ی زاخۆ به‌ئه‌نجـامی 6گۆڵی بێ وه‌ڵام دۆراندیه یانه‌ی زێره‌ڤـانی له‌خولی نایابی كوردستان ، سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ هێژا عه‌بدالوهاب محمه‌د عیسا بریاری دا به‌بڕینی %25ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كـان
سـانی نـاصیح : ysm21.net
یانه‌ی هه‌ولێر كۆتایی به یارییه‌كـانی خۆی هێنـا بۆ ئه‌م وه‌رزه ( داتـا+زانیـاریه‌كـان )
یـانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر بۆ ئه‌م وه‌رزه 2014 / 2015 كۆتـایی به‌یـارییه‌كـانی خۆی هێنـا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نـازنـاوێك به‌ده‌ست بهێنێت !
یـانه‌ی هه‌ولێر له جـامی یه‌كێتی یانه‌كـانی ئاسیـا و خولی نایابی عێراق به‌ژداری كـردبوو به‌ڵام له هـه‌ردوو خول دا له قۆنـاغی گروپه‌كـان مـاڵئاوایی كـرد .
یـانه‌ی هـه‌ولێر له خولی نـایابی عێراق له‌گروپی یه‌كه‌م یاری ده‌كـرد :
كه‌دابه‌ش كـرابوو بۆ دوو گـروپ له‌هه‌ر گوروپێك 4 یانه سه‌رده‌كه‌وت بۆ قۆنـاغی داهـاتوو .
له‌كـۆی ( 18 )یـاری توانی ( 5 ) سـه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ، له ( 10 )یـاری به‌رامبه‌ر بوو ، له ( 3 )یاریش شكستی هێنـا ، توانی ( 25 )خــاڵ كۆبكـاته‌وه و پله‌ی شه‌شه‌می به‌ده‌ست هێنـا .
له‌رووی گۆڵ تـۆمـار كـردنه‌وه :
( 21 )گۆڵی تـۆمـار كـرد و ( 17 )گۆڵی لێ كـرا ، یـاریزان سعد عبد الامير توانی ( 7 )گۆڵ تۆمـار بكـات له خوله .
له‌جـامی یه‌كێتی یـانه‌كـانی ئـاسیـا :
له‌كۆی ( 6 )یـاری توانی ( 2 )سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ، له ( 1 )یاری به‌رامبه‌ر بوو له ( 3 )یاری شكستی هێنـا .
له‌رووی گۆڵ تـۆمـار كردنه‌وه :
توانی ( 8 )گۆڵ تـۆمـار بكـات و ( 8 )گۆڵی یشی لێ كـرا ، یاریزان لوئه‌ی صلاح ( 3 )گۆڵی تۆمـار كـرد له‌م خوله .
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یـانه‌ی هه‌ولێر ( 24 )یـاری كـرد
له ( 7 )یاری سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـا
له ( 11 )یـاری به‌رامبه‌ر بووه .
له ( 6 )یاری شكستی هێنـاوه .
توانی ( 29 )گۆڵ تـۆمـار بكـات ، ( 25 )گۆڵی لێ كـرا
به‌فه‌رمی واده‌ی كـردنه‌وه‌ی یاریگـایی نێوده‌وڵه‌تی زاخۆ راگه‌یندرا
نێچیرڤان بارزانی پاره‌یه‌كی خه‌یالی سه‌رف كـردووه بۆ ئه‌م یاریگـایه !
ئا/سانی ناصیح
به‌فه‌رمی سكرتێری یانه‌ی زاخۆ هێژا خلیل واده‌ی كـردنه‌وه‌ی یاریگـای نێوده‌وڵه‌تی یانه‌ی زاخۆی راگه‌یـاند كه له ئـاهه‌نگێكی جه‌مـاوه‌ری دا رۆژی ( 4 / 6 / 2015 ) یاریگـای نێو ده‌وڵه‌تی یانه‌ی زاخۆ به ئـامـاده‌بونی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆپی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی كـوردستـان به‌رێز نێچیرڤان بارزانی چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیاری هه‌رێمی كوردستان عێراق ده‌كرێته‌وه ، له‌كـاتی كـردنه‌وه‌ی یاریگـا كه‌ش یـانه‌ی زاخۆ له یارییه‌كی دۆستـانه دا رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌بێته‌وه .
رۆژنـامه نوسێك له یـانه‌ی زاخۆ له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ مـاڵپه‌ری گۆڵچی نێو ده‌وڵه‌تی سه‌رهه‌نگ موحسین دا گووتی ، ئه‌گه‌ر نێچیرڤان بارزانی نه‌بوایه ئه‌وه یاریگـایه‌كی ئاوه گه‌وره و نێو ده‌وڵه‌تی دروست نه‌ده‌كـرا بۆ یانه‌ی زاخۆ چونكه نێچیرڤان بارزانی پاره‌یه‌كی خه‌یالی سه‌رف كـردووه بۆ دروست كـردنی ئه‌م یاریگـایه ئامـاده‌نه بوو بڕی پاره‌كه بڵێت هه‌رئه‌وه‌نده‌ی گوت كه نێچیرڤان بارزانی پاره‌یه‌كی زۆری سه‌رف كـردووه بۆ ئه‌م یاریگـایه .
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی SanyNaseh
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]