من دوورم له تیڤی و هه‌واڵ و ئه‌و شتانه، به‌س ئه‌وه‌نده‌ی بزانم هیچ مزگه‌وتێ له فه‌ڕه‌نسا نهسوتێندراوه.
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
من دوورم له تیڤی و هه‌واڵ و ئه‌و شتانه، به‌س ئه‌وه‌نده‌ی بزانم هیچ مزگه‌وتێ له فه‌ڕه‌نسا نهسوتێندراوه.
به‌خێربێی.
بەرێزان - هەرچی چاو دەگێرم.. لە ئەورپادا شارستانیەت نابینم .. بەعەرەبی لای خۆمان پێدەتریت حضارة .. هەندێك تر پێدەڵێت ژیار لە ڕۆشنبیران.. لە رۆژئاواش پێدەوترێت (Civilization).. ئەوەی سەرنجی منی راکێشاوە ئەورپایە و غەربە بەگشتی خاوەنی ئەو شارستانیەتە نیە کە زۆر بیرم لێدەکردوە .. بەڵکو خاوەنی تەکنەلۆجیایە ... ئەم دوو چەمکە زۆر جیاوازە .. رۆژئاوا خاوەن تەکنەلۆجیایە.. دوورە لە شارەستانیەت.. بناغەی شارستانیەت.. وەك ئیبن و خەلودون دەڵێت.. لەسەر سێ بنەما دادەمەزرێت..
#یەکەم: بیروباوەڕ.. ئەوان نیانە.. بەڵکو خاوەنی پۆست مۆدێرنن کە هەمیشە لە گۆڕاندان.. بیروباوەڕیش مەبدەئە.. ناگۆرێت. ئەوان تەنانەت دینیش بە ئەقڵی خۆیان دەگۆڕن بیری ێدەکەنەوە..!
#دووەم: رەوشت .. ئەوان خاوەنی رەوشت نین .. بەڵکو خاوەنی یاسان.. یاسا بنەماکەی چاودێریە لەلایەن دەزگای ئەمنیەوە .. ئەوەی فیطرەتی مرۆڤ نایخوازیت لە ئەوروپادا ڕێگا پێدراوە..
#سێیەم : زانست: لەم مەیدانە عەیبیان نیە زۆر پێشکەوتون، لەسەر ئەم بنەمایە دەڵێم: ئەوان خاوەنی شارستانیەت نین بەڵکو خاوەنی تەکنەلۆجیاو و زانستن.
ماكان كه‌ریم
ڕۆژى جیهانیى ئاشتى کەى و چۆن دروستبووە
ئەمڕۆ ٢١ى ئەیلولى ٢٠١٥ بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى ئاشتییەوە لە بارەگاى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک زەنگى ئاشتى لێدرا.
بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ زەنگى ئاشتى لەو دراوە کانزایانە دروستکراوە، کە منداڵان لە سەرتاسەرى جیهانەوە کۆیانکردووەتەوە بۆ ئەوەى ڕاى گشتى لە زیانەکان و تێچووەکانى جەنگ ئاگادار بکەنەوە. زەنگەکەش لە ژاپۆن دروستکراوە و وەک دیارى بۆ ئاشتیى جیهانى پێشکەشى نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە.
لە تابلۆیەکدا لە تەنیشت زەنگەکەدا نووسراوە "بژى ئاشتیى هەمیشەیى بۆ جیهان".
لە ڕۆژژمێرى نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕۆژى ٢١ى ئەیلول وەک ڕۆژى جیهانیى ئاشتى تۆمارکراوە.
لە ساڵى ١٩٨١دا هەر دوو وڵاتى بەریتانیا وکۆستاریکا پرۆژە پێشنیازێکیان پێشکەشى ئەنجوومەنى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان کرد تاوەکو ڕۆژێکى تایبەت بۆ ئاشتى دیارى بکرێت. ئامانج لەو پرۆژە پێشنیازکراوە "ڕێزگرتن و هاندانى بیرۆکە ئاشتیخوازانەکان" بوو.
دوابەدواى ئەو پێشنیازە یەکەمجار لە ساڵى ١٩٨٢ ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان بڕیاریدا ڕۆژى ٢١ى ئەیلول وەک ڕۆژى جیهانیى ئاشتى دیارى بکات لە پێناو نەهێشتنى جەنگ و توندوتیژى لەسەرتاسەرى جیهاندا.
لەو ساڵەوە لە هەموو ڕۆژەکانى ٢١ى ئەیلولدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە شارى نیویۆرک زەنگى ئاشتى لێدەدرێت و لە زۆربەى وڵاتانى جیهاندا بە دروشمى "هەموو مرۆڤەکان مافى ئەوەیان هەیە ژیانى ئاشتییانە بەسەر ببەن" جەژنى ڕۆژى جیهانى ئاشتى بەڕێوە دەچێت.
ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕۆژى جیهانى ئاشتى لەمساڵدا دروشمى "بەشدارى لە پێناو ئاشتى، کەرامەتى مرۆیى بۆ هەموان" هەڵبژاردووە.
لۆگۆى کۆترى ئاشتى لەلایەن ڕێکخراوێکى قازانج نەویستى کەنەدییەوە دروستکراوە. هەموو ساڵێکیش داوا لە ئاشتیخوازان دەکرێت بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژى جیهانیى ئاشتى جلوبەرگ بە لۆگۆى کۆترى ئاشتى لەبەر بکەن.
بان کى مۆن سکرتێرى گشتیى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان بە بۆنەى ڕۆژى جیهانیى ئاشتییەوە ڕایگەیاندووە "داوا لە هەموو ئەو حکومەت و لایەنانە دەکەم، کە لە جەنگ و ناکۆکی دان چەکەکانیان دابنێنن و ئاگربەستێکى جیهانى بۆ ماوەى ٢٤ کاتژمێر بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى ئاشتییەوە ڕابگەیەنن".
بان کی مۆن ئاماژەى بەوەشکردووە، ئاشتیى جیهانى بە بێ پشتیوانى و هاوکاریى حکومەتەکان، کۆمەڵگە مرۆییەکان، کەرتى تایبەت، ئەنجوومەن و ڕێکخراوە مەدەنییەکان نایەتە دى.
ر.م
تەنیا ئەوانە نەمر دەبن كە ئینسانیان خۆش ویستووە. لای كۆنفۆشیۆس: (خۆشەویستی ئەوەیە، كە لەماڵی خۆماندا، لەگەڵ میواندا چۆن ڕەوتار دەكەین، لە دەرەوەیش بەهەمان شێوە لەگەڵ ئەم و ئەودا هەڵسوكەوت بكەین. خۆشەویستی ئەوەیە، پێمان خۆشە ئەو خەڵكە لەگەڵماندا چۆن بن، ئێمەیش لەگەڵ ئەو خەڵكەدا وابین. ئەوی ئینسانی خۆش بوێت، كەسێكە ئازا، بەڵام مەرج نییە، هەموو ئازایەك، ئینسانی خۆش بوێت. مەعدەنی كەسێك پاك بێت، هەرگیز لە پێناوی ئامانجی تایبەتیی خۆیدا، دەستبەرداری خۆشویستنی ئینسان نابێت.)
ئەگەر خۆری خۆشەویستی لە نێوان خەڵكدا ئاوا ببێت، شەوەزەنگی ڕق جێی دەگرێتەوە، خۆشەویستی پاك، هیچ مەبەستێكی لە دواوە نییە، ئەوی ژیانی بۆ خۆشویستنی ئینسان تەرخان دەكات، نە بەو مەبەستە دەیكات، شانازییەكی گەورە بۆ خۆی تۆمار بكات، نە مەبەستی پەیدا كردنی ناوبانگە. خۆشەویستی دژی ئەوەیە، قسەی ئەم، بۆ ئەو ببەین، ئاخر (ئەگەر هەر یەكێك لە ئێمە بزانێت، كەسە نزیكەكانی چی لەباریەوە دەڵێن، ڕەنگە ئەوسا لە وڵاتێكدا بۆ دوو دۆستی بە وەفا بگەڕێین، بۆمان پەیدا نەكرێن.) حمە سەعید حەسەن.
2013
_________________________________________
27\05\2015، هەولێر.
بڵاوکراوەتەوە لە: https://www.facebook.com/sarhangmuhsin2 … 44263363:0
سەیرم بەو جۆرە ژیانکردنەت لە وەرزش دێ! تازە ئەوە بزانم.
خوا هێزت بداتێ.
پيش يارى و دواى ياريش ڕێزێکی گەورەیان لێنام. سوپاسیان دەکەم ئەوان هەمیشە وابوونە لەگەڵم.
دەستت خۆش بێت کاک سانی، بابەتەکەت ماندووبوون و لێکدانەوەی زۆری پێوە دیارە.
بۆ مه‌گه‌ر جگه‌ره خهمبهره؟
ئه وه پشوه ليره هههههه
هاهاها، پشووی فه‌رمیه.
< ده‌رسێك پێویسته فێری بین >
تاكه ترسم ئه‌وه‌بوو ئه‌گه‌ر هاتوو (كه هاتیش) هاوسه‌فه‌ری ژیانم نه‌بیت چه‌ندی تر ده‌ژیم؟! ئێستا دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی پاش دوو له‌ت بوون، خه‌ریكم ده‌ژیم، باشتر له‌وه‌ی بیرم لێ ده‌كرده‌وه. تۆش خه‌ریكی ژیانی خۆتی! ژیانێك نه وشكه نه شێ‌دار و ته‌ڕ.
ده‌رسێك له ژیانی من و تۆوه بۆ چینێكی دیاری كرا‌و: له‌وساته‌دا بژی كه هه‌ی، ئه‌وی قه‌ده‌ر بۆت دێنێ پێی ڕازیبه، شه‌و مه‌گه‌یه‌نه ده‌ستی به‌یانی به‌ده‌م بیركردنه‌وه له شتگه‌لێكی بێ بنه‌ما، مانه‌وه‌ی خۆت له قه‌دی هیچ شت و كه‌سێ مه‌به‌سته‌وه.
ئه‌گه‌ر چیڕۆكه‌كه‌م به ساڵێك نووسیبا، بۆ ناوه‌كه‌ی ده ساڵم پێ ده‌چوو. ئاخر دنیایه‌ك ناو هه‌یه بیكه‌مه ناونیشانی چیڕۆكه‌كه‌م!
کێشەمان لەگەڵ داخرانی فەیس بووکەکە نیە بةهؤى بارى رةوشى كوردستان ئەوەی خەمە نەبوونی کارەبایە! لە بێ کارەبایی لەدەرەوەی ماڵ بەم ١:٠٠ شەوە لە باخچە دانیشتووین
2014/08/10
من بۆ ئیفۆن هه‌ر زوو چاره‌سه‌رێكم كرد و فه‌یس بووكم كرده‌وه.
دواتر خۆی چاك بوویه‌وه.
هةر هةواليكتان زانى ئاگادارمان بكةنةوه!
منيش
هيوادارم بة باش بشكيتةوه.
< ئةوه چ باسه لؤ fcebook نابيتةوه؟؟!
له كةيةوه نابيتةوه؟
ده‌ستت خۆش مامۆستا، ناوه ناوه ئه‌وها ته‌ڕمان بكه‌وه.
ده‌ستت خۆش بێت بابه‌تێكی گرنگ بوو.
سوپااس مامۆستا
کاپتن ئه‌رێ وتمان له‌خولی عيراقی ده‌بێت،به‌س لهمۆنديال زياتر بۆ کوێ..!!
موندیالهكی پڕ له هه‌ڵه و غه‌در و شتی پێشبینی نه‌كراومان بینی. ئه‌وه هه‌ر هیچ نیه
با ده‌وڵه‌تی ڕابگه‌یه‌ندرێ، تۆ بڵێی نه‌توانین وه‌ك دوای كۆڕه‌وه‌كه‌ی كورد كه چۆن هه‌ستاینه‌وه سه‌ر پێی دوای ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردیش نه‌توانین؟! من ڕام ئه‌وه‌یه كه ده‌توانین. خوا پشتیوانمان بێت.
باش، به‌هیوای به‌رده‌وام بوون.
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هیچی بۆمن نابێت، من mac به‌كاردێنم.
وه‌ڵا برام تۆ بلیمه‌تی، ده‌ستت خۆش بێت.
زمانی خۆی ئه‌وها ده‌هاتمه ده‌رێ له كوردستان تیڤی ڕاپۆرتهكیان له‌سه‌ر من كرد كه نابێ بێمه ده‌ره‌وه بینیشمان مانوێل نۆیەر دوێنێ شه‌و چه‌ندین تۆپی به هاتنه ده‌ره‌وه دوور خسته‌وه!
كۆمێنت له گیانه‌ڵا دایه
خۆی ئه‌وها ده‌نووسرێ: ان شاءالله
الحمدلله هێنده‌م وه‌رزش كردیه به‌شی ٥٠ ساڵم ده‌كا
ئاخر كاك ڕه‌وشت من خۆم داوای ڕه‌نگێكی بێرزاركهر و یانه‌یه‌كی ساده‌م كرد، چونكه خه‌ڵك هه‌مووی شاره‌زای ئه‌و سكریپتانه نیه ساده‌و ئاسان بێت باشتره له‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغ بێت به وێنه‌و ڕه‌نگ و ئه‌وشتانه.
كه‌من ئه‌و شیعرانه‌ی بۆ باوك نووسراون
ده‌ستت خۆش بێت بۆ هه‌ڵواسینی ئه‌مه.
ئاساییه ئه‌و شتانه ڕوو ده‌دات
ئای چه‌نده خۆشه ئه‌و ماڵه ته‌نیایه هی من بێ
سوپاس بۆ ئه‌م ئامۆژگارییه!
خوا بۆ هه‌مووان ئاسان بكا.
خوێندمه‌وه، ده‌ست خۆش مامۆستا.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]