سوپاس به‌رێز
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی ZHALYAN
سوپاس به‌رێز
[center][size=18]دره‌نگ نییه
(1)
خۆشه‌ویستم !
که ژووره‌که‌م جێده‌هێڵیت
تیشکی خۆر له ژووره‌که‌ما
بوخچه‌ی خۆی ده‌پێچێته‌وه
میلی سه‌عات
خولی له یاد ده‌چێته‌وه
که ژووره‌که‌م جێده‌هێڵی و له‌لام ده‌ڕۆی
هه‌ر چوار ده‌ورم،وه‌ک داره مه‌یت
هه‌ستی سڕم ده‌گرێته خۆی
له په‌نجه‌ره‌و ده‌رگاکه‌وه
بۆ قورگم دێ ده‌ستی زریان
کتێبخانه‌ی بچکۆڵانه‌م
دیواره‌کان
هه‌موو یه‌ک یه‌ک دێنه گریان
له‌گه‌ڵ مندا دێنه گریان
(2)
خۆشه‌ویستم !
دنیا سارده ... ئاو شه‌خته‌یه...
دڵی ته‌نیام هه‌ڵپه‌یه‌تی
بۆ لێوێکی گه‌رم،گه‌رم
گه‌رم وه‌کو پشکۆی په‌تی
(3)
چ ڕوده‌دا با ڕوبدا !
دڵنیابه ، جێم مه‌هێڵه
باوه‌شی من – به هه‌شتێکه
ده‌تپارێزێ له ڕه‌هێڵه
جێم مه‌هێڵه...
دره‌نگ نییه
با نیگای چاو دڵنیا بێ
ئێستا...خۆر‌ت بۆ ڕاده‌گرم
ناهێڵم وا زوو ئاوابێ !
.....................
عه‌بدوڵڵا په‌شێو[/size][/center]
سوپاس بۆ تۆ..
ئای له شیعره‌کانی عبدالله په‌شێو
یه‌ک له‌یه‌ک جوانتر یه‌ک له‌یه‌ک به‌ماناتر
ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت...:)
زانیاری گرنگه ده‌ست خۆش
ههههه زۆر سه‌یره به‌خوای من ناویرم قۆپی بکه‌م:)
گرنگ ئه‌وه‌یه که‌سێکیت دان به‌هه‌ڵه‌ی خۆت دائه‌نیت
ئه‌مه زۆر گرنگه:)
به‌خێربیته‌وه...
ئه‌وجه‌وه‌ره به‌خۆم ده‌ڵیم قه‌ڵه‌و:)
ماشالله ئه‌مانه چیه،،خودا یارمه‌تیان بدات
زۆر زۆر جوانن ئه‌وه هی واژوی منیشت تێکردوه:D
هه‌موو ساڵێک وایه رێژه‌ی ده‌رچوان له خولی یه‌که‌م که‌مه:)
ياس نووسی:بڕۆ account پاشانAccount setting پاشان Deactivate Account خانەیەک پڕ کەوە و confirm بکە دووبارە پاسوۆردەکەت بنووسە
به‌ڵام تێبینی نابێت تا 14 رۆژ ئه‌و فه‌یس بوکه بکه‌یته‌وه
ئه‌گه‌رنا دیسان دروست ده‌بێته‌وه‌و ناوت ده‌چێته‌وه لای هاوریکانتهیوام وایه سودی بۆت هه‌بێت:)
یاس ئه‌وه ئی سرینه‌وه‌ی فه‌یس بووكه؟؟
به‌ڵێ ئایه ئی سرینه‌وه‌یه
به‌ڵام وه‌ک گوتم نابێت به‌و ناو و پاسوێرده بچیته‌وه ژوری
ئه‌گه‌روا بکه‌ی وه‌ک خۆی لێ دێته‌وه
زۆر راسته بژیت:)
بڕۆ account پاشانAccount setting پاشان Deactivate Account خانەیەک پڕ کەوە و confirm بکە دووبارە پاسوۆردەکەت بنووسە
به‌ڵام تێبینی نابێت تا 14 رۆژ ئه‌و فه‌یس بوکه بکه‌یته‌وه
ئه‌گه‌رنا دیسان دروست ده‌بێته‌وه‌و ناوت ده‌چێته‌وه لای هاوریکانت
هیوام وایه سودی بۆت هه‌بێت:)
سوپاس بۆ دانانی ئه‌م ووته جوانانه:)
سبحان الله له کاری خوا:)
ده‌سته‌کانت خۆش بێت ، وته‌کان هه‌مووی جوان و پڕ واتان ، ئه‌وه‌ی واژۆشت هه‌روه‌ها.:)
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت خۆشحالم سودت لی بینیبیت:)
سوپاس بۆتۆ:)
گوێم له‌و گۆرانیه بووه به‌ڵام نازانم به ده‌نگی کێ بوو
ده‌ستت خۆش بێت شیعره‌که‌ی زۆر خۆشه...
هههههه هه‌ر زۆر خۆش بوو
منیش یه‌که‌م ده‌ست خۆشیت بۆ ده‌نوسم
به هیوای به‌رده‌وام بون:)
hhhhhhhhhhhh
جوانه، ده‌ست خۆش
وایییییی له جوانی دۆنگی جوانێکی که‌م وێنه‌یه
ده‌ستت خۆش بێت...
له‌هانده کۆنه‌که‌م هه‌موو ئه‌وانه‌م به به‌رنامه هه‌بوو
به‌ڵام ئیستا نه‌م ماوه ده‌سته‌کانت خۆش بێت
برا گیان ئه‌وه ته‌نها شیعره ، ناکرێ بڵێین ئه‌وه‌ی ده‌ینوسین ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی خۆمان بێت
وه‌ک کاک سه‌رهه‌نگ گوتی هه‌موو شیعرێک هۆیه‌ک هه‌یه بۆ له‌دایک بونی
بۆیه ناکریت بڵیت ته‌نها شیعره‌و به‌س
شیعره‌که‌م زۆر زۆر پێ خؤش بوو هه‌ستێکی زۆر جوان بوو
ده‌سته‌کانت خۆش بێت به‌خته‌وه‌ربیت کاک سه‌هه‌ند
خودا ئاخیره‌تی خێربکات:|
ئه‌مه به چه‌ندان پۆسته‌ری تر هه‌یه
ده‌ستت خۆش بێت ...
جوانه:) بژیت به‌رده‌وام به
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان:)
له‌راستی دا من ته‌نها بۆ پێکه‌نینێکی گاڵته ئامێز قسه‌کانی
ده‌خوێنمه‌وه ،سروشتێکی هه‌یه حه‌ز ده‌کات هه‌میشه ئه‌و شتانه‌ی
که ده‌وروبه‌ر پێیان باشه به‌که‌م بیان نرخێنێت..
منیش ده‌ڵێم با بۆدواجار ده‌رفاتێکی پێ بدرێت ئه‌گه‌رنا بۆ ده‌ره‌وه‌ی بازنه:)
واو له‌وبابه‌ته جوان و به‌پێزه
ماندوونه‌بیت مریه‌م گیان...
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان خۆشحالم سودی بۆتان هابێت:)
[size=18]وانه‌كانی ژیانی ئه‌نیشتاین فێرببه
1- به‌دوای ئه‌و شته‌دا بڕۆن كه مه‌راقتانه..
...من هیچ جیاوازییه‌كی تایبه‌تم نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه زیاد له‌پێویست مه‌راقم بۆ شته‌كان هه‌یه، ئایا ئه‌و شته چییه كه سه‌رنجی ئێوه راده‌كێشێت؟ یان مه‌راقی چ شتێكتانه؟ ئه‌و شته‌ی كه‌من زۆر مه‌راقمه بۆچی مرۆڤه‌كان هه‌ندێكیان سه‌ركه‌وتوون و هه‌ندێكیشیان به پێچه‌وانه‌وه؟ له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌شه چه‌ندین ساڵه هه‌وڵم داوه سه‌ركه‌وتووبم. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش به‌دوای ئه‌و شته بڕۆن كه مه‌راقتانه ئه‌وا ئێوه‌ش سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
2- به سه‌بر بن..
زۆر زیره‌ك نیم، ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه من واز له كێشه‌كانم ناهێنم، بۆیه سه‌ركه‌وتوو ده‌بم، ئایا ئێوه ئه‌وه‌نده به‌سه‌برن كه خۆتان نه‌خشه‌تان بۆ كێشاوه بۆ ئه‌وه‌ی به مه‌به‌سته‌كانتان بگه‌ن؟
3- ته‌ركیزتان له‌سه‌ر ئه‌مڕۆ بێت..
"ئه‌و كه‌سه‌ی كه ماچی كچێكی جوان ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كی باش سه‌یاره لێده‌خوڕێت"، ئه‌و دێڕه به‌و مانایه دێت كه ده‌بێت هه‌موو ته‌ركیزتان له‌سه‌ر یه‌كێكیان بێت، چونكه نا‌توانیت له‌یه‌ك كاتدا رێنوێنی دوو ئه‌سپ بكه‌یت. ده‌توانن یه‌ك شت بكه‌ن، به‌ڵام ناتوانن هه‌موو شتێك پێكه‌وه بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه هه‌موو ته‌ركیزتان بكه‌نه سه‌ر ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی ده‌تانه‌وێت مافی خۆی بده‌نێ و جێبه‌جێی بكه‌ن.
4 - هێزی خه‌ون توانات پێده‌به‌خشێت..
خه‌ون بۆ مرۆڤ هه‌موو شتێكه، هێزی خه‌ون له زانیاری ژیان گرنگتره، چونكه ئه‌و هێزه داهاتووتان دیاری ده‌كات، له‌به‌رئه‌و هۆیه رێگه مه‌ده‌ن هێزی خه‌ونه‌كانتان ماندوو بێت.
5- هه‌ڵه بكه‌ن..
ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك ناكه‌ن له‌ژیان، ئه‌وه به‌و مانایه دێت كه هیچ شتێكی تازه‌ی له‌ژیانیدا تاقینه‌كردوه‌ته‌وه، له‌هه‌ڵه‌كردن مه‌ترسن، ئه‌گه‌ر بزانن و به‌باشی هه‌ڵه‌كه‌تان بخوێننه‌وه ئه‌وا به‌ره‌و رێگه‌یه‌كی زۆر باشتان ده‌بات، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت سه‌ركه‌وتوو بن ئه‌وا هه‌ڵه‌كانتان بكه‌نه سێ قات.
6- له‌و چركه‌ساته‌دا بژین...
من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له‌داهاتوو ناكه‌مه‌وه، چونكه هه‌رچییه‌ك بێت ئیتر روو ده‌دات، ئه‌و چركه‌ساته‌ی كه ئێستا تێیدا ده‌ژین نه دوێنێ و نه ئه‌مڕۆ ناتوانێت بیگۆڕێت، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگترین كات ئێستایه كه تێیدا ده‌ژیت.
7- به‌نرخ بن...
وه‌ك له‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بن، زیاتر هه‌وڵبده‌ن به‌نرخ بن، له‌پێناوی ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بن كاته‌كانتان به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن، به‌ڵكو هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن به‌نرخ بن، چونكه ئه‌گه‌ر به‌نرخ بن ئه‌وا سه‌ركه‌وتنیش بۆ خۆی دێت.
By: هــه مــبـانـه بـۆريـنـه[/size]
[size=18]تۆ ئاسودەیت دەوێت ؟؟!! تكایە پەرداخەكە دانێ
مامۆستایەك لە بەردەم خۆێنكاركانی دا وەستا پەردخێك ئاوی دەبەدستەوە گرت و لە خوێندكارەكانی پرسی :- كێشی ئەم پەرداخە ئاوه چەندە ؟ 50 گرام 100 گرام 80 گرام 75 گرام ...... ئەمە وەڵامی خوێندكارەكان بوو . مامۆستا پرسی : - چی دەبێت بۆ ماوەیەك ئەم پەرداخە ئاوا بەدەستەوە بگرم... . خوێندكارێك وەڵامی دایەوە... : - هیچ ڕو نادات . مامۆستا دیسان پرسی : - ئەگەر سەعاتێك ئەم پەرداخە ئەوا ڕاگرم چی ڕودەدات . خوێندكارێك : بە حەماسەتەوە وتی ، مامۆستا دەسست شل دەبێت . مامۆستا لەسەر پرسیاركردن بەردەوام بوو : ئەی ئەگەر رۆژێك ئەم پەرداخە ئەوا بەدەستەوە بگرم و دای نەنێم چی ڕوو دەدات ؟ زۆربەی خوێندكارەكان هاواریان كرد : - دەستت ڕەنگە ئیفلیج بێت و لەكار بكەوێت . مامۆستا وتی زۆر باشە خۆشم لام وایە بەڵام چارەسەر چی یە ؟؟!! خوێندكارێك: چارەسەر هەر ئەوەیە پەرداخەكە ئەوەندە بەدەستەوە نەگریت و پەرداخەكە دانێیت .. مامۆستاكە وتی : ڕاستە ئەوە چارەسەرە ، وانەكەش هەر ئەمەیە ، ( هەریەكێ لە ئێمە ئەگەر بۆ ماوەیەك خەم و بیری خراپ لە مێشكماندا بهێڵینەوە ڕەنگە زیانی نەبێت ، بەڵام ئەگەر زیاد لە پێویست بیرمان لەشتێك كردەوە و خەممان بۆ خوارد ئەوا بێگومان مێشكمان تەحەموول ناكات و تێك دەچێت ) كەواتە تكایە پەرداخەكە دانێن دونيا به خه م بيك نه هاتووه
ف ب
[/size]
واته هاوڵاتی میسر یان وڵاتێكی عه‌ره‌بی بێت
ئه‌ک له‌و به‌خته‌ی من وتم خوشکێک بۆخۆم بکرم ئه‌ویش ده‌لیت عه‌ره‌ب بێت:|
خودا کاریان ئاسان بکات و له‌و نسیبه‌ته رزگاریان بکات
سه‌فه‌ری خۆشی بێت ،انشالله به سه‌لامه‌تی دیته‌وه
گه‌رده‌نت ئازاد بیت گیانی من...
انشالله به‌یه‌کتری ده‌گه‌نه‌وه،سه‌بر هه‌بێت هه‌موو
شتێک ده‌گه‌رێته‌وه دۆخی جاران...ده‌ست خۆش بێت.
مرۆڤ به‌خۆی ده‌توانی جۆری مردنه‌که‌ی دیاری بکات
کاته‌کای نا چونکه که‌س نازانێت که‌ی ده‌مرێت
به‌ڵام هه‌ر ئێستا جۆری مردنه‌که‌ت دیاری بکه
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ له‌ناو کاری باش دا بمریت خه‌ریکی کاری
باش به تا عاقیبه‌تت خێربێت .ئه‌گه‌رنا خوانه‌خواسته به رووره‌شی ده‌مری
ئه‌وه قسه‌ی مامۆستا شێرزاده بۆێه دایم ئه‌و قسه له‌ناخم دایه و
ده‌ڵیم خودایه گیان ئاخیره‌تمان خێر بکه‌ی...
ده‌سته‌کانت خۆش بێت..
خودا ئاسان کاریان بۆ بکات:)
ده‌ست خۆش بێت...
ده‌ست خۆش بێت ئایه.
یه‌ک له‌یه‌ک جوانترن،،
منیش وام بیستوه که‌ئه‌فغانییه.
ده‌ست خۆش لاوه،، زۆر جوان بوو
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی ZHALYAN
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]