تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [2025\09\06]
هه‌ڵبژاردنه‌كانی گه‌ڕان (په‌ڕه‌ی 48 له 103)
سڵاو له هه‌مووان، خوێندنه‌كه گرنگتره، چونكه كاتێكی دیاری كراوه، هیوادارم تێیدا سه‌ركه‌وتوو بیت و ئه‌نجامێكی وا به‌ده‌ست بێنی كه به‌دڵی خۆت بێ، جا ئه‌گه‌رچی دووركه‌وتنه‌وه‌ت ئه‌ركی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران قوڕس ده‌كا، به‌ڵام ئینشائه‌ڵا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین كه له ئاستی پێویست بین.
چاوه‌ڕێی زوو گه‌ڕانه‌وه‌تین برام.
شه‌ره‌فخان نووسی:كاك سه‌رهه‌نگ مه‌سه‌له‌ی (ئیسلام و دیموكراسی)و( ئیسلام و په‌رله‌مان) و (ئیسلام و هه‌ڵبژاردن(انتخابات) .)مه‌سه‌له‌یه‌كه هه‌موو موسڵمانێك نایزانێ وه زۆره‌ها موسڵمان به‌هه‌ڵه تێی كه‌وتوه
- زۆر ڕاسته، من یه‌كێك بووم له‌وانه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته به‌رچاوی ڕۆشن كردم.
ماشائه‌ڵا، وه‌ڵامێكی پوختی داته‌وه‌ته‌وه.
سڵاو، ئایا به پێی ئه‌و بابه‌ته ئیدی موسڵمان ده‌بێ دیموكراسیش ڕه‌ت بكاته‌وه؟
سڵاو بۆ هه‌مووان، پێش هه‌موو شت ده‌ستخۆشیت لێ ده‌كه‌م كاك كاروان حوسێن، كارێكی باشت كردووه.
ئه‌وه‌ی من مه‌به‌سته بیڵێم ئه‌وه‌یه، هه‌ر كه‌سه‌و به ویست و به‌هره‌ی خۆی به‌ژداری ده‌كا، بۆ نمونه من
ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به شیعره‌كان ده‌ده‌م نه‌متوانیوه ته‌نانه‌ت كه وه‌رزش پیشه‌ی ڕۆژانه‌شمه لێره تێیدا چالاك بم.
بۆیه كه وا ڕێك ده‌كه‌وێ زۆربه حه‌ز به شیعر بكه‌ن، یان به بابه‌تی ئاینی و ئایتی به‌شه‌كانی تر، ئه‌وه مانای
ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه هه‌مووان كه‌مته‌رخه‌من بۆ شته‌كانی تر.
دوو تێبینی:
* زمانی ئه‌م یانه‌یه VB نیه، هه‌ست ده‌كه‌م بابه‌ته‌كه تایبه‌ت پێشتر له شوێنێكی "ڤی بی" نووسراوه،
بۆیه ده‌بوو ئه‌و هه‌ڵه‌یه چاك بكرێ.
* سه‌باره‌ت به ڕه‌خنه، له سه‌ردێردا نووسیوته ڕه‌خنه‌ی بنیاتنه‌رو ڕوخێنه‌ر، ئه‌مه‌شیان هه‌ڵه‌یه، چونكه
ڕه‌خنه یه‌ك جۆره، هاوزه‌مان ئه‌م دوو تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له ڕه‌خنه‌دا بوونیان هه‌یه.
Aso Yassin نووسی:نازانم مه‌ستت له چاكسازی چیه ؟ چ گه‌نده‌ڵه‌یه‌ك له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ده‌بینی ؟
ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌بینی فه‌رموو تۆ به‌ڕێوه‌ی ببه ؟
نازانم بڵێم چی .. ئه‌م هه‌موو ماندووبونه كه‌چی تاوانباریش ده‌بین .
برام والله من حه‌ز ده‌كه‌م ئێوه به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن سوپاسیشتان ده‌كه‌م .
كاك ئاسۆ، ته‌وحید مه‌به‌ستی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران و كارگێڕییه‌كه نیه، كاك توحید مه‌به‌ستی ته‌نیا نووسینی و هه‌روه‌ها هه‌ندێ له شیعره‌كانی منه، وه‌ك خۆت ئاگاداری ئه‌م ماوه‌یه به‌ته‌مای ئه‌وه بووین شیعره‌كانم چاپ بكه‌ین، جا ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یان بوو.
مه‌به‌ستی ته‌وحید له نووسینی ئه‌م دێره (دواى ئةوةى جةندين هةلة و شتى سةيرم بينى لة يانة) ئه‌وه‌یه: مه‌به‌ستی له‌هه‌ڵه هه‌ڵواسینی هه‌ندێ وێنه‌ی نه‌شیاو، له‌گه‌ڵ ده‌ستخۆشی كردن له هه‌ندێ شت كه گوناهن.
هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی له (شتی سه‌یر) ئه‌وه‌یه: كاتیك من بابه‌تێكم به‌ناوی < پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی بۆ خانه‌واده‌یه‌ك و په‌نابه‌رێك > نووسی.
كاك ته‌وحید ئه‌وه‌یشی نووسیوه (هةندئ بشبينى بؤ يانة).
سوپاسی ده‌كه‌م پێشبینییه‌كانی جوان بوون، كه زۆربه‌یان له‌سه‌ر به‌شه‌كانی من بوون.
بۆیه كاك ئاسۆ حه‌زم كرد پێشتر قسه‌ت له‌گه‌ڵ من كردبا له‌مباره‌یه‌وه.
ده‌رگا بۆ هه‌مووان كرایه‌وه‌یه، خۆشحاڵیش ده‌بین، ماڵی خۆتانه.
سه‌باره‌ت به‌هاتی "توحید"ــیش به‌ڕاستی وه‌ك هه‌موو جاره‌كان كاتێكی خۆشمان به‌سه‌ر برد.
پێشم خۆش بوو ئه‌م بابه‌ته‌ی ته‌وحید بوویه هۆكار كه بزانمه‌وه هه‌یه ده‌یه‌وێت قسه بكا هه‌روه‌ك سه‌وسه‌ن خان و كاك شه‌ره‌فخانیش ئاماژه‌یان پێكردووه، سوپاسیش بۆ ئێوه به‌ڕێزان كاك زانیار و شه‌یدا.
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له ڕووی ده‌روونییه‌وه شكاوه به‌رابه‌ر یانه‌ی به‌رشلۆنه، بڕوا ناكه‌م ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكه‌نه‌وه!
توحيد نووسی:بۆچی "ارحم" بۆ هه‌ردوو مردووه‌كه نه‌بێ؟!
لةبةر ئةوةى من كومانم هةية لة بونى زي زي جونكة بة شتيكى خةيالي زيندووم دةزانى(خةيالي زيندوو)مةبةست ئةوةية كة شتيك بوونى هةبوو باشان؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟نازانم جي لئ هات زؤريش خةمم بؤ خوارد جانازانم.:|:|:|
- بۆ ئه‌وه‌ی باشتر تێبگه‌ی، زۆرتر بابه‌ته‌كه بخوێنه‌وه. به‌هه‌رحاڵ پێم خۆشه وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆت هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر شته‌كان ده‌كه‌ی، به‌ڵام پێم باشه له‌و مه‌سه‌له‌یه ڕه‌حمه‌تیان بۆ بنێری و به‌س.
به‌هێزه‌و به‌دڵمه، ده‌ستت خۆش بێت.
توحيد نووسی:برام جيتة زؤرم هةول دا تةلةفؤنةكانتم بؤ وةرنةكيرا من نيازى سةردانى كردنتم هةبوو؟؟؟؟؟؟بيكانةكةت لةكويية؟خواى كةورة شيفات بدات.
- هاندم نه‌مابوو، بۆیه زۆربه‌ی كاته‌كان هێڵه‌كه‌م داده‌خست. سوپاس بۆ خوا دكتۆرێك به‌ڵێنی داوه له نزیكترن كاتتدا بگه‌ڕێمه‌وه مه‌شق.
خوا دوعاتان قبوڵ بكا، ئێستایش باش نیم، پێكانه‌كه‌م زۆره، به‌ڵام دكتۆر پێی وتم هه‌وڵێكی باشت بۆ ده‌ده‌م تا زوو بگه‌ڕێیته‌وه نێو یاریگا. .
ئێوه‌ش له دوعا بێ به‌شم مه‌كه‌ن.
ده‌ڵێم گه‌رده‌نتان ئازا نه‌كه‌م
ئه‌وه چیتان كردووه به دانانی ئه‌م وێنانه، به‌ڕاستی پڕ بوون له یاده‌وه‌ری. .
ده‌ستت خۆش بێت، به‌هێزه.
له هه‌مووتان پیرۆزه، ته‌مه‌ن درێژ بن.
ده‌ستت خۆش بێت، زۆر پێی پێكه‌نیم.
كامه مام موحسین؟ 
MARYAM نووسی:21 نووسی:نه‌مویست ئه‌مجاره گله‌ییم لێ بكرێ، به‌ڵام پێداگری ده‌كه‌م و دیسانه‌وه ئه‌و شتانه‌ی سه‌رنجم ڕاده‌كێشن هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر ده‌كه‌م و به‌رز ده‌یاننرخێنم، ده‌ستت خۆش بێت، به دڵمه.
اهاهاها گله‌یی ئةوةى كة بةيام بؤ بابةتى من ئةنووسى
ئةوةى من لةم يانةية هةلى ئةواسم بؤ دةست خوشى و زياد كردنى بةيام نيةة
تنها حةز ئةكةم ئةندامان سوودى ليوة ببينن
- چیه ده‌ڵێی هه‌موو جارێ ده‌بێ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌م تا حاڵی بیت.
ڕێزداریت مه‌ریه‌م.
له‌به‌ر زۆر پچڕانی هێڵه‌كه‌م نه‌متوانی ڤیدیۆكه ببینم، به‌ڵام شتێك تۆ بته‌وێ هه‌ڵیواسی، دڵنیام سودی ده‌بێ.
MARYAM نووسی:ڕۆژێـــــك كــــــارى بــــــاش ده‌بــــێـــــتـــــه هــــــۆى حــــه‌وانــــــه‌وه‌ى شـــــه‌وێــــك . " پــــه‌رمــــودا بـــه‌تــــرا"[/color]
گـــه‌وره‌تــــریـــــن ســـه‌رمـــــایــــه ســـامــــان نـــى یــــه، بــــه‌ڵـــكــــو كــــردارى جـــــوانــــه. " ئـــیـــســــمــــایـــلـــر"[/color]
بــــه‌دبــــه‌خـــتــــى و خــــۆشـــبــــه‌خـــتـــى رۆژانــــى پــیـــرى بـــه‌رهـــه‌مـــى كــــردارى رابــــردومـــانـــــه. "سنتبود"
ده‌ی ئینشائه‌ڵا بوار ده‌بێ بڵاو كراوه‌كانی تریش ببینین.
به‌خێرهاتی، هیوای به‌رده‌وامی و سودمه‌ند بوونت بۆ ده‌خوازین.
طرشی سۆر به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، دایكم دروستی كردووه، به‌س بۆیه زانیاریم له‌باره‌یه‌وه نه‌دا چونكه تۆ داوای طرشی زه‌ردت كردووه
نه‌مویست ئه‌مجاره گله‌ییم لێ بكرێ، به‌ڵام پێداگری ده‌كه‌م و دیسانه‌وه ئه‌و شتانه‌ی سه‌رنجم ڕاده‌كێشن هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر ده‌كه‌م و به‌رز ده‌یاننرخێنم، ده‌ستت خۆش بێت، به دڵمه.
هه‌ر له‌ش ساغ و سه‌لامه‌ت بی، بابه‌ته‌كه زۆر جوان و به‌سوده، ئینشائه‌ڵا سودی بۆ هه‌مووان ده‌بێ. .
داوا ده‌كه‌م تا ماوه‌یه‌ك جێگیری بكه‌ن.
< ناتوانم بێم >
كه نامه‌وێ
جارێ له باره‌ی
هیچ شتێكه‌وه بدوێم
كه نامه‌وێ
ته‌نانه‌ت
بۆ به‌رده‌میشت بێم
گومانی خراپ مه‌به،
له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ت
ده‌ترسێم!
ئه‌ترسم
كه هه‌ناسه‌ی
تۆم به‌رده‌كه‌وێ،
وه‌ك
په‌یكه‌رێكی له لم
بڕوخێم!
سرهنگ محسن
15\10\2011, كوێت
________________
بڵاوكراوه‌ته‌وه له: https://www.facebook.com/photo.php?fbid … nt_count=1
بڵاوكراوه‌ته‌وه له یوتیوب:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=qxMYDyrx_bk[/youtube]
خوێندمه‌وه، به‌س لێی له مه‌به‌ستی شیعره‌كه تێنه‌گه‌یشتم!
هیچ ئاینێكی ئاسمانی و یاسایه‌ك جگه له یاسای تاڵیبان ئه‌م كاره دڕندانه‌یه به‌شیاو نازانێ. ئینشائه‌ڵا
خودا حه‌قی بۆ ده‌سه‌نێته‌وه.
خوێندمه‌وه، زانیارییه‌كی سه‌یره. به‌ڵام وابزانم جارێكی تریش ئه‌م بابه‌ته لێره ئه‌ندامێكی تر هه‌ڵیواسیبوو!
من تا 22 ی مانگ باكه‌پی ته‌نیا داته‌به‌یسم كردیه.
sarwat koyi نووسی:ده‌سته‌كانت خۆشبێت كاك سه‌رهه‌نگ زۆر زۆر جوان به‌مانایه به هیوام به‌خته‌وره‌ر و سه‌ركه‌وتووبی له ژیان...
[size=16]به‌ڕێز مریه‌م خان من پرسیاریی ئه‌و هۆنراوه‌م كرد له كاك سه‌رهه‌نگ گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم ڕه‌نگه هۆكاری جێگیر كردنه‌كه‌ی له به‌ر من بووبێ، سوپاس كاك سه‌رهه‌نگ بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م هۆنراوه جوانه.[/size]
- ڕێزداریت برام، ته‌مه‌ن درێژ بیت.
هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ت له‌جێ بوو، ده‌ستت خۆش بێت.
ئه‌گه‌رچی كورته، وه‌لێ زۆر جوان و كاریگه‌ره.
شه ی‌دا نووسی:[size=24]جوانه به‌ڵام وه‌زن وقافیه‌ی شیعره‌كه‌ت دیاركردبا باش بوو[/size]
- ئه‌وه من بۆیم چاك كرد.
HARMAN21 نووسی:كابرایان برده به‌رده‌م قه‌ناره‌و وتیان ئاخرین ئاره‌زووت چیه؟
ئه‌ویش وتی ته‌نیا ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه كه كوڕه‌كه‌م ببینم..
دادوه‌ر وتی ئاساییه كوڕه‌كه‌ت له كوێیه؟
ئه‌ویش وتی هێشتا ژنم نه‌هێناوه

ئه‌نجامه‌كه‌ی "بایرن میونخ" پێ خۆشه.
چاوه‌ڕێی به‌شی داهاتووین.
په‌یام دۆزرایه‌وه [ 1،975 بۆ 2،016 له 4،290 ]