سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان هاوریان
ئنشاڵا ئاستێكی به‌رزنیشانده‌دات له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی SanyNaseh
سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان هاوریان
ئنشاڵا ئاستێكی به‌رزنیشانده‌دات له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه
به هیوای ئاستێکی باشتر له ساڵی پار ....ماندوونه‌بیت
سوپاس ..
ماندوونه‌بیت
سوپاس
رۆژی به‌ئه‌ندام بوونت پیرۆزبێت كاك ئاسۆس
یارزانی ئه‌رجه‌نتینی خافی ماسكیرانۆ به‌شێوه‌یه‌كی رسمی په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی
به‌رشلۆنه كرد به بری 22 میلۆن یۆرۆ
له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌سه‌رتۆری ئنته‌رنێت یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌یانامه‌یه‌كی بڵاو كردوه
كه‌تێدا هاتووه یارزانی ئه‌رجه‌نتینی هێلی ناوه‌راست خافی ماسكیرانۆ یارزانی یانه‌ی لیڤه‌رپول به‌شێوه‌یه‌كی رسمی په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی به‌رشلۆنه كرد به بری 22 میلۆن یۆرۆ هه‌روه‌ها ئه‌م یاریزانه ساڵانه له به‌رشه‌لۆنه 5:5 ملیۆن یۆرۆی پێده‌درێت،
ره‌نگیشه رۆژی دوو شه‌ممه یان كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه پشكنینی پزیشكی بۆ ئه‌نجام بدرێت
نوسه‌ر:سانی ناصیح
نیوڵاین سپۆرت
یارییه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا
له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌سه‌رتۆری ئه‌نته‌رنێت یانه‌ی ریال مه‌درید خشته‌ی یارییه‌كانی
خۆی له‌خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورپای بڵاوكرده‌وه كه‌به‌م شێوه‌یه
خشته‌ی یارییه‌كان
15\9 : ریال مه‌درید × ئه‌یاكس : یاریگای سانتیاگۆبرێنابیۆ
28\9 : ئۆكسێر × ریال مه‌درید : یاریگای ئۆكسێر
19\10 : ریال مه‌درید × ئه‌ی سی میلان : یاریگای سانتیاگۆبرێنابیۆ
3\11: ئه‌ی سی میلان × ریال مه‌درید: یاریگای سانسیرۆ
23\11 : ئه‌یاكس × ریال مه‌درید : یاریگای ئه‌یاكس
8\12 : ریال مه‌درید × ئۆكسێر : یاریگای ئۆكسێر
نوســه‌ر:ســـانی ناصـــیح
نـــــیــــوڵایـــن ســــپــۆرت
سوپاس كاك هه‌ڵكه‌وت بۆ راده‌ربرینت
یانه‌ی هه‌ولێر له ناویاریگای خۆی توشی دۆران هات و یانه‌ی دهۆك یانه‌ی
زورای گۆڵ باران كرد
له‌چوارگۆشه‌ی زێرنی خولی عێراق له‌یاری چوون ئه‌مرۆئێواره یارییه‌كانی
به‌رێوه‌چوو له‌یاری یه‌كه‌م یانه‌ی دهۆك له‌سه‌ریاریگای خۆی یانه‌ی زه‌ورای
گۆڵ باران كرد به‌ئه‌نجامی 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر 1 گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا
گۆڵه‌كانی یانه‌ی دهۆك له‌رێگه‌ی یاریزانان جاسم محمد و ئه‌ماد ئیسماعیل دووگۆڵ و
یاریزان ئه‌حمد ماجید و مهدی ناصر پێنج گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی دهۆكیان تۆماركرد
تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی زورا له‌رێگه‌ی یاریزان هاشم محمد تۆمار كرا
له‌یاری دووه‌م دا یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م جاره‌ش نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت
به‌سه‌ریانه‌ی طڵبه كه هه‌تاكوئێستایانه‌ی هه‌ولێرنه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وێت به‌سه‌رطڵبه
یانه‌ی هه‌ولێر له‌ناویاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی طڵبه‌ی كرد له‌گێمی یه‌كه‌می
یارییه‌كه یانه‌ی طڵبه له‌خوله‌كی 20 یاریزان عقیل محمد گۆڵی یه‌كه‌می بۆیانه‌ی طڵبه
تۆماركرد گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌م گۆڵه كۆتایی هات له‌گێمی دوومی یارییه‌كه‌شدا
یانه‌ی هه‌ولێر به‌ئاستێكی به‌رز به‌دیاركه‌وت له‌خوله‌كی 60 یارزان ئیسماعیل بانگۆرا
لێدانێكی سزای له‌ده‌ست دا بۆیانه‌ی هه‌ولێر یانه‌ی هه‌ولێر به‌رده‌وامبوو له‌هێرش بردن
له‌دواخوله‌كی یارییه‌كه‌دا دیسان یانه‌ی هه‌ولێر لێدانێكی سزای له‌ده‌ست دا یارزان هه‌ڵگورد
مه‌لامحمد لێدانه‌كه‌ی ئه‌نجامدا یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامی گۆڵیكی بێ به‌رامبه‌رله‌به‌رژه‌وه‌ندی
طڵبه كۆتایی هات
نــوســه‌ر: ســانی نــاصیـح
نـــیـــوڵایـــن ســـپـــۆرت
بریاره سبه‌ی شه‌ممه یارییه‌كانی خولی ئیسپانیا له‌وه‌رزی نوێ 2010-2011 به‌رێوه‌بچێت
خشته وكاتی یارییه‌كانی جه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه
خشته‌ی یارییه‌كان
یارییه‌كانی رۆژی شه‌ممه
ئه‌یركولیس × ئه‌تله‌تیكۆ بلباو : كات 7:00 ی ئێواره
مه‌له‌گه × ڤاڵنسیا : كات 9:00 ی شه‌و
لیڤانتی × ئشبیلیه : كات 11:00 ی شه‌و
یارییه‌كانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه ئه‌م یارییانه كاتژمێر6:00 به‌رێوه ده‌چێت
دیڤرتیڤۆلاكه‌رۆنیا × ریال صه‌ره قسته
ئیسپانیۆڵ × خیتافی
ریال سۆسیدار × ڤیاریال
ئۆساسۆنه × ئه‌لمێریا
رایسینگ × به‌رشلۆنه : كات 8:00 ی شه‌و
مایۆركا × ریال مه‌درید : كات 10:00 ی شه‌و
رۆژی دووشه‌مه‌ش ئه‌م یارییه به‌رێوه ده‌چێت كاتژمێر11:00ی شه‌و
ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید × خیخۆن
نوسه‌ر: سانی ناصیح
نیوڵاین سپۆرت
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ تیروپشكی خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا راكێشرا بۆوه‌رزی نوێ2010-2011
كه32 یانه به‌ژداریان كردیه‌وه به‌سه‌رهه‌شت كۆمه‌ڵه دابه‌ش كران
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م { A ِِ}
ئه‌نته‌رمیلان { ئیطاڵیا}ـ ــ ڤه‌ردابریمن { ئه‌ڵمانیا }
تۆتنهام { ئینگلته‌را} ـ تفینتی{ هۆڵندا }
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م { B }
لیون { فه‌رنسا } ــ بنفیكا { پرتوگال }
شاڵكه { ئه‌ڵمانیا } ـ وهابول تل أبيب صهيونی
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م { C }
مانشسته‌ریوناید { ئینگلته‌را} ــ ڤاڵنسیا{ ئیسپانیا }
رێنجرز { ئوسكتلندا } ـ بوراسبور{ توركیا }
كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م { D }
به‌رشلۆنه { ئیسپانبا } ـ باناتینایكۆس { یونان }
كوبنهاجن { دانیمارك} ـ رۆبن كازان { روسیا }
كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م { E }
بایرین میونخ { ئه‌ڵمانیا } ـ رۆما { ئیطاڵیا }
بازل { سویسرا } ـ كلوج { رۆمانیا }
كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م { F }
چێلسی { ئینگلته‌را} ـ مارسیلیا { فه‌رنسا }
سبارتاك مۆسكۆ { روسیا } ـ زیلین
كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م { G }
میلان { ئیطاڵیا} ـ ریال مه‌درید { ئیسپانیا }
ئه‌یاكه‌س { هۆڵندا } ئۆسێر { فه‌رنسا }
كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م { H }
ئه‌رسناڵ { ئینگلته‌را } ــ شاختار { ئۆكرانیه }
سپۆرتینگ براگا { { پرتوگال } ـ بارتیزان بلجراد { صربیا}
نوسه‌ر:سانی ناصیح
سبه‌ی هه‌ینی له یاریگای شه‌هید فه‌رنسۆ هه‌ریری یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری طڵبه ده‌كات
بریاره سبه‌ی هه‌ینی كاتژمێر 4:30 ی عه‌سر به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان له یاریگای
شه‌هید فه‌رنسۆ هه‌ریری له‌چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری
یانه‌ی طڵبه ده‌كات یارییه‌كه‌ش چونوو هاتنه یانه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی سێ وه‌رزی رابردوو
ده‌یوێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌به‌رده‌م هاندرانی خۆی نایوێت توشی دۆران بێت
ده‌یوێت له‌جامی خولی عێراق نزیك ببێته‌وه بۆچواره‌مین وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك نازناوه‌كه به‌ده‌ست
بهێنێت له‌لایان خۆشیه‌وه یانه‌ی طڵبه ده‌یوێت دۆرلندێك دووچاری یانه‌ی هه‌ولێر بكات له‌به‌رده‌م
هاندرانی خۆی
نوسه‌ر:سانی ناصیح
نیولاین سپۆرت
سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت
شه‌وی رابردوو له‌جامی جوهان گامبه كه یانه‌ی به‌رشلۆنه نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا
یاریزان رۆناڵدینهۆ گه‌رایه‌وه ناو یاریگای كامپ ن‌و پێشوازه‌یكی گه‌رمی لێكرا له‌لایان
سه‌رۆكی پێشوی یانه‌ی به‌رشلۆنه خون لاپۆرتا و سه‌رۆكی ئێستای یانه‌ی به‌رشلۆنه‌و
راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه پیپ گواردیۆلا له‌گه‌ڵ زیاتر له88 هه‌زاهانه‌ری به‌رشلۆنه
به‌چه‌پڵه‌رێزانه‌وه هاته‌ناو یاریگا یاریزان رۆناڵدینهۆ له‌سه‌ردرێسه‌كه‌ی خۆی نوسیبووی
{ خــۆشم ده‌وێـــت بــه‌رشـلۆنه } ئیمزای رۆناڵدینهۆی له سه‌ركرابوو پاش ته‌واو بوونی
یارییه‌كه رۆناڵدینهۆ وێنه‌یه‌كی یادگاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه گرت‌و سه‌رێكی یانه‌ی به‌رشلۆنه
خه‌ڵاتێكی تابیه‌تی به یاریزان رۆناڵدینهۆ به‌خشی
هه‌رله‌م ئاهه‌نگا یانه‌ی به‌رشلۆنه جامی خولی ئیسپانیای به‌رزكردوه كه‌وررزی رابردوو
مل ملانێكی زۆرهه‌بوو له‌نێوان به‌رشلۆنه ریال مه‌درید بۆیه جامه‌كه پێشكه‌ش به یانه‌ی
به‌رشلۆنه نه‌كرابه به‌ڵام شه‌وی رابردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه جامی خولی ئیسپانی به‌رزكردوه
نوسه‌ر:سانی ناصیح
نیوڵاین سپۆرت
شه‌وی رابردوو له‌یاری جامی جۆهان گامبه كه‌یانه‌ی به‌رشلۆنه نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا
یاریزان رۆناڵدینهۆ گه‌رایه‌وه ناو یاریگای كامپ ن‌و پێشوازیه‌كی گه‌رمی لێكرا له‌لایان سه‌رۆكی
پێشوی یانه‌ی به‌رشلۆنه خوان لاپۆرت و سه‌رۆكی ئێستای یانه‌ی به‌رشلۆنه و یاریزانه‌كانی
یانه‌ی به‌رشلۆنه و گشت هانده‌را نی به‌رشلۆنه به‌چه‌پڵه زێرین پێشوازیان له یارزانی پێشوی
یانه‌ی به‌رشلۆنه كرد ئه‌ویش یاریزان رۆناڵدینهۆ بوو كه‌ئێستا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌ی سی میلان یاری
ده‌كات
چه‌ند دیمه‌نێكی یاریزان رۆناڵدینهۆ
نوسه‌ر:سانی ناصیح
یانه‌كان به‌ژداربووه‌كان خولی ئه‌وروپا دابه‌ش كرانه چواركۆمه‌ڵه كه32 یانه له‌خۆدوگرێت
له‌خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا هه‌ركۆمه‌ڵه‌ك هه‌ش یانه له‌خۆده‌گرێت به‌م شێوه‌ی خواره
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م
ئه‌رسناڵ { ئینگلته‌را}ــ مانشسته‌ریوناید { ئینگلته‌را} ــ ئه‌نته‌رمیلان { ئیطاڵیا}ــ چێلسی
{ ئینگلته‌را} ــ بـه‌رشلۆنه { ئیسپانیا } ــ لیون { فه‌رنسا } ــ میلان { ئیطاڵیا}بایرین میونخ
{ ئه‌ڵمانیا }
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م
ریال مه‌درید { ئیسپانیا } ــ ڤه‌ردابریمن { ئه‌ڵمانیا } ــ رۆما { ئیطاڵیا} ــ بنفیكا { پرتوگال }
شاختار { ئۆكرانیه } ــ باناتینایكۆس { یونان } ــ مارسیلیا { فه‌رنسا } ــ ڤاڵنسیا{ ئیسپانیا }
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م
رێنجرز { ئوسكتلندا } ــ سبارتاك مۆسكۆ { روسیا } ــ تۆتنهام { ئینگلته‌را} ئه‌یاكس { هۆڵندا}
بازل { سویسرا } ــ شاڵكه { ئه‌ڵمانیا } ــ سپۆرتینگ براگا { { پرتوگال } ــ كوبنهاجن { دانیمارك}
كۆمه‌ڵه‌ی چوارم
رۆبن كازان { روسیا } ــ ئۆسێر { فه‌رنسا } ــ كلوج { رۆمانیا } ــ تفینتی { هۆڵندا }ــ زیلینا
{سلۆڤاكیا} ــ بارتیزان بلجراد { صربیا} ــ بوراسبور{ توركیا } وهابول تل أبيب صهيونی
نوسه‌ر : سانی ناصیح
نـیــوڵایــن ســپۆرت
ده‌ستت خۆش بێت کاکه سابی
سوپاس
یانه‌ی به‌رشلۆنه بوه پاڵه‌وانی جامی جۆهان گامبه
له‌یاریگای كامپ ن‌و تایبه‌ت به‌یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌ئاماده بوونی هانده‌رێكی زۆر و
سه‌رۆكی پێشوی یانه‌ی به‌رشلۆنه خوان لاپۆرت له‌جامی جۆهان گامبه هه‌ردوو
یانه‌ی به‌رشلۆنه و ئه‌ی سی میلان روبه‌روی یه‌ك بوونه‌وه گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه
به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌شدا له‌خوله‌كی 47 یاریزان دیڤدڤیا
گۆڵی یه‌كه‌می بۆیانه‌ی به‌رشلۆنه تۆماركرد به‌هاتنه‌خواروه‌ی یارزان ئینزاگی كه‌شو
هه‌وای یارییه‌كه‌ی گۆری كاتێك موشه‌كێكی ئاراسته‌ی گۆڵی یانه‌ی به‌رشلۆنه كرد و
بوه‌گۆڵی یه‌كه‌م له‌خوله‌كی 67 گۆڵی یه‌كسانی تۆماركرد بۆیانه‌ی میلان یارییه‌كه‌ش
به‌ئه‌نجامی گۆڵیك كۆتایی هات و په‌نابردرا لێدانی یه‌ك لاكه‌روه له‌لێدانی یه‌ك لاكه‌روه‌ش
یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 1 گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و
یانه‌ی به‌رشلۆنه بوه پاڵه‌وانی جامی جۆهان گامبه
نوسه‌ر:سانی ناصیح
یاریزان رۆناڵدینهۆ ده‌گرێته‌وه یاریگای كامپ ن‌و هانده‌رانی به‌رشلۆنه‌ش پێشوازی لێده‌كه‌ن
بریاره ئه‌مشه‌و له‌جامی جۆهان گامبه هه‌ردوویانه‌ی به‌رشلۆنه و میلان روبه‌ری یه‌ك ده‌بنه‌وه
یاریزان رۆناڵدینهۆ كه‌ناوی له‌لیستی یاریزانانی میلان هه‌یه واپیش بینی ده‌كرێت له‌پێكاتــه‌ی ی
سه‌ركی یاری به‌كات یاریزان رۆناڵدینهۆ له‌نامه یه‌كی كراوه ده‌بۆهه‌ندرانی به‌رشلۆنه وتی من
زۆرپێخۆشحاڵم كه‌بۆجارێكی دیكه ده‌گه‌رێمه‌وه ناو یاریگای كامپ ن‌و هه‌رله‌قسه‌كانی یارزان
رۆناڵدینهۆ ووتی من له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه ئاستێكی به‌رزم نیشاندا و له‌وه‌رزه‌كانی 2004 و
2005 باشترین یارزانی جیهان ده‌ست نیشانكرام و دووجار خولی ئیسپانیام به‌ده‌ست هێناو
دووجار جامی سوپه‌ری ئیسپانیام به‌ده‌ست هێناو جارێكیش خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپام له
گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌ده‌ست هێنا واپێش بینی ده‌كرێت هاندرانی به‌رشلۆنه پێشوازه‌كی گه‌رم
له‌یاریزان رۆناڵدنهۆ بكه‌ن كاتێك ده‌گه‌رێته‌وه یاریگای كامپ ن‌و
نوسه‌ر:سانی ناصیح
نـیوڵاین سـپۆرت
یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌یاری شه‌وی رابردوو توشی پێكان هات
له یاری شه‌وی رابردوو له‌جامی سانتیاگۆ كه‌یانه‌ی ریال مه‌درید جامه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا
له‌یانه‌ی بینارۆلی بردووه به‌ئه‌نجامی دووگۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌دا
له‌خوله‌كی 53 یارزان گاگۆ هاته‌ناویاریگا به‌ڵام زۆر یاری نه‌كرد هه‌ستی به‌ئازاركرد له‌قاچی
هه‌رزو یاریزان گاگۆ یاریگای جێهێشت و توشی پێكان هات یاریزان گاگۆ چوه‌رێزی
ئه‌ویاریزانانه‌ی كه‌توشی پێكان هاتوونه له‌ریال مه‌درید
ئه‌ویاریزانانه‌ی كه‌پێكانیان هه‌یه له‌یانه‌ی ریال مه‌درید یاریزانان كاكا وپیپی و ئه‌ربیل و
گارای ودیاره و دوایاریزان كه‌توشی پێكان هات یارزان گاگۆ بوو له‌یاری شه‌وی رابردوو
نوسه‌ر:سانی ناصیح
نیوڵاین سپۆرت
یانه‌ی ریال مه‌درید جامی سانتیاكۆی به‌ده‌ست هێنا
شه‌وی رابردووله‌جامی سانتیاگۆ یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ناویاریگای سانتیاگۆبرنابیۆ
روبه‌روی یانه‌ی بینارۆلی ئۆرگوای بۆوه پیش ده‌ست پێكردنی یارییه‌كه هه‌رپێنج یارزانه
تازه‌كه ی یانه‌ی ریال مه‌درید پێشه‌كه‌ش به‌هاندران كرا پاشان یارییه‌كه ده‌ستی پێكرد
هه‌رله‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا یانه‌ی ریال مه‌درید كۆنترۆڵی یاریگای كرد ده‌ستی به‌هێرش
بردن كرد به‌ڵام ریال نه‌ی توانی گۆڵ تۆماربكات گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات
له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌دا یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ئاسته‌به‌رزه‌كه‌ی هاته‌ناو یاریگا و توانی
دووگۆڵ تۆماربكات له‌رێگه‌ی یاریزانان دیماریه له‌خوله‌كی 68 گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد و
هانده‌رانی دڵخۆش كرد له‌دواخوله‌كی یارییه‌كه دا له‌خوله‌كی 90 یارزان ڤاندیرڤارت گۆڵی
دوومی بۆیانه‌ی ریال مه‌درید تۆماركرد یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامی دووگۆڵی بێ به‌رامبه‌ركۆتایی هات و
یانه‌ی ریال مه‌درید بوه پاڵه‌وانی جامی سانتیاگۆ
نوسه‌ر:سانی ناصیح
نیولاین سپۆرت
له‌چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی عێراق چواریانه مل ملانێ ده‌كه‌ن بۆبه‌ده‌ست هێنانی
خولی عێراق یانه‌كانی { هه‌ولێر و طلبه و دهۆك و زورا }
كــــــامه له‌م یانانه ده‌بێته پاڵه‌وانی خولی عێراق ؟
یـــانه‌ی هــه‌ولێر
یـــانه‌ی دهــۆك
یـــانه‌ی طلبــه
یـــانه‌ی زورا
به‌ڵام کاته‌که‌ت نه‌نووسيوه..؟
كاك ره‌وشت ناتووانم كاته‌كه بنوسه‌م چونكه له‌وانه‌یه كاته‌كه بگۆرێت
له‌چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی عێراق یانه‌ی هه‌وه‌لێر له‌ناویاریگای خۆی یاری ده‌كات
به‌رامبه‌ر یانه‌ی طلبه و یانه‌ی دهۆك له ده‌روه‌ی یاریگای خۆی یاری ده‌كات له‌گه‌ڵ زورا
پاش ته‌واو بوونی یارییه‌كانی خولی بژارده‌ی عێراق هه‌رچواریانه ی هه‌ولێر و طلبه و
دهۆك و زورا گه‌یشتنه چوارگۆشه‌ی زێرین یانه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی سێ وه‌رزی رابردوو
له‌چوارگۆشه‌ی زێرین روبه‌ری یانه‌ی طڵبه ده‌بێته‌وه یارییه‌كه‌ش له‌ناو یاریگای شه‌هید فه‌رنسۆ
هه‌ریری به‌رێوه ده‌چێت له‌یاری دووم یانه‌ی دهۆك له‌گه‌ڵ یانه‌ی زورایاری ده‌كات له‌ناویاریگای
زورا یارییه‌كه به‌رێوه‌ده‌چێت یارییه‌كانیش چون و هات ده‌بێت یارییه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێرین
له‌رۆژی هه‌ینی به‌رێوه ده‌چێت رێكه‌وتی 27 \8
نوسه‌ر:سانی ناصیح
نێوڵاین سپۆرت
یانه‌ی به‌رشلۆنه ی پاڵه‌وانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌پش یانه‌ی ریال مه‌درید كه‌وت
پاش ئه‌وه‌ی كه‌شه‌وی رابردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه له‌ناو یاریگای كامپ ن‌و جامی سوپه‌ری
ئسپانیای به‌رزكرده‌وه وله‌یانه‌ی ئیشبیلیه‌ی برده‌وه به‌چوارگۆڵی بێبه‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشلۆنه
بۆ 9 یه‌مین جار له‌مێژوی خۆی توانی ئه‌م نازناوه به‌ده‌ست بهێنێت و به‌پێش یانه‌ی ریال مه‌درید
كه‌وت كه 8 جار ئه‌م نازناوه‌ی به‌ده‌ست هێناوه
یانه‌ی به‌رشلۆنه خاوه‌ن 9 جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له‌وه‌رزه‌كانی 1983 ، 1991 ،1992 ،1994 ،
1996 ، 2005 ، 2006 ،2009 و2010
یانه‌ی ریال مه‌دریدی خاوه‌ن 8 جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له‌وه‌رزه‌كانی 1988 ، 1989 ، 1990 ،1993
2001 ، 2003 ، 2008
نوسه‌ر:سانی ناصیح
نیوڵاین سپۆرت
یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی ئیسپانیا به‌شایسته‌ی بوه پاڵه‌وانی
جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له‌یاری گه‌رانه‌وه له‌ئیشبیلیه‌ی برده‌وه
له‌یاری گه‌رانه‌ی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا یانه‌ی به‌رشلۆنه له‌ناو یاریگای كــــامــپ ن‌و
به‌ئاماده‌بوونی هاندرێكی زۆر روبه‌ری یانه‌ی ئیشبیلیه بۆوه له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه
یانه‌ی به‌رشلۆنه كۆنترۆڵی یاریگای كرد تاله‌خوله‌كی 13 یارزانی ئیشبیله یاریزان كۆنكۆ
گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له‌خۆیان تۆمار كرد و بوه‌گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌رده‌وام بووله
هێرش بردن تاله‌خوله‌كه‌كانی 24 و43 یاریزان لیـون میسی دووگۆڵی بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه
تۆماركرد گێمی یه‌كه‌می یارییوكه به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌شدا
پیپ گواردۆلا هه‌رسێ یارزان دێڤدڤیـا و ئه‌نێستاو ئه‌دریانۆی هێنا ناویاریگا و ئه‌م سێ گۆرانكاریه كه‌شو هه‌وای یارییه‌كه‌ی گۆری و یارزان لیونل میسی توانی هاتریك تۆمار بكات
له‌خوله‌كی89گۆڵی چوارمی تۆماركرد بۆیانه‌ی به‌رشلۆنه
یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌ئه‌نجامی 4گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و
به‌شایسته‌ی بوه پاڵه‌وانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا
نوسه‌ر:سانی ناصیح
نیوڵاین سپۆرت
له‌خـولی ئینگلته‌را یانه‌ی چێڵسی سـه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا به‌سه‌رویگان
له‌میانی یارییه‌كانی خولی ئینگلته‌را له‌جه‌وله‌ی دووه‌م یانه‌ی چێلسی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای
خۆی روبه‌ری یانه‌ی ویگان بۆوه له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا یانه‌ی چێلسی كۆنترۆڵـــی
یاریگای كرد توانیان له‌م گێمه گۆڵیك تۆماربكه‌ن له‌رێگه‌ی یاریزان ماله‌دا له‌خوله‌كی34
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌م گۆڵه كۆتایی هات له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌شدا یانه‌ی چێلسی
پێنج گۆڵیی دیكه‌یان تۆماركرد له‌رێگه‌ی یاریزانان ئه‌نێلكا دووگۆڵ له‌خوله‌كه‌كانی 48 و52
یاریزان سالمۆن كالو دووگۆڵی تۆماركرد له‌خوله‌كه‌كانی 78 و89 له‌دواخوله‌كی یارییه‌كه‌دا
له‌خوله‌كی 90 یاریزان بنیحیون كۆتایی به‌گۆڵه‌كانی چێلسی هێنا یارییه‌ركه‌ش به‌ئه‌نجامی
6 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی هات له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی چێلسی شاینی باسه یانه‌ی چێلسی
ئه‌مه دووه‌م یارییه‌له سه‌ر یه‌ك شه‌ش گۆڵ تۆمار ده‌كات
ئه‌نجامی یارییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مرۆ به‌م شێوه بوو
بیرمینگهام سیتی 2 : 1 بلاكبیرن
ئیڤه‌رتۆن 1 : 1 هامبه‌رتۆن
ویست برۆمیش 1 : 0 سنده‌رلاند
ویست هام یوناید 1 : 3 بۆڵتۆن
ستۆك سیتی 2 : 1 تۆتنهام
نوسه‌ر:سانی ناصیح
نیوڵاین سپۆرن
ده ست خوش هه واليكى باشه
سوپاس
له‌خـولی ئـینگلته‌را ئه‌رسناڵ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا به‌سه‌ر یانه‌ی بلاكبول
له‌جه‌وله‌ی دووه‌می خولی ئینگلته‌را ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یانه‌ی ئه‌رسناڵ له‌ناو یاریگای خۆی
روبه‌ری یانه‌ی بلاكبول بۆوه له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه دا له‌خوله‌كی 13 یاریزان واڵكۆت
گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد بۆ ئه‌رسناڵ له‌خوله‌كی 32 به‌لێدانی سزا یاریزان ئه‌رشاڤین گۆڵی
دووه‌می تۆماركرد له‌خوله‌كی 39 یاریزان واڵكۆت گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی
تۆماركرد گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌ئه‌نجامی سێ گۆڵ كۆتایی هات له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌رسناڵ
له‌گێمی دوومی یارییه‌كه‌شدا یانه‌ی ئه‌رسناڵ ئاستی به‌رز تربوو و سێ گۆڵی دیكه‌یان تۆمار
كرد له‌رێگه‌ی یایزانان ئه‌بودبابی له‌خوله‌كی 49 و یاریزان واڵكۆت هاتریك له‌خوله‌كی 58
له‌خوله‌كی 83 یاریزان مه‌ریوان شماخ كۆتایی به ڤیستیڤاڵی گۆڵ تۆماركردن هێنا كاتێك گۆڵی
شه‌شه‌می تۆماركرد یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامی شه‌ش گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی لێبرده‌وه
نوسه‌ر:سانی ناصیح
نیوڵان سپۆرت
سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان هاوریان
ئنشاڵا جامه‌كه هه‌ربۆیانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێت
له‌دواجه‌وله‌ی خولی بژارده‌ی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر توشی دۆراندت هات
له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی بژارده‌ی عێراق ئێوه‌ره‌ی دووێنێ له‌جه‌وله‌ی
كۆتای خوله‌كه یانه‌ی هه‌ولێر بوه میوانی یانه‌ی كاربا یانه‌ی كاربه‌كا یارییه‌كه‌ی
لێبرده‌وه به‌ئه‌نجامی گۆلێكی بێبه‌رامبه‌ر به‌ڵام ئه‌م دۆراندنه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر كاری
نه‌كرده‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌وا ده‌ربچێت له‌خوله‌كه به‌ڵكۆ راسته‌وخۆسه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی
چوارگۆشه‌ی زێرین رێزبه‌ندی گروپه‌كی یانه‌ی هه‌ولێر به‌م شێوه بوو
پله‌ی یه‌كه‌م یانه‌ی هه‌ولێر 12 خاڵ سه‌ركه‌وت بۆقۆناغی چوار گۆشه‌ی زێرین
پله‌ی دووه‌م شورته 8 خاڵ
پله‌ی سێیه‌م كاربا 8 خاڵ
پله‌ی چواره‌م نه‌جه‌ف 3 خاڵ
نوسه‌ر:سانی ناصیح
نیوڵاین سپۆرت
سبه‌ی شه‌ممه جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌رشلۆنه × ئیشبیلیه یاری گه‌رانه‌وه
له‌یاری گه‌رانه‌وه هه‌ردوو یانی به‌رشلۆنه و ئیشبیلیه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
بریاره سبه‌ی شه‌ممه كاتژمێر 9:30 ی شه‌و به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان یاری گه‌رانه‌وه
به‌رێوه بچێت له‌نێوان هه‌ردوویانه‌ی به‌رشلۆنه و ئیشبیله له‌یاری یگای كامپ ن‌و
له‌یاری چوون یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 1 گۆڵ دۆرایه یانه‌ی
ئیشبیلیه یانه‌ی به‌رشلۆنه بۆ تۆڵه‌سندنه‌وه یاری ده‌كات و چاوی له‌نازناوه‌كه‌یه به‌رزی
بكاته‌وه له‌ناو یاریگای كامپ ن‌و به‌ڵام یانه‌ی ئیشبیله نابێته نێچیرێكی ئاسان بۆ یانه‌ی
به‌رشلۆنه یانه‌ی ئیشبیله هه‌لی زۆرتره بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه
نوسه‌ر:سانی ناصیح
نیوڵاین سپۆرت
كه‌ربه‌لا یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر قوه‌جه‌وبه ئه‌نجام نه‌دا و یارییه‌كه‌ی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر
كاربه دواخرا بۆ سبه‌ی هه‌ینی و یارییه‌كانی دیكا دواخران بۆ رۆژی سێشه‌ممه
ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی كه‌ربه‌لا بریاریدا به‌شداری له دوباره كردنه‌وه‌ی یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به جه‌ویه نه‌كات، له‌میانه‌ی یارییه‌كانی خولی بژارده‌ی یانه‌كانی عێراقی ئه‌م وه‌رزه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی بریاری دوباره كردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌یدا پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی شه‌رو ئاژاوه له خوله‌كی 51 یارییه‌كه راگیرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه عباس مهدی سكرتێری یانه‌ی كه‌ربه‌لا رایگه‌یاند ئێمه بریاریمان داوه له یارییه‌كه ئاماده نه‌بین و پاشه‌كشه له‌و یارییه بكه‌ین پاش ئه‌وه‌ی بۆمان ده‌ركه‌وت كه یه‌كێتی تۆپی پێ بریارێكی داد گه‌رانه‌ی نه‌داوه‌و زوڵمێكی گه‌وره‌ی له ئێمه‌ی كرد و رێگه‌ی نه‌دا وه‌ك باشترین دووه‌م سه‌ركه‌وین بۆ چوار گۆشه‌ی زێرین".
له‌كۆتایش وتی به گوێره‌ی یاسا و راسپارده‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێ ده‌بوایه ئێمه براوه بین به 3-0 گۆڵ
یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر كاربا بریاربوو ئه‌مرۆپێنج شه‌ممه به‌رێوه بچێ به‌لام دواخرا بۆ سبه‌ی هه‌ینی
له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی بژارده‌ی عێراق له جه‌وله‌ی پێش كۆتایی بریاره سبه‌ی هه‌ینی له‌ده‌روه‌ی یاریگای
خۆی یانه‌ی هه‌ولێر روبه‌ری یانه‌ی كاره باده‌بێته‌وه یارییه‌كه‌ش كاتژمێر 4:30 خوله‌ك به‌رێوه ده‌چێ یانه‌ی هه‌ولێر
به‌پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتوه بۆ چوار گۆشه‌ی زێرین
یارییه‌كانی دیكه‌ش دواخران بۆرۆژی سێشه‌ممه 23\8 به‌پێنی ئه‌م خشته‌یه
طڵبه × زه‌ورا
صناعه × بغدا
دهۆك × كربه‌لا
نه‌جه‌ف × شورتا
نه‌فتی باشور × قه‌وه‌جه‌ویه
S.K-lU
S.newlinesport
به‌ڵام نه‌مانزانی يانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ کێ ياری هه‌يه..؟ ..؟
ده‌ست خۆش بێت.
كاك ره‌وشت جوان بخوێنه‌وه بزانه نوسراوه
هه‌ولێرله ده‌روه‌ی یاریگای خۆی و دهۆك له‌ناو یارگای خۆی یاری ده‌كه‌ن
بریاره سبه‌ی پێنج شه‌ممه یارییه‌كانی دواجه‌وله‌ی خولی بژارده‌ی عێراق به‌رێوه بچێت
له‌یاریگا جیاجیاكانی عێراق یانه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو له‌ده‌روه‌ی یاریگای
خۆی كاتژمێر4:30 روبه‌ری یانه‌ی كاره باده‌بێته‌وه یانه‌ی هه‌ولێر خۆی گه‌یاندیته چوارگۆشه‌ی
زێرین به‌كۆكردنه‌وه‌ی 12 خاڵ ده‌یوێت له‌م یارییه‌ش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت
له‌یارییه‌كی دی كه‌شدا یانه‌ی دهۆك كه راسته‌وخۆ سه‌ركه‌وتوه بۆقۆناغی چوارگۆشه‌ی زێرین
له‌ناوییاریگای خۆی روبه‌ری یانه‌ی كه‌ربه‌لا ده‌بێته‌وه له‌گروپه‌كه‌ی خۆی یانه‌ی دهۆك راسته‌وخۆ
سه‌ركه‌وتوه بۆقۆناغی چوارگۆشه‌ی زێرین به‌كۆكردنه‌وه‌ی 13 خاڵ
خشته‌ی یاریییكانی دیكه به‌م شێوه‌یه
طڵبه × زه‌ورا
صناعه × بغدا
نه‌جه‌ف × شورته
نه‌فتی باشور × قوه‌جه‌ویه
نوسه‌ر:سانی ناصیح
نیوڵاین سپۆرت
ئه‌رێ به‌ڕاست خۆ ئه‌مڕۆ رۆژی به‌ئه‌ندامبوونی منیشه
:o:o
وه‌ڵا ئاگام لێنه‌بوو ده‌ی قه‌یینا جه‌ژنه‌كه‌بوو به‌دووجه‌ژن;)
پیرۆزت بێت ساڵ ڕۆژی به ئه‌ندام بوونت کاک سه‌فبن
دووێنێ ئێواره یه‌كه‌م جه‌وله‌ی خولی ئینگلته‌را به‌رێوه‌چوو له‌ورزی نوێ كه‌تێدا یانه‌ی
چێلسی گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا له‌م جه‌وله‌یه‌دا ئه‌نجامی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی
یه‌كه‌م به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه
ئــه‌نجامی یارییه‌كان
تۆتنهام 0 : 0 مانشسته‌رسیتی
ئه‌ستۆنڤێلا 3 : 0 ویست هام یوناید
بلاكبیرن 1 : 0 ئیڤه‌رتۆن
بۆڵتۆن 0 : 0 فولهام
سندرلاند 2 : 2 برمینگهام سیتی
ویگان 0 : 4 بلاكبون
هامبه‌رتۆن 2 : 1 ستۆك سیتی
چێلسی 6 : 0 ویست برۆمیتش ئه‌لبیون
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه ش ئه‌م یارییه به‌رێوه ده‌چێت
لیڤه‌رپول × ئه‌رسناڵ : كات 6:00 ی عه‌سر
سبه‌ی دووشه‌ممه‌ش ئه‌م یارییه به‌رێوه ده‌چێت
مانشسته‌ریوناید × نیوكاسڵ یوناید : كات 10:00ی شه‌و
نوسه‌ر:سانی ناصیح
نیوڵان سپۆرت
بریاره ئه‌مرۆیه‌ك شه‌ممه له‌خولی بژارده‌ی عێراق له‌جه‌وله‌ی پێنجه‌م دا له‌یاریگا
جیاجیاكانی عێراق چه‌ند یارییه‌كی گرینگ به‌رێوه ده‌چێت خشته‌ی یارییه‌كان به‌م
شێوه‌ی خواره‌وه‌به
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مرۆ
صناعه × زه‌ورا : یاریگای صناعه
هه‌ولێر × نه‌جه‌ف : یاریگای شهید فه‌ره‌نسۆهه‌ریری :: كات 4:30 ی عه‌سر
قوه‌جه‌ویه × كه‌ربه‌لا : یاریگای قوه‌جه‌ویه
كاربا × شورتا :یاریگای كاربا
نه‌فتی باشور × دهۆك : یاریگای نه‌فتی باشور
بغدا × طڵبه :یاریگای بغدا
نوسه‌ر:سانی ناصیح
نیوڵاین سپۆرت
سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهربان
له‌رۆژێكــی وه‌ك ئه‌مرۆدا كه‌ده‌كاته 14 \ 8 \ 2009 من بوه ئه‌ندامی یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین له‌م یانه
جوانه‌ده كۆمه‌ڵه هه‌ورێیه‌كی به‌رێزم ناسین خۆشترین رۆژ له‌یانه‌ی سه‌رهه‌نگ ئه‌و رۆژه بووه كه‌وا
یارییه‌كمان ئه‌نجام دا ئه‌ویش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌مان به‌ده‌ست هێنا ئه‌ورۆژه قه‌ت له‌یاد ناكه‌م گرینگ
یارییه‌كه نه‌بوو به‌ڵكو ئێمه پێكه‌وه كۆبوینه‌وه و یه‌كترمان ناسی
له‌لایـــان منه‌وه
{ ده‌ست خۆشیه‌كی گه‌رم له ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌ران ده‌كه‌م چونكه به‌راستی زۆر ماندوون له‌گه‌ڵ یانه
به‌راستی یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین زۆر گه‌وریه بووه و حه‌زده‌كیم له دوارۆژدا یانه‌كه‌مان گه‌ورتربێت }
{ ده‌ست خۆشیه‌كی گه‌رم له‌ته‌واوی ئه‌ندامان ده‌كه‌م كه‌به‌بابه‌ته جوانه‌كانیان یانه یان رازاندینه‌وه هیوای
به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم له‌گه‌ڵ یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحیسن }
خاڵیكی گرینگ مایه ده‌بێ ئاماژه‌ی پێبكه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌ست خۆشه‌كی زۆر زۆر گه‌رم له‌كاك ئاسۆده‌كه‌م
بۆئه‌وه‌ی داواكارییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی بۆ جێبوجێ كردم ئه‌ویش دروست كردنی { مه‌كۆی وه‌رزش } بوو
چونكه خۆم حه‌زم له بورای وه‌رزشی بوو له‌سه‌رداواكاری خۆم به‌كاك ئاسۆم ووت كه مه‌كۆیه‌كی وه‌رزشیم
بۆ دروست بكه ئه‌ویش به‌دڵێكی فراوانه‌وه پاڵپشتی كردم بۆ دروست كردنی مه‌كۆی وه‌رزش ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ده‌گه‌ینێت كه‌وه كاك ئاسۆ پاڵ پشتم بوو بۆ به‌ره‌وپێش چوون له‌بواری وه‌رزش ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی به‌رێز حه‌زده‌كن
بیبن ئه‌وه سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن { http://mwarzsh.ueuo.com/ } كه‌س له‌ده‌ستی
به‌رێوبه‌ران به‌هه‌ڵه تێنه‌گات كه‌وه ئه‌م لینكه بۆ ریكلام كردن داناوه بۆئه‌وه‌م داناوه كه‌وا گشت ئه‌ندامان بیبین
منیش له‌لان خۆمه‌وه خزمتێكی باشی ئه‌م یانه جوانه ده‌كه‌م به‌بلاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی له
ده‌ست مبێت خزموت ده‌كه‌م
مــاوه‌یه‌كی كورت داده‌برێم له‌یانه
ماوه‌یه‌كی كورت له‌یانه داده‌برێم به‌هۆی خوێندنه‌وه كه له دوو وانه كه‌وتوومه ده‌بێ راستیان بكه‌مه‌وه
بۆیه ماوه‌یه‌كی كورت لێتان داده‌برێم ئه‌گه‌ر مه‌جالام هه بوو ئه‌وه جار جار سه‌ردانی ده‌كه‌م
له‌كۆتایشدا
ده‌ست خۆشی له‌ته‌واوی ستافی به‌رێوبه‌رانی و سه‌رپه‌رشتیاران و گشت ئه‌ندامان ده‌كه‌م
{ بــاهــه‌موومان پــێكه‌وه یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین به‌ره‌وپێشه‌وه ببه‌یـــــــــــــــــــــن }
براى بچوكتان ::: سانی ناصیح
كاك ئاسۆ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی مصر به‌ژداری مۆندیالی بكردبایه ئه‌وه زیاتر ده‌هاته پێشه‌وه
چونكه ئاستێكی به‌رزی نیشاندا له‌یارییه‌كانی پاڵاوتن
مانگانه سه‌رۆكی جیهان فیفا لیستی باشترین هه‌لبژارده‌كانی جیهان بڵاو ده‌كاته‌وه بۆئه‌م مانگه هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای پاڵه‌وانی جامی جیهانی 2010 ی باشوری ئه‌فریقیا پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه و هه‌وڵبژارده‌ی هۆڵنداش پله‌ی دووه‌می گرتووه و هه‌ڵبژارده‌ی
به‌رازیل پله‌ی سێیه‌می گرتووه
رێزبه‌ندی باشترین 10 هه‌ڵبژارده‌ی جیهان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه
1 – ئیسپانیا 1883 خاڵ
2 – هۆڵندا 1659 خاڵ
3- به‌رازیل 1524 خاڵ
4 – ئه‌ڵمانیا 1464 خاڵ
5 – ئه‌رژه‌نتین 1288 خاڵ
6- ئۆرگوای 1152 خاڵ
7- ئینگلته‌را 1125 خاڵ
8- پرتوگال 1068 خاڵ
9 – مصر1053 خاڵ
10 – شیلی 988 خاڵ
هه‌لبژارده‌ى عێراق دوو پله دابه‌زى له (104)دابه‌زى بۆ (106) له ریزبه‌ندى مانگانى فیفا كه توانى (263)خال به‌ده‌ست بهێنێت
نوسه‌ر:سانی ناصیح
نیوڵاین سپۆرت
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی SanyNaseh
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]