دڵم تژییه له هێلكه‌ی
ئه‌م ووشه چیه ؟؟؟
ده‌ست خۆش بێت کاک سه‌رهه‌نگ...
- له جیاتی "پڕه" به‌كارم هێناوه!
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
دڵم تژییه له هێلكه‌ی
ئه‌م ووشه چیه ؟؟؟
ده‌ست خۆش بێت کاک سه‌رهه‌نگ...
- له جیاتی "پڕه" به‌كارم هێناوه!
< ژووانێك له خه‌ودا >
1
ڕاوه‌سته!
با قوڵتر له سیمات،
ڕامێنم،
كێ ده‌ڵێ، تاكوو تۆ، دێیته‌وه،
ده‌مێنم!
2
من ده‌مرم و
ڕازی ئه‌م عیشقه‌ی نێوانمان،
لای هیچ كه‌سێ نادركێنم،
من ده‌مرم و
به ئه‌سپی هه‌ورێكی سپی،
به‌ره‌و به‌هه‌شت
ده‌تڕفێنم.
3
له‌من وابوو
گه‌ر توند له ئامێزت بگرم،
كوڵكۆی دڵ خامۆش ده‌بێ،
نه‌مده‌زانی ئه‌وینی تۆ
ئاگرێكه،
هه‌تا دێ هه‌ر به‌جۆش ده‌بێ.
4
هه‌تا بژیم، هاوار ده‌كه‌م:
خۆشم ده‌وێی،
كه مردیشم، باكم نییه،
ئه‌ی یاری من
ئاخر ئه‌وسا هه‌موو دنیا،
لێوانلێوه
له زایه‌ڵه‌ی هاواری من.
5
بێ گومانم
ڕۆژێ ئه‌وینت ده‌مكوژێ،
بێجگه له من،
بڵێی كه‌سی دی هه‌بووبێ،
بكوژی خۆی، خۆش ویستبێ؟
ڕه‌نگه یه‌كه‌م قوربانی بم،
شه‌یدای جه‌للاده‌كه‌ی بووبێ.
6
هه‌ر تۆ
خۆشه‌ویستی
منی،
له گۆشه‌نیگای منه‌وه،
هه‌ر تۆ
ژنی
7
ئه‌گه‌ر یه‌كێكت خۆش بوێ،
وا هه‌ست ده‌كه‌ی،
جوانترین كه‌سی دنیایه،
وا ده‌زانی،
هه‌ر چی جوانی دنیا هه‌یه،
له ئه‌ودایه.
8
ئه‌وه ئازایه‌تی نه‌بوو
دڵی منت به دیل گرت
ئه‌ی كچی جوان!
ئاخر دڵی من یه‌كێ بوو،
تیری چاوانی تۆ، سه‌دان.
9
كه یه‌كه‌م جار
ڕووخساری گه‌شی تۆم بینی،
گوتم دنیا ئاخر بووه،
ئه‌وه نییه،
مانگ ئاسمانی جێ هێشتووه!
10
نازانم، ژماره‌ی، ئه‌ستێره، زیاتره،
یان هی ئه‌و دڵداره شێتانه‌ی
وه‌كوو من،
هه‌میشه
به‌ده‌ستی عیشقه‌وه ده‌ناڵن؟
11
تاقه شانازیم ئه‌وه بوو
ده‌مگوت به‌رزه لوتكه‌ی شكۆم،
ئه‌وینت زه‌لیلی كردم،
ساڵانێكه ملكه‌چی تۆم.
12
كه جاروبار،
پێم ده‌ڵێی شێت،
هێنده له‌سه‌ر زارت خۆشه،
تۆزقاڵێ زویر نابم لێت.
13
به‌وه كۆتایی، به ژینم نایه
كۆتری گیانم،
هێلانه‌ی له‌شم، به‌جێ بهێڵێ
من به‌وه ده‌مرم،
په‌پوله‌ی ئه‌وین،
ڕۆحی سه‌ركه‌شم، به‌جێ بهێڵێ
14
چونكه بێ مه‌ی
سه‌ر خۆش ده‌بین،
كه‌واته ئێمه
عاشقین.
15
ئه‌گه‌ر دوو دڵم شك ده‌برد،
یه‌كێكیانم بۆ عیشقی تۆ
ته‌رخان ده‌كرد،
ئه‌وی تریان،
بۆ خۆشویستنی نیشتیمان،
به‌ڵام چونكه
هه‌ر تاقه دڵێ شك ده‌به‌م،
ده‌یده‌م به تۆ
ئه‌ی شاجوانی وڵاته‌كه‌م
16
هه‌موو ڕۆژێ
له دووریی تۆ، ده‌ناڵێنم،
هه‌موو شه‌وێ
به ئومێدی دیداری تۆ،
ده‌ست له ملی
شازنی خه‌و ده‌ئاڵێنم.
17
كاتێ خه‌و، به تۆوه، ده‌بینم،
پێم وایه، به خه‌یاڵ، له لاتم،
هه‌ر كاتێ، به‌خه‌یاڵ، بێمه لات،
پێم وایه دیسان خه‌و
به‌تۆوه ده‌بینم
18
شتێ نییه
له‌وه به گیانی من خۆشتر
كه پێم ده‌ڵێی به‌ساقه‌ت بم،
بێستوونت بۆ كوناوده‌ر كه‌م،
خۆشه‌ویستیت،
ناهێڵێ تاوێ شه‌كه‌ت بم.
12\09\2010
حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن.
< په‌لم لێ مه‌خه >
من بریتیم
له كاردانه‌وه،
له‌ودیوی
فه‌رامۆشكردنته‌وه
تیرم تێمه‌گره
دوور له‌من،
ده‌ست به‌و دۆخه‌ی
خۆت بۆخۆتت
چێ كردووه،
بگره،
نه‌تهێشت
ئه‌به‌دی بم،
تۆ كه منت
كردبوو
به نیشتیمان،
به‌زه‌بری
هێزی
له‌بن نه‌هاتووی "زۆم"
پڕت كردم
له بارووتی
گومان
لێم ون به،
ئیدی
داره به‌رداره‌كه‌ی تۆ نیم،
هه‌وڵی هیچ مه‌ده‌و
په‌لم لێ مه‌خه
به‌هۆته‌وه
دڵم تژییه
له‌گومان،
باوه‌ڕم
به‌ده‌ست ناهێنی
پێڵوی چاوتم
بۆ ڕامه‌خه
سه‌رهه‌نگ موحسین
18\09\2011، هه‌ولێر.
___________________
"زۆم": غیرة، ڕه‌شك، په‌رۆش.
بلاوكراوةتةوه له:
https://m.facebook.com/story.php?story_ … 8956087876
وا گومان ده‌به‌م مه‌به‌ستی له (ئافره‌تان و كچان) ژن و كچ بێت!
چونكه ئه‌گه‌ر نووسیبای شتی تایبه‌ت به ژن و كچمان هه‌یه، ئه‌وه‌یان ده‌بوو، ئه‌گه‌ر پۆشینیش بریتی بێت له جوانكاری، ئه‌وه جۆری پۆشین له ڕووی مۆدێله‌وه له كچه‌وه بۆ ژن تا ڕاده‌یه‌كی كه‌م جیاوازه.
ئه‌م كورته فیلمه هه‌ردوو جۆری كاریگه‌ری باش و خراپی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وی دووه‌میان دڵۆپێكه له زه‌ریایی ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه، به‌ڵام هه‌ر نه‌ده‌بوو ئه‌و دیمه‌نی ئاره‌ق خواردنه‌وه‌یه‌ی تێدا بووایه.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێ، به‌ڵام چونكه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ده‌رهێنه‌ر "زه‌رده‌خه‌نه‌و به‌خشینه" ده‌ست خۆشی لێ ده‌كه‌م، سوپاسیش بۆتۆ كاك سه‌هه‌ند.
هاهاها. . ده‌مێكه پێده‌كه‌نم.
سڵاو، ده‌ستت خۆش بێت، من زۆر حه‌ز به وێنه‌ی وه‌ها
شێوه ده‌كه‌م. خۆشبه‌ختانه ئه‌و وڵاته‌شم بینیوه، گه‌لێ خۆشه.
rezdare sawsan xan
dlxoshm ka motaba3ae she3rakanman akae
هاهاها. .
شێره‌كـانی قه‌ڵا و منـاره توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
- سه‌ردێر دوو هه‌ڵه تێدایه، یه‌كه‌میان چونكه شێڕه‌كانی قه‌ڵاو مناره نه‌بوون، یاریزانه هاورده‌كان بوون،
هه‌ڵه‌ی دووه‌میش پێویست نیه بیڵێم.
پیرۆزبایی له هه‌موو هانده‌رانی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر ده‌كه‌م، بردنه‌وه‌یه‌كی چاك بوو.
ئینشائه‌ڵا ئه‌مه دوا سه‌ركه‌وتن نابێت و ئه‌نجامه‌كانی داهاتوو باشتر ده‌بێت.
ده‌ستت خۆش بێت بۆ هه‌ڵواسینی ئه‌م بابه‌ته.
سڵاو، ئه‌و بابه‌ته‌م زۆر زۆر به‌دڵه، ئه‌وه لای خۆم هه‌ڵیده‌گرم، پێم خۆشه براده‌رانی ده‌سته‌ی به‌ێوه‌بردن جێگیری بكه‌ن، چونكه به‌ڕاستی خوێندنه‌وه‌ی سودی هه‌یه، با چه‌ند جارێكیشت خوێندبێته‌وه.
خوێندمه‌وه، بریا ناوی نووسه‌ره‌كه‌ی نوسرابا.
به‌ڕیكلام نه‌بێ، ئه‌پڵ داهێنانه‌كانی سه‌رسوڕهێنه‌رن، وا هه‌ست ده‌كه‌م توانای ئه‌م كۆمپانیایه بێ سنوره!
له‌شت ساغ بێت، ئه‌م جۆری بابه‌تانه‌م زۆر پێ باشه، چونكه له ئاماده كردنی خۆته.
1، 3
به‌ڵام زۆر به‌كه‌می.
خوا یارمه‌تیتان بدات و كارئاسانیتان بۆ كات.
ده‌ستت خۆش بێت.
من لێره‌م له مالیزیا ئه‌و وێنانه‌م ده‌ست نه‌كه‌وت سوپاس كاك ئاسۆس، ئه‌وه لای خۆم هه‌ڵمگرتن.
كورته باسه‌كه‌ی سه‌ره‌تا ئه‌م بابه‌ته جێگه‌ی بایه‌خه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ری خاڵه‌كانیش. ده‌ست خۆشیت لێ ده‌كه‌م بۆ هه‌ڵواسینی بابه‌ت.
ئممم. . ده‌ستت خۆش بێت، ویستم بێم له‌یانه < پێچه‌وانه > هه‌ڵواسم، به‌س براده‌رێك نیشانی دام كه تۆ ده‌ستپێشخه‌ریت كرد
سوپاس بۆ خوا من ئه‌و كێشه‌یه‌م نیه
سڵاو، ماشائه‌ڵا له‌و به‌ڕێوبه‌ر و سه‌رپه‌رشتیارانه، ده‌ست خۆشیتان لێ ده‌كه‌م، به‌ڕاستی شایه‌نی زۆر شتن.
ئینشائه‌ڵا ته‌مه‌ن درێژ و سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
سوپاس بۆ به‌ژدارییه‌كانی ئێوه‌یش، به‌ڕێزان ئایه، چیا، ڕزگار، جێگر.
هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
"" یاس، سه‌رپه‌رشتیار له ysm21.net
[size=18]وا دیاره واڵامێکه بۆ واژووی من
به‌راستی ده‌ست خۆشیت لێ ده‌که‌م و سه‌رسامم
که له‌هه‌موو شتێک و باسێک توانای ده‌ربڕینێکی جوانی له‌م شێوه‌یه‌ت هه‌یه:)
وا هه‌ست ده‌که‌م که من بیرۆکه‌یه‌کی وام داوه‌ته تۆ‌و تۆش به شیعر ده‌رت بریوه
هه‌رچه‌نده من ئاگاداریش نه‌بوویمه ،،رێک بۆمن ده‌گونجێت ،، لای خۆم ئه‌م شیعره ده‌پارێزم
چونکه زۆرررررررررررررررر جوانه به‌لامه‌وه...
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر بیت...[/size]
سڵاو یاس
منیش له نووسینه كوردییه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌نووسم: ئینشائه‌ڵا
ماشائه‌ڵا. . ده‌ستت خۆش بێت بۆ هه‌ڵواسینی.
له پۆسته‌ره‌كه ئاماژه به‌وه نه‌كراوه كه دوو دێری نووسینه‌كه هی كه‌سێكی تره.
< خودایه مه‌هێڵه په‌یوه‌ست بم >
ڕۆژ نییه
دڵی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوم
دڵی له كاروانێ به‌جێماوم
ده‌یانجار
دیواری به‌رگه‌ی
نه‌ڕوخێت،
ئەوە جاران بوو
هه‌نووكه‌ش
كات نیه
به‌هۆی نیگا‌و
زمانی شیعرم،
دڵم بۆ سوتان نه‌برێت!
ئه‌وه ئه‌مڕۆ
باڵه‌كانی
مه‌لی نیگامم
شكاند،
چیدی نافڕێت
زمانی
شیعریشم به‌ست
جارێكی تر
لەبارەتەوە
نادوێت،
"خوایه تۆیش
مه‌هێڵه چیدی
په‌یوه‌ستی
شتێك بم
كه بۆمن نابێت"
سه‌رهه‌نگ موحسین
چوارشه‌م، 7 سبتمبر 2011
مالیزیا - كوالالمبور.
_____________________
"" سودم له نووسینێكی واژووی یاس، سه‌رپه‌رشتیار له (ysm21.net) وه‌رگرتووه.
زۆر ڕاسته، سوپاس بۆ ئه‌م بابه‌ته، سودم لێی بینی!
زانیارییه‌كی باش بوو، له‌شت ساغ بێت.
پیرۆزه، ته‌مه‌ن درێژ بیت.
له‌شت ساغ بێت، زۆر ڕاسته.
ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته، پشیمان به‌تۆ خۆشه، ده‌نا من ئه‌وه دوو ڕۆژه لێره له كوالالمبورم هیچ به‌ژدارییه‌كم نه‌بووه، ئه‌ویش ته‌نیا له‌به‌ر نه‌بوونی كیبۆردی كوردی، دووباره ده‌ستت خۆش بێت و هیوای به‌رده‌وام بوونت بۆ ده‌خوازم.
هه‌واڵێكی ناخۆش بوو سوپاس بۆ هه‌ڵواسینی ئه‌م بابه‌ته، به‌سوده.
- ده‌ی ئینشائه‌ڵا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بووه.
ئااای خوایه، ئه‌وه هی چ زه‌مانێكه!!
چاو زه‌رد ئه‌وه له كوێ بینیته‌وه؟ خۆم نه‌ممابوو.
له‌شت ساغ بێت، بابه‌تێكی به‌سوده، ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه‌كی باشیشه!
دةست خؤش كاسةرهةنك
- به‌خێرهاتی، سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت.
سڵاو كاك بیلال، له خزمه باوكم كه‌سێك هه‌یه، جا نازانم تا چه‌ند گره‌نتی ئه‌وه‌تان ده‌داتێ كه چاكی بكاته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌گه‌ر ویستت ژماره‌كه‌یت بۆ ده‌نێرم، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بگرن و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
سڵاو كاك شه‌ڕه‌فخان، ئه‌گه‌ر ئه‌زیه‌ت نه‌بێ به ته‌له‌فۆن بیرم بێنیته‌وه، سوپاست ده‌كه‌م.
شارى ئوكاسا ى یابان شه‌قامیَكى دووساید له ڕیَگه‌یدا له ناوه‌ڕاستى بورجیَكى 16ته‌به‌قه‌دا ڕه‌ت ئه‌بیَت..
- شارێكی هه‌تا بڵێی خۆشه، من له دوای 2004ــه‌وه سه‌ردانیم كرد زۆریش گه‌ڕام به‌س ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌م نه‌بینی! به‌ڕاستی كارێكی سه‌یرییان كردووه، ئه‌وان سود له مه‌ترێكی زه‌ویش ده‌بینن.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]