ده‌ستت خۆش بێت، به‌دڵمه، ئینشائه‌ڵا ئه‌مه دوا بابه‌تی له‌م جۆره نابێ.
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
ده‌ستت خۆش بێت، به‌دڵمه، ئینشائه‌ڵا ئه‌مه دوا بابه‌تی له‌م جۆره نابێ.
هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م ناتوانم باسی ئه‌و شه‌وانه‌ت بۆ بكه‌م
كه له‌گه‌ڵ خۆمدا ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ وه‌رزێك به‌ر له جودایی
ڕۆژی له دایك بوونت پیرۆز، ئینشائه‌ڵا ته‌مه‌ن درێژتر و سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت.
سوپاس بۆ ئێوه به‌ڕێزان: شه‌یدا، ئایه، ڕێكاردۆ، چیا، چاو زه‌رد، یاس.
خۆشحاڵ بووم به په‌یامه‌كانتان.
هۆنراوەیەکی زۆر خۆش بوو دەستی تۆ نووسەریش بەردەوام بێ
بەس ئەمە بۆ لە پەیامی تایبەتییە؟؟
- سڵاو چاو زه‌رد.
خۆی ده‌شێ له سێ شوێن هه‌ڵواسرێ، په‌یامه تایبه‌تییه‌كان، وته‌كان، شیعر.
ئیدی وام هه‌ست كرد زێتر خۆی له قه‌ره‌ی په‌یامێكی ئاگاداركه‌ره‌وه ده‌دات، بۆیه
لێره‌م هه‌ڵواسی.
گۆرانییه‌كی باڵنه‌كراو
< گوێ له ئامۆژگاری مه‌گره! >
([size=9]حمه‌سه‌عید حه‌سه‌ن[/size])
بۆ وڵاتێ مه‌گه‌ڕێوه
كه‌سێكی تێدا نه‌مابێ
له‌نزیكه‌وه بتناسێ.
چونكه هێشتا ده‌ژیت هه‌قه
هیچ گله‌یی
له به‌ختی كه‌چی خۆت نه‌كه‌ی،
چونكه هیچی وا شك نابه‌ی
بترسی له كیست بچێ،
كه‌واته زۆر له باڵنده ئازادتری.
چونكه ده‌فته‌ری ژیانت
ڕووپه‌لێكی گه‌شی تیایه
هیچ ترست له مردن نه‌بێ،
به‌سه‌ر كه‌سدا سه‌ر مه‌كه‌وه،
به‌سه‌ر خودی خۆتا زاڵ به،
په‌یكه‌ری خۆت بڕووخێنه،
جادووگه‌رێكی وه‌هابه،
له قوڕی په‌یڤ،
زێڕی شیعر بخولقێنه،
شیعرێ ڕوح بێنێته سه‌ما.
بڕۆ له‌سه‌ر لوتكه‌ی بژی،
ژیان له‌وه مه‌زنتره
له پێناوی بژێویدا
به فیڕۆی ده‌ی.
لێ نه‌گه‌ڕێی جله‌وی ئه‌سپی ژیانت
به ده‌ست كه‌سی دییه‌وه بێ.
بۆ ئه‌وه‌ی شتی نوێ بڵێی
گوێ له ئامۆژگاری مه‌گره.
ئه‌گه‌ر توانای ئه‌وه‌ت نه‌ما
هه‌ست و سۆزی پاكژی خۆت،
له چوارچێوه‌ی باڵاترین زمان بگری،
ده‌ستبه‌رداری نووسین ببه.
خۆكوشتن هه‌ر ئه‌وه نییه،
به گولـله‌یه دوایی به ژیان بهێنی،
ئه‌وه‌شه هیچت پێ نه‌بێ و هه‌ر بنووسی.
گه‌ر به چاوی كه‌سێكی دی
سه‌یری باڵای دنیا ده‌كه‌ی،
لافی ئه‌وه لێ مه‌ده تۆ،
دنیا له‌و جوانتر ده‌بینی.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر
شانی كه‌سێكی تره‌وه
سه‌رنجی ده‌وروبه‌ر ده‌ده‌ی،
پێت وا نه‌بێ
تۆ له‌و دوورتر ده‌بینی.
گه‌ر ده‌ته‌وێ ده‌نگت نه‌مرێ،
بڕۆ به ڕوح به‌سته بڵێ،
نه‌ك به گه‌روو.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه موزیك
له شیعره‌كانت بچۆڕێ
هه‌وڵ بده
منداڵه‌كه‌ی ماڵی ناخت
گه‌وره نه‌بێ.
هه‌تا ڕوحت چرایه‌كی داگیرساو بێ،
ترست له تاریكیی نه‌بێ،
ئه‌گه‌ر گیڤارات خۆش ده‌وێ،
له كوێ چه‌وسانه‌وه هه‌بوو
ئه‌وێ بكه به زێدی خۆت.
بڕۆ گومان بورووژێنه،
هیچ هه‌قی یه‌قینت نه‌بێ،
هه‌ر نهێنی بدركێنه،
هیچ هه‌قی ئاشكرات نه‌بێ.
هه‌ر دوودڵ به،
باسی دڵنیایی مه‌كه،
باسی داری سه‌رئاوكه‌وتوو بۆ كه‌س مه‌كه،
وێنه‌ی گابه‌ردێ بكێشه،
گه‌ر سه‌ر ئاو كه‌وت.
كه هاوژینێ هێنده زه‌حمه‌ته په‌یدا ببێ،
په‌یداكردنی هاومه‌رگێ،
له مه‌حاڵیش ئه‌سته‌متره.
په‌یڤه‌كانت ئه‌گه‌ر له دڵی خۆته‌وه
هه‌ڵنه‌قوڵێن،
به ئومێدی ئه‌وه مه‌به،
له دڵی كه‌سانی تردا جێگیر ببن.
زمانێ بدۆزه‌وه نوێ،
زمانێ كه له زمانی هیچ كه‌س نه‌چێ،
(زمان شتێ نییه بچی
له زانستگه فێری ببی،
ده‌شێ له كارگه‌یه‌كدا یان كێڵگه‌كدا تووشی ببی.)
ئه‌گه‌ر كه‌سێكت خۆش ناوێ،
ئه‌گه‌ر كه‌سێ ژیانی داگیر نه‌كردووی،
شیعر مه‌ڵێ،
ئاخر ئه‌وی ئاشق نه‌بێ،
ناتوانێ ببێ به شاعیر.
گه‌ر بزانی شیعر چییه،
ئه‌وه‌ش ده‌زانی نووسینی شیعری تازه،
گرانتره له هی دێرین.
ملی هیچ ڕێگه‌یه مه‌گره،
ڕێیه‌كی نوێ بدۆزه‌وه.
خۆت به ده‌می هیچ شه‌پۆڵێكه‌وه مه‌ده،
سواری ئه‌سپی شه‌پۆڵێ به.
پێت وا نه‌بێ
خودا فه‌رامۆشی كردووی،
نا، جوانترین غه‌زه‌بی له تۆ گرتووه،
ئه‌وه نییه تۆی بۆ شیعر خولقاندووه.
مافی ئه‌م بابه‌ته پارێزراوه بۆ: www.ysm21.net
خوا په‌نای هه‌مووان بدا، به‌ڕاستی ڕووداوێكی كاریگه‌ره.
بابه‌ته‌كه‌م پێ جوانه، ده‌ست خۆشیت لێ ده‌كه‌م كاك ده‌رباز، ئینسان هه‌ر شتێك له‌وانه‌ی تۆ باست كردوون هه‌ڵبژێرێ بۆ ئه‌وه‌یتی له په‌نایه‌وه به‌خته‌وه‌ر بێت، جا من به‌ده‌ر له‌وانه‌ی باست كردوون، ده‌مه‌وێ ته‌نیا به‌خته‌وه‌ر بم و هیچی تر، تا هه‌نووكه‌ش ڕێگه‌یه‌ك به‌ره‌و ویسته‌كه‌م بوونی نیه!
وێنه‌كه‌م لای خۆم هه‌ڵگرت ئاخر زۆر جوان بوو.
ده سته كانت خوش من حه زه كه م كشت روزى شعره كانت بخوينمه وة بس ئيستا نازانم بو ١٠شعرت له به شةكه هةية؟بيشتر ٣به شبون
- سڵاو كاك ڕیكاردۆ، به مه‌به‌ستی چاككردنیان گواستراینه‌وه، ئینشائه‌ڵا كه ته‌واو بوو دایانده‌نێینه‌وه.
zor jwan bo dast xosh
hamisha baxtawar byt
- سوپاس زین، به‌خێرهاتی.
ئەگەر كەسێكت خۆش ويست و تۆ نازانى بۆ خۆشت ئەوێ ئەوە (خۆشەويستى راســــتـــــــەقيـــنـــــــە)
- ئه‌و دێره سه‌رنجی ڕاكێشام! كاك حوسێن ئه‌گه‌ر بزانی ئه‌مه لێكدانه‌وه‌ی كێیه؟
ده‌سته‌كانت خۆشبیت
زۆرجوانه
- ته‌مه‌ن درێژ بیت، مه‌منوون.
ده‌ستت خۆش بۆ هه‌ڵواسینی ئه‌م بابه‌ته.
باشه ئینشائه‌ڵا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌م كه به‌ژدارییه‌كانم زۆر بكه‌م.
ئه‌ی ماشائه‌ڵا له‌م هه‌موو سوده، به‌س ئه‌گه‌ر قبوڵی بفه‌رمووی هێشتا زۆر سودی تر هه‌ن له‌باره‌ی خورما، نه‌تنووسیون.
به‌ناوی خوا
هیوای ته‌مه‌ن درێژی و سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم، ئینشائه‌ڵا ساڵی نوێی ته‌مه‌نت ساڵی به‌دیهاتنی خه‌ونه‌كانت ده‌بێ.
وابزانم له‌و ئه‌کاونته‌ی سه‌وسه‌ن خان دروستی کردووه کێشه‌که ڕووی نه‌داوه.
- ئێمه‌ش ته‌نیا پاسۆردی چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌و ئه‌كاونته‌مان لا بوو، كه‌چی كاك ئاسۆ یاسین ئه‌و هه‌رایه‌ی نایه‌وه، به‌هه‌رحاڵ خۆشحاڵم كه دۆخه‌كه باش به‌ڕێوه ده‌چێ.
ده‌ی ئینشائه‌ڵا كاره‌كانتان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ژووری میواندارم من پێم وانیه ده‌ورێکی وای هه‌بێت
به‌ڵام وه‌ک به‌ڵێن به ئه‌ندامان درا پێویسته به‌زووترین کات بکرێته‌وه.
- كه به‌ڵێن دراوه با بكرێته‌وه، سه‌باره‌ت به منیش گوایه ته‌نێ شیعر ده‌نووسم و كه‌م دێمه هێڵ، من له‌و بواره ده‌نووسم كه شاره‌زاییم تێیدا هه‌یه، به‌ڕاستیش ئه‌گه‌رچی من زۆربه‌ی بابه‌ته‌كانی ڕۆژانه ده‌خوێنمه‌وه، به‌س بۆ هه‌موویان ده‌ست خۆشی نانووسم!
شەشەم: خواردنەوەی جیاوازی زۆر، كاریگەری خراپی لەسەر هەزم كردن دەبێت و لاوازی دەكات، بۆیە خۆتان لێی بەدوور بگرن.
- له‌و خاڵه تێنه‌گه‌یشتم!
سڵاو کاک سه‌رهه‌نگ..
به‌ڵام ئه‌وه ئه‌و یانه‌یه نیه كه هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ئه‌ندامان و ئێوه، به‌ڵكو یانه‌یه‌كی تره، ئه‌مه‌یانه
نا کاک سه‌رهه‌نگ ئه‌وه هه‌ڵی کوتایه سه‌رئه‌ندامان ئه‌وه بوو
http://www.facebook.com/pages/YSM21net- … 7092860218به‌ڵام ئێستا ئاقڵ بووه هه‌ڵ ناکوتێته سه‌ر ئه‌ندامان
به‌ڵام ئه‌و لینکه‌ی تۆ دات ناوه ئه‌وه له‌لایه‌ن سه‌وسه‌ن دانراوه که خۆی وای گووت سه‌یری ئه‌وه بکه:
SAWSAN نووسی:Alfredo Relaño نووسی:په‌یج نییه به‌ڵكو ئاكاونته
ئه‌رێ نه‌مانزانی ئه‌م ئاكاونته هی كێیه
ئه‌مه‌ش لینكه‌كه‌ی
http://www.facebook.com/profile.php?id=100002430556252awa mn dam nawa rozhanash hamo babata nwekani yana anerm bo awe ta awani fc swde le war bgrn
کاک سه‌رهه‌نگ سه‌یری ئه‌وه بکه که شاخه‌وان سه‌باره‌ت به کێشه‌که‌ی دایناوه
RzGaR 13 نووسی:ئه‌مه‌ش هه‌یه له فه‌یس بووک نازانم کێ به‌رێوه‌ی ده‌بات
که له‌وه‌ڵامدا شاخه‌وان گۆتی:
ئێمەش باس لەوە دەکەین.
ئێ واتاکێشه‌که که له‌و لینکه‌یه که رزگار دایناوه!!
نازانم کاک سه‌رهه‌نگ مه‌به‌ستت ئه‌وه بوو یان نا!!
- ده‌ستت خۆش بێت به‌ڕێز ئایه بانوو سه‌رپه‌رشتیاری گشتی، بابه‌ته‌كه‌ت ماندووبوونی پێوه دیاره، ده‌ی ماده‌م هێور بوونه‌ته‌وه سوپاسی خوا ده‌كه‌م.
كاك سه‌رهه‌نگ مه‌به‌ستت گروپه‌كه‌یه
- كاك سانی ئه‌وه ئایه ئاماژه‌ی پێكردووه. . منیش مه‌به‌ستم هه‌ر ئه‌وه بوو.
دڵنیام بابه‌تی وه‌ها شێوه، كه مه‌به‌ست لێی ئامۆژگاری كردنه، جێی خۆی ده‌گرێت و سودی ده‌بێت، هیوای به‌رده‌وام بوونت بۆ ده‌خوازم.
به‌ناوی خوا
بابه‌ت\ له فه‌یسبوك یانه‌یه‌ك به‌ناوی "وای ئێس ئێم 21" دروستكراوه، كه تێیدا سوكایه‌تی به ئه‌ندامان و به‌ڕێوبه‌ران ده‌كرێ!
سڵاو له ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران، وه‌ك زانیم هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئاسۆ یاسین بۆ شێوه‌یه‌كی كاتی، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه من ده‌زانم كێ له فه‌یسبوك شوێنێكی تایبه‌ت كردووه به یانه‌كه‌مان، ئه‌مه‌یان ڕاسته، ته‌نانه‌ت پاسۆردیش بۆ هاتووه تا پێیه‌وه بچمه ژوورێ، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌و یانه‌یه نیه كه هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ئه‌ندامان و ئێوه، به‌ڵكو یانه‌یه‌كی تره، ئه‌مه‌یانه:
http://www.facebook.com/profile.php?id= … mp;sk=wall
ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی فه‌یسبوك یانه‌یه‌كیان به ساخته دروست كردووه كه‌سانێكی ترن، واته په‌یجێكی تریان دروست كردووه، منیش زانیارم له‌سه‌ر ئه‌وان نیه، ناشزانم كێن، ئه‌گه‌ر زانیاریتان له‌باره‌یانه‌وه په‌یدا كرد، پێم بڵێنه‌وه.
له‌شت ساغ بێت، به‌ڕاستی ماندوو بوونی پێوه دیاره.
سـلاو كاك سه‌رهه‌نگ
كاك سـه‌رهه‌نگ ئه‌وێ رۆژێ په‌یوه‌ندم پێوه‌كردی ده‌رباره‌ی دانیشتنه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان كـه‌سبه‌ی كۆ ده‌بینه‌وه ووتت رۆژێ پیش‌تر ئاگه‌دارم بكه‌وه منیش ئاگه‌دارم كردیه‌وه . ئێمه و كـۆمــه‌ڵیك ئه‌ندامان كاتژمێر6:00 ی له وێ ده‌بین هیوادارم تۆش ئاماده بیت له پاركی شـــانه‌ده‌ر
ئه‌مه له‌سه‌ر داواكاری ئه‌ندامانه
سڵاو، واته كه‌ی؟ ئه‌گه‌ر به‌رواری ڕۆژه‌كه بنووسی سوپاست ده‌كه‌م. .
- ئه‌وكاتی وه‌ڵامم دایه‌وه نیوه‌ڕۆی هه‌ینی بوو، ئه‌و كاتی كه كاك سانی په‌یوه‌ندی پێوه كردم، ئێمه گه‌یشتبووینه نزیكی شه‌قڵاوه، دواتریش به‌ره‌وه سه‌ره‌وه‌تر (گه‌لی عه‌لی به‌گ) چووین كاتێك دوو له برایه‌كانی تری یانه په‌یوه‌ندییان پێمه‌وه كرد، ئه‌وه بوو هۆكاری نه‌هاتنم، ئه‌گه‌ر منم خه‌تابار، داوای لێبوردن ده‌كه‌م.
پێش چه‌ند خوله‌کێک له فه‌یسبووک بابه‌ته‌که‌م بینی ، له‌وێ ڕای خۆمم وت.
بۆیه لێره‌ش هه‌مان شت ده‌ڵێمه‌وه . . .( کاک سه‌رکه‌وت ئه‌گه‌ر ڕووی ده‌مت له هه‌ر خراپه‌کارێك بێت که به‌رامبه‌ر به میلله‌تی کورد سته‌می کردبێ ئه‌وا بێ گومان شانازی به هه‌ر وشه‌یه‌کت ده‌که‌م که بۆ به‌رگری و به ئاگا هێنانه‌وه‌ی کورد نوسیوته
به‌ڵام تۆ به هه‌ڵه‌داچووی که میلله‌تێک به گشتی به "که‌وش" ناو ده‌به‌ی ، ته‌ڕو وشک به‌یه‌که‌وه ده‌سوتێنی ، دیاره ئه‌وه‌ش لای هیچ مرۆڤ دۆستێک جێگای ده‌ست خۆشی لێکردن نییه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵت هاوڕا نه‌بێت به زڕ کورد یان احمق ناوی ده‌به‌ی! )
- سڵاو له كاك سه‌هه‌ند، له‌وێش په‌یامه‌كه‌تم بینی، خوا ته‌مه‌ن درێژت بكا، خۆشبه‌ختم تۆیش به ته‌نیا په‌یامێكت به‌رت له‌و دووبه‌ره‌كییه گرت، خوا جه‌زای خێرت بداته‌وه.
راستی هه‌موو کۆمێنته‌کانم خوێنده‌وه زۆر سه‌یره
ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک هاورای نه‌بێت به سوکایه‌تی ناوی ده‌بات
که‌سێک شاعیر بێت ده‌بێت دڵی فراوان بێت و شته‌کان به ئاسای وه‌رگرێت
و رای خه‌ڵکیش به سووک سه‌یر نه‌کات ،ده‌ست نیشان کردنی هه‌ر مرۆڤایه‌تیه‌ک
به‌م ناوه ناشرینه سه‌ره‌تا بێ رێزی ئێمه نیشان ده‌دات ،منیش ده‌ڵیم تورک خراپه‌یان
به‌رامبه‌ر گه‌لی ئێمه زۆربووه به‌ڵام په‌نجه‌ی ده‌ست هه‌موو وه‌ک یه‌ک نین
- به‌خێربێیت یاس بانوو، بڕوات هه‌بێ ته‌نیا بۆ له‌كه‌دار نه‌بوونی ناوه‌كه‌ی په‌یامم بۆی نووسی له‌باره‌ی شیعرێكی به‌ناوی (تورك)، ئه‌گه‌رنا كاتم ئه‌وه‌نده نیه خۆم به هه‌ڵه‌ی هه‌موو كه‌سێك سه‌رقاڵ بكه‌م، ڕێزم لێی نا، ئێستاش هیچم له دڵ نیه، من لێی ده‌بوورم.
له هه‌موو شوێنێکی دوونیا دا باش و خراپ هه‌یه
- ئامانجى ئێمه‌ش له نووسینه‌كانمان هه‌ر ئه‌وه بوو، ده‌ستی تۆیش خۆش بێت كاك حوسێن.
سڵاو له ئێوه، منیش هه‌ر هه‌مان ڕای ئێوه‌م هه‌بووه، كه هه‌موو میلله‌تێك خراپ و باشیان تێدایه، كه خراپه‌كانیان توشی كێشه‌مان ده‌كه‌ن با به‌گژ باشه‌كانیشیاندا نه‌چینه‌وه.
< بۆ سه‌ركه‌وت ڕه‌سول >
دوای ئه‌وه‌ی نوسینێكی "سه‌ركه‌وت ڕه‌سوڵ"م بینی، كه له جیاتی ئه‌وه‌ی دژی ده‌سه‌ڵاته تاوانباره‌كه‌ی تورك بوه‌ستێته‌وه، هه‌موو میلله‌تی توركی كردۆته كه‌وش! منیش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كه‌ی بۆ ڕاستبكه‌مه‌وه نووسیم:
"بۆ ئه‌وه‌ی خودا ڕازی بكه‌ین، ده‌بێ خێر و خۆشیمان بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی بوێ" كاك سه‌ركه‌وت چیتر هه‌یه له‌باره‌ی توركه‌وه بیڵێ؟ من نازانم تۆ سه‌نگه‌رت له ده‌سه‌ڵاتدارانی تورك یان میلله‌ته‌كه به‌گشتی گرتووه؟! كه نووسیوته تورك یانی هه‌مووانت خستۆته دوو كه‌وانه‌وه به باش و خراپ، به ئیسلام و غه‌یره ئیسلامیان. . حه‌یف بۆ ئه‌م نووسینه‌ت، ئاخر ئه‌وه‌ی شیعری نووسی، پێش هه‌موو شت ده‌بێ هاوڵاتییه‌كی گه‌ردوونی بێت، (پاولۆ له به‌ڕازیل له دایك بووه كه‌چی له ڕۆمانی "كیمیاگه‌ر"دا زه‌وینی ڕووداوه‌كانی هاوزه‌مان ئه‌وروپا و ئه‌فریكایشه).
ئه‌م نووسینه‌ی تۆ، ڕق ده‌پڕژێنێته ناخی ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی گوێت لێ ده‌گرن و به‌رهه‌مه‌كانت ده‌خوێننه‌وه، به‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كی شاعیرانه له ده‌ست ده‌ده‌یت (ئه‌گه‌ر هه‌تبێ) و هه‌م خۆشت به‌رپرسیار ده‌كه‌ی لای یه‌زدان سه‌باره‌ت به‌م نووسینه‌ی كه دووبه‌ره‌كی لێ ده‌تكێ.
تۆ میلله‌تێكی وه‌كو توركت به مه‌لا، مامۆستا، ڕۆشنبیر، شاعیر، دایك و باوك كردووه به كه‌وش! دواتر ئه‌وه له‌باره‌ی جوله‌كه‌وه بوو ده‌وترا ئه‌گه‌ر دوو ماسی له ئاودا به‌شه‌ڕهاتن ده‌ستی جوله‌كه‌یه، تۆ ئه‌مڕۆ هاتووی توركت وه‌ها شوبهاندووه ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌یت كه ئه‌م ڕسته‌یه‌ت وه‌رگیراوه و موڵكی بیركردنه‌وه‌ی خۆت نیه..
جا بڕواناكه‌م زۆربن ئه‌وانه‌ی بۆ ئه‌م نووسینه‌ت ده‌ست خۆشیت لێ بكه‌ن، چونكه وه‌ك ئاماژه‌م بۆی كردووه، ئه‌مه له‌باربردنی دۆخی دوو نه‌ته‌وه‌یه، هه‌ڵگیرساندنی فیتنه‌یه، ته‌شه‌نه خستنی ڕقه.
سه‌ركه‌وت ڕه‌سوڵیش بۆی نووسیم: (کاک سه رهه نگ تا ێیستا تاکه مه وقیفیکی کوردانه م لیت نه دیوه په یجه که ت پرله موهاته رات وشتی موراهیقانه یه ..شانازی به پوشینی فانیله ی منتخب عیراق ده که ی !!!!...حه یف بۆ ێه و جیله ی ێیعجابیان بو ێیوه هه یه....زره کوردیکی ی به س!!!!!! من هه میشه ریز له که سایه تی شه ریفی مروڤ دوستی وه کو د.اسماعیل بیشکجی و نازم حیکمه ت و.....هتد....ده گرم...به لام کوا شه ریفیک له قه ومی عه ره ب وفارس وتورک...ێیدانه ی کوشتنی کوردان بکات !!!؟؟ ێه گه ر هه یه من کرنوش بو هه لویستی ده به م..!!!!!!!..هه رسی قه ومی تورک وفارس وعه ره ب ..به ناوی ێیسلامه تی ده مانکوژن..وه کو بلی ی ێیمه زندیق بین..!....ێه و نه وعه نیفاقه ده بی کوتایی بیت....منیش وه کو پاولو کویلو ێه گه ر به رازیلیبام رای خۆم ده گوری..به لام دلنیات ده که م ێه ویش کوردبا هه مان رای منی ده بوو ....ببوره که میک به ره قی ولامم دایه وه به لام بو ێه وه ی جاریکی تر جورێه ت نه که یت قسه له سه رتایبه تمه ندی بکه یت ، که نازانی ماناشی جیه!!!!!!وه لسه لام........)
وه‌ڵامی من:
[size=16]ڕقێك ده‌تبزوێنێت پێم سه‌یره هه‌ندێك شیعری جوانت هه‌یه[/size]!!
(خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی، وێڕای به‌خشینی زانیاری، وامان لێ ده‌كات، ئینسانێكی باشتر بین له‌وه‌ی كه هه‌ین، ئه‌وه بۆیه ئه‌وانه‌ی ئه‌ده‌ب ده‌خوێننه‌وه، زێتر جێی متمانه‌ن.)* بۆیه پێم سه‌یره خوێنه‌ری ئه‌ده‌ب بیت و جێی متمانه نه‌بیت، ئه‌ی ئه‌وه نیه نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌هۆی خراپی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیانه‌وه، كه ئه‌وانیشی سه‌ركوت كردووه، ده‌كه‌یته كه‌وش! قه‌ینا شتێكی نوێت نه‌وتووه، چونكه له مێژه كه‌وش ڕاهاتووه له نووسینه‌كانت ناچار بكرێ ده‌ورێكی سه‌ره‌كی وازی بكا (ئه‌شق كه‌وشی له پێستی ئێوه‌ی ڕوو ڕه‌ش له پێ كرد), (لەو کەوشەی کە ناوی تورکە ، شەرتە هەرگیز دای نەکەنم)
ئه‌گه‌ر تۆ نامه بنووسیت ده‌زانیت ڕووی ده‌مت له كێیه، وه‌لێ بۆتۆ نیشان كردنی ئه‌وانه‌ی نووسینێكت ده‌خوێننه‌وه ئاسان نیه، "ستیگ داگه‌رمان" هێنده به ترسه‌وه ده‌ینووسی، ده‌یگوت: (بووم به كۆیله‌ی ناوی خۆم، زۆر ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه، دێڕێك بنووسم، ناوه‌كه‌م بریندار بكات.)** ئاخر ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر ڕقی لێت بێ، به نرخی خۆڵه‌مێش، پشكۆی وشه‌كانت لێ ده‌كڕێت!!
(دزێوترین جنێوم ئاڕاسته بكرێت و قسه‌م پێ نه‌بێت، شیاوی گوتن بێت، بێده‌نگ ده‌بم. بیرم لای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه نیه، ئه‌وه‌م به‌لاوه گرنگه شتێكی جوان و نوێ بنووسم، شتێك خوێنه‌ر چێژ لێ وه‌ربگرێت.)1 ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانی ته‌نانه‌ت لای شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانیش شیعر ئامانج بووه نه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه! تۆ به‌هۆی ئه‌م چه‌ند نووسینه‌ی له‌باره‌ی من و كورد بوونم و میلله‌تێكی موسڵمان جیا له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی! نووسیوته، ته‌می گومانت لای من له‌باره خۆت ڕه‌وانده‌وه، زیره‌كی سنوری هه‌یه به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی زیره‌كه‌كان سنور ناناسن، ئه‌وه بۆیه تۆ به‌م نووسینه‌ت هه‌موو سنورێكت به‌زاند، باش بوو ئه‌مڕۆ دركم به فروانی بازنه‌ی تێگه‌یشتن و خۆشه‌ویستیت كرد، هه‌ر شتێكیش زاده‌ی خۆشه‌ویستی بێت جوانه، وه‌لێ تۆ كه ڕقێك ده‌تبزوێنێت پێم سه‌یره هه‌ندێك شیعری جوانت هه‌یه!!
براده‌رێك پاش نووسینه‌كانی تۆ له‌باره‌مه‌وه بۆی نوسیبووم: (كاك سه‌رهه‌نگ خه‌م نه‌تگرێ، سروشتی خۆپه‌رستان وایه، بۆ ئه‌وه‌ی هێلكه‌وڕۆنێك بۆ خۆیان چێ بكه‌ن، ئاگر له ماڵێك به‌ر ده‌ده‌ن.) به‌ڵام من وه‌ك ئه‌م براده‌ره‌شم بیر ناكه‌مه‌وه، سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ی كه به‌منت وتووه، گوایه هه‌ڵویستی كوردانه‌م نه‌بووه، جا سه‌باره‌ی ئه‌وه‌ش لێت ده‌بوورم، "چونكه ئه‌وه‌ی خودا به‌منی ئاشنا كردووه، به‌تۆیشی بدابا قسه‌ت پێ نه‌ده‌وتم" و به دڵێكی فراوانه‌وه پێشوازیت له‌و ڕه‌خنه‌یه‌م ده‌كرد كه تیایدا وتم: ته‌ڕو وشك مه‌سوتێنه، به هه‌موو میلله‌تی تورك مه‌ڵێ كه‌وش، چونكه موسڵمان و شاعیر و ڕۆشنبیر و پیاوی گه‌وره‌یان تێدایه، با ڕووی ده‌مت ته‌نیا له تاوانباره‌كانیان بێ.
ده‌بوو وڕێنه له نووسین، جنێو له ڕه‌خنه جیابكه‌یته‌وه. ئه‌وه‌ی تۆ له‌باره‌ی من و دوو چینی ئه‌م كوردستانه نووسیوته (به‌چكه توركمان)،(زڕ كورد)،(موڕاهیق) ئه‌وه ، ((له ئه‌وڕوپا ناچێته خانه‌ی ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین، به‌ڵكو سوكایه‌تی كردنه، به ئاین، كۆمه‌ڵ و میلله‌تێك، كه ئه‌مه‌ش تاوانه، به سوێدی ده‌كه‌وێته خانه‌ی (hets mot folk grupp))، ئه‌وه‌شت بیر نه‌چێ، سه‌د ده‌ر سه‌د دڵنیام له‌وه‌ی وه‌ك چۆن مرۆڤ هه‌ر ده‌بێ مردن به‌سه‌ر بكاته‌وه، من و تۆیش و زۆربه، وه‌ك هه‌ر تاكێك له‌و موراهیقانه‌ی تۆ باسیان ده‌كه‌ی، بووینه، سوك سه‌رنجیان لێ مه‌ده.
دواتر من نه‌هاتووم ڕه‌خنه له شیعره‌كانت بگرم، كه‌ی هاتم و نووسیم: (ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌یت، دوا نووسینت له‌وی پێشووت به‌هێزتر نییه، ئه‌گه‌ر وای بۆ ده‌چیت، هیچ توانای تازه له وشه كۆنه‌كاندا نادۆزیته‌وه، ئه‌گه‌ر پێت وایه، هه‌ر هه‌مان ده‌ربڕین و قسه‌كانی پێشووت دووباره ده‌كه‌یه‌وه، چی زووتره، ده‌ست له نووسین هه‌ڵبگره!) ئه‌وسا به ڕقێكی ئه‌ستووره‌وه پێشم لێ بگره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه مه‌هێڵه به هۆی شیعرێكته‌وه به‌ناوی (تورك) خوێنه‌ركانت وه‌ك خۆت بیر بكه‌نه‌وه و تۆوی دووبه‌ره‌كی بچێنن، ڕه‌نگه ئه‌وه‌ت نه‌بیستبێ: (فیتنه خه‌وتووه، نه‌فره‌تی خوا له‌و كه‌سه بێ، كه به ئاگای دێنێ.)
له كۆتاییدا ده‌ڵێم:
(كه كۆك بین، ته‌نیا لایه‌نه گه‌شه‌كانی یه‌كدی ده‌بینین،
كه ناكۆك بین، ته‌نیا لایه‌نه ڕه‌شه‌كانی یه‌كدی ده‌بینین.)3
من گومانم له هه‌بوونی لایه‌نه گه‌شه‌كانی خۆم نییـه، تـه‌نیا خه‌می من له‌ناكاو دروست بوون و سه‌رهه‌ڵدانی لایه‌نه ڕه‌شـه‌كـانه، پێم شك نایه ڕۆژێ داوای كـه‌سێكم ڕه‌تكردبێته‌وه، یان دژ به كه‌سێ وه‌ستابم، ئه‌وه‌ی بیرم بـۆی ده‌چێ ڕاست كـردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی كـه‌سانێكه. جا ڕه‌نگه "هه‌ڵـه‌ی گــه‌وره‌ی من ئه‌وه‌بێ، خۆم به هه‌ڵه‌ی كه‌سانی تره‌وه سه‌رقاڵ كردووه"*** ئه‌وه بۆیـه كــه‌وتــومه‌تـه به‌ر قسه‌ی زبری كه‌سانێ! ئاسانه ئینسان سه‌ر به دنیای زه‌بروزه‌نگ بێت، لـێ "كـاره‌سـات ئه‌وه‌یه ئینسان نه‌توانێ سه‌ر به دنیای خۆشه‌ویستی بێت"****
سه‌رهه‌نگ موحسین
2011-07-30
____________________________________________
[size=10]
*،**: ل5، چاپی یه‌كه‌م، له (ت.ل.ز).
*** جوبران خلیل جوبران.
****، (3) حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن.
(1) ل49، چاپی یه‌كه‌م 2005، له (ك.پ).
"" وته‌یه‌كی ئه‌لحاج به‌ده‌ستكارییه‌وه.
((()): ل21، (ش.ش) چاپی یه‌كه‌م هه‌ولێر 2004.[/size]
زۆر جاری تر ئه‌و وێنه‌یه‌م له شوێنی جیاجیای ئینته‌رنێت بینیوه، به‌ڵام تا هه‌نووكه‌ش نه‌مزانی بوو ڕێگه‌به‌ری چیه و بۆ له سێداره دراوه، ئیدی له‌م بابه‌ته‌ی تۆ بۆم ڕوون بوویه‌وه، ده‌ستت خۆش بێت، هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم.
بابه‌تێكی جوان و سودبه‌خشه، خاڵه‌كانیش زۆر به‌هێزن، هه‌ر به‌ڕاستی بابه‌تێكی ده‌گمه‌نه!
له‌شت ساع بێت، بابه‌تێكی به‌سوده.
له‌شت ساغ بێت، بێگومانم سودی ده‌بێت، كورت و پوخته بوو.
كاك سه‌رهه‌نگ ئه‌وه لینكى هه‌واڵه‌كه‌یه له یاریگا به‌ڵام یاریگا له ئاكانیوزى وه‌رگرتووه
- سڵاو له به‌ڕێزانی یاریگایش ، ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی هه‌ڵواسیوه تێبینی هه‌ڵه‌كانی نه‌كردبێ، یانی ته‌نێ كاری كۆپی و په‌یست كردن بووه.
ده‌ی ئینشائه‌ڵا نووسین و كات و شوێنی یارییه‌كان چیدی له ئاكانیوز به هه‌ڵه نانووسرێ و ورد ده‌بنه‌وه پێش هه‌ڵواسینی بابه‌ت.
البقاء لله. . (انا لله وانا الیه را‌جعون)، خودا سه‌بووری خانه‌واده‌كه‌ی بدات.
(ئاكانیوز)- بەڕێوەبەری لێژنەی كێبەركێكان لە یەكەتیی تۆپی پێی عێراق رای گەیاند، لێژنەكە سێشەمی داهاتووی دیاری كردووە بۆ بەڕێوە چوونی یارییە دواخراوەكانی قۆناخی دووەمی كۆمەڵەی باكور. .
ده‌ستت خۆش بێت كاك جێگر، ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر بكرێ لینكی ئه‌و بابه‌ته‌م بۆ دابنێی تاكو دڵنیابم له دروستی ئه‌م بابه‌ته پڕ له كه‌موكوڕییه.
- پێم سه‌یره ئاكانیوز ئه‌م هه‌موو هه‌ڵه‌ی نووسینه‌ی هه‌یه كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێكردووه، به‌م پێیه وا گومان ده‌به‌م كه ئه‌م هه‌واڵه پاش خه‌یاندن (ده‌وام) هه‌ڵواسرابێ! ئه‌گینا هه‌ڵه‌ی وه‌ها زه‌ق بۆچی؟! هیوادارم به‌خۆیاندابچنه‌وه و نه‌كه‌ونه به‌ر ڕه‌خنه‌ی خه‌ڵك.
- لایه‌نێكی تری هه‌ڵه‌ی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه كه یانه‌ی هه‌ولێر مێواندار یانه‌ی كه‌رخ ناكات، به‌ڵكو یارییه‌كه له یاریگای گه‌ل، له شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێ، سڵاو له په‌یامنێر.
dast naxsheniky zoor batuanay la postar drust krdn mashalat lebet +nawakasht moderna zhmara 21 hewadarm am zhmaraea manayake jwan ba naxt bdat sarkawtwbet brakam
- ڕێزداریت كاكه ڕیكاردۆ، سوپاست ده‌كه‌م، خۆشحاڵ بووم به په‌یامه‌كه‌ت و به‌وه‌ی كه پۆسته‌ره‌كانمت به دڵه.. ته‌مه‌ن درێژ بیت.
سه‌د جار ماشائه‌ڵا.
وه‌یش، چه‌نده تامه‌زرۆیه!
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]