:):)
ئا له‌یه‌كترییه‌وه نزیكن!
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
:):)
ئا له‌یه‌كترییه‌وه نزیكن!
[size=16]پێشنیارێكی زۆر جوان و گونجاوه " فه‌یس بووك " چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ كه‌وتۆته‌وه .
بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی سه‌ره‌وه هه‌ڵده‌ستم به نووسراوێك بۆ گشت ئه‌ندامانی یانه سه‌باره‌ت به ڕیكڵام بۆ " فه‌یس بووك " ڕیگه پێنه‌دراوه چونكه چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ كه‌وتۆته‌وه [/size]
- نا كاك ئاسۆ خۆی ئه‌وه‌شیان هه‌ر ده‌بێته ڕیكلام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه پێویسته ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه ڕێگه نه‌ده‌ین باس و لینكی ئه‌و سایته له یانه بكرێ. .
چاومانی. .
سڵاو برایه‌كه‌م. .
خۆی ئه‌گه‌ر بۆ خۆمان یاسایه‌ك جێ به‌جێ نه‌كه‌ین ئه‌ی بۆ خه‌ڵك بڵێین چی، من پێم وایه هه‌نگاوێكی باشه كه ته‌نانه‌ت ڕیكلام بۆ خۆیشمان نه‌كه‌ین به لینكی پێگه‌ی تر. ده‌ست خۆشی بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران، ئینشائه‌ڵا زیاتر له هه‌وڵی باشتركردنی ئێره‌دا ده‌بن.
به‌هیوای به‌رده‌وام بوون. .
ئه‌ی چاوه‌ڕێی چیت ؟
یا ئه‌ڵا. . كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستین و وته‌كانیش بۆ نێو به‌شی هه‌مه‌ڕه‌نگ ده‌به‌ین.
به‌ناوی خوا
بابه‌ت \ نه‌هێشتنی ڕیكلام بۆ فه‌یس بووك.
سڵاوتان لێ بێت، یه‌كێ له یاساكانی یانه ئه‌وه‌یه ڕیكلام به‌هه‌موو جۆرێك ڕێگه‌پێنه‌دراوه، جا ئه‌گه‌رچی یانه‌ی ئێمه‌ش چۆته فه‌یس بووك، به‌ڵام پێم باش نیه له یانه ڕیكلام بۆ فه‌یس بووك بكرێ. . هه‌رچه‌نده ئه‌م سایته پێویستی به‌ڕیكلام نیه و به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت پێی ده‌زانن، به‌س هیوادارم یاساكه بپارێزرێت و ڕێگه نه‌ده‌ن ڕیكلام بكرێ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له به‌شه شیعرێكی من به‌ناوی <كوپی چا> ڕێكلام كراوه. . هیوادارم لایبه‌رن و كه‌سه‌كانیش تێبگه‌یه‌نن.
ها برایان چیتان كرد، هه‌ستین به داخستنی ئه‌و دوو به‌شه؟
ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م خۆش بوو.
پێویستت به ته‌رخانكردنی كاتی زۆرتر هه‌یه بۆ خوێندنه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێ زیاتر له هه‌وڵی خۆ به‌ره‌و پێش بردن بیت. .
منیش له‌سه‌ر ڕای ئێوه‌م و پێم باشه "كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت" ببێته یه‌ك به‌ش و وته‌كانی ژیانیش نه‌مێنن.
ده‌ستت خۆش بێت، زۆر به‌دڵم بوو، به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
كاتێك گه‌یشتییه لوتكه سه‌یری خواره‌وه‌ت بكه بزانه كێ یارمه‌تی داویت بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و شوێنه، وه سه‌یری ئاسمان بكه بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارت جێت جێگیر بكات.
به‌ناوی خوا
چه‌ند ڕۆژێكه ده‌مه‌وێ ئاگادارتان بكه‌مه‌وه تا قسه له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی دوو به‌شی یانه بكه‌ین،
جا پێتان باشه كه‌مه دوو به‌ش دیاری بكه‌ین بۆ سڕینه‌وه؟
به‌هیوای سه‌لامه‌تیتانم.
ده‌ست خۆش خوا پاداشتت بداته‌وه.هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بیت
ها لێره داواكارییه‌كت وه‌رگره: < بگه‌ڕێوه >.
تێبینی: بۆ جارێكی تر سه‌ردێری دروست بنووسه، واته چیت ده‌وێ ئاماژه‌ی پێ بكه، بۆ نمونه: شیعرێكم له‌سه‌ر "دابڕان" ده‌وێ، یان هه‌رشتێكی تر. .
منیش هیچی لێنازانم. .
dast xosh zor zor shi3reki jwana wistm jwantryin kopla halbzherm
bas hastm krd xadr la shi3raka dakam la bar awy hamoy zor jwan ba hasteki zor nask nosrawabas wa bzanm shi3ry awineki shett a ba hoy karygary goranyaki fairuz nosrawa
fayroz alet shyfa ba7r sho b3yd
awish nosiwaty azani zarya chand qulamn ba bochoni xom aw shi3raya bas tosh diwankayt la zher dasta lawanya mn hala bm
dubara dast xosh hamisha shadu baxtawar byt
زانیاریم له‌سه‌ر ئه‌وه نیه كه سودی له‌كام گۆرانی وه‌رگرتووه، ئه‌گینا پێم ده‌وتی. ئه‌م شیعره‌ش كه به‌ناوی "من و تۆ"ــیه له كتێبێكی شیعری حمه‌سه‌عید حه‌سه‌نم ده‌رهێناوه. .
سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌شت.
هه‌ستی جوان له دێره‌كان ده‌بینم، ده‌ستی تۆ و كاك عومرانیش خۆش بێت.
ماشائه‌ڵا په‌یام ئه‌م بابه‌ته‌ی كردۆته سێ لاپه‌ڕه!
هاوريان داواكاريه كه م نه بو!!!!!!
_ سڵاو، ڕاسته ده‌ته‌وێ شیعره‌كه له‌سه‌ر ماڵئاوایی بێت، به‌ڵام به چ شێوه‌یه‌كت ده‌وێ؟ واته ده‌ته‌وێ ماڵئاوایی له كه‌سێك بكه‌ی، یان كه‌سێك ماڵئاوایی لێكردووی یان. . . . . . . هه‌ر شتێكی تر.
ئه‌وه شیعرێكم بۆ نوسیوی، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتی نه‌پێكا ئه‌وه ئاگادارم بكه‌وه تا به مه‌به‌ستی تۆ شیعرێكی ترت بۆ دابنێم: كلیكم بكه تا بتگه‌یه‌نم!
من و تۆ
[imgl]http://kurdistannet.org/foto_nuser/Hemeseid%20Hesen.jpg[/imgl]
ئه‌وه‌نده له یه‌كدی ده‌چین
قه‌ت نه‌ده‌بوو
له نێو دوو جه‌سته‌دا بژین،
هه‌مان پێشینه‌مان هه‌یه
چاو له هه‌مان ئاسۆ ده‌بڕین،
ڕێبواری هه‌مان شه‌قامین
به هه‌مان په‌یام سه‌رسامین،
هۆگری هه‌مان دیمه‌ن و
هه‌مان ڕه‌نگین،
تامه‌زرۆی هه‌مان ئاواز و
هه‌مان ده‌نگین،
په‌روه‌رده‌ی یه‌ك خاك و ئاوین
به یه‌ك خولیا گۆش كراوین،
به هه‌مان باده سه‌رخۆشین
هه‌مان پێكی خه‌م ده‌نۆشین،
به هه‌مان ئاگر سووتاوین
گرفتاری هه‌مان داوین،
قاڵبووی هه‌مان بۆته‌ی ئێشین
تا ئاستی شێتیی سه‌ركێشین،
كه ده‌په‌یڤین
قسه‌ی یه‌كدی ده‌ڵێینه‌وه
كه پێك ده‌گه‌ین
له یه‌كدیدا ده‌توێینه‌وه،
ئێمه دوو باڵی مه‌لێكین
ئێمه دوو دێوی كه‌لێكین، *
تۆ ئه‌وه‌نده له من ده‌چی
من ئه‌وه‌نده له تۆ ده‌چم
گه‌لێ جار له خۆم ده‌پرسم،
تۆ بڵێی ئه‌من، ئه‌و نه‌بم؟
حمه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
15-10-2003
_____________________
* كه‌ل: كه‌ژ، چیا، شاخ، كێ‌و.
به‌كاریگه‌رییه‌تیی گۆرانیی ((شایف البحر))ی "فه‌یرووز" نوسراوه.
به پاره نا‌توانیت به‌خته‌وه‌ری بكڕیت.
زۆر ڕاسته. .
به‌ڵێ هیچ كه‌س ئه‌و سنور به‌زاندنه‌ی پێ قبوڵ ناكرێ، من دژی ئه‌و وتانه‌م كه له‌باره‌ی عائیشه‌ی دایكی ئیمانداران ده‌گوترێ، ئه‌وانه سه‌رلێشێواو و گومڕان كه زمانیان خراپ له‌باره‌ی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێ ده‌گه‌ڕێ.
دیاره ئه‌وان بیریان چۆته‌وه كه له‌سه‌روبه‌ری هه‌ڵبه‌ستی بوختان بۆ عائیشه ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێ، خوای گه‌وره 10 ئایه‌تی له سوڕه‌تی "النور" دابه‌زاند بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی بێ باوه‌ڕه‌كان، جا منیش بۆم نیه كه‌س به كافر بزانم، به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به ئایه‌تێكی خوای گه‌وره نه‌بێ ده‌كه‌وێته چ بازنه‌یه‌ك؟! خوایه هه‌رچی زووه هیدایه‌تی ئه‌و سه‌رلێشێواوانه بده‌ی كه له نه‌فامیدا خه‌ریكن كوفر ده‌كه‌ن. . ئامین
تێبینی: ده‌توانن به‌زمانی شیرینی كوردی ده‌قی ئه‌و ڕوداوه له زمانی عائیشه خۆی بخوێننه‌وه كه تیایدا بوختانچییه‌كان له هه‌وڵی ناوزڕاندنی عایشه ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت بوون.
ناوی كتێب: "ته‌فسیری سوڕه‌تی نور".
نووسه‌ر: عومه‌ر كه‌مال ده‌روێش.
چاپی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه 86.
سڵاو بۆ هه‌مووان. .
* لای من ئه‌گه‌ر كه‌سێك ڕه‌خنه‌ی له‌شتێ گرت، واته گرنگی پێداوه بۆیه ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرێ. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێ كه گرنگی به‌چی بده‌ین كه شایه‌نی ڕه‌خنه گرتن بێت لێی! بڕوابكه‌ن زۆر كتێب و شتی تر هه‌ن ته‌نانه‌ت شایه‌نی ئه‌وه‌ن نین خوله‌كێكی بۆ ته‌رخان بكه‌یت، چونكه به‌زمانێكی هێنده لاواز نووسراوه كه بنووسه‌كه‌ی خێری پێده‌شێ، له‌كاتێكدا به‌زمانی دایكیش نووسیویه‌تی!
* له‌ڕاستیدا من به‌رهه‌می ئه‌م كاك دلێره‌م نه‌بینیوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نووسینه‌كانی بن له‌چاپ نه‌كرابان باشتر بوو، چونكه خوێنه‌ری كورد چاوتیژتر و گه‌لێ هۆشیار تره له‌جاران، زه‌حمه‌ت نیه كه د‌رك به‌هه‌ڵه‌گه‌لێكی وه‌كو ئه‌م دێره نه‌كه‌ن (بڕوام نه‌بوو ئه‌وینی تۆ هه‌ر خه‌مه پڕ له شادییه) ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌وینێ هه‌ر خه‌م بێ، ئه‌دی پڕ له‌شادییه یانی چی؟! جا له‌هه‌مووی كاره‌ساتتر ئه‌وه‌یه ئه‌م دێرانه تایپ كراون و چاپ كراون، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ندبێژێك كه چركه به‌چركه له‌بیری دروستكردنی سه‌روایه، بكه‌وێته هه‌ڵه‌ی وه‌ها زه‌قه‌وه ئاساییه. . چونكه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م و بێ پێداچوونه‌وه به دێره‌كان ڕێكی ده‌خا به‌ئاماده‌بوونی سه‌رواوه، به‌ڵام تۆ بێیت و چاپی بكه‌یت ئه‌مه‌یان جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه!
دیاره له‌م بابه‌ته قسه‌و باسی زۆر كراوه له‌سه‌ر "ملا كرێكار"، هه‌ست ده‌كه‌م نووسینه‌كان به‌باشی هاتوون و هه‌ركه‌سه‌و بیروڕای خۆی ده‌ربڕیوه بێ ئه‌وه‌ی كه‌س سنوری به‌رابه‌ره‌كه‌ی ببه‌زێنێ. جا لێره‌وه ده‌ست خۆشی له ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران ده‌كه‌م كه توانیویانه به‌باشترین شێوه ئازادی ڕاده‌ربڕین گه‌شه پێبده‌ن، جگه له‌وه‌ش وا هه‌ست ده‌كه‌م ئێره بۆ هیچ قسه‌و باسێ بڤه نیه. ئینشائه‌ڵا ئه‌م ڕه‌وته به‌رده‌وام ده‌بێت. سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی بۆ ئیسلام و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م بابه‌ته وجودیان هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ڕێزم.
پێم خۆش نیه هیچ كوردێ سه‌ردێری هه‌واڵی ڕۆژنامه و سایت و گۆڤاره‌كانت بێت به‌هۆی خراپه‌كاری یان هه‌رشتێكی تری نه‌شیاو، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش كه‌وته هه‌ڵه‌وه ئێمه ده‌بێ له هه‌وڵی بچوك كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان بین نه‌ك مێش بكه‌ینه گامێش، ئاخر تۆمه‌ت خستنه سه‌ر كه‌سێك به‌بێ به‌ڵگه لێپێچینه‌وه‌ی خوای به‌دواوه‌یه، جا هیوادارم كه‌س بێ به‌ڵگه نه‌دوێ بۆ خراپ كردنی هیچ كه‌سێ.
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ژدارییان له‌م بابه‌ته كردووه.
خوا شاره‌زای بكا له چۆنیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
ده‌ستت خۆش بێت، كارێكی باشت كردووه، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌ركی حكومه‌ته كه سانسۆر بخاته سه‌ر ئینته‌رنێت بۆ نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م سایته به‌دڕه‌وشتییانه. بۆ نمونه له وڵاتێكی وه‌كو ئیمارات هیچ سایتێكی به‌دڕه‌وشتی ناكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێ بیكاته‌وه له‌كاتی كردنه‌وه‌ی سایته‌كه وێنه‌یه‌كی ئاسایشی قه‌ته‌ڕ ده‌رده‌كه‌وێ و ئامۆژگاریت ده‌كا ده‌ست له هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره سایتانه هه‌ڵگری. جا ئینشائه‌ڵا ئه‌م كاره ده‌كه‌وێته به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم. . ئامین.
ئه‌گه‌ر بته‌وێ وێنه‌ی وه‌ها دابنێیت ده‌بێ یه‌كێك له ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران بۆت دابنێ، چونكه وێنه‌ی گه‌وره ڕێگه‌پێدراو نیه ته‌نیا مه‌گه‌ر ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران بۆت دابنێن.
ده‌ی ئینشائه‌ڵا دێن و ده‌بنه جێگه‌ی ڕازامه‌ندی یانه‌ی دهۆك.
سڵاو. .
به‌لای منیشه‌وه "ڕقم لێته" زۆر قورسه.
ئایه، ئه‌وه تازه باش سه‌نجمدایه سه‌ردێری ئه‌م بابه‌ته، چما تۆ بلباسی؟ باوكه‌كه‌م واته ئێمه بوینه خزم، ئێ ئه‌منیش له بلباسه تۆخه‌كانم
ئه‌رێ بلباسی ناتۆخیش هه‌یه؟ هاها
شه‌هید بوون!! ئای كه نعیمه‌تێكی گه‌وره‌یه، ئینشائه‌ڵا خوای گه‌وره ده‌یكاته چاره‌نوسی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاواتی بۆ ده‌خوازن، شه‌هید بوونێك به‌پێی شه‌رع و سوننه‌ت. ده‌ستیشت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته، له خوای گه‌وره داواكارم كه سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفرازی دنیا و قیامه‌تت بكات. ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم تۆ تاكه ئه‌ندامی یانه‌یت كه بابه‌ته‌كانت سه‌د ده‌ر سه‌د ئاینین و به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆریش سودم لێیان بینیوه. ئینشائه‌ڵا به‌رده‌وام ده‌بیت.
به‌خێربێیت، ئینشائه‌ڵا نمونه‌ت زۆرده‌بێ وه‌كو دهۆكییه‌كی ئه‌ندام لێره.
ئێوه‌ش به‌خێرهاتن، سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان.
سوپاسی هه‌ردووكتان ده‌كه‌م، به‌خته‌وه‌رن ئینشائه‌ڵا.
< یادی جاران >
چه‌ند ڕۆژێكه یادی جاران
ده‌مداته ده‌ست
ڕه‌شـه‌بای به‌تینی ترسه‌وه،
غه‌رقى زه‌ریای ته‌نیایم
شه‌قـام شــه‌قام ڕێ ئه‌كه‌م
به‌دڵێكی وه‌ڕسه‌وه،
له ڕاوی به‌خته‌وه‌ریدام
وەلێ نه ده‌یبینم
نـه‌یش خـۆی ده‌دا به‌ده‌سته‌وه،
هاكا ڕۆژێ كه‌وتم
چه‌ند خۆشه بێیت و
ده‌ستت بێنی
بڵێی هه‌سته‌وه،
غه‌ریبی ڕابردوومان ده‌كه‌م
چ هێزێ بــۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
شریتی ته‌مه‌ن
دوای دنیـایه‌ك بێ ئومێدی
ده‌مگه‌ڕێنـێـته‌وه نێو پێناسه‌ی
تاكه‌كه‌سیته‌وه؟!
چی ده‌مانباته‌وه شه‌قامه
ته‌واو نه‌كراوه‌كه‌و
كه تۆ ده‌ناسم میلی كاتژمێر
له پێنج و بیستوویه‌ك و
خـۆر بـه‌ر له ئاوابوون
به ئاسمانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه؟!!
سه‌رهه‌نگ موحسین
18-09-2010، هه‌ولێر.
سڵاو هه‌ڵوێست، خۆشحاڵم كه بڕیارێكی وه‌هات داوه، كارێكی باش ده‌كه‌ی. ئینشائه‌ڵا ئه‌نجامی ئه‌مساڵت به‌دڵ ده‌بێت و ده‌گه‌یته ئه‌و كۆلێژه‌ی كه مه‌به‌ستته. ئه‌گه‌رچی دووركه‌وتنه‌وه بۆ ئه‌ندامێكی چالاك و باشی وه‌كو تۆ زه‌حمه‌ته بۆ ئێمه، به‌ڵام گرنگتر خوێندنه‌كه‌ته. . بڕۆ خوا ئاگادارت بێت و سه‌ركه‌وتوو بیت.
به‌هیوای سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی هه‌ولێرم.
سڵاو له هه‌مووان، ئه‌م هه‌واڵه قوڕسه به‌سه‌ر دڵمانه‌وه ئایه بانوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كارێكی گرنگترت له پێشه و ده‌بێ له هه‌وڵی ئه‌وه بیت باشترین نمره بێنیت. . جا ئینشائه‌ڵا به‌س بیرم بێته‌وه هه‌رده‌م دوعات بۆ ده‌كه‌م كه ئه‌نجامی ئه‌مساڵت به‌دڵی خۆت بێ. دڵته‌نگم به دووركه‌وتنه‌وه‌ت
سوپاس كاك سه‌هه‌ند، پێم جوانه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]