به‌خێربێیته‌وه، ئینشائه‌ڵا به‌خته‌وه‌ر ده‌بیت.
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
به‌خێربێیته‌وه، ئینشائه‌ڵا به‌خته‌وه‌ر ده‌بیت.
یاریگایه‌كی خۆشه. .
سوپاس بۆ وێنه‌كان كاكه سانی.
سڵاو بۆ هه‌مووان. .
له پێناوی هه‌ر شتێك و له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك ئه‌م بڕیاره‌ی دابێ، ئه‌و هێڵی سوری به‌زاندووه.
ئه‌و با ئه‌وه باش بزانێ له هه‌ر كارێكی دژی ئیسلام، سزای خودا و كاردانه‌وه‌ی ئیمانداران دێته بوون. ده‌گێڕنه‌وه سوپای موسڵمانان ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌تیان له ڕزگاركردنی شوێنێ، یان قه‌ڵایێ ببینیایه، كاتێك هێزی دژ سوكایه‌تییان به قورئان و هه‌ڵگری و خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرد ئه‌و كاته موسڵمانه‌كان سه‌د ده‌ر سه‌د له ڕزگار كردنی شوێنه‌كه دڵنیا ده‌بوون. ئه‌مه‌ی ئێستایش سوكایه‌تییه به‌م ئاینه‌ی ده‌كا. . جا وه‌كو سه‌ره‌تا داوا له خوای گه‌وره ده‌كه‌م كه هیدایه‌تی بدات و بگاته حه‌قیقه‌ت.
ئیمه‌یڵه‌كه‌ی منیش وا لێ بكه‌ن
- ئه‌مڕۆ بابه‌ته‌كانی یانه زۆر كاریگه‌رن، ده‌ستی هه‌موو ئه‌وانه خۆش بێت كه هه‌ڵواسێری بابه‌ته‌كانن، ئینشائه‌ڵا بۆ هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بن.
- وێنه‌كانیش كاریگه‌رن هه‌م جوان.
enshalla wenae peyawakanesheyan dabenen. . amen
پیرۆزه كاك سانی، به‌و هیوایه‌م مۆفه‌ق بیت.
له نه‌رویج یاسا سه‌روه‌ره. .
ئێ ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌لا كرێكاره ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی له‌سه‌ره بۆچی هه‌وڵی دژه‌كانی پوچه‌ڵیان هێنا له دادگای نه‌رویجی، بۆچی ئه‌وه چه‌ندین ساڵه نه‌رویج داڵده‌ی داوه و ته‌سمیل به عێراقی ناكاته‌وه؟ بڕوا ناكه‌م وڵاتێكی وه‌كو نه‌رویج پاڵپشتی كه‌سێك بكات ئه‌گه‌ر خراپ بێت!
جا ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه ئه‌وه‌یه: بۆچی تا ئێستا ته‌نانه‌ت كوشتنی چۆله‌كه‌یه‌كیشی به‌سه‌ردا ساغ نه‌بۆته‌وه له دادگای نه‌رویج، ماده‌م ئێوه و خه‌ڵكانێكی وه‌ك ئێوه كوشتن و بڕین ده‌ده‌نه پاڵی به‌وه‌ی بیستوتانه و بینیوتانه؟!
هيشتا هةنديك كةس لة كوردستان ماون بشتكيرى لة تيرؤر دةكةن باشة ئيوة بة بيرتان نايةت مةلا كريكارو كؤمةلةكةى
تيزابيان بة زنان دادةكر
به‌ڕاست!! بڕوا ناكه‌م هه‌موو ئاینه ئاسمانییه‌كان ڕێ به‌م كاره بده‌ن. جا بۆیه پێم باش نیه بێ به‌ڵگه قسه بكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی دروستت له‌سه‌ر ئه‌و شته هه‌یه بیڵێ، ئه‌گه‌رنا خۆت مه‌خه‌ره ژێر دادگای خوای گه‌وره له قیامه‌ت، چونكه بوختانێكی سه‌د ده‌ر سه‌ده ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ت نه‌بێ.
هیوادارم ئێمه‌ش بێ به‌ش نه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كت ده‌ست كه‌وت له‌وه‌ی ئه‌م كه‌سایه‌تیه ده‌ستی هه‌بووبێ له تێزاب به ئافره‌ت داكردن.
هه‌ستێكی ناسكی هه‌یه، ده‌ستی تۆ و ئه‌ویش خۆش بێت.
masalaka zor qwla. . le babatakash jee brwa pebwna
وه‌ڵامێك بۆ بابه‌ته‌كه‌ی به‌همه‌ن، له‌لایه‌ن بۆتان سیان.
لێرەدا وەك وەرزشوانێك وەلامی بابەتەكەی بەڕێز بەهمەن غەریب (هەولێر و دهۆك عەرەبن یان عەرەب دهۆك و هەولێرە؟) دەدەمەوە نەوەك وەك بەڕیوەبەرێك لە یــاریگــا نێت….
سەرتاپای بۆچوونەكانت بەهەڵەدەزانم !!!! تەنهــا شت نەبێت ئەویش ئەوەیە كە نازناوەكان بەناوی هەولێر و دهۆك دەمێننەوە.
كوردستان لە ئێستادا خەرێكی دروست كردنی ژێر خانە لەهەموو ڕووێكەوە، ژێرخانی وەرزشیش دەبێت دروست بكرێت بەلام لە ئێستادا هیچ بۆ ئەم مەبەستە نەكراوە بەڵكــو بە پێچەوانەوە دەڕوخێنرێت لەلایەن ئەو كەسانەی جلەوی وەرزشیان لەدەستە لە كوردستان چونكە تاسەر ئێسقان نەزانن و تەنهــا بۆ بەرژەوەندی كەسی خۆیان كــاردەكەن،خۆشبەختانە هەندێ قەڵەمی باش هەیە كە ڕۆژانە و هەفتانە لەسەریان دەنوسێ و ئاگاداری ئاكامە خراپەكانی ئەم كــارەیە.بەلام خەڵكێكی نەزان و بیئاگــا لەبارودۆخی وەرزشوان و یاریزانانی خۆمــان بەمە نازانێت و حەزدەكــات بەبەردەوام لە نێو هاندەران هاوار بكــات (عــــاشت أیادیكم) لە جیاتی دەستتان خۆش.چەند هــۆكارێك هەیە كە دیسەلمێنێـت هەولێر و دهۆك عەرەبن نەك ئەوان هەولێر و دهـۆك بن، من دەڵێم هەولێر و دهــۆك چونكە بەڕێز كــاك بەهمەن لە ووتارەكەی هەردوو یانەی بەیەكەوە بەستاوەتەوە بەلام لە ڕاستیدا یانەی دهــۆك تــاڕاددەیەكی زۆر باشترە لە یانەی هەولێر لەم ڕووەوە ئەوەتا بەبەردەوام 5 تا 6 یاریزانی كــورد یاری دەكەن بۆ یانەی دهــۆك و لە دووا هەڵبژاردنی ســــیدكــای ئەڵمــانی كە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراقە سێ یاریزانی كــوردی لە یانەی دهۆك بانگهێشت كردووە بۆ هەڵبژاردەی عێراق كەئەوانیش (كــاپتن خــالد موشیر و جــاسم محمد و ئــامەد عبدالله) بوون كە شایستەی ئەوەن.بەلام سەیركەن چەند یاریزانی هەولێری تێدایە لە كوردەكان (هـــــیـــــچ) ئەمەش خۆی لەخۆیدا شوێنی پرسیارە ،یانەیەك بودجەیەكی كراوەی لەبەردەست بێت كەچی تەنهــا یاریزان بكڕێت هیچ دروست نەكات و ئەوەیشی كە خۆی دروست دەكــات بێت بیڕوخێنێت و ئێستا ئاراستەی بیركردنەوەیان ئەویە پارەمان زۆرە یاریزان دەكڕین بۆ دروست بكەین؟؟!!!!!!
خــاڵیكی تر ئەوەیە لە ئێستادا پشتگیریەكی باش دەكرێت لەم یانانە ئەگەر ئێستا نەتوانن ژێرخانێك بۆ خۆیان دانێن لەوانەیە لە داهــاتوو ئەم پشتگیریە نەمێنێت یاخود بەم شێوەی ئێستا نەبێت بۆیە زۆر پێویستە یاریزانی خۆمانە گرنگی پێدرێت چونكە لەگەڵ كەم بوونەوەی پشتگیری نەوەك بڕانی كۆچی بەكــۆمەڵی یاریزانە عەرەبەكــان دەبینین چونكە لە ئێستادا یانە عەرەبەكانیش خەریكە باری داراییان باش دەبێت ئەوانیش پشتگیری بەرپرسان و داموودەزگاكانی ئەولا بەدەست دەهێنن كە لەوانەی هەندێكی لە ڕقی یانە كوردیەكانی خۆمان بیت ،ئەوكــات دەبێت یالێلی بلێین و هەریانەیەك دێت لە بەرچاوی هاندەرانی خۆشمان بە چوار گۆڵ و پێنج گۆڵ خزمەتمان دەكەن.
خــالێكی تری زۆر گرنگ هەیە كە تائیستا هەستی پێناكەین ئەویش ئەویە ئێمە لە ئێستادا بە بەبودجەی خۆمان خزمەتی ژێرخانی وەرزشی ئەوان دەكەین، ســالانە چەندین یاریزانی عەرەب دێن و یاری بۆ یانە كوردیەكان دەكەن و گرێبەست و مووچەی باش وەردەگرن و دوای دوو یان ســێ ساڵ دەگەڕێنەوە یانەكانی خۆیان و دەبنە ڕكــابەری یانە كوردیەكــان، لە خولی ئەمســالی عێراقی ئەم شتە زۆر زەق بوو هەریانەیەك دەهــات 2-3 یاریزانی پێشووی هەولێر و دهۆكی تێدابوو و ڕكابەری یانەكانی خۆمانیان دەكرد، كەلەڕاستیدا یانەكانی خۆمان برەویان بەئاستی ئەمانە دابوو ئەمەش ئەوەدەسەلمێنێت كە هەرچی سەرف بكرێت لەوان زیادە و ئەوان هیچ كات نابنە ڕۆڵەی شــارەكانی خۆمــان.سەیركەن ئەمســاڵ لەبەر ئەوەی یاریزانانی پێكهاتەی سەرەكی یانەی هەولێر هەموو خەڵكی دەرەوەی هەولێر بوون لەدەرەوەی یاریگای هەولێر باشتر یاریان دەكرد!!!لەگەڵ شوڕتە لە هەولێر دۆڕان لە بەغداد بردیانەوە لەگەڵ تەڵەبە لە هەلێر دۆڕان لە بەغداد یەكسان بوون!!!!
كــاك بەهـمەن یانەی ئەنتەر میلانی بەنموونە هێنایەوە و وەك نموونەیەك بۆ دەست كەوتەكانی ئەم یانەیە بۆ وولاتەكەی و باسی لە خاڵە ئەڕێنیەكەی (پۆزەتیڤ) ەكەی ئەم یانەیە كرد بۆ ئیتالیا، من هەر ئەم یانەیە وەك نموونە دەهێنمەوە بەلام باس لە خاڵە نەڕینیەكانیشی (نێگەتیڤ)ەكانی دەكەم،سەرەتــا یانەی ئینتەرمیلان لە خولی ئیتالی یاری دەكــات كە خولێكی پیشەگەرە بەلام خوڵی عێراقی پیشەگەر نیە،ئەگەر پیشەگەر بووایە یانەكانی عێراقی دەیان توانی بەشداری خولی پاڵەوانانی ئاسیا بكەن كەچی بەشداری جــامی یەكێتی ئاسیا دەكەن.لە خولی ئیتالی پلەیەك 20 یانە یاری دەكەن ئەگەر هەریانەیەك بێجگە لە ئینتەر میلان یەك یاریزان دروست بكەن ئەوە ئیتالیا بووە خاوەنی 19 یاریزان بێجگە لەو یاریزانانەی كە لە دەرەوەی خولی ئیتالی یاری دەكەن و ئیتالین.لەگەڵ ئەوەشدا بارودۆخی ئێستای ئینتەر میلان كاریگەری زۆر خراپی هەیە لەسەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ،ئەوەتا بینیتان لە جامی جیهانی 2010 چی بەسەر هــات و ئاستی چەند خراپ بوو، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەرلەدەست پێكردنی مۆندیاڵ ڕایگەیاند كە یانەی ئینتەر میلان یانەیەكی ئیتاڵی نیە!!! بەلام كەس پێی نەوت (عونسری)،لای خۆمان بڵێیت كوا كوردەكان دەڵێن تۆ عونســری!!!؟؟؟
لەئەوڕوپــا كە دیموكراسیەت لە لوتكەیە وژێرخانی وەرزشی ڕەگی قووڵی داكوتیوە بەلام یەكێتیەكانی تۆپی پێی وولاتەكان هێشتا بیر لە خزمەت كردنی زیاتری یاریزانانی وولاتەكانیان دەكەنەوە،ئەوەتــا یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵی بڕیاری داوە هەریانەیەكی ئیتاڵی بۆی نیە ســالانە لەیەك یاریزانی دەرەوەی ئەوڕوپــا زیاتر بكڕێت و یەكێتی تۆپی پێی ئینگلیزی بڕیاری داوە كە هەریانەیەك بۆ وەرزی ئەمساڵ دەبێت ناوی 25 یاریزان پێشكەش بكــات بەمەرجێك 8 یاریزانی دەبێت ئینگلیزی بێت (خەڵكی ئینگلتەڕا بێت) ،ئایا ئەوانیش عونسرین؟؟؟!!!
یەكێتی تۆپی پێی ئەوڕوپــا بڕیاری داوە لەوەرزی دادێـت 2011-2012 هەریانەیەكی ئەوڕوپی بۆینەبێت لە داهــاتی ســالانەی خۆی زیاتر سەرف بكــات لە كڕینی یاریزانان بەلام لای خۆمــان یانەكان داهــاتیان ســــفڕە تەنانەت پلیتی چونەژوورەوەی یاریگاش نابڕێت كەچی ســالانە بوودجەیەكی باش سەرف دەكرێت بەبێ ئەوەی ژێرخانی وەرزشی كوردستان هیچ سوودی لێوەربگرێت.لـــە كۆتاییدا دەڵیم ئێستا یانەی هەولێر خەریكی خۆ نوێكردنەویە و بەهۆی پاریزگاری نەكردنی لە نازناوی خولی عێراقی نیازی گۆڕانكــاریان هەیە لە پێكهاتەی یانەكە و ترسم هەیە ئەو یاریزانە كوردانەی لەسەر كورسی یەدەگ بەدرێژایی ســـاڵ دانیشتبوون دەربكرێن و ئەستۆی سەرنەكەوتنەكەیان بخەنە ئۆباڵی ئەوان و لە جێگای ئەوانیش هەندێ یاریزانی تری عەرەب و بەنگلادیشی و فلیپینی و لەم شتانە بێنن و ئەوكــات تەنهــا دەمێنێتەوە هەندێ هــاندەر بێنن لەدەرەوەی هەولێر بۆ ئەوەی یاریزانە دەرەكیە بەنازەكانمان لە زمانی هاندەرەكان بگەن و هان بدرێن بۆ یاری كردن!!!!!!!
ده‌ستت خۆش بێت مام ئاسۆ. .
سڵاو، كاك ئاسۆ ئه‌گه‌رچی ئه‌م شێوه‌ی جوڵانی دواترین 10 بابه‌ته زۆر جوانه، به‌ڵام پێم باشه ئه‌وه‌ی پێشوو دابنێیته‌وه باشتره.
پیرۆزییان بێت، به‌ڕاستی شایسته‌ی ئه‌وه بوون ببنه پاڵه‌وانی خولی ئه‌مساڵ. ته‌مه‌ننای ئه‌وه ده‌كه‌م كه له خولی یه‌كێتی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنن.
ده‌ستت خۆش بێت كاك ئاسۆی ماندوو نه‌ناس، هه‌موو ئه‌و ستایلانه‌ی بونه‌ته به‌رگی یانه، جوان بوونه. ئه‌مه‌شیان هه‌ر زۆر جوانه. ئینشائه‌ڵا بۆ هه‌میشه داهێنان ده‌كه‌یت له كاره‌كانت.
سڵاو، پاش ئه‌وه‌ی خۆمان نه‌گه‌یشتینه یاری كۆتایی، پڕ به‌دڵ حه‌ز ده‌كه‌م دهۆك ببێته پاڵه‌وانی خولی عێڕاقی ئه‌مساڵ، ئینشائه‌ڵاش هه‌ر وا ده‌بێ.
hwnareke saera, twshe sarswrman hatm. . mandwbwne pewa deyara.
هاهاها. . من هه‌ر زۆریش پێكه‌نیم.
- سڵاو، دڵنیام له‌وه‌ی موسڵمانه‌كان پێش ئه‌وه‌ی ڕزگارییان بكه‌ن نه‌یانزانیووه چین و له‌سه‌ر چ ئاینێكن، بۆیه بڕوام وایه هه‌رچییه‌ك بان ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ر به‌هانایانه‌وه ده‌هاتن. جا ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه به‌هانا هاتنیانه، خوا نمونه‌ی موسڵمانی وا زۆر بكا.
خه‌ڵكی دێكه به منداڵ و پیرو لاوه‌وه ڕا ئه‌كه‌ن و ته‌واوی سه‌رنشینه‌كان له خنكانی حه‌تمی ڕزگار ده‌كه‌ن به بێ ئه‌وه گوێ بده‌نێ كه ئه‌وان له‌سه‌ر چ ئایینێكن!
- چما منداڵه‌كان و پیره‌كانیش خۆیان به ئاوه‌كه‌دا كردووه بۆ ڕزگار كردنی ئه‌وانه‌ی كه‌وتونه‌ته ئاوه‌كه‌وه؟!
هاهاها. .
به‌خوا بێ ئه‌قڵه، ئێ باشه ماده‌م هێنده خۆشی ویستووه، با چاوه‌ڕوان بووایه تا خوێندنی ته‌واو ده‌كرد. .
یان بۆ خۆی كوشت چونكه ئه‌وه‌ی من بیستبم سزای ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌كوژن مانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تاییه له دۆزخ.
بابه‌تێكی جوانه، منیش كه سه‌ردێرم خوێنده‌وه سه‌رم سوڕما!
سوپاس بۆ خاوه‌ن بابه‌ت و تۆیش كاكه ڕۆژ.
خوا هه‌موو لایه‌ك هیدایه‌ت بدا.
[size=16]ده‌ڵێم وه‌رگێرانی له‌گه‌ڵ نیه؟!:/[/size]
كاری وه‌رگێرانی شیعر، وه‌ك ئه‌وه وایه نه‌شته‌رگه‌ری له دڵدای بكه‌ی، ئه‌وه بۆیه كه‌م كه‌س ده‌ستی بۆ ده‌با.
ده‌ستی هه‌ردوكتان خۆش بێت كاك سه‌فین و كاك سیروان، به‌هیوای به‌رده‌وام بونتانم، ته‌مه‌ن درێژ بن.
له‌شت ساغ بێت، جوان دروست كراوه. . به‌ڵام له هه‌ندێكیان حاڵی نه‌بووم!
ته‌نیا بۆ مه‌شق هاتوون، بڕیاره به‌م نزیكانه پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق ده‌ستنیشان بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه چه‌ند ڕۆژێك به‌رله‌ئێستا له شاری هه‌ولێر بوو.
برا گیان زۆر له‌وه دڵنیابه كه كه‌س پاسۆرده‌كه‌تی نه‌گۆڕیوه، تۆ زۆر خراپ له ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران حاڵی بوویته و باش لێیان تێنه‌گه‌یشتووی. خه‌ریكه قسه‌كه‌م به‌ته‌واوی دێته جێ، له مێژه گتومه كێشه‌ی له‌یه‌كتری نه‌گه‌یشتن، خه‌ریكه پێش كێشه‌ی پاره‌و ئافره‌ت ده‌كه‌وێ.
ماڵت ئاوابێ واز له‌و "21"ه هه‌ر ناهێنی;)
ده‌سته‌كانت خۆش زۆر جوانت دروست كردووه
ئێ چی بكه‌م ناونیشانی یانه‌ش 21ــی تێدایه
چۆنیه‌تی هه‌ست كردن به وێنه‌ی سێ ڕه‌هه‌ندی:
- چاوت بخه‌ره سه‌ر وێنه‌كه، واته ته‌نیا 3سم لێی دووربه. .
ئینجا له‌سه‌ره‌خۆ له‌وێنه‌كه دووركه‌وه، ئه‌گه‌ر هیچ بۆ ده‌رنه‌كه‌وت چه‌ند جارێ ئه‌م كرداره دووباره بكه‌وه ده‌گه‌یته ئه‌نجام.
- له‌سه‌ر وێنه‌كه نوسراوه: 3 Z
تێبینی: له 20% ئینسانه‌كان ناتوانن ئه‌م جۆره وێنانه هه‌ست پێ ناكه‌ن، هه‌وڵبده تا تۆیش له‌و ڕێژه‌یه نه‌بی.
سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان، دانانی ئه‌م بابه‌ته‌م بۆ ئه‌وه‌بوو، كه له‌م چه‌ند ڕۆژه كه‌سانێك پێیان وابوو ئیسلام به زه‌بری شمشێر خۆی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورددا سه‌پاندووه، لێ ئه‌وه وه‌ڵامێكه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌مان بیركردنه‌وه‌یان هه‌یه.
ده ستتان خوش بيت, زور جوانه:)
- سوپاس داریا خان، به‌خێرهاتی.
به‌رزم کرده‌وه
زۆر جوانه..
ده‌ڵێم کاک سه‌رهه‌نگ شیعری وازۆکه‌ت زۆر سه‌رنج راکێشه
ئایه خان راست ده‌کات زۆر جوانه
- سڵاو كاك ڕه‌وان، خۆشحاڵم كه تۆیش واژووه‌كه‌مت به دڵه.
- ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له‌وه‌یه بانه‌ر به‌رزكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه لای من هێشتا ئه‌وه‌ی پێشتره! به‌ڵام ده‌ی. . دیاره كێشه‌كه لای منه.
[size=17]- زۆر زۆر جوانه، به‌ڵام ده‌بایه چه‌ند رۆژێک پێش ئێستا ساتان نابایه ، ده‌ی ئێستاش دره‌نگ نیه گه‌ر دایبنێن.
- ده‌ڵێم کاک سه‌رهه‌نگ شیعری وازۆکه‌ت زۆر سه‌رنج راکێشه;)[/size]
- سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت، نا ئێستایش دره‌نگ نیه. .
- خۆشحاڵم كه واژووه‌كه‌مت به دڵه، له ڕاستیدا ئه‌وه شیعرێكی ته‌واوه، من ته‌نیا ئه‌و كۆپڵه‌یه‌م لا شیرین بوو كه بیكه‌مه واژووم.
داریا و ئایه، ئێستا ده‌توانن وێنه‌ی چاككردنه‌وه‌ی سایتی سه‌ره‌كی له واژووه‌كانتان لاببه‌ن، چونكه ئێستا كار ده‌كات.
بانه‌رێك به‌بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه. .
http://kurdup.com/up/uploads/picture/f8f6e7f94b.gif
هیوادارم به‌كاری ببه‌ن.
[center][size=16]كورد و هاتنی ئیسلام![/size][/center]
[imgl]http://kurdup.com/up/uploads/picture/89fa29cc82.jpg[/imgl]
نوسینی / م.عبدالله
گەلێ قسەوقسەڵۆک کە کراوە لەسەر ئەو سەردەمەی کە ئاینی ئیسلام بە کورد گەشتوە کە گوایا کوردستان بە زۆر و شمشێر داگیر کراوە، ماڵ و سەروەت ئەنفال کراوە قەتڵ عام کراوە، بەڵام مێژوی کورد‌و ئیسلام زۆر دوورن لەو باسانە تەنها بۆ مەبەستی دوورکەوتنەوەی کوردە لە ئیسلام ،
چونکە :-
مزگێنی پیاوە ئاینەکانی زەردەشتی بە هاتنی کۆتا پێغەمبەر داوا کردن لە میلەتی کورد کە شوێن ئەو ئاینە بکەوەن، (پیر شالیاری هەورامان)
لەکاتی سەرەتای پێغەمنەرایەتی و خیلافەی ڕاشدین کورد لە ژێر دەسەڵاتی دوو زلهێزی گەورەدا بووە کە فارس و ڕۆمن.
کورد هەر لەسەرەتای پێغەمبەرایەتیەوە نوێنەری ناردووە بۆ مەککە وئیمانی هێناوە و هەواڵەکەی بۆ گەلی کورد هێناوەتەوە (گاوانی کوردی وە ئەبو یەحیی مهدی کوڕی مەیمونی کوڕی جابان زانایەکی حدیث بووە و لە ساڵی١٧٢ کۆچی وەفاتی کردووە)،جگە لە وەفدی ناوچەی جەزیرە
لەسەردەمی خیلافەتی ئیمامی (عمر)دا لە ساڵی ١٦ کۆچی بەولاوە فتوحات گەشتوەتە خاکی کورد.
پاش ئازاد کردنی مەدائین و شەڕی جەلەولا (گوڵاڵە) بەفەرمانی خەلیفە شەڕ ڕادەوەستێت، نوێنەری کورد بە لەشکری ئیسلام دەگات چەند پەیمانامەیەک مۆر دەکەن. ڕۆژبەیانی دەڵێت(وادیارە کوردەکان لە سیستەمی ساسانیەکان بەتەنگ هاتبون، ئەوان بوون بە ڕێنومای سوپای ئیسلام و شەڕیان بۆ شاهەنشاە نەکردووەو هەموو شارەکانیان بەبێ شەڕ بە ئاشتی داوە بەدەستەوە)
١- مسعود محمد دەڵێ(کورد خۆشحاڵ بووە بەهاتنی ئیسلام ،هەتا فارس و ڕۆمیان لە کۆڵ کاتەوە)
ئەمین زەکی دەڵێت(هەر لە دەرکەوتنی ئیسلامەتیدا هەر لەیەکەم پەیوەندیان لەگەڵ ئیسلامەکانداتێفکرین ده‌یانزانی کەئەم ئاینە تازەیە بەتەواوی موافقی طبع و ویژدانیانە لەبەر ئەوە وەوکو – سێرمارک سایکس – دەڵێت بە ئاسانی و بەرەبەرە وەریان گرت ........گەلی کورد هەر وەکو مێژوو نوسە باوەڕپێکراوەکانی عەرەب دەڵێن لە شانزەهەمین ساڵی کۆچیی دا لە دوای فەتحی حەلوان و تکریت دا لەگەڵ ئۆردوی ئیسلامدا پەیوەندیان کردووە...... نەم جۆرە یەکەم پەیوەندی کورد و گەلی کورد لەگەڵ سوپای ئیسلامدا ڕوی دا)
٢- ڕاپەڕینی خەڵکی شارەزوور پاک کردنەوەی ناوچەی شارەزور، شارباژێر دژی دەسەڵاتی ساسانی.(یەزدگورد)پاشای فارس – پاو – بە ٢٠٠٠ ساربازەوە دەنێرێت بۆ کپکردنەوەی بەڵام کاتێک لەشکری ئیسلام حەلوان(نزیک سەرپێڵی زەهاوی ئێستا) فەتح دەکەن سوپاکە دەگەڕێتەوە بۆ پارێزگاری لە پاشا کە تا پاوە دێت ،(زۆر جار کوردە مسوڵمانەکان لەشکری گەورەیان سازدەدا دژ بە فارس و ڕۆم و عەرەبە لادەرەکان جەنگاون بۆ تەمێ کردنیان .... چەندین دەوڵەت و ئەمارەتی دەربەخۆیان دروستکردووە وشەرعی خوایان تێدا بەرپا کردووەو سەر بە دەوڵەتی گەورەی ئیسلام بوون)
٣- زۆرینەی شارە کوردەکان بەبێ شەڕ بەرامبەر سوپای ئیسلام خۆیان بەدەستەوە داوە، وەئەگەر وردە شەڕێکیش کرابێت ئەوا سوپا‌و پاشماوەی دەوڵتی فارس و ڕۆم بوون لە ناوچەکەدا(سێرمارک سایکس) دەڵێت(بە ئاسانی بەرەبەرە وەریان گرت – واتە کوردەکان ئیسلامیان وەرگرت- بە پلەیەک مەگەر بەربەرەکانی ئەفریقا و تورکەکانی تورکستان بەو جۆرە بە دڵ و بەشەوق وەریان گرتبێ)٤
_____________________
[size=10]سه‌رچاوه؛-
١ – مێژووی حەسنەوەیهی و عەیاری- ڕۆژنەیانی:ل١٥٦
٢ – کورد‌و کوردستان محمد امین زەکی ج١-٢-٣ ل ١٢٢-١٢٤
٣ – کۆمەڵ ناسی کوردەواری:د. حسێن خەلیفی بەرگی دوو ل٢١٢-٢١٤
٤ – کوردستان لەدەردەم فتوحاتی ئیسلامی حسن محمود حمە کەریم دا ل:٣٣
٥ - مدرسة الكذابين في رواية التاريخ الإسلامي و تدوينه الدكتور خالد كبير علال
٦ - الرد على الطعن في القرآ‌ن الكريم عبدالمحسن بن زبن بن متعب المطيري
٧ – کتاب ضعفاء والمتروکین إبن جوزی[/size]
[size=16]ئه‌و ده‌مانه‌ت له‌بیره. .
[/size]
ئه‌و ده‌مـانه‌ت له بیـره
لــه بــاوه‌شـم ئـه‌خـه‌وتی
له په‌نای هه‌ناسه‌كه‌ی تۆ
ترپه‌ی دڵم ئه‌بیستی
[imgl]http://www.dastan.se/Photo-Website/Alan-2009.jpg[/imgl]
كچێ كوانێ ئیشق و وه‌فا،
ئه‌ی كوانێ خۆشه‌ویستی؟
دیاره هه‌مووی درۆ بوون،
گشتی دوور بوون له‌ڕاستی
تۆ خۆت هاتی و ڕێت پێگرتم،
وتت ئاشقم یان شێتم
كه ئه‌تزانی دڵفرۆشی
بۆچی به‌و ده‌رده‌ت ده‌بردم
بیرم ناچێ ئه‌م داستانه،
پڕ له ئێش و پڕ ئازاره
هه‌ر كه‌س ئه‌مبینێ ئه‌زانێ
دڵ پیریم به ڕووه دیاره
شیعری: ئالان جه‌مال.
[center][youtube]http://www.youtube.com/watch?v=SnaOWW88 … re=related[/youtube][/center]
سبحان الله له‌كاری خودا. . به‌ڕاستی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سه‌یری هه‌یه!!
بابه‌ته‌كه‌م به‌دڵه، ده‌ستت خۆش بێت هه‌ناسه‌ی سلێمانی.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]