وته‌ی جوانن، له‌شت ساغ بێت و به‌رگه‌ی ڕۆژوو گرتن به‌باشی ده‌گری ئینشائه‌ڵا. .
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
وته‌ی جوانن، له‌شت ساغ بێت و به‌رگه‌ی ڕۆژوو گرتن به‌باشی ده‌گری ئینشائه‌ڵا. .
ده‌ستت خۆش بێت، بابه‌ته‌كه‌ت بۆمن له جێ بوو. به‌هیوای ئه‌وه‌م هه‌رده‌م ڕێكه‌وتنێك له نێوان بابه‌ت و دۆخمدا هه‌بێ، ئه‌مه جاری یه‌كه‌مم نیه كه بابه‌تێكی یانه له‌كاتی خۆیدا مه‌به‌ست ده‌پێكێ.
بابه‌ته‌كه‌م به‌دڵه، ده‌ستت خۆش بێت، ئینشائه‌ڵا هه‌میشه وه‌ها كارئاسانی ده‌كه‌یت.
خه‌و خۆش
ڕه‌نگه یاریزانی تیپی میللی بن، ئه‌گینا چۆن هێڵدراوه به یه‌ك ژماره یاری بكه‌ن!
"تا ده‌تانن با بێن و هه‌ڵگرن شوێن پێم
من به‌رده‌وام به‌ره‌و ئه‌م ئیسلامه دێم"
- ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌م پۆسته‌ره، فۆنته‌كه‌ش جوانه.
زۆر جوانه. . فۆنتی به‌كارهاتووش جوانتری كردووه، له‌شت ساغ بێت.
خۆ ئه‌م ته‌فسیره‌ش له سه‌روودایه، به‌ڵام من ته‌فسیره‌كه‌ی "هێندرێن"ـم به‌لاوه پێ پوخته‌تره، جگه له‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌كه‌ی به كاریگه‌رتر ده‌زانم.
ماشائه‌ڵا. . ئه‌وه وه‌حش لێره چ ده‌كا ؟
ئه هبرا به و شته جــوانــه ئه ڵێی وه حــش:/ وه ڵا لای من هه ر زۆر زۆر جــوانــه.
نا مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه كه ناشیرینه، خه‌ڵكی به‌سڕا له یارییه‌كمان كه له‌وێ به‌ڕێوه چوو، دوای یارییه‌كه ناویان لێنام "وه‌حش" كه هاواریان ده‌كرد به‌و ناوه بانگیان ده‌كردم. جا "كوبی"ــیش كه یاریزانێكی ئێمه‌یه، له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێ منداڵه‌كانت، ده‌یگوت وه‌حشه‌كانت ده‌بنه گۆلچی یان هێرشبه‌ر. بۆیه‌ش به‌م وێنه‌یه‌م وت وه‌حش!.
ئه‌گه‌ر به قیست بێت من ده‌مه‌وێ
[imgl]http://store2.up-00.com/Jul10/L2p15787.jpg[/imgl]
ماشائه‌ڵا. . ئه‌وه وه‌حش لێره چ ده‌كا ؟
هاهاها. . به‌ڕاستی سه‌یره.
ئمممم. . سه‌یره، ئه‌وه یه‌ك شتی وه‌ها ببینم!!
[center][size=24]خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ گۆڵچیه‌كانی مۆندیالى 2010[/size]
*دیار كمال چه‌رمه‌گا، تایبه‌ت به یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین[/center]
[imgl]http://kurdup.com/up/uploads/picture/9d1543376d.jpg[/imgl]
- كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر مێژووی مۆندیال :
لای هه‌مووان ئاشكرایه كه خولى جامی جیهانی یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین خوله‌كانی جیهان كه هه‌ر چوار ساڵ جارێك یه‌كێتى تۆپی پێی جیهان (فیفا) سازی ده‌كات , له‌ساڵى (1930)ه‌وه تاكو ئێستا به‌سه‌ركه‌وتووى گشت خوله‌كان به‌رِێوه چووه , ته‌نها سالاَنى (1942-1946) نه‌بێت كه‌له‌به‌ر هۆكارى جه‌نگی جیهانى دووه‌م ئه‌م دوو خوله دواخرا. له‌ناو ئه‌م تیپه به‌شداربووانه‌دا و به‌تایبه‌تی له‌ناو ئه‌و (11) یاریزانه‌ى كه له‌گۆره‌پاندا یاری ده‌كه‌ن یاریزانێك هه‌یه كه پێگه‌یه‌كی زۆر دیار و هه‌ستیاری هه‌یه له‌ناو یاریدا و ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه نه‌هێڵێت تۆپ بچێته ناو گۆڵی تیپه‌كه‌ى وه تاكه یاریزانه كه یاساى تۆپی پێ رِێی پێدا له‌ساڵى (1871) تۆپ به‌ده‌سته‌كانى بگرێته‌وه ئه‌ویش (گۆڵچی) یان (گۆڵپارێز)ه , ئه‌م ساڵ له‌جامی جیهانی 2010 ى باشورى ئه‌فریقا ( 32 ) هه‌ڵبژارده به‌شداریان تێدا كرد , به‌پێویستم زانی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه بخه‌مه به‌ردیدی خوێنه‌رانی وه‌رزشی به هیوام سوودی هه‌بێت.
- مێژوویه‌كی كورتی باشترین گۆڵچیه‌كانى جیهان :
ئه‌گه‌ر ئاورِێك بۆ مێژووى گۆڵچیه‌كانى جیهان بده‌ینه‌وه له گشت جامه جیهانیه‌كان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وىَ كه له‌هه‌ر مۆندیالێك گۆڵچیه‌ك یان چه‌ند گۆڵچیه‌ك هه‌بوون به‌كارامه‌یی و لێهاتووى جه‌سته‌ییان گشت جیهانیان سه‌رسام كردووه و چه‌ند ساڵێكى زۆریش توانیویانه پارێزگاری له ئاستی خۆیان بكه‌ن .
[imgl]http://kurdup.com/up/uploads/picture/29942c1323.jpg[/imgl]
بۆ نمونه:
- له‌ساڵى (1954) گۆڵچی یۆغسلافی (فلادیمێر بیارا) له‌ناو یاریگا كاتىَ هه‌ڵسوكه‌وتی به‌تۆپ ده‌كرد نمایشی سه‌یری ئه‌نجامده‌دا چونكه شاره‌زای هه‌بوو له‌سه‌ماى بالیه بۆیه كاتىَ تۆپێكی له‌ئاستێكی به‌رز ئاراسته بكرایه به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌رى زۆر سه‌رنج رِاكێش به‌ره‌و ئاراسته‌ى تۆپه‌كه خۆی هه‌ڵده‌دا و ده‌یگرته‌وه .
- گۆڵچی رِوسی (یاشین ) كه له ساڵی (1954) بووه گۆڵچی ولاَته‌كه‌ى وه له‌ژیانیدا (150) لێدانی سزا‌و (207) لێدانی راسته‌وخۆی گه‌راندۆته‌وه بۆیه نازناوی (پڵنگی ره‌شی) پێبه‌خشرا .
- گۆڵچی ئه‌ڵمانى (شوماخه‌ر) له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى تاساڵى (1986) باشترین ئاستی پیشانداو توانی خزمه‌تی تیپه‌كه‌ى بكات.
- گۆڵچی هۆڵه‌ندی (ڤان برۆكلن) تاساڵی (1990) له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى به ئاستێكی به‌رز پارێزه‌رى له‌گۆڵی تیپه‌كه‌ى كرد.
- گۆڵچی ئینگلیزی (واڵتر شیلتۆن) له‌ساڵى (1982-1990) توانی (17) یاری ئه‌نجامبدا له‌نێوان ئه‌م سالاَنه‌دا ئاستێكی به‌رزی پیشاندا و نازناوى باشترین گۆڵچی پێبه‌خشرا له‌جامی جیهانی (1986) .
- له جامی جیهانی (1990) گۆڵچی ئیتاڵى (زینگا) توانی ژماره‌ى پێوانه‌ی بشكێنێت كاتىَ (517) خوله‌ك گۆڵی لێنه‌كرا .
- هه‌ر له مۆندیالی (1990) گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ى كۆڵۆمبیا (هیگیتا) هه‌موو جیهانى سه‌رسام كرد كاتىَ ده‌هاته ده‌ره‌وه‌ى هێڵی سزا‌و وه‌ك یاریزان هه‌ڵسوكه‌وتووى ده‌كرد.
- گۆڵچی دانیماركی (پیته‌ر شمایكڵ) خاوه‌نی چه‌ندین نازناوبوو له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا كه‌دیاریترینیان نازناوی باشترین گۆڵچی ئه‌وروپا بوو له‌ساڵی ( 1992) پێی به‌خشرا .
- له مۆندیالی (1994) گۆڵچی سویدی (تۆماس راڤیلی) چاوی كامیراكانى بۆخۆی راكێشا كاتىَ هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمیدی له‌گه‌ڵ وێنه‌گران ئه‌نجامده‌دا یان له‌گه‌ڵ یاریزانانی به‌رامبه‌ری .
- له‌جامی جیهانی (1998) گۆڵَچی هه‌ڵبژارده‌ى پاراگوای (تیشیلاڤێرت) توانی جیهان سه‌رسام بكات به‌و لێدانه راسته‌وخۆیانه‌ى كه جێبه‌جێ ده‌كرد.
- له‌م سالاَنه‌ى دواییدا و له‌جامی جیهانی (2002) گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا (ئۆلیڤه‌ر كان ) نازناوى باشترین گۆڵچی پێبه‌خشرا .
- له‌مۆندیالى (2006) گۆڵچی ئیتاڵى (جیانلویجی بوفۆن) نازناوی باشترین گۆڵچی وه‌رگرت كه به‌خه‌لاَتی (یاشین) ناوده‌برىَ .
[imgl]http://kurdup.com/up/uploads/picture/352f40c6fd.jpg[/imgl]
- گۆڵچیه‌كانی مۆندیالی 2010 و تۆپی جابولانی :
پێش ده‌ستپێكردنی مۆندیال زۆربه‌ی گۆڵچیه‌كان رایانگه‌یاند تۆپی جابولانی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌دیداسی ئه‌ڵمانیه‌وه به شێواز‌و ته‌كنیكی تازه دروستكراوه جێگه‌ى مه‌ترسیانه‌و هه‌موویان گله‌یان ئاراسته‌ی فیفا كرد كه رِێی داوه ئه‌مجۆره تۆپه له‌مۆندیالدا یاری پێبكرێت (سیزاری به‌رازیلی , كاسیاسی ئیسپانی , رۆمێرۆی ئه‌رجه‌نتینی , دیڤد جه‌یمسی ئینگلیزی , بۆفۆنی ئیتالی , زۆربه‌ى گه‌ڵچیه‌كانی تر.....) به‌توندی دژی به‌كارهێنانى ئه‌م تۆپه وه‌ستان گوایه ئه‌م تۆپه كاتىَ به‌ره‌و گۆڵ دێت ئاراسته‌ی زوو ده‌گۆرێت , یان كاتىَ تۆپ له‌ئاستَكی به‌رز ده‌بێت زوو به‌ره‌و خواره‌وه دێت . ...ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی هه‌موو گۆڵچیه‌كان .
- هه‌ڵه‌ی گۆڵچیه‌كان و كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامی تیپه‌كانیان:
* له‌یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ى (ئینگلته‌راو ئه‌مه‌ریكا) (رۆبرت گرین)ی ئینگلیزی نه‌یتوانی تۆپێكی خشۆك بگرێته‌وه كه له دووری (40 هه‌نگاو)ه‌وه ئاراسته‌ی كرا , تۆپ له‌نێو ده‌سته‌كانیه‌وه چووه ناو گۆڵی تیپكه‌ی دواتر ئینگلته‌را زۆر به‌ئه‌سته‌م گۆڵی به‌رامبه‌ریان كرده‌وه .
* له‌یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ى (جه‌زائیر و سلۆڤینیا) گۆڵچی جه‌زائیری (شاوشی) به‌هه‌ڵه به‌ره‌و ئاراسته‌ی تۆپ رۆیشت و گۆڵی لێكرا .
* له‌یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ى (نێجیریا و یۆنان) گۆڵچی نێجیری (ئه‌نیاما) له‌ده‌ره‌وه‌ى هێڵی سزا تۆپێكی ئاراسته كرا نه‌یتوانی بیگرێته‌وه‌و به‌هه‌ڵه تۆپی خسته‌ر به‌رده‌م هێرشبه‌رانی یۆنان و گۆڵیان تۆمار كرد, له‌ئه‌نجامدا دۆران .
* له‌یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی (دانیمارك و هه‌ڵبژارده‌ى یابان) گۆڵچی دانیمارك (سورنس) به‌رپرس بوو له‌دۆرِاندنی تیپه‌كه‌ى كاتىَ له‌دورى (37م ) تۆپێكی ئاراسته‌كرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رِاوه‌ستانى له‌ناو گۆڵ هه‌ڵه‌بوو , بووه هۆى گۆلڕ هه‌روه‌ها چه‌ندجارێك تۆپ له‌ده‌ستی كه‌وته خواره‌وه كه هه‌مووى بووه مایه‌ی دروستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر تیپه‌كه‌ى.
* له‌یاری خولى شازده كه له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌ى (ئۆرۆگواى و كۆریای باشور) ئه‌نجامدرا گۆڵچی كۆریای باشور (میونج ) به‌رپرس بوو له‌گۆڵی یه‌كه‌م كاتىَ یاریزانى باڵی لای راستی گۆڵچی تۆپێكی ئاراسته‌ی ناو هێڵى (6 هه‌نگاو) كرد گۆڵچی كۆریای باشوور خۆى هه‌ڵداو تۆپه‌كه له‌بن ده‌ستی تێپه‌ری و یاریزانی هێرشبه‌ری ئۆرگوای به ئاسانی گۆڵی كرد .
* له‌یاری نێوان (هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین و هه‌ڵبژارده‌ى و ئه‌ڵمانیا) گۆڵچی ئه‌رجه‌نتینی (رۆمێرۆ) جگه له‌وه‌ى نه‌یتوانی رۆڵی سه‌ركرده‌یی ببینێ له رێنمای كردن و هاندانی یاریزانانی تیپه‌كه‌ى , چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌شی كرد , وه‌ك ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه له خولى یه‌كه‌می یاریه‌كه ئه‌نجامی دا كاتىَ نه‌یتوانی بێته ده‌ره‌وه‌ی شه‌ش هه‌نگاوی گۆڵ و تۆپه‌كه له‌مه‌ترسی دوور بخاته‌وه‌و له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌دا گۆڵیان لێكرا.
* له‌یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی (غانا وئۆرۆگوای ) گۆڵچی ئۆرۆگوای (فرناندو موسلیرا) نه‌یتوانی تۆپێك بگه‌رِێنێته‌وه كاتىَ له‌دووی (40 هه‌نگاو)ه‌وه ئاراسته‌ی كرا.
* له‌یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی (به‌رازیل و هۆڵه‌ندا) گۆڵچی به‌رازیلی (سیزار) هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ى ئه‌نجام دا كاتىَ تۆپێك له‌ده‌ره‌وه‌ى هێڵی سزا‌و لای چه‌پی خۆی ئاراسته‌ى كرا بۆ سه‌ر خاڵی سزا , سیزار له هاتنه ده‌ره‌وه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو جگه له‌وه‌ى نه‌یتوانی به‌ده‌سته‌كانی تۆپ دووربخاته‌وه , خۆشی دا به‌یاریزانی هێڵی به‌رگری تیپه‌كه‌یدا , به‌مه‌ش گۆڵی لێكرا و ئاستی تیپه‌كه‌شی به‌ره‌و هه‌ڵدێر برد.
* له‌یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ى (هۆڵه‌ندا و ئۆرۆگوای) گۆڵچی هۆڵه‌ندا (مارتن) له‌ناوه‌راستی گۆڵ به‌هه‌ڵه خۆى بۆتۆپێك هه‌ڵدا و نه‌یتوانی بیگه‌رێنێته‌وه .
* له‌یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ى (ئه‌ڵمانیا و هه‌ڵبژارده‌ى ئۆرۆگواى ) گۆڵچی ئۆرۆگواى (فرناندو موسلیرا) تۆپێكی به‌هه‌ڵه گه‌رانده‌وه‌و خستیه به‌رده‌م یاریزانی هێرشبه‌رى ئه‌ڵمانی و ئه‌ویش سوودی له‌تۆپه‌كه وه‌رگرتوو گۆڵی تۆماركرد.
- باشترین گۆڵچیه‌كان كێبوون؟
فیفا چه‌ند گۆڵچیه‌كی ده‌ستنیشان كرد وه‌ك باشترین گۆڵچی له خولى یه‌كه‌م له‌مانه‌ش : گۆڵچی جه‌زائیری (مبولحی) كه گۆڵچی یه‌ده‌گ بوو له دوویاری باشترین ئاستی پیشاندا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژراده‌كانی (ئینگلته‌را و ئه‌مه‌ریكا) , دواتر گۆڵچی پرتوگال (ئیدوارد) كه به‌باشترین شێوه پارێزه‌رى گۆڵه‌كه‌ی كرد هه‌روه‌ها و گۆڵچی سویسری (بانجالیو) كه سه‌رنجی گشت راهێنه‌رانی راكێشا , وه گۆڵچی نیجیری (ئه‌نیاما ) كه دووجار خه‌لاَتی (پیاوی یاری) وه‌رگرت , وه گۆڵچی ئه‌مه‌ریكی (هاوارد) كه كارامه‌ییه‌كی به‌رزی هه‌بوو, ئه‌مانه وه‌ك سه‌ره‌تا به دیاری ترین گۆڵچیه‌كان ده‌ستنیشانكران .
- خراپترین گۆڵچیه‌كانی مۆندیالی 2010 كێبوون؟
به‌گوێره‌ى ریزبه‌ندی فیفا , گۆڵچی هه‌ڵبژراده‌ی كۆریای باشوور (میونج جیل كیم) به خراپترین گۆڵچی دانرا دواى ئه‌وه‌ى دوانزه گۆڵی لێكرا كه به زۆرترین ژماره‌ی گۆڵ داده‌نرىَ , دواتر گۆڵچی ئه‌فریقای باشوور (ئیتومولینج كونی) به‌دووه‌م خراپترین گۆڵچی دانرا كاتىََ كارتی سوورى وه‌رگرت , وه هه‌ردوو گۆڵچی (شاوشی جه‌زائیری و گرینی ئینگلیزی ) به پله‌ی سێه‌م هاتن چونكه زۆر به‌ئاسانی گۆڵیان لێكرا. هه‌روه‌ها گۆڵچی ئیتاڵی (بوفۆن) به كه‌مترین به‌شداری كردنی گۆڵچیه‌كانی مۆندیال دانرا.
- كام گۆڵچی ترسناكترین و قورسترین تۆپی گه‌راندۆته‌وه؟
گۆڵچی كۆریای باكوور (ری میونج) به‌پله‌ی یه‌كه‌م هات كه زۆرترین تۆپی گه‌راندۆته‌وه كه ژماره‌یان ده‌گاته (21) تۆپ , دواى ئه‌و گۆڵچی نێجیری (ئه‌نیاما) به‌پله‌ی دووه‌م دێت به گه‌راندنه‌وه‌ى (20) تۆپی زۆر قورس , دواى ئه‌و گۆڵچی ئه‌ڵمانى (مانویل) به‌گه‌راندنه‌وه (18) تۆپ به‌پله‌ی سێیه‌م دێت , دواتر گۆڵچی ئۆرۆگوای (فرنادنو موسلیرا) به پله‌ى چواره‌م دێت به‌گه‌راندنه‌وه‌ى (15) تۆپ , دوای ئه‌و گۆڵچی هۆڵه‌ندی (مارتن) به‌گه‌راندنه‌وه‌ى (13) تۆپ به‌پله‌ی چواره‌م دێت وه گۆڵچی ئیسپانی (كاسیاس) به‌پله‌ی پێنجه‌م هات به‌گه‌راندنه‌وه‌ى (10) تۆپ .
- هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆتایی بۆ گۆڵچیه‌كان :
بێگومان ناتوانین به‌راوود له‌نێوان گۆڵچیه‌كانی رابردوو ئێستا بكه‌ین چونكه كات و شوێن و رِێگاكانی مه‌شقكردنی سه‌رده‌می ئێستا جیاوازه له رابردوو جگه له‌وه‌ى هه‌ر گۆڵچیه‌ك خاسیه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه به‌لاَم وه‌كو زۆربه‌ی شاره‌زایانی وه‌رزشی ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه هه‌رگیز ناتوانرىَ هاوشێوه‌ی گۆڵچیه ئاست به‌رزه‌كانی پێشوو له‌ناو یاریگاكانی ئێستادا ببینرىَ , وه رِایه‌كی تر هه‌یه ده‌ڵێن تۆپی پێی ئێستا خێراتر‌و پێشكه‌وتووتر بووه له رووی یاریكردن و مه‌شقكردنه‌وه له‌به‌رئه‌وه بۆچونیان وایه كه توانای گۆڵچی كه‌متره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ته‌كتیك و ته‌كنیكی نوێی ئه‌مرِۆ .
به‌شێَوه‌یه‌كی گشتی گۆڵچیه‌كانی مۆندیالی 2010 هه‌ڵه‌ی زۆریان ئه‌نجامدا , ته‌نانه‌ت (كاسیاسی) گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا كه به‌باشترین گۆڵچی ده‌ستنیشانكرا , ئه‌ویش هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌نجامدا بۆ نمونه له‌یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ى (پرتوگال و ئیسپانیا) كاتىَ یاریزانی پرتوگالی (رۆناڵدۆ) له‌دوورى (35 هه‌نگاو)ه‌وه تۆپێكی جێگیری ئاراسته‌ی كاسیاس كرد كاسیاس زۆر به‌هه‌ڵه هه‌وڵى گرتنه‌وه‌ى تۆپی دا‌و له‌ناو ده‌سته‌كانی تۆپ هاته ده‌ره‌وه‌و بووه هۆى دروستبوونی مه‌ترسی له‌ناو شه‌ش هه‌نگاوی گۆڵ دواتر له‌لایه‌ن یاریزانانی به‌رگری به زه‌حمه‌ت تۆپه‌كه دوور خرایه‌وه , راسته هه‌موو یاریزانێك هه‌ڵه ده‌كات به‌لاَم هه‌ڵه‌ی گۆڵچی باجه‌كه‌ى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر تیپ , زۆر جار ئه‌نجامی زۆر قورسی لێده‌كه‌وێته‌وه له‌سه‌ر تیپ , وه هه‌ڵه‌ى گۆڵچی زۆر دیار‌و به‌رچاوه و زیاتر ده‌كه‌وێته به‌رچاوی راگه‌یاندن .
تاچه‌ند ئێمه ده‌توانین سوود له هه‌ڵه‌و كاره باشه‌كانى گۆڵچیه‌كانى مۆندیالی 2010 وه‌ربگرین؟
من پێشنیار ده‌كه‌م كه یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان پسپۆرێك له‌بوارى مه‌شقی گۆڵچی ده‌ستنیشان بكات , كه له‌شێوه‌ى وانه‌یه‌ك هه‌ڵه‌ى گۆڵچیه‌كان و كاره باشه‌كانیان پیشانی راهێنه‌رانی گۆڵچی وگۆڵچیه‌كانی یانه‌كانی كوردستان بدات , هه‌ڵسوكه‌ته‌كانی گۆڵچی شیبكاته‌وه بۆیان له‌رِووی راوه‌ستان له‌ناو گۆڵ و جموجۆڵ له‌ناویاریگا و چۆنێتی گه‌راندنه‌وه‌ى تۆپ , هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكردنی كاره باشه‌كان و هۆكاری دروست بوونی هه‌ڵه‌كان روون بكاته‌وه , ئه‌مه ده‌بێته زیاتر فراوانكردنی بیركردنه‌وه‌ى مێشكی راهێنه‌ران و گۆڵچیه‌كان , هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆى زیاتر ئاشنا بوون به كارى گۆڵچی له‌ناو یاریگا كه پاڵپشت بێت به زانیاری نوێی سه‌رده‌م .
[center]*مامۆستای زانكۆ .
*راهێنه‌رى پێشووی گۆڵچیه‌كانی یانه‌ى هه‌ولێر.
*ئه‌ندام له ئه‌كادیمیای نێوده‌وڵه‌تی راهێنه‌رانی عێراقی .[/center]
[center]بابه‌ت مافی پارێزراوه بۆ WWW.YSM21.NET[/center]
!!! سه‌ردێری بابه‌ت نووسراوه "كێ وه‌كو ئه‌وه ده‌تانێ،" منیش ده‌ڵێم ته‌نیا خۆی
خوایه گیان زۆر شوكر، له ڕاستیدا من به‌رگه‌ی بینینی ئه‌و جۆره شتانه ناگرم. ئینشائه‌ڵا خوای گه‌وره شیفای ده‌دا.
به‌ڕاستی هه‌واڵێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره.
نا گاڵته ده‌كه‌م، به‌یه‌كجاری ته‌ركی ناكه‌م، به‌ڵام كه‌می ده‌كه‌مه‌وه.
من په‌رۆشی جموجۆڵه‌كانی ڕۆناڵدۆم، هیوادارم دڵی به ژماره حه‌وت خۆش بێ.
هه‌واڵێكی ناخۆشه. جا وه‌ره بتوانه كه‌می بكه‌یه‌وه، دكتۆری یانه‌ی هه‌وڵێر پێمان ده‌ڵێ له‌به‌ر زیاد بوونی كێش، برنج كه‌م بكه‌نه‌وه، ئێستاش ئه‌م بابه‌ته‌م بینی ئه‌وا ده‌بێ كه‌متری بكه‌مه‌وه، به‌ڵام به‌خوا پێم باشه هه‌ر ته‌ركی بكه‌م
[size=16]ئه‌وه چیه چما منیش وه‌ڵامم بۆی نوسیه:D
وه‌ڵا له بیرم نای[/size]
به‌ڵێ تۆ ئه‌م شیعره‌ت بینیوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر كۆنه بیرت چۆته‌وه.
سوپاس كاك ڕێنوار، ڕێزداریت.
S21 نووسی:DiSToV نووسی:ئه‌مه چاک بکه
-
هه‌ڵه‌ی من بوو، چاكم كرد، ده‌ستت خۆش.
DiSToV نووسی:"شیعر"ه‌که‌م به‌دڵ نه‌بوو، نازانم خه‌تای ئه‌وه‌بوو که
پێش ئه‌وه‌ی "شیعر"ه‌که بخوێنمه‌وه ناوی خاوه‌ن "شیعر"م خوێنده‌وه یاخود
ناوه‌رۆکی "شیعر"ه‌که وای لێکردم !!- كاك ڕێنوار سڵاو، منیش وه‌ك تۆم، سه‌باره‌ت به بنووسی شیعره‌كه، تۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمنی دۆسته‌كانته، منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر جار دژ به‌و ئاینه دواوه كه من ئیمانم پێی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه من هه‌موو نووسینه‌كانی ڕه‌ت بكه‌مه‌وه. زۆر جاری تریش وتومه: من هه‌میشه پێشوازیم له فیكری نوێ كردووه، چیم به‌باش زانیوه و وه‌رمگرتووه، خراپییه‌كه‌شم وه‌لا ناوه.
- نووسه‌ر با سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتیش بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌ده‌بی لێ بچۆڕێ! ئه‌گه‌ر چاو به هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی بخشێنی، دێرێكت ده‌ست ناكه‌وێ تیایدا پشتی له خه‌لك و ڕووی له ده‌سه‌ڵات كردبێ.
- ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌كانی حمه‌سه‌عید حه‌سه‌ن له به‌رهه‌مه‌كانی به‌ختیار عه‌لی و خودی شێركۆ بێ كه‌س هه‌راسانی كردووی، پێم باشه خه‌می پێنه‌خۆی، ئاخر ڕه‌خنه لای ئه‌و به مانای گرنگی پێدان و به‌رز ڕاگرتن دێ.
سه‌رچاڤا مه، کاک سه‌رهه‌نگ
نازانم ، من به دوژمنی دۆسته‌کانمی نازانم ! ، ئاینی نوسه‌ریشم به‌لاوه گرنگ نیه، ئه‌وه هه‌موو که‌س ئازاده تێیدا، نازانم هه‌ر چه‌ند ئه‌که‌م موتعه‌یه‌ک له شیعره‌کانیا نابینم، به‌م دواییه داوای رۆمانێکم له براده‌رێک کرد، به‌س ده‌ستم نه‌که‌وت! ...
باشه، پشتی له‌خه‌ڵک نه‌کردوه، به‌س پشتی خه‌ڵکیشی نه‌گرتووه، وتارێ، شیعرێ شتێکمان نه‌بینی بۆ سه‌رده‌شت بۆ سۆران بۆ بۆ بۆ ،.....
ناوی ئه‌و دووکه‌سه‌شی که هێناوتن، نازانم به هیچ شتێک که‌م نابنه‌وه له‌به‌ر چاوم، ره‌خنه‌ش قه‌ت هه‌راسانم ناکات، به‌س ئه‌م خاته پێکه‌نین !! جاری واش هه‌یه دوا سنوری پێکه‌نین، هه‌میش هه‌وڵی ده‌ست خستنی تازه‌ترین "ره‌خنه"کانی حه‌مه سه‌عید ئه‌که‌م، ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌م مه‌به‌سته‌ی کۆتایی بێت... رێزی زۆر ...
سوپاس مام ڕێنوار، خۆشحاڵیم وه‌ك دوا سنوری پێكه‌نینت به‌هۆی ڕه‌خنه‌وه، لێ ده‌تكێ. كێشه‌ی من ئه‌وه نیه هه‌ردوكمان له ده‌وری یه‌ك شت كۆنه‌بوینه‌ته‌وه، چونكه ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی پێشكه‌وتنه یه‌ك ڕانین! به‌ڵكو گرفتی من ئه‌وه‌یه بۆچی پێشتر بۆچوونی هه‌ڵه‌م سه‌باره‌ت به‌تۆ هه‌بوو بێ ئه‌وه‌ی شاره‌زات بووبم! له هه‌موو شتێكم ببوره. .
ka shet
la hamo shwene qsay xot har daky
renwar
قه‌ینا زین، ئه‌گه‌ر ڕای جیاواز بوونی نه‌بێ، زیندووین له به‌رگی مردوان!
بێ تۆ ؤرحم
له شه‌وگاری تهنیاییدائهمه چاک بکه
- هه‌ڵه‌ی من بوو، چاكم كرد، ده‌ستت خۆش.
"شیعر"ه‌که‌م به‌دڵ نه‌بوو، نازانم خه‌تای ئه‌وه‌بوو که
پێش ئه‌وه‌ی "شیعر"ه‌که بخوێنمه‌وه ناوی خاوه‌ن "شیعر"م خوێنده‌وه یاخود
ناوه‌رۆکی "شیعر"ه‌که وای لێکردم !!
- كاك ڕێنوار سڵاو، منیش وه‌ك تۆم، سه‌باره‌ت به بنووسی شیعره‌كه، تۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمنی دۆسته‌كانته، منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر جار دژ به‌و ئاینه دواوه كه من ئیمانم پێی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه من هه‌موو نووسینه‌كانی ڕه‌ت بكه‌مه‌وه. زۆر جاری تریش وتومه: من هه‌میشه پێشوازیم له فیكری نوێ كردووه، چیم به‌باش زانیوه و وه‌رمگرتووه، خراپییه‌كه‌شم وه‌لا ناوه.
- نووسه‌ر با سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتیش بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌ده‌بی لێ بچۆڕێ! ئه‌گه‌ر چاو به هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی بخشێنی، دێرێكت ده‌ست ناكه‌وێ تیایدا پشتی له خه‌لك و ڕووی له ده‌سه‌ڵات كردبێ.
- ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌كانی حمه‌سه‌عید حه‌سه‌ن له به‌رهه‌مه‌كانی به‌ختیار عه‌لی و خودی شێركۆ بێ كه‌س هه‌راسانی كردووی، پێم باشه خه‌می پێنه‌خۆی، ئاخر ڕه‌خنه لای ئه‌و به مانای گرنگی پێدان و به‌رز ڕاگرتن دێ.
shi3reki nask jwan bo
hamisha sar kawto byt
شیعره‌كانی ئه‌و هه‌مووی جوان و ناسكن. بۆیه‌ش هه‌ر شیعرێكی ده‌یان جارم خوێندۆته‌وه.
وه‌كو ئایه‌خان گوتی:بیرم بۆهۆنراوه نه‌چوو.به‌ڵام چاك بوو كرته‌م له‌سه‌ری كرد
هۆنراوه‌یه‌كی زۆر جوان بوو له‌ڕووی ناوه‌ڕۆك و داڕشتنه‌وه
ده‌ستی تۆ‌و هۆنه‌ریش خۆش
سوپاس بۆ سه‌ردانه‌كه‌ت مام هه‌ڵوێست، خۆشحاڵت كردم براكه‌م.
ده‌وترێ سێ مانگی تر ئه‌لبوومه‌كه بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ده‌ترسم وه‌ك پێشوو ئه‌م به‌ڵێنه‌ش نه‌گاته جێ. .
ماشائه‌ڵا. . به‌راستی سه‌رسوڕهێنه‌ره.
كارێكی هه‌تا بلێی به‌جێیه، من هه‌ر زوو پاڵپشتیت ده‌كه‌م بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره.
بةراستى شةعريكى زور جوان بوو
دةستتى تؤش و نوسةرةكةش خوش بيت
یه‌خێربێیت ئه‌ڤین خان. سوپاس بۆتۆش.
[center][size=16]زۆركات زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كان تووشی ئه‌م جۆره كێشانه ده‌بنه‌وه
كاك سه‌رهه‌نگ ئه‌م كۆده له ( SQL ) دروست ده‌بێت نه‌ك له FTP
انشالله هه‌موو " داتا " كانی " SQL " ده‌پشكنم بۆ ئه‌وه‌ی بیدۆزمه‌وه و له‌م كێشایه چاره‌سه‌رمانبێت .زۆر سوپاس بۆ ڕۆنكردنه‌وه‌كه‌ت باش بوو به بیرت هێناینه‌وه .:D[/size][/center]
- كاك ئاسۆ تۆ ده‌ڵێی له ناو په‌ڕگه‌كانی FTP نیه، به‌ڵام من له‌بیرمه ئه‌ندامێكی یانه‌كه‌مان بابه‌تێكی دانابوو سه‌باره‌ت به‌و كۆده، ته‌نانه‌ت ئه‌و فایله‌شی ده‌ستنیشان كردبوو كه ئه‌و كۆده‌ی تێدایه! بۆیه ده‌ڵێم كێشه‌كه له FTPـــه نه‌ك شوێنێكی تر.
بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران:
له مێژه وتوومه له‌كاتی كلیك كردن له‌سه‌ر لینێكی نێو بابه‌ته‌كان كۆدێكی زیاده ده‌رده‌چێت، كه ده‌بێته كێشه بۆ دابه‌زاندنی ڤیدیۆ و لێده‌ره ده‌نگییه‌كان!
ڕوونكردنه‌وه
* ئه‌گه‌ر كۆده‌كه به‌م شێوه‌یه دابنێین: http://kurdup.com/up/download.php?filen … b8f9da.mp3
ئه‌وه توشی كێشه ده‌بین و له‌كاتی دابه‌زاندنی ئیرۆر ده‌دا.
* وه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه له بابه‌ته‌كاندا دایبنێن بێ كێشه‌یه:
http://kurdup.com/up/download.php?filename=2dc4b8f9da.mp3
ئه‌و كۆده چیه كه زیاد ده‌بێت؟ فه‌رموو ئه‌وه‌ی شینم كردووه كۆده زیاده‌كه‌یه كه له یه‌كێك له فایله‌كانی نێو FTPـــیه.
به‌م هیوایه‌م كه به‌ره‌و لوتكه بڕوات، بچێته ڕێزی زێدان و ماڕادۆنا و بێلییه. .
ئه‌وه‌ی دووه‌م و سێیه‌م زۆر به‌خۆی ده‌چێ. .
سڕیمه‌وه. .
- ئه‌م ده‌ست پاكیه‌ت به‌رز ڕاده‌گرم، چونكه ئه‌گه‌ر ناوی بنووسه‌كه‌شی نه‌زانی ئه‌وا له ژێره‌وه هه‌ر ده‌نووسی كه هی كه‌سێكی تره و ناوی نازانم. ده‌ستت خۆش بێت. به‌و هیوایه‌م هه‌مووان وابن.
ده‌رۆم لاشه‌ی بریندارم
پێشکه‌ش به گلی سارد ده‌که‌م ..
- لاشه بۆ مردووانه، بۆ زیندوو له‌ش ڕاسته. جا بۆیه ده‌بوو له جێگه‌ی ئه‌و لاشه‌یه، له‌ش بنووسرێ.
هۆنراوه‌یه‌كی جوانه
هۆنراوه‌ی ( س . ف ) خه‌مباره
ده‌ست خۆش كاك دیلمان
كاك سیروان ئه‌م (س.ف) چیه، ده ناوه‌كه‌یت نووسیبا و ته‌واو
ده‌ستت خۆش بێت، ستایله‌كان هه‌مووی جوانن، قه‌له‌ق بووم به‌وه‌ی جوانترینیان هه‌ڵبژێرم!
ئه‌ی ماشاءالله. . به‌ڕاستی پێوه‌ی ماندوو بوویته، ده‌ست خۆشییه‌كی ڕاده‌به‌رده‌رت لێ ده‌كه‌م. به‌و هیوایه‌م كه نمونه‌ت زۆر بێ بۆ خزمه‌ت كردنی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت كورد، ئینشائه‌ڵا ئه‌مه دوا بابه‌تی وه‌ها شێوه‌ت نابێ.
له‌شت ساغ بێت، گرنگه.
هاهاها. له‌شت ساغ بێت، ئه‌وه هه‌موومان وا پێده‌كه‌نین.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]