به‌سه‌رهاتێكی كاریگه‌ره، سوپاس بۆ دانانی.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته دوو جاری تر له یانه بڵاو بۆته‌وه.
http://www.ysm21.net/viewtopic.php?id=15604
لێره‌ش:
http://www.ysm21.net/viewtopic.php?id=5770
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
به‌سه‌رهاتێكی كاریگه‌ره، سوپاس بۆ دانانی.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته دوو جاری تر له یانه بڵاو بۆته‌وه.
http://www.ysm21.net/viewtopic.php?id=15604
لێره‌ش:
http://www.ysm21.net/viewtopic.php?id=5770
ده‌ستت خۆش بێت بۆ هێنانی ئه‌م بابه‌ته، بابه‌ته‌كه له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی چه‌ند كێشه‌یه‌كی هه‌بوو، كێشه‌كانیش ئه‌وه بوون كه هه‌ر دێری زیاتر له جارێك دووباره ببوویه‌وه، منیش چاكم كردن. ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ت به پوختی كه‌وته‌وه به‌رچاو هه‌ر لێره به شێوه‌ی په‌یام بینوسه تا له شوێنی بابه‌ته‌كه دووباره دایبنێینه‌وه.
دزانم كه هی سه‌باح مه‌جیده، سه‌ره‌تا خوێندمه‌وه. سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت ئاشقی دێوانه.
ئه‌و فاوڵانه‌ی گیراون، زانستیانه ڕوون نه‌كراونه‌ته‌وه. ده‌شێ ئه‌وه‌ش بلێم كه بنوسی بابه‌ته‌كه باش له شیعری موحسین عه‌بدوڵا ورد نه‌بۆته‌وه ئه‌گینا ئه‌وه‌ی موحسین هه‌رچییه بێت هه‌ڵه نیه. موحسین ناڵێی "لێوت جوانه"، ده‌ڵێ "له لێوت جوانه".
له دێری یه‌كه‌م كه پرسیار ده‌كا له دێری دووه‌مدا ده‌ستپێشخه‌ری كردووه، بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی دیاری كردووه به‌وه‌ی كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بڵێ تۆم خۆشده‌وێ.
كێــت خـۆشـده‌وێ، كـێ گیانه؟
تۆم خۆشده‌وێ له لێوت جوانه.
سڵاو كاك ئه‌حمه‌د گۆران، هۆكاری ئه‌وه‌ی كه له ڕۆژێكدا ئه‌ندام ده‌توانێ بۆ هه‌ر به‌شێك ته‌نیا 4 بابه‌ت بنووسێ له پێناوی ئه‌وه‌یه بابه‌ته‌كان بێ وه‌ڵام نه‌بن، چونكه ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ریه‌كه‌مان زیاتر له 4 بابه‌تمان بۆ به‌شێك نووسی له‌به‌ر زۆری بابه‌ته‌كان كه‌سێ نیه بتوانێ هی هه‌موومان بخوێنێته‌وه.
دڵنیاشبه هه‌ر یاسایه‌ك له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رانه‌وه دانرابێ له پێناو به‌ژه‌وه‌ندی گشتییه. ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێ هه‌موو بڕیاره‌كانی ئێره له كۆی ده‌نگ جێ به‌جێ ده‌كرێ. هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كاتێكی به‌سود و خۆش لێره به‌سه‌ر ببه‌ین و په‌یامی خۆمان بۆ ده‌ورمان بگه‌یه‌نین.
كاپیلۆی ڕاهێنه‌ر، له هه‌موویان باشتر ده‌ستكاری وێنه‌كه‌ی كراوه، هیچ گومان نیه ده‌ستكرد بێت
ده‌نگ و وتنێكی تایبه‌ت و كاریگه‌ری هه‌یه.
نه‌متوانی هه‌ستی پێ بكه‌م!!!
بابه‌تێكی به‌سوده، به‌هیوای به‌رده‌وام بوون.
سه‌هه‌ند نووسی:سه‌ره‌تا داوای لێبوردنم هه‌یه که به هۆی که‌می کات و سه‌رقاڵی به ئیش و کار نه‌متوانیوه وه‌ک پێویست له یانه ئاماده بم ، هه‌ر بۆیه‌ش وه‌ڵامم بۆ ئه‌و داواکاریه نه‌نوسیوه...
ده‌ستان خۆش بێت بۆ کردنه‌وه‌ی به‌شی (پۆسته‌ره شیعرییه‌كانی سه‌رهه‌نگ موحسین).
هیوادارم پۆسته‌ری جوان له به‌شی ناوبراو ببینم.بۆ داخستنی به‌شی مۆندیال و گواستنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی له جێگای خۆی بوو وه دیسانیش ده‌ست خۆشیتان لێده‌که‌م.
هه‌ر بژین و له خۆشیدابن.زۆر ئاساییه كاك سه‌هه‌ند گیان
گرینگ ئه‌وه‌یه توانیمانه به‌یه‌كه‌وه یانه ڕابگرین
سوپاست ده‌كه‌م كاك سه‌هه‌ند، ڕێزداریت.
نووسراوه هه‌ر زوو چاكیان كرده‌وه! ئاخر ئه‌مه ئابڕۆ چوونه بۆ ئیسرائیلییه‌كان هه‌ر بۆیه هێنده به په‌له كاریان بۆ چاككردنه‌وه‌ی كردووه كه زۆربه‌ی كه‌س پێڕانه‌گا په‌یامی هاككه‌ره‌كان ببینێ.
[center][size=16]ڕه‌ش كراوه ........[/size][/center]
ویستمان یاریمه‌تیت بده‌ین، پێكه‌وه ده‌ست به گواستنه‌وه‌ی بكه‌ین
بابه‌ته‌كه‌ت به ته‌واوی نه‌هاتووه، خاڵه‌كانی تر هه‌ر لێره وه‌كو په‌یام دابنێ تا بۆتی چاك بكه‌م.
[size=16]inshaalla
mnesh peshnearekm haya base basha loea lera daelem
awesh la brdne bashe mondeala chunka chalake tawa bu law basha[/size]
- زۆر ڕاسته، با بابه‌ته‌كان بخه‌ینه به‌شی وه‌رزش و به‌شی ناوبراوی كۆتایی پێ هاتوو بسڕینه‌وه. .
پێشنیار ؟ ده‌ستت خۆش وه‌ڵا پێ ڕانه‌گه‌ویشتم بڵیم بفه‌رموو به كردنه‌وه‌ی
- ئه‌وه چه‌ند ڕۆژێكه بابه‌تم نووسیوه كه‌چی جگه له ئایه كه‌سێ نه‌بوو، به‌ژداری بكا.
ته‌نیا له وێنه‌ی سێیه‌م حاڵی نه‌بووم، واته له‌سه‌ر قازێ زیاتر هیچی ترم به‌دی نه‌كرد.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كه گشتی بووبێ سه‌رسوڕهێنه‌ره!
سوپاستان ده‌كه‌م، ئینشائه‌ڵا ته‌مه‌نی به‌شه‌كه درێژ ده‌بێت و ناكه‌وێته ژێر بڕیارتان بۆ لابردنی
سڵاو، بابه‌ته‌كه‌م به دڵه، من نزیكه‌ی هه‌شت مانگه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دام نوێژه‌كانی له كاتی خۆی بكه‌م، به‌ڵام هێشتا 100% نه‌متوانیوه. خوا پشتیوان بێ ده‌گه‌مه ئه‌وه‌ی كه له كاتی خۆیاندا بیانكه‌م.
سوپاس ئایه خان، خۆشحاڵم به پاڵپشتی كردنه‌كه‌ت.
- ئه‌وه چه‌ند ڕۆژێكه بابه‌تم نووسیوه كه‌چی جگه له ئایه كه‌سێ نه‌بوو، به‌ژداری بكا. بۆیه له‌به‌ر زۆری داوای میوانانی یانه، ئه‌م به‌یانییه به‌شه شیعرییه‌كه‌م كرده‌وه، ئێستاش ده‌توانن قسه له‌سه‌ر به‌شی كراوه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر شتێكتان له‌باره‌یه‌وه هه‌بوو.
هاهاها. . نوكته‌ی خۆش بوون، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی شێته‌كه.
سه‌یره!! من به‌شێوه‌یه‌كی تر له چۆنیه‌تی كاسیاس تێگه‌یشتبووم، به‌ڕاستی تاساوم پێیه‌وه!
سه‌یره!!
به‌ڵام ئێوه پێم بڵێن چ ووڵاتێك كه‌یفی به ئیسرائیل دێ؟
عێراقیه‌ك مۆلیده‌یه‌كی كاره‌با دروست ده‌كات به‌بێ سووته‌مه‌نی كارده‌كاتسه‌رچاوه:PNA
ده‌ستت خۆش كاك ئه‌حمه‌د گۆران، به‌ڵام زۆرم پێ سه‌یره بابه‌ت به‌م شێوه‌یه بڵاو بكرێته‌وه، كوا ڕوونكردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، كه ئاخۆ به‌چی كار ده‌كات ئه‌گه‌ر هیچ سوته‌مه‌نییه‌ك به‌كارنێت!! پێم باشه ئه‌و به‌ناو ڕۆژنامه نووسانه به‌خۆیاندا بچنه‌وه.
جوانه، به‌ڵام ئه‌م نوێكارییه كه بڕیاربوو هه‌رچوار ده‌وره‌ی قه‌ڵات بگرێته‌وه ڕاگیرا، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاره قه‌ڵای هه‌ولێر بچێته ڕێزی شوێنه دێرینه‌كانی جیهان، جا به بڕوای ئه‌وانه‌وه ئه‌م گۆڕانكارییه پێویست نیه!!
پێم باشه سه‌ردێر بگۆڕدرێ، به‌شیاوی نازانم بنووسرێ "حه‌زره‌تی یوسف"، هێشتا یوزار سیف بوایه باشتر بوو.
رۆژنامه‌ی گڵۆبۆی به‌ڕازیلیش هۆكاری كوشتنی ئه‌لیزای له لایه‌ن برۆنۆوه، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه چوار مانگ به‌ر له ئێستا، ئه‌و كچه منداڵێكی بووه‌و برۆنۆشی وه‌ك باوكی منداڵه‌ی ناساندووه، ئه‌و كاره‌ی ئه‌لیزاش برۆنۆی بێزاركردوه‌و ناچاری كردووه كه بیر له كوشتنی بكاته‌وه.جێی ئاماژه‌پێدانه ئه‌لیزا كاری، فۆتۆ مۆدێلی ده‌كردو پێشتریش هاوڕێی كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی بوو.
به‌داخه‌وه، زۆر زۆرم پێ ناخۆشه. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش له بیر نه‌كه‌ین كه خیانه‌تی هاوسه‌ری بارێكی هێنده‌ی گه‌ردوون قورسه به‌سه‌ر دڵه‌كانه‌وه، دیاره گۆلچی ناوبراویش به‌رگه‌دارێكی ئه‌و تۆ نه‌بووه، بۆیه‌ش كه‌وتوته ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌وه. له خوا ده‌پاڕێمه‌وه كه دووباره نه‌بێته‌وه.
كاره‌ساتێكی دڵته‌زێنه، خۆزگه وێنه‌یه‌كی ئه‌و گۆلچییه‌م ده‌دی!
بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن، بابه‌ت: داواكاری
سه‌لامی خوا له هه‌موو لایه‌ك، ماوه‌یه‌كه هه‌راسان كراوم به‌وه‌ی كه به‌شێكی تایبه‌تم هه‌بێ بۆ پۆسته‌ره شیعرییه‌كان، گوایه زه‌حمه‌تی ده‌بینن تا پۆسته‌ره شیعرییه‌كانی من ده‌بیننه‌وه. بۆیه پێم باشه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.
له ڕاستیدا خۆم پێم خۆشه هه‌بێ، به‌ڵام ڕوو له ئێوه‌ش ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی خۆتان له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه بكه‌ن. .
دیزاین كردنه‌كه‌ی باشه، به‌ڵام ڕه‌نگه‌كه كه‌مێكی تر كاڵ بكرێته‌وه تا بزانین چی لێ دێته‌وه. .
ماشاءاللة. . بۆ هه‌میشه به‌خته‌وه‌ری.
مامۆستا سدیقی گچكه مامۆستای وه‌رزشی سه‌ڵاحه‌ددین سیامه‌ند، سیروان مه‌حه‌مه‌د (كاپتنی یانه‌ی بروسك)، بژار ئه‌كره‌م (یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر و بروسك)، غه‌فوری گۆلچی یانه‌ی بروسكیش له‌م قوتابخانه‌یه‌ی خوێندووه، جگه له‌وانه‌ش خۆشم یه‌كێكم له‌وان، كه بچووك بووم له هێڵی به‌رگری یارم ده‌كرد، به‌ڵام مامۆستا سدیق توانی به‌م ئه‌زمونه گه‌وره‌یه‌ی خۆی من بۆ گۆلچییه‌تی هه‌ڵبژێرێ. . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ركه‌وتی به‌ده‌ست هێنا، سوپاس بۆ خوا هێشتا نه‌مردبوو سه‌ڵاح و منی بینی كه بووینه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق و پێمان نایه به نێوده‌وڵه‌تی بوون.
- خولی قوتابخانه‌كان بۆ تۆپی پێ، كه جاران به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ڕێك‌وپێك ئه‌نجام ده‌درا نزیك ببویه‌وه، مامۆستا سدیقی گچكه‌ش تیپێكی ئاماده كردبوو بۆ خوله‌كه، سروشتی منیش وه‌ك قوتابییه‌كانی تر سه‌یری تیپه‌كه‌م ده‌كرد له قوتابخانه‌ی هێمن ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو به‌رگری كارێك له تاقی كردنه‌وه‌كان ده‌رنه‌چووم، چونكه ئه‌وسا یاریزانی هێڵی به‌رگری بووم.
جا یاریگای قوتابخانه‌كه له چیمه‌نتۆ دروست كرابوو، گۆلچی هه‌ردوولاش زۆر به ترسه‌وه له گۆڵ وه‌ستابوون و نه‌یانده‌توانی خۆیان بۆ تۆپه ئاڕاسته كراوه‌كان هه‌ڵده‌ن. ئیدی چه‌ند جارێ ئه‌م شته دووباره بوویه‌وه، بۆیه به خۆم و شه‌رواڵ و كراسی سپییه‌وه له مامۆستا چوومه پێش و گوتم ده‌مه‌وێ ببمه گۆڵچی. . ئه‌ویش به‌ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ كردم كه بچمه دواوه، واته ناڕازی بوو به‌وه‌ی كه داواكه‌م په‌سه‌ند بكات.
چه‌ند ڕۆژێك تێپه‌ڕی و خوله‌كه نزیكتر بوویه‌وه، منیش له ناوه‌خۆمدا هه‌ڵچووبوم له تاوی ترسی گۆلچییه‌كان كه بۆ هه‌موو شوتێك نه‌ده‌وێران به‌رپه‌رچی تۆپه‌كه بده‌نه‌وه، ئه‌وه بوو دوای خه‌یاندن مامۆستا تیپه‌كه‌ی كرده دوو به‌ش بۆ ئه‌وه‌ی لێدانی سزا جێ به‌جێ بكه‌ن، بینیم هه‌مان ترسی گۆلچییه‌كان دووباره ده‌بوویه‌وه، ئه‌مجاره خۆم بۆ نه‌گیراو گوتم مامۆستا ده‌مه‌وێ ببمه گۆلچی، تخوا ڕێم بده، ئیدی هه‌ر به جلی قوتابخانه له گۆڵ وه‌ستام و زۆربه‌ی لێدانه‌كانی سزام گه‌ڕانده‌وه، به‌م شێوه‌یه سه‌رنجی مامۆستا‌م بۆ لای خۆم ڕ‌اكێشا كه ئیدی گرنگیم پێ بدا.
دوای ئه‌وه مامۆستا بانگی كردم و له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی كه مابوو، مه‌شقێكی تایبه‌تی پێدام، یه‌كه‌م پرسیاری ئه‌وه بوو: دایك و باوكت باڵایان چۆنه؟ منیش ته‌نیا وه‌ڵامی ئه‌وه‌م دایه‌وه كه باڵا دایكم به‌رزه، ئه‌مما باوكم نازانم، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوكی خۆمم نه‌دیبوو، هه‌ر مناڵ بووم كه له شه‌ڕی عێڕاق و ئێران باوكم به‌دیل گیرا، جا كه چوومه‌وه دایكم گوتی باوكت باڵای له‌من به‌رزتره، منیش مامۆستا‌م ئاگادار كرده‌وه له وه‌ڵامی دایكم.
مامۆستا گرنگییه‌كی ته‌واوی پێده‌دام و هه‌میشه ده‌یگوت: تۆ زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گۆلچییه‌تیت تێدایه، له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه چاونه‌ترسیت، كه ئه‌مه دواڕۆژی گۆلچییه‌تیت گه‌ش ده‌كات، هه‌ر واش ده‌رچوو، به‌ڵام ته‌نیا ترسی مامۆستا ئه‌وه بوو كه ده‌یگوت: ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه وه‌ك و دایك و باوكت باڵا به‌رز نه‌بێت.
خولی قوتابخانه‌كان ده‌ستی پێكرد و یه‌كه‌م یاریمان له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی ناڵی بوو، من یه‌ده‌گ بووم، كاك هێمنی گۆلچی سه‌ره‌كیش كه ئێستا پاسه‌وانی یه‌كێك له ڕێكخراوه‌كانی شاره، توشی پێكان هات، من چوومه جێگای ئه‌و، ئه‌و یارییه خاڵی ده‌ستپێكردنی من بوو، تا یاری كۆتایی نه‌وه‌ستاین. له‌وێوه تیپه میللییه‌كان و پاشان سه‌رنجی ڕاهێنه‌رانی یانه‌یی پێشكه‌وتن و یانه‌ی هه‌ولێرم بۆخۆم پلكێش كرد.
مامۆستا هه‌میشه پێشبینییه‌كانی ڕاست بوون، جارێكیان به‌ر له‌یاریمان له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی مسته‌وفی له ئه‌گه‌ری ڕوودانی ڕووداوێك چه‌ندین جار ئاگاداری كردمه‌وه، سبحان الله كه یارییه‌كه ده‌ستی پێكرد له گێمی دووه‌م توشی ئه‌و هه‌ڵه‌یه بووم كه مامۆستا لێی ده‌ترسا، چونكه ئه‌وخوێندنه‌وه‌یه‌كی باشی بۆ هێرشبه‌ره‌كه هه‌بوو كه ڕووبه‌ڕوم بوویه‌وه، پێشتر یاری ئه‌وی بینی بوو.
له‌بیرمه جارێكیان له‌به‌ر كه‌می مامۆستا، وتنه‌وه‌ی وانه‌ی جوغرافیا به‌ر مامۆستا سدیق كه‌وت، له‌به‌ر خۆشه‌ویستی هه‌ره گه‌وره‌ی قوتابیان بۆ مامۆستا ده‌ره‌جه‌ی قوتابیان له‌م وانه‌یه به‌ره‌و سه‌روی هه‌شتا به‌رز بوویه‌وه، ده‌شێ ئه‌وه بڵێم كه مامه‌له‌ی مامۆستا له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز بوو، ئه‌وه بۆیه قوتابی ئاماده بوو شه‌و و ڕۆژ بخوێنێ تا دڵی مامۆستا به‌ده‌ست بێنێ و به ئه‌نامی تاقی كردنه‌وه‌كانی دڵخۆشی بكات لای به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌كه.
كه زانیم مامۆستا توشی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده بووه له‌گه‌ڵ سامان بریفكانی خۆم گه‌یانده ماڵیان له‌وێ له باوه‌شم گرت و له خه‌یاڵمدا شریتی ته‌مه‌ن گه‌ڕایه‌وه سه‌رده‌می مناڵێم، زۆر بیره‌وه‌ی كۆنی قوتابخانه‌م هاته‌وه یاد، ئه‌زییه‌تییه‌كانی مامۆستا‌م ده‌هاته‌وه به‌رچاو كه چۆن به‌ئیراده‌وه له هه‌وڵی پێگه‌یاندنی یاریزان بوو، ئه‌و مامۆستایه‌كی سروشتی نه‌بوو، ئێستاش نه‌گه‌یشتوومه‌ته وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه بۆچی مامۆستا له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر جیاوازه؟ بۆچی قوتابییه‌كانی كه گه‌وره‌ش ده‌بن و قوتابخانه جێ ده‌هێڵن هه‌ر دێنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه و سه‌ردانی ده‌كه‌نه‌وه؟ بۆچی سه‌ڵاحه‌ددین كه له هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق ده‌گه‌ڕایه‌وه یه‌كه‌م شوێنی لای مامۆستا بوو، له‌ناو باره‌گای ڕۆژنامه‌ی خه‌بات یان له قوتابخانه؟ بۆچی سیروان مه‌حه‌مه‌د به‌ر له مردنی هه‌میشه پرس و ڕای به‌و بوو؟ ئه‌مه‌و چه‌ندین پرسیاری تر هه‌میشه له خه‌یاڵم خول ده‌خۆنه‌وه. . جا هه‌موو ئه‌و بیركردنه‌وانه زاده‌ی چه‌ند چركه‌كی باوه‌شدانم بوو به مامۆستا، دوای دانیشتنێكی زۆر هه‌ستم كرد به‌ته‌نیا بێت باشتره، ئه‌وه‌بوو ماڵه‌كه‌یم جێهێشت. جا دوێ شه‌و له‌لایه‌ن یه‌كێ له قوتابییه كۆنه‌كانی مۆستا له مردنی ئاگادار كرامه‌وه. . دڵ ته‌زێن بوو كه به‌ر له مردنی له‌وێ نه‌بووم، ئاخر ئه‌و له‌گه‌ڵ مامۆستا نازه‌نینی وانه‌ی ئینگلیزی وه‌ك دایك و باوكم وا بوون، به‌درێژایی حه‌وت ساڵی خوێندن له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كه نه‌یانهێشت هه‌ست به بێ باوكی بكه‌م* و هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی خۆشییه‌كانی من بوون له‌م حه‌وت ساڵه‌دا.
لێره‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا‌م ده‌كه‌م، له خوا ده‌پاڕێمه‌وه كه سه‌بووری من و ئه‌وان بداته‌وه. میوانی دنیاین، هه‌موو ده‌مرین، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك مه‌گه‌ر به ئاسته‌م هه‌ستی پێبكرێ.
(بۆ مامۆستا‌م "سدیقی گچكه")
له كه‌ناری ئابوونی ته‌مه‌ن
هاتی و ده‌ست گرتم به‌ره‌و هیوا،
نـه‌تهێشت باری گرانی خه‌می كۆڵم
توانا و حه‌زه‌كانم بخوا
فریادڕه‌سی من تۆ بـووی،
وه‌لێ دیاری میهره‌بانیش بووی
مامۆستا و باوك و هاوڕێی بووی،
بۆ تاریكمان چرایش بووی
خۆ به‌ر له‌و كۆچه‌ت بڕیارم بوو،
وه‌ك جاران بێمه پرس و ڕات
كه‌م ته‌رخه‌م بوو، نه‌مزانی
ڕۆژه‌كانی ته‌مه‌ن وا زوو ده‌ڕوات
ئاخ چ ده‌ردێكی گرانه
وا له‌هیكڕا ئازیزانت نه‌بینیه‌وه
ئێستا وه‌ك سه‌فینه‌یه‌كی بێ كاپتنم،
وشكانی نابینمه‌وه
دارێكی ئاو لێ بڕاوم
به‌سه‌رچاوه‌ی ژین ناگه‌مه‌وه
ژانی له‌ده‌ست دانی تۆیه،
خه‌مه‌كان وا ئه‌مخۆنه‌وه
به‌ڵام به‌ته‌ك كۆچی دوایت
شادومانیم لێ ده‌تكێ!
چونكه ئه‌زانم ده‌روون پاكه‌كان
له‌و دیو دنیا ڕوو ده‌كه‌نه كوێ
ئارام بنوو مامۆستا گیان،
گۆڕه‌كه‌ت تاریكی تێدا ئه‌نخنكێ
باغیكی جه‌ننه‌تی خودایه ئێستات
له‌وێش كوا هه‌ناسه بڕكێ!
لێره‌ش بۆ ڕێزلێنانت قوتابی و
دۆسته‌كانت
كه‌وتونه‌ته پێشبڕكێ
پێم ناڵێن ئه‌م شه‌ڕه‌فه له دنیای
هه‌ڵخه‌ره‌تێن
ده‌كه‌وته ده‌ست كێ؟!
سه‌رهه‌نگ موحسین.
_________________________________
[size=10]* قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی 6 ساڵه، من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پۆلی پێنجی سه‌ره‌تایی ساڵێك كه‌وتم بۆیه 7 ساڵ خوێندنم نووسیوه.[/size]
ده‌ستت خۆش بێت، هیوام وایه به‌رده‌وام بیت له جۆره بابه‌تانه.
من باش حاڵی نه‌بووم، ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌رانی تارین ئه‌و كاره نه‌كه‌ن چی ده‌بێ؟
وێنه‌كان جوانن، پیرۆزه له هه‌موو هانده‌ران و لایه‌نگرانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا.
هاهاها. . نوكته‌ی خۆش بوون، به‌رده‌وامبه. .
وێنه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م هه‌ر هه‌مان ژنه ؟
ده‌بێ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ت هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی جۆری ڤیدیۆكه بگۆڕی. .
Allok 3GP PSP MP4 iPod Video Converter
ئه‌م ڕه‌نگه جوانه، بۆ چاویش خراپ نیه:
یستاهل، هو احد من لاعبین النجوم، اعتقد هو هداف موندیال؟!
كوا ده‌قی دیمانه‌كه!!
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]