ئه‌م ڕه‌نگه جوانه، بۆ چاویش خراپ نیه:
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
ئه‌م ڕه‌نگه جوانه، بۆ چاویش خراپ نیه:
یستاهل، هو احد من لاعبین النجوم، اعتقد هو هداف موندیال؟!
كوا ده‌قی دیمانه‌كه!!
پیرۆزه له ئیسپانییه‌كان و هانده‌رانیان.
یارییه‌كی زۆر خۆش بوو، به ڕێژه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵی بردنه‌وه بۆ هۆڵه‌ندییه‌كان ڕه‌خسا، لێ ئیسپانییه‌كان براوه بوون. ده‌بێ ئه‌وه‌ش له بیر نه‌كه‌ین كه ناوبژیوانی ئه‌م یارییه‌ش بێ هه‌ڵه نه‌بوو، به‌ر له گۆڵه‌كه‌ی ئیسپانیا ده‌بوو له ده‌ره‌وه‌ی هێڵی سزای ئیسپانیا لێدانی فاوڵ بۆ هۆڵه‌ندییه‌كان هه‌ژمار بكات، نه‌یكرد و له هێرشێكی پێچه‌وانه‌دا گۆڵه تاقانه‌كه‌ی یارییه‌كه كرا. پیرۆزبایی له هه‌موو هانده‌ران و لایه‌نگرانی ئیسپانیا ده‌كه‌م. خوا ته‌مه‌نی هه‌مووتان درێژ بكات و سه‌دان جامی جیهانی تر ببینن.
هه‌واڵێكی سه‌یره ئه‌گه‌ر بروسكه تێكی شكاندبێ!!
به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین بنووسی هه‌واڵه‌كه دڵنیا نیه له‌وه‌ی بروسكه بووه تێكی شكاندووه یان شتێكی تر، چونكه له كۆتایی بابه‌ته‌كه نووسراوه: پیاوانی ئاگر كوژێنه‌وه گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه‌و بۆ كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی و پێشیان وابووه كه‌ئه‌و ڕووداوه به‌هۆی بروسكه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه ڕوویداوه.
ئێمه ده‌بێ چاوه‌ڕێی چی له ووڵاتانی ئیسلامی بكه‌ین؟! توركیا خه‌ون به ئه‌وروپی بوون ده‌بینێ، قه‌ته‌ڕ و ئیماراتیش وێڕای بڕیكی كه‌می كاره خێرخوازییه‌كانیان سه‌رقاڵی گه‌یشتن به هه‌ورن له ڕێگه‌ی به‌رز كردنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كانیان! عێڕاقی ئێستاش سه‌رگه‌رمی دابه‌شكردنی كورسییه! لوبنانیش تێوه‌گلاوی دوو ڕه‌وتی جیاوازه. . جا هه‌ر ووڵاتێك به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان نه‌ك ئیسلامیان فه‌رامۆش كردووه به‌ڵكو وه‌ك میسڕی ئێستا خه‌ریكی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئاینه‌كه‌ن، ئه‌ویش له پێناوی ئه‌وه‌ی نه‌كا دڵی له شووشه گیراوی ووڵاته زلهێزه‌كانی دژ به ئیسلامیان لێ بشكێ و ئه‌و باڵنده‌یه‌ی له ئاسمانی عێراق و ئه‌فغانستان سه‌مای بوو ئه‌وێش به‌سه‌ر بكاته‌وه، جا بۆ ئه‌وه‌ی میسڕ نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌یه‌كی مێژویی و به‌ر نه‌فره‌تی خوای علی كل شی‌ء قدیر نه‌كه‌وێ با ده‌ست له‌م كار و فرمانه‌ی هه‌ڵگرێ، پێم سه‌یره ووڵاتێكی وه‌ها گه‌وره ئه‌قڵی به‌وه نه‌شكێ كه خوا ڕازی بكا سه‌ره‌كی تره یان ئه‌م و ئه‌و؟!
بیرۆكه‌یه‌كی سه‌یره، به‌هیوای سه‌ركه‌وتنیمه.
بۆ دووه‌م وابزانم هه‌ڵه‌ی تیا نیه: فرمێسـكی چــاووم دێ تنـۆك تنۆك
- زانیم خۆت تایپت كردووه. "چاو" به دوو "وو" نانوسرێ. .
- باشه ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو دێره نزیك بكه‌ینه‌وه، كێ هه‌یه ئه‌وه‌ی دووه‌م هه‌ڵنه‌بژێرێ؟
"فرمێسكی چاوم دێ تنۆك تنۆك"
"فرمێسك له چاوم دێ تنۆك تنۆك"
لای تۆ كامیان خۆشتر دێته سه‌ر زمان؟
به‌ڵێ لۆگۆكانی سایتی گۆگڵ هه‌مووی جوان و مانا هه‌لگرن. گرنگترین شتیش ئه‌وه‌یه كه بۆ زۆربه‌ی بۆنه‌كان وێنه‌ی لۆگۆی تایبه‌ت هه‌یه.
بابه‌تێكی گرنگه، بۆیه‌ش لای خۆم پاشه‌كه‌وتم كرد، ده‌ستت خۆش بێت بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی لێره.
سڵاو كاك دیلمان، نازانم له هه‌ولێریت یان. .
به‌هه‌رحاڵ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ده‌خوازم، وته‌یه‌ك هه‌یه: (پێم بڵێ كێ براده‌رته، تا پێت بڵێم چ كه‌سێكی)، ڕه‌نگه منیش به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چم ئه‌گه‌ر بڵێم: كام شیعرت به‌لاوه خۆشه تا پێت بڵێم چ هه‌ستێكت هه‌یه. جا من له‌ڕیگه‌ی ئه‌و شیعرانه‌ی تۆ له یانه بڵاویان ده‌كه‌یته‌وه بۆم ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ستێكی ناسكت هه‌یه، ده‌ته‌وێ به كورتترین، ناسك و ساده‌ترین شیعر مه‌به‌ست بپێكی، جا كه‌منیش هه‌ڵه‌ی ئه‌و شیعرانه ڕاست ده‌كه‌مه‌وه كه له هه‌ڵبژارده‌ی تۆن، مانای ئه‌وه نیه من گوڵبژێری تۆم به‌دڵ نیه به‌ڵكو ئه‌مه له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه‌یه كه گرنگی به شیعره‌كان ده‌ده‌م و تیشكیان ده‌خه‌مه سه‌ر. هیوادارم به‌رده‌وام بیت و كتێبه ئه‌ده‌بییه‌كان زۆر بخوێنیته‌وه، وه‌كو سه‌ره‌تایه‌كیش له ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه ده‌ست پێ بكه.
داخـــی ده‌روونـم بــۆ كـــێ ده‌ربڕم
به‌م نیوه شـــه‌وه یه‌قی كـێ بگرم
- له فه‌رهه‌نگا گه‌ڕام بۆ ئه‌و شوێنه ته‌نیا "یه‌خه"ــم دۆزییه‌وه، له كوردیدا وشه‌یه‌ك نیه به‌ناوی یه‌قی.
فرمێسـكی چــاووم دێ تنـۆك تنۆك
- ئه‌م دێره هه‌ڵه‌ی هه‌یه، ڕاستكردنه‌وه: فرمێسك له چاوم دێ تنۆك تنۆك.
مـن كـــه ئـــازارم نـوقمه لـــه شـــه‌وا
- ئه‌م دێره‌ش هه‌ڵه‌ی هه‌یه، ڕاستكردنه‌وه: من كه نوقمی ئازارم له شه‌وا.
كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، وابزانم ڕێژه‌یه‌كی زۆری كوڕانیش لێره كرێمی دژه خۆر به‌كارده‌به‌ن. هیوادارم هۆشداری لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان زوو بگاته هه‌موو جیهان بۆ ئه‌وه‌ی هیچ مرۆڤێك تووشی كێشه‌ی ئاماژه بۆ كرا‌و نه‌بێ. . ئامین خودایه.
ئه‌مه ته‌نها له‌سه‌ر ئاڵای ئیسپانیا وه‌ستاوه، من خۆم له یوتیوب بینیم كه نه‌ك ته‌نیا چوویه سه‌ر ئاڵای هۆڵه‌ندا، به‌ڵكو چووه ناو سندوقه‌كه‌ش، ئه‌وی ئاڵای هۆڵه‌ندای له‌سه‌ر بوو!
زۆر زۆر خۆشحاڵم به بابه‌ته‌كه، زیاتریش به بینینی ڤیدیۆكه دڵشاد بووم. . هیوادارم له‌سه‌ر ئه‌م خواپه‌رستییه‌ی به‌رده‌وام بێت.
به‌خێربێت، به‌هیوای سه‌ركه‌وتنی ڕاهێنه‌ری ناوبراوین.
سێ ڕه‌هه‌ندی گه‌لێ سه‌رسوڕهێنه‌ر و خۆشه سه‌یر كردنی، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو سه‌یرم كرد.
تاجارێك به‌ژیان پێكه‌نیم هه‌زاران جار گریاندمی
من له‌دڕك ئه‌ترسام به‌ڵام گوڵێك وه‌راندمی
زۆریش به دڵمه، ده‌ستت خۆش بێت.
وێنه‌كان جوانن، ده‌ستی وێنه‌گره‌كه‌و تۆیش خۆش بێت.
چه‌نده دڵخۆشم به‌هاتنی ئه‌ندامێكی نوێ ده هێنده دڵ نیگه‌رانم به ڕۆیشتنی ئه‌ندام، پێم خۆشه له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بیت، به‌ڵام كه هه‌ر ده‌رۆی ته‌مه‌ننای ئه‌وه‌ت بۆ ده‌خوازم كه به‌خته‌وه‌ر بیت. ئینشائه‌ڵا له چۆنیه‌تی ئه‌حواڵیشت كاك ڕه‌وانی برات ئاگادارمان ده‌كاته‌وه.
ده‌ستت خۆش، ئینشائه‌ڵا له نزیكه‌وه ئه‌یبینم.
له‌شت ساغ بێت كاك ئه‌حمه‌د گۆران، به‌هیوای به‌رده‌وام بوون.
ئه‌م پیتانه‌ی سورم كردوون، زیاده‌ن، دواتر ده‌ستكاری بكه.
*{ ناپليۆن } ئه‌وينی يانی سه‌رگه‌رمييه‌ك بۆ مرۆڤی بێ ئيش و کار .
*{مارك تواين} سه‌ره‌تايی هه‌واڵ (ئومێد و ئاره‌زووه) ، کۆتاييه‌که‌شی (سه‌رکه‌وتن و ساده‌يی)يه .
والله شتی چاكی تیایه .لای خۆم تۆمارم كردتاكو لێی سوودمه‌ند بم.
ده‌ست خۆش براگیان
ماندوو نه‌بی، به‌رده‌وامبه، ئه‌م جۆره بابه‌تانه گرنگن.
زۆر جوانن، بیرۆكه‌ی سه‌یرن.
ئه‌و شیعرانه‌ی كه هی شاڵاون و له ڕێگه‌ی زه‌كه‌ریاوه كراون به گۆرانی ئیستاش ده‌توانم له‌به‌ر بیانڵێمه‌وه، ئاخر "شیعری جوان زوو له‌به‌ر ده‌كرێت و دره‌نگ بیر ده‌چێته‌وه". به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینم كردووه به‌دواییه به‌ڕووی شیعره تازه‌كانی كاك شاڵاو، وه‌ها ده‌رده‌كه‌وێ كه خۆری نووسین لای ئه‌و ڕوو له ئاوا بوونه، یانیش كاتێكی ئه‌وتۆی نیه به‌شیعره‌كانی دابچێته‌وه پێش بڵاوكردنه‌وه‌یان؟!
گه‌یشتنه به‌لوتكه ئاسانه ئه‌مما مانه‌وه له لوتكه‌دا پێویستی به هه‌وڵ و پلانێكی تۆكمه هه‌یه، لێره‌وه هیوای ئه‌وه ده‌خوازم كه ئه‌م ڕوه‌و نزمییه لای شاڵاو كاتی بیێت و وه‌ك جاران شیعری نه‌مر بنوسێت.
گه‌ڵا گه‌ڵا
له‌سه‌ر به‌رگی دار‌و دره‌ختی
ئه‌م شاره
ئه‌ینه‌خشێنم
تۆم خۆش ده‌وێ
- *پێموایه ته‌نیا نووسینی "دره‌خت" به‌س بوو.
* گومانم له دروستی "گه‌ڵا گه‌ڵا له‌سه‌ر به‌رگی دره‌ختی ئه‌م شاره ئه‌ینه‌خشێنم" هه‌یه!
یه‌ک به‌یه‌کی
ئه‌ستێره‌کانی مانگه شه‌و
له‌م ئێواره
ئاگاداران
ده‌مانبینن هه‌موو شه‌وێ
تۆم خۆش ده‌وێ
- سه‌باره‌ت به "ئه‌ستێره‌كانی مانگه شه‌و"، پێموایه كورتبڕی "ئه‌ستێره‌كان" به ته‌نیا به‌س بوو، یان كه هه‌ر نووسراوه، نووسرابا "ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان" نه‌ك ئه‌ستێره‌ی مانگه شه‌و!
گۆلچییه‌كی به‌توانا بوو، به‌ڵام بوونی بۆفۆن وایكرد ئه‌م گۆلچییه په‌راوێز بخرێت لای ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا. .
جا چیه ئه‌رزی وه‌رگرتوه و فروشتیه‌تی
مولكی خویه‌تی و ئه‌یفروشیت ئه‌وه كه‌ی موشكیله‌ی خه‌لكه
نازانم هه‌والی له‌مه باشتر نیه بلاو بكریته‌وه ؟
سوپاس بۆ په‌یامی به‌ڕێزان: دیار، ڕابه‌ر، ئه‌حمه‌د. . به‌هیوای به‌رده‌وام بوونتانم.
سوپاس و به‌خێرهاتن بۆ ئه‌وانه‌ی كه دوای دواترین په‌یامم به‌ژدارییان كردووه.
خۆشحاڵم به په‌یامه‌كانتان، به‌رده‌وام بن.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌م جامی جیهانییه به‌شێوه‌یه‌ك وه‌رسوڕا ئینسان ناتوانێ ئیدی هیچ پێشبینییه‌ك بڵێ، ده‌ترسێ له‌وه‌ی موفاجه‌یه‌كی تر ڕووبدا، ئه‌گینا ده‌مگوت ئه‌ڵمانییه‌كان براوه ده‌بن!
sob7analla \
am beroka sayra la kwe hatota ba xayaleyan
basha mrov la rozh chand jarek peweste ba wc abet
ae law kata chiyan akrd
?????
klelakayan war dagertu qashakash chaware akat ta la wc bena dare????
- پێم خۆش نیه هێنده له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌م شۆرته ئاسنییه بدوێم، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئیدیكه‌ش پرسیاری ئه‌وه‌یان لا دروست نه‌بێ، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بچوك ده‌ده‌م، له‌گه‌ڵ دروستكردنی ئه‌م شۆرته شوێنی خۆبه‌تاڵ كردنه‌وه به‌گشتی، كراوه! جوان سه‌رنجی شۆرته‌كه بده‌ی بۆت ده‌رده‌كه‌وێ.
- مه‌به‌ستی من له دانانی ئه‌م بابه‌ته پێكانی مه‌به‌ستێكی تایبه‌ته، ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه ڕێگه گرتن له خیانه‌تی هاوسه‌ر گیری به به‌ند كردن، ده‌پێ كردنی ئه‌و شۆرته، چاودێری تایبه‌تی و لێدان و هه‌موو هه‌وڵه جه‌سته‌ییه‌كانی دیكه نیه، به‌ڵكو بۆ ڕێگه گرتن له خیانه‌تی هاوسه‌ری گیری ڕێگایه‌كی تر هه‌یه، ئه‌ویش بریتیه له هه‌بوونی ترسی خوای گه‌وره، بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تیش به‌گشتی، واته بۆ ئه‌وانه‌ی كه موسڵمان نین به‌ده‌ستهێنانی ئه‌قڵ و دڵی كه‌سی به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ره. تۆ ئه‌گه‌ر وه‌كو پێاوێك ئه‌قڵ و دڵی ئافره‌تێكت به‌ده‌ست هێنا، هه‌رگیز توشی كێشه‌ی ئاماژه بۆ كرا‌و نابیت.
شتێكی تریشمان بیرنه‌چێ ئه‌وه‌یه، له ڕه‌گه‌زی نێر ئه‌وكه‌سانه‌ی خیانه‌ت له هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن، توشی كێشه‌یه‌ك دێن، وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه ئافره‌ته‌كانیشیان خیانه‌تیان لێ ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێ ئه‌وه بڵێین كه هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئه‌م شۆرته ئاسنییه‌یان له‌پێ كراوه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بووه كه ئافره‌تی داوێن پیس بوونه، ده‌بێ گومانی ئه‌وه‌شمان هه‌بێ كه پیاوه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆیان له كێشه‌دا بوونه به‌وه‌ی پێشتر خیانه‌تیان كردووه، په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێ: له دز وایه هه‌موو كه‌س دزه.
تاقی کردنه وه باشترین به ڵگه یه
ئێ ئێمه ش کاتێك وای لێیته ت به وه تاقی ئه که ینه وه ئێهـ ئه مه خوایه ئیش بکات
هاهاها. . جا ئه‌وه چۆن ده‌بێ، تۆ كۆنتڕۆله‌كه به‌داگرتنی به‌هێز بشكێنی به‌ڵكو خوایه كاربكات!
16
مه‌به‌سته‌كه‌ت گه‌یشت، خۆشحاڵیشم به‌هاتنت. به‌هیوای به‌رده‌وام بوون كاكه ڕێكاردۆ.
[imgl]http://sphotos.ak.fbcdn.net/hphotos-ak- … 1418_n.jpg[/imgl]
ڕێگه‌گرتن له خیانه‌تی هاوسه‌رگیری، لای خاچپه‌رستانی ئه‌وروپای كۆن!!
ئاماده‌كردنی: مامۆستا صاڵح.
له سه‌رده‌می شه‌ڕی خاچپه‌ره‌ستان، شه‌ڕكه‌ره‌كانی وڵاتانی ئه‌ورووپی، به مه‌به‌ستی رێگه گرتن له خیانه‌تی هاوسه‌ره‌كانیان، شۆرتی ئاسنییان ده‌پێی هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كرد و كلیله‌كه‌یان ده‌دایه قه‌شه‌ی ناوچه‌كه‌یان و كه ده‌گه‌ڕانه‌وه، كلیله‌كه‌یان وه‌رده‌گرته‌وه؟
_____________________
سه‌رهه‌نگ: - پێم خۆش نیه هێنده له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌م شۆرته ئاسنییه بدوێم، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئیدیكه‌ش پرسیاری ئه‌وه‌یان لا دروست نه‌بێ، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بچوك ده‌ده‌م، له‌گه‌ڵ دروستكردنی ئه‌م شۆرته شوێنی خۆبه‌تاڵ كردنه‌وه به‌گشتی، كراوه! جوان سه‌رنجی شۆرته‌كه بده‌ی بۆت ده‌رده‌كه‌وێ.
- مه‌به‌ستی من له دانانی ئه‌م بابه‌ته پێكانی مه‌به‌ستێكی تایبه‌ته، ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه ڕێگه گرتن له خیانه‌تی هاوسه‌ر گیری به به‌ند كردن، ده‌پێ كردنی ئه‌و شۆرته، چاودێری تایبه‌تی و لێدان و هه‌موو هه‌وڵه جه‌سته‌ییه‌كانی دیكه نیه، به‌ڵكو بۆ ڕێگه گرتن له خیانه‌تی هاوسه‌ری گیری ڕێگایه‌كی تر هه‌یه، ئه‌ویش بریتیه له هه‌بوونی ترسی خوای گه‌وره، بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تیش به‌گشتی، واته بۆ ئه‌وانه‌ی كه موسڵمان نین به‌ده‌ستهێنانی ئه‌قڵ و دڵی كه‌سی به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ره. تۆ ئه‌گه‌ر وه‌كو پێاوێك ئه‌قڵ و دڵی ئافره‌تێكت به‌ده‌ست هێنا، هه‌رگیز توشی كێشه‌ی ئاماژه بۆ كرا‌و نابیت.
شتێكی تریشمان بیرنه‌چێ ئه‌وه‌یه، له ڕه‌گه‌زی نێر ئه‌وكه‌سانه‌ی خیانه‌ت له هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن، توشی كێشه‌یه‌ك دێن، وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه ئافره‌ته‌كانیشیان خیانه‌تیان لێ ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێ ئه‌وه بڵێین كه هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئه‌م شۆرته ئاسنییه‌یان له‌پێ كراوه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بووه كه ئافره‌تی داوێن پیس بوونه، ده‌بێ گومانی ئه‌وه‌شمان هه‌بێ كه پیاوه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆیان له كێشه‌دا بوونه به‌وه‌ی پێشتر خیانه‌تیان كردووه، په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێ: له دز وایه هه‌موو كه‌س دزه.
زۆر داوای لێبوردن ده‌که‌م کاک سه‌رهه‌نگ
به‌ڵام وێنه‌ی زۆرم هه‌یه دڵنیا نه‌بووم که ڤاڵدێسه بۆیه نه‌منوسیوه
نه‌شم توانی ده‌ستکاری بکه‌م
ئه‌وه ئێستا سه‌ردێر ده‌ستكاری ده‌كه‌م و وێنه‌ی "هونه‌رمه‌نده‌كه‌ش لاده‌به‌م".
باشتر بوو ناوی ڤاڵدێس له‌سه‌ر دێر بنووسرێ نه‌ك (یاریزان). ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی وێنه‌كان، به‌ڕاستی ئێستا ئاستی گه‌یشتۆته لوتكه و هه‌ڵه‌كانی كه‌م بۆته‌وه. ئیشائه‌ڵا باشتریش ده‌بێ.
ده‌توانم بزانم به‌چی پێده‌که‌نی؟
ڕه‌نگه به وینه‌ی "ئیمی نه‌م" پێ بكه‌نێ. كه به‌هه‌ڵه كه‌وتۆته ناو وێنه‌كانه‌وه.
24
ده‌ی ئه‌وه خه‌ریكین به‌م پرسیاره مامۆستا صالح به مێشكتدا ده‌هێنین
به‌خێربێیت one گیان، ته‌مه‌ن درێژ بیت.
به‌خێربێیت سیدرا بانوو، خۆشحاڵم به به‌ژدارییه‌كه‌ت، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین براده‌رانی تر چی ده‌ڵێن.
ههههههههههه وةلا برسياريكى زور جوانة كاك سرهنك هةر ئةوةنا بلى ئةى بو ليى ئةدةين وئةيكيشين بة عةرزا,,ئةوةنةى من بزانم وولامى من ئةوة ية كة مرۆڤ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌قڵی به‌كاربهێنێ، هێزی به‌كار ده‌هێنێت و وائةزانيت بةكوشينى دوكمةكان كار ئةكات وخوى عةصةبى ئةكات ,,نازانيت بروا باترى يةكةى بكوريت جاك ئةبيت;)
هه‌روه‌ك له سه‌ردێریش ئاماژه‌ت پێكردووه. . به‌ڕاستی كاریگه‌ره، خوا شیفای بدات ئینشائه‌ڵا.
[imgl]http://photos-g.ak.fbcdn.net/hphotos-ak … 4858_s.jpg[/imgl]
پـــرســیــــار: ئەرێ بۆ کاتێک پاترییەکانى کۆنتڕۆلى تەلەڤزیۆن، تەواو دەبێت(دەمرێت)، ئێمە دوگمەکانى کۆنتڕۆل زیاتر دەگوشین؟! (تکایە وڵامەکەى لە من نەپرسن).
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]