هاهاها. . به‌قوه‌ت بوو
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
هاهاها. . به‌قوه‌ت بوو
سوپاس بۆ خوا باش ئاگاداری ددانه‌كانمم.
بابه‌ت دووباره‌یه، پێشتر له‌م لینكه‌ی خواره‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه:
http://www.ysm21.net/viewtopic.php?id=18164&p=1
به‌ژداری پێكردنی ڕێكلمی له جامی جیهانی، بۆ ئه‌رجه‌نتینییه‌كان زۆر پێویست بوو.
خۆش بوو.
ده‌ستت خۆش بێت، گرنگترین شت ئه‌وه‌یه كه بابه‌ته‌كانت كۆپی ماڵپه‌ڕی تر نین و خۆت یه‌كه‌مجاره له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه هه‌ڵیان ده‌واسی، به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌شێ بڵێین جیاوازی. . به‌و هیوایه‌م نمونه‌ت زۆربێ و وه‌ك تۆ پشت به تواناكانی خۆیانن ببه‌ستن، چونكه ده‌زانم هه‌مان وێنه‌ی باوكتی ئه‌مما ده‌گه‌یته باڵای باوكت لێی تێپه‌ڕ ده‌كه‌یت یان نا. . ئه‌مه‌یان شتێكی تره. به‌رده‌وامبه.
ماشالله له تۆ جارێك نه م بینی له شیعری شاعیرێکا تێبینییه ك یان ڕه خنه نه نووسی !!:)
واته ئێستا بۆت ده‌ركه‌وت كه زۆر باش سه‌رنجی به‌رهه‌مه‌كان ده‌ده‌م، من له مێژه گوتوومه: ڕه‌خنه لای من به مانای گرنگی پێدان دێت!
ئه‌وه وێنای شاعیر و ڕۆماننوسی گه‌وره‌ی كورد به‌ختیار عه‌لییه. له شیعری "بوكه شوشه"دا به‌ختیار ده‌ڵێ:
ئه‌م شیعره هی به‌ختیار عه‌لی نیه !
هی کاروان عه‌بدوڵا سۆفیه
* به‌ڕاست؟! كه‌واته خه‌تا له‌منه كه بۆ سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕام تا بزانم هی كێیه، چونكه ئه‌وه‌ی بۆی ناردووم له پێشه‌كی و كۆتایی شیعره‌كه‌دا به‌ختیار عه‌لی نووسیوه، جگه له‌وه‌ش شیعره‌كه‌م به ده‌نگیش پێشگه‌یشتووه له‌وێشا له ناونانی ده‌نگییه‌كه‌ش هه‌ر نووسراوه به‌ختیار عه‌لی. . ده‌ی ئه‌مه ئه‌زمونێكه بۆم كه وه‌ك هه‌میشه‌یی دڵنیابم ئه‌وسا بێمه گۆ.
* به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر من مه‌به‌ستم بووبێ ئه‌وه‌یه كه ده‌بوو ئه‌و كاك عومرانه ئاماژه به‌م چه‌ند دێره بكات كه هی كه‌سێكی ترن و به‌كاری هێناون.
سڵاو، ماوه‌یه‌كه خۆت له ده‌قی چڕ و ئاڵۆز ده‌ده‌یت! سوپاسی ماندوو بوونت ده‌كه‌م بۆ ئاماده كردنی ئه‌م بابه‌ته. به‌رده‌وامبه. .
تێبینی:
ئیمارەتێکم لە "فکر"دروستکرد و.
ئیمبراتۆریەتى جەهل بردیە ڕێوە
سه‌یره!!
ئه‌رێ ئیمپڕاتۆر ده‌سه‌ڵاتی چییه، چی ببا به‌ڕێوه پێی ده‌ڵێن ئیمپڕاتۆر؟!
لەسەر پەڕاوى یادەوەرى هەوردا
بە هێڵێکى گەورە نووسراوە
وەرزى بیرچوونەوە!!
ده‌بوو له شوێنی "هێڵ" بنووسرێ (نووسین).
بۆ ئه‌م شوێنه "هێڵ" هه‌ڵه‌یه، ئاخر هێڵ شێوه و قه‌باره‌ی نووسین نیه، به‌ڵكو نووسینی له‌سه‌ر ده‌كرێ.
* پۆسته‌ری یه‌كه‌مم خوێنده‌وه، كه گه‌یشتمه ئه‌و دێرانه:
"خۆشم ئه‌وێی تۆش باوه‌ڕم پێ بهێنه
ئاره‌زووت بوو بمكه به مۆم هه‌موو شه‌وێ بمسوتێنه
بمكه له گوڵی سه‌ر سنگت ئه‌گه‌ر سیس بووم بمژاكێنه
به‌ڵام تخوا تكا ده‌كه‌م به دابڕان مه‌م ناسێنه"
تێبینی شتێكم كرد، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئاماژه به‌م چه‌ند دێره‌ی سه‌ره‌وه نه‌كراوه كه وه‌رگیراوه، چونكه ئه‌وه وێنای شاعیر و ڕۆماننوسی گه‌وره‌ی كورد به‌ختیار عه‌لییه. له شیعری "بوكه شوشه"دا به‌ختیار ده‌ڵێ:
وا بزانه بوكه شوشه‌كه‌تم،
كه ته‌نها بووی له پاڵ خۆتا بمنوێنه
كه بێزار بووی به‌سه‌رما بقیژێنه
كه توڕه بووی به به‌رد سه‌رم بشكێنه
كه بێ ئیش بووی هه‌ر بۆ گه‌مه
هه‌ردوو چاوم ده‌ربێنه
وابزانه بوكه شوشه‌كه‌تم
ڕازی خۆتم بۆ بدركێنه
ته‌ماشام بكه‌و
به گوێما بچرپێنه
بگری و پێ بكه‌نه
هه‌ڵمواسه‌و جل به به‌رما بدڕێنه . . .
بۆی ئه‌وه‌ی عومران خه‌مبار ده‌ست پاكانه درێژه به نووسین بدا ده‌بێ بۆ جارێكی تر كه سودی له به‌رهه‌م یان ده‌قی كه‌سێ وه‌رگرت ئاماژه به‌ناوی بكات.
له‌شت ساغ بێت، بابه‌تێكی گرنگه، به‌رده‌وامبه.
ماشائه‌ڵا له هه‌ڵبژاردنی كاك لێدوان، وێنه‌یه‌كی مانا هه‌ڵگری جوانت داناوه. به‌رده‌وامبه.
زۆر له مێژه بۆ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه خه‌و ده‌بینم، ده‌ستی كاك ئاسۆی ماندوو نه‌ناس خۆش بێت كه هه‌رده‌م له پێشوه‌چوونی ستایلی كڕۆكی یانه‌یه. ته‌مه‌ن درێژ بیت.
ده‌ستتان خۆش بێت، جاری وه‌ها ئه‌گه‌ر كه‌س بۆی نه‌شیا بێته یانه‌وه بۆ ڕاگرتنی ئه‌وانه ده‌شێ منیش ئاگادار بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌گه‌رچی جار هه‌یه له هێڵ نیم به‌ڵام له‌ماڵه‌وه نزیكم.
له سه‌ره‌تادا به‌شێوه‌یه‌كی ئاساییی ده‌خوێنێ، لێ دواتر ده‌بێته ده‌نگێكی جیاواز. ماشائه‌ڵا له ده‌نگ و ئه‌دای، ئینشائه‌ڵا ده‌بێته یه‌كێك له قورئان خوێنه هه‌ره به‌ناوبانگ و گه‌وره‌كانی جیهان.
بیرۆكه‌ی سه‌یرن، ده‌ست خۆش بۆ دانانی بابه‌ت.
زەقترین هەڵەكانی مۆندیالی 2010، كە ئێستا یارییەكانی گەیشتۆتە چوارگۆشەی زێرین.
نووسینی: مسته‌فا قۆجه.
[imgl]http://kurdup.com/up/uploads/picture/4063de46c3.jpg[/imgl]
هەڵەی یەكەم:
لەیاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیاو ئینگلتەرا لەخولی شازدە، ناوبژیوانی ئۆرگوایی جۆرج لاریۆندا، گۆڵێكی دروست و ئاشكرای بۆ یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا فرانك لامپارد نەژمارد، كاتێك تۆپەكە هێڵی گۆڵی ئەڵمانیای بەدوو مەتر بری، دوای تەواوبوونی یارییەكەش گۆڵچی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، ئەوەی بەدیارترین هەڵەی ناوبژیوان ژمارد لەمێژووی تۆپی پێدا، هەروەها سەرۆكی فیفا جۆزیف سیپ پلاتەر داوای لێبووردنی لەهەڵبژاردەی ئینگلتەرا كرد، بەهۆی ئەو غەدرە گەورەیەی كە لێیان كرا.
جێی باسە لەیاری نێوان هەردوو هەڵبژاردە، لەساڵی 1966 ناوبژیوانی یاریەكە، گۆڵێكی بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ژمارد، كەهێڵی گۆڵی نەبری بوو، ئەوەش بەهەمانشێوە غەدرێك بوو لە ئەڵمانیا كرا.
هەڵەی دووەم:
گۆڵچی هەڵبژاردەی جەزایر فەوزی شاوشی، خاوەنی یەكەمین هەڵەی مۆندیالی 2010ـیە، لەیاری كردنەوەی هەڵبژاردەكەیدا بەرامبەر هەڵبژاردەی سلۆڤینیا، كاتێك لە لایەن هێرشبەری سلۆڤینی روبەرت كۆرۆن، لێدانێك ئاراستەی گۆڵی جەزایر كرا‌و زۆر بە ئاسانی بە نێو دەستی فەوزی شاوشیدا چووە گۆڵەوە، ئەم هەڵەیەش بەس بۆ ئەوەی جەزایر بدۆرێت و فەوزیش لە پێكهاتەی سەرەكی دوور بخرێتەوە.
هەڵەی سێیەم:
گۆڵچی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رۆبەرت گرین بەهەمان دەردی گۆڵچی جەزایر چوو، كاتێك لە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەراو ئەمریكا هەڵەیەكی مێژوویی كرد، دوای ئەوەی لەخوولەكی 40دا لەلایەن هێرشبەری ئەمریكی كلێنت دێمپسی، تۆپێك ئاراستەی گۆڵ كرا‌و تۆپەكە بەشێوەیەكی زۆر سەرسوورهێنەر بەنێو دەستی گریندا چووە ناو گۆڵەوە، بەمەش ئەو گۆڵچیە لەپێكهاتەی سەرەكی دوورخرایەوەو دەیڤید جێمس جێگەی گرتەوە.
هەڵەی چوارەم:
لەیارییەكانی قۆناغی شازدەو لەیاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و مەكسیك، یاریزانی ئەرژەنتینی كارلۆس تێڤێز گۆڵێكی بە ئۆفساید تۆمار كرد لەخوولەكی 26، ئەمەش بووە هۆی دەركردنی ناوبژیوانی ئیتاڵی رۆبێرتۆ رۆسێتی لەمۆندیال و غەدرێكی گەورە لەهەڵبژاردەی مەكسیك.
هەڵەی پێنجەم:
هەر لەخوولەكی 33ـی یاری نێوان مەكسیك و ئەرژەنتیندا، بەرگریكاری مەكسیكی ریكاردۆ ئۆزۆریۆ هەڵەیەكی كووشندەی كرد، دوای ئەوەی زۆر بەئاسانی تۆپەكەی خستە بەردەم هێرشبەری ئەرژەنتینی گۆنزالۆ هیگواین، ئەویش بەسوپاسەوە ئەو خەڵاتەی وەرگرت و گۆڵی دووەمی ئەرژەنتینی تۆمار كرد.
هەڵەی شەشەم:
هێرشبەری بەرازیلی لویس فابیانۆ، لەیاری نێوان هەڵبژاردەكەی و كوتدیڤواردا، لەگێمی دووەمی یارییەكە گۆڵی دووەمی خۆی زۆر بەشێوەیەكی سەیر تۆمار كرد، كاتێك دووجار تۆپەكەی بەدەست گرت ئینجا گۆڵی تۆمار كرد، ئەمەش بووە هۆی جێگەی پرسیار‌و گاڵتەپێكردن لای هەمووان بەناوبژیوانی یارییەكە ستیڤان لانۆی.
هەڵەی حەوتەم:
لەجەولەی دووەمی یارییەكانی مۆندیال لە كۆمەڵەی هەشتەم، لەیاری نێوان ئیسپانیا‌و شیلی، گۆڵچی هەڵبژاردەی شیلی كلاودیۆ براڤۆ هەڵەیەكی گەورەی كرد‌و لە گۆڵەكەی هاتە دەرەوە، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا داڤید ڤیا ئەو هەلەی قۆستەوەو توانی گۆڵی یەكەمی یارییەكە بۆ ئیسپانیا تۆمار بكات، بەو بردنەوەیەش مەتەدۆر توانی لەمەترسی دەرچوون لە مۆندیال رزگاری ببێت.
هەڵەی هەشتەم:
یاری نێوان هۆڵەنداو ژاپۆن بەسەركەوتنی هۆڵەندا تەواو بوو بە گۆڵی ویسلی سنایدەر، ئەمەش دوای هەڵەیەكی گۆڵچی ژاپۆنی ئیجی كاواشیما هات، كاتێك رێگەی دا بە سنایدەر تۆپەكە بخاتە گۆڵەوە لە خوولەكی 53.
هەڵەی نۆیەم:
لەخوولەكی 8ـی یاری نێوان ئۆرۆگوایی و كۆریای باشوور لەمیانەی یارییەكانی قۆناغی شازدە، گۆڵچی كۆرییەكان جۆنگ سۆنگ هەڵەیەكی كووشندەی كرد، ئەمەش دوای ئەوەی رێگەی دا بە تێپەربوونی پاسێكی دیگۆفۆرلان بۆ لویس سوارێز، ئەویش ئەو هەلەی قۆستەوەو گۆڵی یەكەمی یاریەكەی تۆمار كرد.
هەڵەی دەیەم
رۆژی پێنجەمی مۆندیال یەكەم هەڵەی مۆندیالی بەخۆیەوە دی، كاتێك ناوبژوانی ئەفریقی جیرۆم دامۆن، گۆڵێكی بۆ گۆڵكاری سلۆڤاكیا رۆبێرت فیتیك ژمارد لە ئۆفسایدێكی روون و ئاشكرادا، ئەمەش لەیاری نێوان نویزلەنداو سلۆڤاكیا بوو كاتێك یارییەكە بەبەرامبەر بوونی هەردوولا بە گۆڵێك تەواو بوو.
ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته‌كه، من ووشه‌ی "ئیدی" زۆر به‌كارده‌به‌م. سه‌رهیدی براشم كه ئه‌ندامێكی ناچالاكی ئێره‌یه زۆر ووشه‌ی "ئیتر" به‌كاردێنێ.
به‌خێربێیته‌وه سیدرا خان، كاك ڕه‌وان ووته‌نی شوێنت دیار بوو، ئینشائه‌ڵا به‌رده‌وام ده‌بیته‌وه.
ده‌ستت خۆش بێت، بابه‌تێكی به‌سوده، پێویست به هه‌ڵواسینی ده‌كات.
بۆ كاك ئه‌حمه‌د گۆران و ئه‌دیب چاوه‌ڕێ، برایان ئێوه ده‌ست خۆشیتان له‌چی كردووه، خۆ بابه‌ته‌كه ته‌واو نیه دانه‌نراوه؟! پێم وابێ بێخوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه ده‌ست خۆشیتان كردووه.
یاریزانێكی لێهاتووه، خۆ ئه‌گه‌ر گۆڵیش نه‌كات گاریگه‌ری به‌سه‌ر تیپه‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌م كاریگه‌رییه‌ش ڕێ له‌به‌رده‌م ڤیا و یاریزانانی تر خۆش ده‌كا بۆ گۆڵ تۆمار كردن!
جوانه.
به‌خێربێیته‌وه، به‌هیوای به‌رده‌وام بوون.
لای من كۆده‌كه كار ده‌كات و هێڵه‌كه‌م "جاري تحویل المكالمة" ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیش پێوه ده‌كه‌م هیچ نامه‌یه‌ك ناگاته ده‌ستم كه گوایه فلان كه‌س په‌یوه‌ندی پێمه‌وه كردووه!
ده‌ست خۆش
كاك ئه‌حمه‌د تۆ نووسیوته ده‌ست خۆش، یه‌عنی لای تۆ كاری كرد؟
هه‌موو ئه‌و وشانه‌ی سورم كردوون، شایه‌نی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنن، وابزانم له‌ڕێگه‌ی لێده‌رێكی ده‌نگییه‌وه شیعره‌كه نوسراوه‌ته‌وه بۆیه ناتوانم هیچ ده‌رباره‌ی بنووسم. ئه‌گه‌ر كه‌سێ ئه‌م شیعره‌ی به نووسینێكی پوخته ده‌ست كه‌وت پێم خۆشه بیهێنێته ئێره.
ئازيز مال ئاوا ئاخر مه نزله
ئاخرين برسه ى خيلخانه ى دله
ئاخر كوجى تو دوا هه ناسه مه
ده ست بيكردنى مه يل و تاسه مه
ويرانت كردم مال ويران نه بى
برو له دواى من ئاوه دان نه بى
وتيان بو كه سى يالكه بوت بمرى
يا تو هالمان كى ده ستم بكرى
وتت مه ترسه بى بكره ده ستم
له بيكه سيتا هه رخوم كشت كه ستم
له كه س نه ترسام بومه هاونه فه س
نه مزانى ده ستت ئه بيته قه فه سرۆزبێ
كاك شیڤان به‌خێربێیته‌وه، خۆشحاڵم كه بۆ جارێكی تر لێره ده‌تبینمه‌وه. سوپاس بۆ بابه‌ته‌كه‌ش.
له یارییه‌كی دۆستانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و سعودیا زۆرم حه‌ز ده‌كرد بچم و به‌چاوی خۆم بیبینم به‌ڵام له‌به‌ر كه‌می كات و گه‌شت كردنمان بۆ ووڵاتێكی تر نه‌متوانی، ئێستاش داخ له دڵم. .
بابه‌تێكی گرنگه، ئینشائه‌ڵا براده‌ره قه‌ڵه‌وه‌كه‌می لێ ئاگادرا ده‌كه‌مه‌وه
دوعای ئه‌نجامی باشیشت بۆ ده‌كه‌م خه‌مت نه‌بێ.
ئینشائه‌ڵا ئه‌نجامی تاقی كردنه‌وه‌كانت باش ده‌بن. به‌رده‌وامبه. .
ماشائه‌ڵا وێنه‌كان به جوڵه‌ی جوان دروست كراون، جگه له‌وه‌ش ووته‌ی جوان و مانا هه‌ڵگر و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر نووسراوه، ده‌ستت خۆش بێت بۆ هێنانیان. به‌رده‌وامبه. .
كه گۆڵی یه‌كه‌می له ئه‌رژه‌نتین كرد، به‌ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ 3 گۆڵ كرد، كه گۆڵی دووه‌میش كرد واته مایه‌وه 2 كه‌چی له‌م بابه‌ته هاتووه كه ته‌نیا یه‌ك گۆڵی ماوه بگاته ڕۆناڵدۆی به‌ڕازیلی!!
ده‌ستت خۆش بۆ بابه‌ته‌كه.
ده‌مارگیری كێشه‌یه‌كه شه‌رع ڕێگه‌ی تایبه‌تی بۆ كپ كردنه‌وه‌ی ئاماژه پێكردووه، له ڕاستیدا دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م شته ده‌بێته له‌كه‌دار بوونی كه‌سایه‌تییه‌كه. ده‌بوو مارادۆنا ددان به‌خۆیدا بگرێ و هه‌ڵنه‌چێ، به‌ڵام بڵێین و نه‌ڵێن 4 گۆڵیش بۆ ئه‌رژه‌نتینییه‌كان زۆره بۆیه له‌م باوه‌ڕه‌دام كه‌م كه‌س هه‌یه بتوانێ له‌م حاڵه‌ته‌دا خۆی بۆ بگیرێ!!
سڵاو كاك ئه‌حمه‌د گۆران، تێبینییه‌كم هه‌یه بۆ بابه‌ته پۆسته‌ر هه‌ڵگره‌كات، پێم باشه جارێكی تر سه‌ردێری گونجاو بنووسیت، واته ناوی شیعره‌كه. نه‌ك (پۆسته‌رێكی جوان. . شاز. . سه‌یر. . ڕێك. . كاریگه‌ر. .) ئه‌ویش له پێناوی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بابه‌ته‌كان بناسێته‌وه.
كاك دیلمان واتایه‌كه ئه‌گه‌یه‌نێ به‌ڵام نووسینه‌وه‌كه به‌بێ هیچ قسه له‌سه‌ر كردنێك هه‌ڵه‌یه. .
ڕه‌نج هه‌موو شیعره‌كانی، وه‌ك خۆی گووته‌نی ناسك و ساده‌و زاتین، ئه‌وه بۆیه‌ش خه‌ڵكانێكی زۆر بۆ SMS به‌كاری ده‌به‌ن.
سه‌هه‌ند نووسی:شیعرێکی زۆر جوانه ، ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه کاک دیلمــان گیان .
وابزانم ئه‌و دوو پیته‌ی سورم کردوه تایپ نه‌بووه.. (بیرت ئه‌كــــــه‌م خــــــاتونه‌كه‌م بـێ تۆ هیچ سه‌بوریم نایه)
[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت كاك سه‌هه‌ند ،،ئاسایه كاك سه‌هه‌ند،من له شوێنكتر هێناومه به‌ڵام بینی بووم بۆیه ده‌ستكاریم نه‌كرد چونكه هیچ له ماناكه‌ی ناگۆرێت دووباره سوپاس بۆ تۆ .[/size]
كاك دیلمان ئه‌وه‌ی پێش تۆش هه‌ستاوه به نووسینه‌وه‌ی، هه‌ر به هه‌ڵه نووسیویه‌تی. چونكه "بیرت كه‌م" هه‌ڵه‌یه. ده‌بوو نووسرابا "بیرته كه‌م" یان "بیرت ئه‌كه‌م".
به‌خێربێیت، ئینشائه‌ڵا ئێره بۆت ده‌بیته مایه‌ی سود گه‌یاندن، به‌هیوای به‌رده‌وام بوون.
دڵنیان له‌وه‌ی به سێ ناو به‌ژداری ده‌كات، ده‌ترسم سێ كه‌سی خانه‌واده‌یه‌ك بن!!
بابه‌تێكی زانستی و گرنگه، له‌شت ساغ بیت، خوا پاداشتی بنووسه‌كه‌شی بداته‌وه.
لای زۆربه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له دواوه‌ی به‌ڕازیل و ئه‌رجه‌نتین و فه‌ره‌نسا و ئیسپانیایه، وه‌لێ ئه‌ڵمانییه‌كان به‌م ئه‌نجامانه‌ی كه له‌م جامی جیهانییه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، وایان كرد ناچار بین و ڕامان بگۆڕین و ئه‌ڵمانیا بهێنینه پێشی پێشه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ئه‌م شێوازی یاری كردنه به‌رده‌وام بێت و هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رگری و گۆلچی بوونی نه‌بێ، دڵنیام كه به به‌رز كردنه‌وه‌ی جامه‌كه شاد ده‌بێ!
وێنه‌یه‌كی مانا هه‌ڵگره، ده‌ستی وێنه‌گره‌كه‌و تۆیش خۆش بێت.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]