خه‌تای خاوی هێڵه‌كه‌م بوو، ده‌ستت خۆش بێت له ڕاستیدا هه‌تا بڵێی جوان و سه‌رنج ڕاكێشه. من گوتم تۆ داهێنه‌رانه كار ده‌كه‌ی. .ماشائه‌ڵات لێ بێت.
ئه‌رێ ئه‌وه‌ش هه‌ر مافی بۆ YSM21.NET پارێزراوه؟
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
خه‌تای خاوی هێڵه‌كه‌م بوو، ده‌ستت خۆش بێت له ڕاستیدا هه‌تا بڵێی جوان و سه‌رنج ڕاكێشه. من گوتم تۆ داهێنه‌رانه كار ده‌كه‌ی. .ماشائه‌ڵات لێ بێت.
ئه‌رێ ئه‌وه‌ش هه‌ر مافی بۆ YSM21.NET پارێزراوه؟
لای من پێوه‌كراوه‌كه به ستوونی ده‌ركه‌وتووه!!
ئه‌مه "نانسی"ـیه. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی جوانكاری بۆ ڕوخساری بكات.
پێش ئۆڵمپیادی په‌كین نانسی له شاری دوحه له‌هه‌مان ئه‌و هۆتێله پێنج ئه‌ستێره‌یه بوو كه ئێمه‌ی لێ‌بوو، جا به‌یانییه‌ك له چێشتخانه‌ی هۆتێل نانسی ژن و پیاوێكیشی له‌گه‌ڵ بوو، من و دارا مه‌حه‌مه‌د بۆ یه‌كتر ناسین چووینه لای، مكیاژی نه‌كردبوو، له ڕاستیدا به سروشتی خۆی زۆر جوانتره!
ده‌ستت خۆش بێت، بابه‌ته‌كانت گرنگن، ئه‌وه‌ش یه‌كێكیانه. ئینشائه‌ڵا تاقی ده‌كه‌مه‌وه، به‌هیوای به‌رده‌وام بوون.
باینجان خواردنی دووه‌ممه، پاش دۆڵمه. ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م زانیارییانه.
کاره‌که‌م کرد و دروست بوو.
کاک سه‌رهه‌نگ به ژماره‌کانی سه‌ر کیبۆرده‌که ده‌جولێت، ده‌توانرێت خێرا بکرێت ..
له‌شت ساغ بێت برام، كاره‌كه‌م ڕایی بوو.
كاره‌كه‌م كرد، به‌ڵام نازانم چۆن و به‌چی ماوسه‌كه بجوڵێنم؟!
به‌خه‌مم بۆیان، سه‌رهیدی برام هانده‌رییانه، به‌ڕاستی دوێنێ له دۆخێكی خراپ بوو كه دۆڕان. واته هه‌مان ئه‌و وه‌زعه‌ی كه من تێیدا بووم به چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له جامی جیهانی.
ئه‌وه‌ی من ده‌یخه‌مه ڕوو ده‌قێك نیه قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كرێ، زۆر ئاساییه ئه‌گه‌ر ڕای تر هه‌بێ سه‌باره‌ت به ڕاست كردنه‌وه‌كانی من، هه‌رچۆنێك بێت لێكدانه‌وه‌كانی من له ڕووی نووسینه‌وه هه‌ڵه‌ن، ئه‌مما ئه‌گه‌ر به زاراوه‌ی سلێمانی و به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێی ده‌دوێن قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین ئه‌وه هیچ له‌وانه‌ی من ئاماژه‌م پێكردون ناكه‌ونه خانه‌ی هه‌ڵه‌وه، سلێمانی له ووتنی "نه‌ڕژانده" ده‌ڵێ "نه‌ڕاژنه" به‌ڵام له نووسینه‌وه‌دا ئه‌مه بنووسرێ ده‌بێته هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌ق، چونكه تاك و كۆی تێده‌كه‌وێت. ناشكرێ له ژێری شیعره‌وه نووسه‌ر بڵێ: خه‌ڵكینه مه‌به‌ستم له ئه‌حه، ئه‌حمه‌ده. .
شیعره‌كانی ئیسماعیلی خورماڵی كه به هه‌ستكی یه‌كجار ناسك و ئاسان بۆ تێگه‌یشتن نووسراون، هێنده واقعیانه دارێژراون خوێنه‌ر زۆر جار توشی شۆك ده‌بێ به‌وه‌ی وا ئه‌زانێ ده‌رباری خه‌می ئه‌و نووسراون، ماوه‌یه‌كیش پێش ئێستا كه كاتی گوێ گرتنم هه‌بوو سێدییه‌كی كه‌سی ناوبراوم گوێ ده‌گرت. جا كه ئه‌م شیعره‌م بینی تێبینی ئه‌وه‌م كرد كه بنووسی شیعره‌كه "تاك" و "كۆ"ی بۆ جیا نه‌كراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا لای شاعیر به‌م شێوه‌یه نووسرابن و هه‌ڵه‌ی تایپ نه‌بێ، له یه‌كێ له دێره‌كان نووسیویه‌تی:
نیوه شه‌وه و دوا سه‌رخۆشی كۆڵانه‌كان نوقمی خه‌ون
"دوا سه‌رخۆش" تاكه، "نوقمی خه‌ون" بۆ كۆیه.
ڕاست كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه: نیوه شه‌وه و دوا سه‌رخۆشه‌كانی كۆڵانه‌كان نوقمی خه‌ون.
یان به‌م جۆره: نیوه شه‌وه و دوا سه‌رخۆشی كۆڵانه‌كان نوقمی خه‌وه، به‌ڵام له‌مه‌یاندا سه‌روا تێك ده‌چێ. ده‌بێ بۆ دێری دووه‌م سه‌روا بگۆڕدرێ.
شه‌و تێ په‌رِی و ئه‌وه‌ی ویستم كه‌مێ ده‌نگی نه‌رِژانه گوێم
"ئه‌وه‌ی ویستم" تاكه، "نه‌ڕژانه گوێم" بۆ كۆیه.
ڕاست كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه: شه‌و تێپه‌ڕی و ئه‌وه‌ی ویستم ده‌نگی نه‌ڕژایه گوێم
ئه‌وی ویستم ته‌نها تۆزێ بای ئارامی نه‌رِژانه جێم
ئه‌مه‌شیان هه‌مان كێشه‌ی هه‌یه، "ئه‌وی ویستم" تاكه، "نه‌ڕژانه جێم" كۆیه.
ڕاست كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه: ئه‌وه‌ی ویستم ته‌نها تۆزێ بای ئارامی نه‌ڕژایه جێم.
سه‌یره ئه‌م هه‌موو كورسیه بچوكه‌ی بۆ داناون
به‌خێربێیت كاك ئه‌دیب، خۆشحاڵم به‌هاتنی تۆیش، به‌و هیوایه‌م ئێره بۆت نه‌بێته مایه‌ی كات به‌هه‌ده‌ر دان.
له بیرمه له‌ناكاو ئه‌م پیاوه بوویه سه‌ردێری ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان، جگه له‌وه‌ش ئه‌م شاڵاوه ئینته‌رنێت و تیڤییه‌كانیشی گرته‌وه، گوایه ئوسامه‌ی كوڕی لادن مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان، له كاتێكدا ئه‌و له ووڵاتێكی، بێ چه‌كی گه‌وره‌ی، وه‌كو ئه‌فغانستان بوو. جا لێره پرسیاریكم لا دروست بووه: ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بوو بۆچی هه‌وڵی مردنی هه‌مان شۆڕشی ڕاگه‌یاندنی به‌رپا نه‌كرده‌وه؟! به‌شكم له مردنی كه‌سی ناوبراو.
ئه‌و كێشه‌یه‌م هه‌یه، زوو زوو شتم بیر ده‌چێته‌وه. بابه‌ته‌كه‌م به‌لاوه گرینگه، ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی.
بینینی وێنه‌كه دڵخۆشی كردووم، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌نجامه‌كانی ئیتاڵیا
ئه‌وه بخه‌نه لاوه له‌سه‌ر چی كوژراوه، كێشه‌كه له‌وه‌دایه بۆچی له‌م ووڵاته‌ی ئیمه ڕای جیاواز هه‌میشه كوشتنی لێكه‌وتۆته‌وه؟! ئایا ئه‌مه یه‌كه‌مین كێشه‌یه كه له هه‌رێمه‌ی ئێمه سه‌ر هه‌ڵده‌دا ؟! سه‌یره كه هیچ كه‌س قبوڵی ڕای جیاواز و ڕه‌خنه ناكات، كه ئه‌م دوو خاڵه بناغه‌ی پێشكه‌وتنی هه‌ر ووڵاتێكی پێشكه‌وتوون، ئاخر ئه‌گه‌ر ڕای جیاواز بوونی نه‌بێ و هه‌موومان یه‌ك ڕا بین كه‌واته بیر ناكه‌ینه‌وه، ڕه‌خنه‌ش كه زاده‌ی گرینگی پێدانه ئه‌گه‌ر فه‌رامۆش بكرێ ڕه‌وت نیه په‌كی نه‌كه‌وێ. .
به‌هه‌رحاڵ پرسه‌و سه‌ره خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كوژراو ده‌كه‌م و له خوای گه‌وره داواكارم كه به به‌هه‌شتی خۆی شاد بكات.
كاك ئه‌حمه‌د گۆران سڵاو، وه‌ك هه‌میشه هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی تۆ دایانئه‌نێی له یانه لای من نابنه‌وه!
سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه دڵ به داخم بۆی، من گه‌لێ جار گوێم له‌و گۆرانییه گرتووه كه بۆ سۆناتای زستان تۆماركرابوو، هه‌ستێكی یه‌كجار سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌بوو.
بابه‌ته‌كه دوو هاكێشه‌ی هه‌یه، یه‌كه‌میان ئامۆژگاری كردنه‌به خواردنه‌وه‌ی زۆری چا بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به ڕێژه‌ی 45% دوور بیت، له كۆتایی بابه‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێ به مه‌رجێ زۆر نه‌خورێته‌وه، چا سودی هه‌یه بۆ دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه!!
گۆرانییه‌كی خۆش بوو.
ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كه‌ت ده‌ست نه‌كه‌وت له گۆگڵ بۆ ئه‌م ناوه‌ی خواره‌وه بگه‌ڕێ:
Allok 3GP PSP MP4 iPod Video Converter
له‌شت ساغ بێت كاك حوسێن. وێنه‌ی جوان و سه‌رنج ڕاكێشن.
به‌رنامه‌كه‌م هه‌یه، به‌ڵام نازانم چۆن به‌رز ده‌كرێته‌وه! تا برۆتی بنێرم.
ووته‌ی به‌نرخ و ورژێنه‌رن، له‌شت ساغ بێت.
نووسینه‌وه‌كه هه‌ڵه‌ی هه‌یه. .
پێم خۆشه سیروان هه‌ڵه‌بجه‌یی چاكی بكات، چونكه ئه‌و په‌رۆشی بنووسی دێره‌كانه.
ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وامی هه‌بووایه خۆش بوو.
له‌به‌ر دراوسێ و گه‌ڕه‌ک
بڵێ هاتووم بــۆ هێڵـــه‌ک.
له‌م ووشه تێناگه‌م
ده‌ست خۆش
- ئه‌وه ووشه‌كه‌م چاككرد، ئه‌و مه‌به‌ستی "هێلكه" بوو.
وه‌ڵامه‌كه بكرابایه كوردی باش بوو، بۆ ئه‌وانه‌ی عه‌ره‌بی نازانن.
دڵنیام ئه‌م بابه‌ته زاده‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زۆره، چونكه زۆر زانستیانه دارێژراوه.
[size=16]له پاڵ خه‌ڵاته‌كه‌ی خاوه‌نی بابه‌ت، منیش خه‌ڵاتێك ئاماده ده‌كه‌م بۆ كه‌سی براوه.[/size]
هاورێی ئێمه‌ی کاك مه‌به‌ست
به هیوای به‌رده‌وامی له گه‌ڵمان
ماوه‌یه‌كی زۆره كاره له‌سه‌ر خاڵی پێنجه‌م ده‌كه‌م كه‌چی باش نه‌متوانیوه بڕگه‌ی دووه‌می خاڵه‌كه جێ به‌جێ بكه‌م.
له ڕاستیدا هه‌ڵبژارده‌ی یابان له سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئاستی باش بوو، به‌تایبه‌ت له یارییه‌كه‌ی پێشووی. حه‌زیشم ده‌كرد زیاتر بچێته پێشه‌وه، به‌ڵام دیاره به‌خت یاوه‌رییان نه‌بوو.
جوان دارێژراوه، خۆزگه ناوی نووسه‌ره‌كه‌یش ده‌نووسرا. به‌ڕێز "هه‌ناسه سلێمانی" ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته.
به‌هیوای به‌رده‌وام بوون.
وێنه‌كان جوانن، ده‌ستت خۆش بێت. یه‌كێ له وێنه‌كان نووسینێكی له‌سه‌ره، كه هه‌ڵه‌یه پێم خۆش بوو ڕاستی بكه‌مه‌وه.
"ئه‌و جه‌ستانه‌ی كه هه‌میشه له زیندووه‌كان سه‌ربه‌رزترن"
بنووسی ئه‌م دێره له نووسینی "جه‌سته" مه‌به‌ستی كه‌سێكی مردووه! خۆی جه‌سته هی مرۆڤی زیندووه، ده‌بوو "لاشه" بنووسرێ.
ماشائه‌ڵا. . دڵنیام زۆر جوانتریش ده‌بێ، ئینشائه‌ڵا هه‌ر زوو كاره‌كان ده‌چنه باری جێ به‌جێ كردنه‌وه.
ده‌ی من چاوه‌ڕێم. .
ئه‌م بابه‌ته لای خۆم پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌م، چونكه به‌ڕاستی زۆر به سوده. ده‌ستت خۆش بێت.
سڵاو، پێش هه‌موو شتێك سه‌ردێر گونجاو نیه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسی گه‌وره‌ترین كێشه نێو كۆمه‌ڵگا ده‌كات،
نه‌ده‌بوو یه‌م شێوه‌یه بنوسرێ، ڕاسته بابه‌ته‌كه ساتیره ئاسا ئاماده كراوه وه‌لێ زۆر ورژێنه‌ر و مانا هه‌ڵگره، ده‌بوو
ناونیشانه‌كه گاڵته ئامێز نه‌بێ. سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌ش من هه‌ستم به‌م شته كردووه كه له‌م بابه‌ته
وێنه‌ییه ئاماژه‌ی پێكراوه، به‌ڵام ناشكرێ بڵێن زۆربه‌ی كچان وا بیر ده‌كه‌نه‌وه و خۆیان هۆكاری قه‌یره بوونی خۆیانن.
ڕای من بۆ ئه‌م باسه و مانه‌وه‌ی كچ به قه‌یره‌یی، بۆ كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌ڕێنمه‌وه، زۆر نمونه‌ی زیندووش له‌م باره‌یه‌وه ده‌زانم
كه دایك و باوك و برا بوونه‌ته كۆسپ له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری كچ. به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌ش له بیر بكه‌ین كه
ڕێژه‌ی ماوه كچان خۆیان به‌رپرسیاری كێشه‌كانی خۆیانن هه‌ر وه‌ك له‌م بابه‌ته ئاماژه‌ی پێكراوه.
dast xosh kak sarhang bo danany aw shi3ra
زین خان سڵاو، له نووسینی په‌یامه‌كه‌ت هه‌ڵه‌ت كردووه، چونكه ئه‌مه بابه‌تی كاك دیاره نه‌ك هی من،
من ئه‌م بابه‌ته‌م دانه‌ناوه، به‌ڵكو په‌یامم نووسیوه!
ماشاءالله. . له‌شت ساغ بێت برا.
مامۆستایه‌كانی ته‌كت ده‌ناسم، ڕێكه‌وتی گیراوی وێنه‌ی سێیه‌متم به دڵه.
به‌رنامه‌كه‌م دابه‌زاند، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چۆنیه‌تی كار كردن به به‌رنامه‌كه بوونی نیه تا ماوه‌یه‌كی زۆر كاركردن له‌سه‌ری نه‌متوانی هیچ بكه‌م!
ڕه‌نج سه‌نگاوی پڕفرۆش‌ترین كتێبی شیعری هه‌بوو له ساڵاكانی ڕابردوو. بیرمه براده‌رێكم كتێبه شیعره‌كه‌ی ڕه‌نج سه‌نگاوی بۆ هێنام، خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌و بینینی ئه‌و شیعره منی خسته گومانه‌وه به‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه شیعری كه‌سی ناوبراو نه‌بێ! چونكه به‌ڕاستی كێشه‌ی زۆری تێدایه‌و په‌رته‌وازه‌ییه‌كی زۆر له دێره‌كان و ڕێكخستن و وێنه شیعرییه‌كان هه‌یه.
نـــازانـــم متــن بـــۆ ئــه‌ونده تــــۆم خـــۆشـــه‌ويــت بـــۆچـــی ئـــه‌ونده شــــه‌یــــداتـــــم
بـــيــرتــــه ده‌مـــــــه‌و بــه‌یــانــه‌یــك چــوار ســاڵ بــه‌ر لـه ئێستایی ته‌مه‌ن چاوه‌رێم بویـتئـــهو بــه‌یــانــیـانــه‌ت لــه بـیـره بـــه ســـۆزه‌وه شــعـره‌كـانـی نــزارت بــۆم وه‌رئــه‌گـێـرا
ئــێـسـتـاش لـــه بــیـرمـــه چـــه‌نــد گـــــــریـــام لــه نــێـو بــاوه‌شـــی دوو دێــــرا
بــــۆچی نـــه‌گـــریــم دوای ئـــه‌م هـــــه‌موو دێــره جــوانــه ئـیـتـر چــــاوی من نـهبـیـنـیئــــــهگـــــهر تـــــــــۆم خــــــــــۆش نــه‌ویـسـتـایـه
نه ئه‌م كوره‌ی ئیستا ئه‌بوم نه ئه‌م هه‌موو شعره جوانه‌ش نه ئه‌م بوركانی ناو دڵم نه ئه‌م هه‌نسك و گریانهشلــــه بــیــرت دێ بــه‌یــانـیـه‌ك تـــه‌نــیـا مـــێـزێـــك مـــن تــــۆی لـــه‌یــه‌ك كــــــرد بـــوو
هــێـشـتـا هـــه‌ســتت ئــــه كــــــــرد دوورم تــــــونــد تــــــونــد ده‌ســـتــمـت گــــرت بوولـــهو رۆژه‌دا دڵـــمـان لــــه دوو مــــــناڵ ئـــــــه‌چـــــــوو
بیرته ووتم ئه‌ها چۆن یاری ئه‌كه‌ن كه‌سمان لێیان تووره نه‌وبوین
دڵــــــمـان نــه ئــه‌هــات پـێـان بــڵـێـیـن هــــــاری مـــــه‌كه‌ن
(( ره‌نج سنگاوی ))
- ئه‌م دێرانه‌ی سه‌ره‌وه گشتی كێشه‌ی سه‌روایان هه‌یه.
لـــــه‌وه‌تـــه‌ی بـــريـــارت داوه هـێـنـده وونـــم نـــازانــــم مــــــن كــــێم
(( ره‌نج سنگاوی ))
- كه‌سێك ئه‌گه‌ر ونیش بێت هه‌ر ده‌زانێ خۆی كێیه.
لــــه هـــه‌نـسـكـه‌كـانــــم نـــه‌بـــێ چــرپـه‌ی تۆ له هیچ كه‌س نــاچـێ
(( ره‌نج سنگاوی ))
- ووشه‌ی "كه‌س" نه‌نوسرابا دێره‌كه بێ كێشه ده‌بوو، ئاخر "هه‌نسك"ـی به‌كار هاتوو كه‌س نیه!!
ده‌مــــــــــه‌وو عــه‌ســرانـێـك پــێــم ووتــی رقـــم لــێـتـه دڵــنـیـابــه زۆر درۆم كــــــرد
(( ره‌نج سنگاوی ))
- "زۆر درۆم كرد" بۆ ته‌نیا ووتنی "ڕقم لێته" هه‌ڵه‌یه، پێم وایه "زۆر" له دێره‌كه نه‌بوایه باشتر بوو.
ئــــه‌م شـه‌و دڵت په‌ره په‌ره شێوه‌ی من هه‌ڵ ئه‌داته‌وه
(( ره‌نج سنگاوی ))
- "په‌ڕ په‌ڕ" ڕاسته.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]