پيــــــاوى چـــاك بة ئاشكراى كة
ئاشکرای ده‌که‌م به س 2 رۆژی تر
جا وه‌ره دوو ڕۆژی تر به‌رگه بگرم
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
پيــــــاوى چـــاك بة ئاشكراى كة
ئاشکرای ده‌که‌م به س 2 رۆژی تر
جا وه‌ره دوو ڕۆژی تر به‌رگه بگرم
ئه‌رژه‌نتین خۆی گه‌یانده قۆناغی هه‌شته‌م.
ده‌شێ بڵێین ناوبژیوانه‌كانی یارییه‌كه ئه‌رجه‌نتینیان گه‌یانده قۆناغی هه‌شته‌م، ئه‌ویش به هه‌ژمار كردنی گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه، كه "ئۆف ساید" بوو. چونكه ئه‌گه‌ر گۆڵه‌كه هه‌ژمار نه‌كرابا وای بۆ ده‌چووم ڕێڕه‌وی یارییه‌كه وه‌ها نه‌ده‌بوو.
ئه‌وه‌شم بیر نه‌چێ كه ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ی ئینگلته‌را و ئه‌ڵمانیاش ئینگلیزه‌كانی نارده‌وه ماڵ!
بابه‌تێكی به‌سوده، ئه‌وه لای خۆم پاشه‌كه‌وتم كرد، ده‌ستت خۆش بێت.
ده‌ست خۆش میوان وه‌لامه هه‌ڵه‌یه
سوپاس کاک سه‌رهه‌نگ ته‌ئکیدم وه‌ڵامه‌که‌ی زۆر سه‌رسورهێنه‌ره
باشه ناكرێ ته‌نیا به‌منی بڵێی
ده‌ستت خۆش بێت، بابه‌تێكی جوانه، دڵنیام سودی ده‌بێ. له ڕاستیدا بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ له پڕ په‌یدا بوونی ئه‌م ئامێره كاردانه‌وه‌ی باش و خراپی ده‌بێ، جا ڕێژه‌ی باش و خراپی به‌كارهێنانه‌كه‌شی له‌سه‌ر هۆشیاری كۆمه‌ڵگایه‌كه ده‌وه‌ستێ، به‌ڵام شتێك هه‌یه كه سه‌ره‌تا ئه‌ركی حكومه‌ته، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێش هاتنی مۆبایل ده‌بوو خه‌ڵك هۆشیار بكرێته‌وه، له چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی.
سڵاو. . به‌داخه‌وه‌م كه نه‌متوانی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه ببینم. ماڵئاوایی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا حه‌مێكی قورسی منی ئه‌م مانگه بوو، زۆرم به‌لاوه ناخۆش بوو، چونكه من وای بۆ ده‌چووم ئه‌مساڵیش ئه‌گه‌ر جامه‌كه‌ش نه‌بات بچێته قۆناغی 4، به‌هه‌رحاڵ ده‌ست خۆشی له كاك سه‌فین ده‌كه‌م بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته.
سڵاو كاك یاوه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆت داوات كردووه كه به "نه‌خێر" یان "به‌ڵێ" ئاگادارم بكه‌نه‌وه، ئه‌مه وایكرد كه بابه‌ته‌كه‌ت بكه‌مه‌وه منیش شتێك بڵێم: منیش هه‌مان ڕای كاك (سیروان)ــم هه‌یه.
به‌هیوای سه‌ركه‌وتن.
پرسیارێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره، حه‌م لێیه له وه‌ڵامه‌كه‌ی ئاگادار بم.
به‌خێر بێیه‌وه چیمه‌ن خـان ، خۆشحاڵین به هاتنه‌وه‌ت. . .
له کاره‌کانت سه‌رکه‌وتوو بووبیت إنشاالله ، هیوادارم جارێکی‌تر لێمان دانه‌بڕێیت.
وێنه‌كان زۆر جوانن، ده‌ست خۆشیت لێ ده‌كه‌م.
خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه كوردێك له‌م به‌رزییه ده‌بینم. ئینشائه‌ڵا نمونه‌ی زۆر ده‌بێ.
دڵخۆشم به هه‌بوونی ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندییانه له‌و گۆڕستانه، به‌ڵكو ڕۆژێ بێت سه‌ردانكه‌ران بیر له مردن و كاركردن بۆی، بكه‌نه‌وه.
سڵاو بۆ هه‌مووان، هه‌ر وه‌ك له هه‌واڵه‌كه هاتووه پێكانه‌كه‌م هێنده نیه و ته‌نیا چوار ڕۆژ له گه‌چ گیراوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر شه‌رگات دوو ده‌كه‌ومه‌وه، به‌ڵام په‌نا به‌خوا بۆ یارییه‌كه‌ی زه‌وڕا ئاماده ده‌بم.
جوانت ده‌ستكاری كردووه، لێ چاوه‌كانیت باش نه‌گۆڕیوه! جا نازانم خۆشت هه‌ستی پێ ده‌كه‌ی؟!
- پێم وایه هه‌ر كه‌سه‌و به پێی كات و زانینی خۆی حه‌ق به بابه‌ته‌كان بدات كه ده‌چێته سه‌ردانیان.
- سه‌باره‌ت به خاڵی دووه‌م: من خۆم یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی كه ته‌نیا له‌به‌ر چه‌ند به‌شێ ئه‌وانیترم به‌سه‌ر نه‌ده‌كرده‌وه، به‌ڵام ڕام گۆڕی، واتم با سه‌ردانه‌كان ته‌نیا بریتی نه‌بن له شیعر. ئێستا په‌یامم له زۆربه‌ی بابه‌ته‌كانی تری جیا له شیعر هه‌یه.
- ده‌ستت خۆش بێت كاك عومه‌ر بۆ ورژاندنی ئه‌م باسه، له ڕاستیدا شتێكی گرنگت خستۆته ڕوو، به‌هیوای به‌رده‌وام بوون و پێشه‌كه‌وتنی تۆم.
Ahmad Goran نووسی:[size=16]زۆر به‌خێربێێت به‌ڕیز ســاكــار بۆ یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین خۆشحاڵ بووین .
هیوای به‌رده‌وام بوونت بۆ ده‌خوازین له‌گه‌ڵمان
تو هاوريى ئيمه يت ,به هيواى به رده واميت
[/size]
ماشائه‌ڵا چه‌نده له باوكی جوانتره، ئینشائه‌ڵا ئه‌ویش ده‌بێته ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی تۆپی پێی ئیتاڵیا و جیهان.
ئاخر با هه‌موو نووسینێك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی نووسه‌ره‌كه‌یشی بێت
داخه‌كه‌م... ئیستا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناخ كه‌م بۆته‌وه و ڕووكه‌ش زۆر بووه ..!
بابه‌ته‌كه‌م خوێنده‌وه، جوان و سه‌رنج ڕاكێش بوو .. بژیت ماندوو نه‌بیت ..
وه‌ڵا كاك سیروان زۆریش ماندوو بووم ، سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت، خۆشحاڵ بووم كه به‌دڵت بوو.
زۆر جوان و سه‌رنج ڕاكێشه.
به‌راستی زۆر كاریگه‌ره، من ده‌مێكه به‌دیارییه‌وه دانیشتووم، توانایه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه، ئینشائه‌ڵا خوای گه‌وره شیفا ده‌دات.
شیعر به زمانێكی هێنده باڵا ده‌نووسرێت، هه‌ر ده‌ڵێیت شای ده‌ربڕینه.
زمانی شیعری جوان، هه‌ر له زمانێك ده‌چێت، ده‌ڵێیت زمانی گیاندارێكه له
ئینسان باڵاتر، زمانێكه ده‌ڵێیت له ئاسمانه‌وه دێت و له‌و زمانه ده‌چێت كه
فریشته پێی ده‌په‌یڤێت، زمانیكه له كیژۆڵه‌یه‌ك ده‌چێت، هێشتا په‌یمانی
ژوانێكی به كه‌س نه‌دابێت.
ئه‌مه زۆر جوانه، ئه‌م بابه‌ته جوانی جوانانه به‌ڕاستی، هه‌ر سه‌رکه‌وتووبیت برا.
که ئه‌م بابه‌ته‌م ده‌خوێنده‌وه، منیش ترسی ئه‌وه‌م هه‌بوو له ووشه‌یه‌ک تێپه‌ڕم لێی تێنه‌گه‌م.
ڕێزداریت كاك شاخه‌وان، خۆشحاڵم كه بابه‌ته‌كه‌ت به دڵه، ئینشائه‌ڵا له دانانی بابه‌ته‌كانی نووسه‌ری گه‌وره‌ی كورد "حمه‌سه‌عید حه‌سه‌ن" به‌رده‌وام ده‌بم.
چرای ژیان شوشه‌ی شكا لێك هه‌ڵوه‌شـا
له‌م دێره هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه: شوشه ده‌شكێ، به‌ڵام هه‌ڵناوه‌شێ!
[size=18]ماندوونه‌بیت..
ماشاءلله له‌ناو ناخی شاعیرانی چ هه‌یه ، له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ت ناخی شاعیرانت بۆ ده‌رده‌كه‌ویت ، كه چۆن په‌رۆشن به شیعره‌كانیانه‌وه..بیۆگرافیای خاوه‌نه‌كه‌ی به‌رجه‌سته ناكات
به‌س ئه‌وه واتا چی؟
ده‌ست خۆشبێ به‌رداه‌وام بیت...[/size]
ده‌ستت خۆش بێت بۆ په‌یامه‌كه، سه‌باره‌ت به "بیۆگرافیا"، به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم. . به واتای "پێناسه‌ی گشتی" دێت.
[size=24]له باره‌ی شیعره‌وه[/size]
[size=10]* مافی بڵاو كردنه‌وه‌ی بابه‌ت پارێزراوه بۆ YSM21.NET[/size]
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێم وابوو ئه‌گه‌ر لێیان دوور بم، هه‌ڵناكه‌م، یه‌كه یه‌كه نه‌ك
هه‌ر له‌به‌ر چاوم كه‌وتن، به‌ڵكو هه‌ندێكییان ژیانیشیان لێ تاڵ كردم، ته‌نیا
شیعر نه‌بێت كه ئێستایش هێنده‌م خۆش ده‌وێت، هه‌ر ده‌ڵێیت سه‌ره‌تای
چیڕۆكی دڵداریمانه. متمانه‌م ته‌نیا به شیعر ماوه، ئاخر با هه‌موو نووسینێك
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی نووسه‌ره‌كه‌یشی بێت، وه‌لێ هیچ به‌رهه‌مێك وه‌ك
شیعر ڕاستگۆیانه، بیۆگرافیای خاوه‌نه‌كه‌ی به‌رجه‌سته ناكات. ئه‌وه درۆیه‌كی
زل بووكه ده‌یانگوت، شیعر ئاوێنه‌ی واقیعه، ئاخر ئه‌گه‌ر شیعر ئاوێنه بێت،
ئه‌وا ئاوێنه‌ی خودی شاعیره. شیعر هاوزه‌مان ڕازی دڵی شاعیر ئاشكرا
ده‌كات و خوێنه‌ریش خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه. ئه‌گه‌ر خودی شاعیر زه‌ریا بێت،
شیعر شه‌پۆڵه‌كانییه‌تی.
(شیعری جوان بۆ ئه‌وه ده‌ست پێ ناكات، بگاته كۆتایی، بۆ ئه‌وه كۆتایی
دێت، ده‌ست پێ بكاته‌وه.) شیعری جوان چونكه نه‌وه له دوای نه‌وه شتی نوێی
تێدا ده‌بیننه‌وه، بۆیه به نه‌مرییی ده‌مێنێته‌وه. شیعری جوان نه به توێكڵه‌وه
سه‌رقاڵ ده‌بێت و نه باس له ڕووكه‌ش ده‌كات، دیالۆگ نییه له‌گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌ودا،
مۆنۆلۆگی نێو خودی شاعیره، كه شیعرێكی جوان ده‌خوێنینه‌وه، ده‌ڵێیت
سه‌یری تریفه‌ی مانگ یان جریوه‌ی ئه‌ستێره ده‌كه‌ین، ده‌ڵێیت بۆنی خۆڵی
دوای باران یان گوڵێكی كێوی ده‌كه‌ین، كه شیعرێكی جوان ده‌بیستین،
سه‌رسام ده‌بین، هه‌ر ده‌لێیت تووشی كوتوپڕییه‌ك هاتووین.
شیعری جوان هه‌ر ده‌ڵێیت ئینسانێكه به منداڵی ژیانێكی دژواری به‌سه‌ر
بردووه، بۆیه هه‌میشه یاخی ده‌بێت و باس له‌و شتانه ده‌كات كه له ڕوانگه‌ی
زۆربه‌وه، بڤڤه و تابوون. شیعر چونكه گیاندارێكه سه‌رچڵ، بێ ئه‌وه‌ی سڵ له
مه‌ترسییه‌كان بكاته‌وه، به‌رده‌وام خه‌ریكی تاقیكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی نوێیه.
شیعری جوان نه مل بۆ دابونه‌ریت كه‌چ ده‌كات و نه سنوور و به‌ربه‌رست
ده‌ناسێت. شیعری جوان چونكه له سه‌رچاوه‌ی خودی یاخیبووی شاعیره‌وه
هه‌ڵده‌قوڵێت، هه‌میشه له گۆڕاندایه، نه گوێڕایه‌ڵی ڕێساكانی گوتنی باو
ده‌بێت و نه له قالبی شێوازه دێرینه‌كاندا گیر ده‌خوات. ئه‌گه‌ر شاعیر سازش
بكات، ته‌نیا له پێناوی جوانتر كردنی زمانی شیعردا ده‌یكات، ڕێبازه
شیعرییه‌كانیش وه‌ك كێش و پاشبه‌ند، جۆرێكن له زیندان، شاعیر
بوونه‌وه‌رێكی یاخییه و له هیچ چوارچێوه‌یه‌كدا قه‌تیس نا بێت.
شیعری جوان به خه‌م ده‌ڵێت خه‌م و به شادی ده‌ڵێت شادی، نه شادی
ده‌شێوێنێت به خه‌م بچێت، نه خه‌م جوان ده‌كات، تا له‌شادی بچێت.
شیعری جوان نه ناپاكی له خۆی ده‌كات، نه له خوێنه‌ر، شاعیر كه‌سێك نییه
بۆ گه‌یشتن به خوێنه‌ر، ناپاكیی له هونه‌ری شیعر بكات، وه‌لێ كه‌سێكیش
نییه، به پاساوی دڵسۆزیی بۆ هونه‌ر، دیوارێكی به‌رزی به‌ردین له نێوان خۆی
و خوێنه‌ردا هه‌ڵبچنێت. شاعیر خه‌ریكی كوشتنی باوكیش نییه، (گۆران) كه
شۆرشێكی نوێی له شیعری كوردیدا هه‌ڵگیرساند، (نالی)ی نه‌كوشت، به‌ڵكو
له بناری چیای وییه‌وه به‌ره‌و لووتكه‌یه‌كی دیكه‌ی شیعری كه‌وته ڕێ.
شیعر به پله‌ی یه‌كه‌م زمانه، هه‌ر به هۆی زمانه‌كه‌شیه‌وه، چێژ له
جوانییه‌كانی دیكه‌ی وه‌رده‌گرین. به‌رهه‌مهێنانی زمانێكی شیعری، یه‌كه‌مین
ئه‌ركی شاعیره. ئه‌گه‌ر شیعر ئه‌ركێكی دیكه‌ی هه‌بێت، ته‌نیا ئه‌وه‌یه كارێك
بكات، ئینسان هه‌ست به ئینسانبوونی خۆی بكات. یه‌كێك له جیاوازییه‌كانی
نێوان شاعیری نوێ و كادیری حیزبی دێرین ئه‌وه‌یه، یه‌كه‌میان به هۆشیارمان
ده‌زانێت و دووه‌میان به نه‌فام، ئه‌وه نه‌بوو كادیر هه‌میشه ڕێنوێنیی ده‌كردین.
ده‌شێت جیاوازی نێوان شاعیر و واعیزیش هه‌ر ئه‌وه بێت، ئه‌میان گومانمان
له كن دروست ده‌كات و ئه‌ویان گه‌ره‌كییه به یه‌قین بگه‌ین.
زمانی شیعر زمانێكه بزۆز نه‌ك جێگیر، له ناخی هه‌موو شاعیرێكدا،
زمانزانێكی داهێنه‌ر هه‌یه. شاعیر له‌و زمانه‌ی كه‌سانی دیكه پێی ده‌دوێن،
زمانێكی شیعری ده‌خولقێنێت كه ئه‌فسونی لێ ده‌تكێت و له ناخه‌وه
ده‌مانهه‌ژێنێت. ئه‌گه‌ر به هۆی زمانی شیعرێكه‌وه كه ناوی خاوه‌نه‌كه‌شی
له‌سه‌ر نه‌بێت، شاعیره‌كه‌مان ناسییه‌وه، ئه‌وا ئه‌و شاعیره خاوه‌نی زمانی
تایبه‌ت به خۆیه‌تی. شاعیری داهێنه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی وا له نێوان
وشه‌كاندا ده‌هێنێته ئاراوه كه مانای تازه ببه‌خشن.
شیعر به زمانێكی هێنده باڵا ده‌نووسرێت، هه‌ر ده‌ڵێیت شای ده‌ربڕینه.
زمانی شیعری جوان، هه‌ر له زمانێك ده‌چێت، ده‌ڵێیت زمانی گیاندارێكه له
ئینسان باڵاتر، زمانێكه ده‌ڵێیت له ئاسمانه‌وه دێت و له‌و زمانه ده‌چێت كه
فریشته پێی ده‌په‌یڤێت، زمانیكه له كیژۆڵه‌یه‌ك ده‌چێت، هێشتا په‌یمانی
ژوانێكی به كه‌س نه‌دابێت. زمانی شیعری جوان زه‌مانێكه پڕ له میوزیك،
موزیك تێیدا له‌و په‌ڕی چڕبوونه‌وه‌یدایه. زمانێكه له‌گه‌ڵ میوزیكدا پێكه‌وه له
دایك ده‌بن و هه‌ر ده‌ڵێیت بۆ گۆرانی خولقاوه.هه‌ر شیعرێك بكه‌وێته خانه‌ی
داهێنانه‌وه، به‌شداری له جوانتركردنی زمانیشدا ده‌كات. شیعری جوان ئاوی
ژیانی زمانه، لێ ناگه‌ڕیت گوڵی زمان بژاكێت.
شیعری جوان چونكه له‌سه‌رچاوه‌ی خه‌یاڵه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت، با
دنیابینییه‌كیش به‌رجه‌سته بكات، هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ستماندا ده‌ئاخفێت. شیعری
جوان هاوزه‌مان ڕوخێنه‌ره بنیاتنه‌ریش، ئاخر كه ڕێسا دێرییه‌نه‌كان خاپوور
ده‌كات، بناغه‌ی ڕێسای نوێ داده‌نێت، كه ده‌سه‌ڵاتی (به‌یت) ده‌ڕوخێنێت،
(یه‌كیه‌تیی بابه‌ت) ده‌خولقێنێت. زمانی شیعر زمانی عه‌وامه، نه هی
ده‌سته‌بژێر، زمانێكه به‌رده‌وام له گۆڕاندایه، له قه‌فه‌زی زمانی باو یاخی
ده‌بێت و نه‌ك هه‌ر خۆی ناجوێته‌وه، به‌ڵكو به‌رده‌وام خۆی نوێ ده‌كاته‌وه.
شیعری جوان چونكه زاده‌ی ئه‌زمونی ئینسانه، نه له زمانێكدا گیر
ده‌خوات، نه له شوێنێكدا، ده‌شێت سه‌دان ساڵ بژی و هه‌ستی ده‌یان نه‌ته‌وه
ببزوێنێت.
شاعیر حه‌زی له لاسایی كردنه‌وه نیه، به‌رده‌وام سه‌رقاڵی تاقیكردنه‌وه‌ی
نوێیه، به‌رانبه‌ر فۆڕمه دێرینه‌كان به ئه‌مه‌ك نییه، ناپاكییان لی ده‌كات و
فۆڕمی نوێ داده‌هێنێت. فۆڕمێك ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوێیه، مه‌رج نیه داهێنان
بێت، وه‌لێ داهێنان به تازه‌یی ده‌مێنێته‌وه. شیعر وه‌ك چۆن زاده‌ی كێش و
سه‌روا نیه، زاده‌ی فه‌رامۆش كردنی ڕیتم و پاشبه‌ندیش نیه، شیعر زاده‌ی
ده‌ربڕینی نوێ و ئه‌و هاوئاهه‌نگییه تازه‌یه‌یه كه شاعیر له نێوان وشه‌كاندا
ده‌هێنێته‌وه ئاراوه. شاعیر شایه‌تێكه به چاوی دڵ، ئه‌و شتانه ده‌بنێت كه
كه‌سانی ئاساییی نایانبینن. له فێرگه‌ی شیعره‌وه فێر ده‌بین، چێژ له هونه‌ری
دیكه‌یش وه‌ربگرین، ئاخر شیعر كڵپه‌ی ئاگری ڕوحێكی بێ‌دار و ڕابوونی
وێژدانێكی زیندووه*
* ل105، له هه‌یڤدا بۆ ڕووی تۆ و له په‌یڤدا بۆخۆم ده‌گه‌ڕێم.
_____________________
"كه ئه‌م بابه‌ته‌م له كتێبه‌وه هێنایه ئێره، له كاتی نووسینه‌وه‌یدا وامده‌زانی
نه‌شته‌رگه‌ری له دڵ ده‌كه‌م، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنووسی ئه‌م بابه‌ته به
كوردییه‌كی زۆر جوان ده‌نووسێت، ترسی ئه‌وه‌م هه‌بوو ڕسته‌یه‌ك پاش و پێش
بكه‌م یان ووشه‌یه‌ك به‌هه‌ڵه بنووسمه‌وه. (سه‌رهه‌نگ موحسین)"
به خه‌مم بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، ئینشائه‌ڵا هه‌ڵی چوونه قۆناغێكی تری بۆ ئاسان ده‌بێ.
به‌ڵام له به‌رابه‌ر جه‌زائیر كاپیلۆ یاری به‌م گۆلچییه نه‌كرد! زۆر زۆریشم له دڵی گران بوو، هه‌رچۆنێك با ده‌بوو یاری پێ بكاته‌وه، ئاخر له یارییه‌كه‌ی پێش‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كرد به‌ڵام به‌گشتی گۆلچییه‌كی چاوكراوه‌ی بوێره.
ده‌شیا وێنه‌ی زێتر دابنێی، هیوادارم له بابه‌ته‌كانی داهاتووت گرنگییه‌كی ته‌واوی بده‌ی.
بابه‌تێكی جوانه، سودم لێی بینی.
ڕێزداریت كاك په‌یمان غه‌مگین.
1 - زیـــــادكـــــردنـــــی بـــــه‌شـــــێـــــك بـــــه‌نـــــاوی ( بـــــه‌هـــــره‌ی ئـــــه‌نـــــدامـــــان ) .
سه‌رهه‌نگ: بڕوا ناكه‌م ئه‌م به‌شه چالاك بێت، پێشتریش له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوومه كه ئه‌م به‌شه بكرێته‌وه! جا نازانم براده‌رانی تریش چی ده‌ڵێن له‌باره‌یه‌وه.
2 - هـــــه‌ردوو بـــــه‌شـــــی ( دیـــــمـــــانـــــه و مـــــیـــــوانـــــداری ئـــــه‌نـــــدامـــــان ) ده‌كـــــرێـــــنـــــه یـــــه‌ك بـــــه‌ش بـــــه‌نـــــاوی ( دیـــــمـــــانـــــه ) .
سه‌رهه‌نگ: كاریكی زۆرباشه، ئه‌مه‌یان با جێبه‌جێ كرێت، منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌م.
3 - لابـــــردنـــــی بـــــه‌شـــــی ( قـــــوڵـــــی خـــــەیـــــاڵ و نـــــۆشـــــیـــــنـــــی حـــــەقـــــیـــــقـــــەت ) .
سه‌رهه‌نگ: پێم وایه ئه‌م به‌شه ببێته به‌شی "ئه‌ده‌ب" یان لاببرێت.
4 - كـــــه‌م كـــــردنـــــه‌وه‌ی بـــــه‌شـــــه‌كـــــانـــــی " ســـــه‌رهـــــه‌نـــــگ مـــــوحـــــســـــیـــــن " بـــــۆ یـــــه‌ك بـــــه‌ش .
سه‌رهه‌نگ: بۆ یه‌ك باش نابێت، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زنجیره‌كه ناكرێ تێكه‌ڵ بكرێت تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ست له به‌رده‌وام بوونی هه‌ڵده‌گرم، به‌ڵام با "مۆبایله شیعر"ـه‌كه تێكه‌ڵ به "شیعری سه‌رهه‌نگ" بكرێت.
5 - هـــــه‌ردوو بـــــه‌شـــــی ( ئـــــیـــــنـــــتـــــه‌رنـــــێـــــت و PunBB ) بـــــكـــــرێـــــنـــــه یـــــه‌ك بـــــه‌ش بـــــه‌نـــــاوی ( ئـــــیـــــنـــــتـــــه‌رنـــــێـــــت ) .
سه‌رهه‌نگ: بۆ ئه‌وه‌یان خۆت و براده‌ران باشتر ده‌زانن، بۆیه هیچم نیه له‌باره‌یه‌وه بیڵێم.
6 - بـــــه‌شـــــی ( مـــــۆبـــــایـــــڵ ) هـــــه‌ڵـــــگـــــیـــــرێـــــت .
سه‌رهه‌نگ: با هه‌ڵبگیرێت، چونكه هیچ چالاك نیه.
[size=16]
S
كه‌سانێكن له‌پێش كاره‌كانتانه‌وه گرنگی به‌ئاره‌زووه‌كانتان ده‌ده‌ن‌و كه‌سێكی نموونه‌ین له‌رووی سۆز‌و هه‌ستێكی به‌هێزتان هه‌یه،
به‌ڵام ده‌توانن به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ست‌و سۆزه‌دا زاڵ بن، كاتێك په‌یمانێك له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كانتان ده‌به‌ستن ئێوه وه‌ك لایه‌نی دووه‌م
به‌دڵسۆزی‌و به‌وه‌فاوه په‌یوه‌ستی ئه‌و په‌یمانه ده‌بن، كه‌مێك غیره‌تان هه‌یه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستیه زۆره‌ی كه‌بۆ
به‌رامبه‌ره‌كه‌تان هه‌تانه، حه‌ز ده‌كه‌ن هه‌میشه له‌رۆشنای ژیاندا بن.
ئاره‌زووتان له‌خۆپه‌رستیه، به‌ڵام په‌یوه‌ست نابن پێوه‌ی كاتێك خۆشه‌ویستێكی تایبه‌ت به‌خۆتان ده‌بێت هه‌ست ئه‌كه‌ن ئێوه تاكه
كه‌سن لای ئه‌و خۆشه‌ویسته‌تان‌و هه‌میشه هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و راستتیه ده‌ده‌ن.
كه‌سانێكی رووخۆش‌و هه‌ست ناسك‌و چالاك‌و نهێنی پارێزن جێی متمانه‌ی لای زۆربه‌ی خه‌ڵكی، كه‌سایه‌تیان هه‌میشه روو له
روناكیه‌و سۆز‌و هه‌سته ناسكه‌كانتان هه‌میشه روو له‌گه‌رم‌و گوڕیه، كاتێك شتێك په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌هه‌ستتانه‌وه ئێوه كه‌سێكی
شاره‌زا‌و به‌توانان.
ده‌توانن خۆتان بكه‌ن به‌هه‌ر كه‌سێك كه‌خۆتان بتانه‌وێت‌و توانای بینینی هه‌موو رۆڵێكتان هه‌یه له‌ژیاندا ، زۆر به‌ئاسانی روو به‌رووی
هه‌موو كێشه‌كانتان ده‌بنه‌وه‌و چاره‌سه‌ر لاتان ئاسانه، توانایه‌كی بازرگانی باشتان هه‌یه، خۆشه‌ویستی ژیانتان به‌جدی‌و
سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجام ده‌ده‌ن دور له‌گاڵته‌و رابواردن، ئارامیتان هه‌یه له‌ژیاندا تا رووی به‌رووی كه‌سێكی شیاوی وه‌ك خۆتان ده‌بنه‌وه .
كه‌سێكی به‌خشنده‌و میهره‌بانن، خاوه‌نی خویه‌كی باش‌و دروستن، مامه‌ڵه‌تان شیرینه هه‌موو ئه‌م سیفه‌ته جوانانه وای كرووه كه
ببیته كه‌سێكی سه‌رنجڕاكێش لای خه‌ڵكی‌و هاوڕێیه‌كی دڵسۆز بیت.[/color]
شیعرێكی زۆر خۆشه، به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم هونه‌رمه‌ند عوسمان عه‌بدوڵا كردوویه‌تی به گۆرانی!
ئینشائه‌ڵا له كاره‌كانی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، جێگه‌ی دڵخۆشییه بۆ كورد، به‌هیوای زیاتر به‌ره‌و پێش چوون.
ده‌ستكاری كردنێكی جوانه، ده‌ستتان خۆش بێت.
به‌خێربێیت، به‌هیوای به‌رده‌وام بوون. .
شیعرێكی خۆشه، گۆرانییه‌كه‌شم بیستووه. .
كاك سه رهه نگ لۆگۆیه كه م بۆ وژوو مه حه ز ده كه م وێنه یه كی به رشلۆنه بێ له سه ری بنووسی shorsh barsha هه ردووچاوت ماچ ده كه م شێری كوردستان كاك سه رهه نگ
لاپ تۆپه‌كه‌م فۆڕمات كردۆته‌وه، هیچ له به‌رنامه‌كانم نه‌ماوه، ئینشائه‌ڵا دوای دانانه‌وه‌یان بۆتی دروست ده‌كه‌م به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ی زۆر جوان!
كاك سه رهه نگ ده توانی بۆمنیش لۆگۆیه ك درووست بكه ی له سه رس بنوو سه شۆرش به رشه
به محه ده لی چاومانی كاك سه رهه نگ
باشه ئینشائه‌ڵا بۆتی دروست ده‌كه‌م، به‌ڵام پێمی بڵێ: به چ ناوێك و بۆ چ بوارێك دروستی بكه‌م؟
وه‌ك بیستوومه بابه‌ته سیاسییه‌كان لێره بۆنه‌ته هۆی ناكۆكی نێوان دوو یان سێ له ئه‌ندامان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وا دیاره هێشتا پێناسه‌ی "ڕای جیاواز" لای هه‌ندێ كه‌س ڕوون نیه، بۆیه منیش پێم باشه یان بابه‌تی سیاسی بڵاو نه‌بێته‌وه، یان ئه‌گه‌ر ڕێگه ده‌ده‌ن بڵاو ب‌بێته‌وه با به‌گیانێكی وه‌رزشی ته‌وه‌ره‌كان درێژه پێبده‌ن.
- بۆ ژوری گفتوگۆی ئه‌ندامان (له‌بیرمه جارێک کاک ئاسو ئاماژه‌ی پێ دابوو که ئه‌و ژورانه ده‌بێته هۆی زیادبوونی قه‌باره‌ی فایلی " Post.sql ". . . ،
- ئێ با هه‌موو مانگێك كه ژووره‌كه نوێ ده‌كرێته‌وه، كۆنه‌كه بسڕیته‌وه!
پرسیار:
تا ئه‌و ئیشقه دڵی من و تۆش خۆش بكات
كێ ئه‌توانێ ئه‌م چرایه خامۆش بكات؟
وه‌ڵام: هیچ كه‌س!
سڵاو. .
- پێم باش بوو ناوی ئه‌و ئه‌ندامانه بنوسیت كه ئاماژه‌ت به كاره‌كانیان كردووه. . بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌دێری بكرێن و ئاگادار بكرێنه‌وه.
- سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی "ژووری گفتوگۆ" پێم باشه ژوورێك هه‌بێ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌كێ له خۆمان با مانگانه هه‌ڵسێ به كردنه‌وه‌ی ژوورێ.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]