وا هه‌ست ده‌كه‌م بابه‌ته‌كه به ته‌واوی نه‌نوسراوه!!
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
وا هه‌ست ده‌كه‌م بابه‌ته‌كه به ته‌واوی نه‌نوسراوه!!
بابه‌تێكی به‌سوده، ماشائه‌ڵا YSM21 ماوه‌یه‌كه بابه‌تی زۆر كاریگه‌ر و باشی تێدا ده‌بینم، ئینشائه‌ڵا ئه‌مه به‌رده‌وام ده‌بێت.
[size=16]بابه‌تێکی به‌سووده ده‌ست خۆش بۆ دانانی.[/size]
ڕێزداریت كاكۆ. .
ده‌ڵێم: "ساڵی پار" بووایه باشتر بوو.
جا خۆزگه خواستن بۆ هه‌بوونی پاره كێشه‌یه‌ك نییه
كاكه گیان مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌م دیره‌دا " ساڵێ پار "ه، نه‌ك " دراو "
زۆر سوپاس .. خۆشحاڵم به دلتان بوو ..
ئااای له كاك سیروان، ده فه‌رموو ڕاپرسییه‌ك بكه، بزانه كێ هه‌یه ئه‌مه به دراو تێنه‌گه‌یشتبێ و تێنه‌گا!
ئێ برا ده به‌م شێوه‌یه بتخستابایه ڕسته‌وه:
هه‌ر خۆزگه‌م به "پار"ــه و گله‌ییم له ساڵه
دوو دێری یه‌كه‌م زۆر كاریگه‌ر و جوانن! به‌تایبه‌ت "هه‌ر خۆزگه‌م به پاره و گله‌ییم له ساڵه"، جا خۆزگه خواستن بۆ هه‌بوونی پاره كێشه‌یه‌ك نییه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه "گله‌یی"ـه‌كه‌یه كه بویته سروشتی زۆرینه‌ی ئێره، نمونه‌ش بۆ قسه‌م ئه‌رێ ژماره‌یان چه‌ندن ئه‌وانه‌ی به‌كاری خۆیان ڕازین، چ جای ڕازیبوون له ساڵ؟!
من حه‌زم ئه‌كرد ئه‌سپ بوومایه
به‌و مه‌رجه‌ی سواره‌كه‌م عاشق بووایه.
من حه‌زم ئه‌كرد بالا ئاوێنه بوومایه
به‌و مه‌رجه‌ی له ژووری ژنێكی جوان‌دا بوومایه.
من حه‌زم ئه‌كرد گوڵه‌باخێكی سوور بوومایه.
به‌و مه‌رجه‌ی له ڕۆژی (ڤالانتاین)دا
پێشكه‌ش كچێ بكرامایه.
من حه‌زم ئه‌كرد نانێك بوومایه
به‌و مه‌رجه‌ی ژنێكی برسی بیخواردمایه
من حه‌زم ئه‌كرد ڕووبار بوومایه
به‌لام به سله‌یمانیدا بڕۆیشتمایه.
بۆ دواجاریش به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجم هه‌بێ
حه‌زم ئه‌كرد تۆم له‌ئامێز بگرتایه‌و
ئینجا بۆ خۆم بمردمایه!.
- ده‌بوو ئه‌م شیعره بخرێته نێو كه‌وانه‌یه‌ك و ئاماژه به لاسایی كردنه‌وه‌كه‌ی كرابا له‌لایه‌ن شاعیره‌وه، چونكه جارێكی تریش شاعیری به‌ناوبانگی كورد "شێركۆ بێ كه‌س" شیعرێكی تر به‌هه‌مان شێوه نووسیوه، له شیعری <تۆ>دا ده‌ڵێت:
تۆ ئه‌گه‌ر دره‌خت بوویتایه
دار هه‌رمێی گوڵ سپی ئه‌بووی
ئه‌گه‌ر شارۆچكه بوویتایه كۆیه ئه‌بووی.(1)
كه ئه‌مه كتومت لاساییكردنه‌وه‌ی شاعیره به‌عسییه‌كانی له بابه‌تی فه‌لاح عه‌سكه‌ره(2)، كه له زووه‌وه وتویه‌تی:
شار بوومایه: تكریت ده‌بووم
گوند بوومایه: عۆجه ده‌بووم(3)
ئه‌گه‌رچی نازانم هۆی ئاماژه نه‌كردنه‌كه كێیه شاعیر یان تایپ، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بوایه ده‌بوو بنووسرێت وێنای ئه‌م شیعره له كوێ سه‌رچاوه‌ی گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر به‌هه‌مان شێوه چاو نه‌داته گشت به‌رهه‌مه‌كانی تری شاعیر.
سه‌رهه‌نگ موحسین.
____________________
(1) مێرگی زام، ل155
(2) فه‌لاح عه‌سكه‌ر، شاعیرێكی <میللی>بووشیعری ئاگرینی بۆ سه‌ددام و سه‌ربازه‌كانی ده‌گوت، له ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری 1991 ی باشووری عێڕاقدا، هه‌مان چاره‌نووسی جه‌للاده به‌عسییه‌كانی به نسیب بوو.
(3) گوندی عۆجه زێدی سه‌ددامه‌و سه‌ر به‌شاری تكریته.
- به‌خوا كاك ڕه‌وان شیعره‌كه‌م بۆ ته‌واو كردوون، ته‌نیا پێداچوونه‌وه‌یه‌كی بۆ ده‌كه‌م و بۆتانی ده‌نێڕم، جا ئینشائه‌ڵا پاش یارییه‌كه‌ی سبه‌ینێمان له‌گه‌ڵ دهۆك هه‌وڵی گه‌یشتنی شیعره‌كه بۆ ده‌ستتان ده‌ده‌م.
- سه‌باره‌ت به دروست كردنی لۆگۆ، خۆی ئه‌و كارانه پێویستی به كه‌ش ئارام نیه وه‌كو شیعر، بۆیه ئه‌مڕۆ له‌ڕێگامان به‌ره‌و دهۆك دروستم كردن.
به‌ناوی خوا، سڵاوی خوا بۆ هه‌موو لایه‌ك، به‌پێی ئه‌و كاته كه‌مه‌ی كه هه‌مه بۆ به‌كارهێنانی نێت، داواكاری دروست كردنی لۆگۆم لێ كراوه، منیش به پێی توانا بۆم ئاماده كردن، جا حه‌زم كرد ئێوه‌ش بیبینن:
لۆگۆ‌ی یه‌كه‌م:
لۆگۆ‌ی دووه‌م:
لۆگۆ‌ی سێیه‌م:
ماشائه‌ڵا له‌و هه‌سته جوان و سه‌رنج ڕاكێشه، له ڕاستیدا وێنه‌یه‌كی هه‌تا بڵێی جوانی كێشاوه. ئه‌وه‌یه شیعری جوان.
سوپاس کاک سه‌رهه‌نگ ، خۆشحاڵم که ئه‌و شیعره‌ی شێرکۆ بێکه‌س سه‌رنجی ڕاکێشاویت..
له ڕاستیدا ئه‌مه یه‌كه‌مجاره شیعری ئه‌م شاعیره بخوێنمه‌وه!
- سڵاو، هیوا خوازم كه گرفتی كاك ئاسۆ چاره‌سه‌ر بێت كه له راستیدا به‌هۆی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێره‌وه نه‌متوانیوه ئاگاداری كێشه‌ی هیچ كامێكتان بم، ئینشائه‌ڵا خوای گه‌وره چاره‌سه‌ری ده‌كات و ئیسراحه‌ت و خه‌یاڵ ڕاحه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوتان.
- سه‌باره‌ت به كاك ڕه‌وانیش چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی باشی لێ ده‌كه‌ین وه‌كو خۆم ، منیش قۆناغێكم بڕی. .
به‌خێربێیته‌وه كاك ئه‌حمه‌د، ئینشائه‌ڵا ئه‌م گه‌شت و به‌ژداری كردنه ده‌بێته ئه‌زمونێكی باش بۆ تاكه‌كانی نێو هه‌ڵبژارده‌كه. سه‌كه‌وتن و سه‌ربه‌رزی بۆ هه‌مووان.
[imgl]http://www.sharazurpost.com/G20100638-b.jpg[/imgl]
و
[imgl]http://www.sharazurpost.com/G20100638-c.jpg[/imgl]
وێنه‌كان به‌گشتی سه‌رسوڕهێنه‌رن، به‌ڵام من ده‌مه‌وێ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م دوو وێنه‌یه بكه‌م كه جیام كردوونه‌ته‌وه، له ڕاستیدا ئه‌م دوو وێنه‌یه به‌بێ هیچ شك و گومانێك له ئاماده‌كردنی مرۆڤن، واته كار كراوه تا ئه‌م دوو داره گه‌یشتونه‌ته ئێتستا كه شێوه‌یه‌كی جوانی ده‌ستكردییان پێوه دیاره، پێشتریش كار له‌سه‌ر "شووتی" كراوه و قه‌باره‌یان گۆڕی بۆ چوار گۆشه، كه ئه‌وكاتی تا ڕوون نه‌كرایه‌وه كاره‌كه چۆن كراوه هه‌مووان سه‌رسام بوون!
!!! داهێنانێكی سه‌یره.
ده‌ست خۆش ملیۆن نێرته‌قلیدی وڵاته‌عه‌ره‌بیی یه‌كانه‌بۆیه‌سه‌ركه‌وتوونابێت له‌ناوكورد
سڵاو كاك دیار موحسین، ویستم ئه‌وه‌ت پێ بڵێم كه ده‌رهێنه‌ری ئه‌م به‌رنامه‌یه عه‌ره‌ب نیه، كه‌ناڵ 4ــیش كه ئێستا ئه‌م به‌رنامه‌یه پێشكه‌ش ده‌كات ده‌بێ ده‌رهێنه‌ره بیانییه‌كه پشكێكی به‌ركه‌وێ به پێی یاسا.
ئه‌مڕۆ گه‌ڕام ئه‌م بابه‌ته‌م بینییه‌وه، كه زۆرم كار پێی هه‌بوو، ده‌ستی مامۆستا سۆران خۆش بێت. بۆ دانانی بابه‌ته‌كه.
ژیان پردێكه له نێوان بوون و قیامه‌تدا، ژیان بریتییه له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان و ده‌رخستنی حه‌قیقه‌تی تاك.
ژیان بریتییه له هه‌موو شت! پێناسه‌ی ژیان له بازنه‌یه‌ك گیر ناخوات، ڕه‌نگه هه‌ر كه‌سه‌و به‌جۆرێك ڕاڤه‌ی بكا، هه‌ریه‌كه‌و به پێی بارودۆخی ژیانی خۆی، جا ئه‌مه‌ش هێشتا به‌س نیه، چونكه ڕه‌نگه هه‌ر ئینسانێك به درێژایی ته‌مه‌نی ڕای سه‌باره‌ت به ژیان چه‌نده‌ها جار بگۆڕێت. .
من خۆم ئه‌م جۆره‌ی ئێستام پێ باشتره، لێ ئه‌وانه‌ی پێشووش تامی خۆیان هه‌یه،كاك شاخه‌وان گوته‌نی ئه‌وان له ڕووداوی ڕاسته‌قینه نزیك بوون و ئاسانن بۆ تێگه‌یشتن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێستا بێنه‌و به‌رده‌ی زۆریان هه‌یه! په‌نا به‌خوا ئه‌گه‌ر درێژه‌م به نووسین دا هه‌وڵ ده‌ده‌م كه ساده بنووسم به‌ڵام بێ فه‌رامۆش كردنی "ته‌كنیك و واتا و ره‌وانبێژى و وێنه" هه‌روه‌ك كاك سیروانیش ئاماژه‌ی پێكردووه.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌م كه كاك سه‌هه‌ند ئاماژه‌ی پێكردووه، قوڵ بوونه‌وه‌ی په‌یامی شیعره‌كه كێشه‌یه‌كه، كه په‌یوه‌ندی به به‌كارهێنانی ووشه‌ی ساده و زاتی نیه! جا له‌م نێوه‌نده ئه‌وه‌ی خۆشحاڵم ده‌كا ئه‌وه‌یه كه شیعره‌كان بوونه‌ته دڵنه‌وایی بۆ هه‌ندێك هه‌روه‌ك كاك ڕه‌وان باسی لێوه كردووه.
به‌ده‌سته خۆم نیه، ترسێ له مناڵییه‌وه له‌گه‌ڵمدایه، ئه‌ویش ترسان له مار، له بیرمه له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی ماڵمان بۆ ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ی ئێستامان مارێ له‌نێو كه‌ل و په‌له‌كانمان بوو كه زۆر ترساندمی، جا دایكم ده‌ڵێ هه‌ر ئه‌وكاتی كوشتمان، لێ من تا ئێستاش هه‌ر له خه‌یاڵمه و وا ده‌زانم ئێستاش له ماڵمانه!
كلیپ - خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه.
- ئه‌م گۆرانییه ئه‌گه‌رچی به زمانی كۆری گوتراوه به‌ڵام دیمه‌نه‌كانی نێو كلیپه‌كه زۆر گاریگه‌رن، ناوی گۆرانییه‌كه‌ش (خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه) نیه، به‌ڵام كه تا كۆتایی سه‌یرم كرد هه‌ستم به ڕاسته‌قینه‌ی ئیشقی كوڕه‌كه كرد، با زیاتر له‌باره‌ی كلیپه‌كه‌وه نه‌دوێم، فه‌رموو خۆتان بیبینن:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YvyWINcUBrs[/youtube]
ئه‌مه لوتكه متمانه به‌خۆ بوون و گه‌وره‌یی ئیراده‌یه.
سڵاو هاوڕێیان. . گوتمه دایكم، له سایته‌كه‌مان وێنه‌ی تۆ هه‌ڵواسراوه، كه بابه‌ته‌كه‌م بۆی كرده‌وه پێی خۆش بوو، سه‌لامی بۆ هه‌مووتان هه‌بوو.
- مه‌ریه‌م شتێكی خۆش: ووتم دایه ئه‌وه مه‌ریه‌م وێنه‌تی داناوه، ئه‌ویش ووتی كۆمپیوته‌رم فێر بكه ئه‌منیش ڕه‌سمی دایكی وی داده‌نێم
پێش ئه‌وه‌ی وێنه‌كانی خواره‌وه ببینم بیرم بۆ ئه‌و شته چوو، به‌ڵام به ڕێژه‌ی 30%، واته زۆر ته‌ئكید نه‌بووم.
ده‌ستت خۆش بێت، به‌هیوای به‌رده‌وام بوون.
سڵاو، وێنه‌كه جوان و سه‌رنج ڕاكێشه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته من ئه‌م كۆپڵه شیعره‌م بۆ هات:
كه‌وتووینه‌ته ڕۆژگـارێ،
مێ له نێر جیاناكرێته‌وه
ته‌نیا مه‌گه‌ر ئه‌وكاته‌ی
له دایكی به‌ر ئه‌بێته‌وه!
(سه‌رهه‌نگ موحسین)
ریوایه‌ته‌که‌ی نازانم به‌س له مامۆستایان گوێم لێبووه فه‌رمووده‌یه‌کی صحیحه
به‌ڵام ده‌پرسم که کی ریوایه‌تی کردووه وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه ئنشالله
ئینشائه‌ڵا، به پێی كات و توانات هه‌وڵی پرسینی ناوه‌كه بده. .
وه‌ره لام وه‌ره لام
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دووباره كردنه‌وه بوو بۆیه هیچ هه‌ڵه‌م نه‌كرد
بۆ دوای من:
وای ئێس ئێم 21
مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه كێ ڕیوایه‌تی فه‌رموده‌كه‌ی كردووه؟
به‌خێربێیته‌وه كاكه one, له ڕاستیدا ئه‌و بابه‌تانه‌ی تۆ دایان ئه‌نێیت زۆر خۆش و كاریگه‌رن، دڵنیام سودی هه‌بووه، به‌م پێیه له زۆره‌بی بابه‌ته‌كان به‌ژداریم كردووه.
به‌ڵام تێبینییه‌كم له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی خواره‌وه هه‌یه و پرسیار ده‌كه‌م، پرسیاره‌كه‌شم ئه‌وه‌یه: ئه‌م باسه پش به‌ستووی چ فه‌رمووده‌یه‌كه؟
حه‌زره‌تی مو‌سا ( علیه السلام) 120 ساڵ ژیا له خاکی پاك له (تبه) وه‌فاتی کرد حه‌زره‌تی مو‌سا داوای له خوای گه‌وره کرد که ته‌مه‌نی درێژ بێ ، خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی هه‌ڵبژێره چۆنت پێ خۆشه.
کاتێ فریشته‌ی گیان کێشان هات تارۆحی بکێشێ له پاش ته‌مه‌نێکی زۆره‌وه حه‌زره‌تی مو‌سا شه‌قه زله‌یه‌کی لێدا و چاوێکی کوێر کرد ، فریشته‌که گه‌رایه‌وه لای خوای گه‌وره فه‌رموی : منت نارده لای به‌نده‌یه‌ك که نایه‌وێ بمرێت ، خوای گه‌وره چاوی چاك کرده‌وه جارێکی تر هاته‌وه لای حه‌زره‌تی مو‌سا بۆ ئه‌وه‌ی روحی بکێشێت فه‌رمووی : ئه‌ی (مو‌سا) چه‌ندت پێخۆشه ته‌مه‌نت درێژ بێ با درێژ بێت : حه‌زره‌ت فه‌رمووی : ئه‌ی پاشان؟ فریشته‌که فه‌رمووی : پاشان مردن ، حه‌زره‌ت فه‌رمووی : هه‌ر ئێستا رۆحم بکێشه
من تا ئێستا دوو به‌رهه‌می "به‌ختیار عه‌لی"ــم خوێندۆته‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند نووسینی نووسه‌ران كه له‌باره‌ی كه‌سی ناوبراوه‌وه نووسراوه. له ڕاستیدا ئه‌و زۆر به‌توانایه، جا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ شتیم به‌دڵ نیه لێ ئه‌و له لوتكه‌دایه‌و به‌جیاوازی ده‌زانم له‌گه‌ڵ هه‌مووان. .
من به‌ژداری ئه‌م بابه‌ته ناكه‌م!
دێری یه‌كه‌م من موحاڵ ده‌گرم ! ئه‌ی كامه راسته !.
- ئه‌وه‌ی كاك سه‌هه‌ند نووسیویه‌تی ڕاسته.
راسته پیتی (ت) نه‌كراوه ،،به‌ڵام ماناكه‌شی ناگۆرێ.
- مانای ناگۆڕێ، به‌ڵام سه‌روای تێكداوه، سوپاس كه ده‌ستكاری ده‌كه‌ی.
بۆ دێری كۆتایی، له تۆماری یه‌كه‌م ووشه‌ی (ئۆف) ی به‌كارهێناوه له تۆماری دووه‌م ووشه‌ی( ئاخ) !ی به‌كارهێناوه .
- یه‌كه‌مجاره له شیعرا "ئۆف" ببینم!
ئه‌م گۆرانییه‌م زۆر له‌لا خۆشه، ساڵی 2004 له‌گه‌ڵ خۆم سێدییه‌كه‌م برده ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به درێژایی گه‌شته‌كه‌م گوێم له گۆرانییه‌كان ده‌گرت، به‌ڵام ئێستا ڕای جیاوازم هه‌یه سه‌باره‌ت به ئه‌وسای خۆم، ئه‌ویش له‌به‌ر شیعری به‌كارهاتووی هه‌ندێ تراكی سێدییه‌كه. به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه ئه‌و گۆرانیه‌یه كه خۆشه، ده‌ستت خۆش بێت كاك دیلمان.
- دێری یه‌كه‌م "من موحاڵ ده‌گرم" هه‌ڵه‌یه، ئه‌گه‌رچی له ووته‌نه‌كه‌شدا وه‌ها ده‌بیسترێ به‌ڵام "من موحاڵ ده‌گرم" به هه‌ڵه نووسراوه.
- له دێری 12ــدا "هه‌ڵبكا" هه‌ڵه‌یه، "هه‌ڵبكات" ته‌واوه له‌به‌ر سه‌روا.
- دێری كۆتایی "ئۆف" نیه، "ئاخ"ــه.
كامیراكه زۆر جوان و شازه!
گه‌نجێكی قۆزه. .
پێش هه‌فته‌یه‌ك ئه‌ندامێكی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر له ووڵاتی ئه‌ڵمانیاوه چه‌ند دانه‌یه‌ك تۆپی جامی جیهانی 2010ــی هێنا، له ڕاستیدا تۆپه‌كه بۆ گۆلچییه‌كان زه‌حمه‌ته له‌به‌ر دوو هۆكار:
- یه‌كه‌میان شێوه‌ی تۆپه‌كه له ڕووی ڕه‌نگه‌وه له كاتی جوڵانه‌وه‌یدا وه‌ك بڵێی "فێڵی چاو" وازی ده‌كا.
- هۆكاری دووه‌میش تۆپه‌كه دیوی ده‌ره‌وه‌ی لوسه، واته یارمه‌تی گۆڵچی نادات له كاتی گرتنه‌وه‌دا.
تێبینی: ئه‌وه ڕای تایبه‌تی خۆمه.
پیرۆزه له كوڕانی كورد، به‌هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان.
لای من هیچ ده‌نگی نیه!!
ئه‌مما كه‌سێكی گروپی چه‌پڵه‌و چه‌لاو،
* چاوێک به‌و وشه‌یه‌ی دیاریم کردوه بخشێنه‌ره‌وه..
وابزانم بێ كێشه‌یه، "چه‌پڵه" مه‌به‌ستم له چه‌پڵه لیدان دێت! تۆ مه‌به‌ستت چی بوو؟
له‌وه‌ی ئینفنتی حاڵی نه‌بووم!!!
خوناو كچی ماممه، سوپاس بۆ خوا ئێستا خاوه‌ن دوو منداڵن له‌گه‌ڵ كوڕی پلكی باوكم به‌ناوی كاك شوكر.
بۆ كه‌سی دوای من:
فریشته
سوپاس کاک سه‌رهه‌نگ ،
هه‌ر نه‌مان خه‌نه خواره‌وه ، ئیشه‌ڵا نانیشینه‌وه
دارلاستیك به ده‌ستێ، به‌بێ هیچ مه‌به‌ستێ،
تۆی به‌رزه فڕ بكه‌وێنێ و
باڵه تێكشكاوه‌كانت ببه‌ستێ
ناندانتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، پێشم وایه ئاساییه!!
ئه‌مما كه‌سێكی گروپی چه‌پڵه‌و چه‌لاو،
بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌و ناو،
یا ڕازی كردنی كه‌سێكی به‌دناو، بێت و ڕاپێچت بكات،
ئه‌مه‌یان له گۆڕنانی ئازادییه!
سه‌رهه‌نگ موحسین.
جاران زۆر گوێم له‌و شیعره ده‌گرت، نه‌ك له‌به‌ر ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كه به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌دا جوانه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند له‌م گۆرانییه‌دا.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]