جاران زۆر گوێم له‌و شیعره ده‌گرت، نه‌ك له‌به‌ر ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كه به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌دا جوانه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند له‌م گۆرانییه‌دا.
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
جاران زۆر گوێم له‌و شیعره ده‌گرت، نه‌ك له‌به‌ر ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كه به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌دا جوانه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند له‌م گۆرانییه‌دا.
له سه‌ره‌تای خویندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه ویستم بڵێم هه‌موو شێتییه‌ك ئه‌و جۆره نیه كه تۆ باسی ده‌كه‌ی، كه‌چی له‌خواره‌وه و له كۆتایی بابه‌ته‌كه ئاماژه‌ت پێكردووه، بۆیه پرسیاره‌كه‌ی خۆم خوارده‌وه.
ده‌ستت خۆش بێت له ئاماده كردنی ئه‌م بابه‌ته له ڕاستیدا زۆر پێته‌وه خۆشحاڵم كه تواناكانت ڕۆژ به ڕۆژ له به‌رزه فڕیدان، ئینشائه‌ڵا نیشتنه‌وه‌ت نابینم.
ئه‌م شێوازی نووسینه‌ت "هه‌رێم یاسین"ــم بیر ده‌هێنێته‌وه، له ڕاستیدا لێكچوونێك له نێوان و تۆ‌و ئه‌ودا هه‌یه، هه‌ستێكی گه‌وره و داڕشتنێكی كه‌م كێشه‌ی جوان ده‌بینم، به‌رده‌وامبه.
بابه‌ته‌كه‌م لای خۆم پاشه‌كه‌وت كرد، به گرینگی ده‌زانم كه جێگیر بكرێ!
- ناوی خۆت و باوك و باپیرت هه‌تا حه‌وت پشت ده‌توانی بنوسی؟
سه‌رهه‌نگ: سه‌رهه‌نگ موحسین نادر مه‌ولود عه‌لی ئاری. (تێبینی: باوكم هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بیر ماوه)
- ته‌مه‌نی خۆت بڵێ به‌س به‌ڕاستی بڵێی ها فێڵمان لێ نه‌كه‌ی؟
سه‌رهه‌نگ: 01-12-؟198
- ئه‌و شوێنه‌ی ئێستا لێی نیشته جێی؟
سه‌رهه‌نگ: هه‌ولێر \ 99 زانكۆ.
- كار‌و پیشه‌ت؟
سه‌رهه‌نگ: وه‌رزش، شیعر، خوێندنه‌وه، گه‌شت، قوتابی قوتابخانه‌ی ئێواران.
- ئه‌و ووڵاته‌ی حه‌ز ده‌كه‌ی سه‌ردانی بكه‌ی؟
سه‌رهه‌نگ: 28 ووڵاتم گه‌ڕاوم، كه‌چی په‌رۆشی بینینی هه‌ردوو ووڵاتی "ئیتاڵیا"و"ئێران"ــم!
* پابه‌ندی هه‌موو خاڵه‌كانیشم، گه‌شته‌كه كه‌ی ده‌كرێ
[size=16]وام زانی ده‌لئ ی سه‌رهه‌نگ موحسین ده‌جئ بۆ حه‌ج [/size]:/:o
ئینشائه‌ڵا ده‌بێته قسمه‌تم و ئا وه‌هاش ده‌بێته بابه‌ت.
ماكان نووسی:خه‌وی ژماره (7)
نه وابزانم 5
سیری 4 ده‌وری بكه
زۆر ڕاسته، خۆی من وه‌كو ژماره پێنج ده‌خه‌وم، به‌ڵام له‌سه‌ر لای ڕاست نه‌ك چه‌پ، وێنه‌ی ژماره 5ــیش له‌سه‌ر لای چه‌پ خه‌وتووه بۆیه هه‌ڵم نه‌بژارد.
له‌شت ساغ بێت خانمه‌كه‌م، بابه‌تێكی به‌ئاگاهێنه‌ره‌یه‌وه، له بابه‌ته‌كه‌دا ئه‌م دوو خاڵه‌ی خواره‌وه‌م زۆر له‌لا گرنگ بوو.
* خیانه‌تی لێمه‌كه، دڵی وه‌ك شوشه‌یه كه شكا به‌ئاسانی ناگه‌ڕێته‌وه باری پێشووی.
* گه‌ر په‌یوه‌ندی پێوه‌كردی ئه‌وه بزانه كه خه‌مباره‌و گه‌ر چی خه‌مه‌كانیشی ده‌رنابڕێت، به‌ڵام ده‌یه‌وێت گوێی له‌ده‌نگت بێت‌و ئاسوده بێته‌وه.
خه‌وی ژماره (7)
ئه‌م جۆره بابه‌تانه‌تم زۆر له‌لا جوانه، زیاتریش به‌وه دڵخۆشم كه له ئاماده‌كردنی خۆتن.
به‌هیوای ئه‌وه‌م به‌رده‌وام بیت. .
هاهاها. . جا با هێچیشیان نه‌بێت، ئه‌ی نه‌تان بیستووه ئاو و ئاوه‌دانی!
ئینشائه‌ڵا ئیتاڵیا براوه‌ی جامی جیهانی 2010 ده‌بێ
ماشائه‌ڵااا، بابه‌تێكه ماندوو بونی زۆر پێوه دیاره، لێره‌وه ده‌ست خۆشیت لێ ده‌كه‌م، له ڕاستیدا پشت به‌ستن ته‌نیا به‌خۆت له ئاماده كردنی هه‌واڵێكی وه‌های حیهانی خۆی له خۆیدا كارێكی گه‌وره‌یه، هیوادارم نمونه‌ت زۆربێ.
(کەسێکت خۆشەویست وازی لێبێنە.. ئەگەر قسمەتت بوو دەگەرێتەوە.. ئەگەر نا ئەوا باشترە کە رۆیشت !!؟ (شکسپیر)
- پێم خۆش نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵوه‌سته نه‌كه‌م، كێشه‌ی هه‌ندێك كچان به ته‌مه‌نێكی زۆره‌وه كه هێشتا نه‌چوونه‌ته پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه، به داتاوه ئه‌وه‌یه: له‌ئه‌نجامی ترسی له‌ده‌ست نه‌دانی كوڕێ هه‌موو كارێكی پێشیاو بووه، بۆ نمونه گرنگترینیان جێ به‌جێ كردنی داواكانی! له ئه‌نجامیشدا و له كاتی به‌یه‌ك نه‌گه‌یشتنیان كه‌سانی تر كه ویستوویانه كچه بۆ هاوسه‌ری ژیانیان هه‌ڵبژێرن به‌و حاڵه ڕازی نه‌بوونه كه كچه له پێناوی ئه‌وه‌ی بگا به كوڕێ هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی پێ به‌جێ بووه.
دیاره سروشتی ژیانیش وه‌هایه كه كوڕ و كچێ ده‌یانه‌وێ بیر له یه‌كتری بكه‌نه‌وه، كوڕ له ڕابردووی كچه ده‌پڕسێت و كچه‌ش بیر له داهاتووی كوڕ ده‌كاته‌وه، لێره‌دا كچه ڕابردووی كوڕ فه‌رامۆش ده‌كات، به‌ڵام كوڕه‌كه ئه‌وه‌ی تیشكی بخاته‌سه‌ر چۆنیه‌تی ژیانی كچه‌یه له ڕابردوودا، جا لێره پێویست ده‌كا كه ئه‌م وته‌یه‌ی "شكسپیر" كه به لێكدانه‌وه‌ی من له‌گه‌ڵ ویستی ئاینی ئیسلامیش یه‌ك ده‌گرێته‌وه كاری پێ بكرێت.
جا ئه‌گه‌ر كوڕێ یان كچێ بیه‌وێ پشت به ووته‌كه‌ی "شكسپیر" ببه‌ستێت، ده‌بێ شتێكی تیا هه‌بێ، كه ئه‌ویش قه‌ناعه‌ته، یان جوانتر بڵێم بڕوا بوون به قه‌ده‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ له‌و كێشانه ڕوونه‌ده‌ن كه تیایدا كچ زیان پێكه‌وتووی سه‌ره‌كییه.
به ڕوخسه‌تی شكسپیر.
"كه‌سێكت خۆش‌ویست، ئه‌گه‌ر به پێی یاسا‌و شه‌رعی خوا لێت نه‌هاته پێش و له ده‌گای ماڵه‌كه‌ی نه‌دای، وازی لێبێنه، ئه‌گه‌ر قسمه‌تت بوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ له ده‌رگادان و هێنانی وه‌فدێ بۆ داخوازی كردنت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا باشتره كه ڕۆیشت."
بابه‌ته‌كه‌م خوێنده‌وه، له ڕاستیدا ڕووداوی وه‌ها جێگه‌ی خۆشحاڵییه، لێره‌وه هیوای ئه‌وه ده‌خوازم كه خوای گه‌وره هیدایه‌تی هه‌مووان بدات.
پله‌ی باشه بۆ پۆسته‌ره شیعری "لێم ببوره نیشتیمانم".
[imgl]http://kurdup.com/up/uploads/picture/4b7fa9338a.jpg[/imgl]
داریا سڵاو، نازانی لێره ڕیكلام قه‌ده‌غه‌یه
وێنه‌كان زۆر جوان نین به‌ڵام ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌وه‌ی كه بۆ ئێمه‌ت داناوه
[imgr]http://kurdup.com/up/uploads/picture/d5ed5ec341.jpg[/imgr]
له كۆی وێنه‌كان ئه‌وانه‌ی زۆر به شیاوی یه‌كتریان ده‌زانم له ڕووی جوانی و جه‌سته‌وه ئه‌م دوانه‌ن، له‌به‌ر تۆش وا ناڵێم كاك لێدوان ئه‌وه ڕاستییه.
كاك ئاسۆ ووته‌نی بابه‌ته‌كان هه‌ڵگیران و له ئه‌رشیف و له‌كاتی جێگیربوونمان له‌سه‌ر سێرڤه‌ری ئێستا به ڕێژه‌ی 100% ئه‌وسا هه‌موو بابه‌ته‌كان ده‌گوازرێنه‌وه ئینشائه‌ڵا.
ده‌ستت خۆش بێت كوڕه ماندوو نه‌ناسه‌كه‌ی وای ئێس ئێم، له ڕاستیدا كاره‌كانت زۆر زۆر جوانن و جێگه‌ی دڵخۆشی هه‌مووانن، به‌و هیوایه‌م تواناكانت هه‌میشه له گه‌شه‌كردندا بن و له داهێنانه‌كانت به‌رده‌وام بیت، له‌بیرت نه‌چێ ئه‌م كاره با مافی پارێزراو بێت بۆ یانه
من باش حاڵی نیم له مه‌به‌ستی شاعیر، خۆ ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌كه‌ی كاك سیروان ڕاست بێت ئه‌وسا له‌سه‌ر هه‌موومان پێویسته نه‌گوێ له كه‌سی ناوبراو بگرین و نه‌ببینه خوێنه‌ری به‌رهه‌مه‌كانیشی!
من له باره‌ی شاعیرانه‌وه بۆچوونێكم هه‌یه: هه‌ر شاعیرێ به ئاسته‌م سنوری نێوان خۆی و ئیسلام، خۆی و خودا ببه‌زێنێ پێویسته دژ به نووسینه‌كانی بوه‌ستیته‌وه، ئاخر بێده‌نگ بوون له به‌رابه‌ری و هه‌ڵوه‌سته نه‌كردن به‌ڕای تایبه‌تی خۆم چوونه ڕێزی ئه‌وه، خوێندومه‌ته‌وه ده‌ڵێن بێده‌نگی نیشانه‌ی ڕازی بوونه، ڕازی بوون به‌وه‌ی هه‌رچی ده‌گوترێ به ئاین و نێنه‌ر و هێنه‌ره‌كه‌ی، بۆیه منیش له‌لای خۆمه‌وه یه‌كه‌م كارم له‌باره‌ی شاعیره سنور به‌زێنه‌كان پاڕانه‌وه‌یه له خوای گه‌وره تا هیدایه‌تیان بدات، بۆیه‌ش دوعای ڕۆچوون و سه‌رگه‌ردانیان بۆ ناخوازم چونكه ئه‌گه‌ر وه‌ك كه‌سانی پابه‌ند به ئه‌ركه ئاینییه‌كان پێی ئاشنان ئه‌ویش پێی ئاشنا بووبا ڕێی خۆی بزر نه‌ده‌كرد.
به‌خێربێیت كاك سه‌هه‌ند، خۆشحاڵم به‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران تۆی شیاو به وای ئێس ئێم هه‌ڵبژاردووه، هیوای پله‌ی به‌رزترت بۆ ده‌خوازم.
وێنه‌یه‌كی شازه، ئاماده‌كاره‌كه‌ی كارێكی باشی بۆ ده‌ستكاری كردنی وێنه‌كه كردووه!
ده‌ست خۆشیت لێ ده‌كه‌م و هانت ده‌ده‌م به‌وه‌ی كه له ئاماده‌كردنی هه‌واڵه وه‌رزشییه‌كان به‌رده‌وام بیت.
دیاره له ئاماده‌كردنی خۆته! له‌شت ساغ بێت بابه‌تێكی به‌سوده.
وابزانم خۆت وێنه‌گری ئه‌م وێنانه‌یت! له‌شت ساغ بێت بابه‌ته‌كه ماندوو بوونی پێوه دیاره.
ئینشائه‌ڵا بڕیاره له كاتێكی دیاری كراودا چاك بكرێت!.
ده‌ی ئینشائه‌ڵا ده‌یباته‌وه و سه‌رده‌كه‌وێ بۆ قۆناغی ناوبراو.
ده‌ستت خۆش بێت جوانت دروست كردووه، جێگه‌ی خۆشحاڵییه كه تۆ هه‌وڵی باش بۆ بانه‌ری یانه ده‌ده‌یت.
فۆنتی ڕۆژنامه، یان هه‌ر فۆنتێكی تر له جێگای ئه‌وه‌ی ئێستادا به‌كارهاتبا جوان ده‌بوو!
به‌خێربێیته‌وه كاك ڕه‌وشت، خۆشحاڵم كه لێره ده‌تبینمه‌وه، سه‌لامم بگه‌یه‌نه. .
خۆشحاڵین به هانده‌رییه‌تی زه‌كه‌ریا بۆ یانه‌كه‌مان، ئینشائه‌ڵا نمونه‌ی په‌رۆشییه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر زۆر ده‌بێ. كاك شاخه‌وان ده‌ستی تۆش خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌م دیمانه‌یه
کاک سه‌رهه‌نگ بابه‌تی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌ناوه تاوه‌کوو هه‌ر یه‌کێک بێت شتێکی تر له ڕه‌خنه‌کان زیاد بکات، ئه‌وه‌ی شتێکی هه‌یه بۆ نووسین شوێن هه‌یه بابه‌تی لێ بنووسرێت.
ده‌ست خۆش كاك شاخه‌وان، ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی تری هه‌یه با له بابه‌تێكی ترا بیخاته ڕوو، له‌م بابه‌ته‌دا ته‌نیا ئاماژه به‌وانه ده‌كه‌ین كه باسم كردووه.
له‌گه‌ڵ ڕیزم((چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت)) واته له كۆمه‌لیك بیروبۆچون و ڕه‌خنه‌شدا تێسكتی ناشیاو به‌رچاو ئه‌كه‌وێت .
كاك ماكان وابزانم زیندوكه‌ره‌وه‌ی بابه‌ت خۆت بووی، من كه ئه‌ڵێم بۆچونی تازه هه‌بێت یان ڕه‌خنه‌ی تازه هه‌بێت مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه درێژپێده‌ری ڕه‌خنه‌كانی تۆبن، به‌لكو به پێچه‌وانه‌وه ڕه‌نگه كاردانه‌وه‌یان بۆ ڕه‌خنه‌كه‌ی به‌ڕێزت هه‌بێت، ڕه‌نگه كه‌سانێك هه‌بن ڕه‌خنه له ڕه‌خنه‌كه‌ی ئێوه بگرن .
له‌گه‌ڵ رێزم ...
ئه‌هااا. . ئێ باشه ئه‌گه‌ر هه‌بوو شتێ بڵێ ئاساییه.
سه‌باره‌ت به نوێ كردنه‌وه‌ش من بێ مه‌به‌ست نوێم كرده‌وه، كه سه‌ردانیم كرد حه‌زم كرد هۆشدارییه‌ك بده‌م.
ئه‌ندامێ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته داوای كرد شیعرێ بنووسم، منیش به شێوه‌یه‌كی زۆر ساده و ئاسان بۆ تێگه‌یشتن ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌م نووسی، جا ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌كه پێی خۆش بوو با دواتر هه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا بنووسێت كه ئه‌و داوای كردووه.
( من ده‌مرم تا تۆ بژی! )
مه‌تلێوه و خه‌م مه‌خۆ،
من ده‌مرم تا تۆ بژی!
له پێناوت ده‌توێمه‌وه
تا ڕووناك بنوێنی،
هانێ دڵم بیبه بۆ خۆت،
ڕایبهێنه بژی به‌هۆت،
تۆ كه هه‌موو
گه‌نجینه‌ی دنیا دێنی،
باش ده‌زانم
خه‌ریكه گومان ده‌تخواته‌وه،
ئاخر باوه‌ڕت به ئیشق و
فیداكاریم نایێ،
به‌ڵام هه‌ر ئه‌و دڵه‌مت پێ ده‌ده‌م
كه پێشتریش
ئارام لێی نه‌ده‌دا
ئه‌گه‌ر به یادی تۆ نه‌بایێ
*
تۆ ته‌نیا به‌ر له مردن
پوچی شته‌كان و ڕاسته‌قینه‌یی من
هه‌ست پێده‌كه‌ی
ئه‌وسا به هه‌گبه‌یه‌كی به‌تاڵه‌وه
به ژیانی چه‌ندین ساڵه‌وه
به‌ره‌و دنیای دووه‌م ڕێده‌كه‌ی
كه ئاوڕیش له‌دواوه‌ی
خۆت ده‌ده‌یته‌وه
نه‌فره‌ت له دڵی
گۆشت و خوێنت ده‌كه‌ی
چونكه پشتی به ئه‌قڵ نه‌به‌ست و
ڕێگر بوو له‌گه‌ڵ ئه‌شقی
ڕاسته‌قینه‌تدا ڕێبكه‌ی
سه‌رهه‌نگ موحسین
21\05\2010، هه‌ولێر.
کاک سه‌رهه‌نگ بابه‌تی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌ناوه تاوه‌کوو هه‌ر یه‌کێک بێت شتێکی تر له ڕه‌خنه‌کان زیاد بکات، ئه‌وه‌ی شتێکی هه‌یه بۆ نووسین شوێن هه‌یه بابه‌تی لێ بنووسرێت.
ده‌ست خۆش كاك شاخه‌وان، ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی تری هه‌یه با له بابه‌تێكی ترا بیخاته ڕوو، له‌م بابه‌ته‌دا ته‌نیا ئاماژه به‌وانه ده‌كه‌ین كه باسم كردووه.
له‌گه‌ڵ ڕیزم.
زۆرم به‌دڵه، چونكه من په‌رۆشی یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیام. هیوادارم ئه‌وه دوا بابه‌تی له‌م شێوه‌یه‌ت نه‌بێ.
[center][size=16]
6- کاتیک هه‌ست ده‌که‌یت بویته‌ته هۆی سته‌م کردن له‌که‌سێک؟
[/size][/center]
لای من خاڵی شه‌شه‌م.
- به‌خێربێیته‌وه كاك ڕه‌وان، خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه ده‌توانی دووباره ئه‌م ئه‌ركه به‌ریت به‌ڕێوه، ئه‌م شه‌و لای كاك ئاسۆ بووم وه‌ك هه‌میشه یه‌كه‌م باسمان تۆ بووی، له ڕاستیدا شوێنت به چۆڵی مابوویه‌وه، ئینشائه‌ڵا ئه‌م دووباره گه‌ڕانه‌وه‌یه دووركه‌وتنه‌وه‌ی لێ نابێته‌وه.
[size=16]ههههههههه واللة جيكايكى خؤشت كرتوة ,, جا روكنيشة بارةى زور دةكات ههههههههه:D
دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم [/size]
فیلمێكم ده‌رباره‌ی ئه‌م گه‌رده‌لوله گه‌ورانه بینیوه، كه تیایدا ده‌رهێنه‌ر ویستویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه ڕێ له دروست بوونی بگرێ، یان كه دروست بوو هه‌وڵی گۆڕینی ئاڕاسته‌كه‌ی بدات، بۆ نمونه كه ڕووه‌و شارێ به‌ڕێوه ده‌بێ. جا ئێمه وه‌كو كوردستانی خۆمان خۆشبه‌ختین كه به‌دوورین له‌م جۆره سه‌ربازانه‌ی خودا.
پیرۆزه ئایه خان، به‌هیوای به‌رده‌وام بوون سه‌ركه‌وتن و پله‌ی به‌رز تری تۆم.
ده‌ستی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران خۆش بێت، كارێكی باش ده‌كه‌ن.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]