سڵاو ڤینۆس، له‌شت ساغ بێت به‌وه‌ی كه "هه‌میشه كاری" به‌یانه‌وه، هیوای به‌رده‌وام بوونت بۆ ده‌خوازم. سروشتی خۆم، من چه‌ند تێبینییه‌كم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌یه، واته ڕووم له خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی و ڕه‌خنه‌كان بۆ ئه‌وه:
Vinos نووسی:تێکستێک ئەوکاتە دەبێت بە شیعر کە داهێنانێکی نوێی تێدابێت.
- ئه‌مه بۆچوونێكی ته‌واو هه‌ڵه‌یه، ده‌كرێ بۆ بوون به "شیعری جوان" داهێنانی نوێ مه‌رج بێت، وه‌لێ شیعر له‌سه‌ر داهێنانی نوێ په‌كی نه‌كه‌وتووه، بێ داهێنانی نوێش شیعر بوونی ده‌بێ.
Vinos نووسی:دەکرێت وەسفێکی یارەکەت یان شەڕێک لەگەڵ خۆشەویستەکەت ، یان دڵشکاویت، یان خیانەتلێکراویت پڕت بکەن لە هەستی جوان
- ئه‌رێ بیستوتانه هه‌ستی جوان زاده‌ی شه‌ڕ و دڵشكاوی و خیانه‌ت بێت؟!!
Vinos نووسی:شیعر دەریاچەیەکی بێگەردە لە دڵی شاعیران‌دا، هەر شیعرێکی نوێ مشتێکە لەو زەمزەمە، ئێمە دەروونمانی پێ ئاودەدەین و دەموچاومانی پێ فێنک دەکەینەوە. زەمزەمی ئەو زێیە کەم ناکات و تەواو نابێت، کە دەزانیت ئەو دەریاچەیە لە هە. . . .هتد
- له‌مه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ریا ده‌بێته زێ و دواتر ده‌بێته‌وه ده‌ریا، بنووسی ئه‌م دێرانه ده‌بوو هه‌رنا چاوێك به نووسینه‌كانی بخشێنێته‌وه و هه‌ڵه‌كان ڕاست بكاته‌وه. ئاخر ده‌ریا و زێ دوو شتی لێك جیاوازن
Vinos نووسی:هەیە دەیەوێت خۆی بناسێنێت.. دەنگی خۆش نیە، سەما نازانێت، وێنەیەکی نەکێشاوە، نمایشێکی نەکردووە، جوان نییە، زیرەک نیە، ئازا نییە.... دێت و چەند دێڕێک ڕیز دەکات و بەزۆر هەڵیدەواسێت بە شاخی شیعردا.
- ئایا مه‌رجه شاعیر ده‌نگی خۆش بێت، سه‌ما بزانێت، وێنه بكێشێت و نمایش بكات؟! به بڕوای بنووسی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه بزانێت ده‌توانێ ووشه ڕیز بكات و شیعر پێك بهێنێ، له ڕاستیدا زۆرم پێ سه‌یره كه خاوه‌ن بابه‌ت چه‌پ و ڕاست به‌ناو كه‌وتووه، پێناسه و مه‌رجی شیعری نووسینی به لێكدانه‌وه‌ی خۆی نووسیوه‌ته‌وه.
Vinos نووسی:هەیە بێکارە.. پلەیستەیشن نازانێت، نازانێت خۆی بە خوێندنەوەوە خەریک بکات، تەمەڵە و وەرزش ناکات، هیچ لە ئینتەرنێت و کۆمپیوتەرەکەی نازانێت، هیچ فێر نابێت... دێت و بە شیعرەوە دەیگرێت، بەزۆر تۆپەڵێ وشەی لێک ئاڵۆسکاوی نالەبار دەخاتە خاکی شیعرەوە.
- تۆ پێت وایه ئه‌گه‌ر كارێكت هه‌بێت، پله‌یسته‌یشن بزانی، وه‌رزش بكه‌ی، له كۆمپوته‌ر و ئینته‌رنێتیش بزانی ئه‌وسا به‌وه‌ی كه ده‌یاننوسی ده‌بیته شاعیر. دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، بۆ شاعیر مه‌رج نیه بێ كاره یان نا، مه‌رج نیه پله‌یسته‌یشن ده‌زانێ یان وه‌رزش ده‌كا، گرنگ نیه له ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌ر بزانێ ئه‌وسا ببێته شاعیر. ئه‌مه‌ی تۆ نوسیوته ڕووی ناو ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییان نیه.
Vinos نووسی:یەک سەکۆ نەبوو داکۆکی لەو ناهەقییە بکات بەرامبەر بە شیعر دەکرێت.
- تۆ شتت پێیه به‌ڵام توانای ده‌ربڕینت لاوازه، ئاخر نه‌بووه ئه‌و كه‌سانه تاوانبار بكه‌یت له‌سه‌ر هۆكاری ئاماژه پێكراو له پێناوی ئه‌وه‌ی سانسۆرییان بۆ ئه‌و تێكسته خراپانه دانه‌ناوه كه بنووسه‌كانیان به‌شیعری ده‌زانن. ده‌بوو بڵێی: ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، له هه‌وڵی فراوانكردنی خاكی سانسۆڕ كردنتان بن، تا شیعریش به‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه‌تان بكه‌وتناییه‌و هه‌ناسه‌ی وه‌به‌ر بهاتابه‌یه‌وه.
Vinos نووسی:ناتوانێت دان بە خراپەکانیدا بنێت.
- "دان" هه‌ڵه‌یه، "ددان" ڕاسته.
Vinos نووسی:هەیە بێکارە..
- بێ كار، به یه‌كجار نانووسرێ.
Vinos نووسی:یەک سەکۆ نەبوو داکۆکی لەو ناهەقییە بکات. .
ئه‌رێ كه‌س هه‌یه داكۆكی له هه‌ڵه بكات؟!، به‌دڵنیاییه‌وه بنووسی ئه‌م بابه‌ته له مانای داكۆكی كردن نه‌گه‌یشتووه.