عاش ایدك كاكه ريبين, بصراحة موضوع مهم, كان عندي نظرة حلوة على اقليم كتلونيا و على نادي برشلونة, بس من هسة غير شي. .
مرة ثانية عاش ايدك, اللة يوفقك.
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
عاش ایدك كاكه ريبين, بصراحة موضوع مهم, كان عندي نظرة حلوة على اقليم كتلونيا و على نادي برشلونة, بس من هسة غير شي. .
مرة ثانية عاش ايدك, اللة يوفقك.
[size=24]نهێنییەکانی چات[/size]
پڕۆژەیەکی تەمەن چوارساڵەیە کە ئامۆژگاری ئامێز و جەنگێکە بۆ نوێژەن کردنەوەی دیوارە درز تێبووەکانی کۆمەڵ! وەجیاوازیشە چونکە لێرە بیرەوەری گێڕانەوەی ڕابوردوو نییە! بەڵکوو داهاتووە! خۆ ئامادە کردنێکە بۆ بەڵایەک کە بەڕێگەوەیە! دەزانم وشەی بەڵا تۆقێنەرە! بەڵام گەر ئامێری تەلەفۆنی مۆبایل لەماوەی 10 ساڵ هۆکار و ڤاکتەر بووبێ بۆ ئەوەی هەزاران تاوان ڕوبدات بەتایبەتی دژی ڕەگەزی مێ لە نێوان کوشتن و ئازار و تەڵاق و کێشەی زۆری کۆمەڵایەتی کە سەرەتاکەی بەساویلکەیی و عەوداڵ بوون بۆ ئاشکرا کردنی جیهانی بەرامبەر و ڕاکردن لە دەست پاڵەپەستۆی داب و نریت بەخۆی و گشت پاوانەکانییەوە خولقانویەتی وە کۆتاییەکەی بەڕێگایەکی تاریکی پڕ لەتاوان بوو! ئەوە گەر خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بەو هەرزانی و کوالیتێتەی مۆبایل بکەوێتە بەردەستی هەموو خەڵک ئەوە دڵنیام ئەو دەساڵە کورت دەکاتەوە بۆ ساڵێک گەر مانگێکیش نەبێ! چونکە نێت لەناو ماڵەکانماندایە و زۆر جار ژوری نوستن! هەر بۆیە ناوی "بەڵا"ــم لێناوە!
گەر خێزانە کوردەکان وریای ئەم کێشەیە نەبن ئەوە کوڕەکەیان یان کچەکەیان لە خودی ژورەوە دەستی ناپاکیان پێدەگات چ وەک ئابڕو بردنی یان نەخۆش خستنی(ئالودە) درکم بەو مەترسییە بێ ئەوەی د‌رکی ئەوەم هەبێ توشی چی دەبم! دەستم پێ‌کرد و بەردەوامیش دەبم بە گەیاندنی ئەو پەیامەی مەبەستمە گشت تاکی کورد پێی بگات!
کچ و کوڕ و دایک و باوک ، دنیای ئەنتەرنێت وەک دارستان وایە هەرچۆن درەخت و سەوزایی و گوڵ و پەپولەی تێدایە ئاواش پڕە لەدڕندەی ئابڕو بەر کە بەبەرگی کاریزمەییەوە نێچیرەکانی ڕاودەکات بەرگی شاعیرێکی هەست ناسک و نوسەرێکی لێهاتوو هونەرمەدێکی دەنگ خۆش و کورێکی قسە خۆش و سیاسییەکی کارامە هتد، ڕەنگە کارێکی پڕ لەمەترسی و سەرکێشی بێت نوسەرێک بچێتە مەیدانێک بجەنگێ بەرامبەر کەسانێک بەتاڵ بن لە فکر و ڕۆشنبیری و تاقە چەکیان نێرایەتی بێت! بێ لە نامەسئولییەتیان و بێ ئەزمونی چ لە تەمەن کە زۆرینەیان گەنجن چ وەک ڕەفتاری عەقڵانی و ڕەوشتی! هەڵبەت کاردانەوەی هەیە و دەشیبێت لەداهاتوودا! وە باجەکەشی قورسە و دانی حەتمییە کە خودی خۆم(نوسەر) وەک ئەوکچانە وکوڕانەی سوکایەتیان پێکرا سوکایەتیش بەخۆم کرا! بێ لە هێرشی هاک و تێکدانی کۆمپیتەر و زیانی ئابوری!
شاردنەوەی ژیانی تایبەتم لە زۆر شوێن کە پێویست دەکات خوێنەر بمناسێ کێم و چیم کردووە و چی دەکەم یەکێکە لەوباجانە کە پارێزراو بم بۆیە نامۆ هەردەم وەک نامۆ ناسراوەو هیچی تر! ئەم دژایەتی کردنەش چەند جۆرێکە! جۆرێک ئەوانەن کە ڕاستەوخۆ پڕۆژەکەم پەردەی لەسەر ڕوخساریان هەڵماڵێ! وە جۆرەکەی تریش ئەوانەن ئەو تاوانانەی باسم کردووە لە کەسایەتی خۆیاندا بەدی دەکەن ! گەر کەسێکی تریش ئەنجامی دابێ! ئیتر لەنێوان ئەم و ئەودا کۆمەڵێک خەڵکی ساویلکە تێدەکەون و مەقاش ئاسا بەکاردێن وەک ئەوانەی چ وەک هەڵوێست یان بەنوسینی بێ سەرەو بەرە دژی پڕۆژەکە وەستان! بەدڵنیایشەوە دەڵێم هەردوو لا لە پەیامی من تێنەگەشتوون! کە ئاساییە مرۆڤ هەڵە بکات بەڵام ئاسایی نییە بەردەوام بێت! هەمووشتێ لەم دنیایەدا بۆ باش و خراپ بەکار دێت وەک (چەقۆ) بۆ کار ئاسانی ژیانمان بەکاری دێنین و هەشە بۆ تاوانی کوشتن بەکاری دێنێ! من لێرە باسی خراپەکان دەکەم کە وەک نوسەرێک ئەرکی سەرشانمە تۆش ئەوەت لەسەرە خراپەکان بکەیت بە ئەزمونێک کە تۆ لایەنە باشەکەی بیت! قورس نییە تێگەشتنی وایە؟ هەڵبەت بابەتێکی گەورەیە بە نوکە قەڵەمێک کۆتایی نایەت!.
نووسینی: نامــۆ
سبحان الله، به‌ڕاستی شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره.
تۆ ره‌خنه له هه‌موو شتێ ئه‌گریت.
سڵاو كاك دیلمان، هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌كی كه ده‌یگرم ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست نه‌پێكێ 100% ناینوسم، واته به دڵنیاییه‌كی زۆره‌وه ئاماژه به هه‌ڵه‌كان ده‌كه‌م. له‌وكاتیشدا ته‌نانه‌ت بنوسی بابه‌ته‌كه‌ش بۆی نیه بڵێ ڕه‌تی ده‌كه‌مه‌وه، هێزی ڕه‌خنه‌كانیش له‌وه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه كه پشت ئه‌ستوورن به زانست و شێوازی نوسین. له‌باره‌ی دێرێكی په‌یامه‌كه‌شت وه‌ك هه‌میشه دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه: ڕه‌خنه لای من به مانای گرینگی پێدان و به‌رز ڕاگرتن دێت، به‌ڵام ئینشائه‌ڵا هه‌وڵده‌ده‌م كه چیتر ڕه‌خنه بۆ بابه‌ته‌كانی تۆ نه‌نوسم.
سڵاو كاك سیروان. .
Sarhang Muhsin نووسی:Zheaneky Tall نووسی:گرفانه‌كانم پشكنی
ووتت، نی یه !ئه‌م دێره هه‌ڵه‌یه، چونكه "گیرفانه‌كانم پشكنی" كه‌سی یه‌كه‌مه بۆیه هه‌ر ده‌بوو كه‌سی یه‌كه‌میش بڵێ "نییه"،
به‌م شێوه‌یه ته‌واوه (گیرفانه‌كانم پشكنی ووتم نیه!).
خۆ ئه‌گه‌ر بنوسرابا "گیرفانه‌كانیم پشكنی" هێشتا ده‌گونجا كه‌سی دووه‌م بڵێ نییه!.له‌گه‌ڵ ڕێزم.
[size=16]گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم هۆنراوه‌كه فارسی وه كراوه‌ته كوردی ..
ووت نه نوسراوه ووتت ... بۆیه له كاتی نووسین ( م ) م نه نووسیوه ... واته ته‌نها هه‌ڵه‌ی نووسینه .....[/size]
كاك دیلمان سڵاو. .
له هه‌موو ئه‌و تێبینایه‌ی له بابه‌تی تۆدا ده‌یاننوسم، خۆزگه ته‌نیا جارێك لێم تیده‌گه‌یتی، برا گیان هه‌ڵه‌كه نه‌نوسینی ئه‌و "و"ــه نیه. به ئه‌رك نه‌بێ جارێكی دیكه به په‌یامه‌كه‌م بخوینه‌وه.
ده‌ستت خۆش بێت ئایه خان، له ڕاستیدا بابه‌ته‌كه زۆر گرنگه، كتێبه‌كه كه به‌ناوی "هونه‌ری هاوڕێ گرتن"ــه به‌م دوو باسه‌ی له بابه‌ته‌كه‌دا هاتووه پێناسه‌ی دروستی كتێبه‌كه‌مان بۆ ڕوون بوویه‌وه كه چه‌نده به‌سوده. ئینشائه‌ڵا پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌چمه‌وه كتێبخانه داوای ئه‌م كتێبه ده‌كه‌م.
كێسی دووه‌مینیانم زۆر به‌لاوه پوخته‌یه. . له‌شت ساغ بێت، به‌هیوای به‌رده‌وام بوون.
ئه‌م جۆری فرۆشتنه له زۆر ووڵاتی تریش هه‌یه، به‌ڵام فرۆشتنی هێلكه به‌م ڕێگه‌یه‌م پێ سه‌یره، له یابان چای سه‌وزیشم كڕیوه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئامێرانه‌وه به‌ڵام هێلكه‌م نه‌بینیوه!. ده‌ستت خۆش بێت كاك حوسێن.
حه‌زم لێ بوو بزانم كێی خواستووه!. .
گرفانه‌كانم پشكنی
ووتت، نی یه !
ئه‌م دێره هه‌ڵه‌یه، چونكه "گیرفانه‌كانم پشكنی" كه‌سی یه‌كه‌مه بۆیه هه‌ر ده‌بوو كه‌سی یه‌كه‌میش بڵێ "نییه"،
به‌م شێوه‌یه ته‌واوه (گیرفانه‌كانم پشكنی ووتم نیه!).
خۆ ئه‌گه‌ر بنوسرابا "گیرفانه‌كانیم پشكنی" هێشتا ده‌گونجا كه‌سی دووه‌م بڵێ نییه!.
له‌گه‌ڵ ڕێزم.
ڕه‌نخه یه‌ك ڕووی هه‌یه، هه‌ڵه‌ن ئه‌وانه‌ی پێیان وایه دوو جۆره، بنیاتنه‌ر و ڕوخێنه‌ر.
ڕه‌خنه به‌مانای گرینگی پێدان و به‌رز ڕاگرتن دێت بۆیه ڕه‌خنه‌كه به هه‌ر قه‌باره‌یه‌ك بێت لای من زوویر بوونی لێناكه‌وێته‌وه.
ئه‌وه كه‌مێك پێش ئێستا له شوێنێكی تر بینیم، به‌ڕاستی شتێكی سه‌یره، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین كه هانده‌رانی به‌رشلۆنه سه‌رباری ئه‌م توند و تیژییه‌ی له یاریگا ڕووده‌دات هه‌ر خه‌می هانده‌رانی ڕیالیان هه‌یه به‌وه‌ی په‌یامی سه‌ره‌خۆشیان هه‌ڵواسیوه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌تا بڵیی گرنگه، دڵم به خوێندنه‌وه‌ی گه‌شایه‌وه، ده‌ست خۆشی بۆ ئاماده‌كاری بابه‌ت و یاس خان، خوا پاداشتتان بداته‌وه.
وتم: بێ ئومێدم.
فه‌رمووی: لا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٥٣﴾ الزمر
نا‌ئومێد مه‌بن له‌ڕه‌حمه‌تی خوا، چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئێوه‌ته‌وبه‌ی ڕاست و دروست بکه‌ن، خوا له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت، چونکه‌بێگومان ئه‌و خوایه‌زۆر لێخۆش‌بوو لێبورده‌یه‌و زۆر به‌سۆزو میهره‌بانیشه.وتم: زۆر له‌سه‌رخۆی، تۆ په‌روه‌ردگاری و ئارامگری، من به‌نده‌ی تۆم و که‌م ئارامم، زوو کاره‌کانم بۆ جێ به‌جێ بکه.
فه‌رمووی: عَسَى أَن تَكْرَهُواْ شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ وَعَسَى أَن تُحِبُّواْ شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَّكُمْ وَاللّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ ﴿٢١٦﴾البقرة
له‌وانه‌یه‌شتێکتان لا ناخۆش بێت که‌چی خێر له‌وه‌دا بێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه‌شتێکتان پێ خۆش بێت که‌چی شه‌ڕ له‌وه‌دا بێت، بێگومان هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێت (خێر له‌چی دایه)، ئێوه‌نایزانن.وتم: دڵ ته‌نگم
فه‌رمووی: بِفَضْلِ اللّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُواْ هُوَ خَيْرٌ مِّمَّا يَجْمَعُونَ ﴿٥٨﴾یونس
به‌فه‌زڵ و به‌خشش و ڕه‌حمه‌تی خوایی دڵخۆش بکه‌ن (که‌گرنگترینیان دینداری و ئیمان و باوه‌ڕه)، وه‌هه‌ر ئه‌وه‌چاکتره‌بۆیان له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که‌خه‌ڵکی خه‌ریکن کۆی ده‌که‌نه‌وه‌و که‌ڵه‌که‌ی ده‌که‌ن (چونکه‌سه‌ربه‌رزی دنیا‌و پاداشتی نه‌بڕاوه‌ی قیامه‌تی له‌دوایه).وتم: توکلت علی الله
فه‌رمووی: إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ ﴿١٥٩﴾آل عمران
به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆش ده‌وێت که‌پشتی پێ ده‌به‌ستن.
من ئه‌م وێنه‌یه زۆر پێ جوانه، ماشائه‌ڵا. .
ده ست خؤش .بؤوابه په له!
ئاخر له خۆشیان به په‌له وێنه‌كانی هێناوه.
ماشائه‌ڵا له‌و شوێنه دڵگیره. .
ڕه‌نگه له پشووی ئه‌مجاره بۆ ئیران بچم ئه‌گه‌ر خوا بكاته قسمه‌ت. جا بزانم ئه‌و شوێنه كوێیه هه‌وڵێكی باش ده‌ده‌م بچمێ. .
ئای خوایه كه به‌دروستی كردنی ئه‌م لۆگۆییه‌وه ماندوو بووم، سروشتی تا گه‌یشته ئه‌مڕۆی به چه‌ند هه‌نگاوێك تێپه‌ڕی، یه‌كه‌م جار سودم له بانه‌ری ماڵپه‌ڕێ وه‌رگرت و دواتر به بیرۆكه و لێكدانه‌وه‌ی خۆم گه‌یاندمه ئێستای. جا وه‌كو ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران به پێویستمان زانی لینكی بۆ بكرێت.
لێره‌وه ده‌ست خۆشی له كاك ئاسۆ ده‌كه‌م كه هه‌ڵسا به‌م كاره.
10. له 24 كاتژمێردا ئه‌ندام بۆی هه‌یه ته‌نها دووبابه‌ت له یه‌ک به‌شدا بنوسێت!.
سه‌ناریای به‌ڕێز هه‌ر وه‌ك كاك ڕه‌وان ئاماژه‌ی پێكردووه له 24 كاتژمێردا ڕێگه‌دراوه له هه‌ر به‌شێك ته‌نیا دوو بابه‌ت بڵاو بكه‌یته‌وه.
*
تۆ ئه‌و گوڵه‌ی تا ماوم له بیرم ناچی
خۆ گوڵ زۆره به‌ڵام تۆ له هیچیان ناچیههست به دووری تۆ ده‌که‌م باڵدارێکم به بێ لانه
که من هه‌رگیز به تۆ نه‌گه‌م ئیتر بۆ نه‌بمه دێوانه
كورته شیعری جوانن، ده‌ستت خۆش بێت.
ماشائه‌ڵا له‌م ماڵه جوانه. .
سڵاو ..
گفت‌و گۆكه‌تان خۆشه و منیش ئه‌مه‌وی خۆمی تێ بهاوم ئه‌گه‌ر قبولم بكه‌ن و له توانستی منا هه‌بێت ..به‌كارهێنانی دو وشه به دوای یه‌كدا ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه وشه‌یه‌كیان زیاد نوسرابێ، ئه‌گه‌ر ئێمه بڕاونینه زمانی عه‌ره‌بی ( مبالغه) هه‌یه. نمونه: (رحمن) ئه‌گه‌ر بیگۆڕین بۆ مبالغه ئه‌بێته (رحیم) یان، (غفار) ئه‌بێته (غفور)
هه‌موو لایه‌كیشمان ئه‌زانین كه ئه‌م زیاده ڕه‌ویه (میالغه) له زمانی كوردیدا زۆر جار ئه‌بێت به دو وشه پڕ بكرێته‌وه، واته ئه‌بێت له جیاتی (وحید) ئه‌بێ بڵێین: ( تاك و ته‌نها )، چونكه زاراوه‌ی كوردی له چاو زاراوه‌ی عه‌ره‌بی هه‌ژاره .
بۆیه به ڕای من زۆر ته‌واوه ئه‌گه‌ر كاری پێ بكرێت .
كاك سیروان سڵاو، سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت پێیه‌وه خۆشحاڵم. برا گیان مه‌به‌ستی مه "تاك و ته‌نها" نیه، به‌ڵكو "ڕۆنی نه‌رمه"!! گه‌ر شتێكت هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه بینوسه.
هاهاها، هه‌موو وێنه‌كان سه‌یرو سه‌رنجڕاكێشن، ده‌ستت خۆش بێت بۆ هێنانیان. ده‌ڵێم: چه‌ند بابه‌تێكی وه‌ها شێوه‌م له‌م یانه‌كه‌مان بینیوه، جا پێم خۆشه لینكی هه‌موو بابه‌ته‌كان كۆبكرێنه‌وه له بابه‌تێكدا.
ئه‌رێ ڕۆنی ڕه‌قیش هه‌یه؟!، پێم وایه "نه‌رمه" بۆ ئه‌م دێره زیاده‌یه.
چه‌ند جار وتوته " خوای تاک و ته‌نها " ؟!!
هیوادارم له‌مه‌به‌ستم تیگه‌شتبیت ، ئه‌گه‌ر نا ، با رونتری بکه‌مه‌وه ..* سوپاس بۆ تێبینیه‌که‌ت بۆ واژۆکه‌م، ئێسته چاکی ئه‌که‌م .
من له په‌یامه‌كه‌م نوسیومه پێم وایه، به‌ڵام 100% دڵنیام كه "نه‌رمه" بۆ دێره‌كه زیاده‌یه. سه‌باره‌ت به "تاك و ته‌نها"یش، یه‌كێكیان زیاده‌یه به‌بێ هیچ گفتوگۆیه‌ك.
كاك شاخه‌وان سڵاو، خۆی گرنگ نیه ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرێ به چ مه‌به‌ستێك گرتویه‌تی، گرنگ ئه‌وه‌یه ڕه‌خنه‌یه‌ك ده‌گرێت و هه‌ڵه نیشان ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێ هه‌بێ بڵێ ئه‌مانه هه‌ڵه نین!.
سڵاو كاك ڕه‌وان، وه‌ك ده‌زانی ماوه‌یه‌كی زۆره لێك دوورین، خه‌تای منیشه كه ئاگام له‌ده‌وروبه‌رم نه‌ماوه له‌به‌ر چڕی مه‌شقی ڕۆژانه‌وه گه‌شت بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێڕ. ئینشائه‌ڵا به‌خۆمدا ده‌چمه‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ی زانیبێتم له دنیا ته‌نیا تۆم خۆشده‌ویستی ته‌واوه:/ وه له ڕێزمانیشدا ته‌واوه.
خۆی ئه‌وه‌ی ئاماژه‌م پێكردووه هه‌ڵه‌ی ڕێزمانییه، "ته‌نیا تۆم خۆشده‌ویستی" نه‌ك هه‌ڵه‌یه‌كی ڕێزمانیه به‌ڵكو قورسیش دێته سه‌ر زمان.
سوپاس بۆ ئه‌م تێبینیانه‌ت .
*ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که زه‌که‌ریای خۆشناوێت گوێی لێ نه‌گرتووه پێویست ناکات په‌یام بنووسێت. چونکه په‌یامه‌که‌ی زیاده. زانیاری نه‌بوون له‌سه‌ر به‌رهه‌مێک باشتره قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌کرێت!
له‌گه‌ل ڕێزمدا.
منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام كه گوێت له به‌رهه‌مێ نه‌بووبێ و هه‌ڵیبسه‌نگێنی، یان كه زانیاری له‌سه‌ری نه‌بوو بێته قسه، ئینشائه‌ڵا ئه‌مه دووباره نابیته‌وه.
سڵاو، من حه‌قم به ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كه‌و مه‌به‌ستی شاعیر نییه، خۆ له زۆریش حاڵ نه‌بووم! كه‌مێ وورد بوومه‌وه تێبینی شتێكم كرد:
پێویستم به رۆنێکی نه‌رمه
ئه‌رێ ڕۆنی ڕه‌قیش هه‌یه؟!، پێم وایه "نه‌رمه" بۆ ئه‌م دێره زیاده‌یه.
سه‌یرکه خۆشه‌ویستی به‌ره‌و چ ده‌ریایه‌کی بردین
عه‌شق سه‌ختتره له خه‌یاڵ ، سه‌ختتره له جه‌نگ ،
سه‌ختتره له گۆه‌انی گووتن له ژوره‌کانی مردن‌دا
دوای تێپه‌ڕین له دواهه‌مین پاسه‌وان که
دوا هه‌مین هه‌ناسه‌مان ده‌بات.
برام ئه‌م ووشه‌یه‌ی ئاماژه‌م پێكردووه چاك بكه، له واژووه‌كه‌ت.
ده‌سته‌كانت خۆش كاك سیروان گیان بۆ ئه‌م هۆنراوه جوانه
بۆشایه‌كه‌ت پڕبكردبایه‌وه:lol:
كاك ئاسۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ی داناوه ڕێنواره نه‌ك سیروان.
ڕه‌خنه له‌خۆ گرتن
له ڕاستیدا ئه‌م په‌یامانه‌تان وایلێكردم دووباره به گۆرانییه‌كان و شیعره‌كان به نووس بچمه‌وه، ئه‌وه‌ش له پێناوی به‌رز ڕاگرتنی.
خۆی "ئه‌م په‌یامانه‌تان وایلێكردم" هه‌ڵه‌یه،
ده‌بوو بنووسم "ئه‌م په‌یامانه‌تان وایان لێكردم".
[size=16]سڵاو..
من كه ئه‌م بابه‌ته‌م خوێنده‌وه یه‌كسه‌ر چووم یه‌ك یه‌ك گوێم له گۆرانیه‌كان گرت و سه‌رنجم دا.
هه‌موو شتێك وه‌ك ئه‌مه وایه كه له‌و بابه‌ته‌دا نوسیوته.. به‌س هونه‌رمه‌ندێكی وا ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌یه زۆر زۆره بۆی،به‌س من پێم وایه هه‌ڵه‌ی زه‌كه‌ریایه له‌كاتی تۆماركردنی نه‌ك شاعیر ئیتر نازانم.. ئه‌وه رای منه به‌س هه‌وڵ ده‌ین رێبه‌ری سیده‌یه‌كه‌مان ده‌ست كه‌وێ ئینجا ده‌زانین كه هه‌ڵه‌ی زه‌كه‌رییایه یان شاعیر..!!![/size]
ئینشائه‌ڵا. . با ئه‌مه ئه‌ركی تۆ بێت ئه‌گه‌ر شیعره‌كانت به نووسین ده‌ست كه‌وت من ئاگادار بكه‌وه. په‌رۆشیمه.
من ئه‌م په‌یامه‌م بۆ ئه‌وه نوسی كه ئاماژه به‌وكاره جوانه‌ت بده‌م
به‌لام له‌گه‌ل ریزم من باسی ته‌مه‌ن و پله‌ی خوینده‌واریم نه‌كردوه نازانم بۆ ئه‌م باسه!!!!
هیوادارم به‌هه‌له لیم تینه‌گه‌ی ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌م زۆر لا‌جوان و گه‌وره نه‌بوایه په‌یامم تیادا نه‌ده‌نوسی براكه‌م.
نااا ئه‌حمه‌د گیان من كه نوسیومه ڕه‌خنه‌گرتن په‌كی به پله‌ی خوێندن و ته‌مه‌ن نه‌كه‌وتووه مه‌به‌ستم ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بوو له‌سه‌ر دروستی په‌یامه‌كه‌ت كه ئاگاداری ئه‌وه‌ی من چیم و چی ده‌نوسم. نا گیانه به هه‌ڵه حاڵی نه‌بوومه.
كاكه سه‌رهه‌نگ نه‌مزانی ره‌خنه‌گریشی براكه‌م
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته
ڕه‌خنه‌گرتن په‌كی به ته‌مه‌ن و پله‌ی خوێندن نه‌كه‌وتووه!، ئه‌وه بۆیه بنوسی ئه‌م بابه‌ته كه ئاماده‌یشی ته‌واو نه‌كردووه هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌لبومی هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی كورد ده‌كات و ئاماژه به هه‌له‌كان ده‌كات. له ڕاستیدا ئه‌م په‌یامانه‌تان وایلێكردم دووباره به گۆرانییه‌كان و شیعره‌كان به نووس بچمه‌وه، ئه‌وه‌ش له پێناوی به‌رز ڕاگرتن.
به‌لام به‌رای من باوه‌رناكه‌م زه‌كه‌ریــــــا ئه‌لبومیك ده‌ربكاو ئه‌و هه‌موو كه‌موو كوریه‌ی هه‌بی
هه‌رچه‌نده هیچ كاریك نیه بی كه‌م و كوری
به‌ڵێ هیچ كارێك بێ كه‌موكوڕی نیه، بۆ نمونه هونه‌رمه‌ندێكی تر له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێ "له‌م حه‌سره‌ته ده‌رمبهێنێ" وتوویه‌تی "له‌م حه‌زره‌ته ده‌رمبهێنێ". جا وه‌ك وتم هیچ كارێ بێ كه‌موكوڕی نیه، ئه‌وه ته‌نیا په‌یامه ئاسمانییه‌كانن خاڵین له هه‌ڵه. به‌ڵام ئینسان له كاره‌كانیدا تا بتوانێ هه‌ڵه كه‌م بكاته‌وه.
ده ست خؤش كاك سه رهه نگ.به دلنياييه وه تيبينى يه كان له شوينى خويانن.
ڕێزداریت كاكه ماڵدینی، به‌هیوای به‌رده‌وام بوون. سه‌باره‌ت به په‌یامه‌كه‌ت زانیارییه‌كی ئه‌وتۆم نیه له‌وه‌ی نێوان زیاد و زه‌كه‌ریا، هه‌روه‌ها ته‌وه‌ره‌ی بابه‌ته‌كه‌شم مه‌به‌ست له باشی و لاوازی ئه‌لبوومه‌كه‌ی ئێستایه نه‌ك كێشه‌ی نێوان هونه‌رمه‌ند و كه‌سێكی دیكه. بۆیه شتێكی له‌باره‌وه نانووسم.
ده ست خؤش كاكه سه رهه نك بؤ ئه م بابه ته جوانه
ده ست خؤش تيبينييه كانت هه مووى راسته
من هيج ناليم ته نها ئه وه نه بىجام كه بر بوو ، له سه رى ده رزيته وه
ده‌مه‌وێت ئه‌وه بلیم كه من له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك وورد بوونه‌وه ئه‌م تێبینیانه‌م كردووه، خۆ ئه‌گه‌ر كاتێكی باشی بۆ ته‌رخان بكه‌م له‌وه‌دایه شتی تریش به‌دی بكه‌م یان هه‌ر ئه‌وه‌نده بێ كه نوسیومه. لێره‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌وه بلێم: هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا مادامه‌كی كات و پاره‌ی هه‌یه ده‌بوو گرینگی زیاتر به ئه‌لبوومه‌كه‌ی بدات و شتێكی وه‌ها نه‌كات ته‌نانه‌ت من به‌م كه‌مزانینه‌ی خۆمه‌وه د‌رك به چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی بكه‌م.
تێبینیه‌که‌م هه‌یه :
ئایا له ناو رێبه‌ری سیدیه‌که‌دا شیعره‌کان هه‌مووی نه‌نوسراون ؟!
ئه‌گه‌ر نوسراون ئایا هه‌مان ئه‌و هه‌ڵانه‌ی تێدایه که تۆ ئاماژه‌ت پێکردوون ؟
من شیعره‌كانیم به نووسراوی له‌لا نیه، ناشزانم ئه‌وه‌ی گوێم لێ‌بوو هه‌ڵه‌ی هونه‌رمه‌نده یان شاعیر!، لێره‌دا گرنگ گوتنه‌كه‌یه نه‌ك ئه‌و كاغه‌زه‌ی له‌گه‌ڵ سیدییه‌كه‌دایه‌و شیعره‌كانی له‌سه‌ر نووسراوه. هه‌موو خه‌ڵكێ ناگاته شیعره‌كان به نووسین، مه‌گه‌ر وه‌ك شاڵاوی شاعیر له پێگه‌ی خۆی بینوسێ و به‌رچاوی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت بكه‌وێت، لێره‌دا دیسان خه‌ڵكانێكی زۆری دوور له نێت شیعره‌كه به نووسین نابینن، جا ئه‌مه‌ش قسه‌كه‌م پشت ئه‌ستوور ده‌كا به‌وه‌ی كه گرینگ گوتنه‌كه‌یه نه‌ك شیعره‌كان به نووسین كه له‌گه‌ڵ سیدییه‌كه ده‌فرۆشێن. ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین ڕه‌خنه لای من به مانای گرینگی پێدان دێت، نه‌ك هه‌ر شتێكی دیكه.
تێبنی له‌سه‌ر شیعره‌كانی دوا ئه‌لبومی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا!
- ئه‌گه‌رچی من زۆر به‌كه‌می گوێ له گۆرانی ده‌گرم، به‌ڵام وتوومه گۆرانییه‌كانی زه‌كه‌ریا تا ئه‌لبومی "تیلی ناز" به نه‌مری ماونه‌ته‌وه، هۆكاری ئه‌مه‌ش هه‌ڵبژاردنی شیعری جوان و كارێكی باش بۆی، له ڕووی دابه‌شكردنی مۆسیقا و دانانی ئاواز. ئه‌وه‌ی تێبنیم كردووه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ئه‌لبومه نوێیه‌ی به‌ناوی "لاپه‌ڕه‌ی سپی" ئه‌گه‌رچی ده‌ڵێن به‌رهه‌می دوو ساڵ شه‌ونخونییه، به‌ڵام هێشتا به‌و ڕاده‌یه نیه كه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی بگاته باڵای ئه‌لبومه‌كانی پێشووی!، ئێستاش كه گوێم له (تۆ هاتنی ئه‌ی نازه‌نین، ڕۆژگاری به‌ختم، بۆچی به ته‌نیا لێره جێتهێشتم... هتد) ده‌بێته‌وه واده‌زانم چه‌ند ڕۆژێكه كه‌وتۆته بازاڕه‌وه. جا نازانم لاوازی چه‌ند تراكێكی ئه‌م ئه‌لبومه‌ی ئێستای له ڕووی ئاواز و شیعره‌كانه‌وه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه!، ئایا نه‌بوونی كات بۆ تۆماركردنه‌كه له‌لایه‌ن زه‌كه‌ریا خۆی، یان په‌له كردن، یان ئاوا بوونی خۆری تواناكانی خۆی و هاوكاره‌كانی!
- چه‌ند تێبینیه‌ك له‌سه‌ر شیعره به‌كارهاتووه‌كان:
* له تراكى 12, خوله‌كی 2:37 گوێ بیستی ئه‌م دێره بووم: "له دنیا ته‌نیا تۆم خۆشده‌ویستی".
- ئه‌وه‌ی شاره‌زایی له چۆنیه‌تی شیعر هه‌بێ و نه‌بێ ئه‌و دێره‌ی پێ ڕه‌وا نیه، "تۆم خۆشده‌ویستی" ته‌واو هه‌ڵه‌یه، جا نازانم بنوسی ئه‌م دێره چۆن هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كردووه؟!.
* تراكی 11، خوله‌كی 4:17، گوێم له هه‌ڵه‌یه‌كی تر بوو:
"وه‌ره ببینه ده‌ردم بزانه،
دڵ بێ تۆ بێ لانه،
سه‌یری حاڵم كه
چه‌ند په‌رێشانه پایزه خه‌زانه ئیتر با به‌س بێ ئه‌م ژانه. ."
- لێره من باسی ئه‌وه ناكه‌م كه دێره‌كان چه‌نده ساده‌و لاوازن، ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه له‌گه‌ڵ خراپ داڕشتنه‌كه‌ش هه‌ڵه‌ی تر به‌دی ده‌كرێ، هونه‌رمه‌ند له زمانی شاعیره‌وه ده‌ڵێ: "دڵ بێ تۆ بێ لانه"، دیسانه‌وه هه‌مووان ده‌زانن ئه‌م دێره دوو ووشه‌ی كه‌مه، ئه‌ویش "یه"ــیه، به زیاد كردنی ئه‌م دوو ووشه‌یه ده‌بێته "دڵ بێ تۆ بێ لانه‌یه". هۆی ئه‌م هه‌ڵه نوسینه‌ش ته‌نیا له پێناوی ڕێكخستنی سه‌روا بووه.
* تراكی 9، خوله‌كی 1:25، "شه‌وی بێ تۆیی تاریكه و بێ چرایه".
- ئه‌رێ "تاریكه و به چرایه" هه‌یه؟ كه نوسرا تاریكه پێویستی به‌وه نه‌ده‌كرد بنوسرێ بێ چرایه.
* تراكی 8، خوله‌كی 1:00، له‌م دیرانه وورد بوومه‌وه:
تۆ ته‌نیا ئاواتمی من بێ تۆ ژینم ناوێ،
ئاخر تۆ ده‌زانی دڵم كه‌وتۆته داوێ،
لێم گه‌ڕێ تێربم له تۆ، دڵ بكا ئۆخه‌ی تاوێ،
تخوا كه‌ی به‌زه‌یت دێ به ئیشقی دڵ سوتاوێ،
ئه‌م دڵه شێته‌م بگره‌و له ده‌ریای ئیشقت باوێ"
- له دێری دووه‌مدا شاعیر نووسیویه‌تی: "ئاخر تۆ ده‌زانی دڵم كه‌وتۆته داوێ"، به نوسینی "كه‌وتۆته داوێ" ڕوو كردنه له كه‌سی سێیه‌م له كاتێكدا بنوسی شیعره‌كه ڕووی ڕازی كردنی له كه‌سی دووه‌مه!، ده‌بوو وه‌ها بێت: "ئاخر تۆ ده‌زانی دڵم كه‌وتۆته داوت"
له‌دێری پێنجه‌م نوسراوه: "له ده‌ریای ئیشقت باوێ"، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی تره، به نووسینی "له" له جیاتی "بۆ" دێره‌كه شێواوه، جگه له‌وه‌ش "ی" ئامرازی په‌یوه‌ندی كه فه‌ڕزه به "ئیشقت" بنوسێ نه‌نوسراوه. ڕاسته‌كه‌ی ده‌بوو بنوسرێ:
"ئه‌م دڵه شێته‌م بگره‌و بۆ ده‌ریای ئیشقتی باوێ"
* ئه‌وه به ئه‌قڵی كێ مه‌ی ده‌رمانی دڵانه؟
- تراكی 7 ئه‌گه‌رچی ناوه‌ڕكی شیعره‌كه‌م به‌دڵ نیه چونكه بانگه‌شه‌یه بۆ چوونه مه‌یخانه‌وه! له‌كاتێكدا زۆربه‌ی ووڵاته غه‌یره ئیسلامییه‌كانیش له هه‌وڵی ئه‌وه‌ن هه‌رچۆنێك بێت خه‌ڵكان له مه‌یخانه‌كان دووربخه‌نه‌وه. جگه له‌وه‌ش شیعره‌كه له هه‌ر سێ كۆپڵه‌كه ته‌نیا فرمانی تێ كردن ده‌كات، واته سه‌ره‌تایه‌كی بێ ناوه‌ڕۆك و كۆتایی!، هیچ گۆڕانكارییه‌كیش له ویستی كۆپڵه‌كان نیه جگه له گۆڕینی ووشه‌كان، جا له‌ویا ئه‌م دێره‌م به‌رگوێ كه‌وت "مه‌ی ده‌رمانی دڵانه"، بنوسی ئه‌م دێره ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی هه‌ر شتێ بێت هه‌ڵه‌یه و بیركردنه‌وه‌یه‌كی چه‌وتی هه‌یه.
هه‌ر له هه‌مان تراكدا كه 7ــه، له خوله‌كی 53 بۆ 1:01، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند بڵێ "كه ڕوحم غه‌رقی خه‌مێكه"، به له‌رانه‌وه‌یه‌كی ناشاز ده‌ڵێ: (كه ڕوحممممممممقی غه‌مێكه!!!). ئه‌م ده‌ربڕینه‌ش گوێگر توشی شۆك ده‌كا به‌وه‌ی له هه‌موو زمانی كوردیدا "ڕوحمقی" نیه!.
هه‌ر له هه‌مان تراكدا و له خوله‌كی 2:45 هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێ "تێكه دڵم پڕ له ژانه"، وتویه‌تی (تێكه دێدم پڕ له ژانه)!!!، جا نازانم بۆ به‌م دێره‌دا نه‌چۆته‌وه و چاكی نه‌كردۆته‌وه، خۆی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ش ناخه‌مه پاڵ ئه‌ندامانی هه‌ڵسوڕێنه‌ری ستۆدیۆ چونكه ئه‌وان له زمانه‌كه ناگه‌ن و توركن، لێ ئه‌وه خه‌می زه‌كه‌ریا خۆی بووه كه به شێوازی ده‌ربڕین بچێته‌وه و ئه‌و هه‌ڵه زه‌قانه چاك بكات.
* له تراكی 2، شاعیر نووسیویه‌تی: "یه‌كه‌م جار ماچێ، جا لێو لێوانێ!".
- به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووم لێو لێوانێش هه‌ر ماچه. .
سه‌رهه‌نگ موحسین.
پرسیارێكی سه‌یره! هی من هه‌ندێك كارتی هۆتێل، چێشتخانه، ڕۆژنامه‌نوس، كتێبخانه و كارتی زانیاری براده‌رانمی تێدایه، جگه له‌وه‌ش وێنه‌یه‌كی بچوك و 18 سیم كارتی تێدایه. . (به‌هه‌ڵه‌دا مه‌چن) سیم كارته‌كانی هی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه له‌وێ بوومه.
!! جا كه ئه‌م زانیارییانه له‌باره‌ی ئه‌م خانمه ده‌زانی ده‌بوو ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌یت كه ئایا زۆری نه‌شته‌رگه‌ری به گه‌نجییه‌تی هێشتیته‌وه یان سروشتی وه‌هایه؟. .
ده‌ستت خۆش بێت بۆ بابه‌ته‌كه، به‌ڕاستی دڵخۆش بووم به‌وه‌ی كه سوده‌كانی -چا-ــم زانی، من یه‌كێكم له‌وانه‌ی كه -چا- زۆر ده‌خۆنه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ر جه‌مه نانێك دوو یان سێ كوپی گه‌وره‌ی -چا- ده‌خۆمه‌وه.
ده‌ستت خۆش بێت، له ڕاستیدا تۆ له‌سه‌روی هه‌موومانی له بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی ئاینی، خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه.
هیوای به‌رده‌وام بوونت بۆ ده‌خوازم.
من پاڵپشتی ئه‌وه ده‌كه‌م كه به‌شی ناوبراو بكرێته‌وه، به‌ڵام با به‌شه‌كه به ته‌نیا ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران بیبینن، ئیدی له دواییدا بڕیاری ئه‌وه یه‌ك ده‌خه‌ین كه ئایا به‌شه‌كه بكه‌ینه گشتی و ئه‌ندامانیش بیبینن یان نا. .
وێنه‌كان هه‌ر زۆر جوان و به‌مانان، برا له دانانی وێنه‌ی وه‌ها به‌رده‌وامبه.
وای بۆ ده‌چم ئه‌م تاسه‌یه به به‌زه‌یی تره له‌وانیتر!.
سڵاو، ئه‌م ستایله‌م پێ له مۆره‌كه جوانتره، لێره‌وه ده‌ست خۆشی له ئاسۆ یاسین ده‌كه‌م كه به ته‌نیا له هه‌وڵی ئاماده‌كردنی ئه‌م ستایله بوو، هیوادارم له جاری داهاتوودا هه‌موو ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران به‌ژدار ده‌بن له ستایلی نوێ. .
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]