له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتم هێنده نیه بۆیه هه‌رجاره‌و تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر دوو بابه‌ت.
رۆژه‌خــــان نووسی:١.لابردنی بەشی پەیامە تایبەتیەکان چونکە بەشێکی زیادەیە و زۆر پێویست نییە وەک زۆۆر جار ھەندێک پەیامی بێمانای تێدا دەنوسرێت کە بۆ زیاد بونی پەیامەکانە و ھیچ بایەخێکی ئەو تۆی نییە .
ئه‌گه‌ر بیر له لابردنی به‌شی "په‌یامه‌تایبه‌تییه‌كان" بكرێته‌وه پێم باشه ئه‌م به‌شه بكرێته به‌شی "ئاگادارییه‌كان"، هه‌روه‌ك ڕۆژه له خاڵی شه‌شه‌م باسی لێوه كردووه.
رۆژه‌خــــان نووسی:٢. نەمانی ژوری گفتوگۆی ئەم ئەندامان چونکە ئێرە جێگای ئەوەنییە و شتێکی جوان نییە وە زۆر جار پەیامەکانی ئەم بابەتانە دەگاتە زیاتر لە ٧٠٠ پەیام وەزۆربەشی وەک ئەوەی لەچات قسەبکەن ئەوھایە و ھیچ زانستێک و زانیارییەک لەم بەشەبەدیناکرێت .
من ئه‌مه به‌شه ناوده‌نێم "ڕاكێش" چونكه ئه‌م به‌شه وایكردووه كه ئه‌ندام یانه به‌جێ ده‌هێڵێ له‌بیری ئه‌وه بێت كه بێته‌وه یانه ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزانێ ئه‌ندامه‌كانی هاوبه‌شی دواترین په‌یامه‌كانیان چی بووه. به كورتی ئه‌م به‌شه وای كردووه كه ئه‌ندام چالاك بێت و له‌په‌نای ئه‌وه‌شه‌وه ئه‌ندام ناوه ناوه بابه‌ت به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه و بابه‌تیش ده‌نوسێت.
رۆژه‌خــــان نووسی:٣. ئەگەر چی ئەوە رەچاوکراوە کە ئەندام رەنگی ناوەکەی ناگۆرێت تاوەک پەیام و چالاکییەکانی زۆر نەبێت ، خوازیارم بەخۆرای رەنگەکان بەکەس نەبەخشرێت و تاوەک لەڕوی بابەتەکانەوە چالاک نەبێت پلەی نەدرێتێ و چالاک نەکرێت .
بۆ ئه‌مه‌یان قسه‌م نیه.
رۆژه‌خــــان نووسی:٤.زۆۆر جار روبەروی ئەوە بوینەتەوە کە دەڵێن بەڕێوبەرایەتی یانەی سەرھەنگ زۆر لاوازن و ھیچ نین ، وەمن ھۆکاری ئەوەدەگێرمەوە بۆئەوەی خۆمان زۆرجار پەیامەکانمان کەدەنێرین ئەمانەی تێدا دەبینرێت (ھھھھھە ، خخخخخخ ، ھاھاھا,:D:D) ئەگەر بێت‌و ئێمە زۆر روخۆشانە قسەیان لەگەڵ نەکەین و پەیامیان بۆنەنێرین ئەوانیش بەلاوازمان نازانن جابۆیە تکادەکەم پەیامەکانتان کەمبکەنەوە کەبۆئەندامانی دەنێرن چونکە دەستەی بەڕێوبەرایەتی ئێمە زۆۆر پەیام دەنێرن بۆ ئەندامان وەک لە نێردراوەکانتاندا دیارە خوازیارم دڵتەنگ نەبن بەوە من ناڵیم ھەر بەھیچ شێوەیەک پەیام مەنێرن نا گیانەکەم واتێمەگەن ئەگەر پەیامتان بۆ بابەتێک نارد بۆچونێک بڵێن شتێک بڵێن دەربارەی ئەوکات دەستخۆشی لێبکەن بۆدانانی بابەتەکە تابزانێت بێئاگانین و خوێندومانەتەوە چی داناوەو چی نوسیوە وەئەگەر ھاتو سەرچاوەی نەنوسیبو دوای دەستخۆش و بۆچونەکانتان داوابکەن لێی کەناوی سەرچاوەکە یان ناوی نوسەرەکە بدات ، کەئەمەخۆی لەخۆیدا دەبێت بنوسرێت لەپێناو ماندوبونی نوسەری بابەتەکە زۆرجار لەوروەوە قسەمان کردوەو ئەمەمان وتوە .
سه‌باره‌ت به‌م خاڵه منبش پێم باشه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران كه‌مێ خۆیان به‌دوور بگرن له وه‌ڵام بۆ په‌یامه‌كان، مه‌گه‌ر شتێكی زۆر گرینگ و شیاو نه‌بێ. ئه‌م خۆ به‌دوو گرتنه‌ش له پێناوی ئه‌وه‌یه سنورێ له نێوان به‌ڕێوه‌به‌ران و ئه‌ندامان بمێنێ كه پێویسته هه‌بێ.
ئه‌م ڕه‌فتاره‌ش مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ئێمه خۆمان له‌وان جیا ده‌كه‌ینه‌وه، به عه‌كسه‌وه چاودێریمان هه‌میشه‌یی ده‌بێ.
رۆژه‌خــــان نووسی:٥. بەشەکان ھەوڵبدەین رێک بخەین بۆنمونە شیعــــر،پــۆستــــه‌ره شیعــــر ئەوە بەجیا شیعر، سه‌رهه‌نگ موحسین ،شیعری سه‌رهه‌نگ له‌باره‌ی "زی زی"وە ئەوەش ئەوە بەجیا بێت ھەمومان لێرەوە رای خۆمان بڵێن لەسەر رێکخستنی ئەو بەشانە خوازیارم ئەمەتان لارونبێت.
سه‌باره‌ت به‌جیاكردنه‌وه، من دوو به‌شی خۆم جیا ده‌كه‌مه‌وه. ئێوه‌ش به‌شه‌كانی تر ڕێكخه‌ن.
رۆژه‌خــــان نووسی:6. دانانی دوبەش ( بەشی ئاگادارییەکان و بەشێکیش بەناوی ٢١ پرسی ھەفتە ) کە ھەردوکیان زەرورەدەزانم ئێستە دەڵێن دەوانین لێرە ئاگادارییەکانمان بنوسین (ڕه‌خنــه و پێشنیـــار و نـــوێكــــارى) بەلام خۆی دەبێت بەشی (ئاگادارییەکان) مان ھەبێت چونکە بۆبەئاگابونی ئەندامان لەھەمو ئاگادارییەکانی یانە پێویستە وە ئێرە ھەمو ئاگادارییەکانی یانەتێدا کۆدەبێتەوە .
بەشی (٢١ پرسی ھەفتە ) ش زۆر بەبەشێکی باش دەزانم چونکە پێستریش وتومە ئەم بەشەبۆقازانجی خۆمان و ئەندامانیشە وە بەشێکیشە تائێستە لەھیچیانەیەک نەبینراوەو گرنگیدانیشمانە بە ژمارەی گۆڵچی نێودەوڵەتی ژمارە (٢١)و لەکۆتایدا لەو بابەتەی کەلەم بەشە دامناوە زیاتر تیشک دەخەمە سەر بونی ئەم بەشەو زانیاری زیاتر دەدەم بەئێوەی ھەمیشە ھاوکارم .
له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م به‌وه كردووه كه به‌شی په‌یامه تایبه‌تییه‌كان ببێته به‌شی "ئاگادارییه‌كان". ئه‌مما حاڵی نیم له‌وه‌ی كه "21 پرسی هه‌فته" چی له‌خۆ ده‌گرێ!!
رۆژه‌خــــان نووسی:٧. ئەندامان ئاگادار بکەینەوە لەوەی کە ئەگەر پەیامێک بەس تەنھا دەست خۆش بێت دەسڕدرێتەوە چونکە ئەگەر تۆ بابەتێک بخوێنیتەوە لەدەستخۆش زیاتر ھەڵ دەگرێت و دەستخۆش بەتەنھا ھیچ نرخێکی نییە .
ئه‌مه ناكرێ، چونكه ئیمه ناتوانین به جه‌خت كردن كار به ئه‌ندام بكه‌ین!.
رۆژه‌خــــان نووسی:٨.ئەگەر ویستمان بیر لەھەر کارێک بکەینەوە لەھەر ڕویەکەوە ئەوا پێکەوە دەست بەکاربین ، وەلەکاتی رادەربرینمان لە رەخنەو پێسنیارەکان پشتگیری یەک بکەین و ھەرکەس قسەیەک نەکات وە ھەموان ھاورابین زۆر خۆش و باشە وە ھاوکاریکردنمان بۆیەکتر پتەودەبێت گەر موگوریمان زیاتر دەبێت.
ئه‌م خاڵه با ببێته یاسا بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران.
رۆژه‌خــــان نووسی:8- زۆر ئاواتە خوازم یەک بەیەک خاڵەکان کەنوسیومە بیخوێننەوە و بۆچونی خۆتان بڵێن وە ئەگەر بێت و ئەوانەی نوسیومە ڕەچاوبکرێت ئەوا یانە بەردەوام میوانان و ئەندامانی رۆشنبیری زیاد دەبێت وە زۆۆر جوانە لام کە بەڕێوەبەری گشتی ژێرناوەکەی گۆری وە بە گۆڵچی یانەی ھەولێر خوازیارم ھەروابێت چونکە ئەواشتێکی زۆۆر جوانە.
باشه ژێرناوه‌كه‌م هه‌ر وه‌كو خۆی ده‌هێڵمه‌وه.