Zheaneky Tall نووسی:[size=16]له‌به‌ر ماڵئاویی كچێك ژووره‌كانی گفتوگۆ كرانه‌وه ،،
كاك سه‌رهه‌نگ و كاك ئاسۆ بۆچی زووتر نه ئه‌هاتن لێره بینووسن كه ژووره‌كان دامه‌خه‌ن
ئه‌ی به‌رێوبه‌ریه‌تی بۆچیه ...؟ یه‌ك ده‌نگی به‌رێوبه‌ریه‌تی مانایی چیه ..
له‌م بابه‌ته سێ په‌یام نووسراوه هه‌رسێكی ئه‌ڵێین دابخرێت
واته بۆ له‌مه‌ودوا ئیتر ئه‌بێت ئێمه قسه‌ی خۆمان به خه‌سار نه‌ده‌ین [/size]
كاك دیلمان ئه‌وه‌ی كردتان به داخستنی ژووره‌كان و دواتر كرانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن منه‌وه، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه قسه‌كه‌ت به خه‌سار ڕۆیشتووه، من به‌شیاوی ده‌زانم بڕیارێ بده‌ین و دواتر په‌شیمان ببینه‌وه، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌وه‌دا نابینم و به ئاسایی وه‌رمگرتووه، ئێوه‌ش وابن.
Aso Yassin نووسی:[size=24]سوزانة خان برياري دانة بةكردنةوةى زوورةكان هيج سةربةرشتيار و بةريو بةريك بؤي نية دايبخات ........... ؟ [/size]
كاك ئاسۆ سڵاو. .
بڕیار هی من بوو نه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی ناوت هێناوه، دواتر من ئێره‌و ئاسمان له‌و كه‌سه په‌ستم
چونكه به داخستنی ته‌نیا یه‌ك ژوور په‌یامی ماڵئاوایی نوسی!.
من بۆچی بیر كردنه‌وه‌ی ژووره‌كانم كرد:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیرم كرده‌وه سه‌ردان كردنی ئه‌ندامان خۆی له‌خۆیدا گرنگه، ئیدی به چ مه‌به‌ستێك دێت ئه‌وه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌سه‌كه.
پێم بلێن چ ئه‌ندامێكی نێو ئه‌و ژوورانه هه‌یه ئه‌و كاتانه‌ی دێته سه‌ر هێڵ به‌ژداری زیاتر له 7 یان 8 بابه‌ت نه‌كردبێ؟ هه‌موو ئه‌وانه‌ی چالاكن له ژووره‌كان له بابه‌ته‌كانی تریش چالاكن و شه‌وانه‌و ڕۆژانه به‌ژداری له بابه‌ته‌كانی تریش ده‌كه‌ن، بۆیه زۆر زۆر ئاساییه كه ئه‌و ژوورانه هه‌بن. گه‌ر ده‌شڵێن بێ سوده ئه‌وه كه‌سه‌كان خۆیان سه‌ربه‌ستن ده‌چنه ناو بابه‌تێكی بێ سوده‌وه یان ناچن.
هی هه‌مووانه‌و به قوربانی كه‌سێكی ناكه‌ین:
یانه ماڵێكه بۆ هه‌مووان و ماڵێكه بۆ بێ شوێنه‌كان، مه‌به‌ستم له بێ شوێنه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ئینته‌رنێت به‌كاردێنن و شوێنێكی تایبه‌تییان نه‌بوو و نیه!، ئێمه كه له‌خه‌می یانه‌داین و ڕۆژ و شه‌و به‌دیارییه‌وه‌ین، ئاماده نین به قوربانی كه‌سێكی بكه‌ین.
گه‌ر جاروباریش بۆ خاتری كه‌سێ شتێ ده‌كه‌ین و له شتێ پاشگه‌ز ده‌بینه‌وه ئه‌وه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ڕای ئه‌و سه‌رووی هه‌موو شتێكه، به‌ڵكو ئێمه ته‌نیا بۆ دانه‌بڕانی ئه‌ندامانه كه له شیاوترین بڕیار په‌شیمان ده‌بینه‌وه!.
با له‌پێناو دروستكردنی خانوویه‌ك شارێ تێك نه‌ده‌ین:
ئه‌گه‌ر ده‌بینن ئێمه چاوپۆشی له كاری هه‌ندێ ئه‌ندام ده‌كه‌ین، ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه كه ناتوانین یان توانای قسه كردنمان نیه، به‌ڵكو من له‌لایه‌ن خۆمه‌وه له‌بیری ئه‌وه‌دام كه ئه‌و ئه‌ندامه به هۆی كاره‌كه‌یه‌وه زوو ده‌رنه‌كرێت و بواری بۆ بڕه‌خسێندرێ تا بیرێ له خۆی بكاته‌وه و باش بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئێمه له‌به‌ر بابه‌تێكی یان سوكایه‌تی كردنێكی ئه‌و هێرشمان كرده سه‌ری و ده‌رمان كرد ئه‌و كه‌سه بۆ هه‌میشه "ڕق له‌دڵ" ده‌مێنێته‌وه و بچێته هه‌ر شوێنێ له‌بیری تێكدان و شێواندنی شوێنه‌كه‌یه، بۆیه با سنگ فراوانتر ده‌ربكه‌وین و ببینه نمونه‌یه‌كی به‌رز له خۆڕاگری، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام هه‌یه ئاگره با ئێمه ئاو بین، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام هه‌یه ڕه‌قه با ئێمه نه‌رمونیان بین، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام هه‌یه زمانێكی زبری هه‌یه با ئێمه پاككه‌ره‌وه‌ی بین، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێ هه‌یه شه‌ڕانگێزه با ئێمه ئاشتی ویست بین بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا ئه‌و جۆره كه‌سانه ڕزگار بكه‌ین و بیانكه‌ینه هاوشیوه‌ی خۆمان، وا هه‌ست ده‌كه‌م كه گه‌وره‌ترین ئه‌ركی مرۆڤی دانا ئه‌وه‌یه خه‌م بۆ مرۆڤایه‌تی بخوات.