[size=16]نانا هیچ مه‌بستم نه‌بوو ته‌نها به‌خێرهاتنه‌وت بوو به‌س
ئاسووده‌ی و خۆش به‌ختی تۆ له پێش شیرنیه‌كه‌دایه [/size]
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی hedi hawlery
[size=16]نانا هیچ مه‌بستم نه‌بوو ته‌نها به‌خێرهاتنه‌وت بوو به‌س
ئاسووده‌ی و خۆش به‌ختی تۆ له پێش شیرنیه‌كه‌دایه [/size]
[size=16]خه‌ریك بوو نه‌یبینم
چه‌ند جوانه ،،، ماشالله له كاری خودا
ده‌سته‌كانت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته كاك لێدوان بژیت ئه‌زیزم سه‌ركه‌وت بیت[/size]
[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت خاتوو سوزان ،، خـــۆشحاڵم به دڵته و ،، خـــۆشحالیشم به گه‌رانه‌وه‌ت دوای دابڕانێك
ســـه‌ركه‌وت بیت ئه‌زیزم [/size]
[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتـــان كاك رێكار كاك حسێن كاك ئاسوس هه‌ربژین ئه‌زیزانم سه‌ركه‌وت بن
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ی تۆش كاك كارزان گیان برای ئه‌زیزم ،، ئه‌م ماوه‌یه دیــــار نیت ..؟[/size]
[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتــان ده‌ستــی ئێوه‌ش خــۆش بێت هه‌ربژین و سه‌ركه‌وت بن [/size]
[size=16]بێزارم، بێزارم لێره
له دار، له به‌رد
بێزار له شاره‌كه‌ی له خۆی،[/size]
[size=16]ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاك سه‌رهه‌نگ هۆنراوه‌یكی زۆر جوانه ... ته‌مه‌ن درێژ وسه‌ركه‌وت بیت [/size]
[center][size=16]بـه‌بــــۆنـه‌ی جه‌ژنـــی له دایـك بونتـــان
له ناخــی دڵمــــه‌وه جـــــوانترین و گـه‌رمـــترین پیـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـــرۆزبـایتــــان ئـــاراسته ئه‌كــــه‌م
هـــــــــــیوای ته‌مــــــــه‌ن درێژی و سه‌ركـــه‌وتنتـان بـــۆ ئـه‌خـــــــــوازم
هــــــــــــیوادارم ئــه‌م یـاده بـبێته مـایی خــۆشی و شــادی و هـاتنـه‌ده‌ی گـشت ئـاواتـه‌كـانتـــــان
دووبــــــــاره پیــ ـ ـ ـ ـ ـرۆزه[/size][/center]
سڵاو لێزان. . ئینشائه‌ڵا خوای گه‌وره كاروباره‌كانتان له‌سه‌ر سوك ده‌كات و باش
به‌ڕێوه‌ده‌چن. تا ئه‌و كاته‌ی بڕیاره بێیته‌وه، خوات له‌گه‌ڵ.
ۆۆی ببوره کاک دیلمان گیان
زۆر داوای لێبوردن له هه‌موو لایه‌ک
من خوێندبومه‌وه به‌ڵام وامزانی یانه‌که‌مان خۆی وای لێدێت که نه‌توانیت له دوو بابه‌ت زیاتر بنوسیت له یه‌ک به‌شدا مه‌به‌ستم (ئۆتوماتیکی) بۆیه زۆر سه‌رنجی ئه‌وه‌م نهدابووسوپاس بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌که‌ت برام
[size=16]
ئاسایه ئه‌زیزم منیش زانیم كه ئاگــادار نیت بـۆیه ئاگــادارم كــردیـته‌وه
رێزم بۆ بــه‌رێــزتـــان ،،،،
بــژیــت[/size]
[size=16]كاك سه‌هه‌ند ده‌سته‌كانت خۆش بێت بۆ دانانی بابه‌ته‌كانت ئه‌زیزم ،، هــــیوای به‌ردوام بون و سه‌ركه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم
كاك سه‌هه‌ند ،،، وه‌ك له یاساكان هاته‌وه [/size]
10. له 24 كاتژمێردا ئه‌ندام بۆی هه‌یه ته‌نها دووبابه‌ت له یه‌ک به‌شدا بنوسێت!.
[size=16]تكایه ئاگادری ئه‌م خاڵه به چونكه له به‌شكاندا زیاد له دوو بابه‌ته بڵاوكردۆته‌وه ،،،
له‌گه‌ڵ رێزم [/size]
نه‌خێر كاك بریار
به‌ڵام زۆر نزیكت كردوه
[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتـــان هاوریانی ئه‌زیز به هـــــیوای په‌یرو كردنی یاساكان بۆ زیاتر به‌رو پێش چوونی یانه‌كه‌مان
كاك بڵند .. پێویست نه‌كات لینك دابنرێت ،،، ته‌نها ناوی یانه یان ماڵپه‌ره‌كه بنوسه ،،، [/size]
[size=16]سه‌ردێر و ڕه‌نگ ده‌ستكاری كارا
ناونیشانی هۆنراوه‌كه‌شت هه‌ڵه بوو،،، نووسه‌ری هۆنراوه‌كه‌ش ( اسماعیل محمد) ـــه
[/size]
[center][size=16]چه‌ند ئاگاداریه‌ک بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئازیزی یانه‌که‌مان :
سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشیتان لێ ده‌که‌م بۆ کار‌و چالاکیه‌کانتان و ده‌ستی ماندوبوونتان ده‌گوشین ، هیوادارین هه‌رده‌م دڵسۆز و خه‌مخۆری یانه بن و به‌رده‌وام بن له خزمه‌تی یانه‌و ئه‌ندامانی ئازیزمان دا .
هه‌ر وه‌ک خۆتان ده‌زانن له سه‌رجه‌م یانه کوردیه‌کاندا کۆپی کردنی بابه‌ت و گواستنه‌وه‌ی له یانه‌یه‌که‌وه بۆ یانه‌یه‌کی تر زۆر باوه ، خۆشتان ده‌زانن ئه‌ندام ماندوو ئه‌بێت و ئه‌رک ده‌کێشێت تا بابه‌تێک ئاماده ده‌کات ، بۆیه مافی خۆیه‌تی به‌رگری له پاراستنی بابه‌ته‌که‌ی خۆی بکات و مافی پاراستنی هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه ئه‌وه‌یه که زۆر له ئه‌ندامانی یانه‌کان به گشتی ئه‌و مافه‌ی خاوه‌ن بابه‌ت ناپارێزن و بابه‌ته‌که‌یان ده‌گوازنه‌وه بۆ یانه‌یه‌کی تر بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی خاوه‌ن بابه‌ته‌که بدات یان ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌که بدات ، یه‌کێکیش له یاساکانی یانه بریتیه له ئاماژه‌دان به سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت که به‌داخه‌وه زۆر جار بابه‌تی بێ سه‌رچاوه‌مان به‌رچاو ده‌که‌وێت که ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ی نیگه‌رانی خاوه‌ن بابه‌ته‌که و ئه‌مه‌ش زۆر جار ڕووی داوه ، بۆیه به‌چاکمان زانی ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی لای خواره‌وه بخه‌ینه به‌ر چاوی ئه‌ندامانی ئازیزی یانه‌که‌مان به‌و هیوایه‌ی هه‌موامان په‌یڕه‌وی بکه‌ین :-
1-ئاماژه نه‌دان به سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت لادانه له یاساکانی یانه ، بۆیه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانه‌وه ئاگادار ئه‌کرێنه‌وه ، دوای چه‌ند جارێك ئاگادار كردنه‌وه ،
بابه‌تی بێ سه‌رچاوه بێ ئاگادركردنه‌وه ئه‌نداما ئه‌سڕیته‌وه ،، به دووباڕكردنه‌وه گوێ پێ نه‌دان به یاساكان ئه‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه پله‌ی ئه‌ندام
2_ گواستنه‌وه‌ی بابه‌ت له یانه‌که‌مانه‌وه بۆ یانه‌یه‌کی تر و ئاماژه‌نه‌دان به سه‌رچاوه‌که‌ی ، ئه‌ندام خۆی به‌رپرسێره له کاره‌که‌ی و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئازاده له ده‌ربڕینی ڕای خۆی و ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئه‌ندام .
3- دانانی لینک وه‌ک سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت ڕێ پێدراو نیه و ئه‌ندام ته‌نها بۆی هه‌یه ته‌نها ناوی سه‌رچاوه‌که بنوسێت .
4- كاتێك ئه‌ندام هۆنراوه دا ئه‌نێت له یانه پێویسته ئاماژا بدات به ناوی نووسه‌ر ، ئه‌گه‌ر ناوی نووسه‌ر نه‌زانێت ،پێویسته ئاماژه
به‌م دێره بدات (ناوی نووسه‌ر نازانم ) ..
5- ئه‌ندامان كاتێك بابه‌ت دائه‌نێن له یانه ، پێویسته سه‌ێرێكی ئه‌م به‌شه بكات كه بابه‌ته‌كه تێدا بڵاو ئه‌كاته‌وه ، زۆرجار ئه‌ندام بابه‌تی
داناوه له ژێری هه‌مان بابه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه ،، بۆیه بابه‌تی دووباره بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌ندام ئه‌سڕێته‌وه .
له‌گـــه‌ڵ ڕێـزی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تــی (یـــــ . ســ . مـــ)...
[/size][/center]
[size=16]زۆر ئاسانه خاتوو لێزانه ناوه‌كه ته‌نها له سێ پیت پێم هاتوه
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم ئه‌م ئافره‌ته به‌ریتانیه،،، ئه‌گه‌ر زیاتر روونی بكمه‌وه ئه‌بێ ناوه‌كه بێڵم [/size]
[size=16]سڵاوتان لێ بێت هــاوریانم
یه‌كه‌م ئافره‌ت كه جلی ره‌شی پۆشی ،، واته بۆ پـرســـه بۆ (مـردوو ) جلی ره‌شی پۆشی ،،،، نـــاوی چی بوو ...؟ [/size]
[size=16]ده‌ستت خۆش بێت خاتوو یاس بابه‌تێكی جوانه له‌م كۆتایی ساڵه‌دا ،،، بۆ به‌بیر هێنانه‌وه‌ی یادگاریه تاڵ و شیرنه‌كان
هــــــیودارم كه رۆژه تاڵه‌كــان زۆر برۆن و زوو له بیر بكرێن ....
یــــادگــــاری خۆش شتێكی وا نیه كــه بــاســی بـكه‌م !
تــاڵه‌كانیش زۆرن ،، به تایبه‌تی رۆژه‌كانـــی جه‌ژنی قوربـان زۆر ناخۆش بوون،، بـــڕوات و نــه‌گڕیته‌وه،
به‌هـــــــیوام ساڵی2010 ساڵێك بێ پر له خۆشی و شـــادی هـــاتنه‌دی گشت ئـــاواته‌كانمـــان ...
دووبــــاره ده‌سته‌كــــــــانت خـــۆش بێت خـــــــاتوو یـاس سه‌ركـــه‌وت بیت
[/size]
[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان كام ئاسوس كاك رامان كاك لێدوان ده‌ستی ئێوه‌ی به‌رێزیش خۆش بێت ته‌مه‌ن درێژ‌و سه‌ركه‌وت بن [/size]
[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتـــان كاك مــــازن و ســــــارا خان ،،، به هــــیوام سووده هه‌بێ بۆتان سه‌ركه‌وت بن[/size]
[size=16] گه‌نجانی ئێستا وا ده‌رمان به‌كاردێنن بۆ ئه‌وه‌ی قژیان سپی بێ ،،، نه‌ك رێگری له سپی بوونی قژیان بكه‌ن
ده‌سته‌كانی تۆ خۆش بێ بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته كاك سه‌هه‌ند هه‌ربژی ئه‌زیزم سه‌ركه‌وت بیت
[/size]
زوور باشه من به دلمه هه رجه نده بيشم وايه توزيك تيكه لن ... /
[size=16]وام پێ باشتر بوو چونكه زۆربه‌ی خه‌ڵاكان په‌ویوه‌ندیان به‌یكه‌وه هه‌بوو ،بۆیه پێویستی نه ئه‌كرد به چه‌ند خاڵێك دابنرێت
هه‌موویم له خاڵی یه‌كه‌م كۆ كرده‌وه ،،، به‌ڵام نازانم بۆ هاوریانیتر وه‌ڵامیان نه‌داوه ،،،،!؟[/size]
[center][size=16]ســـلاو كاك خه‌ڵات
زۆر بــه‌خــيــربـیـت ســه‌رچــــــاو بۆ یــانه‌ی سه‌رهه‌نگ محسین
هـاوريـى بـه‌رێــــزی ئـيـمـه‌يـت گیانـه
هـيــــــــودارم بـه ردوام بـيـت لـــه‌گه‌ڵمـــان
ســـه‌ركــه‌وت و بـــيـــت
كـــــاتت شـــــاد[/size][/center]
[size=16]ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاكه خه‌ڵـات گیان
كارێكی باشت كردوه ئه‌زیزم ،، به هـــیوام ئه‌م دواین بابه‌تی له‌م جۆره‌ت نه‌بیت و به‌ردوام بیت
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامان زیاتر سوود مـــه‌ندبن بـابه‌تكه‌م جێگیر كرد
دووباره ده‌سته‌كانت خۆش بێت [/size]
[size=16](30)[center]بـ‌م بـه‌خـشه
كه‌جێم هێشتی نه‌م ئه‌زانی هه‌نگاوم به‌رو كوێ ئه‌با
شپرزه بووم وه‌ك گه‌ڵای هــه‌ڵوه‌ریوی ده‌م ره‌شــه‌بــا
كه‌تۆم ناسی پێم نه‌ووتی من ناتوانم ئاسووده‌ت كـه‌م
ئیتر بۆچی له‌گه‌ڵ دونیایی خـه‌مه‌كانما ئـالــوده‌ت كه‌م
چاوانــی شه‌و نماوی من گـوڵم هــه‌مـیشه‌بــێ داره
ئه‌بێ بـ‌م بــه‌خـشی كـه بـۆتـۆ بـومـه‌تـه مایه‌ی په‌ژاره
لێم ببوره كه نـه‌مـتوانی ببمه بـه‌هــشتی ژیـــانت
خــۆم بــه‌تـاوان بـار ئه‌بینم لـه‌بـه‌ر دیده‌ی پر گریانت
ئــه‌م وڵاته‌و خـــۆشتــه‌ویــستی مــن و تۆیان نه‌وتوه
ئه‌رۆم هه‌تا ئه‌شقی ئێمه‌به‌ر گوێ كه‌سێ نه‌كه‌وتوه[/center]
[center][/center]
(31)
[center]هــه‌ر پـێـت ئــه‌ڵیم
ئه‌ی ئه‌و شـۆخه‌ی كـه‌سێ نیه خۆشی نه‌وێی
وه‌ك ئـه‌وانــی ده‌ســتت نــا بــه‌رویــانـه‌وه
ئه‌زانــم ده‌ست بــه‌روی مـنیشه‌وه ئـه‌نێــی
ئه‌زانـــم چه‌ند بــه‌نـازه‌وه ببوره‌یه‌كــم پـــێ ئـه‌ڵـێـــی
به‌ڵام به‌خوا ئه‌بێ رۆژی هه‌ر پێت بڵێم خۆشم ئه‌وێی
[/center]
[center][/center]
(32)
[center]ئـولفه‌ت
زۆر ئــه‌تـــرسـم له‌مه‌زیاتر گه‌ر ئولفه‌تت پێوه بــگرم
ئه‌گه‌ر رۆژی تۆ نـه‌بـیـنـــــــم وه‌ك مـــناڵ ورك بـگرم
خۆت ئه‌زانی دڵی مناڵ چه‌ند ناسك و چه‌ند خاوێنه
سۆزی خۆتم پێ ببه‌خشه‌و وه‌ك ساوایه‌ك بم لاوێنه[/center]
[center][/center]
(33)
[center]ژن
ئــه‌ڵێن ژنــت زۆر خـــۆش ئــه‌وێــی ئه‌ڵیم چونكه زۆر به‌مـیهرن
به‌هـشتێكن لــه‌مـحـیـبـه‌ت ســه‌رچـــاوه و هـه‌وێنی شـــعرن
بۆیه مـنیش هـــه‌تا ئه‌مـــرم تــه‌نها بـــۆ ئه‌وان ئــه‌شـــعرم
ئــه‌گه‌ر ئه‌وان نــه‌وبــونـایـه ره‌نگه شعریش هــــه‌ر نه‌بوایه[/center]
[center][/center]
(34)
[center]ئـه‌م شــه‌و روحم داگیر سێنه
ئـه‌و گـوڵه‌ی كــه دامــه‌ده‌ستت من به‌بۆنه‌ی سـاڵی نوێوه
نـیـشانــه‌ی خـــۆشــه‌ویـستـیـمه بـۆ تــۆی ئـازیز لـــه‌نوێوه
كـه سـاڵــی نوێ دێـتـه پـێشێ سـاڵێ جـێدێڵم لـه عومرم
وا هه‌ست ئه‌كه‌م ساڵ له‌دوای ساڵ بۆ ئه‌وینت موحتاجترم
هه‌موو ساڵ و بۆنه‌یكت پیرۆزبێت شۆخی بێ ده‌ربه‌ست
دیاری من بۆ تۆ ساڵانه شعرێكه وه‌كــوو چــاووت مه‌ست
ئه‌م شه‌و جه‌ژنی سه‌ری ساڵه ئه‌وه روحم دایگیرسێنه
گه‌ر شعره‌كه‌م لــه‌جوانـــیا لـه تـۆ نــه‌چوو بی سووتێنه[/center]
[center][/center]
(35)
[center]مـاڵــک بــۆخــۆشــه‌یـسـتـی
چ کاره‌ساتێکه ده‌ستێكم ده‌سته‌کی تربشکێنێ
ئــه‌و چـــاوه‌م بـــه‌رای نــه‌یـه چـــاوه‌کــه‌ی تــرم بـبـیـنێ
مــن بۆ هه‌ڵوه‌رینی گـوڵـێ دلــم هۆن هۆن ئه‌شکی پایه
کـه‌چــی تــۆ بــۆمــه‌رگــی باغێ خورپه‌یه‌کت به‌دلتا نایه
مــاڵێـک غــه‌در دروسـتـیـکا به‌خۆشه‌ویستی نـامـــۆیــه
چــراخـانـیـش بـــێ تــاریــه ئــه‌ڵــێـی هــه‌نـاوی گڵکۆیه
خــۆشـه هه‌موو لــه‌مــــاڵکا ئــه‌ویــــن کــۆمـان بــکــاته‌وه
بـــارانـــی ســۆزو مــحـبـه‌ت جـــوانـــی بـــه‌ژین بــداتـه‌وه[/center]
[center][/center]
(36)
[center]بـه‌بـۆنــه‌ی ســاڵـی نـوێــوه
تۆ ئه‌م شه‌و سه‌ر گه‌رمی خۆشی تا به‌یانی له‌ئاهه‌نگی
منیش وه‌ك چرای ژووره‌كه‌م كز ئه‌سوتێم به‌بـێ ده‌نــگی
وه‌ك ئه‌و مۆمه‌ی كه‌داتگیرساند هه‌موو عومرم بۆ سوتاندی
گیانه‌كه‌م لـام گرینگ نیه پێ بزانی یـا نــه‌زانـــی[/center]
[center][/center]
(37)
[center]دوا ســــه‌رنــج
چۆن پێت بڵێم مــاوه‌یه‌كـه كـه تۆ ئێره‌ت جێ هێشتوه
دار‌و به‌ردی ئـه‌م ده‌ڤـه‌ره ره‌نگی پـرسه‌ی لێ نیشتوه
له‌دوای چونت جێژوانمان كپه بێ ده‌نگه‌خامۆشه
ئه‌و شه‌قامه‌ی نهێنی ئێمه‌ی لـایه‌بــۆت په‌رۆشه
له‌و رۆژه‌وه‌ی كه‌رۆیشتوی فرمێسكم خۆش ناكاته‌وه
چــی ســه‌بوری دابڕان وته‌نیایــی مــن ئـــه‌داته‌وه
دوا سه‌رنجی ماڵئاوایی به‌جێی ناهێـڵی بـینایـم
مه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وره‌جارجارێ به‌كوڵ بگری بۆ ته‌نیایم
كه‌رۆیشتی هه‌ست و هۆش و خۆشیت بردم له‌گه‌ل خۆتا
بـابزانی بــۆ كـــوێ بچی ئـۆ بـاڵـــم وا له ئـه‌ســتـۆتـا
ئێستا له‌وێ كێ شه‌ونمی ئه‌شكی گۆنات وه‌ك من ئه‌سڕێ
بێ له‌مشتێ بیره‌وه‌ری تازه‌دوای تۆ چیم پــێ ئـــه‌بــڕێ[/center]
[center][/center]
(38)
[center]سۆزێك بۆ نالی
ئه‌شقی حـه‌بیبه ئه‌زیزم نالی وێڵ و سه‌رگه‌ردنان كرد
خاك خۆڵی نیشتمانی بۆ غه‌ریبی له‌گه‌ل خـــۆی برد
له‌و رۆژه‌وه‌ی نــالی رۆیی شاره‌زوور ته‌نیا مـایه‌وه
كه‌س دلخۆشی خه‌مه‌كانی ئه‌م هه‌واره‌ی نه‌دایه‌وه
ئیستا سیروان تانجه‌رۆ بۆ ئه‌و كۆچه به كوڵ ئه‌گرین
سه‌یری دیده‌ی ئاشقان كه‌چۆن بۆته‌گۆمی ئه‌سرین
له‌پای ئه‌شق و خۆشه‌ویستی سه‌د كه‌ره‌ت دڵیان شكاندی
حه‌بیبه‌چه‌ند بێ مروه‌ت بوو گوڵی خۆزه‌گه‌ی هه‌روه‌راندی[/center]
[center][/center]
(39)
[center]عه‌شق
رۆژمێری ئه‌شقی منه مه‌ی سوتێنه‌ئه‌م نامانه
گوڵم هه‌مووی خورپه‌ی دڵ و عه‌شقی پاك و ووشه‌ی جوانه
تۆ نامه‌ی من ئه‌سوتێنی من نامه‌ی تۆ ئه‌م سوتێنێ
نامه‌كانت هه‌موو شه‌وێ به‌بێ ده‌نگی ئه‌م گرێنێ
ئه‌گه‌ر چی تۆ بویته‌مایه‌یی ئه‌م هه‌موو خه‌م حه‌زابه‌م
به‌ڵام قـه‌ت رۆژێ لــه‌رۆژان وه‌ك بـێ وه‌فا ناوت نابه‌م
با ئازاری دڵیشم بــه‌یت خــۆشم ئه‌ویت هـــــه‌تا ماوم
چه‌ند بێ باكو بی مروه‌ت بی هه‌روای له‌ناو دڵ چاووم[/center]
[center][/center]
(40)
[center]چـــــــاوه‌روانـی
خــه‌وم بینی لــه‌و خــه‌وما هـاتیته‌وه نـاو گـڵێنه‌م
ماڵێكم بۆ دروست كردی له‌ئه‌شقی پاك و بێ وێنه‌م
ماڵێك پر له‌خۆشه‌ویستی پڕله‌به‌رامه‌ی شعری جوان
ماڵێك پـڕ پـڕ له گـۆرانی بــه نـوری ئه‌شق چــــراخان
خێر نه‌یته‌رێی ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ری بۆ رێخستی
ده‌وه‌ره‌وه لـه‌وێ مــاڵێك نیه نه بـۆ خـــۆشـــه‌ویـســتی
خـۆزگــه ئه‌مزانی تۆ له‌وێ ئێستا به‌دوای چیا وێڵی
چۆن دڵت هات بیره‌وه‌ری ئه‌و هه‌موو ساڵه‌جی بهێڵی
ئێستاش هێنده‌باست ئه‌كه‌م خه‌ڵكی وا ئه‌زانن شێتم
بێیته‌وه‌یان نه‌ێته‌وه هه‌تـا ئـــه‌مرم چـــاوه‌رێـتـم[/center]
[center][/center]
(41)
[center]به‌خۆشه‌ویستی تۆوه ئه‌مرم
ئه‌م شه‌و یادی تۆ یه‌خه‌ی پێ گرتووم بۆیه چاوانم مه‌یلی خـه‌و ناكا
ئاسمان بێ ورشه‌و بێ ئه‌ستێره‌یه شه‌وێكه گوڵم هه‌ر له‌شه‌و ناكا
ئێستا تۆ شـه‌وی سـور بـه‌رێ ئه‌كــه‌ی منیش شــه‌وی پــڕ حـوزن و تـه‌نـیـایی
بۆچی خـه‌رمانه‌ی عه‌شقی و ئـه‌ویـنـمت ئــاگر تـێبه‌ردا وا به خــــۆرایی
ئێستاش لــه‌و كـــه‌ســـه‌خــۆشــترم ئــه‌وێــی كــه‌به حـوكــمی دین هـــاوسه‌ری ئه‌وی
سه‌یره‌ئه‌و هـــه‌موو زوڵمه‌ت ڵــی كـــردووم كـــه‌چی قه‌ت له‌به‌ر چــــــاووم نـــــــــاكه‌وی
بڕوام پێ بكه هـینده‌م خـــۆشم ئه‌وێی ناتوانم رقت قه‌ت لێ هه‌ڵگرم
سینه‌م ئه‌و خه‌مه هه‌ڵناگرێ ئاكام به‌خۆشه‌ویستی تۆوه‌هه‌ر ئه‌مرم [/center]
[center][/center]
(42)
[center]ئــازاره‌كــانـــی نـــامـــۆیـــی
تۆ به‌شێكی له‌نیشتیمان گـوڵم بـۆیــه خــۆشم ئه‌وێیت
رۆژانه دڵم ئه‌تبینێ و له‌گه‌ڵ هه‌ست و رۆحم ئـه‌دوێـیت
ئه‌و رۆژانه كه‌مێك شادم كه هــه‌واڵــی تـــۆم پــێ بگا
هه‌رچی ئه‌ڵێم مه‌گه‌ر ته‌نیا غه‌ریبی خـۆی لــێم تـێـبگا
ئـه‌گـه‌ر عه‌شقی ئێوه‌نه بـا غـوربه‌ت وێڕانـی كـردبووم
به ئومــــــێدی گـه‌رانه‌وه‌م ده‌نـا لـه مـێژه مــــردبـووم
ئـازاری دووری نـامــۆیی چــرچی خـستۆته روخـسارم
هـه‌ر كـه‌سێ ئـه‌م خـوێنێته‌وه وا ئـه‌زانێ پرسه دارم[/center]
[center][/center]
(43)
[center]عــه‌شــقـێكی ســـــه‌وز
من وا ئـه‌زانم تــــۆ نـه‌بـویتایه شـعرم ئـه‌وه‌نـده نـاسـك نــه‌ئــه‌بوو
قه‌ت سنوبه‌ری ئه‌م نیشتیمانه به‌و چه‌شنه جوان كه‌سك نه‌ئه‌بوو
ئه‌ی سنه‌وبه‌ری هـه‌مـــیشه ســـه‌وزی عـــه‌شق و ئــه‌وینـــــــم
دره‌خته‌كـانـی گۆژیه‌م خۆش ئه‌وێ باڵـا شه‌نگه‌كه‌ی تـۆ تیا ئـه‌بینم
شــه‌وان چــاوی تـۆ و ئه‌سـتێره‌كـانـــم لــه‌یـكتر بــۆ جـیا ناكرێنه‌وه
قـه‌ت لــه تـلیسمـی چــاوانت ناگه‌م نیگاكانت بـۆم لـێـك نـادرێنه‌وه
هـه‌تـا ئه‌ستێره بـه ئـاســمـانـه‌وه به‌و جـوانیه‌وه گوڵم ورشه‌ی بێ
ئه‌بێ شعریشم به‌سه‌ر باڵاتا وه‌ك نـمـه‌ی بـاران هه‌ر پروشه‌ی بێ[/center]
[center][/center]
(44)
[center]گـوڵــی گــۆنـات
عــاره‌ق ئــه‌ڵـێـی شـــه‌ونـمـه بـه گـوڵی گــۆنـاته‌وه
بـادیده‌ی فـرمێسكاویم سـه‌ر گـۆنـات بــشـــــواته‌وه
مـه‌گــه‌ر هــه‌نــاســه‌ی ســاردم فـێنكت بـــكاته‌وه
بـه جـوانیت هــیچ نــازدارێ وه‌ك تـۆ نـازی لـێ نایه
وه‌ره بـه‌نــاز بمكـــوژه بـــۆ چــیمه ئه‌م دونــیـایــــه
ئـــه‌زانـــم كــه‌زاڵـــمـی بــه‌زیــت پـێمـــدا نــایـــه
وه‌ك سـه‌رچـنار و سـیروان ئه‌شكم جرۆگه‌ی به‌ستوه
بـێ مــروه‌تیت ده‌ریـایـه‌ك فـرمــێـسـكـی پـێم ڕشتوه
ئـاواش ئێستا وه‌كــوو مـن كه‌س تۆی خۆش نه‌ویستوه
ئێــواران كـوڵــمـی ئــاڵـت شــه‌ڕی زه‌رده پــه‌ڕه‌كـــــه
شـــه‌وان لــه‌گــه‌ڵ ئــه‌ســتێره چــاوه‌كانت شه‌ر ئه‌كا
لـه‌م شــه‌رانه فـه‌قــیری وه‌كــــــوو مــن زه‌ره‌ر ئــه‌كـا
چـــاوه‌كه‌م خـۆ بــه‌مــاچـێ جـوانیت كـــاڵ نـابێته‌وه
بـه‌تـیـشــكی خــۆری لێوم بـه‌فـری ڕووت نـاچـێته‌وه
پـاداشــتـی ئــــه‌وینداران قــه‌ت ئـه‌وا نــادرێـتـه‌وه
بـۆ عــه‌شـق و ئـه‌ویـنـی تـۆ شـعر و گۆرانی ئه‌ڵێم
دڵـــم بـا ئـه‌مـانـه‌ت بــێ لــه‌سـینه‌تـا دایـئه‌نـێم
ئـالـوده‌ی چـاوه‌كـانتم هـه‌تـاكــوو چــاو لێك ئه‌نێم[/center]
[center][/center]
(45)
[center]ئــاوازی خـــــۆشه‌ویستی
وه‌ك بـاڵــنده‌ی كـــه‌سـیره‌بووی بــه‌رده‌م زریـان و ره‌شـه‌بـــا
وا جـه‌نـجـاڵـی و سه‌ختی ژیان ورد ورد عومرم بۆ خۆی ئه‌با
ئـه‌وســا ژیـان چــه‌نـده جوان بوو كه‌خۆشه‌ویستی رابه‌ر بوو
ڕابردوومان به‌و جوانیه‌وه گوزه‌شت چــاوه‌كه‌م بــه‌ســه‌ر چوو
ئه‌م ئێستاكه خۆشه‌ویستی ڕه‌نگه واده‌ی به‌سه‌ر چوو بێت
له‌سیمای كه‌سا نابیندرێ و گیانه وه‌كوو هــــــه‌ر نه‌بوو بێت
وه‌ره ژیـان ببینه‌وه بـه‌ره‌و خــۆشــه‌ویـستی و جـــوانـــــی
بـا نـیـشـتـیـمان بــه‌ئــاوازی ئــه‌ویـن پــڕ كـه‌ین لـه‌گۆرانی[/center]
[center][/center]
(46)
[center]دارتــــــــــوو
ڕه‌نگه نه‌زانی بۆچی ئه‌وه‌نده دارتوو له‌دڵـــما شیرین و جـوانه
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ماڵتانه دارێكی گه‌وری تووی لێه‌گیانه
زۆر چــووم به‌گژ ئـه‌و مــناڵانه‌ی كـه‌دارتووه‌كه‌تان هه‌ڵه‌وه‌رێنن
اخر ئه‌ترسم رۆژی له‌رۆژان هه‌ر وه‌كوو دڵم ڵـقـێكی بشكێنن[/center]
[center][/center]
(47)
[center]لــه كــازیوه‌ی بـه‌یـان ئـه‌چـی
ئه‌م ئێواره‌یه چه‌ند جوانی له تابلۆیه‌كی جوان ئه‌چی
له لیلاو خاتوو زین ئه‌چی یا شیرینی لــــه‌وان ئه‌چی
بێجگه له منت چه‌ندیترت گـــیرۆده‌ی ئــازار كــردوه
ترسی خوات له‌دڵا نیه له‌بێ دین و ئیــمان ئه‌چی
ئه‌و وه‌ختانه‌ی به‌نازه‌وه خه‌نده ئه‌بخشیته خه‌ڵكی
گزنگ له‌تۆ ئه‌چیت یان تۆ له‌كازیوه‌ی به‌یان ئه‌چی
[/center]
[center][/center]
(48)
[center]مـنت بیرمــاوه
با به‌ســـووتــانــم نـه‌زانی لـه‌هه‌ڵقرچانم بـا نه‌گه‌ی
با فرمێسكم نه‌تجوڵین و گوێ به‌خۆم شعرم نه‌ده‌ی
بـا بـه‌بـێ ئـاگـایـی رۆژان و بێداری شــه‌وم نه‌زانی
با نه‌زانی مـن كــردوومـی بـه‌دڵـگـیرترین گـــۆرانی
هـــه‌موو كه‌سێ خۆشی ئه‌وێی له‌لای هه‌موو كه‌سێ جوانی
به‌ڵام هیچ كـه‌ســێ نه‌یتوانی بتكا بـه‌شــعر و گـــۆرانــی
به‌ڵام گیانه ئێستا وه‌كوو جاری جاران تۆم خۆش ئه‌وێی
ئه‌گه‌ر چـی نــازانــم كــه تـۆ مـنت لـه‌بـیر مــاوه له‌وێ [/center]
[center][/center]
(49)
[center]شێوه‌ت له‌شعری من ئه‌كا
شعره‌كانم له‌خۆت ئه‌چن بۆ وێنه‌ی خۆت ئه‌سووتێنی
وه‌ره شعرێكم نیشانده وێنه‌ی خــۆتــی تــیا نـه‌بینی
شـعرێكم كــاڵـه وه‌ك قژت شـعرێكم وه‌كــوو لـێوت ئاڵ
شعرێكم له‌چاوت ئه‌چێ وه‌كوو چاوت مه‌ست و خه‌یاڵ
باچی شــعره بی سووتێنی با قــه‌ت ناویشم نه‌هێنی
ئه‌وه‌ی بتبینێ تـێ ئه‌گا شێوه‌ت له‌شــعری مــن ئه‌كا[/center]
[center][/center]
(50)
[center]لالـــه‌زار
بـاتـاریكی نـاخـت نـه‌خوا هـه‌ر بـۆ تیشكی خـۆر بڕوانه
هه‌مــوو دونیا بـادڕك بــێ كـوا ئـه‌وه‌ندی گوڵی جـوانه
وا تــێ نـه‌گه‌ی ژیـان هـه‌مــووی نـاسـۆرو خـه‌م ژانـه
ژیان بـاخـێكه بـه‌خـه‌ون و هــــــیواو شــادی لـالـه‌زاره[/center]
[center][/center]
(51)
[center]مــه‌حــاڵ
خــۆشــم ئـه‌وێی وه‌ك لێم روونه كـه‌تۆش هینده‌خـۆشت ئه‌وێم
به‌ڵام نـه‌تـۆ ئـه‌یـدركـێـنـی و نــه‌مــن ئــه‌تــوانــم پـێت بڵـــــێم
مـه‌گـه‌ر ته‌نیا خـۆشـه‌ویستی دونیایه‌كـی جــوان پــێك بـێـنـێ
ئـه‌وه عـه‌شــقـه كـه ئـه‌تـوانــێ مـه‌حـاڵ بـه‌چــۆكـا بـهـێـنــێ[/center]
[center][/center]
(52)
[center]ســه‌ر بــورده‌ی عــه‌شــقــێ
رۆژگـارێـكی چــه‌نـد تـاریـكـه شـار هــه‌وری ره‌ش دایـپۆشــیوه
تـه‌نیا تـروســكه‌ی هــــیوایه‌ك ڕوونـاكـی بــه‌شــار بــه‌خشیوه
شــه‌وان بـه‌دیـار چــاوانــی تــۆو ئــه‌م خــاكـه‌وه ئێشك ئه‌گرم
هـه‌ر بــۆ خــۆشه‌ویستی ئێوه گـۆرانــی ئــه‌ڵێم تـا ئــه‌مــــرم
ئه‌ی نیشتیمان خۆت ئه‌زانی یه‌كه‌م هه‌نگاو چه‌نده سه‌خته
من رێبواری ئــه‌م هـه‌نگاوه‌م ڕێگاش به‌ستڵه‌كــه‌و شه‌خته
چـــاوه‌كان خــۆشم ئـه‌وێی هـه‌ر بـه‌چـه‌شنـی نـیـشـتـیـمـانم
بـێ ئـه‌وین و عــه‌شــقی ئـێـوه مـانـا نـابــه‌خـشـێ ژیـانـــــم
كــێ ئــه‌تـوانــێ عــه‌شــق خــاكــێ لــه روحــم جــیـابكاته‌وه
كــه دواجـار ته‌نیا ئـه‌م خـاكـه ئـامــێزم بــۆ ئــه‌كــاتـــه‌وه
مــه‌م ره‌نـجێنه‌كــوا دڵــی مــن هـی زیـز بـونـه هــی ره‌نجانه
هـــۆگرت بــووم كــه‌ی ئـه‌توانــم بـــێ ئه‌وینت بــژیم گـیانـــه
دڵـم پڕه مــن ئه‌مــه‌وێــی زۆر شت بڵـێم و نــــاتوانــــــم
لـه‌باس كــردن نـایه هــه‌رگیز زامــه‌كـــانــی نـیـشتیـمانم[/center]
[center][/center]
(53)
[center]مــن هــه‌ڵــبـجـه‌م
مــن هـه‌ڵــبجه‌ی ئــازارم بـڕینم چـــاره‌نـاكرێ
جار ئه‌ده‌م به‌گوێی دونیا با شه‌رم دایان بگرێ
ده‌ست مه‌ده له زامانم ئێستاش خوێنیان لێ ئه‌تكێ
وام ئـه‌زانی ئـاره‌زووم قــه‌ت لــه‌بـۆنی ســێو ناشكێ
باری سێ‌و قه‌ت بار مه‌كه‌ن له‌سێوم بمكه‌ن بێ به‌ری
ئــاره‌زووم لــێ شــكاوه‌و دڵـــم نــاچـێـته‌ســـــــه‌ری
چــــــاوو ته‌ڕو هه‌ناسه سوار مـاتو دڵته‌نگم خـه‌یـلێ
وه‌خته له‌رز ئـه‌م بـرێ و ده‌نگ نـاكــا حــه‌بـا بـه‌یــلێ[/center]
[center][/center]
(54)
[center]هـــه‌ولێر بـه پێوه‌یه
ئێمه ژیـانـێكــمان ئــه‌ویـست وه‌ك دڵـی مــناڵ بـێگه‌رد بێ
ئێوه خــه‌زانێكتان ئـــه‌وێ رووی دزێــوتــان زه‌رد بــــێ
ئێمه ئه‌مان ویست به‌ختیاری ڕوخسارێكی ئه‌م شاره‌بێ
ئارامــی جوانترین گــوڵی ێه‌خه‌ی قـه‌ڵا و مــــنـاره‌بــێ
بۆیه ئێمه سه‌ربـڵندین وه‌ك بـاڵای قــه‌ڵا و مــــــناره
ئێوه‌ش زلیل كه‌وتونته‌به‌ر نه‌فره‌تی خوا و ئه‌م شاره
نه‌فره‌ت له‌ئێوه‌ی بێ بــاوره ده‌رون ره‌شـانی جــه‌هاله‌ت
له‌دیوانی خوا و نیشتیمان ئێوه‌ن سه‌ر شۆر و خه‌جاڵه‌ت
به‌شـمشێری ژه‌نگاویتان ئــازادی ئـێـمـــه‌نـــاگـــــــوژرێ
چــرای قـه‌ڵاو مــناره‌كـه‌م قــه‌ت بـه ئێوه‌خـامۆش ناكرێ
لــه‌و رۆژه‌وه‌ی قــه‌ڵا هـــه‌یـه ســه‌ر بـــه‌رزانه به‌پێوه‌یـه
هـــه‌وڵــیر هــۆلـاكــۆ به‌زێن دوا گــۆرسـتانــی ئـێـوه‌یــه[/center]
[center][/center]
(55)
[center]یــاده‌وه‌ری
كــۆڵانـه‌كــه‌تـان پـر پره لــه یـادگـاری شیریـنی مـن
له ژوانی كورت و خێرایی پر له‌خورپـه‌و له‌رزینی مـن
چه‌ند دڵگیره ئه‌و گـــه‌ره‌كی بۆن و ره‌نگی تۆی گرتوه
ئه‌وه‌ی درواسێی ئێوه‌یه ئه‌و خوایه خۆشی ویستوه
عومرێ یــاده‌وه‌ری جــوانم لــه‌و كــوچـه‌یه به‌جێماوه
ئێستاش كاتێ بیرت ئه‌كه‌م هه‌ر دێمه‌وه بۆ ئـه‌و ناوه[/center]
[center][/center]
(56)
[center]گـــومان
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بێ گومان بی له‌جــــاران ئازیزتـری لـام
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بی كه‌ته‌نیا هه‌ر تۆی په‌رست گام
ئـه‌وه دڵــم ده‌ریبێنه بـابـۆ هــه‌مــیشــه لـه‌لـات بێ
تـا ئه‌وه‌نده‌دوو دڵ نه‌بی و جێگای متمانه‌و بروات بێ
له‌گه‌ڵ عومری شیرینم دا گه‌وره ئـه‌بــێ خـــۆشـــه‌ویستی
رۆژێ عه‌شقی تۆ ئه‌م كوژی گوێی ناده‌می چه‌ند دڵبه‌ستی
زۆر ئه‌ترســـم عه‌شقت بمـــرێ ئــه‌و ده‌مــی بــه ئاكام ئه‌گا
ئـه‌وســا ئـه‌بـی لێت بپرســم خـۆشـه‌ویـستی چـیـم بۆ ئه‌كا[/center]
[center][/center]
(57)
[center]مــن و تـۆ
نــامــه‌كـانت هــه‌مووی پرن لــــه حــه‌ســره‌ت وبیره‌وه‌ری
كـه كـردمــه‌وه بـیـخوینمه‌وه خۆشه‌ویستی لێ هه‌ڵوه‌ری
نـازانم چـیـت بـۆ بـنوســـم چــۆن خـۆشـه‌ویـستم ده‌ربرم
مـه‌گـه‌ر تـه‌نیا لـه‌بـه‌ر پێتا شــعـره‌كـانـمـت بـۆ ســه‌ر ببرم
دڵـم تـه‌نیا تـۆی گـرتوه ئـه‌ڵـێی بـۆتـۆ دروســت بوه
هــه‌تـا ئـێستا ئــه‌وینی كه‌س له‌وه‌ی من تۆ نه‌چوه
[/center]
[center][/center]
(58)
[center]نـیـشـتـیـمـان
ئـه‌ی نـیـشتیمان تــۆش هــه‌ر لـه‌دایـكم ئـــــه‌چی
كفت و ماندوویی هـه‌وو غـــه‌درمــان لـــێ كردووی
وه‌ك ئــه‌زیـزانــی ئـه‌نـفال و وه‌ك ئه‌وانی گۆر غه‌ریب بون
وه‌شه‌هیدانی هاورێمان تۆش له‌بیر چووی وه‌ك له‌بیر چون
كه‌سێ نه‌ماوه‌به دیارتا خــــه‌مه‌كانتان بلاوێنێ
وه‌ك مناڵی باوك مرده ده‌ستێ به‌سه‌رتا بهێنێ
هه‌ر ئه‌ڵێی دایكی شــــــه‌هیدی كه‌س لات لێ ناكاته‌وه
چی ئه‌كه‌ی مه‌گه‌ر تۆش وه‌ك ئه‌و خوا سه‌بوریت بداته‌وه
چـــه‌شـنـێ فــه‌رامــۆشمـان كــردووی خه‌جاڵه‌تین هه‌م ئێستاكه
هــه‌تــا رووی ئــه‌وشــمـان نـیـه بـڵـێن گــه‌ردنـمــــان ئـــازا كـــــه[/center]
[center][/center]
(59)
[center]لاوكــی كــه‌ركــوك
دڵ بــه‌ردانــه چــۆن دڵـــتان هـــات ئــه‌و پــه‌پـولـانـه بـكوژن
چــی ویــژدانی وا ســڕ كــردن ئــه‌و هــه‌مــوو خوێنه برێژن
[color=
[size=16]كاك به‌هجه‌ت ئه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی من [/size]
[size=16]ڕووی پــرســیاره‌كـــانـــمـــان هــــه‌رجـــاره‌و ئـــاراســـتــــه‌ی ئـــه‌نــــدامــــێــــك ده كــــه‌یــــن
مـــــیــــوانــــی ئــــه‌مـــجـاره‌مـــان كــاك (بـه‌هـجـه‌ت)
كــاك ( بـه‌هـجـه‌ت ) لـــه بــــه‌رواری 9 / 6 / 2009 بـــۆتـــه ئــــه‌نـــدامـــی ئــه‌م یـانــــه‌یـــــه
تـــاكـــو ئـــامـــاده‌كــــردنــــی ئـــه بــــابــــه‌تــــه پـــه‌یـــامـــه‌كانــــی (2870) بـــه پـــه‌یــام و بابــــه‌تـــه‌كــــانیـــه‌وه
پـــــــــلــــــــه‌ی (خـۆشـه‌ویستـی یانـه )ــــــیـه
كـــاك ( بـه‌هـجـه‌ت ) ئــــامـــاده‌یـــــه بــــــۆ وه‌ڵامــــــــی پـــرســــیــــاره‌كـــــــــانـــــــــــتــــــــان ......[/size]
[/center]
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت كاك رامان ده‌ستی تۆش خۆش بێت ئه‌زیزم سه‌ركه‌وت بیت
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت خاتوو یاس كاك رامان كاك رێكار ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت هه‌ربژین و سه‌ركه‌وت بن
[size=16]ســڵـاو
زۆر به‌خێربێته‌وه كـاك ره‌وشـت گیان زۆر خــۆشــحـاڵــم به گه‌رانه‌وه‌ت
هــــیودارم چــاكی چــاك بیته‌وه له جـــــاران چاكتر
وابزانم لاپ تۆپكه‌شت وه‌ك ئێمه غه‌ریبی ئه‌كردی ؟:D
دووبـــاره به‌خێربێته‌وه بــرای ئـه‌زیــزم [/size]
وووواااااوووو
شيعريكي زورسةرنج راكيشةوخؤشةدةستةكانت خؤش كاك ديلمان هةربزيت
[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت خاتوو یاس
هۆنراوه‌كانی دڵیر محمد هه‌مووی جوان و سه‌رنج راكیشن زۆر سه‌سامم پیی[/size]
كاك دیلمان ماوه‌یه‌كه له دانانی نوسینه‌كانی خۆت دابڕاوی، بۆ؟
[size=16]كاك سه‌رهه‌نگ ئه‌م ماوه‌یه له زۆر شت دابڕاوم ،
له پاش هۆنراوه‌كانی ئه‌و جــاره‌ی پێشوو ،هیچترم نه‌نوسیوه نازانم كه‌ی ده‌ست پێ ئه‌كمه‌وه ![/size]
[center][size=16]رۆژگـــــــار
رۆژانێ بوو ده‌م به‌خه‌نده ئه‌ژيام له‌گه‌ڵ يادی تۆ
هه‌مو چرکه‌کانی ته‌مه‌ن ئارام بوو شاد بوو له‌سه‌رخۆ
رۆژێ يه‌کترمان نه‌ديايه ئه‌و رۆژه ئه‌ندێشه‌بوو
لات وابوو مه‌رگه‌ساته ته‌مه‌نمان هه‌موی له‌ده‌ست چوو
چاوانت پربوو له‌پرسيار داوی دڵت لێ ئه‌کردم
گه‌ر تاعزيه باريش بويتايه زه‌رده‌خه‌نت بۆ ده‌کردم
عه‌شقی منت له‌کۆڵ نابوو سه‌رسام بوی له‌وشه‌کانم
بزه‌ی سه‌ر لێوت ئاڵت بو قه‌سيده‌و هۆنراوه‌کانم
گوڵم کوا ئه‌شقی جارانت چيت لێکرد بۆ کوێت بردوه
کردت به‌قوربانی که‌سه‌ک له‌ناکاو ش‌وت پێکردوه
ئای له‌و رۆژه ره‌شه‌ی ژينت ئه‌شقی منت له‌ده‌ست ئه‌چێ
چۆن ئه‌شقه‌که‌ی منت دۆراند پرچت به‌خه‌م سپی ئه‌بی
دلێر مـحـمـد[/size][/center]
[center][size=16]عەشقەكەت هێندەی نەخایەند تەنیای كردم برایەوه
ئازاری یادگاریەكانت وەك میراتی لام مایاوە
یادەكانت هێندە زۆرن شەوانە با‌نگم لێ ئەكەن
خەنجەری ژەهراوی دوریت لەسەر دلی تەنیام ئەدەن
یادەكانت هه م‌و جارێ له دلما وەك زەنگ لێ ئەدا
دەست بەرم بۆ هەر نامەیەك دووریت وەك مار پێوەم ئەدا
كەی و چۆن‌و لەكوێ نامەت باسی دابرانی تیا بوو
هەرئەلێی خەوێك ئەبینم بەم جۆرە دابرای وا زوو
تاكەی ناگەرێیتەوە لام دلی كەساسم بێ حالە
بەخوا ئەگەر زەهریش بخۆم هەر بە قەد دوری تۆ تاله
دلـێر مـحـمـد[/size][/center]
[size=16]كه دڵخوازت بووم
كه هاو رازت بووم
لات بێ نرخ بووم پێت ئه‌ووتم شێت
هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی ..
له دڵی خۆم ده‌رمپه‌راندی گۆشه‌ی گریانم بۆ كردی به‌جێت
ئیتر له‌و ساوه بووم به هه‌نگوین ده‌قه به ده‌قه شیرین ئه‌بم لێت [/size]
[size=16]ده‌ستت خۆش بێت خاتوو یاس هۆنراوه‌یكی زۆر جوان به مانایه ،ده‌ستی كاك ئارام یش خۆش بێت بۆ نووسینی ئه‌م هۆنراوه جوانه
زۆر كه‌سان هه‌ن كه زۆر خۆشت ئه‌وین یاخوت كاتی زۆریان ئه‌دیتی وا هه‌ست ئه‌كه‌ن ، مه‌جبوریانی
ئه‌م هۆنراوه‌ش ده‌لاله‌ت له‌مه ئه‌كات
زۆر كات گۆرینی فۆنت ئیملا مانای هۆنراوه ئه‌گۆرێت !
جانازانم ئه‌م دێره هه‌ر ئه‌م واتایه‌یه شیرین ئه‌بم لێت [/size]
[center][size=16]ده‌روازی رووتـــم لــێ كلیل مــــه‌ده‌ده‌رگــایـــی دڵـــم هـه‌مـیـشه كــــراوه‌یـــــه
نه‌كه‌ی تریفه‌ی نیگاتی لێ ببری كچێ اخر ئه‌م دڵه‌ی من یه‌ك پارچه شووشه‌یه
نه‌كه‌ی بۆ ته‌نیایی جێم بێڵی ده‌نا دڵ له سوێی بێ تۆدایه خه‌مێكه له حه‌سره‌تا ئه‌توێته‌وه
ئــایـــی لـــه‌م دڵـــه بـچـكـۆڵه‌یه‌م چـــۆن جــێگه‌ی ئـه‌شــقــی تـیـا جــــێ ئـــه‌بـێـتـــه‌وه
ئـه‌و شـــه‌وه‌ی ره‌شـه‌با نیوه‌ی ته‌رمه‌كه‌می به‌ره‌و گـۆرستانی ئه‌ودیو وچی شه‌راپێچ كــرد
یه‌كێ نه‌بوو كـه‌سێ نه‌بوو دوو دڵـۆپ فـرمـێسـكـی تڕ برژێنێ بـه‌سـه‌ر جـــه‌سته‌ی ماتمم
ده ئه‌ی ئاشقانی دونیا ئه‌م شه‌و وه‌ره‌ن پێكرا وه‌ره‌ن گوێ بۆ لاوكی ئه‌شقم راگرن
مـــــــن كـیژێكم خـــــۆش ئــه‌وێ بــاڵـای زلـــه‌و بــه‌ره‌و چــــاوانی بــــاران
ئـه‌م شــــه‌و شـــه‌وه‌ی یـــه‌ڵــدایه لـه كــــه‌نـــار ئــه‌ویـنـێـكی بـاڵـادا
ئـێـشـگری هــه‌نـاســه سـوای نـه‌رمـه بـاران ،نه‌رمه بارانی ئه‌شقم [/size]
[size=16]دوای من كــامران عمر [/size][/center]
[size=16]ده‌ستت خۆش بێت خاتوو رۆژان شتێكی باش ئه‌گه‌ر وه‌ها ئاگادر كردنه‌وه‌یك دابنرێت بۆ ئه‌ندامان ،،
من پێم باشه چه‌ند ئاگادرایه‌ك بنوسین
1- ئه‌مه‌ی كه به‌رێزتان نووسیوتانه بابه‌تی بی سه‌رچاوه
2- ئه‌ندامان زۆریان گرنگی به ناوی نووسه‌ری هۆنراوه ناده‌ن پێم باشه خاڵیك بۆ ئه‌مه‌ش دابێین
3- كاتێك ئه‌ندامێك پێشنیارێك یا پرسارێك یا ره‌خنیه‌ك ...هتد ئه‌نووسێ كه په‌ویوه‌نده‌ی به ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌رانه‌وه هه‌بێت ئه‌ندامان پێویست ناكات وه‌ڵام بنوسن ،[/size]
[size=16]نازانم ئێوه‌ش ئه‌ڵین چی !؟[/size]
[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت كاك ئاسۆ گیان بژیت براكه‌م [/size]
[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان كاك ئاسۆ كاك حسێن كاك رێكار ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت هه‌ربژین و سه‌ركه‌وت بن [/size]
[size=16]ده‌ست په‌نجه‌كانت خۆش بێت كاك ره‌وان
كارێكی زۆر چاكت كرد ئه‌زیزم ،،، له خوا به‌زیاد بێت ئێستا نه‌كێشه‌ی
بچووكی فۆنت و نه‌كێشی كۆدی یوتیوب نه‌مــا
له‌شت ساغ بێت و ماندوونه‌بیت
[/size]
واو رونياى خؤشةويست من ئةم كؤرانى بيزه ناناسم بةس حةزم كرد وةلام بده جونكه خوشكه جوانةكةم ماوةيةكى زؤره ديارنيه دةى ئينشالله بةردةوام دةبيتةوه
كاك ره‌وشت چۆن نایی ناسیت ؟
كلپێكتر هه‌یه ره‌نكه به‌و بزانیت ئه‌م گۆرانیه زۆر دائه‌بزیت له T.V
ئێواره هات رۆژ ئه‌وا بوو خۆشه‌ویستم بۆ نه‌هاتی
ئه‌ها ئه‌ورۆژه كه هاورێكه‌م پێت نیشاندا بیرته كه‌وتم ئه‌مه له‌گه‌ڵ كلیپه‌كه‌ی ته‌نیا ایدریس دایه ئه‌وه‌ی پاسكیلكه ئه‌ژوات
[size=16]ئــۆی كــچــه جــیران پــه‌رده لــــه رووت لاده
ئـه‌سیری ئیشقی تۆم به‌س عومرمم به باده
جـــوان چــاووی مه‌ستت جـــوانه نازو نیگات
لــه ئـاسـت تـیـشـــكی مـنا سێداریه بـاڵات [/size]
دوای من كه‌مال محمد
[size=16]جـاران ئه‌گه‌ر له‌یلایه‌ی گۆرانیه‌كی من نه‌بوایه
خــه‌وی شــیرین چـــاوانـــی نــه‌ده‌بـردیـــــه‌وه
جــــاران ئه‌گه‌ر شــــانه‌ی گـۆرانی من نه‌بوایه
هیچ شتێكی‌تر كــه‌زی رازی دڵـی نـه‌ده‌كردیه‌وه
دواى مـن كامران عمر
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی hedi hawlery
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]