16
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
16
پێش ئه‌وه‌ی بخوێنمه‌وه ووتم ده‌بێ جی بێت،به‌ڵام له‌گه‌ڵ خوێنده‌نه‌وه زۆر پێ سه‌رسام بووم ئايا هه‌مووی خۆت نووسيته‌وه کاك سه‌رهه‌نگ؟ ده‌ست خۆش بێت هيوادارين به‌رده‌وامبيت هاورێ خۆشه‌ويست.
له ژێر بابه‌ته‌كه‌وه ئاماژه‌م بۆ شوێنی هاتنی كردووه،
به‌ڵێ خۆم ئه‌م نیوه‌ڕۆیه له‌و شوێنه‌ی كه ئاماژه‌م پێكردووه ده‌رمهێناو لێره نوسیمه‌وه.
16
سه‌رهه‌نگ . .
16
24
ئازادی شتێك نییه، بتوانین له ده‌ره‌وه
بیهێنین، ئه‌گه‌ر هه‌بێت له ناخی خۆماندایه. (غه‌سسان كه‌نافی)
غه‌سسان كه‌نافی پیاوێك بوو، پاك، نه
سامان توانی پیسی بكات، نه ده‌سه‌ڵات. (غاده سه‌ممان)
** ئه‌گه‌ر پێت وایه بزربوونی من، شتێك ده‌گۆڕێت و ده‌بێته هه‌وێنی
به‌ختیاریت، هێنده‌م خۆش ده‌وێیت، ده‌توانم به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌خوازیت، له‌به‌ر
چاوت بزر بم. بۆ هه‌ر كوێیه‌ك سه‌فه‌ر ده‌كه‌یت، هه‌ر چه‌ند لێم دوور بیت،
له‌به‌ر چاوم بزر نابیت. دووری و دابڕان، ناتوانن ئه‌و شته هاوبه‌شانه‌ی
نێوانمان كه له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕاستگۆیی و جوانی ڕۆ نراون، بڕووخێنن. ته‌نیا
تاقه ژنێك، ته‌مه‌نی پیاوێك داگیر ده‌كات، ئیدی هه‌ر ژنێكی دیكه
بناسێت، هه‌وڵدانه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه و له‌بیرچوونه‌وه‌ی ئه‌و تاقه ژنه و
دوای ئه‌و ئه‌وینه ڕاسته‌قینه‌یه، نه ژیان جێی به‌ختیارییه‌كی دیكه‌ی تێدا
ده‌بێته‌وه و نه‌ته‌مه‌ن به‌شی ئه‌وینێكی دیكه ده‌كات، تۆ ئه‌و تاقه ژنه‌ی
ژیان و ته‌مه‌نی منیت.
هه‌رگیز كه‌سی وه‌ك تۆم نه‌ناسیوه، هێنده لێته‌وه نزیكم، قه‌ت له كه‌سی
دیكه‌وه، هێنده نزیك نه‌بووم. ددانی پێدا ده‌نێم، من كێویی بووم، ئه‌وه تۆ
بوویت، كه‌ویت كردم، تۆ ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وام گه‌مارۆت داوم، وه‌لێ من
هه‌میشه چاوه‌ڕێتم، هه‌ر وه‌ك كه‌سێك چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی نیشتمانێك
بكات كه له مێژ بێت له كیسی چووبێت. له دووریت، مۆمێكم، دڵۆپ
دڵۆپ ده‌توێمه‌وه، وه‌ك چۆن ناوی خۆمم له‌بیر ناچێته‌وه، هه‌رگیز تۆیش
فه‌رامۆش ناكه‌م، ئه‌و ڕۆژه‌ی تۆم بیر بچێت، وه‌ك ئه‌وه وایه نیشتمانم له
كیس چووبێت. وه‌ك چۆن ده‌ستبه‌رداری ووڵاته‌كه‌م نابم، هه‌ر وایش قه‌ت
واز له تۆ ناهێنم و خه‌باتی بێ وچانی درێژخایه‌نم، له پێناوی ئه‌وه‌دایه به
تۆ بگه‌م، ئاخر تۆ، ڕابردوو، ئێستا و ئاینده‌ی منیت، ئاخر تۆ نیشتمانی
منیت، به هۆی تۆوه، وابه‌سته‌ی نیشتمانم.
تۆ ته‌نیا بیر له چاره‌نوسی خودی خۆت ده‌كه‌یه‌وه و من خه‌یاڵم لای
ئاینده كه‌سانی دیكه‌شه. ترسنوك نیم، ئه‌وه ئه‌مه‌ك و قوربانیدانه بۆ
كه‌سانی دیكه، تۆ به ترسنۆكیی لێك ده‌ده‌یه‌وه. وا هه‌ست ده‌كه‌م له
ناوه‌ندی خمخۆركێكدام،(1) نازانم بگه‌ڕێمه‌وه دواوه باشه؟ یان به‌ره‌و
پێشه‌وه هه‌نگاو بنێم؟ من دیلی ده‌ستی ئه‌وینی تۆم و تۆیش وه‌ك
چۆله‌كه‌یه‌كی ئازاد، به‌رده‌وام له ئاسمانی خه‌یاڵمدا له شه‌ققه‌ی باڵ
ده‌ده‌یت.
با لێشم نه‌پرسیته‌وه، وه‌لێ من هه‌میشه دێمه‌وه بۆ لات، وه‌ك ئه‌و
منداڵه بێكه‌س و بێ داڵده‌یه‌ی بۆ تاقه په‌ناكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه. وه‌ك
منداڵێكی چه‌قاوه‌سوو ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لات و سه‌ری ته‌ڕبوومت پێ
ده‌سپێرم، به‌و ئومێده‌ی قژم له ئامێزتا وشك بكه‌یته‌وه.
تۆ له منداڵدانی (با)دا له دایك بوویت و من ده‌خوازم له‌ژێر كه‌پری
پێڵومدا بتخه‌وێنم، ئه‌ی ئه‌و هه‌وره‌ژنه‌ی له ته‌مه‌نی وشكهه‌ڵاتوومدا،
به‌فڕترین وه‌رز بوویت. ئه‌وه‌نده‌م خۆش ده‌وێیت، تا لێواری شێتی،
شێتییه‌ك هێدی هێدی به‌ره‌و مردنم ده‌بات و كه‌چی چێژی لێ وه‌رده‌گرم.
ده‌شێت ڕۆژێك به ته‌واوی فه‌رامۆشم بكه‌یت، ده‌زانیت به‌و چاره‌نوسه
خه‌مناكه‌ش، هه‌ر قایلم!(2)
17\5\2007
________________
** ل121، ت.ز
(1) الرمال المتحركه.
(2) ئه‌م نامه‌یه، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و نامانه‌ی غه‌سسان كه‌نافیدا نوسراوه كه بۆ
غاده سه‌ممانی هه‌ناردوون. (رسائل غسان كنفاني الي غادة السمان, قدمت لها:
غادة السمان, الطبعة الخامسة, دار الطليعة 2005 بيروت.)
مافی ئه‌م بابه‌ته پارێزراوه بۆ YSM21.net
ده‌ستت خۆش بێت سه‌رهه‌نگ هه‌ر بژیت
جوانه واتاداره که‌مێکیش قوڵه ...!! به‌ڵام بۆ ؟؟ ئه‌وه‌یان وه‌ڵامه‌که‌ی ته‌نیا لای خۆمه ...!!
سه‌رکه‌وتوو بیت
گرنگ ئه‌وه‌یه لێی حاڵی بویته
یاریگاكه‌یان له هی ئیمه جوانتر و چیمه‌نه‌كه‌شی باشتره،
ئینشائه‌ڵا گشت یاریگاكان به‌م شێوه‌یه لێ ده‌كه‌ن.
16
- كه منیش هه‌مان قسه‌ی تۆم هه‌بێ بۆ په‌یامێكی نوێ بنوسم
20
16
له‌م مه‌سه‌له‌یه من خۆم زۆر ده‌پارێزم، له‌بیرمه له نوسینه‌وه‌ی كورته چیرۆكێك زۆر ماندوو بووم به‌ناوی جوانترین دڵ، به‌ڵام زۆر دڵم پێی خۆشه كه به‌ده‌ستی خۆم نوسیومه‌ته‌وه و دامناوه، له وه‌رگێڕانیشدا به هه‌مان شێوه بابه‌ته‌م وه‌رگێڕاوه به‌ڵام بۆ كاتی خۆی ده‌یانهێنمه یانه.
ده‌ستت حۆش بێت ملازم ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه‌كی باشه.
سڵاو برا
ژیان وەک ئەو شانۆیە وایە هەر رۆژەی کەسێک دەبێ نمایشی لێ بکات، ئاخر بۆیە من ئەوەندە بۆ ژیان داناچم و گوێم پێنەداوە، بۆیە توانای ئەوەم نەماوە بیر لە بەیانی بکەمەوە، ئومێد بۆ رۆژێکی تری تەمەن بخوازم . .
برات – زیاد ئەسعەد
16
هۆنراوه: پشتیوان عوبێد
به‌روار: 11:10:2009
نه‌رویج
زور سو باس كاك بيشتيوان برام ئة كة م بو ئة و ديارية جوانة ى زور سو باس
16
16
16
16
16
پێم ناخۆش بوو به‌م شێوه‌یه كۆچی دوایی كرد، خۆزگه دوور له گۆرانی وتن هه‌نده‌ران ده‌مرد،
ئینشائه‌ڵا خوا له گوناهه‌كانی خۆش ده‌بێت و سه‌بوریش به خانه‌واده‌كه‌ی ده‌به‌خشێت.
نه‌مردین دزی واشێوه‌شمان بینی!
ده‌ستت خۆش بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه باسمان كردووه ئاگاداری‌یان بكه‌وه
ئه‌گه‌ر پێشنیاری تریش هه‌بێ سه‌باره‌ت به پێشكه‌وتنی یانه با بیكه‌ن.
16
16
16
16
16
من پێم باشه 4 بکرێ
بژیت
كچێ سۆلی هه‌ر چوار به‌ش زۆره به‌خوا . .
16
16
فۆنته‌كه‌ی جوانه، خۆزگه كاك ڕه‌وان و ڕه‌وشت ئه‌و فۆنته‌یان ده‌بینی و كاریان پێ ده‌كرد
چونكه ئه‌وان زۆر پۆسته‌ر دروست ده‌كه‌ن
16
ماندوو بوونی پێوه دیاره، ته‌مه‌ن درێژ بیت كاك (دیلمان).
16
16
16
Aso_HawlerY نووسی:
16
ئینشائه‌ڵا ئه‌وه قوفڵی ناخۆشیه‌كانیانه، ته‌مه‌ن درێژی بۆ هه‌موو لایه‌ك.
به‌ڵام ناونیشانی ته‌واوی مزگه‌وته‌كه‌تان نه‌نوسیوه ئه‌گه‌ر بینوسن شتێكی باشه . .
16
24
16
16
به‌خێربێیته‌وه كاكه لێدوان، ئینشائه‌ڵا كاره‌كه‌ت به ئه‌نجام گه‌یشتووه.
به‌هیوای به‌رده‌وام بوونتین.
لاوازه . .
خوێندمه‌وه، سوپاسی ماندوو بوونت ده‌كه‌م سۆلیانا.
به‌خێربێیت، خۆشحاڵین به ئه‌ندام بوونت.
ئینشائه‌ڵا یانه‌كه‌شت بۆ هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
* ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند نه‌بوایه ده‌بوو به‌چی؟
* حكومه‌ت تا چه‌ند هاوكاری كردووه له درێژه‌دان به‌كاری هونه‌ری؟
* چی وایكردووه ده‌ست به‌نوسین بكات له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان، ئایا ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ینوسێت بیرهێنانه‌وه‌یه، یان شتێكه كه‌س توانای ئه‌وه‌ی نیه بینوسێت و ئه‌و هه‌ڵساوه به‌نوسینی؟
* له چی په‌شیمانه؟
* جیا له هه‌موو گۆرانیبێژه‌كانی تر ڕێچكه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و به‌شێوازێكی جیا له‌وانیتر گۆرانی ده‌ڵێت و تیایدا سه‌ركه‌وتووش بووه، ئایا هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه ڕێكه‌وته یان ویستی تایبه‌تی خۆی، یان هه‌ڵبژاردنی كه‌سێكی تره؟
* ئه‌گه‌ر هۆنراوه‌یه‌كی شایه‌ن به توانای خۆی هه‌بێ بۆ دونیای وه‌رزش ئاماده‌یه بیكا به گۆرانی و بیڵێت؟
* تا چه‌ند ئاماده‌یی تێدایه سه‌یری یارییه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر بكات؟
- كاك سیروان له‌م پرسیارانه‌م كامه‌یت به‌دڵ بوو لێی بكه، ئه‌ویتر بخه لاوه.
به‌خێربێیت، به‌هیوای به‌رده‌وام بوون
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Sarhang Muhsin
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]