[size=16]ده‌ستت خۆش بێت هه‌ستێكی زۆر جوانت ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به‌یانه، ته‌مه‌ن درێژ بیت.
ئێمه‌ش وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك شیعرێكمان بۆ هه‌ڵبژاردووی.
شیعرێكی هه‌ڵبژێردراو له‌لایه‌ن "یانه به گشتی" بۆ ڕونیا خان
(توانه‌وه)
چاوم لێكده‌نێم تۆ ده‌بینم،
چاوم هه‌ڵدێنم ده‌تبینم،
ده‌خه‌وم دێیته خه‌وم،
ڕاده‌بم به‌رامبه‌رمی،
ئه‌ی ئه‌و ته‌نیا دره‌خته‌ی
له سێبه‌ری باڵاتا نه‌بێ ناحه‌وێمه‌وه.
ئێستا مانگ چوارده شه‌وه،
تۆیش چاوت تێبڕیوه،
ئوخه‌ی مانگ هه‌ر یه‌كێكه،
منیش لای خۆمه‌وه
چاوێكم هه‌زار چاوه
ڕووتی تێدا ده‌بینم
بۆی ده‌بم به خه‌رمانه، له ده‌وری ده‌خوڵیمه‌وه.
دوێنێ به‌درێژایی شه‌و
من نووستبووم تۆیش به دیار سه‌رمه‌وه ئێشكگر بووی،
به‌یانی كاتێ ڕابووم
تا خه‌و پێڵووی پێ لێكنام
وێنه‌كه‌تم ڕامووسی.
تۆ زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێوی فرمێسكی گه‌شی منی،
تۆ چرای شادی شه‌وی خه‌م و خه‌فه‌تی منی،
كه گوێم له ده‌نگت ده‌بێ،
خه‌مم خۆشی لێ ده‌تكێ،
ئه‌وینت فێری كردم
ترسم له گڕی دۆزه‌خ،
له قوڵیی زه‌ریا بشكێ.
ئه‌وه خواستی خودا بوو كه یه‌كتریمان ناسی
نه‌ك ڕێكه‌وتی ئاسایی،
بۆیه خۆشه‌ویستیمان داستانێكه خودایی،
(له كڵێسه‌ی ئه‌وینتا به . . .
. . .
. . .
. . .
. . . ده‌توێمه‌وه.)
من نازانم بێ تۆ چیم!
ماسییه‌كم له زه‌ریای ئه‌وینتا نه‌بێ ناژیم.
گیانم ته‌نیا دڵۆپه ئاوێكی ناو كانیاوی
ڕۆشنی دڵداریته،
بێ تۆ دڵێكی وه‌ستاو، له‌شێكی بێ ڕه‌وانم،
داستانێكی بێ ڕووداو، بێ شوێن و بێ زمانم.[/size]
حمه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
1995
ل 15 ، هاژه