تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

[size=16]

شایان نووسی:

هیودارم تۆش په‌یامه‌که‌ی من به‌جوانی بخوێنیه‌وه‌ ئینجا ره‌خنه‌ له‌ قسه‌کانم بگری .. سوپاس ..

[/size]
[size=16]. . گه‌ر ته‌نیا "سوجده‌"ی به‌كار هێنابا ئه‌وه‌یان ده‌چووه‌ بارێكی تره‌وه‌ و ده‌یتوانی پێناسه‌یه‌كی تری بۆ بكات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ سوجده‌ بۆ خوا نابات و كه‌چی بۆ چاوی ئه‌وی بردووه‌، ئه‌مه‌یان شك له‌ لامان ناهێڵێت و ڕاسته‌وخۆ خه‌یاڵمان ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌وه‌ی كه ئه‌و ده‌ڵێی <من سوجده‌ بۆ خوا نابه‌م به‌ڵام ئه‌وه‌تا بۆ چاوی تۆ بردوومه‌>. ئیدی دڵنیاشم نوسه‌ری ئه‌م شیعره‌ هیچ ته‌فسیرێكی تری نیه‌ جگه‌ له‌وه‌ی من ئاماژه‌م پێی كردووه‌!.[/size]

6

Sarhang Muhsin نووسی:

[size=16]ئه‌وه‌ی گه‌ر كاتت هه‌یه‌ جارێكی تر ئه‌م په‌یامه‌م بخوێنه‌وه‌ تا باش لێم حاڵی ببیت. له‌وه‌ زیاتر قسه‌یه‌كی ترم نیه‌ بۆ گوتن.  [/size]

[size=16]کاک سه‌رهه‌نگ تۆش که‌مێک په‌یامه‌که‌ی من به‌جوانی بخوێنه‌وه‌ بزانه‌ چیم گۆتییه‌ ئه‌وه‌تا بابۆتی دوباره ده‌که‌مه‌وه‌‌ بۆ ئه‌وه‌ی تۆش باش له‌م حالی بی منیش ده‌لێم ووشه‌ی سوجده‌ ته‌نها بۆ خوا ده‌گۆترێ ‌[/size]

شایان نووسی:

[size=16]منیش ده‌لێم ووشه‌ی سوجده‌ ته‌نها بۆ خوا ده‌گۆترێ نابێ بۆ که‌سێکی تر به‌کاری بێنین  [/size]

[size=16]زۆر جار هه‌یه‌ شاعر شتێک ده‌نوسێ ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنێته‌وه‌ به‌جۆرێکی تر تێیده‌گا ئه‌گه‌ر بێتوو له‌ خودی خۆی بپرسین کاکه‌ ئه‌و ووشانه‌ی که‌ تۆ به‌کارت هێناوه‌ که‌مێک هه‌له‌ن به‌لام ئه‌و به‌جۆرێکی تر بۆمان باس ده‌کات گومانه‌که‌مان له‌لا نامێنێ ..
برام کاک سه‌رهه‌نگ تۆش ده‌ستی شیعرت هه‌یه‌ زۆر جار شیعرت نوسیوته‌ که‌چی خوێنه‌ر لێ حالی نه‌بووه‌  یان به‌جۆرێکی تر له‌ماناکه‌ی گه‌یشتووه‌ ، هیودارم تۆش په‌یامه‌که‌ی من به‌جوانی بخوێنیه‌وه‌ ئینجا ره‌خنه‌ له‌ قسه‌کانم بگری .. سوپاس ..[/size]

5

شایان نووسی:

[size=16]سلاو کاک سه‌رهه‌نگ ..
ده‌ستت خۆش بی برام بۆ ئه‌و روون کردنه‌وه‌یه‌
منیش ده‌لێم ووشه‌ی سوجده‌ ته‌نها بۆ خوا ده‌گۆترێ نابێ بۆ که‌سێکی تر به‌کاری بێنین ، کاک عمرانی شاعیر لیره‌ باس له‌دلی خۆی ده‌کا که‌ چه‌نده‌ ئه‌و که‌سه‌ی خۆش ده‌وێت که‌ باسی ده‌کات له‌ شیعره‌کانی ، ئه‌گه‌ر به‌وودی بچینه‌ ناو دلی شاعیر مه‌به‌ستی سوجده‌ بردن نییه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ حه‌زی کرد گه‌وره‌ترین سۆزی خۆشه‌ویستی خۆی ده‌رببرێ جا نازانێ چ ووشه‌یه‌ک به‌کار بێنێ بۆیه‌ ووشه‌ی سوجده‌ی به‌کار هێناوه‌ بۆ عه‌شقه‌که‌ی ، که‌ گه‌وره‌ترین ووشه‌یه‌ به‌بروای هه‌موو که‌س ..
به‌س هه‌ر نابێ به‌کاربێ چونکه‌ هه‌ندێ که‌سان هه‌ن به‌هه‌له‌ له‌مه‌ تێده‌گه‌ن ... سوپاس ..[/size]

[size=16]به‌ پێویستی ده‌زانم ئاگادارت بكه‌مه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ شیعری "سوجده‌یه‌ك بۆ خۆشه‌ویستی" هاوتا په‌یداكردنه‌ بۆ خوا، [/size]

SHAIDAM نووسی:

سوجده‌یه‌ک بۆ خۆشه‌ویستی
یه‌ک ڕکات نوێژی فه‌رزم پێ ناکرێ
بۆ خوایه‌ک که‌وا دروستی کردووم
ئه‌وه‌نده‌ سوجده‌م بۆ تۆ بردووه‌ 3
ته‌نها به‌ جه‌سته‌م دیاره‌ که‌ زندووم

[size=16]ڕه‌نگه‌ بڵێی دێری سێیه‌م ده‌چێته‌ قالبێكی تره‌وه‌ به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لكاندووته‌ به‌ دوو دێری یه‌كه‌م ئه‌وه‌ گومانمان لا ناهێڵێت كه‌ تۆ مه‌به‌ستت له‌ سوجده‌ بردن بۆ كچ هه‌مان ئه‌و سوجده‌یه‌یه‌ كه‌ بۆ خوا فه‌رزه‌ بیبه‌یت، لێره‌وه‌ پێت ده‌ڵێم گه‌ر بۆ ده‌ربڕینێكی جوان ده‌گه‌ڕێیت تا خۆشه‌ویسته‌كه‌ت قه‌ناعه‌ت پێ بێنی كه‌ چه‌نده‌ خۆشت ده‌وێ، دروسته‌ په‌نا بۆ گه‌ردوون، جیهان، نیشتیمان، مرۆڤه‌كان و هه‌موو شته‌كانی تر ببه‌یت ته‌نیا ئه‌و سنوره‌ نه‌به‌زێنی كه‌ له‌ شیعری "سوجده‌یه‌ك بۆ خۆشه‌ویستی"به‌زاندووته‌.[/size]

[size=16]سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت كاكه‌ شایان گیان
ئه‌وه‌ی گه‌ر كاتت هه‌یه‌ جارێكی تر ئه‌م په‌یامه‌م بخوێنه‌وه‌ تا باش لێم حاڵی ببیت. له‌وه‌ زیاتر قسه‌یه‌كی ترم نیه‌ بۆ گوتن.[/size]

4

[size=16]سلاو کاک سه‌رهه‌نگ ..
ده‌ستت خۆش بی برام بۆ ئه‌و روون کردنه‌وه‌یه‌
منیش ده‌لێم ووشه‌ی سوجده‌ ته‌نها بۆ خوا ده‌گۆترێ نابێ بۆ که‌سێکی تر به‌کاری بێنین ، کاک عمرانی شاعیر لیره‌ باس له‌دلی خۆی ده‌کا که‌ چه‌نده‌ ئه‌و که‌سه‌ی خۆش ده‌وێت که‌ باسی ده‌کات له‌ شیعره‌کانی ، ئه‌گه‌ر به‌وودی بچینه‌ ناو دلی شاعیر مه‌به‌ستی سوجده‌ بردن نییه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ حه‌زی کرد گه‌وره‌ترین سۆزی خۆشه‌ویستی خۆی ده‌رببرێ جا نازانێ چ ووشه‌یه‌ک به‌کار بێنێ بۆیه‌ ووشه‌ی سوجده‌ی به‌کار هێناوه‌ بۆ عه‌شقه‌که‌ی ، که‌ گه‌وره‌ترین ووشه‌یه‌ به‌بروای هه‌موو که‌س ..
به‌س هه‌ر نابێ به‌کاربێ چونکه‌ هه‌ندێ که‌سان هه‌ن به‌هه‌له‌ له‌مه‌ تێده‌گه‌ن ... سوپاس ..[/size]

3

[size=16]سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنت ده‌كه‌م بۆ یانه‌كه‌مان، هیوادارم بتوانی به‌رده‌وام بیت و به‌رهه‌مه‌كانت لێره‌ بڵاو بكه‌یته‌وه‌، ئێمه‌ش به‌جوانترین شێوه‌ پشوازییان لێ ده‌كه‌ین.
به‌نسبه‌ت ئه‌و چه‌ند شیعره‌ی كه‌ نوسیوته‌، به‌ڕاستی تۆ توانایه‌كی باشت هه‌یه‌ به‌وه‌ی كه‌ توانیوته‌ به‌جوانترین شێوه‌ هه‌سته‌كانت ده‌رببڕیت جگه‌ له‌وه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك زاتین و بۆ تێگه‌یشتن لێیان ماندوو نابیت كه‌ به‌ڕای منیش ئێستا لای زۆربه‌ی خوێنه‌ران ئه‌م شێوازه‌ ڕه‌واجی زیاتره‌ له‌وه‌ی كه‌ شیعرێك بخوێنیته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر دێرێك په‌نا بۆ فه‌رهه‌نگی كوردی ببه‌یت، هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم، به‌ڵام به‌ پێویستی ده‌زانم ئاگادارت بكه‌مه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ شیعری "سوجده‌یه‌ك بۆ خۆشه‌ویستی" هاوتا په‌یداكردنه‌ بۆ خوا، [/size]

SHAIDAM نووسی:

سوجده‌یه‌ک بۆ خۆشه‌ویستی
یه‌ک ڕکات نوێژی فه‌رزم پێ ناکرێ
بۆ خوایه‌ک که‌وا دروستی کردووم
ئه‌وه‌نده‌ سوجده‌م بۆ تۆ بردووه‌ 3
ته‌نها به‌ جه‌سته‌م دیاره‌ که‌ زندووم

[size=16]ڕه‌نگه‌ بڵێی دێری سێیه‌م ده‌چێته‌ قالبێكی تره‌وه‌ به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لكاندووته‌ به‌ دوو دێری یه‌كه‌م ئه‌وه‌ گومانمان لا ناهێڵێت كه‌ تۆ مه‌به‌ستت له‌ سوجده‌ بردن بۆ كچ هه‌مان ئه‌و سوجده‌یه‌یه‌ كه‌ بۆ خوا فه‌رزه‌ بیبه‌یت، لێره‌وه‌ پێت ده‌ڵێم گه‌ر بۆ ده‌ربڕینێكی جوان ده‌گه‌ڕێیت تا خۆشه‌ویسته‌كه‌ت قه‌ناعه‌ت پێ بێنی كه‌ چه‌نده‌ خۆشت ده‌وێ، دروسته‌ په‌نا بۆ گه‌ردوون، جیهان، نیشتیمان، مرۆڤه‌كان و هه‌موو شته‌كانی تر ببه‌یت ته‌نیا ئه‌و سنوره‌ نه‌به‌زێنی كه‌ له‌ شیعری "سوجده‌یه‌ك بۆ خۆشه‌ویستی"به‌زاندووته‌.[/size]

له‌گه‌ڵ ڕێزم smile

2

[size=16]ده‌ستت خۆش بێ برام
هۆنراوه‌کانی کاک عمران زۆر جوان
ده‌ستی به‌رێزتان خۆش بێ بۆ بلاو کردنه‌وه‌ی



دیلی ئه‌وین

مانگم کردۆتــه‌ ئــاوێنه‌ لێــی ده‌ڕوانــم هــه‌موو شـــه‌وێ
به‌ ئومێدم ته‌نها جارێ ڕوخســـاری تۆ تیــا ده‌ر کــــه‌وێ
به‌ڵام زوو مانگ ئاوا ده‌بێ و دیسان شه‌به‌ق هه‌ڵ دێته‌وه‌
تۆ هـــه‌ر نایــه‌ی کۆرپه‌ی دڵــم له‌ باوه‌شتا ژیر بێته‌وه‌
نه‌نیگایه‌کـــم پــێ مـــاوه‌ به‌دوای تۆدا هـــه‌نگاو بنێـــم
نه‌ ئه‌جنۆم هێزی پێماوه‌ تاکو لــــه‌ده‌ستی خـــه‌م هه‌ڵێم
تۆ به‌جۆرێ دیلت کردووم له‌ سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مێنه‌دا
نه‌ ئــه‌وه‌تـــا خــه‌م بمــکوژێ نـــه‌ده‌ستیشم بـه‌ تـۆ بگا



ئه‌م شه‌وو

ئــــه‌م شــه‌وو دڵم وه‌کو باران شـــه‌ونمی بـــۆ ده‌بــارێنی
مــن تێ ناگه‌م هــــه‌تاکوو کـــه‌ی دوایی نایه‌ چاوه‌ڕوانــی
هـــه‌موو شه‌وێ گڕی دووریت ده‌ســوتێنێ هـه‌موو گیانـم
دڵم بــــه‌کوڵ بـــۆ تۆ ده‌گری و بـــێ ئــــاگایه‌ چاوه‌کانــم
وه‌کو ده‌روێش له‌ خۆم ده‌ده‌م ئه‌دوێم لـــه‌گه‌ڵ نیوه‌ی شه‌وا
تۆیش بێ ئاگا له‌ حاڵی من ئێستا وای لـــــه‌ قوڵـــی خه‌وا
خـــه‌یاڵ ده‌که‌م هـــاوسه‌ره‌که‌ت ئێستا ده‌بـــــێ به‌قوربانت
له‌ ژێر ماچا سوور بۆته‌وه‌ سه‌ر ڕووی هـــــــه‌ردوو گۆناکانت
تۆش تووند بـــاوه‌شت لێداوه‌ نووساندووته‌ بـــه‌ خــۆته‌وه‌
منیش فرمێسک لــــه‌ سه‌ر گۆنام دڵۆپ دڵۆپ شۆڕ بۆته‌وه‌
ده‌خته‌ ڕوحـــم دێته‌ ده‌رێ و جـــه‌رگ و دڵـــم لێک بێته‌وه‌
حه‌ز ده‌که‌م هــه‌ر ئـــه‌م شه‌و بمرم سبه‌ینێ ڕۆژ نه‌بێته‌وه‌



سوجده‌یه‌ک بۆ خۆشه‌ویستی

یه‌ک ڕکات نوێژی فه‌رزم پێ ناکرێ بۆ خوایه‌ک کـه‌وا دروستی کردووم
ئه‌وه‌نده‌ سوجده‌م بۆ تۆ بردووه‌ تـــه‌نها به‌ جـــــه‌سته‌م دیاره‌ کـه‌ زندووم
تۆش واهه‌ست ناکه‌ی مرۆفێک هه‌یه‌ له‌ نێو شعرێکا خـــۆی ئــه‌سوتێنێ
هه‌تاکو شعرێک بۆ تــۆ ده‌نووسێ پــه‌نجه‌ی وه‌کو مـــۆم داده‌گــــرسێنێ
قه‌ت وا هه‌ست نــه‌کــه‌ی چه‌رخی زه‌مانه‌ ڕه‌نگ و سیماتـم لێ ده‌شێوێنێ
تا عمران مابێ لـــه‌ نێو پــه‌رتووکـــی هـــه‌موو شعــرێکا ناوت ده‌‌هێنێ
هه‌ر لـــه‌ کیژۆڵه‌ی ســـه‌رده‌می ئێستا هــه‌تا ده‌گاتـــه‌ حـــه‌زره‌تی ئاده‌م
هه‌ر هه‌مووم به‌نێ ئه‌و کاته‌ش ده‌ڵێم یه‌ک تاڵ له‌ زووڵفت به‌ دوونیا ناده‌م

خه‌م

ئــــه‌م مشه‌و خـــــه‌مێک ئه‌م دوێنێ چاوه‌کانم پڕ گریانه‌
ئــه‌و دڵه‌ی عه‌شقی تۆی تیابوو ئێستا پڕ له‌ خه‌م و ژانه‌
هــــه‌ڵـــه‌ی مـن بوو ئازیزه‌که‌م دڵم بۆت کرد به‌ هێلانه‌
بۆیــه‌ ئێستابه‌ جێم دێلێ حـــاشــا ده‌که‌ی لـــه‌و ڕۆژانه‌
ئـــــه‌م مـــشه‌وو گـــریان گـــریانیشم بـــــێ هـــوده‌یه‌
تۆ بۆ ده‌بێ دڵـــت ڕه‌ق بـــێ بــــه‌زه‌یت بــــه‌منانــه‌یه‌
هـــه‌نــــاسه‌که‌م بـۆ پێشوازیت پێلوی چـــاوم له‌ ڕێتایه‌
به‌ڵام ئه‌فسووس خۆشه‌ویستم عه‌شق لای تۆبێ به‌هایه‌
ئــه‌مشه‌و بـــڕیار ئـه‌ده‌م نه‌نووم ده‌رگای دڵم واڵا ئه‌که‌م
رۆحم ده‌که‌مه‌ به‌مۆمـێ بۆت فه‌رشـی دڵم بۆت ڕائه‌خه‌م
چـــاوه‌ڕوانــــم دڵت نـــه‌رم بـــێ تۆبێته‌وه‌ هـه‌ناسه‌که‌م
ئه‌وسامنیش وه‌کو دیاری چه‌پکه‌ گۆڵت پێشکه‌ش ده‌که‌م
[/size]

1

دیلی ئه‌وین
مانگم کردۆته‌ ئاوێنه‌
لێی ده‌ڕوانم هه‌موو شه‌وێ
به‌ ئومێدم ته‌نها جارێ
ڕوخساری تۆ تیا ده‌ر که‌وێ
به‌ڵام زوو مانگ ئاوا ده‌بێ و
دیسان شه‌به‌ق هه‌ڵ دێته‌وه‌
تۆ هه‌ر نایه‌ی کۆرپه‌ی دڵم
له‌ باوه‌شتا ژیر بێته‌وه‌
نه‌نیگایه‌کم پێ ماوه‌
به‌دوای تۆدا هه‌نگاو بنێم
نه‌ ئه‌جنۆم هێزی پێماوه‌
تاکو له‌ده‌ستی خه‌م هه‌ڵێم
تۆ به‌جۆرێ دیلت کردووم
له‌ سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مێنه‌دا
نه‌ ئه‌وه‌تا خه‌م بمکوژێ
نه‌ده‌ستیشم به‌ تۆ بگا
................................
ئه‌م شه‌وو
ئه‌م شه‌وو دڵم وه‌کو باران شه‌ونمی بۆ ده‌بارێنی
من تێ ناگه‌م هه‌تاکوو که‌ی دوایی نایه‌ چاوه‌ڕوانی
هه‌موو شه‌وێ گڕی دووریت ده‌سوتێنێ هه‌موو گیانم
دڵم به‌کوڵ بۆ تۆ ده‌گری و بێ ئاگایه‌ چاوه‌کانم
وه‌کو ده‌روێش له‌ خۆم ده‌ده‌م ئه‌دوێم له‌ گه‌ڵ نیوه‌ی شه‌وا
تۆیش بێ ئاگا له‌ حاڵی من ئێستا وای له‌ قوڵی خه‌وا
خه‌یاڵ ده‌که‌م هاوسه‌ره‌که‌ت ئێستا ده‌بێ به‌قوربانت
له‌ ژێر ماچا سوور بۆته‌وه‌ سه‌ر ڕووی هه‌ردوو گۆناکانت
تۆش تووند باوه‌شت لێداوه‌ نووساندووته‌ به‌ خۆته‌وه‌
منیش فرمێسک له‌ سه‌ر گۆنام دڵۆپ دڵۆپ شۆڕ بۆته‌وه‌
ده‌خته‌ ڕوحم دێته‌ ده‌رێ و چه‌رگ و دڵم لێک بێته‌وه‌
حه‌ز ده‌که‌م هه‌ر ئه‌م شه‌و بمرم سبه‌ینێ ڕۆژ نه‌بێته‌وه‌
....................................
سوجده‌یه‌ک بۆ خۆشه‌ویستی
یه‌ک ڕکات نوێژی فه‌رزم پێ ناکرێ
بۆ خوایه‌ک که‌وا دروستی کردووم
ئه‌وه‌نده‌ سوجده‌م بۆ تۆ بردووه‌
ته‌نها به‌ جه‌سته‌م دیاره‌ که‌ زندووم
تۆش واهه‌ست ناکه‌ی مرۆفێک هه‌یه‌
له‌ نێو شعرێکا خۆی ئه‌سوتێنێ
هه‌تاکو شعرێک بۆ تۆ ده‌نووسێ
په‌نجه‌ی وه‌کو مۆم داده‌گرسێنێ
قه‌ت وا هه‌ست نه‌که‌ی چه‌رخی زه‌مانه‌
ڕه‌نگ و سیماتم لێ ده‌شێوێنێ
تا عمران مابێ له‌ نێو په‌رتووکی
هه‌موو شعرێکا ناوت ده‌‌هێنێ
هه‌ر له‌ کیژۆڵه‌ی سه‌رده‌می ئێستا
هه‌تا ده‌گاته‌ حه‌زره‌تی ئاده‌م
هه‌ر هه‌مووم به‌نێ ئه‌و کاته‌ش ده‌ڵێم
یه‌ک تاڵ له‌ زووڵفت به‌ دوونیا ناده‌م
...................................
خه‌م
ئه‌م مشه‌و خه‌مێک ئه‌م دوێنێ چاوه‌کانم پڕگریانه‌
ئه‌و دڵه‌ی عه‌شقی تۆی تیابوو ئێستا پڕ له‌ خه‌م و ژانه‌
هه‌ڵه‌ی من بوو ئازیزه‌که‌م دڵم بۆت کرد به‌ هێلانه‌
بۆیه‌ ئێستابه‌ جێم دێلێ حاشاده‌که‌ی له‌وڕۆژانه‌
ئه‌م مشه‌و گریان گریانیشم بێ هوده‌یه‌
تۆبۆده‌بێ دڵت ڕه‌ق بێ به‌زه‌یت به‌منانه‌یه‌
هه‌ناسه‌که‌م بۆ پێشوازیت پێلوی چاوم له‌ ڕێتایه‌
به‌ڵام ئه‌فسووس خۆشه‌ویستم عه‌شق لای تۆبێ به‌هایه‌
ئه‌مشه‌و بڕیار ئه‌ده‌م نه‌نووم ده‌رگای دڵم واڵا ئه‌که‌م
رۆحم ده‌که‌مه‌ به‌مۆمێ بۆت فه‌رشی دڵم بۆت ڕائه‌خه‌م
چاوه‌ڕوانم دڵت نه‌رم بێ تۆبێته‌وه‌ هه‌ناسه‌که‌م
ئه‌وسامنیش وه‌کو دیاری چه‌پکه‌ گۆڵت ؤێشکه‌ش ده‌که‌م
عمران خمبار
[email protected]