تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

[size=16]ده‌س خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌.[/size]

1

[size=19]توێژینه‌وه‌یك : ڕه‌نگه‌ زۆر لێخوڕینی‌ پاسكیل پیاوان تووشی نه‌زۆكی‌ بكات

له‌ئینته‌رنێته‌وه‌ / میران شوانی‌
توێژه‌ره‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كان ڕایانگه‌یاند كه‌ ئه‌و وه‌رزشه‌وانه‌ پیاوانه‌ی‌ پێشبڕكێی لێخوڕینی‌ پاسكیل سواری‌ ده‌كه‌ن و زۆری‌ لێده‌خـوڕن تووشی زه‌ره‌ر وزیانێكی‌ زۆر ببـن , به‌تایبه‌تی‌ تووش بوونیان به‌ هه‌وكردنێـكی‌ زۆر و فشار و به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمیی له‌ش , كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ كاریگه‌ری‌ خراپیان ده‌بێت له‌سه‌ر دروستبوون و پێكهاته‌ی‌ تۆواو ( مـه‌نی‌ ) ی‌ وه‌رزشه‌وانه‌كان .
ئه‌مه‌و تیمێكی‌ پزیشكی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر " دیانا فامـوند " له‌ كۆلێژی‌ پزیشكی‌ له‌ زانكۆی‌ " قرگبه‌ " له‌ ئیسپانیا توێژیـنه‌وه‌یه‌كی‌ تێروته‌سه‌لیان له‌سه‌ر وه‌رزشه‌وانه‌ ناوداره‌كانی‌ پێشبڕكێـكی‌ پاسكیـل سواری‌ و مه‌له‌وانی‌ ئه‌نجامدا , به‌و نیازه‌ی‌ كه‌بگه‌نه‌ ئه‌نجامی‌ نهێنیی په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان زۆر به‌كارهێنان و لێخوڕینی‌ پاسكیل و نه‌زۆكیی‌ پیاوان .
ئه‌و زانا و پزیشكانه‌ پشكنینیان بۆ تـۆواو " مه‌نی‌ " ی‌ – 15 – پانزه‌ وه‌رزشه‌وانی‌ پاسكیل سواری‌ ئیسپانی‌ كرد , كه‌ سه‌رجه‌میان خاوه‌نی‌ توانا و لیاقه‌یه‌كی‌ به‌هێز و ته‌ندروستیه‌كی‌ باش بوون .
ئه‌و زانایانه‌ پێشبینیی ئه‌وه‌یانكرد كه‌ هه‌تا ئه‌و پاسكـیل سوارانه‌ زۆرتر بڕۆن و پاسكیله‌كانیان لێـبخوڕن , ئه‌وه‌نده‌ پشكنینه‌كان تۆواوه‌كانیان خراپتر نیشان ده‌دا و توانای‌ خستنه‌وی‌ وه‌چه‌یان تێدا نه‌ده‌ما و ئه‌گه‌ره‌كانی‌ نه‌زۆكیان زیاتر ده‌كرد . [/size]

ئيسلام به يك