بابه‌ت: توێژینهوهیك: ڕه‌نگه زۆر لێخوڕینی پاسكیل پیاوان تووشی نه‌زۆكی بكات
[size=19]توێژینهوهیك : ڕه‌نگه زۆر لێخوڕینی پاسكیل پیاوان تووشی نه‌زۆكی بكات
له‌ئینته‌رنێته‌وه / میران شوانی
توێژه‌ره فه‌ڕه‌نسیه‌كان ڕایانگه‌یاند كه ئه‌و وه‌رزشه‌وانه پیاوانه‌ی پێشبڕكێی لێخوڕینی پاسكیل سواری ده‌كه‌ن و زۆری لێدهخـوڕن تووشی زه‌ره‌ر وزیانێكی زۆر ببـن , به‌تایبه‌تی تووش بوونیان به ههوكردنێـكی زۆر و فشار و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیی له‌ش , كه هه‌موو ئه‌وانه كاریگه‌ری خراپیان ده‌بێت له‌سه‌ر دروستبوون و پێكهاته‌ی تۆواو ( مـهنی ) ی وه‌رزشه‌وانه‌كان .
ئه‌مه‌و تیمێكی پزیشكی به‌سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر " دیانا فامـوند " له كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی " قرگبه " له ئیسپانیا توێژیـنهوهیهكی تێروته‌سه‌لیان له‌سه‌ر وه‌رزشه‌وانه ناوداره‌كانی پێشبڕكێـكی پاسكیـل سواری و مه‌له‌وانی ئه‌نجامدا , به‌و نیازه‌ی كهبگهنه ئه‌نجامی نهێنیی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان زۆر به‌كارهێنان و لێخوڕینی پاسكیل و نه‌زۆكیی پیاوان .
ئه‌و زانا و پزیشكانه پشكنینیان بۆ تـۆواو " مه‌نی " ی – 15 – پانزه وه‌رزشه‌وانی پاسكیل سواری ئیسپانی كرد , كه سه‌رجه‌میان خاوه‌نی توانا و لیاقه‌یه‌كی به‌هێز و ته‌ندروستیه‌كی باش بوون .
ئه‌و زانایانه پێشبینیی ئه‌وه‌یانكرد كه هه‌تا ئه‌و پاسكـیل سوارانه زۆرتر بڕۆن و پاسكیلهكانیان لێـبخوڕن , ئه‌وه‌نده پشكنینه‌كان تۆواوهكانیان خراپتر نیشان ده‌دا و توانای خستنه‌وی وه‌چه‌یان تێدا نه‌ده‌ما و ئه‌گه‌ره‌كانی نه‌زۆكیان زیاتر ده‌كرد . [/size]
ئيسلام به يك