تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان

زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

20

سوپاس بۆتۆش hevo♥♥ به‌خێرهاتی.

19

♥!♥چـركـة چـركـة حـةسرةتـي ديـداري تـؤ رةنـجـم ئةدات♥!♥ يـادي چـاوت هـيـدي هـيـدي مـةسـت وبـيـهـؤشـم ئـةكـات♥!♥ لـيـوي تـؤ جـامـي بـةتـالـةو چـةنـد و چـةنـد تامي ئةدات♥!♥ تؤبلي گيـان گـةر بـنـوشـم ئـةو جـامـة جـي روئـةدات♥!♥

18

♥مةروانة خةلكي بةجل و بةركي♥
بةزؤر ووتن و ياخود بي دةنكي♥
بةخوو رةوشتي تاقي كةرةوة
ئينجا بؤي داني قورسايي سةنكي♥

17

SAWSAN نووسی:

[center][size=24]من دیلی ده‌ستی ئه‌وینی تۆم و تۆیش وه‌ك
چۆله‌كه‌یه‌كی ئازاد، به‌رده‌وام له‌ ئاسمانی خه‌یاڵمدا له‌ شه‌ققه‌ی باڵ
ده‌ده‌یت.

با لێشم نه‌پرسیته‌وه‌، وه‌لێ من هه‌میشه‌ دێمه‌وه‌ بۆ لات، وه‌ك ئه‌و
منداڵه‌ بێكه‌س و بێ داڵده‌یه‌ی بۆ تاقه‌ په‌ناكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. وه‌ك
منداڵێكی چه‌قاوه‌سوو ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لات و سه‌ری ته‌ڕبوومت پێ
ده‌سپێرم، به‌و ئومێده‌ی قژم له‌ ئامێزتا وشك بكه‌یته‌وه‌.
تۆ له‌ منداڵدانی (با)دا له‌ دایك بوویت و من ده‌خوازم له‌ژێر كه‌پری
پێڵومدا بتخه‌وێنم، ئه‌ی ئه‌و هه‌وره‌ژنه‌ی له‌ ته‌مه‌نی وشكهه‌ڵاتوومدا،
به‌فڕترین وه‌رز بوویت. ئه‌وه‌نده‌م خۆش ده‌وێیت، تا لێواری شێتی،
شێتییه‌ك هێدی هێدی به‌ره‌و مردنم ده‌بات و كه‌چی چێژی لێ وه‌رده‌گرم.
ده‌شێت ڕۆژێك به‌ ته‌واوی فه‌رامۆشم بكه‌یت، ده‌زانیت به‌و چاره‌نوسه‌
خه‌مناكه‌ش، هه‌ر قایلم!(2)
[/size]
dast xosh zor zor jwan bo ba taebate awe halm bzhardwa [/center]

ئةمة جاري دووةمة بةيام دةنووسي هةرجارةو بة ناويك big_smile

16

15

ЯёКảЯđO̖ نووسی:

ده سته كانت خوش من حه زه كه م كشت روزى شعره كانت بخوينمه وة بس ئيستا نازانم بو ١٠شعرت له به شةكه هةية؟بيشتر ٣به شبون

- سڵاو كاك ڕیكاردۆ، به‌ مه‌به‌ستی چاككردنیان گواستراینه‌وه‌، ئینشائه‌ڵا كه‌ ته‌واو بوو دایانده‌نێینه‌وه‌.

14

ده سته كانت خوش من حه زه كه م كشت روزى شعره كانت بخوينمه وة بس ئيستا نازانم بو ١٠شعرت له به شةكه هةية؟بيشتر ٣به شبون

13

zin-89 نووسی:

zor jwan bo dast xosh 
hamisha baxtawar byt

- سوپاس زین، به‌خێرهاتی.

12

zor jwan bo dast xosh 
hamisha baxtawar byt

11

Paezi Xam نووسی:

زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر جوانه‌ ده‌سته‌كانت خۆش بێت

ده‌ستی تۆش خۆش بۆ په‌یامه‌كه‌ت smile

RaZ-SleMani نووسی:

[size=16]زۆر مانا به خش و ئارام به خشه
زۆر جوان بوو
ده ستت خۆش بێت
سه رکه وتووبیت [/size]

سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت ڕاز سلێمانی، ته‌مه‌ن درێژ بیت.

SANY_FC.B نووسی:

واووووووو له‌و هۆنراوه‌ جوانانه‌
ده‌ست خۆش كاك سه‌رهه‌نگ گیان

سوپاس كاكه سانی
برای گه‌وره‌مانی smile

Sozana نووسی:

supas  sarhang  gyan  bo she3ra  jowanakat

سۆزانه‌، خۆشحاڵم كه‌ به‌ دڵته.‌

10

supas  sarhang  gyan  bo she3ra  jowanakat

9

زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر جوانه‌ ده‌سته‌كانت خۆش بێت

8

[size=16]زۆر مانا به خش و ئارام به خشه
زۆر جوان بوو
ده ستت خۆش بێت
سه رکه وتووبیت [/size]

7

واووووووو له‌و هۆنراوه‌ جوانانه‌
ده‌ست خۆش كاك سه‌رهه‌نگ گیان

6

Rausht Hawlery نووسی:

پێش ئه‌وه‌ی بخوێنمه‌وه‌ ووتم ده‌بێ جی بێت،به‌ڵام له‌گه‌ڵ خوێنده‌نه‌وه‌ زۆر پێ سه‌رسام بووم ئايا هه‌مووی خۆت نووسيته‌وه‌ کاك سه‌رهه‌نگ؟ ده‌ست خۆش بێت هيوادارين به‌رده‌وامبيت هاورێ خۆشه‌ويست.

له‌ ژێر بابه‌ته‌كه‌وه‌ ئاماژه‌م بۆ شوێنی هاتنی كردووه‌،
به‌ڵێ خۆم ئه‌م نیوه‌ڕۆیه‌ له‌و شوێنه‌ی كه‌ ئاماژه‌م پێكردووه‌‌ ده‌رمهێناو لێره‌ نوسیمه‌وه‌.

5

[size=16]سوپاستان ده‌كه‌م كارۆ و په‌پوله‌، ته‌مه‌ن درێژبن.

كه‌ به‌ژدار ده‌بن
ئه‌وه‌ هێزی زیاتره‌ كه‌
ده‌یده‌ن به‌ په‌نجه‌ی چوستم
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك دیاری خانه‌
دیاریم بۆ ئێوه‌ هه‌بێ و
گوڵی شیعر لێك ببه‌ستم[/size]

سه‌رهه‌نگ . .

4

پێش ئه‌وه‌ی بخوێنمه‌وه‌ ووتم ده‌بێ جی بێت،به‌ڵام له‌گه‌ڵ خوێنده‌نه‌وه‌ زۆر پێ سه‌رسام بووم ئايا هه‌مووی خۆت نووسيته‌وه‌ کاك سه‌رهه‌نگ؟ ده‌ست خۆش بێت هيوادارين به‌رده‌وامبيت هاورێ خۆشه‌ويست.

3

ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاك (S21)

2

ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاك (S21) بۆ ئه‌م هۆنراوه‌ جوانه‌

1

[size=24]< كێوی بووم، تۆ كه‌ویت كردم >[/size]

ئازادی شتێك نییه‌، بتوانین له‌ ده‌ره‌وه‌
بیهێنین، ئه‌گه‌ر هه‌بێت له‌ ناخی خۆماندایه‌
. (غه‌سسان كه‌نافی)

غه‌سسان كه‌نافی پیاوێك بوو، پاك، نه‌
سامان توانی پیسی بكات، نه‌ ده‌سه‌ڵات
. (غاده‌ سه‌ممان)

** ئه‌گه‌ر پێت وایه‌ بزربوونی من، شتێك ده‌گۆڕێت و ده‌بێته‌ هه‌وێنی
به‌ختیاریت، هێنده‌م خۆش ده‌وێیت، ده‌توانم به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌خوازیت، له‌به‌ر
چاوت بزر بم. بۆ هه‌ر كوێیه‌ك سه‌فه‌ر ده‌كه‌یت، هه‌ر چه‌ند لێم دوور بیت،
له‌به‌ر چاوم بزر نابیت. دووری و دابڕان، ناتوانن ئه‌و شته‌ هاوبه‌شانه‌ی
نێوانمان كه‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕاستگۆیی و جوانی ڕۆ نراون، بڕووخێنن. ته‌نیا
تاقه‌ ژنێك، ته‌مه‌نی پیاوێك داگیر ده‌كات، ئیدی هه‌ر ژنێكی دیكه‌
بناسێت، هه‌وڵدانه‌ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ و له‌بیرچوونه‌وه‌ی ئه‌و تاقه‌ ژنه‌ و
دوای ئه‌و ئه‌وینه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌، نه‌ ژیان جێی به‌ختیارییه‌كی دیكه‌ی تێدا
ده‌بێته‌وه‌ و نه‌ته‌مه‌ن به‌شی ئه‌وینێكی دیكه‌ ده‌كات، تۆ ئه‌و تاقه‌ ژنه‌ی
ژیان و ته‌مه‌نی منیت.

هه‌رگیز كه‌سی وه‌ك تۆم نه‌ناسیوه‌، هێنده‌ لێته‌وه‌ نزیكم، قه‌ت له‌ كه‌سی
دیكه‌وه‌، هێنده‌ نزیك نه‌بووم. ددانی پێدا ده‌نێم، من كێویی بووم، ئه‌وه‌ تۆ
بوویت، كه‌ویت كردم، تۆ ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وام گه‌مارۆت داوم، وه‌لێ من
هه‌میشه‌ چاوه‌ڕێتم، هه‌ر وه‌ك كه‌سێك چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی نیشتمانێك
بكات كه‌ له‌ مێژ بێت له‌ كیسی چووبێت. له‌ دووریت، مۆمێكم، دڵۆپ
دڵۆپ ده‌توێمه‌وه‌، وه‌ك چۆن ناوی خۆمم له‌بیر ناچێته‌وه‌، هه‌رگیز تۆیش
فه‌رامۆش ناكه‌م، ئه‌و ڕۆژه‌ی تۆم بیر بچێت، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ نیشتمانم له‌
كیس چووبێت. وه‌ك چۆن ده‌ستبه‌رداری ووڵاته‌كه‌م نابم، هه‌ر وایش قه‌ت
واز له ‌تۆ ناهێنم و خه‌باتی بێ وچانی درێژخایه‌نم، له‌ پێناوی ئه‌وه‌دایه‌ به‌
تۆ بگه‌م، ئاخر تۆ، ڕابردوو، ئێستا و ئاینده‌ی منیت، ئاخر تۆ نیشتمانی
منیت، به‌ هۆی تۆوه‌، وابه‌سته‌ی نیشتمانم.

تۆ ته‌نیا بیر له‌ چاره‌نوسی خودی خۆت ده‌كه‌یه‌وه‌ و من خه‌یاڵم لای
ئاینده‌ كه‌سانی دیكه‌شه‌. ترسنوك نیم، ئه‌وه‌ ئه‌مه‌ك و قوربانیدانه‌ بۆ
كه‌سانی دیكه‌، تۆ به‌ ترسنۆكیی لێك ده‌ده‌یه‌وه‌. وا هه‌ست ده‌كه‌م له‌
ناوه‌ندی خمخۆركێكدام،(1) نازانم بگه‌ڕێمه‌وه‌ دواوه‌ باشه‌؟ یان به‌ره‌و
پێشه‌وه‌ هه‌نگاو بنێم؟ من دیلی ده‌ستی ئه‌وینی تۆم و تۆیش وه‌ك
چۆله‌كه‌یه‌كی ئازاد، به‌رده‌وام له‌ ئاسمانی خه‌یاڵمدا له‌ شه‌ققه‌ی باڵ
ده‌ده‌یت.

با لێشم نه‌پرسیته‌وه‌، وه‌لێ من هه‌میشه‌ دێمه‌وه‌ بۆ لات، وه‌ك ئه‌و
منداڵه‌ بێكه‌س و بێ داڵده‌یه‌ی بۆ تاقه‌ په‌ناكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. وه‌ك
منداڵێكی چه‌قاوه‌سوو ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لات و سه‌ری ته‌ڕبوومت پێ
ده‌سپێرم، به‌و ئومێده‌ی قژم له‌ ئامێزتا وشك بكه‌یته‌وه‌.
تۆ له‌ منداڵدانی (با)دا له‌ دایك بوویت و من ده‌خوازم له‌ژێر كه‌پری
پێڵومدا بتخه‌وێنم، ئه‌ی ئه‌و هه‌وره‌ژنه‌ی له‌ ته‌مه‌نی وشكهه‌ڵاتوومدا،
به‌فڕترین وه‌رز بوویت. ئه‌وه‌نده‌م خۆش ده‌وێیت، تا لێواری شێتی،
شێتییه‌ك هێدی هێدی به‌ره‌و مردنم ده‌بات و كه‌چی چێژی لێ وه‌رده‌گرم.
ده‌شێت ڕۆژێك به‌ ته‌واوی فه‌رامۆشم بكه‌یت، ده‌زانیت به‌و چاره‌نوسه‌
خه‌مناكه‌ش، هه‌ر قایلم!(2)
                           
                                                              17\5\2007                             
________________
** ل121، ت.ز
(1) الرمال المتحركه‌.
(2) ئه‌م نامه‌یه‌، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و نامانه‌ی غه‌سسان كه‌نافیدا نوسراوه‌  كه‌ بۆ
غاده‌ سه‌ممانی هه‌ناردوون. (رسائل غسان كنفاني الي غادة السمان, قدمت لها:
غادة السمان, الطبعة الخامسة, دار الطليعة 2005 بيروت.)

مافی ئه‌م بابه‌ته‌ پارێزراوه‌ بۆ YSM21.net