تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

[size=24]وه لا مه منونم كوله جوانه كه ى كه ركوكم
ده ست و به نجه ى توش يا خوا نه رزين
زور زور سوباس[/size]

2

[size=16]wawwwwwwwwwwwww  afarin shaera agrinakay karkuk afarin
har bjit hiway sarkaw twn bo axwazm panjakant na rzen [/size]

1

[size=16]              ئــه هـريمــــــــــــه ن و فــــــريشـــــــــــته كـــــــــه م


ئه‌و:
 
ئه‌و له‌ زه‌رده‌ی

 
ئێواره‌یه‌کی تاڵ ده‌چوو

 
هه‌ر که‌ده‌هات

 
ڕووناکایی

 
له‌ که‌ناری زه‌ریای ژیانم نه‌ده‌ما

   
تۆ:

 
له‌و ده‌م که‌له‌ی سه‌ر شاخی

 
گۆیژه‌ ده‌چی

 
که‌ خۆر له‌وێوه‌ هه‌ڵده‌هات

 
به‌ بزه‌یه‌ک شه‌به‌ق تروسکه‌م تێده‌که‌وت

 
تا ده‌هات و ده‌مایته‌وه‌

 
ژینم ده‌بوو

 
به‌ ڕۆژێکی خۆره‌تاو و

 
بێ هه‌ور و ته‌م و ڕه‌شه‌با .

   
ئه‌و:

 
له‌ تۆفان و زریانی

 
که‌ناره‌کانی باشوری ئاسیا ده‌چوو

 
هه‌ر که‌ده‌هات

 
کاره‌ساتێ وه‌ک سونامی

 
له‌ ده‌رونمدا ڕووی ده‌دا

   
تۆ:

 
به‌ڵام تۆ وه‌ک

 
سه‌ره‌تای مانگی نه‌ورۆزی

 
هه‌ر که‌ هاتی

 
دره‌ختی هه‌ستم پشکوت و

 
وشه‌م گوڵ و گه‌ڵای گرت  و

 
گژو گیای شیعر و هۆنراوه‌م

 
گشت سه‌رزه‌مینی گرته‌وه‌

   
ئه‌و:

 
له‌ شه‌رابی تاڵ ده‌چوو

 
هه‌م حه‌رام و هه‌م تاڵ و تورت

 
که‌ده‌که‌وته‌ سه‌ر زمانم

 
بێهه‌ست و بێئاگا ده‌بووم

   
تۆ:

 
له‌ ئاوی زه‌مزه‌م ده‌چی

 
که‌ ده‌ڕژێیته‌

 
ناو گیانمه‌وه‌

 
پیرۆز ده‌بم

   
ئه‌و:


له‌ هه‌ورێکی ڕه‌ش ده‌چوو

 
کاتێ ده‌هات

 
پیته‌کانی شیعره‌کانم لێ وون ده‌بوو

   
تۆ:

 
چرایه‌کی ڕووناکی

 
ووشه‌م وه‌کو په‌پوله‌ن

 
له‌ده‌وری تۆ

 
دوو دوو له‌یه‌کتر جوت ده‌بن

     
ئه‌و:

 
یارییه‌کی شێتانه‌ی

 
به‌ میکانۆی

 
ئه‌م دڵه‌ ناسکه‌م ده‌کرد

 
هه‌رکاتێ مه‌یلی نه‌بوایه‌

 
ده‌روونمی خاپور ده‌کرد

   
تۆ :

 
به‌ننایه‌کی ده‌ست ڕه‌نگین

 
هاتی هه‌موو وێرانه‌ی ئه‌م ژیانه‌مت

 
ئاوه‌دان کرد


                                        رامــــــــــــــــان

خوازيارم جيكاى ره زامه ندى هه مووان بى[/size]