تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

18

هاوڕێیان ( REAL MADRED ، Sarhang Muhsin ،سوزان،T_a_M_a_N،رۆژه‌خــــان ) سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان

17

ده‌سته‌كانت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ ... به هيواى به رده واميت

16

بابه‌تێکی جوانه‌

به‌س له‌گۆمه‌ڵگای ئێمه‌ کێ هه‌يه‌ ژانه‌سه‌ر نه‌بێ

ده‌ست خۆش بێت مامه‌ سه‌هه‌ند.

15

[size=16]ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوده‌ له‌شت ساغ بێ سه‌رکه‌وتوبی[/size]

14

ده‌ك له‌شت ساغ بێت كاكه‌ سه‌هه‌ند بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌، به‌ڕاستی به‌سود بوو.
دوعای ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌خوازم.

13

دةستخؤش كاك سةهةند

12

سوپاس بۆ په‌یامی به‌ڕێزت لـــێزان

11

[size=16]دةست خؤش كاك سةهةند
بابةتيكي كرنك بوو بژیت سه‌رکه‌وتوبی[/size]

10

سوپاس کاک شاڵاو بژیت

9

دةست خوش بةريزم بو داناني ئةم بابةتة

8

سوپاس کاکه‌ کارۆ هه‌ربژیت

7

ده‌سته‌كانت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ سووده‌

6

سوپاس هاوڕێیان  (کاک هه‌ڵکه‌وت ، کاک ڕامان)

5

دةست خؤش كاك سةهةند
بابةتيكي كرنك بوو

4

ده‌سته‌كانت خۆش  بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

3

زۆر سوپاس y_a_s بۆ په‌یامه‌که‌ت

2

دةست خؤش كاك سةهةند
بابةتيكي كرنك بوو

1

http://kurdup.com/up/uploads/picture/9da54a5ad8.jpg

ئه‌وانه‌ی دووچاری ژانه‌سه‌ر له‌گه‌ڵ تێکچوونی بینین ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ری کێشه‌کانی دڵ و تووشبوون به نۆبه‌ی دڵ تێیدا زۆر زیاتره، به‌تایبه‌ت له‌نێو ئافره‌تانی گه‌نجدا. ئه‌م زانیارییه نوێیه توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی، فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانی پێیگه‌یشتوون. له‌م جۆره‌ نه‌خۆشییه‌دا پێش سه‌رئێشه تێکچوونی بینایی ڕووده‌‌دات. به‌پێی "BBC" پسپۆران پێیانوایه، که مه‌ترسییه‌کانی له‌نێو جگه‌ره‌کێشه‌کانی خواروو 45 ساڵ زۆر زیاتره، ئه‌وانه‌ی ده‌رمانی ڕێگاگرتن له‌منداڵ دروستبوون به‌کارده‌هێنن.

ژماره‌یه‌کی زۆر دووچاری ژانه‌سه‌ر به‌بێ تێکچوونی بینین ده‌بنه‌وه. تێکچوونی بیناییش به "Aura" ناوده‌برێت. له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌کانی وه‌ك "Migraine Action" له‌و باوه‌ڕه‌دان، که تووشبوون به نۆبه‌ی دڵ له‌ئاکامی ژانه‌‌سه‌ر هێنده زۆر نییه. له 10% بۆ 20%ی مرۆڤه‌کان دووچاری ژانه‌سه‌ر ده‌بنه‌وه. به‌پێی "BBC"، ژنان زۆر زیاتر له پیاوان دووچاری ژانه‌سه‌ر ده‌بنه‌وه.

تیمی لێکۆڵینه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی "Markus Schurks" له "Harvard Medical School" نۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی له توێژینه نوێیه‌کان شیکارکرده‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ زانینی په‌یوه‌ندی نێوان ژانه‌سه‌ر و کێشه‌کانی دڵ و خوێنبه‌ره‌کان، که به "cardiovascular" ده‌ناسرێن. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدراو له‌ساڵی 2004دا نیشانداوه، که ئه‌وانه‌ی ژانه‌سه‌ریان هه‌یه، ئه‌گه‌ری زۆریان لێده‌کرێت، که دووچاری نۆبه‌ی دڵ ببنه‌وه. لێکۆڵینه‌وه‌ نوێیه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن، که مه‌ترسییه‌کانی تووشبوون به نۆبه‌ی دڵ ته‌نها زیاتر دووچاری ئه‌وانه ده‌بێته‌وه، که ژانه‌سه‌ریان له‌گه‌ڵ تێکچوونی بینیندا هه‌یه. له‌ لێکۆڵینه‌وه نوێیه‌کاندا توێژه‌ران نه‌یانتوانی هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان ژانه‌سه‌ر و کێشه‌کانی دڵ و لووله‌خوێنبه‌ره‌کاندا به‌دیبکه‌ن. به‌ڵام مه‌ترسی "Angina Pectoris" به‌ڕێژه‌ی له 30% زیاتر بووه.

"Markus Schurks" له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه سووره، که له‌وانه‌یه پزیشکان هه‌مان بۆچوونیان نه‌بێت، به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌کانی سه‌ر هاوڵاتیان نیشانی ده‌ده‌ن، که له 30%ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی دووچاری ژانه‌سه‌ر هاتوون، له‌ژێر ئازاره‌کانی "Aura"شدا ده‌ناڵێنن. ئه‌گه‌ر بخرێته به‌رچاو، که تا له 40%ی ژنانی گه‌نج دووچاری ژانه‌سه‌ر هاتوون، ده‌بێت ته‌ماشا بکرێت، که ته‌ندروستی هاوڵاتیان له مه‌ترسیدایه. نووسه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ داوا ده‌که‌ن، که ئه‌و ژنانه‌ی ژانه‌سه‌رێکی زۆریان هه‌‌یه، باشتره واز له جگه‌کێشان بهێنن و له ده‌رمانی نه‌هێشتنی دروستکردنی منداڵ دوور بکه‌ونه‌وه.

لێکۆڵینه‌وه‌کانی سه‌ر ئاژه‌ڵ نیشانیانداوه، که ده‌رمانه‌کان به‌ پێکهاته‌ی "Estrogen" ده‌بنه هۆکاری له‌بارکردنی تووشبوون به "Aura". هه‌ربۆیه ده‌کرێت ته‌ماشا بکرێت، که هۆرمۆنی "Estrogen" کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر سیسته‌می "cardiovascular". توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "British Medical Journal"دا بڵاویانکردۆته‌وه، که لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌‌سه‌ر ئه‌م بواره پێویسته ئه‌نجام بدرێت.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:BBC