بابه‌ت: ژانه‌سه‌ر له‌گه‌ڵ تێکچوونی بینین ئه‌گه‌ری کێشه‌کانی دڵ به‌رز ده‌کاته‌وه
ئه‌وانه‌ی دووچاری ژانه‌سه‌ر له‌گه‌ڵ تێکچوونی بینین ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ری کێشه‌کانی دڵ و تووشبوون به نۆبه‌ی دڵ تێیدا زۆر زیاتره، به‌تایبه‌ت له‌نێو ئافره‌تانی گه‌نجدا. ئه‌م زانیارییه نوێیه توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی، فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانی پێیگه‌یشتوون. له‌م جۆره نه‌خۆشییه‌دا پێش سه‌رئێشه تێکچوونی بینایی ڕووده‌دات. به‌پێی "BBC" پسپۆران پێیانوایه، که مه‌ترسییه‌کانی له‌نێو جگه‌ره‌کێشه‌کانی خواروو 45 ساڵ زۆر زیاتره، ئه‌وانه‌ی ده‌رمانی ڕێگاگرتن له‌منداڵ دروستبوون به‌کارده‌هێنن.
ژماره‌یه‌کی زۆر دووچاری ژانه‌سه‌ر به‌بێ تێکچوونی بینین ده‌بنه‌وه. تێکچوونی بیناییش به "Aura" ناوده‌برێت. له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌کانی وه‌ك "Migraine Action" له‌و باوه‌ڕه‌دان، که تووشبوون به نۆبه‌ی دڵ له‌ئاکامی ژانه‌سه‌ر هێنده زۆر نییه. له 10% بۆ 20%ی مرۆڤه‌کان دووچاری ژانه‌سه‌ر ده‌بنه‌وه. به‌پێی "BBC"، ژنان زۆر زیاتر له پیاوان دووچاری ژانه‌سه‌ر ده‌بنه‌وه.
تیمی لێکۆڵینه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی "Markus Schurks" له "Harvard Medical School" نۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی له توێژینه نوێیه‌کان شیکارکردهوه، ئه‌وه‌ش بۆ زانینی په‌یوه‌ندی نێوان ژانه‌سه‌ر و کێشه‌کانی دڵ و خوێنبه‌ره‌کان، که به "cardiovascular" ده‌ناسرێن. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدراو له‌ساڵی 2004دا نیشانداوه، که ئه‌وانه‌ی ژانه‌سه‌ریان هه‌یه، ئه‌گه‌ری زۆریان لێده‌کرێت، که دووچاری نۆبه‌ی دڵ ببنه‌وه. لێکۆڵینه‌وه نوێیه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن، که مه‌ترسییه‌کانی تووشبوون به نۆبه‌ی دڵ ته‌نها زیاتر دووچاری ئه‌وانه ده‌بێته‌وه، که ژانه‌سه‌ریان له‌گه‌ڵ تێکچوونی بینین‌دا هه‌یه. له لێکۆڵینه‌وه نوێیه‌کاندا توێژه‌ران نه‌یانتوانی هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان ژانه‌سه‌ر و کێشه‌کانی دڵ و لوولهخوێنبهرهکاندا به‌دیبکه‌ن. به‌ڵام مه‌ترسی "Angina Pectoris" به‌ڕێژه‌ی له 30% زیاتر بووه.
"Markus Schurks" له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه سووره، که له‌وانه‌یه پزیشکان هه‌مان بۆچوونیان نه‌بێت، به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌کانی سه‌ر هاوڵاتیان نیشانی ده‌ده‌ن، که له 30%ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی دووچاری ژانه‌سه‌ر هاتوون، له‌ژێر ئازاره‌کانی "Aura"شدا ده‌ناڵێنن. ئه‌گه‌ر بخرێته به‌رچاو، که تا له 40%ی ژنانی گه‌نج دووچاری ژانه‌سه‌ر هاتوون، ده‌بێت ته‌ماشا بکرێت، که ته‌ندروستی هاوڵاتیان له مه‌ترسیدایه. نووسه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه داوا ده‌که‌ن، که ئه‌و ژنانه‌ی ژانه‌سه‌رێکی زۆریان هه‌یه، باشتره واز له جگهکێشان بهێنن و له ده‌رمانی نه‌هێشتنی دروستکردنی منداڵ دوور بکه‌ونه‌وه.
لێکۆڵینه‌وه‌کانی سه‌ر ئاژه‌ڵ نیشانیانداوه، که ده‌رمانه‌کان به پێکهاته‌ی "Estrogen" ده‌بنه هۆکاری له‌بارکردنی تووشبوون به "Aura". هه‌ربۆیه ده‌کرێت ته‌ماشا بکرێت، که هۆرمۆنی "Estrogen" کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر سیسته‌می "cardiovascular". توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "British Medical Journal"دا بڵاویانکردۆته‌وه، که لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بواره پێویسته ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:BBC
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !