دهست خۆش بۆ ئهم هۆنراوه جوانه
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » روخسارێک » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دهست خۆش بۆ ئهم هۆنراوه جوانه
[size=16]سانی گیان زۆر زۆر سوپاست دهکهم. دهستی تۆش خۆش بێت.بهس بمبوره هۆنراوه نیه، تهنیا نوسینێکی سادهی ( رجا النقاش)ه .[/size]
دهست خۆش بۆ ئهم هۆنراوه جوانه
[size=24]
گەر پەیکەرتاش بومایە، پەیکەرێکم بۆ روخسارى دەتاشى، وەک پەیکەرى فیرعەونەکان رۆژگار کاری تێنەکات و شکستى پێ نەدات.
جوانترین روخسار، روخسارێتى... باڵاى وەک لقێکى درێژى جوانى دار چنارە، چاوەکانى... قژەکەى... پرسیاری هیچ شتێک بە گشتى لەمانەم لێمەکە، وەڵامیان نییە بە شیعر نەبێ، منیش شاعیر نیم.
بەڵام ئەوەى جێی سەرسوڕمانە لەم روخسارە جوانەدا ئەوەیە: لە پشتى ئەو جوانیەوە دڵێکى رەق وەک بەردى حەشارداوە و دڵڕەقیەکى بێ سنور و وشک لەهەموو ماناى مرۆڤایەتى، نە سۆزى خۆشەویستى هەیە و نە سۆزى هاوڕێیەتى و نە سۆزى پابەندبوونى بە هیچ شتێکەوە....
هەموو شتێک لە ژیانیدا هەڵبەستراو درۆ و دەلەسە و خۆپەرستیە و دورە لە راستى.
بەستەڵەک و خەڵوزى سوتاو و چەو و لم...ئەمەیە دڵ و ویژدان و دونیاى دەروونە تاریکەکەى، بۆیە گەر وێنەکێش یان پەیکەرتاش بومایە، پۆستەرێکم وێنە دەکێشا، یان پەیکەرێکم دروست دەکرد بۆ ئەو جوانیەى کە ئاماژە بۆ تەنیا شتێک دەکات کە ناشرینیە....
(رجا النقاش)[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » روخسارێک » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]