1

بابه‌ت: روخسارێک

[size=24]

    گەر پەیکەرتاش بومایە، پەیکەرێکم بۆ روخسارى دەتاشى، وەک پەیکەرى فیرعەونەکان رۆژگار کاری تێنەکات و شکستى پێ نەدات.
جوانترین روخسار، روخسارێتى... باڵاى وەک لقێکى درێژى جوانى دار چنارە، چاوەکانى... قژەکەى... پرسیاری هیچ شتێک بە گشتى لەمانەم لێمەکە، وەڵامیان نییە بە شیعر نەبێ، منیش شاعیر نیم.

    بەڵام ئەوەى جێی سەرسوڕمانە لەم روخسارە جوانەدا ئەوەیە: لە پشتى ئەو جوانیەوە دڵێکى رەق وەک بەردى حەشارداوە و دڵڕەقیەکى بێ سنور و وشک لەهەموو ماناى مرۆڤایەتى، نە سۆزى خۆشەویستى هەیە و نە سۆزى  هاوڕێیەتى و نە سۆزى پابەندبوونى بە هیچ شتێکەوە....


    هەموو شتێک لە ژیانیدا هەڵبەستراو درۆ و دەلەسە و خۆپەرستیە و دورە لە راستى.
بەستەڵەک و خەڵوزى سوتاو و چەو و لم...ئەمەیە دڵ و ویژدان و دونیاى دەروونە تاریکەکەى، بۆیە گەر وێنەکێش یان پەیکەرتاش بومایە، پۆستەرێکم وێنە دەکێشا، یان پەیکەرێکم دروست دەکرد بۆ ئەو جوانیەى کە ئاماژە بۆ تەنیا شتێک دەکات کە ناشرینیە....

(رجا النقاش)[/size]

2

وه‌ڵام: روخسارێک

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م هۆنراوه‌ جوانه‌

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

3

وه‌ڵام: روخسارێک

[size=16]سانی گیان زۆر زۆر سوپاست ده‌که‌م. ده‌ستی تۆش خۆش بێت.به‌س بمبوره‌ هۆنراوه‌ نیه‌، ته‌نیا نوسینێکی ساده‌ی ( رجا النقاش)ه‌ .[/size]

4

وه‌ڵام: روخسارێک

SANY_FC.B نووسی:

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م هۆنراوه‌ جوانه‌

http://www.kurdupload.com/images/9AKd1349200352/564857_288881027887572_2144180606_n.jpg